بابه‌ت: ( بۆ به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتیاران )
بۆ به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتیاران . .
وه‌ك ده‌بینن تا ئێستا یانه بێ كێشه نه‌بووه، بۆ ئه‌مه‌شیان ده‌بێ بزانن كه یانه قوناغێكی باشی بڕیوه، په‌ندێكی كوردیش هه‌یه ده‌ڵێت ( داری به‌ردار هه‌میشه لق ده‌شكێ )، ئێمه‌ش وه‌كو یانه وا هه‌ست ده‌كه‌م وه‌ك داری به‌ردارمان لێ هاتووه و جیا بووینه‌ته‌وه له زۆربه‌ی یانه‌و مه‌كۆكانی تر به‌هۆی به‌ئه‌ندام بوونی خه‌ڵكان و فره ئه‌ندامی و ڕای جیاواز و بابه‌تی ههمهجۆر و ئازادی له ڕا ده‌ربڕین.
لێره‌وه ده‌مه‌وێت بۆ یانه چه‌ند كارێك بكه‌ین تاوه‌كو سه‌رپه‌رشتیاران و به‌ڕێوه‌به‌ر نه‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامان ڕقیان لێتان بێت و به هه‌وه‌سی خۆیان له‌سه‌رتان بنوسن،
یه‌كه‌م هه‌نگاو ئه‌وه‌یه كه بابه‌تێكی له‌یاسا لادراو داده‌خه‌ن، ناوی خۆتان مه‌نوسن و بڵێن ئه‌وه بابه‌ته‌كه‌م داخست، ڕای خۆتان بنوسن ئینجا دواتر بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و بزانێ بابه‌ته‌كه داخه‌ن. چونكه پێویست ناكا بڵێن بابه‌تمان داخستی.
هه‌نگاوی دووه‌م كێشه‌یه‌ك له‌نێوان دوو ئه‌ندام ڕووبدا و له‌به‌شه‌كانی یانه ببێته شه‌ڕیان، ئێوه وه‌كو سه‌رپه‌رشتیار خۆتان مه‌خه‌نه باسه‌كه‌وه و له‌دووری كێشه‌كه چاودرێی بكه‌ن، كاتێك بینیتان جنێو ده‌درێت و سوكایه‌تی به‌یه‌كتری ده‌كه‌ن ئینجا په‌یامه‌كانیان بسڕنه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان و به‌رده‌وام بوون له‌جنێودان و سوكایه‌تی كردن ئینجا بابه‌ته‌كه دابخه‌ن.
هه‌نگاوی سێیه‌م زوو بڕیار مه‌ده‌ن. كه ئه‌مه گرنگترینیانه له‌لای من.