بابه‌ت: ئه‌وانه‌ی خراپه‌یان کردووه چیان لێ هاتووه.. به‌سه‌رهات
یه‌که‌م/ پیاوێک یه‌كێک ده‌کوژێ و فرێی ده‌داته چاڵێکه‌وه ، پاش ماوه‌یه‌كی زۆر یه‌کێك په‌یدا ده‌بێت و له‌و کێشه‌یه‌که‌وه ده‌یه‌وێت ئه‌و بکوژێ ، راده‌کات و نازانێ له کوێدا خۆی بشارێته‌وه ، سه‌رئه‌نجام ئه‌چێته ئه‌و شوێنه‌ی که خۆی پیاوه‌که‌ی تیا کوشتبوو، دوژمنه‌که هات و له‌وێدا کوشتیه‌وه
دووه‌م/ کاتێك سوپای عوسمانی له به‌غدا کشانه‌وه، سه‌ربازێکی تورك په‌ڕته‌وازه ببوو له‌ده‌رگای مزگه‌وتی (ابی الحنیفه) وه‌ستابوو ، بێ که‌س و بێده‌ر ، نه‌گبه‌تێ هات و کوشتی و شته‌کانی برد ، پاش بیست ساڵ ئه‌و نه‌گبه‌ته شه‌ڕی بوو له‌گه‌ڵ زهلامێکدا و چه‌قۆیه‌کی لێدا له‌تاو برینه‌که‌ی شپرزه بوو، سه‌دان مه‌تر رای کرد تا گه‌یشته ناو ده‌رگای مزگه‌وتی (ابی الحنیفه9 و له وێدا به‌ده‌ما که‌وت و مرد!
سێیه‌م/ به‌نده، براده‌رێکم بۆی گێراینه‌وه که له‌شه‌ری کوه‌یتدا ، دوو سه‌ربازی کورد له‌وێ ده‌بن یه‌کێکیان ده‌یه‌وێت خۆی به‌رێته پێشی له ئامره‌که‌ی و ده‌ڵی : قوربان ده‌چم شتێکت بپ دێنم ، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ سه‌ربازه کورده‌که‌ی تردا ده‌ینێرێ که سایه‌ق ده‌بی ، له‌ڕێ سایه‌قه‌که ده‌ڵێ : خوا هه‌ڵناگرێ بۆ شتی وا ده‌که‌یت ، ئه‌ویش ده‌ڵێ : من ده‌مه‌وێ به‌هه‌ر نرخێك بێ (ئیجازه)وه‌رگرم و بگه‌رێمه‌وه سلێمانی بۆ ناوه که‌س و کارم.. ئه‌و براده‌ره ده‌چێته‌وه سه‌ر ماڵێکی کوه‌یتی قوڕ به‌سه‌ر و ده‌ست ده‌داته (ئیرکۆندشن)ه‌که‌یان و ده‌یهێنێ له‌و چله‌ی گه‌رمایه‌دا، هه‌رچه‌ند ماڵ و منداڵی خاوه‌ن ماڵه‌که ده‌پارێنه‌وه سودی نابێ. که ده‌یهێنی بۆ ئامردکهی ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌و کاره‌با داناگیرسێنن له ترسی هێرشی (حوله‌فا) ئامردکه ده‌ڵێ ئه‌و کارهبایهم بۆ ته‌رتیب که‌ن با هیچ نه‌بێ به‌م گه‌رمایه ئێهکۆندشنهکه بخه‌ینه ئیش و فێنکمان ببێته‌وه، سهبازهکهش خه‌ریکی کاره‌باکه ده‌بێت و له‌گه‌رمه‌ی سه‌رقاڵێ دا نازانن کاره‌باکه داده‌گیرسێنن و کاره‌با ده‌یگرێت و ده‌یکوژێت... سه‌ربازه کورده ده‌ست پاکه بهویژدانهکه ده‌ڵێت: خوا ئاگاداره من لاشه‌ی ئه براده‌ره‌م به ئیجازه هێنایه‌وه که به‌ته‌ما بوو به زوڵم و سته‌مه ئیجازه وه‌رگرێ؟!! وه‌ری گرت به‌ڵام به‌مردووی ئه‌وه عقوبه‌ی خوا.. خوا بمان پارێزێ
چواره‌م/ حاجی شێخ عومهرئ قه‌راخی خزممه و له جاده‌ی خانه‌قا دوکانداره، بۆی گێرامه‌وه و وتی : له په‌نجاکاندا کاو بووم له به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان که تازه دروست ده‌کرا حه‌ره‌س بووم ، هه‌ندێ خه‌ڵكی ئه‌و ناوه فێرببوون ده‌هاتن له‌گه‌ل حه‌ره‌سه‌کان رێك ده‌که‌وتن و به‌شه‌و شتیان ده‌دزی به شه‌ریکی..
