زۆر جوانە دەست خۆش برام
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Godar501
زۆر جوانە دەست خۆش برام
دەست خۆش برام خوا پاداشتی خێرت بداتەوە ...
بەخێر بێیتەوە کاک رەوشت ، بەهیواین هەموان لای خۆیانەوە دەست بە چاڵاکی بکەن ...
بێگومان پشتگیریت ئەکەین کاک رەوشت ، گەر بێتوو سەرپەرشتیارەکان چاڵاک بن بێگومان ئەندامانیش چاڵاک دەبن ...
بەخێر بێیتەوە کاک حوسین ماڵ ماڵی خۆتە برام ...
خەندە خان لە کەنالی ڕووداو کە یەکەمی ئەم سالی کوردستانە لە پۆلی ١٢
پرسیار لێ کرا لە رۆژی تاقی کردنەوە چیت ئەکرد؟
ووتی.....
هەموو رۆژێکی تاقی کردنەوە کاتژمێر ٥ بەیانی لە خەو هەلدەستام بەلام یەک لاپەرە م نەدەخوێنده وه بۆ ئەوەی لێم تێک نەچێت
و پرسیاریان لێ ی کرد ئەی کە وا زوو هەلدەستاییت لەخەو چیت ئەکرد تا کاتی تاقی کردنەوە
ووتی
تەنها گوێم لە قورئان دەگرت
کەواتا سوپاس بۆ تۆ خوایە کە موسلمانێکی بەڵا پۆش بووە یەکەم
شێخ حمد بن خلیفه الثانی كێیه و چۆن قه‌ته‌ری كرده یه‌كێك له
ده‌وڵه‌مه‌نترین وڵاته‌كانی جیهان و بۆچی وازی له پۆسته‌كه‌ی هێنا ؟
سه‌رچاوه : سایتی ئیندیپێندێنت
وه‌رگێرانی : ئوسامه ئه‌نوه‌ر
سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌مه‌نترین نه‌ته‌وه‌ی جیهان پۆسته‌كه‌ی دایه ده‌ست كوره‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی باوكی خۆی له‌سه‌ر كار لابرد و هاته شوێنی 18 ساڵ حوكمرانی قه‌ته‌ری كرد ، به‌ڵام ئه‌میری قه‌ته‌ر كێیه و بۆچی بریاریدا واز له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بێنێت ؟
شێخ حمد له ساڵی 1952 له ده‌وحه له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ت و سامانێكی خه‌یاڵ بۆ نه‌كراو له دایك بووه ، له كاتی له دایك بوونی شێخ علی بن عبدالله الثانی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌وكاته‌ی قه‌ته‌ر بووه كه خزمێكی دوری شێخ حمد و چواره‌م ئه‌میری قه‌ته‌ره كه له بنه‌ماڵه‌ی نه‌شكاوی الثانی ماوه‌ته‌وه بۆیان – الثانی ئه‌و بنه‌ماڵه شاهانه‌یه كه ره‌گه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خێڵی بن‌و تمیم ی سه‌رده‌می ئیسلامی .
وه‌ك گه‌نجێك شێخ حمد سه‌ره‌تا له قه‌ته‌ر خوێندویه‌تی دواتر بۆ ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی له ئه‌كادیمیای سه‌ربازی ساندههرت له به‌ریتانیا خوێندویه‌تی ، ئه‌و ئه‌كادیمیایه‌ی كه شازاده ویلیا‌م دواتر ده‌رچووه تێیدا . شێخ حمد له ساڵی 1971 له‌م ئه‌كادیمیایه ده‌رچوو ،له‌و كاته‌دا تاجی حوكمی قه‌ته‌ر درا به ئامۆزاكه‌ی شێخ احمد بن علی الثانی . ماوه‌ی حوكمرانی شێخ احمد به ماوه‌یه‌كی زێرین داده‌نرێت كه له‌م كاته‌دا قه‌ته‌ر سه‌ربه‌خۆییه‌كی ته‌واوی وه‌رگرت له ئینگلترا و له هه‌مان ساڵدا كه ده‌كاته 1971 چه‌ند بیره نه‌وتێكی گه‌وره‌ی له ناوچه‌كه دۆزیه‌وه كه سه‌رمایه‌كی گه‌وره‌بوو بۆ قه‌ته‌ر . شێخ حمد دوای ده‌رچوونی له ساندهارت بو به كۆاۆنێلی هێزه چه‌كداره‌كانی قه‌ته‌ر ،دواتر یارمه‌تی باوكی‌دا بۆ كۆنترۆلكردنی قه‌ته‌ر له ده‌ستی شێخ احمد له ساڵی 1972 .
