بابه‌ت: رۆژێكیان شێخ محه‌ممه‌د مته‌وه‌لی ئه‌لشه‌عراوی
رۆژێكیان شێخ محه‌ممه‌د مته‌وه‌لی ئه‌لشه‌عراوی له‌گه‌ڵ گه‌نجێك ده‌كه‌وێته گفتوگۆوه كهگهنجهكه به‌توندی پلانی بۆكارهكانی داده‌ڕشت ..
شێخ شه‌عراوی پێی گوت: رۆڵه گیان ئایا ته‌قاندنه‌وه‌ی یانه‌یه‌كی شه‌وانه له‌وڵاتێكی موسڵمانا به‌ئاسایی ده‌زانیت و به‌لاته‌وه جائیزه ؟
گه‌نجه‌كه‌ش پێی گوت: به‌ڵێ زۆرئاساییهو جائیزیشه و كوشتنیشيان حه‌ڵاڵه ..!
شێخ شه‌عراوی پێی گوت: ئه‌م كاره له‌كاتێكدایه كهكهسهكانی ناویانهكه لهمهعسیهت و تاواندان ئه‌ی كه‌وابێ مه‌سیریان چییه ؟
گه‌نجه‌كه‌ش پێی گوت: بێگومان ئاگری دۆزه‌خه ..
شێخ شه‌عراوی پێی گوت: ئه‌ی شه‌یتان به‌ره‌و كوێیان ده‌بات ؟
ئه‌ویش گوتی: ههربۆدهزهخ ده‌یانبات ..
شێخ شه‌عراوی پێی گوت: كه‌واته تۆ و شه‌یتان یه‌ك ئامانجتان هه‌یه كه‌ئه‌و جۆره خه‌ڵكانه به‌ره‌و ئاگری دۆزه‌خ ببه‌ن ...!
ئنجا شێخ شه‌عراوی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری بۆهێنایه‌وه::
" لمّا مرّت جنازة يهودي أخذ الرسول صلى الله عليه وسلم يبكي فقالوا : ما يبكيك يا رسول الله ؟؟ قال : نفس أفلتت منّي إلى النار
" ...
پاشان بهگهنجهكهی گوت: ئه‌ی گه‌نج ..! سه‌یری نێوانی خۆتان و پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست بكه‌ن كه‌چه‌نده جیاوازی هه‌یه له‌نێوان ئێوه و ئه‌و پێغه‌مبه‌ره خاوه‌ن ره‌حمه‌ته كه‌هه‌ر خه‌ریكی هیدایه‌تدانی خه‌ڵكی بووه و به‌رده‌وامیش له‌خه‌می ئه‌وه‌دابوو له‌ئاگری دۆزه‌خ رزگاریان بكات ...!!!
به‌ڕاستی تۆ و نموونه‌ی تۆ لهدۆڵێكن و، پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستیش له‌دۆڵێكی تر به‌دایك و باوكه‌وه به‌قوربانی بین ..
ئازیز، له مه‌یلی هاتن و له هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه نه‌بووم
هه‌ستم هێنده برینداره که به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!! [/size]