هاتنه لای من و وتیان : رێکبکه‌وه له‌گه‌ڵمان به‌شه‌و قه‌یاغ دێین و شت ده‌به‌ین ده‌یفرۆشین به شه‌ریکی .. منیش وتم: من خیانه‌ت ناکه‌م ، یه‌کێکیان وتی: تۆ ئه‌مه عه‌قڵت بێ نابی به‌خاوه‌نی هیچ و ناتوانی ژن بهێنی و خۆت دروست بکه‌ت...
خوا ئاگاداره رێم نه‌دان و خواش رزقی حه‌ڵالی دام و پاش 20ساڵێك ئه‌و کابرایه‌ی وای بهمن وت: کوره‌که‌ی ده‌ستی گرتبوو هاته به‌ر دوکانه‌که‌ی من و سواڵیان ده‌کرد بۆ پره‌ی عیاده‌ی دکتۆر .
شه‌هید کردنی پێشه‌وا (به‌ننا)
پێشه‌وا به‌ننا یان بانگ کرد بۆ باره‌گای (شبان المسلمین) گوایه نوێنه‌ری حکومه‌تیش ئاماده ده‌بێ و دانوستان ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌رچه‌نده (به‌ننا) و زاواکه‌ی (عبدالکریم عامدین) چاوه‌رێیان کرد نه‌هاتن .. پێشه‌وا به‌ننا بۆ دواجار له ژیانیا پێش نوێژی بۆ کردن و به‌کۆمه‌ڵ نوێژی ئێواره‌یان کرد ، ئینجا هاتنه خواره‌وه ده‌ست له ته‌کسیه‌ک رابگرن ، که ته‌کسیه‌که وه‌ستا جاده چۆل و تاریك بوو ئیمام به‌ننا سوار بوو له دواوه و زاواکه‌ی له ته‌نیشته‌وه ، له‌و کاته دوو چه‌کدار له به‌رده‌م ئۆتۆمبێله‌که په‌یدا بوون ته‌قه‌یان لێ کردن و برینداریان کردن ..
برینه‌کانی به‌ننا که‌متر بوون ، بۆیه له ته‌کسیه‌ک دابه‌زی و دوای تاوانباره‌کان که‌وت ، که ئۆتۆمبێلێك له پێشتر چاوه‌رێی ده‌کردن ، به‌ننا توانی ژماره‌ی ئوتومبیله‌که بگرێ که(9979)بوو
پاشان به‌و برینداریه سه‌رکه‌وته‌وه باره‌گاکه داوای ئیسعافی کرد به ته‌له‌فۆن ، به‌ڵام ئیسعاف داوا که‌وت و ناچار بهتهکسیهک گه‌یاندیانه لای ئسعافێك و پاشآن بر‌دیانن بۆخه‌سته‌خانه ( القصرالعینی) له‌و کاته‌دا که خه‌ریکیان بوون ، نوێنه‌ری مه‌لیك هات و چاوی پێیان که‌وت به تووره‌یی هاواری کرد(تاوانباران هێشتا نه‌مردوون! ) ورۆیشت..