له هه‌شتاكان شێخ حمد چه‌ند پۆستێكی جیاواز جیاوازی وه‌رگرت ،به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری قه‌ته‌ری به‌رێوه‌برد ،له ساڵی 1992 رۆژ دوای رۆژ ده‌سه‌ڵاته‌كانی باوكی وه‌رده‌گرت . له ساڵی 1995 بینی كه چانسێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی هێزی خۆی به‌سه‌ر وڵات‌دا رابگه‌یه‌نێت ،به‌ڵام پێش ئه‌وه چاوه‌رێی باوكی كرد تا سه‌فه‌ر ده‌كات بۆ سویسرا نه‌وه‌ك ئه‌و كوده‌تایه‌ی ده‌یه‌وێت بیكات خوێن رێشتنی لێ درووست بێت ، ته‌نانه‌ت باوكی سڕكرد بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێت هیچ كوده‌تایه‌ك له‌سه‌ر كوده‌تاكه‌ی ئه‌و بكات ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌وڵێكی مه‌ترسیداریش هه‌بوو .
له ماوه‌ی 18 ساڵیدا ،شێخ حمد به سه‌ركرده‌یه‌كی پێشكه‌وتوخواز داده‌نرێت ،كه یاره‌مه‌تی رێكخراوه خێروازیهكانی كردووه و لایه‌نی منداڵی به شێوه‌یه‌كی گه‌وره گه‌شه پێداوه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كه خێزانی دووه‌میه‌تی ، كه ئه‌ویش رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی وه‌رزشی هو وڵاته و وایكردووه روداوه وه‌رزشیه جیهانه‌كان له قه‌ته‌ر بكرێن ،به تایبه‌ت مۆندیالی تۆپی پێی ساڵی 2022 .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به زۆر له باوكی ساند ، به‌ڵام له ماوه‌ی حوكمرانیهكهیدا گشت شتێك به ئاشتی به‌رێوه‌چووه ،ته‌نانه‌ت ئه‌و یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی به ئاشكرا پشتگیری به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌كات له ساڵی 2011 ه‌وه . له‌گه‌ڵ حكومه‌تێكی جێگیر ، شێخ حمد توانی قه‌ته‌ر له شوێنێكی بیابانی بچوك بكاته یه‌كێك له گرنگترین وڵاته‌كانی جیهان به سودوه‌رگرتن له به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان و بونی به سێیه‌م وڵاتی جیهان له سه‌رچاوه سروشتیه‌كان وه‌ك گاز له ساڵی 2010 به‌رهه‌مهێنانی خاز گه‌یشته نزیكه‌ی 77 ملیۆن ته‌ن كه ئه‌م رێژه‌یه قه‌ته‌ری كرده ده‌وڵه‌مه‌نترین ولاتی جیهان . له‌به‌ر كه‌می رێژه‌ی دانیشتوان كه ژماره‌یان ده‌گاته 250.000 ،داهاتی ساڵانه‌ی ته‌نها كه‌سێك 86.440 $ ه . شاره‌زایه‌كی قه‌ته‌ر به ناوی دا لایگ ده‌ڵێت : له ساڵی 1995 كه شێخ حمد هاته ده‌سه‌ڵات پلانی بۆ درووستكردنی قهتهرێك دانابوو له‌سه‌ر نه‌خشه كه له هه‌ر وڵاتێكی تر ده‌وڵه‌مه‌نتر بێت به سودوه‌رگرتن له سه‌رچاوه سروشتیه‌كان كه باوكی له ترسی تێكچوونی كۆمه‌ڵگای ئیماراتی نه‌یده‌كرد ، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت : دوای هه‌ژده ساڵ قه‌ته‌ر توانیویه‌تی ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بكات كه فه‌رمان به وڵاتانی دراوسێ و ده‌ره‌وه بكات رێزی بگرن .
جگه له گاز و نه‌وت ،شێخ حمد توانیویه‌تی سود له به‌رهه‌مهێنانی تر وه‌ربگرێت بۆ نموونه له زۆربه‌ی بانكه جیهانیه‌كانی وه‌ك : Volkswagen, Total, Sainsbury ، Barclays به‌رهه‌مهێنانی هه‌یه . یه‌كێك له به‌رهه‌مه سه‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌م وڵاته كه‌ناڵی الجزیره بوو ، ئه‌و كه‌ناڵه‌ی كه باشی عه‌ره‌بیه‌كه‌ی هێنده‌ی ئینگلیزیه‌كه‌یه و خه‌ریكه به‌شێكی تایبه‌ت به ئه‌مریكا ده‌كاته‌وه و یه‌كێكه له رێكخراوه جیهانیه باوه‌رپێكراوه‌كان .
