1،093

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

S21 نووسی:

* من بڕیام بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و نیه‌، چونكه‌ بووه‌ به‌ هۆی به‌هه‌ده‌ردانی چه‌ندین بابه‌تی ئه‌ندامان به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستێكی هه‌بێ!
بۆیه‌ لێره‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ده‌مه‌ ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتیاران كه‌ ئایا سماك ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ یان نا . .

من له‌لای خۆمه‌وه‌ زۆر متمانه‌م به‌ سماك كرد و جارێكی تر ڕاگیرا من داوام له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كرد، كردیه‌وه‌

ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ی كردبێت من هیچ كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نیم بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو یانه‌ .

1،094

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده‌سته‌كانت خۆش كاكه‌ مازن گیان بۆ ئه‌م هۆنراوه‌ جوانه‌

1،095

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

كاره‌كانت زۆر جوان و له‌ جێن ....
په‌ندێك هه‌یه‌ ئه‌ڵێ : چه‌م بێ چه‌ڤه‌ڵ نابێت
واته‌: له‌ هه‌موو شوێنێك به‌دكار هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌گه‌ل یه‌ك راستگۆبین ئیشه‌ڵا زاڵ ئه‌بین به‌سه‌ر گشت ته‌گه‌ره‌كاندا


بۆ شوێنی بابه‌ته‌كه‌شت مادام نوسیوته‌ بۆ یادگاری شوێنه‌كه‌ی ته‌واوه‌ smile

ده‌ست خۆش
سه‌ركه‌وتن بۆ تاگۆ

1،097

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سوپاس كاكه‌ مازن گیان

زۆر باشه‌ ئیشه‌ڵا ده‌ست به‌كار ئه‌بین بۆ ئه‌م به‌شه‌...
ده‌ستی سۆلیانا خۆش بێت بۆ پێشنیاره‌ جوانه‌كه‌ی

ده‌ستی تۆش خۆش كاكه‌ ئاسۆ

[size=24]barcelona[/size]

بۆ هه‌ردوو پێشنیاره‌كه‌ من له‌گه‌ڵتام و پێشنیارێكی به‌ جێ یه‌

ده‌سته‌كانت خۆش ...

1،101

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ئه‌ك ده‌ستت خۆشبێت بۆ ئه‌م هۆنراوه‌ به‌ پێزانه‌

بژیت.....

1،102

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

به‌ڕاستی هۆنراوه‌یه‌كی كورت و پوخت و پڕ مانایه‌
ده‌ستی فه‌ره‌یدونی عه‌بدول و كاكه‌ ڕێنوار خۆشبێت

1،103

(49 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سوپا بۆ به‌شداری هه‌موو لایه‌ك

1،104

(49 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

S21 نووسی:

هه‌م هه‌موو زانیارییه‌ی له‌كوێ هێناوه‌! ماشاءالله‌ له‌ پێنج دێری وه‌ڵامی دواین پرسیار باسی كێشه‌ی نیوه‌ی جیهانی كردووه‌.
ئه‌وه‌م پێ سه‌یره‌ له‌ بابه‌ته‌كانی درێژ دادڕی ناكات و به‌ به‌ڵگه‌ی ته‌واو دێته‌ پێشه‌وه‌!

* كاك سیروان ئه‌گه‌ر بزانی ئه‌و مامۆستا كرێكاره‌ ئێستا له‌ چ شوێنێك ده‌ژی ؟

نكۆڵی ناكرێت له‌ زیره‌كی ئه‌م پیاوه‌
من تا ئێستا شتێكی خراپ و توند ڕه‌ویه‌كم لێهی نه‌بینه‌وه‌ و نه‌بیستووه‌. كه‌چی له‌ناو كوردستانا به‌ خراپ ناوی رۆیشتووه‌!!
سوپاس بۆ كاك ڕێنوار پێش من وه‌ڵامی دایته‌وه‌ ...

1،105

(49 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

smackdawn نووسی:

ده‌ست خۆش به‌لام پێم نه‌کرا گشتی بخوێنمه‌وه‌

زۆر سوپاس
بۆ جارێكی تر big_smile

1،106

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

smackdawn نووسی:

ده‌ست خۆش براکه‌م ئه‌وه‌ دوووباره‌ داتان نیته‌وه‌ یان یه‌کێکی تره‌

ئاشكرابووی دیاره‌ تۆ بابه‌ته‌كان ناخۆێنیته‌وه‌:lol:
ئه‌مه‌ دووباره‌یه‌ به‌ڵام ئه‌بێت هه‌بێت
چونكه‌ دیمانه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ یانه‌

1،107

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

زۆر سوپاس به‌ قوربان ...

1،108

(49 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

http://www.kurdup.com/uploads/9e012003cc.jpg
له‌ ڕێگه‌ی ئیمه‌یله‌وه‌ پێگه‌ی ئیسلام په‌یك دیمانه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی،‌ له‌گه‌ڵ مه‌لا كرێكار سه‌رۆكی پێشووی‌ ئه‌نسارولئیسلام و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی پێشوو ساز داوه‌، خودی مه‌لاكرێكار وه‌لامی چه‌ند پرسیارێكی گرنگ و هه‌ستیار ده‌داته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش ده‌قی دیمانه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی خودی مه‌لاكڕیكاره‌:

+ سه‌ره‌تا ده‌مانه‌وێت بپرسین  كرێكار كێیه‌و به‌ چ ناسراوه‌ ؟

وه‌ڵام : كرێكار كه‌سایه‌تیه‌كی ئیسلامی كورده‌ ، خه‌ڵك ده‌ڵێن به‌ بوێری و راستگۆیی و سه‌ربه‌خۆیی راوبۆچوونی خۆی ناسراوه‌ ..


+ گه‌ر بگه‌رِێینه‌وه‌ بۆ رابوردوو ، ئایا په‌شیمان نیت له‌ راگه‌یاندنی ئه‌نسارولئیسلام ؟

كرێكار - به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك لێی په‌شیمان نیم و به‌ به‌رهه‌مێكی دڵخۆشكه‌ری ره‌نجی خۆم و ئه‌و برا عه‌زیزانه‌ی تری ده‌زانم .. خۆشحاڵم كه‌ تۆڵه‌ی یه‌ك یه‌كی برا كوژراوه‌كانی خۆیان له‌ ئیحتیلال كردۆته‌وه‌ ..


