ئه‌وه شوێنی مودیره یان ته‌له‌به هههههه
وه‌ڵا خۆ فکره‌یه‌کی باشه ..
ده‌ستت خۆش
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Roman.
ئه‌وه شوێنی مودیره یان ته‌له‌به هههههه
وه‌ڵا خۆ فکره‌یه‌کی باشه ..
ده‌ستت خۆش
داریوش واته عه‌شق واته مرۆڤایه‌تی واته ئازادی واته لێبورده‌یی واته هه‌موو شتێکی جوان ،،
داریوش ژیانی به‌خشی به گۆرانی ، گۆرانیش نه‌مری به‌خشی به داریوش ..
داریوش ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی که گۆرانی بۆ قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه وت ، له کارتێکدا زۆرن ئه‌و هونه‌رمه‌نده کوردانه‌ی
که به‌لای ئه‌و بابه‌ته‌دا نه‌چوون ، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ییه بۆ داریوش که ئازاری مرۆڤ له هه‌رشوێنێک بێت ، ئه‌م ئاماده‌یه له‌و شوێنه ، بێ گوێدانه ره‌گه‌ز و زمان و نه‌ته‌وه ، مرۆڤبوون له پێش هه‌موو شتێکه‌وه‌یه.
من زۆر حه‌ز به هۆنراوه‌ی گۆرانیه‌کانی داریوش ئه‌که‌م ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ئه‌رده‌ڵان سه‌رفراز ..
ئه‌م گۆرانیه‌ش گه‌لێک یادگاری تاڵم له‌گه‌ڵیا هه‌یه ، به‌ڵام هه‌رچه‌نده تاڵن ، من چێژیان لێوه‌رئه‌گرم !!!
نه ئه‌زانم گۆرانیه‌که کێ ئه‌یڵێت و نه ئه‌شزانم ده‌نگی چۆنه ،
به‌س گۆرانیه‌کی خۆشه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیشتیمانیه
خۆزگه ده کرا له سه ر باڵی گۆرانیه ك ده هاتمه وه
له شه قاما ،،،له کۆڵانا وه ك مناڵی ده خولامه وه
ئه‌کرێ ، به‌س نه‌ک به‌سه‌ر باڵی گۆرانیه‌ک ، ئه‌کرێ به‌سه‌ر باڵی ته‌یاره‌یه‌ک
ده‌ستت خۆش بێت ، سه‌رکه‌وتووبیت
به‌لێن بده،،، كه تاریكیم بۆ ڕاناخه‌یت به‌ڵێن بده كه شه‌خته‌به‌ند ناگه‌یت به‌رپێم
منیش به‌لێنت پــێ ئــه‌ده‌م
دان بــه ڕابردووما بـنـێـم !
شاعیرێکم بێ ناو نیشان
گه‌روی وشکم به‌دوای قومێک ئاوا وێڵ بوو
بۆ بارانی هه‌ر ئاسمانێک نوشتامه‌وه ئاوی لێڵ بوو
ئه‌م دێره‌ی هی عه‌بدوڵا په‌شێوه ، ئه‌وانی تری نازانم هی ئه‌وه یان نا !
زۆرر جوان بوو ، ده‌ستت خۆش بێت ، ماندوو نه‌بیت
هۆنراوه‌یه‌کی جوانه !
ده‌ستت خۆش بێت .
هه‌ربژیت کاکه سیروان گیان ، شتێکی زۆر جوانت نوسیوه .
دڵنیابه ئه‌وانه‌ی ئه‌م کاره‌یان کرد ، قه‌ڵامه‌کانی تریان نه‌شکاند
به‌ڵکو قه‌ڵه‌مه‌کانیان تیژتر کرده‌وه و چاونه‌ترسیان کردین و
وایان لێ‌کردین که نه‌هێڵین خوێنێ کاکه سه‌رده‌شت به فیرۆ بچێت
ئه‌وانه‌ی ئه‌م کاره قێزه‌ونه‌یان کرد ئه‌چنه زبڵدانی مێژووه و
کاکه سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگیش بۆ سه‌ر ترۆپکی شه‌هیدانی
رێگای ئازادی قه‌ڵه‌م ...
ریسوا و سه‌رشۆڕبن بکه‌رانی ئه‌م کاره.
ده یـان هـێـنده شـه و درێـژ بـێت خــه وم نـایـه
چــاوه كـانـم وورده پــشــکۆی چــاوه ڕوانی هــاتــنــی ــــــــــــ تيــایــه
هــه تــا نــه يــه شـه بــه ق نــادا خــۆر هــه ڵـنــایـــه
له په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌ما
ئه‌ستێره‌یه‌کی به ورشه‌م لێوه دیاره
جار جار ، چاوی گه‌شه یاره‌که‌مه
جار جار ، دڵی مرۆڤێکی برینداره !!
من پێش ئه‌وه‌ی هۆگری ده‌نگ و ئاوازه‌کانی دیاری بم
هۆگری ئه‌و شیعرانه‌م که بۆ گۆرانیه‌کانی هه‌ڵیده‌بژێرێ !!