یه‌كێك له ره‌خنه باوه‌كان كه له شێخ حمد ده‌گیرێت له لایه‌ن كۆمه‌ڵه ئیسلامیه‌كانه‌وه له وڵاتانی عه‌ره‌بی بریتیه له‌وه‌ی كه شێخ حمد په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر هه‌یه ،تانه‌ت په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزیش له‌گه‌ڵ ئیسرائیل . بۆیه پرسیاره‌كه لێره ئه‌وه‌یه بۆچی شێخ حمد دوای 18 ساڵ له سه‌ركه‌وتن واز له پۆسته‌كه‌ی ده‌هێنێت ؟ ئه‌ی ئه‌میره نوێیه‌كه كێیه ؟
شێخ حمد كه ئێستا 61 ساڵه له‌م دواییه توشی چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی قورس بوو به‌هۆی ئازهرهكانی له گورچیله‌كانی ، دیپلۆماتكاره‌كان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی شێخ كاریگه‌ری له‌سه‌ر وازهێنانی بێت ،به‌ڵكو وای پێباشه كه ئێستا كاتێكی گونجاوه بۆ هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی گه‌نجێك له جیهانی عه‌ره‌بی ئێستادا .
له په‌یامێكیدا شێخ حمد ده‌ڵێت : ده‌مه‌وێت لێره‌دا رایبگه‌یه‌نم كه من ته‌واوی هێزه‌كه‌م دایه ده‌ست شێخ تمیم بن حمد الثانی و به دڵنیاییه‌وه پێی ده‌به‌خشم و پێم وایه شایه‌نیه‌تی و له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت . گوتیشی : منداڵه‌كانی ئێوه ، زه‌خیره‌ی ئه‌م وڵاته‌ن ، ئێمه هه‌موكات بیری چاكمان له ئێوه كردۆته‌وه ،ئه‌و چاكه‌یه‌ی له ئێوه‌دا هه‌یه جێگای باوه‌ری ئێمه‌یه .
گوتیشی : ئێمه بروامان وایه جیهانی عه‌ره‌بی یه‌ك جه‌سته‌یه ، كه هه‌موو پارچه‌كانی لاشه‌كه به‌یه‌كه‌وه به‌ستراون .
شێخ تمیم بن حمد الثانی كوری چواره‌مه و ته‌مه‌نی 33 ساڵه ، به شێوه‌یه‌كی جیهانی پرۆفایلی نیه ، به‌ڵام به‌وه ناسراوه كه له ئینگلترا خوێندویه‌تی و له ساڵی 1998 له ساندهارت ده‌رچووه ، ئێستاش خاوه‌نی 2 هاوسه‌ر و شه‌ش منداڵه .
بـه‌ڵام تـکایـه پـێـی مـهڵـێـن کـه بـه ده‌م گـریـانـهوه وام وتـووه
زۆر جوانە برام سەرکەوتووبی
!!!!!!!!!!!!!!!
دۆن‌كیشۆت و سروشتی مرۆڤ له سه‌رده‌می نوێ‌دا
-بیرۆكه‌ی : علی وه‌ردی
-نووسینی : ئوسامه ئه‌نوه‌ر
دۆن‌كیشۆت یه‌كێكه له‌و چیرۆكه به‌ناوبانگ و گرنگانه‌ی دونیا كه تیایدا پێناسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی یه‌كێك له هه‌ست و نه‌سته گه‌وره و گرنگه‌كانی مرۆڤی كرد ، دۆن‌كیشۆت یان دۆن كیۆتێ ، چیرۆكێكی ئیسپانیه له لایه‌ن (میگوێل دێ سێرڤانتێس) نووسراوه له سه‌ده‌ی 16 ،كه باس له پیاوێك ده‌كات به ناوی دۆن كیۆتێ كه خوێنه‌ری زۆرێك له كتێبه خه‌یاڵیه‌كانه ئه‌و كتێبانه‌ی داستانی سوارچاك و قاره‌مانه‌كانی تێدایه و باسی ئازایه‌تی و بوێری سوارچاكه‌كان ده‌كات به‌رامبه‌ر دڕنده و دوژمنه‌كان ، دۆن كیشۆت له ژێر كاریگه‌ری ئه‌و چیرۆكه خه‌یاڵیانه بڕیار ده‌دات ژیانی تایبه‌ت بكات بۆ بوون به سوارچاك و به‌ره‌نگاری دوژمنه دڕنده‌كان و دێوه زه‌به‌لاحه‌كان بێته‌وه ، به‌ڵام ئایه خه‌یاڵ ده‌توانرێت بهێنرێته سه‌ر شانۆی ژیانی واقعی ؟!