+كاری یه‌كگرتوو بزوتنه‌وه‌و كۆمه‌ڵ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت ؟

كرێكار - كاری سیاسییان به‌ سه‌ركه‌وتوو نازانم ، چونكه‌ شێوه‌ی كاركردنیان وه‌كو مێرووله‌ن له‌ ناو سندوقێكی شووشه‌ی به‌رده‌ستی پارتی و یه‌كێتی دا .. ببنه‌ ملیۆنیش سه‌ری سندوقه‌كه‌یان پێ هه‌ڵنادرێته‌وه‌ .. كاری سیاسی موسوڵمان روكنی خۆی هه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ دیاری ده‌كات به‌ ( باوه‌رِو كۆچ و جیهادو داڵده‌و پشتیوانی ) وه‌ك ده‌فه‌رموێ : (إِنَّ الَّذینَ آمَنُواْ وَهَاجَرُواْ وَجَاهَدُواْ بِأمْوَالِهِمْ وَأنفُسِهِمْ فِی سَبِیلِ اللّهِ وَالَّذینَ آوَواْ وَّنَصرُواْ أوْڵـئِكَ بَعْضهُمْ أوْلِیَاء بَعْض ) الانفال / 72 كاری سیاسی ئیسلامی نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك چاوه‌رِوانی ده‌ستی غه‌یری موسوڵمانان بكات .. كۆمه‌ڵكاری ئیسلامی مه‌رج نیه‌ حزبایه‌تی بێت ..

+له‌وانه‌یه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو به‌ لیستێكی هاوبه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی كوردستان داببه‌زن، ئه‌م كاره‌ت لا په‌سه‌نده‌ ؟ ده‌توانێت قه‌واره‌یه‌ك بۆ رابوونی ئیسلامی بگه‌رِێنێته‌وه‌ ؟

كرێكار - به‌ یه‌ك لیست دابه‌زن یان به‌ دوو ، پێم وانیه‌ كاریگه‌رییان هه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌و كورسیانه‌ی له‌ په‌رله‌ماندا به‌ ده‌ستی دێنن بۆیان ببێته‌ 25 كورسی ، به‌رامبه‌ره‌كانیان هی خۆیان ده‌كه‌نه‌ 250 كورسی ، دوای هه‌شتا ساڵی دیكه‌ ئه‌گه‌ر وه‌كو ئیخوانی میسر خۆیان له‌به‌ر گورزی جه‌للادانی پارتی و یه‌كێتیشدا راگرن هه‌ر نابنه‌ پێنج یه‌كی ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی برِیاری لێوه‌ ده‌رناچێت و كه‌سی پێ موحاسه‌به‌ ناكرێت .. له‌ كوردستاندا برِیار له‌ په‌رله‌مان نیه‌ ، لای حزبه‌ ، له‌ حزبیشدا لای خه‌تی سه‌رۆكه‌ ، له‌ خه‌ته‌كه‌شدا كول فی كول هه‌ر سه‌رۆكمان زێرِه‌یه‌ كه‌ ده‌یانووت : ( اذا قال صدام قال العراق ) ئه‌وه‌ بۆ هه‌موو فیرعه‌ونێكه‌ .. ئه‌وه‌ی كوردستانیش هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان و سیاسه‌ت نیه‌ ، ئه‌وه‌ ئاشه‌به‌ته‌نووره‌ی لاكۆڵانه‌ .. مادام له‌ گه‌مه‌ی سیاسیتدا ئیعتیماد ده‌كه‌یته‌ سه‌ر چه‌كداره‌ به‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌رت ، فاشیلیت ! ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌ ، خاوه‌ن ئه‌من وسوپاو پۆلیس و زیندانه‌ ، ئه‌و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ داده‌نێ ، ئه‌و رۆژ دیاری ده‌كات ، ئه‌و ده‌نگه‌كان ده‌ژمێرێت !! تۆ دوای هه‌له‌كه‌ سه‌مای هه‌ڵبژاردنه‌ چه‌واشه‌كاریه‌كه‌ چاوه‌رِێ ده‌بیت ئه‌و به‌ خێری خۆی رێت پێ بدات له‌و شوێنه‌ دانیشیت كه‌ بۆت دیاری ده‌كات .. ئیتر قه‌واره‌ی چییان ده‌بێت ؟! كاریگه‌ریی ئێستای ئه‌ندامه‌كانیان له‌ په‌رله‌مان و له‌ برِیارداندا چه‌نده‌ ، ئه‌و كاتیش هه‌ر وا ده‌بن .

+ ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی لێبوردن بۆ ده‌ربكه‌ن ئایا ئاماده‌ییت تێدایه‌ بگه‌رِێیته‌وه‌ بۆ كوردستان؟

كرێكار - لێبوردنی چی ؟! بۆچی كلكی كه‌ری باپیریانم برِیوه‌ یان ناوفۆكی خۆیان ؟! چیم به‌رامبه‌ر كردوون ؟! یه‌كێتی هه‌رچی درۆو ده‌له‌سه‌و فاك و فیكی هه‌بوو له‌گه‌ڵ كافری موحاریبدا خستیه‌ كارو دامیه‌ دادگا ، ده‌ستی به‌ رِووره‌شی له‌ هه‌مبانه‌ی به‌تاڵه‌وه‌ ده‌رچوو ، كام ئه‌ندامه‌ی زۆر قه‌ره‌چه‌ناغه‌ نه‌یوێرا له‌ دادگا بیهێنیته‌ به‌رامبه‌رم ، چونكه‌ هیچیان پێ نیه‌ ؟ خۆ ده‌ جار له‌سه‌ر یه‌ك كێشه‌ نادرێمه‌وه‌ به‌ دادگا ؟! كوردستان وه‌ك موڵكی ئه‌وانه‌ موڵكی باب و باپیر و نه‌وه‌و نه‌وزاده‌كانی منیشه‌ ، هاتنه‌وه‌شم په‌یوه‌ندی به‌ به‌ربه‌سته‌كانی رێمه‌وه‌ هه‌یه‌ نه‌ك به‌ پارتی ویه‌كێتیه‌وه‌ ..

+رات له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زاره‌كانی شیعه‌ له‌ عێراقدا چیه‌؟

كرێكار - رام له‌گه‌ڵیدا نیه‌ ، ناشزانم كێ كردوێتی ..