ده‌ستت خۆش بێت ، ئه‌میش وه‌ک هه‌ر گۆرانیه‌کی تری دیاری
لایم خۆشه‌ویسته .
له‌یلاکه‌م چاوی دوو گه‌ڵای زه‌رده..
وتم.. تۆ چیت کرد ئه‌ی هاوڕێ‌ی ئازیز؟
ئه‌و کۆچی کرد و تۆش چاویت سوتان..
بۆ گڕ به‌ر ئه‌ده‌ی له گه‌ڵای پایز؟
ئه‌وه تۆ چی ئه‌که‌یت هاوڕێ‌ی ئازیز ؟
من خۆم غه‌مم که‌مه تۆش له غوربه‌تا دا ئه‌نێێت ؟؟
وه‌ڵا گۆرانیه‌کی کابرا دانێ و با وه‌سێته‌که بنوسم !! :(
دوای ئه‌وه‌ی لە رۆژی 4-5-2010 لەبەردەم كۆلیژی زمانی زانكۆی سەڵاحەدین و لەناو جەرگەی پایتەختی هەرێمی كوردستان ، خوێندکار و رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان رفێندرا ، دوای دوو رۆژ لاشه‌ی ناو براو به کوژرای له شاری موسڵ دۆزرایه‌وه. سه‌رده‌شتی ته‌مه‌ن 23 ساڵ خوێندکاری قۆناغی چواری کۆلێژی زمان به‌شی ئینگلیزی بووه و له‌هه‌مان کاتیش‌دا وه‌ک رۆژنامه‌نوس له گۆڤاری (ئـێوه) کاری کردوه. هه‌روه‌ها له سایتی کوردستان پۆستیشدا وه‌ک په‌یامنێر کاری کردووه و بابه‌ته‌کانی ره‌خنه ئامێز بووه و روو له حوکمه‌تی هه‌رێم و پارتێکی گه‌وره‌ی هه‌رێمی کوردستان بووه، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌یه که گومان ده‌کرێت لایه‌نێک له‌پشت ئه‌م کاره قێزه‌ونه‌وه بێت. شایه‌نی باسه له‌مانگی یه‌کی ئه‌مساڵدا به ته‌له‌فۆن هه‌ره‌شه‌ی کوشتن له رۆژنامه‌نوسی ناوبراو کراوه ، هه‌رچه‌نده ئه‌ویش چه‌ند لایه‌نێکی له‌و هه‌ڕه‌شه‌یه ئاگادارکردۆته‌وه به‌ڵام که‌س گوێی پێنه‌داوه.
کو‌شتنی مرۆڤ خۆی له خۆیدا کارێکی قێزه‌ونه و له‌لایه‌ن هه‌موو ئاین و کلتورێکه‌وه نه‌هی لێکراوه و به‌تاوانێکی گه‌وره دانراوه . به‌ڵام کو‌شتنی رۆژنامه‌نوس و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست ده‌چێته خانه‌یه‌کی تره‌وه و مه‌وداکانی ئازادی ته‌سک ده‌کاته و پێمان ده‌ڵێت که نابێت هه‌موو که‌س به ئازادی بنوسێت ده‌نا چاره‌نوسی وه‌ک چاره‌نوسی
سۆرانی مامه حه‌مه و سه‌رده‌شت و .. هتد ده‌بێت.
ئه‌م رووداوه‌ش ته‌واوی ئه‌زموونی دیموکراسی حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌خاته ژێر پرسیارێکی جدییه‌وه ،
که ئاخۆ ئه‌و دیموکراسی و ئازادیه هه‌یه که سه‌رکردکانمان بانگه‌شی بۆ ده‌که‌ن ؟!!
بۆیه داوا له حوکمه‌ت و لایه‌نه‌به‌رپرس و ده‌زگا ئه‌منیه‌کان ده‌که‌ین که چیدی نه‌هێڵن رۆژنامه‌نوسانمان وا به ئاسانی تیرۆر بکرێن و هه‌ر به ئاسانی بکوژان له ده‌ست حوکمه‌ت و ده‌زگاکانی ئاسایش هه‌ڵبێن و بکوژانی
شه‌هید سه‌رده‌شتیش به‌زووترین کات بدۆزنه‌وه و راپێچی دادگایان بکه‌ن.
ئه‌مه‌ش ئه‌و بابه‌ته‌ی شه‌هید (سه‌رده‌شت عوسمان)ـه ، که دوای هه‌ڕه‌شه‌لێکردنه‌که‌ی له سایتی کوردستانپۆستدا بڵاوی کردبۆوه :
یه‌كه‌مین زه‌نگی كوشتنم لێیدا ...