مرۆڤ له ئێستادا و له كۆمه‌ڵگایه‌كی دوور له خزمه‌تگوزاری گونجا و نقووم بوونی خه‌ونه‌كانی و ئه‌ندێشه كردنیان زۆر جار ده‌كرێ وه‌ك ئه‌م براده‌ره‌ی ئه‌م چیرۆكه‌ی لێبێت ، له كۆمه‌ڵگایه‌ك وه‌ك كۆمه‌ڵگای عێراقی به گشتی ئه‌گه‌ری درووستبوونی ئه‌م جۆره مرۆڤانه زۆره كه كاتێك ناتوانن بگه‌ن به پله‌یه‌ك یاخود شتێك كه حه‌زیان لێیه‌تی و پێی ناگه‌ن و ئه‌سته‌مه بۆیان ناچارن به خه‌یاڵ بیكێشن بۆخۆیان ، ئه‌وه‌ش مرۆڤ تووشی به‌تاڵی ده‌كات و زۆر جار ناچاری ده‌كات خۆی ئه‌م خه‌یاڵه تێكه‌ڵ به ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بكات ،
ئه‌وه‌ش له چه‌ند ڕوویێكه‌وه ڕووده‌دات ، كاتێك سرووشتێك له مرۆڤێك دا نیه جا چ له ڕووخسار بێت یان هه‌ر شتێكی تر ، هه‌ست به كه‌می ده‌كات له چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی تر كه خاوه‌نین ، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێت بۆچی ئه‌وان ده‌توانن وابن و منیش وانیم ، بۆچی ئه‌وان هه‌ست ده‌كه‌ن خودا پێیانی به‌خشیوه و منیش بێ به‌شم ، ئه‌م پرسیارانه گشتی وه‌ك گرێیه‌ك له نه‌ستی كۆده‌بنه‌وه ، وه هه‌ستیش به‌و كه‌م و كوڕیانه ده‌كات زۆربه‌ی كاته‌كان ،
بۆیه زۆرجار ناچار ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی تر ده‌ری ببڕێت ، به تایبه‌ت له‌م كاته‌ی ئێستاده ، كه زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ سه‌ده‌یه‌ك پێش ئێستا بۆ نموونه ، مرۆڤ له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا هۆكاری زۆر ده‌دۆزێته‌وه بۆ ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی له ناخیه‌تی و حه‌زی پێده‌كات ، بۆ پیشاندانی ئه‌وه‌ی ده‌توانێت بیكات و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بیكات ، بۆ نموونه له كۆندا پێش هه‌بوونی ئینته‌رنێت ، مرۆڤ ده‌یتوانی چ شتێك بدۆزێته‌وه بۆ ده‌ربڕینی گشت ئه‌و شتانه‌ی باسمانكرد؟ ، هیچ ، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و حه‌زانه‌ی هه‌یه‌تی و ئه‌و گرێیانه‌ی نه‌ستی به باسكردن لای هاوسه‌ره‌كه‌ی یاخود هاوڕێیه‌كه‌ی باس بكات ، یاخود ده‌ربڕینی به‌و كارانه‌ی كه ده‌یكات ، یاخود ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی به‌كاری ده‌هێنێت ،
به‌ڵام له ئێستادا ، زۆر جیاوازه ، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئینته‌رنێت به‌كارهاتووه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ن ، به تایه‌بت فه‌یس بووك له‌و كاته‌دا ، كاتێك كه‌سێك حه‌ز به گه‌یشتن به پله‌یه‌ك ده‌كات ، یاخود به هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵی به‌و شێوه‌یه‌ی پێی خۆشه ، یاخود دووباره درووستبوونه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی خۆی ، گشت ئه‌و ئامانجانه‌شی له هیچ دا نادۆزێته‌وه ، جگه له‌وه‌ی په‌نا بۆ جیهانێكی تر ببات ، ئه‌ویش جیهانی ئینته‌رنێته به گشتی ، فه‌یس بووك به تایبه‌تی ، وه‌ك ئه‌و قسه‌یه‌ی كه ده‌یكه‌ن ، (خه‌ڵك ده‌توانێـت ببێت به هه‌ر شتێك كه حه‌زی لێیه‌تی له فه‌یس بووك) ، وه‌ك ئه‌وه‌ی كاتێك كه‌سایه‌تیه‌كی نوێ بۆخۆی درووست ده‌كات ، خه‌ڵكانێك ده‌ناسێت كه به‌و كه‌سایه‌تیه‌وه له‌گه‌ڵی ده‌جووڵێنه‌وه ده‌بن به نزیكترین هاوڕێی ، ئه‌وه‌ش خاڵێكی تر له چیرۆكی دۆن‌كیشۆت نیشان ده‌دات ، كاتێك دۆن‌كیشۆت له گه‌شته‌كه‌یدا به كه‌سێ ئاشنا ده‌بێت به ناوی (سانچۆ) ، پێی ده‌ڵێت تۆ كێێ ، دۆنكیشۆتیش به لوتبه‌رزیه‌وه ده‌ڵێ : سوارچاك ! ، ئیتر سانچۆ له كوێوه بزانێت كه دۆن‌كیشۆت به‌دوای خه‌یاڵه‌كه‌ی كه‌وتووه و له ڕاستیدا سوارچاك نیه ، ! ، دۆن‌كیشۆت یش كه ده‌بینێ ئه‌و به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كات ، ناچاره به نزیكترین هاوڕێی خۆی قبوولی بكات ، ئه‌وه‌ی له جیهانی ئینته‌رنێتیش ده‌یبینین هه‌مان شته ،
گه‌ر سه‌رنجتان دابێ ، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانن ، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری و گه‌نجین ، حه‌ز ناكه‌ن ئه‌و كه‌سانه ببیننه‌وه له‌وێ كه پێشتر ناسیویانه یان هاوڕێی كۆنن ،یان كه‌سانێكن به‌و كه‌سایه‌تیه كۆنه‌ی ئه‌وه‌وه سه‌یری ده‌كه‌ن ،
هه‌نێ كه‌سی تر هه‌ن ، به له‌یه‌كدانی هه‌ردوو جیهانی خه‌یاڵی و واقعی ناچارن ، ئه‌وه‌تا( د.علی وه‌ردی) ده‌گێرێته‌وه و ده‌ڵێ ، له یه‌كێك له میوانخانه‌كانی به‌غدای ئه‌وكات ، سه‌رنجم له گه‌نجێك دابوو ، به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد كه یه‌كێكه له جوانترین كوره‌كانی عێراق و وای ده‌زانی سه‌رنجی هه‌موو كچه‌كانی میوانخانه‌ی له‌سه‌ره ، هه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بوو كچێ بێته لای و پێی بڵێ داوه‌تی بكات بۆ ئه‌و شه‌وه ، كه‌چی كه شه‌و دره‌نگ ده‌بوو و به ته‌نیا ده‌مایه‌وه ، ده‌یوت من زۆر گه‌وره و جوانتر و كه‌شخه ترم له‌وه‌ی ئه‌مانه‌ی ئێره داوا له‌من بكه‌ن له‌گه‌ڵیان بم ،
ئه‌م براده‌ره به شێوه‌یه‌ك وێنه‌ی خۆی كێشاوه كه باشترینی ئه‌و شوێنه‌یه ، كاتێكیش ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستێتی ده‌ستی ناكه‌وێ ، گله‌ی له‌و كه‌سانه ده‌كات كه ناچنه لای ، نه‌ك خۆی كه شایه‌نی نیه ، مرۆڤ له‌و سرووشته‌ی خۆی ناكه‌وێ هیچ كات ، ته‌نها ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌مه جیاوازه‌كاندا به شێوه‌ی جیاوازتر ده‌ری ده‌خات ، ئه‌مه‌ش شتێكه له گشت مرۆڤێك دایه ، به‌پێی پله و پێویستی ده‌گۆڕێت ، یان به پێی شوێن و كات درووست ده‌بێت .