+رات له‌گه‌ڵ كاره‌ خۆكوژیه‌كان كه‌ ده‌كرێت و منداڵ و ژن و خه‌ڵكی بێتاوان ده‌كوژرێت چۆنه‌ ؟

كرێكار - چالاكی ئیستیشهادیم پێ شه‌رعیه‌و ره‌وایه‌ به‌و مه‌رجه‌ی به‌ ئیحتیلال و هاوبارنی شه‌رِانیدا ئه‌نجام بدرێت ، فه‌توای شه‌رعی له‌سه‌ر ده‌رچوو بێت و بكه‌ره‌كه‌ی بزانێت چی ده‌كات و نیشانه‌كه‌ چیه‌ .. مه‌رجیش نیه‌ ئه‌و هه‌موو ته‌قینه‌وانه‌ ئیسلامی بیانكات .. به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌ ئۆتۆمۆبیلن و سایه‌قیان تێدا نیه‌ ، یان ئه‌وانه‌ی له‌ بازارِو شوێنی خه‌ڵكی لاشه‌رِدا ئه‌نجام ده‌درێت ، حه‌تمه‌ن ئه‌وانه‌ ئیحتیلال و هاوكارانێتی ، كۆمپانیا ئه‌منیه‌كان و ئیسرائیل و موخابه‌راتی ووڵاتانی دراوسێی عێراقه‌ ، یان حزبه‌ عه‌له‌مانیه‌ بێ دینه‌كانن كه‌ له‌ ئاوی شێلوودا ماسیان چاكتر بۆ ده‌گیرێت .. كوشتنی خه‌ڵكی لاشه‌رِ له‌ هه‌ر جۆره‌ ئینتیمایه‌ك بێت به‌ هه‌ر به‌هانه‌یك بێت ، ناشه‌رعیه‌ ..

+ گه‌ر داوات لێ بكه‌ن بۆ رابه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی قبووڵی ده‌كه‌یت یان نا ؟!

كرێكار - داوای وا نه‌كراوه‌و هه‌قیش نیه‌ له‌گه‌ڵ فه‌ره‌زه‌یاتدا مامه‌ڵه‌ بكه‌ین .. ئه‌و كاره‌ش خۆ چه‌رچێتی نیه‌ ، برِیار ده‌م باوه‌ڵێك هه‌ڵگرم و برِۆم ..

+ئێستا هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ گۆرِینی ده‌ستوری ئیسلامی بۆ ده‌ستوری عیلمانی، ئایا هه‌ر یه‌ك له‌ كۆمه‌ڵ و بزوتنه‌وه‌ له‌ حكومه‌تدا به‌شدارن ده‌توانن رۆڵی گرنگ ببینن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گۆرِانكاریه‌ نه‌كرێت ؟

كرێكار - له‌ خوا بترسه‌ له‌وه‌ی ووت .. بۆچی ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌ستوری ئیسلامیه‌ تا بگۆرِێت بۆ عه‌له‌مانی ؟! ره‌نگه‌ جه‌نابت یان نه‌تخوێندبێته‌وه‌ یان نه‌زانیت كه‌ ئه‌و ده‌ستوره‌ی ئێستا دژایه‌تی له‌گه‌ڵ حاكمێتی خوای گه‌وره‌دا هه‌یه‌ ، پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌ .. ئه‌وه‌ش به‌ هێزی چه‌ك و بازووی پارتی ویه‌كێتی و پشتیوانی نێو ده‌وڵه‌تی نوسراوه‌ته‌وه‌و فه‌رز كراوه‌ ، بزوتنه‌وه‌و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوی داماو چۆن ده‌توانن هه‌ر داوای گۆرِینیشی به‌ جیددی بكه‌ن ؟! چ جای گۆرِینی .. ئه‌وی ئومێدی وای هه‌یه‌ ، گێله‌ ..

+ رابوونی ئیسلامی له‌ عێراق و كوردستان به‌ره‌و كوێ ده‌رِوات؟

كرێكار - له‌ عێراقدا به‌ره‌و باشتر ده‌رِوات ، چونكه‌ عه‌له‌مانیه‌تی عه‌ره‌بی هات و پوكایه‌وه‌و ئه‌مرِۆ به‌ پشتیوانی ئیحتیلالیش تواناو جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌ماوه‌ رووبه‌رِووی ئیسلامی بوه‌ستێته‌وه‌ ، به‌ڵام رابوونی ئیسلامی له‌ كوردستاندا سیس بووه‌ ، چونكه‌ كرایه‌ تۆپ و هه‌ر یه‌ك لای خۆیه‌وه‌ به‌ جۆرێك كه‌ حه‌ز ده‌كات و به‌ره‌و ئارِاسته‌یه‌ك كه‌ دۆسته‌كانی پشتیه‌وه‌ ده‌یانوویست دایانه‌ به‌ر شه‌ق ، تا ته‌قی ..

+رات چیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌توایه‌ی ئه‌بو عومه‌ری به‌غدادی كه‌ ده‌ڵێت هه‌ر كه‌س به‌یعه‌ت نه‌داته‌ سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراقی باغیه‌ یان عاسیه‌؟

كرێكار - ئه‌گه‌ر وای ووتبێت هه‌ڵه‌یه‌ ، چونكه‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق گروپێكی جیهادیه‌و به‌ ناونانی نابێته‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و به‌یعه‌تی له‌سه‌ر موسوڵمانان فه‌رز نابێت ، خه‌ڵك ناچار كردنیش له‌سه‌ر به‌یعه‌ت ناشێت ، به‌یعه‌تیش كه‌ حه‌وت جۆره‌ هیچ كه‌سێك ناتوانێت به‌یعه‌تی خه‌لیفه‌ له‌ كه‌س ( ته‌نانه‌ت له‌ شوێن كه‌وتوانی خۆشی ) وه‌ربگرێت ..

+هه‌ڵسه‌نگاندت بۆ داهاتووی گروپه‌ چه‌كداره‌كان چیه‌ له‌ عێراقدا؟

كرێكار - ده‌بێ مه‌به‌ستمان گروپه‌ جیهادیه‌كانی عاره‌بستان بێت ، پێم وایه‌ هیچ پرۆژه‌یه‌ك بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌وان له‌ عێراقدا خۆی ناگرێت ، چونكه‌ خاوه‌ن قسه‌و بازوون .. ئه‌وه‌ پێنجه‌م ساڵی جه‌به‌رووتی ئیحتیلاله‌و هیچ به‌رپرسێك نه‌یتوانیوه‌ دائیره‌كه‌ی له‌ مه‌نتیقه‌ی خه‌زرا بێنێته‌ ده‌ره‌وه‌ ! ئه‌وی ئیسلام ناناسێت نازانێت كاریگه‌ریی عه‌قیده‌و جیهاد له‌سه‌ر موسوڵمانی دیندار چه‌نده‌و چ چه‌كێكی كوشنده‌شه‌ به‌ده‌ست سه‌ركرده‌ی ئیسلامیه‌وه‌ ؟!

