زۆر سوپاس
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Ahmad Goran
زۆر سوپاس
زۆر سوپاس
به‌خێر بێیت میڤان ، خۆشحاڵین به هاتنت . . .
هیوادارم له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام و سود مه‌ند بیت.
به‌خێر بێیت زه‌که‌ریا ، خۆشحاڵین به هاتنت . . .
هیوادارم له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام و سود مه‌ند بیت.
ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی هۆڵه‌ندی یۆهان کرۆیف ئه‌مڕۆ ده‌ستی له پۆسته‌که‌ی وه‌کو سه‌رۆکی ڕه‌مزی یاخود فه‌خری یانه‌ی به‌رشلۆنه کێشایه‌وه به‌گوێره‌ی هه‌واڵیکی ماڵپه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه ، کرۆیف له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نووسی ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌که‌ی پێشکه‌ش به سه‌رۆکی تازه‌ی یانه‌که ساندرۆ رۆسێل کرد دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی کارگێری یانه‌که ڕه‌تیان کرده‌وه شتێک هه‌بێت به ناوی سه‌رۆکی فه‌خری له ناو یاسا سه‌ره‌کیه‌کانی بولگارانا.
یانه‌که بیری له‌وه‌کردۆته‌وه که له ئه‌نجومه‌نی کارگێری ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت که ئایا ئه‌م پۆسته بمێنێت و بدرێته که‌سێکی تر یاخود به‌تاڵ بکرێته‌وه ئه‌مه‌ش کۆریفی نیگه‌ران کردووه و وتویه‌تی ” دیاره من هۆکاری بێزارکردنیانم که ده‌یانه‌وێت ئه‌و پۆسته بده‌نه که‌سێکی تر”
yargia
دوای ئوسترالیا و ئینگلته‌را ، ئه‌رژه‌نتینیش بووه قوربانی چوارینه‌کانی مانشافت
دوای کۆنترۆلکردنی قۆناغی ١٦ی جامی جیهانی له‌لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌کانی کیشوه‌ری ئه‌مریکای باشوور ، له قۆناغی ٨دا هه‌مووشتێک پێچه‌وانه بووه‌وه و دوای ماڵئاواییکردنی به‌ڕازیل له‌سه‌رده‌ستی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا ، ئه‌مڕۆ مانشافت ی ئه‌ڵمانیا زۆر جوانتر هه‌مان سیناریۆی یاری به‌رامبه‌ر ئینگلته‌رای دووباره‌کرده‌وه و به جوار گۆڵی بێ وه‌ڵام هه‌ڵبژارده‌یه‌کی زلهێزی تری ئه‌مریکای باشوری کرده ده‌ره‌وه و ئه‌رژه‌نتین و میسی و مارادۆنای شه‌رمه‌زارکرد !
له یه‌کێک له خێراترین گۆڵه‌کانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا مۆله‌ری تازه‌ی ئه‌ڵمانیه‌کان تۆماس موله‌ر له خوله‌کی ٢ دا گۆڵی یه‌که‌می تۆمارکرد و ئه‌رژه‌نتینی تۆشی شۆک کرد ، دوای ئه‌م گۆڵه ئه‌رژه‌نتین نه‌یتوانی ئه‌و ئاسته پێشکه‌ش بکات که له یاریه‌کانی تردا پێشکه‌شی کرد و نه میسی و نه هیچ یاریزانێکی تر نه‌یانتوانی هێڵی به‌رگری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ببڕن له به‌رامبه‌ردا له زۆربه‌ی کاته‌کان ئه‌ڵمانیا مه‌ترسیدارتر ده‌بینرا به‌ڵام نیوه‌ی یه‌که‌م هه‌ر به‌و ئه‌نجامه مایه‌وه. له نیوه‌ی دووه‌مدا له کاتێک که هانده‌رانی ئه‌رژه‌نتین چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌که‌یان بوون و به هیوای یه‌کسانکرده‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که بوون میرۆسلاڤ کلۆزه دووه‌م گۆڵی تۆمارکرد و هه‌نگاویکی تر ولاته‌که‌ی له سه‌رکه‌وتن نزیک کرده‌وه ، ئاست به‌رزی ئه‌ڵمانیا و لاوازی ئه‌رژه‌نتین ئه‌نجامه‌که‌ی به‌م شێوه‌یه نه‌هێشته‌وه و ئارنی فریدریچ سێهه‌مینی له ٧٤ هێنا و هه‌مووشتێکی یه‌کلاکرده‌وه به‌ڵام کلۆزه بێ ڕه‌حمانه دواین بزماری له تابوتی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ دا و چواره‌مینی له دواین خوله‌ک تۆمارکرد و ژماره‌ی گۆڵه‌کانیشی له‌گه‌ڵ گێرد مۆله‌ر یه‌کسانکرده‌وه و ته‌نیا یه‌ک گۆڵی ماوه به ژماره‌ی پێوانه‌یی ئه‌فسانه ڕۆناڵدۆ بگاته‌وه . وه هه‌روه‌ها شڤانشتایگه‌ر به باشترین یاریزانی یاریه‌که ده‌ستنیشانکرا و لیۆنێل میسی پێنجه‌مین و دواین یاری خۆی به بێ گۆل به‌کۆتا هێنا.
