dast xosh
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » پهیامهكانی Jegir Mahmoud
dast xosh
بهرشلۆنه 2-1 ریال مدرید
حیدر صباح كۆڵ نهبوو
ئهوس ابراهیم گۆڵ
لێدانهكانى سزا
مههدى گؤڵ
گێمى دووهمى زیاد كراو به كۆتاهات
سهرههنك موحسین لێدانێكى جوانى سامر سهعید دهگهرێنێتهوه
گێمى دووهمى زیادكراو دهستى پێكرد
گێمى یهكهمى زیادكراو تهواو بوو
گێمى یهكهمى زیادكراو دهستى پێكرد
شوان مامۆ دێته ناو یاریگا له شوێنى یاریزان سهعد عبدلئهمیر
نهبیل صباح تۆپێكى له ستوونى گۆڵدا
گێمى دووهمى یارییهكه دهستی پێكرد
سهرههنك موحسین گۆڵێكى سهد له سهدى گهراندهوه
لە بەغدا سووكایەتی بەجەماوەری یانەى هەولێر دەكرێ و هەندێكیان داركار كراون
(ئاكانیوز) ـ كەمێك بەر لە ئێستە سەرچاوەیەك لە یاریگەى شەعب لە بەغدا راى گەیاند، هەرچەندە دۆخى تەناهیی یاریگەكە بەكۆمپانیایەكی تەناهی سپێردراوە، بەڵام لەبەرچاوى ئەوان سووكایەتی بەهاندەرانى یانەى هەولێر دەكرێ و هەندێكیان داركاریش كراون.
نێردەى ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی لە ناو یاریگەى شەعب كە بڕیارە ئەمڕۆ سەعات 21:00 مێوانداری یاریی نێوان هەولێر و زەوڕا بكات، راى گەیاند، هاندەرانى هەولێر لەناو ئەو یاریگەیە كە ژمارەیان نێزیكەى 300 هاندەر دەبن، سەرەڕاى پێدانى ئەركی پاراستنى دۆخى تەناهیی یاریگەكە بەكۆمپانیایەكی تەناهی، رووبەڕووی لێدان و سوكایەتیكردن بوونەتەوە.
پتر گوتى، هاندەرانى هەولێر لە دۆخێكی خراپ دان و رووبەڕووى سوكایەتیكردن دەبنەوە لەلایەن هاندەرانى یانەى زەورا و هێرشیان دەكرێتە سەر و ئاڵای یانەى هەولێریان لێ دەسێنرێ.
لەلایەكی تریشەوە، جەرجیس سادق سەرۆكى دەستەى هاندەرانى یانەى هەولێر بە(ئاكانیوز)ى راگەیاند، هاندەرانى هەولێر لەو پەڕی دۆخی خراپدان و تەنانەت لەلایەن پیاوانى تەناهی ئەو كۆمپانیایەوە هێرشیان كراوتە سەر و هەندێكیان داركاری و تووشی لێدان هاتوون.
بڕیارە ئەمڕۆ لە یاریی كۆتایی پاڵەوانیەتی خولی بژاردەى عێراق هەردوو یانەى هەولێر و زەورا لە یاریگەى شەعب لە بەغدا بەیەك بگەن.
هیوادارم سەرهەنگ چۆن دوو ساڵ لە یاری کۆتایی دڵی هەولێریەکانی خۆش کرد بە ئاستە بەرزەکەی ،،ئەمساڵیش وەکو ئەو کات ،،دڵمان خۆشکا
انشاءاللە
دەست خۆش کاک ئاسۆ:)
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانەی هەولێر و زەوڕا بۆ یاریی كۆتای خولی بژاردە
(ئاكانیوز) ـ بەرپرسی راگەیاندنی یانەی هەولێر ئەمڕۆ دووشەم پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانەی هەولێر و زەوڕا راگەیاند و ئاماژەی بەوە دا كە تا رادەیەكی زۆر هەردوو پێكهاتەكە دیارن.