+بۆچی ئیسلامیه‌كان هه‌میشه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدا شكست ده‌خۆن و ناتوانن له‌ ده‌سه‌ڵاتدا وه‌ك پێویست رۆڵی خۆیان ببینن و خزمه‌ت به‌ ئیسلام و به‌ میلله‌ته‌كانیان بكه‌ن ، وه‌ هه‌میشه‌ ناتوانن له‌ ململانێ سیاسیه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو بن؟ ئه‌زموونی سودان و ئه‌فغانستان و سۆماڵ و له‌م دواییه‌شدا حه‌ماس له‌ فه‌له‌ستین ؟ ئایا ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناسه‌لمێنێت كه‌ ئیسلامیه‌كان ناتوانن ده‌سه‌ڵات به‌رِێوه‌ به‌رن ؟ یان هۆكه‌ی ده‌گه‌ِرِێته‌وه‌ بۆ كامڵ نه‌بوونی سیاسی و نه‌زانینی گه‌مه‌ی سیاسی یان بۆ لاوازی ئیداری و سیاسی؟

كرێكار - هه‌ق نیه‌ وه‌كو ده‌روونناسی ده‌ڵێت بكه‌ویته‌ جه‌لده‌ لێدانی خۆت .. بۆچی به‌عسیه‌ درِنده‌كان كه‌ به‌ پێنج تانكه‌وه‌ ئینقیلابیان له‌ به‌غدا پێكردن ، چیان ده‌زانی ؟! ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانی پێنج سایه‌قی تانك په‌یدا كه‌ن .. بۆچی ناسریه‌كان فه‌یله‌فلووس بوون ؟ سینایان دۆرِاندو سوپایان بۆ شه‌رِی ناوخۆی یه‌مه‌ن ده‌نارد ؟! نابینیت له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌خیری میسردا یه‌ك كورسیشیان نه‌هێنا ؟! ئه‌مه‌ چ فه‌زح بوونێكه‌ ؟! فیكرێك له‌سه‌ر حوكم بێت ، دوایی ئه‌وه‌نده‌ فاشیل بووبێت نه‌توانێت كورسیه‌ك له‌ كۆی 440 كورسی بهێنێت !! چما مه‌لیك عه‌وڵای ئوردن به‌ شه‌عبیه‌تی خۆی حوكم ده‌كات ؟! بۆچی مه‌لیك عه‌وڵای سعودیه‌ له‌ خۆشه‌ویستی سه‌كسوكه‌ كامل بۆیاخه‌كه‌ی به‌یعه‌تی دراوه‌تێ یان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه‌ كه‌ ئه‌م حاكمه‌ ره‌زاقورسانه‌ حه‌ره‌سی زیندانن و كورسیه‌كانیشیان سه‌ربازو موخابه‌راتی ئه‌مریكایی پاسه‌وانێتی ؟!
پاشان ئاده‌ی پێم بڵێ ئیسلامیه‌كان له‌ كوێ هاتوونه‌ته‌ سه‌ر حوكم غه‌یری ئێران و ئه‌فغانستان ؟! ئێران ئه‌وه‌ له‌به‌ر چاوه‌ سی ساڵی نه‌بردووه‌و ده‌بێته‌ نۆیه‌م وولاتی ئه‌تۆمی جیهان .. بۆچی مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وه‌كو قه‌زافیه‌ پاڵ كه‌وێت و لكی دشداشه‌كه‌شی بگرێت !! ئه‌فغانستانی پێش و پاش تاڵیبان هه‌ر رۆژئاوا نه‌یهێشت بۆ موسوڵمانانی سوننی ببێته‌ مه‌ئوایه‌ك .. مه‌گه‌ر چی له‌م پیلانه‌ سه‌خیفه‌ ئیستیعمارییه‌ زیاتره‌ كه‌ برِیاری ( نه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئێمه‌ یه‌كگرتووه‌كان ) وابوو كه‌ 32 ووڵاتی رۆژئاوایی ده‌بێت 000ر32 سه‌ربازیان بۆ پاراستنی حوكمی كه‌رِه‌زای بنێرنه‌ ئه‌فغانستان ، هه‌ر یه‌كه‌یان به‌ هه‌زار سه‌رباز ویلایه‌تێكی داگیر كات !!!
نازانم چۆن تۆ حوكمی عومه‌ر البه‌شیرت خوا خه‌جاڵه‌تی كات به‌ ئیسلامی حساب كردووه‌ ؟ ئه‌و هه‌موو ئیسلامیانه‌ بۆچی له‌ زیندانیدان ؟! كێشه‌ی دارفۆر كه‌ 100 % موسوڵمانن بۆچی له‌به‌ر خاتری پۆستاڵ و حه‌یزه‌ران و سه‌وله‌جانی خۆی حه‌ل نابێت ؟! گله‌ییت له‌ كوێی سوماڵ هه‌یه‌ ؟! كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵێكی راستگۆ توانیان دوای 15 ساڵ شه‌رِی ناوخۆ ووڵات هێمن كه‌نه‌وه‌و له‌و شوێنه‌ی محمد سیاد به‌ری عه‌له‌مانی له‌ مۆقدیشۆدا له‌ 1975 مه‌لای له‌سه‌ر به‌رگریی له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلام سوتاند ، ئه‌مان توانیان له‌ 2005 دا شه‌ریعه‌تی ئیسلامی بۆ بهێننه‌وه‌ .. مه‌گه‌ر هه‌ر هه‌موو جیهان نه‌یبینی چ پیلانێكیان دژیان گێرِا ؟! بۆچی ئێستا كێ ئه‌منیه‌تی حكومه‌ته‌ عه‌میله‌كه‌ی عبدالله‌ یوسف ده‌پارێزێت ، خۆی یان ئه‌سیوبیای داگیر كه‌ر ؟!
پاشان ده‌ڵێی حه‌ماس و غه‌ززه‌ ؟! مه‌گه‌ر تۆ ئه‌و هه‌موو پیلانه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌ی ده‌حه‌لانت نه‌دی ؟! نه‌تدی بۆچی 247 ملیۆن دۆلاری خرابووه‌ به‌رده‌ست ؟! ئاخر حه‌ماس ئاقڵ بوو كه‌ شه‌رعیه‌تی خواو شه‌رعیه‌تی میلله‌تی خۆی ده‌سكه‌وتووه‌و فه‌تح ده‌یویست وه‌كو یه‌كێتی هێزی ئیحتیلالی بهێنێته‌ سه‌ر تا پاكسازیان كه‌ن .. بۆچی به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ نایبینیت كه‌ حه‌ماس ئاقڵ بوو به‌ ده‌ردی عاره‌ب ده‌ڵێت : ( ئه‌ته‌غه‌ددا بیك قه‌بله‌ ئه‌ن ته‌ته‌عه‌ششا بی ) واته‌ ده‌تكه‌مه‌ قاوه‌ڵتی پێش ئه‌وه‌ی بمكه‌یته‌ نانی ئێوارێ .. ده‌حه‌لان و ئه‌بو شباك له‌سه‌ر حه‌ریر ده‌خه‌وتن و ئیسماعیل هه‌نییه‌ش تا ئێستا ماڵه‌كه‌ی هه‌ر له‌ ئۆردوگایه‌ !!
پاشان عه‌زیزی من بۆچی ته‌كامولی سیاسیمان نیه‌و له‌ گه‌مه‌كه‌ نازانین ؟! بۆچی نازانین ئیداره‌ ببه‌ین به‌رِێوه‌ ؟! بۆچی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر حوكمن كه‌ تا دوێنێ كه‌رِو كاسیان كردبووین به‌ حه‌تمیه‌تی پرۆلیتاریاو سه‌ركه‌وتنی ماركسیزم و ده‌یانووت ماركسیزم له‌گه‌ڵ بزاوتی ئه‌ستێره‌ی گه‌ردووندا رێ ده‌كات .. ده‌یانووت هه‌موو ووزه‌یه‌ك ده‌بێ دژی سه‌رمایه‌داریی و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بێت كه‌ ئه‌مریكایه‌ ، ئێستا هه‌موو ئه‌و بیروباوه‌رِه‌ی ئه‌وانه‌ حه‌ددی نیه‌ به‌ گوێزی پووچیش بێت كه‌ توێكڵه‌كه‌ی بۆ ئاگردان و زۆپا به‌كار دێنینه‌وه‌ .. نابینیت ئه‌و پێشه‌وا قه‌یرانه‌ چۆن به‌ راكردن خۆیان هه‌ڵده‌ده‌نه‌ باوه‌شی ئه‌مریكاوه‌ .. كاكه‌ ئه‌وانه‌ هیچیان پێ عه‌یب نیه‌ ، جاشی ، خیانه‌ت ، درۆ ، ناپاكی .. پاشان هه‌رچی زوڵم و سته‌م هه‌یه‌ ده‌یكه‌ن و ده‌كه‌ونه‌وه‌ پێكه‌نینی پلاستیكی !! ئێمه‌ش له‌ غه‌یبه‌تی یه‌كتریی ده‌ترسین .. نه‌تدی له‌ نێوان شه‌رِی براكوژیی پارتی و یه‌كێتیدا 000ر36 لاك كه‌وتبوو به‌ ره‌سمی به‌ شه‌هیدیان ناساندن !! ئاخر خۆ له‌ هه‌موو ئیختیلافاتی بیست ساڵه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیرو مامۆستا مه‌لا عه‌لی ره‌حمه‌تیدا یه‌ك كه‌س كوژرا ئه‌ویش خوێنه‌كه‌ی درا .. ئاده‌ی كێ وه‌كو ئه‌هلی ئیسلام پاكه‌ ؟!
پاشان لایه‌نی ئیداریی چیه‌ ئه‌گه‌ر تۆ خه‌ڵكه‌كه‌ت متمانه‌یان پێ كردیت ؟! به‌ درێژایی مێژووی كورد مه‌لایه‌ك ده‌یتوانی هه‌م حاكم بێت هه‌م داوه‌ر ، خۆ ئێمه‌ی موسوڵمان ئه‌زمه‌ی یاسامان نابێت.. چوویته‌ هه‌ر گوندێك و ووتت با مه‌لاكه‌تان به‌ پێی مه‌زهه‌بی شافیعی حوكمتان كات ده‌توانێت باشترین ئیداره‌ ببات به‌رِێوه‌ ، پێشیان ده‌ڵێیت كێ ئیعتیرازی گرت بێته‌وه‌ لامان تا به‌ بۆچوونی مه‌زهه‌به‌كانی تر داواكه‌ی سه‌یر كه‌ینه‌وه‌ .. به‌ سه‌د ساڵی تریش ئه‌و په‌رله‌مانه‌ داماوه‌ی هه‌ولێر ناگاته‌ سه‌د یه‌كی ئه‌مه‌ ..
نه‌هاتنه‌وه‌ی ئێمه‌ی ئیسلامی له‌به‌ر كه‌م و كورتی خۆمان نیه‌ ، پیلانه‌كه‌ی به‌رامبه‌رمان نێو ده‌وڵه‌تیه‌و له‌ قه‌باره‌ی خۆمان گه‌وره‌تره‌ .. رۆژئاوا له‌ خۆمان باشتر ئێمه‌ ده‌ناسێت بۆیه‌ ناهێڵێت بێینه‌وه‌ پێشێ .