naw
راست ئەکی برام سوپاس
بۆچی تیاگۆ ئەلکەنتارا 4 ملیۆن یۆرۆی بەخشیە یانەی بەرشەلۆنە؟؟
کاتێک یانەیەک ڤیا بە ٥ ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت کە گۆڵکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیایە، ئاساییە بۆ رزگاربوون لە زیندان ٤ ملیۆن بدەیتە رۆسێل
کاتێک یانەیەک نەخۆشی ئەبیدال بۆ رێکلام کردن بەکار بهێنێت و پاشان بەڕێی بکات، رەنگە ئەگەر بەرشە داوای پارەی زیاتریشی کردبوایە تیاگۆ پێی دەبەخشین،
کاتێک ساڤیۆلا بە ٣٥ ملیۆن یۆرۆ دەکردرێت و پاشان بەبەڵینی درۆینە دوور دەخرێتەوە، ئاساییە یاریزانێک لە داهاتووی خۆی بترسێت،
دییکۆ بەم هەموو ئەزموونەی پێشکەشی زاڤی و ئینێستا کرد، پاشان بەبێ ئەوەی سەیری ماندووبوونی بکرێت بەڕی کرا،
ریڤالدۆ شوێنبزکرا
ئیتۆ لە ئینتەر میلان گەشایەوە،
رۆناڵدینهۆ تەنیا کێشەی ئەوەبوو کە خاوەن مەهارەیەکی بەرزە جێگەی لە پێکهاتەی گواردیۆلا نەبوویەوە
ئیبراهیمۆڤیچ گووتی لە یانەی میسی رزگارم بوو.
سانچێژ ناسرابوو ، بە کریستیانۆی خولی ئیتاڵی،یەکێک بوو لە گۆڵکارانی خولی ئیتالی وەرزی رابردوو لەگەل بەرشەلۆنە تەنیا ٣ گۆلی تۆمار کرد...
فابریگاس کاپتنی یانەیەک و خاوەن قژێکی جوان و ئەستێرەی یاریگاکانی خولی ئینگلیزی، ئێستا میوانی کورسی یەدەگە و تەنانەت هێندە بێزارە ڕیشیشی ناتاشێت،
سۆنگ باشترین یاریزان بوو لە پچرانی تۆپ لە خولی ئینگلیزی، ئێستا تەنیا و تەنیا لەگەڵ پینتۆ چەپلە بۆ گۆلەکانی پیدرۆ لێدەدات.
بۆیە ئاساییە تیاگۆ ئامادە بێت بەهەموو شێوەیەک کۆچ بکات و هەموو سامانیشی بۆ رۆیشتن بەکار بهێنێت،چونکە ئەو تۆپی پێی خۆش دەوێت
ــــــــــــــــــــــــــ
من بەبێ ئەوەی پشتگیری هیچ یانەیەک بکەم یاخوت رقم لەهیچ یانەکەک بێت بەڵکوو تەنیا راستیەکان دەخەمەروو
کاروان
وەرگیراوە لە ...
پیگی ؛ کورد تۆپ
ئاشورپانیپال (پاشای ئاشوورییه‌كان) له ساڵی 883-859ی پێش زایندا شیعرێكی له‌باره‌ی هه‌ولێره‌وه به‌نێوی (شاری شادی) داناوه، ئاشوورپانیپاڵ ئه‌م سرووده‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاینی نووسیوه‌ته‌وه و شاعیری كورد كه‌ریم ده‌شتی وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی شیعره‌كه‌یه
ئاربائیل، هۆ ئاربائیل
ئاسمانێكی بێ وێنه‌یه، ئاربائیل
شاری شادییه ئاربائێل،
شاری ئاهه‌نگه ئاربائیل،
مه‌نزلگای خۆشی ئاربائیل،
ده‌روازه‌ی ئاربائیل سه‌رووی لوتكه‌ی شاره پیرۆزه‌كانه،
شاری په‌یكه‌ره‌كانه، ئاربائیل
شاری سه‌ركه‌وتنه‌كانه، ئاربائیل
ئاربائیل، شاری ئه‌قل و حیكمه‌ته
په‌یوه‌ندی زه‌وی و زاره‌كانه، ئاربائیل
دامه‌زرێنه‌ری گشت رێسا و یاساكانه، ئاربائیل
سه‌ربڵنده ئاربائیل، وه‌ك بڵندی ئاسمان
بنچینه‌كانی سه‌قامگیرن، وه‌ك ئاسمانی شین
ناوبانگی ئاربائیل به‌رزه‌و له كێبڕكێی (...) دایه
وه‌ك بابل و ئاشوری كێبڕكێیه‌كه‌ی وایه، ئاربائیل
په‌ناگه‌ی سه‌ربه‌رزه، پایه‌گای چاره‌نووسه‌كانه، ده‌روازه‌یی ئاسمانه
باجی بۆ دێت له سه‌رتاسه‌ری جیهان
نشینگه‌ی ئه‌شتار و نانیای كچی سین (...)
"ئیرینا" یه‌كه‌م خوداوه‌نده، پایه‌به‌رزترین خوداوه‌نده لهدایكبووهكانه
شاری یارییه‌كان، شاری زۆرانبازییهكانی ئانیا، كه تێی داده‌نیشێت
(.......) ئاربائیل هه‌موویه‌تی (.......)