که دکتۆر هات ویستی چاره‌سه‌ری برینه‌کانی به‌ننا بکات فه‌رمووی حاڵێ من باشتره بچن به‌لای (عبدالحکیم)ه‌وه .. جارێكی تر نوێنه‌ری مه‌لیك هاته‌وه ژووره‌وه و بهپزیشکهکهی وت من له‌لایه‌ن میره‌وه هاتووم بزانم حالێ به‌ننا چۆنه، ئه‌ویش وتی حاڵه‌تی ترسناك نیه و ئاساییه .
ئینجا به‌ننا و زاواکهیانیان جیاده‌کرده‌وه و هه‌ریه‌که‌یان له ژوورێکدا دانا. ئه‌وه‌بوو نوێنه‌ری مه‌لیك نه‌ی هێشتبوو دکتۆره‌کان بچن به‌لای پێشه‌وا (به‌ننا) دا تا به‌هۆی رۆیشتنی خوێنی زۆره‌وه شه‌هید بوو ...
(شایه‌نی باسه ل سه‌عات (8)نیوی شه‌وی شه‌ممه‌ی 11ی فبرایه‌ری 1949 پێشه‌وا بریندار کرا له ته‌مه‌نی چل و سێ ساڵی دا و به‌ناهه‌ق خوێنی مجددی سه‌دی بیستان ڕشت )
ناشتنی پێشه‌وا به‌ننا به‌م شێوه‌یه بوو
پۆلیسی سیاسی (سه‌عات یه‌کی شه‌وی 11ی فبرایهی 1949) په‌یوه‌ندیان کرد به شێخ (احمد عبدالرحمان به‌ننا) باوکی پێشه‌وا به‌ننا و سه‌رپشکیان کرد له نێوان دوو مه‌سه‌له‌دا، لاشه‌ی به‌ننا بنێژرێ و هیچ مه‌راسیمێكی بۆنه‌کرێ یان خۆیان ده‌ینێژن و که‌س هه‌ر چاوی پێی نه‌که‌وێت...
باوکیشی ئه‌وه‌ی یه‌که‌می هه‌ڵبژارد ، له شه‌ودا لاشه‌که‌یان له ژێر چاودێریه‌کی زۆری پۆلیس دا هێنایه ماڵه‌وه و ته‌نها باوکی جه‌رگ سوتا ولاشهکهی شوشت و کفنی کرد ، ئیبجا خستیه تابووته‌وه و به‌سه‌ر شانی (دایکی) به‌ننا و هاوسه‌ره‌که‌ی و وه‌فای کچی و باوکی پیری برا به‌ره‌و سه‌رقه‌بران و له‌سه‌ر قه‌برستانی ئیمام شافعی و ئیمام(اللیث کوڕی سعد) به خاك سپێردرا.
ئینجا نه‌یان هێشت ته‌عزیه‌ی بۆ بکه‌ن و قورئانی بۆ بخوێنرێ و هه‌رکه‌س نزیك ماڵیان بکه‌وتبا ده‌یان گرت
مردنی مه‌لیك فاروق!
پاش عه‌زل کردنی فاروق (ضباط الاحرار)ه‌وه ، مه‌لیکی لێکه‌وتوو، پاش چه‌ند ساڵێك به ته‌نهایی له (ئیتاڵیا)سه‌ری نایه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی پیایدا هه‌ڵبدات و ماستاوی بۆ سارد بکاته‌وه، جا ئه‌مه‌ش وه‌کو پيشهوا به‌ننا هه‌رکه‌س په‌یوه‌ندی پێوه بکردنایه حکومه‌تی میسری ناره‌حه‌تی ده‌کرد و توند‌و تیژی به‌رامبه‌ر ده‌نواند
پێشه‌وا به‌ننا له (43)ساڵی سه‌هید بوو بۆ خوا ، مه‌لیك فاروقیش له (45)ساڵێ به‌تاوانی زۆره‌وه گیانی ده‌رچوو، له شه‌وی 18/3/1965دا له‌هه‌مان ئه‌و سه‌عاته‌دا که به‌ننای تیا شه‌هید کرا.