1،109

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

http://www.kurdup.com/uploads/0da73fd436.jpg
تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی سه‌رهه‌نگ موحسین:
هونه‌رمه‌ند (حه‌سه‌ن غه‌فور) یه‌کێکه‌ له‌و هونه‌مه‌نده‌ لاوانه‌ی که‌ چه‌ند ساڵێکه‌ وه‌ک و ئه‌ستێره‌یه‌ک له‌ بواری هونه‌ری کوردیدا ده‌رکه‌وتووه‌ و پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ له‌م بواره‌دا، حه‌سه‌ن وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی وه‌رزش دۆستیش خزمه‌تی به‌ بواری وه‌رزش کردووه‌ به‌ تایبه‌ت به‌‌ هانده‌ران و یانه‌ی هه‌ولێر به‌ تۆمارکردنی گۆرانیه‌ک بۆ یانه‌که,‌ که‌ له‌ کاتی سه‌رکه‌وتنه‌کانی یانه‌دا که‌ناله‌کانی ڕاگه‌یاندن چه‌ندین جار دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه‌. ئێمه‌ وه‌ک و به‌ڕێوه‌به‌ران و سه‌رپه‌رشتیارانی ماڵپه‌ڕی گۆڵچی نێوده‌وڵه‌تی (سه‌رهه‌نگ موحسین) به‌ باشمان زانی چ وه‌ک و یاریزانی پێشوی یانه‌ی هه‌ولێر و چ وه‌کو ئه‌ستێره‌یه‌کی ئیشتای ئاسمانی هونه‌ری کوردی له‌ نزیکه‌وه‌ چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ ساز بده‌ین.

حه‌سه‌ن: له‌ شاری (که‌رکوک) له‌دایك بووه‌ و له‌ هه‌ولێر ژیانی منداڵی به‌ڕێ کردووه‌، له‌ ساڵی 1991ــه‌وه‌ له‌ تاراوگه‌ ژیان به‌سه‌ر ده‌بات له‌ ووڵاتی (سوید/ ستۆکهۆڵم) به‌ڵام ئێستا نزیه‌که‌ی ساڵێکه‌ به‌ یه‌کجاری گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ کوردستان و ئێستاش خاوه‌نی کۆمپانیایه‌که‌ که‌ تایبه‌ته‌ به‌ دروست کردنی ڕیکلام و به‌رهه‌می ته‌له‌ڤزیؤنی، جگه‌ له‌مانه‌ش سه‌رقاڵی به‌رهه‌مێکی نوێه‌ و کاره‌کانی نزیکه‌ی 90%ی ته‌واو بووه‌.