هیچ زه‌ویه‌ك شان له شانی نادا له جیهان (...)
(........) په‌رستگای سه‌ركه‌وتنه‌كان
(.......) پاكیزه‌و بێگه‌رده (.......)
(......) هۆ كشان كلاما (.......)
(......) وه‌كو (........)
(........) مه‌زنه (.........)
(........) شار و په‌رستگایه (.......)
(........) ده‌ژه‌نن (.........)
هه‌موو وڵاته‌كان ده‌گه‌شێنه‌وه (........)
ئه‌وانه‌ی كه دێنه ئاربائێل و جێی ده‌هێلن
دڵخۆشن، چونكه ده‌گه‌شێنه‌وه و شاد ده‌بن (....)
خاتوونێكی پیرۆزه به‌سه‌ر پشتی شێره‌وه (.......)
شێرانی به‌هێز له‌به‌ر ده‌میا ده‌چه‌منه‌وه
پاشاكانی زه‌مین له‌به‌ر ده‌میا كۆده‌بنه‌وه
ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو دڕندهكانهوهیه،
قوربانییه‌كان هه‌موو ده‌به‌خشرێن بۆ هێشتنه‌وه‌ی جه‌سته‌كانی
قوربانییه‌كانی گه‌نم هه‌موو بۆ هێشتنه‌وه‌ی جهستهكانیهتی
مه‌یدانه فراوان و راخراوهكانی ئاربائیل
ده‌هۆڵی (بیكو) لێ ده‌درێ
گیتار (....) ئاوازه‌كانی ده‌ژه‌نێ
(......) ئاوازه‌كانی بۆ كوركور و ده‌چڕێ
(......) سروودهكانیی هیرودیولز ده‌ژه‌نێ
ده‌هۆڵه‌كانی دوبودوبو ده‌كوترێن (.....) له ده‌هۆڵه‌كانی مه‌ڕوماڵات
خۆشیێكه دڵێكه له ستایش (.....)
كاتێك ئاربائیل ده‌گه‌شێته‌وه، گه‌لان تێكڕا ده‌گه‌شێنه‌وه
كاتێك خاتوونه‌كه شاد ده‌بێت، (.....) شاد ده‌بن
ماڵی (.......) شاده
په‌رستگا پڕ شكۆ ده‌ڕازێته‌وه (......)
كاتێك خاتوونی په‌رستگای ئاربائێل شاد ده‌بێت، دڵی (......)
(......) ده‌چێته پێشه‌وه‌و به خۆشی و له‌گه‌ڵیا درێژ ده‌بێ
(.......) ئاربائێل (........)
خۆزگه ئه‌و شاره (.......) تا ئه‌به‌د حوكمی ده‌كرد.
جوانە دەستتان خۆشبێت
دەستەکانت خۆش برام خوا پاداشتت بداتەوە
بةراستى كاك حميد باشى هيناوه، يةك دووجار گويم لةو شيعره گرتووه بةدةنگى ناوبراو.
راست ئەکەی ئەوە لینکی گۆرانیەکەیە ...
[youtube]http://www.youtube.com/watch?feature=pl … gDWw#at=40[/youtube]
ده‌ست خۆش زۆر جوان بوو .......
سوپاس خوشکێ
سةيره و لوتكةى (وةفا)يشه!
ده‌ستت خۆش به‌س ئه‌مه هه‌ڵمه‌ت گۆران نوسیویه‌تی؟
سوپاس براکەم ، ببورە نازانم زۆر لام شاز بوو دامنا
بەخێر بێی بۆ یانەکەمان یانەی سەرهەنگ موحسین
بەهیوام سود لە برگە و بابەتەکانی ئێرە وەر گری
ده‌ستت خۆش بێت ....
سوپاس خوشکەکەم دەستی تۆش خۆش
كه نووسرا بوو ڕوونكردنه‌وه گوتم بۆ به هه‌ڵه له‌م به‌شه هه‌ڵواسراوه
ده‌ستت خۆش بێت برام.
وایە ، نا نوسینی بابەتی سەرکەوتوو دەگەرێتەوە بۆ سەردێرەکەی ، گەر سەرنج ڕاکێشبوو نایاب ئەبێ ،
سەردانی زۆر ئەبێ
سوپاس بۆ بەژداریت
دەستتان خۆشبێ زۆر نایابە ...
