بابه‌ت: با ئاگاداری ژیانمان بین !!
[size=16] ژيان بريتيه له ته‌مه‌نێکی كورت كه تێپه‌ربوونى هه‌ر چركه ساتێكى گه‌رانه‌وه‌ى نيه ، هه‌ر ههناسهيهك كه ههڵيدهمژين لابردنى خشتێكى كۆشكى ته‌مه‌نمانه ، ژيانێك كه پريه‌تى له ئێش و ئازار و غه‌م و خه‌فه‌ت و ناخۆشى ئه‌گه‌ر خۆشيهكيشى تيا بێ ئه‌وا خۆشيهكى كاتيه و ده‌برێته‌وه ، بۆيه مرۆڤ پێويسته هه‌ول بۆ به‌ده‌ستهێنانى خۆشيهكى ههميشهيى بدات، مرۆڤه‌كان زۆرن هه‌ر يه‌كه به جۆرێك له ژيان ده‌گات به‌ڵام ئه‌وه بيركردنه‌وه‌ى مرۆڤه‌كانه جۆرى ژيانيان ديارى ده‌كات ، پێويسته مرۆڤ له ژيانيدا به هيواوه بژى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ بژى ، هه‌ر يه‌ك له ئيمه له ژيانيدا توشى هه‌ڵه ده‌بێت گرنگ ئه‌وه‌يه هه‌له‌يه‌كى وا نه‌بێت كه نه‌توانێ پهشيمانى ده‌رببرێ و ته‌وبه بكات ، وه نابێت له ژيان بترسين و دل ته‌نگ بين چونكه خواى گه‌وره له قورئانى پيرۆزدا ده‌فه‌رمه‌وێت (الا تخافوا ولا تخزنوا ) ئه‌مه له كاتێكدا كه ياساى خودامان كرده به‌رنامه‌ى ژيانمان ، وه هه‌ر له قورئاندا خوداى گه‌وره به چاكى ده‌رباره‌ى ئاره‌زوو (الهوى) ده‌دوێ و مرۆڤه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ئاگايان له خۆيان بێت و شوێن ئاره‌زوو نه‌كه‌ون، چونكه له رێگاى راستى ژيان وێڵيان ده‌كات و توشى چه‌نده‌ها گيروگرفت و كوێرهوهريان ده‌كات. خۆشبه‌ختى بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه به كردار و گوفتار و ره‌فتارى چاك ناوێكى پاك و كرده‌وه‌يه‌كى چاك به يادگارى بۆ خۆى جێ دێلێت، وه‌ك شاعيرى گه‌وره حاجى قادر ده‌لێ:[/size]
[size=17] مه‌رگ و ژين ميسلى سيبه‌ر و تاوه ئه‌وه‌ى بمێنێ باقى هه‌ر ناوه[/size]