+ پێش ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند بیت یاریزان بووی، چۆن بوو وه‌رزشت کرده‌ قوربانی بۆ هونه‌ره‌که‌ت ؟
- من خۆم زۆر جار له‌خۆم ده‌پرسی: " بڵێی رۆژێک دابێ من ڕقم له‌ یاری تۆپی پێ بێت و بتوانم ده‌ستی لێ هه‌ڵگرم" به‌ڵام ئاسته‌نگه‌کانی ژیان هه‌ندێ جار وا له‌ مرۆڤ ئه‌کات که‌ نه‌توانێت به‌ دوای خۆزگه‌کانی خۆیدا بروات و گۆڕانکاریه‌کی به‌ ناچاری بێنێت به‌سه‌ر ژیانی خۆیدا، ئێمه‌ له‌ کۆچ و ڕه‌وه‌که‌ی ساڵی 1991 ئاواره‌ی ووڵاتی (تورکیا)بووین، ئه‌و کاتیش ژیان زۆر ئه‌سته‌م بوو له‌و غه‌ریبیه‌، بۆیه‌ منیش ناچار بووم په‌نا بۆ ئیشکردن ببه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم خانه‌واده‌که‌م بژێنم، دواتریش ڕووم کرده‌ ووڵاتی (سوید) به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌سێک بناسم، یان زمان بزانم، بۆ من زۆر سه‌خت بوو جارێکی تر بچمه‌وه‌ ناو وه‌رزش، بۆیه‌ پێش هه‌موو شتێک ڕووم له‌ خویندن و فێربوونی زمان کرد، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ هیچ دۆست و براده‌رێکم نه‌بوو وه‌ بۆشاییه‌کی زۆرم هه‌بوو له‌ کاته‌کاندا، ئیتر منیش بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی کاته‌کانی ژیان و سود وه‌رگرتن لێی، بڕیارم دا زۆربه‌ی کاته‌کانی خۆم بۆ میوزیک و گۆرانی ته‌رخان بکه‌م.


+ پێت وایه‌ که‌سی شیاو له‌ شوێنی شیاو دانراوه‌ له‌ پۆسته‌کانی هونه‌ر ؟
-له‌سه‌ر ئه‌م پرسیاره‌ زۆر ڕای جیاواز هه‌یه‌ و هه‌ر که‌سه‌ و بۆچونێکی هه‌یه‌، من زۆر جار ئه‌م پرسیاره‌م ئاراسته‌ کراوه‌ به‌ڵام ڕای خۆمم ده‌رنه‌بڕیوه‌، له‌ به‌رئه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌که‌م به‌ سلبی بێ یان ئیجابی هیچ کاریگه‌ریه‌کی نابێت له‌سه‌ر گۆڕانکاری کردن له‌ پۆسته‌کاندا بۆیه‌ له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا بێده‌نگ ده‌بم، وه‌ له‌ هه‌مان کاتیشدا هه‌ندێ لایه‌ن هه‌یه‌ که‌ ده‌سه‌ڵات ئه‌یزانێت ئێمه‌ نایزانین بۆیه‌ به‌بێ بوونی زانیاریه‌کی ته‌واو حه‌زناکه‌م بڕیار بده‌م به‌ به‌ڵێ یان نه‌خێر.


+ ئه‌و پێشوازییه‌گه‌رمه‌ی كه‌ له‌گۆرانی "هه‌ولێره‌ .. هه‌ولێره‌" كرا له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌كان و هانده‌ره‌كان گۆڕانكاری له‌بیری تۆدا نه‌كرد به‌وه‌ی له‌سیدییه‌كانی داهاتوو گۆرانی بۆ وه‌رزش بڵێیت.
-به‌ڵێ به‌ دڵنیاییه‌وه‌، من بێجگه‌ له‌ گۆرانی ووتن بۆ وه‌رزش، گۆرانیم بۆ سه‌رجه‌م بواره‌ جیاجیاکانی تر ووتووه‌، من پێش چه‌ند ساڵیک که‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ یه‌زیدیه‌م بینی به‌ ناوی (دوعا) که‌ چۆن کوشتیان زۆر هه‌ستی جولاندم و وای لێ کردم که‌ گۆرانیه‌کی بۆ بڵێم، به‌ڵام که‌سێکی یه‌زیدی له‌ هه‌ندێ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن وه‌ڵامی من دایه‌وه‌ و ووتی: تۆ تا ئێستا بۆ ئاگادار نه‌بووی له‌ هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌ی به‌سه‌ر کوردا هاتووه‌، بۆچی ته‌نها بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ گۆرانی ئه‌ڵێی؟ به‌ڕاستی ئه‌م شته‌ وای له‌من کرد که‌ بیر له‌وه‌ بکه‌م خزمه‌ت به‌ گشت لایه‌نه‌ جیاجیاکانی ژیان بکه‌م، هه‌رچه‌ند من پێشتر زۆر سرودی نیشتمانیم ئاماده‌ کردوه‌ بۆ هونه‌رمه‌ندان وه‌ک (نه‌جمه‌ی ‌غولامی، میکایل،...چه‌ندینی تر) وه‌ چه‌ند گۆرانیه‌کم تۆمار کردووه‌ له‌ دژی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌ت. به‌لام من زیاتر وه‌ک میوزیک کار له‌ باکگراوندی گۆرانیه‌که‌ ده‌ر نه‌که‌وتوم، له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو کارانه‌دا بیریشم له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ زۆر بوار و لایه‌نی تر ماوه‌ من خزمه‌تی بکه‌م، یه‌کیک له‌و بوارانه‌ش ئه‌و گۆرانیه‌م بۆ سه‌رکه‌وتنه‌کانی یانه‌ی هه‌ولێر که‌ زۆر سه‌ربه‌رزم پێی. وه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌شدام که‌ یارمه‌تی ئه‌و لاوانه‌ بده‌م که‌ تازه‌ دێنه‌ ناو کاری هونه‌ریه‌وه‌ بۆ خزمه‌ت کردن به‌ گشت لایه‌نه‌کانی ژیان و ته‌نها گۆرانی بۆ عیشق و خۆشه‌ویستی دوو ڕه‌گه‌ز نه‌ڵێن.


+ له‌ کاره‌ هونه‌ریه‌کانت تا چه‌ند حکومه‌ت هاوکاری ماددی کردووی ؟
- تا ئێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ هاوکاریه‌کم وه‌رنه‌گرتووه‌ له‌ هیچ ده‌زگا و لایه‌نیک، به‌لام من گله‌یی ناخه‌مه‌ سه‌ر هیج که‌س و لایه‌نێک، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ لای من مرۆڤ چه‌ند پێویسته‌ خۆشه‌ویستی بۆ کاره‌که‌ هه‌بێت و کار و داهێنانی باشتر بکات، هه‌تا ئه‌گه‌ر هاوکاریش نه‌کرێت ئه‌توانێ ئه‌و کارانه‌ بکات . مه‌رج نیه‌ من ته‌نها به‌ هاوکاری کار بکه‌م، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ من به‌رده‌وام ئه‌بم له‌ بره‌و دان به‌ کاره‌کانم .