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا بۆ یه‌كه‌مین جار پێیان گوتم، كه ته‌مه‌نت چه‌ندی نه‌ماوه، یان به‌گوته‌ی خۆیان مۆڵه‌تی هه‌ناسه‌دانم له‌م شاره‌دا نه‌ماوه، به‌ڵام نه باكم به‌مردنه و نه ئازاردان، له‌چاوه‌ڕوانی كۆتاییهاتنی مۆڵه‌ته‌كه‌مم تا دیداری بكوژه‌كانی خۆم بكه‌م، دوعاش ده‌كه‌م مردنێكی تراژیدیام پێببه‌خشن كه شایسته‌ی ژیانه تراژیدیاكه‌م بێت. بۆیه ئه‌م قسانه ده‌كه‌م تابزانن گه‌نجه‌كانی ئه‌م وڵاته چ هۆلیسۆسێكن و مردن ساده‌ترین هه‌ڵبژاردنیانه، بۆئه‌وه‌ی تێبگه‌ن كه ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌ترسێنێت به‌رده‌وامی ئه‌م رۆژگاره‌ی ئێستایه بۆ نه‌وه‌یه‌كی داهاتوو، نه‌ك مردنی خۆمان، كاری منیش خۆشبه‌ختی برا بچوكه‌كانمه، نه‌ك خۆم.
زۆر به‌ساده‌ییش تاكه هۆكاری نیگه‌رانی من له‌م هه‌ڕه‌شانه ئه‌وه‌یه، كه هێشتا زۆرشت ماون قسه‌یان له‌سه‌ربكه‌ین و هه‌ر ئاوا به‌جێیان بهێڵین. به‌دبه‌ختی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌وه‌یه، كه باكی به‌مردنی نه‌وه‌كانی خۆی نییه.
دوێنی راگری كۆڵێژه‌كه‌م ئاگادار كرده‌وه، كه شه‌وی رابردوو ئیهانه و ته‌هدیدی كوشتن‌یان كردووم، به‌ڵام ئه‌و وتی ئه‌مه كێشه‌ی پۆلیسه، نازانم ئه‌بێت له‌م سه‌ر زه‌مینه وڵاتێك هه‌بێت، كه خوێنكارێكی زانكۆکه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كووشتنی بكرێت و زانكۆش بێموبالاتانه به دیار ریسوایی خۆیه‌وه دابنیشێت؟ ده‌بوو راگره‌كه‌م كه‌یسی من بكات به كه‌یسی خۆی، یان خوودی زانكۆ، چونكه من له ئێستادا به‌شێكم له‌م زانكۆیه، به‌ڵام هه‌رگیز تووشی شۆك نه‌بووم، چونكه ده‌مێكه ده‌زانم كه زانكۆی ئه‌م وڵاته ماڵی ئاسووده‌یی ئێمه نین.
دوای ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیم به‌عمید عه‌بدولخاڵقی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێره‌وه كرد پێمی گووت" له‌وانه‌یه ئه‌م ژماره‌ی مۆباییله هی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێت، یان كێشه‌یه‌كی شه‌خسی بێت، له‌وانه‌یه چه‌ند جارێكی دیكه‌ش دووباره بێته‌وه، به‌ڵام هه‌ولێر ئارامه و شتی ئاوای لێڕوو نادات".
به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی گاڵته‌ئامێزه‌وه خه‌یاڵم كرد به‌قسه‌ی جه‌نابی به‌ڕێوه‌به‌ر بێت له‌وانه‌یه ساركۆزی بێت ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی كردبێت، ئاخر من چۆن له‌گیانی خۆم دڵنیابم، كه چه‌ند رۆژێكه هاوڕێیه‌كم له‌سه‌ر چه‌ند نووسینێكه‌وه درایه به‌ر شه‌ق و ناچاربوو، ئه‌م شاره‌جێبێڵێت؟
هه‌رچی بێت من له‌م شاره‌ناڕۆم و له‌چاوه‌ڕوانی دیداری مردنی خۆم داده‌نیشم. ئه‌زانم ئه‌مه یه‌كه‌مین زه‌نگی مردنی خۆمه كه له‌كۆتاییدا ده‌بێت به‌زه‌نگێک بۆ گه‌نجه‌كانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته، به‌ڵام ئیدی ئه‌مجاره نه‌سكاڵا تۆمار ده‌كه‌م و نه‌لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه، هه‌نگاوێكه ناومه و ئازاره‌كه‌شی خۆم ئه‌یگرمه ئه‌ستۆ، ئیدی بۆ من له‌داهاتوودا هه‌ر وشه‌یه‌ك كه ده‌ینووسم وابیرده‌كه‌مه‌وه، كه دواهه‌مین وشه‌بێت له‌ژیانمدا، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌م هێنده‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیح راستگۆبم له‌گوته‌كانما، خۆشحاڵیشم، كه هه‌میشه شتێكم هه‌یه بۆ گوتن و كه‌سانێك نایانه‌وێت بیبیستن، به‌ڵام هه‌ركاتێك ئێمه به‌چرپه قسه ده‌كه‌ین ئه‌وا ئه‌وان گوێچكه‌كانیان نائارام ده‌بن. تا ئه‌و شوێنه‌ی كه ماوین ئه‌بێت قسه‌بكه‌ین، له‌و شوێنه‌ش، كه ته‌مه‌نمان كۆتاییهات با هاوڕێكه‌م خاڵێكم بۆ دابنێت و بێته سه‌ر دێڕێكی نوی و سه‌ر له‌نوی ده‌ستپێبكاته‌وه.