بەس ئەو کێشەی زریان لەلای منیش هەیە
[size=22]ماندونه‌بی برام جوانه ده‌سته كانت خۆش ئه‌ڵێی لێت قه‌ومایه برام[/size]
سوپاس مامۆستا نا کێشەمان نیە لەخوا بەزیاد بێ
بەس شیعرکی جوان بوو بەلامەوە و پێم باش بوو بڵاوی کەمەوە
من هەر لەمێژە تەرکم کردیە ...
دەست خۆش بۆ نوێ کردنەوەی ...
ڕوون كردنه‌وه !
من هه‌ڵمه‌ت نيم
هێنده بوێر بم ...
ده‌ستم بچێته جه‌سته‌ى خۆم و
به خوێن شعرت بۆ بنوسم !
من گۆران نيم ...
له‌گه‌ڵ يه‌كه‌م تێههڵـڕوانين
به كامێره‌ى چاو وێنه‌ت بگرم و
له خهياڵما ههڵيواسم !
پاشان ...
ده‌قاوده‌ق به وشه
وێنه‌ت بكێشم به پێنوسم !
هيچم نيه بيكه‌مه ديارى ...
بۆ گه‌ردن و
ده‌ست و په‌نجه‌ت
نه گه‌نجينه ...
نه ملوانكه‌ى گران به‌ها
نه ئه‌توانم به‌ڵێن بده‌م
بۆ ژيانێكى خۆشى ڕه‌ها
چاوەڕێی موژدەی نەسیمم تا لە گوڵشەن دێتەوە
بەڵکە فەرمایش بکا گوڵ ، بولبولم با بێتەوە
وا وەعیدەی بەفرری زستانە و فیراقم کەوتە دڵ
مەر بە بای وەعدەی ویساڵت کێوی دڵ ڕەش بێتەوە
میروەحەی زوڵفت لە دەوری ئاوری ڕووت بێ چلۆن
ئاگری عیشقت بە ئاوی چاوی من دەکوژێتەوە
سووچی زوڵفت بوو کە پەروانەی دڵم ڕووی کردە ڕووت
ئاگری وەسڵی شـەم پەروانە شـەو دەکرێـتەوە
خەتتی میهر و زولفت و خاڵی ، حوججەتی موڵکی دڵە
نەقشی ئەو موهرە بە ئاوی (خوڕخوڕە)ناچێتەوە
دڵ لە ترسی چاوی بوو ، رووی کرد لە میحرابی برۆی
ئێستە بیستومە للە چینیی زوڵفی جێ نابێتەوە
کێوی هیجرت خستە سەر شان و دڵم پێی خستوە
تا نەگا دەستی بە زوڵفت زەحمەتە هەڵسێتەوە
سەد کەڕەت خستمتە گێژی مەهلەکەی بەحری فیراق
ئاخری قوللابی موژگانت دەرم دێـنـێـتەوە
مەزرەعەی میهر و موحیببەت توخمی وەسڵی شین نەکرد
گوڵ بە شای دادەچێنم خاری غەم دەڕوێتەوە
خۆت دەزانی موددەتێکە سەر و پاماڵی جەفام
کەی وەکو نەقشی قەدەم سەر نێمە ژێر پێتەوە؟
دڵ ئەوا کەوتە زینــدانی غـەم قـوربانتم
تاێکی زوڵفت بنێرە بەڵکە بۆم دەربێتەوە
تۆ خودا تاکەی لە شەوی هیجرانی تۆ
دەستە و ئەژنۆ دابنیشم ، ڕەببی کەی ڕۆژ بێتەوە
بێ ئیشارەی (حکمە العین)ی شیفات نایە شیفام
خۆت دەزانی زامی دووری خەستە خۆش نابێتەوە
فیکری من چونکە دەقیقی عاشقی قەددی ئەو
موو لە موو گیراوە چ بکەم، لێک جوێ نابێتەوە
یەکێك لە شاکارە جوانەکانی وەفایی بۆ مەدحی سەروەری مرۆڤایەتی صلی اللە علیە وسلم ووتویەتی..
گۆرانیبێژی بەتوانا حەمید بانەیی توانیویەتی لە شێوەی سەمفۆنیا ئادایەکی جوانی بکات..
دةستةكانت خؤش ماندوو نةبى
yare mrdn
dastt xosh mamosta
amin ajmahen
zor jwana dast xoshebe mamosta
ههههههههههه وايه برا لةميزه ئةمه بلاو بوويتةمه , من ئةمزانى هى كاك سةرهةنكه
دةستى هةردووكتان خؤشبيت ...
نا كؤل نةبوو ...
dast xosh zor shaza
له خوابةزياد بيت ...
دةستةكانت خؤش برام
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Godar501
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]