+ چۆن ئه‌ڕوانیته‌ ئاینده‌ی كوردستان له‌بواری وه‌رزش و هونه‌ردا ؟


- له‌ بواری وه‌رزش وا له‌پێش جاوه‌ که‌ یانه‌ی هه‌ولێر پیشانی هه‌موو جیهانی داوه‌ و گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه‌ که‌ کوردستان له‌ بواری وه‌رزشدا زۆر هه‌نگاوی ناوه‌ و زیاتریش پێش ئه‌که‌وێت. که‌ به‌ڕاستی مایه‌ی ده‌ست خۆشیه‌ له‌ وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان و ده‌سته‌ی کارگێری و یاریزان و هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر که‌ من له‌ نزیه‌که‌وه‌ ئاگادارم چه‌ند ماندو ئه‌بن به‌م ده‌ست که‌وتانه‌وه‌. له‌ بواری هونه‌ریشدا به‌ هه‌مان شێوه‌ و من زۆر گه‌شبینم به‌ داهاتوو.

+ حه‌سه‌ن ڕۆژانه‌ چ وه‌رزشێک ئه‌نجام ئه‌دات ؟

- ئه‌م ماوه‌یه‌ که‌ گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌ ووڵاتی خۆم وه‌رزش که‌متر ئه‌نجام ئه‌ده‌م به‌ڵام لێی دانه‌بڕاوم و زیاتر رۆیشتن به‌ پێ ئه‌که‌مه‌ وه‌رزشی رۆژانه‌ی خۆم که‌ نزیه‌که‌ی نیوکاتژمێر ئه‌نجامی ده‌ده‌م بۆ زیاتر جێگیر بوونی باری ته‌ندروستیم .


+ چ په‌یامێکت بۆ یانه‌ی هه‌وڵیر هه‌یه‌ که‌ پێشتر خۆت یاریزانی ئه‌م یانه‌یه‌ بووی؟

- من هه‌موو خۆشه‌ویستیم بۆ یانه‌ی هه‌ولێره‌، دڵم بۆ یانه‌ی هه‌ولێره‌، پڕ به‌دڵ هیوای سه‌رکه‌وتنی زیاتریان بۆ ئه‌خوازم.

+ به‌ کام یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر سه‌رسامی ؟
- من به‌ هه‌ـو یاریزانانی یانه‌که‌مان سه‌رسامم چونکه‌ ئه‌و ده‌ست که‌وتانه‌ به‌ری ڕه‌نج و ماندوبونی هه‌مویانه‌ و من شتێکی تایبه‌تم نیه‌ بۆ یه‌ک یاریزان، چونکه‌ وه‌ک گروپێک کاریان کردووه‌ بۆ ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ و ته‌واوکه‌ری یه‌کتر بوون.

+ پرسیاری کۆتایی: ئایا بیرت له‌وه‌ کردۆته‌وه‌ که‌ گۆرانیه‌ک بۆ وه‌رزش بڵێیت سه‌رجه‌م یانه‌کانی کوردستان سودی لێ وه‌ربگرن ؟
- من تا ئێستا بیرم له‌وه‌ نه‌کردبۆوه‌ به‌ڵام ئه‌یخه‌مه‌ ناو کاره‌کانمه‌وه‌ له‌ داهاتودا و ئیشه‌لا کاری بۆ ئه‌که‌م .

+به‌ ناوی به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕی (سه‌رهه‌نگ موحسین) زۆر سوپاسی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن ئه‌كه‌ین . .
- سوپاس بۆ ئێوه‌ش و کاک سه‌رهه‌نگیش، ئیشه‌لا ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بێت له‌ نزیه‌که‌وه‌ له‌ خزمه‌تتاندا ئه‌بم، دووباره‌ سوپاس
.

1،110

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

ئێستا سانسۆر دانان بۆ ووڵاتێكی تازه‌ چاوكراوه‌ی وه‌ك عیراق شتێكی پێویست و چاكه‌

ده‌ست خۆش........

1،111

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

4. قسه‌ زانین و روو خۆشی و ده‌روون پاکی و راستگۆیی.

ده‌سته‌كانت خۆش كاكه ڕێنوار

ده‌سته‌كانت خۆش كاكه ئاسۆ
شیكردنه‌وه‌یه‌كی جوانت كردووه‌

به‌راستی له‌ هه‌ر سێ خاله‌كه‌ من له‌گه‌ڵتم
تا راده‌یه‌ك خۆشمان تاوانمان هه‌یه‌ له‌ دروست بوونی كێشه‌

به‌ڵام ئیشه‌ڵا به‌ خۆشی ئه‌گوزه‌ریت

1،114

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

منیش هه‌مان بۆچونی کاکه‌ شاخه‌وانم هه‌یه‌
برا گیان تۆ له‌سه‌ر شتێکی دیار داوای لێبوردن بکه‌ ، ئێستا من نازانم هۆی چی یه‌ یان هه‌ڵه‌ی تۆ چیه‌ که‌ داوای لێبوردن ئه‌که‌ی !

ئه‌گه‌ر دڵی که‌سێکت ئێشاندووه‌، به‌ په‌یامی تایبه‌ت داوای لێبوردنی لێ بکه‌ بۆیه‌ به‌ داوای لێبوردنه‌وه‌ بابه‌ت دائه‌خرێ چونکه‌، زۆر گونجاو نیه‌ کاکه‌ (ڤان) گیان

1،115

(25 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

ده‌سته‌کانت خۆش کاکه‌ ڕه‌وشت
وێنه‌یه‌کی خۆمم وا لێکرد زۆری نه‌مابوو بخنکێم lol

زۆر زۆر به‌سود بوو بژیت ...

من ئه‌و قسه‌ی (فێرگسۆن)م زۆر به‌ دڵه‌ که‌وتی : به‌هۆی زۆری ئه‌ستێره‌وه‌ یانه‌ی ڕیال مه‌درید توشی کێشه‌ ده‌بێت .

ئه‌گه‌ر ئه‌ستێره‌کانی بۆ خۆ نواندن یاری بکه‌م دڵنیام حاڵیان له‌ساڵی ڕابردوو خراپتر ده‌بێت .