ئاماده‌کردنی : ڕۆمان
ده‌قی بابه‌ته‌که له سایتی کوردستانپۆسته‌وه وه‌رگیراوه
كه بۆ یه‌كه‌مجاره شیعری ئه‌م شاعیره مه‌زنه لێره هه‌ڵده‌واسی
فاووووڵ .. شیعری تری مامۆستا هێمن دانراوه له‌م یانه‌یه
http://www.ysm21.net/viewtopic.php?id=15641
http://www.ysm21.net/viewtopic.php?id=15306
http://www.ysm21.net/viewtopic.php?id=15945
چه‌ند دانه‌یه‌کی تریش !!!
سوپاس بۆ په‌یامه‌کــانتان !
سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ، خۆشحاڵم به‌دڵتانه
چیه ئه‌م به‌شه زۆر بوو ، دوێنێ هاوڕێیه‌کم بینیبوی ،
به‌س هێشتا من نه‌م بینیوه ..
ده‌ست خۆش خاره گیان زۆرر جوانه ، هه‌ربژیت
[center][size=16]هل عندكِ شكٌّ أنكِ أحلى امرأةٍ في الدنيا ؟.
وأهمُّ امرأةٍ في الدنيا ؟.
هل عندكِ شكٌّ أني حينَ عثرتُ عليكِ ..
ملكتُ مفاتيحَ الدُنيا ؟.
هل عندكِ شكٌّ أني حينَ لمَسَتُ يديكِ
تغير تكوينُ الدنيا ؟.
هل عندكِ شكٌّ أن دخولكِ في قلبي
هو أعظمُ يومٍ في التاريخ ..
وأجملَ خبرٍ في الدنيا ؟.[/size][/center]
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=W1GAsqoi3Ag[/youtube]
بۆچی نایه‌یت خۆ بڕیار بوو بن ئه‌م داره جێ ژووان بێت
وه‌کو ڕۆژان گه‌ڵای وه‌ریو له ته‌رزه‌ی ماچ هه‌راسان بێت
وه‌یشش که جوانه ، زۆرر بیری ئه‌که‌م له پێرێوه نه چووم
ده‌ستت خۆش بێت داریا خان زۆر زۆر جوانن ، سه‌رکه‌وتووبیت.
كاك ڕێنوار له بیرم چوو پێت بڵێم كه ئه‌مه شیعری "حمه‌سه‌عید حه‌سه‌ن نیه
تۆ بڵێ‌ی ئه‌و دێره تۆخه نه‌بینم
ئــه وکــاتــه ده زانــی ژیـان بـریـتـیـه لــه بــه فـیـرۆدانی کــات .
بێ ماناترین شت له ژیاندا ، خودی ژیان خۆیه‌تی !!
ده‌ست خۆش خاتوو ڤینۆس بابه‌تێکی زۆر جوانبوو
وێنه‌کانیش زۆر جوانن
سه‌رکه‌وتوو و کامه‌ران بیت .
چی سامناکتره.. چی غه‌مناکتره..
له منێکی ته‌نیای ناو دورگه‌یه‌ک چۆڵ؟
گیانێکی ماندوو.. هه‌ستێکی (نالی)..
خۆزگه‌ی ماچێکی ده‌شتی (خاک و خۆڵ)
نالی خۆی چه‌نده شیعری جوانی هه‌یه ، ئه‌وه‌نده‌ش
خۆی بۆته بابه‌تێک له شیعردا !!
ده‌ست خۆش کاک سیروان گیان ، هه‌ربژیت
كاك ڕێنوار سڵاو. .
له نووسینی (بێ خه‌م به! ده‌بی به ئینسان) مه‌به‌ستی ئه‌وه نیه "بۆ ئه‌وه‌ی ببی به ئینسان ده‌بێ خه‌مت نه‌بێ!!"
ئه‌و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر توانیت هه‌موو ئه‌و خاڵانه جێ به‌جێ بكه‌ی كه شاعیر بۆی دیاری كردووی، ئه‌وه هیچ دڵ له دڵ مه‌ده ده‌بی به ئینسان.
ئێمه له‌ناو خۆمان گه‌ر كارێ به یه‌كێك بسپێری پێت ده‌ڵێت بێ خه‌م به بۆتی ده‌كه‌م. .
ئه‌هاااا ، ئێسته تێگه‌شتم ، ئه‌و کات به هه‌ڵه تێگه‌شتبووم !
به‌س هێشتا له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆکی شیعره‌که رێک نیم !!
سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ،
خۆشحاڵم به‌دڵتانه ، سه‌رکه‌وتووبن:)
ئه‌ڵاااا له‌و شیعره و له گۆرانیه‌که‌ی نه‌ریمااااااااان
تابڵێی خۆش ئه‌یڵێت ، هۆنراوه‌که‌ش هه‌ر هه‌ی نه‌ریمانه
ده‌ستت خۆش بێت کاکه دیلمان ، هه‌ربژیت .
