چيرۆكى دوو راسته‌هێڵ
ك: ( موعجيزهكانى عه‌شق ) >>>> زۆره چيرۆكه‌كه به‌س دڵنيام ئه‌گه‌ر كهمێكى بخوێنيته‌وه حه‌زه‌كه‌ى تا كۆتايى بيخوێنيته‌وه ,,,, هيوام وايه بيخوێننه‌وه !
دوو راسته هێڵ هاوته‌ريب له‌دايك بوون : كورێكى بچووك له‌ناو پۆل له‌سه‌ر په‌رێك كێشاينهوه
ئه‌و كاته دوو هێڵه هاوتهريبهكه چاويان به يه‌ك كه‌وت و
له هه‌مان نيگاى يهكهمدا دڵيان بۆ يه‌ك لێيداو
ئهويينى يهكتريان له سنگدا جێ‌گير كرد
هێڵى يه‌كه‌م وتى : ئێمه ده‌توانين ژيانێكى باشمان هه‌بێت !
هێڵى دووه له خۆشيان لهرزى گرت ..
هێڵى يه‌كه‌م وتى: ماڵێكمان هه‌بێت له په‌ره كاغه‌زێكدا
من به رۆژ ده‌چم بۆ كار . ده‌توانم ببم به هێڵى شه‌قامێكى دووركه‌وته و چۆڵ ، يان هێڵى ته‌نيشت پهيژهيهك
هێڵى دووهك وتى: منيش ده‌توانم ببم به قهراخى گوڵدانێكى چوارگۆشه‌ى گوڵى سوور
يان هێڵه‌كانى ته‌نيشت مێزێكى به‌تاڵ له پاركێكى بچوك و كه‌م هاتووچۆ .
هێڵى يه‌كه‌م وتى: پيشه‌يه‌كى شاعيرانهيه و ، به دڵنياييه‌وه ژيانێكى خۆشمان ده‌بێت !
هه‌ر له‌م ساته‌دا مامۆستا هاوارى كرد : دوو راسته هێڵى هاوته‌ريب هه‌رگيز به‌يه‌ك ناگه‌ن !
منداڵهكانيش دووپاتيان كرده‌وه : دوو راسته هێڵى هاوته‌ريب هه‌رگيز به‌يه‌ك ناگه‌ن !
دوو هێڵه هاوتهريبهكه ههڵلهرزين ، سه‌يرى يهكتريان كردوو هێڵى دووه‌م ده‌ستى كرد به گريان ..
هێڵى يه‌كه‌م وتى: نــا ، شتى وا نابێت ، رێگه‌يه‌ك هه‌ر په‌يدا ده‌بێت !
هێڵى دووه‌م وتى: خۆ بيستت چيان وت . هيچ رێگه‌يه‌ك له ئارادا نيه !
ئێمه هه‌رگيز به يه‌ك ناگه‌ين و ، دووباره ده‌ستى كرده‌وه به گريان
هێڵى دووه‌م وتى: نابێ نا‌ئومێد بين ، ئێمه له‌م په‌ره كاغه‌زه دهردهكهوين و هه‌موو دونيا دهگهرێين له ئاكامدا كه‌سێك په‌يدا ده‌بێت كه كێشه‌ى ئێمه چاره‌سه‌ر بكات .
هێڵى دووه‌م ئۆقره‌ى گرت. به جووته مات و مه‌لول له په‌ره كاغه‌زه‌كه خزينه ده‌ره‌وه
له ژێر ده‌رگاى پۆله‌كه‌وه تێپهرين و چوونه ناو حه‌وشه .
له‌و ساته به دواوه گه‌شته‌كانى دوو هێڵى هاوته‌ريب ده‌ستى پێكرد ....
ئه‌وان دهشتهكانيان تێپه‌راند ... بيابانه وشك و سوتێنه‌ره‌كان ... چيا به‌رزه‌كان ... دۆڵه قوڵه‌كان ... دهرياكان ... شاره گه‌وره‌كان ...
ساڵانێك ده‌رباز بوو و ئه‌وان چاويان به زۆر زانا كه‌وت .
زاناى بيركارى پێى وتن : ئه‌مه مه‌حاڵه
هيچ فۆرمێكى بيركارى ئێوه به‌يه‌ك ناگه‌يه‌نێت ، ئێوه هه‌موو شت ده‌شێوێنن ..
