بابهت: دابــران
عهشـــقەكـــەت هێندەی نەخایەند تــەنیای كردم بــرایـەوه
ئـــازاری یادگــاریـــەكـــانت وەك میراتی لام مــــایـــاوە
یــــادەكــانت هێندە زۆرن شــەوانە بانگم لــــێ دەكــــەن
خەنجـــەری ژەهراوی دوریت لــەســەر دلی تەنیام دەدەن
یادەكــانت هـهموو جــارێ لـــه دلما وەك زەنگ لێ ئــەدا
دەست بهرم بۆ هەر نامەیەك دووریت وەك مـار پێوەم دەدا
كـەی و چۆنو لـــەكوێ نامـــەت بـاسـی دابــرانـی تیا بوو
هەرئەلێی خـەوێك دەبینـم بـــەم جـــۆرە دابـــرای وا زوو
تاكەی ناگـــەرێیتەوە لام دلـــی كـــەســاســم بـــێ حـــالە
بهخوا ئەگەر زەهریش بـخۆم هەر بـه قــەد دوری تۆ تاله
DLER