سوپاس کاک دیلمان ، خۆشحاڵم به دڵته
سه‌رکه‌وتووبیت
شه‌وی یه‌ڵدایه یا ده‌یجوره ئه‌مشه‌و
که‌دیده‌م دوور له‌تۆ بێ نووره ئه‌مشه‌و
دڵم وه‌ک حاکمی مه‌عزوله قوربان
خه‌ڵاتی وه‌سڵی تۆی مه‌نزوره ئه‌مشه‌و
دڵیش مایل به‌دیده‌ی تۆی بۆیه
له‌من وه‌حشیو ڕه‌میده‌و دوره ئه‌مشه‌و((نـــالـــی))
که تۆی شای که‌چ کولاهی و دیده مه‌ستان
چ باکـم قـه‌یسه‌ر و فه‌خــفووره ئه‌مشه‌و !!
جوانترین شیعری ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه بووم به لای منه‌وه ! ...
شیعره‌کان جوانن ، به‌ڵام له یه‌ک شیعری شێرکۆ بێکه‌سی که‌مه
ده‌ستت خۆش بێت و سه‌رکه‌وتووبیت ئایه خان .
[center][size=16]چه‌ته‌ی فرمێسکه‌کان منم !!
ئه‌گه‌ر پێکه‌نین بێت و
وه‌ک پشتی ده‌ستێک فرمێسکه‌کان بسڕێ،
ئه‌گه‌ر خه‌نده بێت و
وه‌ک ده‌زوویه‌ک کفن بۆ هه‌نسک بدورێ،
فرمێسکه‌کان له چاوی من هه‌ر دێ و
هه‌نسک له گه‌رووی من هه‌ردێ
چونکه من عاشقی پێکه‌نین و خه‌نده نیم .
هه‌نسک و گریان
من عاشقی ئه‌وانم .
چۆن هه‌ور هه‌موو تونێتیه‌کان
ئه‌دزێ بۆخۆی و به باران
عاشق به مه‌عشووق ئه‌گه‌یه‌نێ و
به بروسکه مه‌رگی ماته‌م ئه‌هێنێ ،
منیش هه‌موو فرمێسکه‌کان
ئه‌دزم بۆ خۆم هه‌تاوه‌کو
هیچ که‌س له گریان به‌شی نه‌مێنێ !!
دانیاڵ ژاکاو [/size][/center]
بێ خه‌م به! ده‌بی به ئینسان
هیچ ئینسانێک بـێ خـه‌م نیه
ئه‌وه‌ی بێ خه‌مه ئینسان نیه
من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یا نیم که بێ خه‌م بیت ده‌بی به ئینسان
به‌ڵکو ئینسان به خه‌مه‌وه جوانه ، ئه‌وه مرۆڤی عاقڵ نیه که بێ خه‌مه .
ئێمه تا هه‌ست به خه‌م نه‌که‌ین ، چێژ له خۆشی وه‌رناگرین .
وه‌ک چۆن تا تاڵی نه‌چێژین ، هه‌ست به چێژی شیرینی نه‌که‌ین .
برا ئه وه يه كيكه له به لگه دياره كان ده يسه لمينيت به رهه مى هؤليؤدى ئه وكاته.
چاوه روان بن تاكو له بابه تيكدا به به لگه وه ده يسه لمئنم.
به‌ڵێ منیش ئه‌مه بیستوه که ئه‌وه به‌رهه‌می هۆلیوده ،
ئه‌مه‌ش له لایه‌ن روسیه‌کانه‌وه وتراوه و مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ جه‌نگی ساردی نێوان ئه‌مریکا و روسیا.
ده‌ست خۆش محمد گیان ، وێنه‌کان زۆر جوانن ..
به‌ڵام من شتێکم لا سه‌یره !!!
ئاشکرایه که له سه‌ر مانگ هه‌وا نیه ، ئه‌ی چۆن ئه‌م ئاڵایه ده‌شه‌کێته‌وه ؟!!
Father and mother i love you
به سۆز و یادی هه‌واری باڵای..
زستانی پار بوو.. له ڕێبه‌ندانا
به‌فری به‌رده‌رگام کرد به په‌یکه‌رێ..
تا ته‌زوی ئۆخه‌ی بێنێ به‌گیانا
*نه‌ک ئۆخه‌ی هه‌ر ده‌م.. بۆ تاقه ساتێ..
به‌فرینه کچێ.. به‌فری ساردوسڕ
شێوه‌ی بنوێنێ و هه‌ناسه‌ی ئۆخه‌ی..
ده‌ماره‌کانم پڕ بکا له گڕ
*شه‌و (با) هه‌ڵکات و بیبه‌ستێ په‌یکه‌ر..
تاکو یه‌ک دوو ڕۆژ.. بمێنێته‌وه
به‌رله‌وه‌ی خۆر چنگ له سینه‌ی گیرکا..
عومری جوانیی لێ بسێنێته‌وه
*شه‌و نوستم.. سبه‌ی.. کاتی چێشته‌نگاو..