ئەمڕۆ دووشەم سات 21:00 بە كاتی ناوەخۆ یاریی كۆتای ئەم وەرزەی خولی بژاردەی تۆپی پێی عێراق لە نێوان هەردوو یانەی هەولێر و زەوڕا لە یاریگەی شەعب لە شاری بەغدا بەڕێوە دەچێت.
سامان بریفكانی لە بەغداوە لەبارەی پێكهاتەی هەردوو یانەوە بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، پێكهاتەی یانەی هەولێر تا رادەیەكی یەكلاكەرەوە بەو شێوەیە دەبێت: گۆڵپارێز سەرهەنگ موحسین، بەرگری: ئەوس ئیبراهیم، سەعد عەتییە، حەیدەر عەبدولئەمیر، محەممەد عەلی كەریم. ناوەڕاست: نەبیل سەباح، سەعد عەبدولئەمیر، هەڵگورد مەلا محەممەد، مەهدی كەریم. هێرشبەران: لوئەی سەڵاح و موسلیم موبارەك.
بریفكانی زیاتر گوتی "ئەوەی زیاتر جێی گومانە گۆڵپارێزە، كە تا ئێستە بە شێوەیەكی تەواو یەكلا نەبووەتەوە، بەڵام ئەگەر زۆر ئەوەیە سەرهەنگ گۆڵپارێزی دەكات".
لەبارەی پێكهاتەی یانەی زەوڕاشەوە، بریفكانی گوتی "پێكهاتەی یانەی زەوڕا پێشبینیی دەكرێ بەو شێوەیە بێ: گۆڵپارێز "ئەحمەد عەلی. بەرگری: موئەیەد خالید، فارس حەسەن، سەجاد حوسێن، ئەزهەر تاهیر. ناوەڕاست: سامر سەعید، ئوسامە عەلی، محەمەد سەعد، حەیدەر سەباح. هێرشبەران: هیشام محەمەد و عەلی سەعد.
پهنارتینییه
دةست خوش بابه تيكى جوانه
یانەی هەولێر دوایەكەی مەشقیی لە بەغدا ئەنجام دا و لەلایەن جەماوەری زەوڕاشەوە جنێو باران دەكرێن
(ئاكانیوز)- بەرپرسی راگەیاندنی یانەی هەولێر ئەمڕۆ دووشەم رای گەیاند، تیپی تۆپی پێ یانەكەیان بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ یاریی كۆتای خولی بژاردە دوایەكەی مەشقیی خۆی ئەنجام دا و دوای تەواوبوونی مەشقەكەش لەلایەن هاندەرانی یانەی زەوڕاوە جنێو و قسەی ناشیرینیان پێ دەگوترێ.
سامان بریفكانی بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، تیپی تۆپی پێی یانەی هەولێر شەوی رابردوو لەسەر یاریگەی شەعب لە بەغدا، دوایەكەی مەشقیی خۆی ئەنجام دا بۆ ئەوەی بەباشترین شێوە بۆ یاریی كۆتا ئامادە بێ.
ئەمشەو سات 21:00 بەكاتی ناوەخۆ یاریی كۆتای ئەم وەرزەی خولی بژاردەی تۆپی پێی عێراق لە نێوان هەردوو یانەی زەوڕا و هەولێر لە یاریگەی شەعب لە بەغدا ئەنجام دەدرێ.
یانەی هەولێر لە شەمووی رابردووەوە گەیشتووەتە بەغدا و دەستی بەئامادەكارییەكانی كردووە.
بریفكانی گوتی، لە مەشقەكەدا سەرجەم یاریزانەكان ئامادە بوون، جگە لە ئەحمەد ئیبراهیم نەبێ، كە بەهۆی ئەنگاوتنەوە یاوەری شاندەكە نەبووە، هەموو یاریزانانیش بە گوڕوتینێكی زۆرەوە مەشقەكانیان ئەنجام دەدا، مەشقەكانیش زیاتر لەسەر تۆپ لێدان لە دەرەوە بۆ گۆڵ و خێرایی لە گواستنەوەی تۆپ و وردبوونەوە لە یاریزانی لایەكان بوو.