زاناى فيزيا وتى : با هه‌ر له ئێستاوه نائومێدتان بكه‌م
ئه‌گه‌ر ده‌كرا ياساكانى سروشت به‌هه‌ند وهرنهگيرێ ، ئيتر زانستێك به ناوى فيزيا نه‌ده‌بوو ...
پزيشك وتى: من هيچم له‌ده‌ست نايه‌ت ، دهردهكهتان بێدهرمانه
زاناى كيميا وتى : ئێوه دوو ماده‌ن كه ئاوێته‌ى يه‌كدى نابن ، ئه‌گه‌ر بريار بێت ئاوێته‌ى يه‌كتر بن ، هه‌موو مادده‌كان تايبه‌تمه‌ندى خۆيان له‌ه‌ست ئه‌ده‌ن !
ئه‌ستێر ناس وتى: ئێوه خۆويستترين بوونه‌وه‌رانى سه‌ر زه‌وين ، به‌يه‌ك گه‌شتنى ئێوه يه‌كسانه به له‌ناوچوونى جيهان ، دنيا سه‌رو ژێر ده‌بێت ، هه‌ساره‌كان له‌رێى خويان ده‌رده‌چن ، ئه‌ستێره‌كان به‌ريه‌ك ده‌كه‌ون ، سيسته‌مى جيهان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه ، چونكه ئێوه ياسايهكى گه‌وره‌تان پێشێل كردووه .
فه‌يله‌سوف وتى : به‌داخه‌وه .... يه‌كگرتنى دژبه‌ره‌كان مه‌حاڵه .
له كۆتاييدا گه‌يشتنه لاى منداڵێك .. منداڵه‌كه سێ رسته‌ى وت: ئێوه به‌يه‌ك ده‌گه‌ن ، نه‌ك له دونياى راستيهكاندا ، له دنيايه‌كى تردا بۆى بگه‌رێن !
دوو هێڵى هاوته‌ريب ئهويشيان به‌جێ هێشت و ديسانيش له گه‌شته‌كانيان به‌رده‌وام بوون .
به‌ڵام ئێستا شتێك خه‌ريك بوو له ناخياندا شێوه‌ى ده‌گرت .
ئه‌وان ورده ورده مه‌يلى به‌يه‌ك گه‌يشتنيان له‌ده‌ست ده‌دا .
هێڵى يه‌كه‌م وتى: ئه‌مه بێ واتايه
هێڵى دووه‌م وتى: چى بێ واتايه ؟؟!
هێڵى يه‌كه‌م وتى: ئه‌وه‌ى كه ئێمه به‌يه‌ك بگه‌ين !
هێڵى دووه‌م وتى: منيش هه‌روا بير ده‌كه‌مه‌وه !
ئه‌وان درێژه‌يان به رێگه‌دا
رۆژێك گه‌يشتنه ده‌شتێك ، نيگاركێشێك له‌ناو مێرگێكدا وه‌ستا بوو و له‌سه‌ر تابلۆكه‌ى خه‌ريكى نيگاركێشى بوو . هێڵى يه‌كه‌م وتى : وه‌ره با بچينه ناو ئه‌و تابلۆيه و له‌م ئاوارهييه رزگار بين .
هێڵى دووه‌م وتى: وابزانم ئێمه هه‌رگيز نهدهبوايه له‌و په‌ره كاغه‌زه بێينه ده‌ره‌وه !
هێڵى يه‌كه‌م وتى: له‌و تابلۆيهدا بێگومان دهحهسێينهوه ..
به جوته چوونه ناو ده‌شته‌كه
چوونه سه‌ر ده‌ستى نيگار كێش و دوايى كه‌وتنه سه‌ر قهڵهمهكهى
نيگاركێش كه‌مێك بير‌ى كرده‌وه و قهڵهمهكهى جوڵاند
ئه‌وان بوون به دوو سكه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ر كه له دهشتێكهوه تێده‌په‌رى .
له‌ولا كه خۆرى سور ئارام ئارام دادهبهزيه خواره‌وه ،
سه‌رى دوو هێڵى هاوته‌ريب عــــاشقــانه به‌يه‌ك ده‌گه‌يشت !