بوو بوو به هه‌ڵم په‌یکه‌ری باڵای
له‌و ڕۆژه‌وه من له تیشکی ڕۆژا..
وێڵم بۆ ورشه و پرشه‌ی نێو نیگای
*
ئه‌گه‌ر ده‌رهێنه‌ر بوومایه ، ئه‌مه‌م ئه‌کرد به کورته فیلمێک !
ده‌ست خۆش کاک سیروان گیان ، هه‌ربژیت
ئه‌وه چیه ! ئه‌وه له ژێره‌وه شارێکه
به‌س وه‌ڵا ترسناکه ...
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و وێنانه ، هه‌ربژیت
کاک سه‌رهه‌نگ هه‌ندێ له شته‌کان زۆر به‌هه‌ڵه تێگه‌شتویت .
هه‌رچه‌نده بابه ته که من نه‌منوسیوه ،
به‌ڵام حه‌زناکه‌م وا به‌هه‌ڵه تێبگه‌یت ،
به‌س ئێسته کاتم زۆر نیه ، کاتێکی تر وه‌ڵامت بۆ ئه‌نوسم !!
هەیە بێکارە.. پلەیستەیشن نازانێت، نازانێت خۆی بە خوێندنەوەوە خەریک بکات، تەمەڵە و وەرزش ناکات، هیچ لە ئینتەرنێت و کۆمپیوتەرەکەی نازانێت، هیچ فێر نابێت... دێت و بە شیعرەوە دەیگرێت، بەزۆر تۆپەڵێ وشەی لێک ئاڵۆسکاوی نالەبار دەخاتە خاکی شیعرەوە.
زۆرررر راسته ، به‌راستی شتی زۆر جوانی تیا وروژاوه
من پێم وایه ئێسته شیعر واتای راسته‌قینه‌ی خۆی له ده‌ست داوه
که ناوی شیعر ده‌به‌یت ، راسته‌وخۆ چه‌ند شعرێکی کاڵ و کرچت دێته پێش چاو.
هیوام وایه شیعر واتا راسته‌قینه‌که‌ی خۆی بۆ بگه‌ڕێته‌وه ..
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و بابه‌ته زۆرر جوان و زۆر راست و پێویست بوو ....
سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ، سه‌رکه‌وتووبن
ئه‌ڵاااا له‌و هۆنراوه‌یه‌ی مامۆستا فایه‌ق بێکه‌س .
من دوێنێ و پێرێ هه‌ر خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی دیوانه‌که‌ی بووم
ئه‌م شیعره‌ش یه‌کێکه له شیعره جوانه‌کانی .
ده‌ست خۆش خاتوو یاس بۆ نوسینه‌وه و دانانی ، سه‌رکه‌وتووبیت
ئـــــــــــــــــای به مناڵیی.. به نوکی قولاپ..
چه‌ند کۆرپه‌ماسی ناو تانجه‌رۆم کـــــــوشت؟
ماسیه‌کی نـــــــــــــاو گــــــــۆمی ته‌نیاییم..
ده‌رگای مه‌رگ له خۆم که‌وتۆته سه‌ر پشت
ده‌ست خۆش کاکه سیروان گیان ،
زۆر زۆر جوانه ، ماندوونه‌بیت
[center]له‌م سه‌هۆڵبه‌ندانی عه‌شق و
وه‌رینی گوڵه‌گه‌نم و
گریانی شه‌هیدستانه
عه‌شق چۆن ئه‌کرێت
بڵێ چۆن ؟
له سێبه‌ر چۆن هه‌تاو ئه‌چنی و
گوللـه کوا خه‌نده‌ی لێ ئه‌بێت و
له مه‌رگ کوانێ هه‌ناسه
عه‌شق چۆن ئه‌کرێت
بڵێ چۆن ؟!!
(جه‌وهه‌ر جه‌لال)[/center]
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=b7GRyZVj … UyrG3eY9BI[/youtube]
"ده‌كه‌ین"ــم بۆیه نووسیوه: مه‌به‌ستم ئه‌وه بووه كه بڕیاره قسه‌ی تریش بكه‌ین بۆیه كاك ڕێنوار له هه‌ردوو حاله‌تتدا بمانبووره، له‌وه‌ی كه كردوومانه‌و له‌وه‌ی كه بڕیاریشه بیكه‌ین.
با منیش ئه‌م شه‌ڕه به‌سووده خۆشتر بکه‌م
ئه‌و وشه‌یه‌ی ئاماژه‌م پێکردووه ، پێویست به دوو (ت) ناکات.
کاک سه‌رهه‌نگ شتێکتان نه‌کردوه که من پێم ناخۆش بێت تا داوای لێبوردن بکه‌یت ، گه‌لێک خۆشحاڵم به‌م جۆره
گفتوگۆیانه.
وه‌ک کاک سیروان ئاماژه‌ی پێدا ، کاک سه‌رهه‌نگ به‌رزان هه‌ستیار چه‌ند کتێبێکی چاپکراوی له بازاردا هه‌یه
من ته‌نها دوانیانم چنگ که‌وتووه.
سوپاس کاک سیروان بۆ روونکردنه‌وه‌که‌ت.