پتر گوتی، ئەیوب ئۆدیشۆی راهێنەری یانەی هەولێر بەشێوەیەكی تایبەت لەسەر جێبەجێكردنی لێدانی سزا مەشقی بەیاریزانەكانی كرد بەمەبەستی خۆ ئامادەكردن بۆ ئەگەری گەیشتنی یارییەكە بەلێدانەكانی سزای یەكلاكەرەوە.
بەرپرسی راگەیاندنی یانەی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە دەستەی راهێنەران و یاریزانان بەڵێنیان داوە هەموو هەوڵێكیان بۆ ئەوە بێت یارییەكە ببەنەوە و نازناوەكە بۆ جاری چوارەم بۆ یانەكەیان بەدەست بێننەوە.
بریفكانی گوتی، دوای بەكۆتا هاتنی مەشقەكانی تیپەكەمان، هەندێك لە جەماوەری یانەی زەوڕا لەسەر پەیژەكانی یاریگەی شەعبەوە، جوێن و قسەی ناشیرنیان بەیاریزانانی یانەی هەولێر گوت، كە ئەمەش جێگەی داخە و بەهیواین لە كاتی یارییەكەدا دووبارە نەبێتەوە.
یانەی هەولێر لە ماوەی 5 وەرزی دواییدا، تەنیا وەرزی ڕابردوو نەیتوانی بگاتە یاریی كۆتا، بەڵام لە وەرزەكانی 2006-2007، 2007-2008، 2008-2009 گەیشتبووە یاریی كۆتا و نازناوەكەشی بەدەست هێناوە، ئەمجارەش بەهیوای بردنەوەی نازناوەكە یاریی دەكات.
یانەی زەوڕاش خاوەن ژمارەی پێوانەیییە لە بردنەوەی نازناوی خولی عێراق كە تا ئێستە 11 نازناوی بەدەست هێناوە.
بوسته ريكى جوان بوو ده ست خوش
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=lZoVPWQnUqI[/youtube]
دهست خۆش ،، بۆ گهیاندنى ئهم ههواڵه
دهست خۆش
سوپاس بۆ وهڵامهكانتان
(ئاكانیوز) - یانەى ریال مەدریدی ئیسپانیایی لە ماڵپەڕی خۆیدا رای گەیاند لیونێل میسی ئەستێرەى ئەرجەنتینیی یانەی بەرشەلۆنەی ركابەری، دەستەوارەیەكی یانەكەی بەبڕی 200 ملیۆن یۆرۆ رەت كردووەتەوە.
دوو حەفتە لەمەو بەر ئیدواردۆ ئاندا سەرنووسەری پێشووی رۆژنامەی "ماركا"ی ئیسپانیایی كە لە یانەی شاهانە نێزیكە، رای گەیاند ریال مەدرید بەنیازە بەو 100 ملیۆن یۆرۆیەی كە لە فرۆشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەستی دەكەوێ، میسی بە200 ملیۆن یۆرۆ بكڕێ.
دوێنێ شەموو ریال مەدرید لە ماڵپەڕی خۆیدا رای گەیاند میسی بەر لەوەی بۆ هەرێمی كەتەلۆنیا بگەڕێتەوە، دەستەوارەیەكی یانەكەى بەبڕی 200 ملیۆن یۆرۆ و مووچەیەكی مانگانە بەبڕی 20 ملیۆن یۆرۆ رەت كردەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا ریال مەدرید بەنیازە بڕی دەستەوارەكەى تا 250 ملیۆن یۆرۆ زیاد بكات كە بەو بڕە پارەیە گرێبەستی میسی لەگەڵ بەرشەلۆنەدا هەڵدەوەشێتەوە.
هەرچەند گواستنەوەی میسی بۆ ریزی یانەى شاهانە شتێكی چاوەڕواننەكراوە، بەڵام نابێ ئەوەشمان لەبیر بچێ لویس فیگو ئەستێرەى ساڵانی رابردووى بەرشەلۆنە لە دۆخێكی هاوشێوەدا بۆ ریزی یانەى ریال مەدرید گوازرایەوە و شیمانە هەیە ئەمجارەش یانەى پایەتەخت گورزێكی تر لە كەتەلۆنییەكان بوەشێنێ.