به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌ڵمانیا چاوه‌ڕێی براوه‌ی یاری نێوان پاراگوای و ئیسپانیا ده‌بێت که ئه‌مشه‌و ئه‌نجام ده‌درێت.
یاریگا
زۆر سوپاس
ده‌ست خۆش
ده‌ست خۆش
[size=16]من ریستارتی ده‌كه‌م.:)[/size]
ده‌ست خۆش
هه‌روه‌ها منیش
زۆر سوپاس
ئاسانكارى
عبدالقهار
یه‌که‌م الیسا
دووه‌م نانسیه
وێنه‌ی یه‌كه‌م emo نوسرایه ئی دووه‌م نه‌نوسرایه
گه‌ڵبێك له‌سه‌ر شانی كچه‌كه هه‌یه له‌وێنه‌ی یه‌كه‌م به‌ڵام له ئی دووه‌م نیه
له‌وێنه‌ی یه‌كه‌م پرچی 3 خه‌تی سووری هه‌یه له‌ئی دووه‌م نیتی
smile
محمدي ماملي
زۆر سوپاس
كچێك له ژووری گه‌نجێكدا ئه‌خه‌وێت!!
له گه‌شتێكی تایبه‌تی قوتابخانه‌و بۆ سه‌ردان و بینینی یه‌كێك له شوێنه‌واره‌كانی ناوچه‌یه‌كی ووڵات، كۆمه‌ڵێك له قوتابیانی كچ و مامۆستاكانیان ڕۆشتن بۆ لادێیه‌ك تا ناوچه شوێنه‌واریه‌كانی ئه‌و شوێنه ببینن... كاتێك كه پاسه‌كه گه‌یشته جێ, ئه‌و ناوچه‌یه وه‌كو چۆڵه‌وانی وابوو, وه دابڕاو و بێ خه‌ڵك بوو, قوتابیه‌كان و مامۆستاكان دابه‌زین ده‌ستیان كرد به ته‌ماشاكردنی شوێنه‌واره‌كان و نوسینه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی ئه‌یانبینی, ئیتر سه‌رقاڵی كاره‌كه‌یان بوون و گروپ گروپ كۆ ده‌بوونه‌وه و تا ئه‌وه‌نه‌ی پێ نه‌چوو هه‌ر قوتابیه و ده‌چووه لای ئه‌و مامۆستایه‌ی كه پێ خۆش بوو وه لای ئه‌وه‌وه ده‌وه‌ستا, له‌وێدا یه‌كێك له قوتابیه‌كان زۆر بایه‌خی به نوسینه‌وه‌ی زانیاریه‌كان ده‌دا و سه‌رقاڵ بوو تا وای لێ هات مه‌سافه‌یه‌كی زۆر له قوتابیه‌كان دوور كه‌وته‌وه بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكا, دوای چه‌ن كاتژمێرێك قوتابیه‌كان كۆبوونه‌وه و سواری پاسه‌كه بوون له‌گه‌ڵ مامۆستاكانیان, وه قه‌ده‌ری خوا وابوو كاتێك كه مامۆستاكان سه‌رژمێری قوتابیه‌كانیان كرد وایان زانی هه‌موو قوتابیه‌كان سواری پاسه‌كه بوونه, به‌ڵام ئه‌و كچه‌ی كه له شوێنی قوتابیه‌كان دوور كه‌وتبۆوه هێشتا نه‌گه‌ڕابۆوه, كاتێك كه گه‌ڕایه‌وه شوێنی پاسه‌كان سه‌یری كرد هیچ كه‌سی لێ نه‌ماوه و ئیتر به ده‌نگی به‌رز هاواری كرد به‌ڵام كه‌س نه‌بوو وه‌ڵامی بداته‌وه, بۆیه بڕیاری دا كه به پێ بڕوات تا ئه‌گات به لادێیه‌كی نزیك ئه‌و ناوچه‌یه و به‌ڵكو وه‌سیله‌یه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێ ی بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه, دوای ڕۆشتنێكی زۆر به‌ده‌م گریانه‌وه‌و گه‌یشتنی به زه‌وی و شوێنێك كه كێڵراوه‌و كراوه به باخ وباخات كه‌پرێكی بینی له دار و به‌رد دروست كرابوو, چووه لای كه‌پره‌كه‌وه‌و له درگاكه‌یدا كاتێك بینی كوڕێكی گه‌نجی ته‌مه‌ن بیست ساڵ ده‌رگاكه‌ی لێ كرده‌وه‌و به سه‌رسوڕمانێكه‌وه پێی ئه‌ڵێت: تۆ كێیت و چی گه‌یاندویته‌ته ئێره؟!