زۆر جوان و قوڵ له هه مان کات ووشه ی تیایه له ژیانمدا گوێم لێنه بووه
ده سته کانت خۆش بێت ،، خۆش به خت بیت
سوپاس ڤینۆس خان ، هیوادارم هیچ نه‌بێ چه‌ند وشه‌یه‌ک له‌م شیعره‌وه فێربوبیت .
[center]ئــــــــینســـــان
ئه‌م که‌ونه له‌سه‌ر شانی شکاوی (خه‌تا) کان...
چوار مشقی لێی دانیشتووه
کێ یه‌که‌م تاوانبار ئه‌ناسێته‌وه ...
که وای لێ‌کردین
ته‌ونی جاڵجاڵۆکه تێک بده‌ین و
هه‌واڵی ماڵی خاڵیشمان له خاڵخڵۆکه بپرسین ؟
کێ ئه‌و گه‌مژه‌یه ناس ئه‌کات
رێێ دارستانه‌کانی
بۆ ڕاوه‌باڵنده و ئاژه‌ڵان نیشان داین ؟
ئه‌ی ئینسان، ئه‌ی دڕنده‌ترین مه‌خلووق
تۆ خۆت ئه‌زانیت ئه‌م سه‌رزه‌مینه
چۆن به بۆنی گوناهه‌کانت کاس بووه؟
حاڵی هه‌یت که‌شتی ئه‌م سه‌فه‌ره کوورته‌ت
چه‌ند زوو ئه‌یدات له گاشه‌به‌ردێکی ده‌ریایی عه‌ده‌م و
هه‌پروون به هه‌پروون ئه‌بێت و
ئه‌بێته‌وه به هیچ ، هیچ، هیچ؟
ئه‌زانیت هیچ چیه ئه‌ی ئینسان، ئه‌زانیت؟!
درکت به‌وه کردووه، تۆ ....
خوێنی گوورگه‌کان ئه‌رێژیت بۆ ئه‌وه‌ی
لمۆزی خۆت زووتر بگاته پاشه‌ڵی مه‌ڕه‌کان؟!
باڵی باز و هه‌ڵۆکان ئه‌شکێنیت
تا خۆت گوورجتر
چنگت بکاته کۆتر و قومری و پاساریه‌کان ،
تێ ئه‌گه‌یت تۆ چیت، ئه‌ی ئینسان؟
تۆ هه‌موو شتێکیت و (هیچ)یش نیت
تۆ ئه‌و گه‌رد و تۆزه‌یت
ئه‌نیشیته سه‌ر به‌فری یه‌ک شه‌وه‌ش
تۆ ئه‌و تلیاکه‌یت که‌ونت سیخناخ کردووه له گێژی
سه‌یرێکی په‌نجه‌کانت که،
له نینۆکه‌کانت وورد به‌ره‌وه،
شه‌یتان نه‌ماوه نوێژیان له‌سه‌ر نه‌کات
خوێن نه‌ماوه له ژێریانه‌وه چۆراوگه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت
فریای خۆتکه‌وه ،
کات ، شه‌مه‌نده‌فه‌رێکی خه‌واڵوو نیه
له سه‌رت ماتڵ بێت،
عوزورخواییه‌ک بۆ هه‌موو (بوون) بهێنه‌ره‌وه
به ده‌ریاکان بڵێ بتبه‌خشن به شینێتی خۆیان
له ئاسمان بپاڕێره‌وه
له به‌ر چاوی گه‌شی ئه‌ستێره‌کان
عه‌زابت له‌سه‌ر سووک بکات
به زه‌مین بڵێ له شه‌رانگێزیت ببورێت،
برۆ سه‌ر له هێلانه‌ی ئه‌و بێچووه کۆترانه بده
که له ئێواره‌یه‌کدا هه‌تیوت خستن ،
له‌به‌رده‌م ئه‌و کارژۆڵانه‌دا کز هه‌ڵتروکێ
که دایکیانت له ژێر ره‌حمه‌تی چه‌قۆکاندا
به زۆر پاڵخست ،
به‌و جه‌نگه‌ڵانه بڵی خه‌جاڵه‌تم
که ئاگرت له خۆیان و
شه‌نمی باریوی سه‌رگه‌ڵاکانیان به‌ردا
سه‌فه‌ر بکه، هه‌ر له سه‌فه‌ردا به
ئه‌م شۆرشه سارده‌ت درێژ خایه‌نه
ئه‌م نوێژه‌ت وا زوو ته‌واو نابێت
ئه‌بێت خۆت له ئۆقیانوسه‌کان هه‌ڵکێشیت بۆ ده‌ست نوێژ
سه‌رتاپا زه‌مین بکه‌یت به به‌رماڵ
که‌ونیش به قیبله،
ئینسان ئه‌ی تاوانباری گێل
تۆ، بۆ لێو ته‌ڕکردنێک
ئاماده‌یت چه‌مێک لیخن بکه‌یت،
بۆ پێکردنی سیگارێک
سه‌ر و قژی قامیشه‌ڵانێک ئاگرده‌یت ،
هه‌ر بۆ پێکه‌نین
پۆلێک سوێسکه‌ی جوان
له سه‌مفۆنیای شه‌قه‌ی باڵه‌کانیان بخه‌یت
***
شتێکی بچکۆله له ژێر قه‌فه‌سه‌ی سنگتایه
ناوت ناوه ، دڵ ،
به‌ڵام هه‌میشه له بیرت ئه چێته‌وه
فوویه‌ک له گه‌ردی سه‌ر ئاوێنه‌که‌ی بکه‌یت
جووتێک هه‌ڵماتی دووره‌نگت له سه‌رتا هه‌ڵگرتووه و
پێیان ئه‌ڵێیت چاو ،
که چی ته‌نها ره‌نگێکیان تێ ئه‌رژێنیت
که هه‌ر له نیگای خۆتا قه‌شه‌نگه .