ژنانی خێزانه‌که‌ی لاشه‌یان به‌ننایان ناشت و ، ته‌نها باوک و کوره‌که‌ی به‌ننا یان له‌گه‌ڵ بوو که ته‌مه‌نی 14ساڵ بوو ، به‌هه‌مان شێوه‌ش لاشه‌ی فاروق مایه‌وه له قه‌برستانی رۆما چاوه‌رێی فه‌رمانی (عبدالناصر)بوون که رازی بێ بهێنرێته‌وه بۆ میسر.
(عبدالناصر)رازی بوو به‌مه‌رجێك بهێنرێته‌وه وه‌ك پاشایه‌ك نه‌نێژرێ و که‌سی له‌گه‌ڵدا نه‌بێ له قه‌برستانی (الاسره المالکه)دا نه‌نێژرێ ، به‌ڵکو له قهرستانی ئیمام شافیعی دا ته‌سلیم به‌خاك بکرێ!...
به‌ڵێ ... به‌ئه‌نقه‌ست ته‌رمه‌که‌ی له ئه‌سیناوه به فرۆکه له نیوه‌شه‌وی (31)مارس 1965هێنراوه بۆ قاهیره، که ته‌نها خوشکه‌کانی به جلی ره‌شه‌وه پێشوازیان لێ کرد.. ئنجا به‌هۆی ئیجرائاتی ئه‌منی دره‌نگ برا بۆ قه‌برستان و کات گه‌یشته (9)ی به‌یانی و نه‌شیان هێشت که‌س توخنی بکه‌وی. (شایه‌نی باسه پێشه‌وا به‌ننا سه‌عات 9ی به‌یانی به‌هه‌مان شێوه نێژرا.
مه‌لیك فاروقیش ته‌نها پۆلیس و ژن له‌گه‌ڵی بوون بۆ قه‌برستان!! خوشکی داوای له سادات کرد که رێی بدات ته‌رمه‌که بگوێزنه‌وه بۆ مزگه‌وتی (الرفاعی) ئه‌ویش رازی بوو به مه‌رجێ بێ ده‌نگ و به نهێنی بێ ، جا ته‌رمه‌که‌یان به سه‌یاره‌کی ره‌ش برد بۆ ئه‌م مزگه‌وته و ته‌نها مجه‌وری مزگه‌وته‌که نوێژی له‌سه‌ر کردوه هه‌ر سه‌عات9ی به‌یانی بوو بۆ دووه‌م جار ناشتیانه‌وه، پاش 10ساڵ له ناشتنی یه‌که‌م جاری که ئه‌مه‌ش عه‌داله‌تی خوای گه‌وره ده‌رده‌خات که هه‌ر له‌و دنیا مه‌لیك فاروقی به‌و ده‌رده برده‌وه‌و ئاوا بێ که‌س نێژرا، جا دادگایی قیامه‌تیش له‌لاوه بوه‌ستێ!؟
حسین علی مازنده‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی به هائییهکانی دامه‌زراند و ویستی ئاینێکی نوێ له ئیسلام دروست بکات که جیهادی تیا نه‌بێت و خه‌ڵکانێکی نه‌فامی سه‌رگه‌ردان کرد ، سه‌رئه‌نجام شێت بوو
غولام ئه‌حمه‌دیش به‌هه‌مان شێوه کۆمه‌ڵه‌ی قادیانی دامه‌زراند و سه‌رئه‌نجام توشی تاعون بوو، له ئاو ده‌ستدا گیانی پیسی ده‌رچوو.....
سه‌رئه‌نجامی صهسامی دیکتاتۆر و کوره‌کانی و بنه‌ماڵه‌و کاربه‌ده‌ستانی گه‌وره‌ترین په‌نده بۆ هه‌موو که‌سێ که ژیر و ئاقڵ بێ....
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ(ولا تحسبن الله غافلا عما یعمل الظالمون) وامه‌زانن خوا غافڵ و بێ ئاگایه له سته‌مکاران، ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌کیش مۆڵه‌تیان بدات حیکمه‌تی تیایه و کاتێ له‌ناوی بردن خۆی ده‌زانێ چۆن له‌ناوی ده‌بات
کتێبی ژیانه‌وه
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!