كچه‌كه ووتی: من له‌گه‌ڵ مامۆستاكانم بۆ گه‌شتێك هاتوینه‌ته ئێره وه ئێستا ئه‌وان منیان جێ هێشتوه و ناشزانم له كوێوه بڕۆمه سه‌ر جاده‌یه‌ك و بگه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌وه.
گه‌نجه‌كه ووتی: ئه‌م ناوچه‌یه چۆڵه‌وانی یه و تاق و ته‌را خه‌ڵكی لێ ده‌ژی وه ئه‌و شاره‌ی تۆش زۆر دووره لێره‌وه بۆیه داوای لێ كرد ئه‌مشه‌و تا به‌یانی بمێنێته‌وه و به‌ڵكو به‌یانی بگه‌ڕێته‌وه.
ئیتر كچه‌كه ده‌چێته ژووره‌كه‌یه‌وه و كوڕه‌كه پێ ی ئه‌ڵێت له سه‌ر سیسه‌مه‌كه‌ی خۆی بخه‌وێت كه هه‌ر به گڵ به‌رزی كردبۆوه‌و خۆشی له زه‌ویه‌كه‌یا ئه‌بێت, ئینجا كوڕه‌كه چه‌رچه‌فێكی هێناو به حه‌بلێكا هه‌ڵی واسی بۆ ئه‌وه‌ی له نێوانیان دا بێت و سیسه‌می كچه‌كه جیا بكاته‌وه له باقی ژووره‌كه.
كچه‌كه‌ش چه‌رچه‌فێكی دا به‌خۆیا و له ترسا به‌س دوو كونه‌چاوی به‌ده‌ره‌وه بوو وه به‌ده‌م گریانێكی بێ ده‌نگه‌وه به‌رده‌وام موراقه‌به‌ی كوڕه‌كه‌ی ئه‌كرد بزانێت چی ئه‌كات.
سه‌یری كرد كوڕه‌كه ئه‌وه‌تا له سوچێكی ژووره‌كه‌یا دانیشتوه و كتێبێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه, له پڕ كوڕه‌كه كتێبه‌كه‌ی داخست و سه‌یری مۆمێكی ئه‌كرد كه به‌رامبه‌ری بوو, كه‌مێكی پێ نه‌چوو كوڕه‌كه په‌نجه گه‌وره‌كه‌ی خسته به‌ر ئاگری مۆمه‌كه تا چه‌ن ده‌قه‌یه‌ك و ئیتر په‌نجه‌ی سووتا, ئینجا یه‌ك یه‌ك هه‌موو په‌نجه‌كانی وا لێ كرد, كچه‌كه‌ش هه‌ر سه‌یری ئه‌كرد و ئه‌گریا له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌ك ئه‌م كوڕه جنۆكه بێت و ئه‌م كاره‌ش وه‌ك په‌رستن و شتی وا بێت كه ئه‌یكات, هیچ یه‌كێك له‌م كوڕ و كچه تا به‌یانی نه‌نوستن, كچه‌كه له ترسی كوڕه‌كه و كوڕه‌كه‌ش له ترسێكی شاراوه.. كه ڕۆژ بۆوه كوڕه‌كه كچه‌كه‌ی برده‌وه بۆ شار و تا گه‌یاندیه ماڵی خۆیان, كچه‌كه چووه‌وه ماڵه‌وه, به‌ڵام زۆر بێ حاڵ و ترسا‌و بوو له‌و شتانه‌ی كه شه‌وی پێشوو بینی بووی, وه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ری هاتبوو بۆ باوكی گێڕایه‌وه, به‌ڵام باوكیشی به سه‌رسوڕمان و گومانه‌وه چووه لای كوڕكه بێ ئه‌وه‌ی خۆی وه‌كو باوكی كچه‌كه بناسێنێت پێی و تاكو چیرۆكی نه‌هاتنه‌وه‌و باسی كچه‌كه‌ی ببیستێت تا ڕاستێتی به‌سه‌رهاته‌كه‌ی بۆ ده‌ركه‌وێت, كاتێ چووه لای كوڕه‌كه سه‌یری كرد هه‌موو په‌نجه‌كانی ده‌ستی به له‌فاف پێچاوه, باوكی كچه‌كه‌ش پێش هه‌موو شتێك پرسیاری ده‌ستی لێ كرد و ئاخۆ بۆ وای لێ هاتووه؟ گه‌نجه‌كه‌ش ووتی: من له سه‌ر زه‌ویه‌كه‌ی خۆمان بوومه‌و له‌ناو كه‌پره‌كه‌م بومه‌و شه‌ویش كچێك هاتووه بۆ ماڵه‌كه‌م وه زۆر جوان بووه و شه‌و له‌ماڵم خه‌وتووه, به‌ڵام شه‌یتان به‌رده‌وام وه‌سوه‌سه‌ی بۆ دروست ئه‌كردم (بۆ ئه‌وه‌ی زینای له‌گه‌ڵ بكه‌م) منیش له ترسا په‌نجه‌كانی خۆمم سوتان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌هوه‌ت و خۆشیه‌ی شه‌یتان بۆی دروست كردوم له‌گه‌ڵ سوتانی په‌نجه‌كانم دا بسوتێنن و نه‌كه‌ومه داوی شه‌هوه‌ت و شه‌یتانه‌وه. كاتێكیش به‌یانی بوویه‌وه وه‌كو خوشكێكی خۆم هێناومه‌ته ماڵی خۆیان. چیرۆكه‌كه‌شی وه‌خو خۆی گێڕایه‌وه.
باوكی كچه‌كه زۆر ئه‌م گه‌نجه له‌خوا ترسه‌ی ئه‌چێته دڵه‌وه‌و كه‌سێكی ئاوها زۆر زۆر كه‌م وێنه‌یه له‌م ڕۆژگاره پڕ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه, بۆیه بردیه ماڵه‌وه و بڕیاری دا كه كچه‌كه‌ی خۆی پێشكه‌ش بكات.
په‌نجه سوتاوه‌كانی شه‌وێكی حه‌رامیان پێ گۆڕی, كه سه‌ربه‌زی هه‌موو ژیانی پێ به‌ده‌ست هێنا.
net bo kurd
چۆنی چرای چاوانم
حاکمی ڕۆحی ڕه وانم
بۆبێده نگیت باوانم
ویستم هه واڵت بزانم
............................................................
من عاشقی چاوی TOM
خۆشم ده وێیت وه كو XOM
دڵم سافه وه کو TOM
سڵاوت لێبێت دڵیXOM
...........................................................
فریشته یه کم نارد تا پاسه وانی باڵات بێت
فریشته گه ڕایه وه به غه مباری وتم چیه بۆ گۆڕاویت
وتی کوا فریشته پاسه وانی فریشته ئه کات
............................................................
مه گری بۆ ئه و که سه ی که ئه ته وێت له گه ڵی بژی
بگه ڕێ بۆ ئه و که سه ی که ناتوانێ بێ تۆ بژیــــــــــی
..............................................................
شه و دره نگه هێدی هێدی مانگ ماڵئاوا ده کا
که س نازانێت قه ده ر بۆ به یانی جی دیاری ده کات
دڵی منیش له م شه وه دره نگه هه زاران سڵاوت لێ ده کات
...............................................................
چیت بۆ بنێرم وه ک خۆت جوان بێت
ته نیا دڵ شک ئه به م
تا مردن لات بێـــــــــــــت
..............................................................
گه ر بچمه ژێر خاک
دوربم له باڵات
ڕۆژی حه شریش بێت
هه ر دێمه وه لات
.............................................................
کاتێ گول ده وه رێ خه تای بولبوله
چونکه هه ر بولبول عاشق به گوڵه
...........................................................
مرۆڤ ده تۆانێ خه و نه کانی له بیر بکات
ده توانێ گوڵێک له دوای بۆن کردن فڕێ بدات
به ڵام ناتۆانێ هاوڕێیه کی به وه فا له بیر بکات
.........................................................
ده‌ست خۆش کاکه رێبوار
ده‌ست خۆش
زۆر سوپاس هاوری گیان
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Ahmad Goran
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]