سوپاس بۆ وهڵامهكانتان
سوپاس بۆ وهڵامهكانتان
زۆر سوپاس
له یاریى دهست نیشانكردنى پلهى سێیهم و چوارهمى خولى عێراقدا ههردوو یانهى جهوییه و صناعه رووبهرووى یهكتر بوونهوه یارییهكه كاتژمێر
9:00 به كاتى كوردستان بهرێوه چوو له گێمى یهكهمى یارییهكهدا ههردوو یانه چهند هێرشێكیان برده سهر گۆڵى یهكتر بهڵام بێ ئهنجام بوو
له گێمى دووهمدا له خولهكى 79 له لێدانێكى راستهوخۆ ئهیاد شهعلان توانى گۆڵى یهكهم بۆ یانهى صناعه تۆمار بكات یارییهكه به ئهنجامى
گۆڵێكى بى بهرامبهر له بهرژهوهندى یانهى صناعه بهكۆتا هات
3-1 بهرشلۆنه دهباتهوه
سوپاس بۆ پهیامهكانتان
سوپاس بۆ وهڵامهكانتان
یانهی ههولێر ههستا بهدوورخستنهوهی ئهو یاریزانانهی که لهژیر تاقی کردنهوه داینابوون ،
پێش ههفتهیهک پێنچ یاریزانی نێجیری له ڕیگای فرۆکهخانهی نێودهڵهتی ههولێرهوه گهیشتنه پایتهختی کوردستان و پهیوهندیان به یانه ههولێرهوه کرد و چهند یهکهیهکی مهشقیان ئهنجام ـدا ،
بهڵام وادیار بوو ڕاهینهر ئهیوب ئۆدیشۆ هیچ کام لهو یاریزانانهی بهدڵ نهبووه و دهستهی کارگێری یانهکهش بڕیاری دورخستنهوهی داون ،
ههربهوبۆنهیهشهوه دهبوو ئهمڕۆ یانهی ههولێر ناوی یاریزانهکانی بۆ پاڵهوانێتی جامی یهکێتی ئاسیا پێش کهش به یهکێتیهکه بکات و لهو ناوانهش ـدا هیچ یاریزانێك نه زیاد نه کهمی نهکردووه ،
yariga.net
زۆر سوپاس
زۆر سوپاس
نێیمار دا سیلڤا ڕای دەگەیەنێت کە دەتوانێت
وەکو لیۆنێل مێسی ئەستێرەی بەرشلۆنە باش بێت، یاخود لە یاریزانە ئەرجەنتینییەکەش باشتر بێت لە داهاتوودا.
لە ماوەی ڕابردوودا بابەتگەلی زۆر لەسەر ڕۆیشتنی یاریزانەکەی سانتۆس بۆ ئەوروپا بڵاو بووەتەوە و، هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدریدیش زۆرترین
خواستیان لەسەر کڕینی یاریزانە تەمەن ١٩ ساڵانەکە هەیە.
نێیمار لە نوێترین دیمانەیدا لەگەڵ مارکا، دەڵێت:” دەتوانم وەکو ئەو [لیۆنێل مێسی] باشبم، یان تەنانەت دەتوانم لەو باشتریش بم. دڵنیام لەوە.”
دواتریش دەربارەی ڕۆیشتنی بەرەو ئەوروپا گوتی:” من دەربارەی داهاتوو قسان ناکەم. من تەنیا سەرنجم لەسەر یارییەکانی هەڵبژاردەی نیشتیمانیی و
سانتۆسە، دوای ئەوەش دەبینین چیی ڕوودەدات. ئەوە شتێک نییە کە گرنگیی پێبدەم یان قسەی لە بارەوە بکەم.”
yariga.net
یانەی سەرهەنگ موحسین » پهیامهكانی Jegir Mahmoud
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]