ده‌ست خۆش کاکه‌ مازن گیان

1،117

(16 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ک
ئیشه‌ڵا ئه‌و پرسیارانه‌ له‌ دیمانه‌که‌دا ڕووبه‌ڕووی هونه‌رمه‌ند ده‌که‌ینه‌وه‌

1،118

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

ده‌سته‌کانت خۆش کاکه‌ مازن گیان
له‌ ناو ئه‌و یاریزانانه‌ (ئه‌بوتریکه‌ و هێنری) زۆر لام شیرینن

بژیت ....

ئه‌وه‌ی سۆلیاناخان مه‌به‌ستی بوو پێی گه‌یشت که‌ تاقی کردنه‌وه‌ بوو

بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر منقشه‌ی له‌سه‌ر نه‌کرێت و دڵی که‌س له‌ که‌س زویر نه‌بێت

به‌ ڕوخسه‌تی سۆلیاناخان و هاوڕێیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بابه‌ت دائه‌خرێت

1،120

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

ده‌سته‌کانت خۆش زۆر زۆر جوان بون

من ووتومه‌ و ئه‌شڵێم به‌بێ دوودڵی
-(هه‌تا وێنه‌ی سه‌رکرده‌ کورده‌کان هه‌بێت جوانتروباشتره‌ ئه‌وان له‌ واژۆ و ناوی خۆمان دابنێین، نه‌ک بێگانه‌)

ناشبێت ئێمه‌ له‌سه‌ر شتێکی ئاوا ئاسایی دڵی یه‌ک بڕه‌نجێنین که‌ ساڵانێکه‌ وه‌ک یه‌ک خێزانین له‌گه‌ڵ یه‌ک، ئێمه‌ هه‌مومان کوردین و هه‌ر لایه‌نێکیش خۆی کاندید کردبێت بۆ خزمه‌ت کردن به‌ کوردبووه‌، با ئیتر کۆتایی بێت و دڵی که‌س نه‌ڕه‌نجێ و هه‌ر که‌سه‌و ئازادبێت له بیر کردنه‌وه‌دا و رێز له‌ فکره‌که‌ی بگیرێت..

1،122

(16 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

سوپاس بۆ پرسیاره‌کانتان.... ئینشاالله‌ ئه‌و پرسیارانه‌و چه‌ندین پرسیاری تری خۆم و هاوڕێیانی تر ڕووبه‌ڕووی هونه‌رمه‌ند ده‌که‌ینه‌وه‌.....
سوپاس بۆ تۆش سۆلیانا بۆ پرسیار نه‌کردنه‌که‌ت big_smile

1،123

(16 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

http://www.ysm21.net/img/avatars/hasan-ghafwr.jpg

سڵاو هاوڕێیان....
بڕیار وایه‌ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی s21  چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ یاریزانی پێشوی یانه‌ی هه‌ولێر و هونه‌رمه‌ندی ئێستا ( حسن غفور ) ئه‌نجام بدات، بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی بابه‌ت و ئاشنابونتان به‌ هونه‌رمه‌ند و کاره‌کانی ئێوه‌ش‌ ئه‌توانن لێره‌ پرسیاری خۆتان بنوسن و ئێمه‌ش به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ ئاراسته‌ی ده‌که‌ین

تکایه‌ با پرسیاره‌کان له‌ دوو پرسیار زیاتر نه‌بێت . .له‌گه‌ڵ ڕێزدا....

گۆرانیه‌كی حه‌سه‌ن غه‌فور
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=ufmX1jgR … re=related[/youtube]

حسن غفور
http://www.kurdup.com/uploads/c2065b1ef5.jpg

1،124

(43 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ده‌سته‌کانت خۆش
شتێکی جوانه‌

1،125

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

به‌خێربێی کاکه‌ هاوکار
هیوام به‌رده‌وامیته‌

1،126

(47 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

[size=16]تکایه‌ هاوڕێیان هه‌ندێ شت هه‌یه‌ وا گه‌وره‌ی مه‌که‌ن
ئه‌گه‌ر ئه‌و وێنانه‌ی سۆلیانا و جۆلیانا یان واژۆکانیان سوکایه‌تی کردنه‌ به‌ که‌سیك یان لایه‌نێک منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یا نیم، به‌ڵام مادام وێنه‌ی که‌سێکه‌ که‌ خۆشی ئه‌وێت و به‌ سه‌رکرده‌یه‌کی کوردی ئه‌زانێت به‌ڕای من کێشه‌ نیه‌ .
من لێتان ئه‌پرسم: ڕێنوار نزیکه‌ی زیاتر له‌ 6 مانگ وێنه‌ی ( گیڤارا و مارکس)ی کردبووه‌ واژۆ که‌ سه‌رکرده‌یه‌کی بیانین و نه‌شماون، که‌س پێێ ووت لایبه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌؟؟
یتر بۆ ڕقمان له‌ سه‌رکرده‌ کورده‌کان بێ ؟؟؟؟!! تاکه‌ی خۆ خۆر بین ؟؟؟!!!

من وه‌ک خۆم لیستی گۆڕان نیم،ده‌نگیشیان پێ نایه‌م به‌ڵام زۆر به‌ شتێکی ئاسایی ئه‌زانم هه‌ر که‌سێک خۆشه‌ویستی بۆ گۆڕان یان بۆ هه‌ر لیستێکی تر ده‌ربڕێت .
بۆچی یه‌کێک له‌ ئه‌ندامان یه‌ک مانگه‌ ڕیکلام بۆ لیستی 59 ئه‌کات که‌س لێی نه‌پرسی؟
بۆیه‌ تکایه‌ ..تکایه‌... ئه‌و شته‌ ئاساییانه‌ مه‌که‌ن به‌ کێشه‌ .
[/size]

1،127

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

به‌خێربێی به‌ڕیزم
هیوادارم به‌رده‌وام بیت له‌گه‌ڵمان

1،128

(294 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

شه‌وت شاد خوات له‌گه‌ڵ

له‌ دایک بونت پیرۆز کاکه‌ ئاسۆ گیان
هه‌موو رۆژێکت شادی بێت و پڕ بێت له‌ خه‌نده‌ و خۆشی

1،130

(27 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

منیش هه‌مان بۆچونی سۆلیانام هه‌یه‌
له‌ یه‌که‌م و دووه‌م له‌گه‌لتام به‌ڵام له‌ سێیه‌میان نا
من هه‌ر بابه‌تێک ئه‌نوسم، پێم خۆشه‌ خوێنه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ک یان بۆچون و تێبینیه‌ک له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌م بنوسێت، ئینجا بنوسێت ده‌ست خۆش

1،131

(17 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

به خيَربيَى سه رجاوان

1،132

(31 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ده‌ست خۆش کاک ڕه‌وشت
زۆر .. جوانه‌

1،133

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

به‌ خۆشی بچیت و بێیته‌وه‌ انشاالله‌ ...

1،134

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

هه‌رچی لێ بکه‌ی هه‌ر قۆزه‌....:P