ئه‌ی ئینسان ، ئه‌ی ئه‌نانیترین ئافریده
له زه‌لیلیدا چه‌ند گچکه‌یت و
له سه‌ر قه‌ڵی غروریشتا
جیهانت لا ئه‌بێته نقێمێکی پیرۆزه‌یی
بۆ ئه‌نگوستیله زێڕینه‌که‌ت،
تۆ یه‌که‌م تونێلت لێداو
مێژووت پڕکرد له بۆ ساردی مه‌رگ ،
ئیدی له‌و ساوه
هاوینان به‌ر درگاکه‌ت
به تافی ئاوی شه‌ڕه‌کان
فێنک ئه‌که‌یته‌وه،
ئیدی له‌وساوه به‌هه‌شتێک له ژێر پێتا راخراوه
شێ‌دار به رۆحی رزیوی زه‌ریایه‌کی مردوو.
تۆ تاوانباریت ئه‌ی ئینسان
به‌زۆر کردنی ژماره‌ی گۆڕستان ،
به قۆرخ کدنی زه‌مین ، بۆ دووکه‌ڵی ئاره‌زووه‌کانت ،
تاوانباریت به دزینی گه‌نجینه‌ی (غروور)،
به‌تاڵان کردنی شه‌تڵه‌کانی دۆزه‌خ
بۆ باخچه‌کانی سه‌ر زه‌مین ،
به راکێشانی جۆگه‌له‌ی بارووت
بۆ سه‌ر رووباره پڕ هه‌نگووینه‌کانی به‌هه‌شت،
تاوان باریت ئه‌ی ئینسان
به گۆڕینه‌وه‌ی نامه‌ی دڵداری
له‌گه‌ڵ گۆریلاکانی (غه‌در)دا،
به چاو داگرتن له کچه باڵغ نه‌بووه‌کانی (خیانه‌ت)،
چیت ماوه‌فریای خۆت بکه‌ویت، پاک بیته‌وه؟
ڕه‌نگه سبه‌ی له‌سه‌ر سفره
چۆڵ و هۆڵه‌که‌ی فه‌ووت بوون ، فراوین بکه‌یت،
کێ ئه‌زانێت، کێ ؟
پێ ئه‌چیت هه‌ر خۆشت
ئاورینگێک له پشکۆکانی کوانووی (نه‌مری) بدزیت و
له خوێنتا بیشاریته‌وه
ئه‌ی ئینسان تۆ
تۆ چ نهێنیه‌کی سه‌یریت
چ مه‌ته‌ڵێکی ئاشکرا !!!
به‌رزان هه‌ستیار [/center]
1_جه ند جار راسب بوويته له مه كته ب؟؟ به راستى
- قسه‌ی خۆمان بێت 1 جار ؛)
2_ئه كه ر فانوسى سيحريت بوهات ووتى دوو ئاواتى خوتم بى بلى بوت جى به جى ده كه م ,, جى ئه لييت؟؟
ئه‌گه‌ر هات ، ئه‌و کاته منیش پێت ئه‌ڵێم که چیم پێ وتوه :d
3_به راستى بلى جه نيك باره ى تيايه جزدانه كه ت؟؟
- جزدانم نیه !
4_ئه خوينيت يان ئيش ئه كه يت؟؟ جى ئه خوينيت؟؟ ج ئيشيك ئه كه يت؟؟
- ئه‌خوێنم ، له پێنج زانستی
5_له ج شاريك ئه زيت؟؟
- ئه‌وه‌ی من لێی ئه‌ژیم شار نیه ، به‌ڵکو پارچه‌یه‌که له به‌هه‌شت !
6_جه ند كاتزمير له سه ر نيت داده نيشيت؟؟؟
1 بۆ 2
7_كه ى بوو ئاخير جار ليدانت خوارد؟؟ له سه رجى بوو؟؟ كى ليتى دا؟؟
- بۆ باوی لێدانیش ماوه ؟!
8_ئه كه ر زانيت يه كيك له هاوريكانت فيلت لى ئه كات جى ئه كه يت؟؟
- هاوڕێیه‌تی ناکه‌م .
9_له جه ند يانه يان مه كو ئه نداميت؟؟
- 2 دانه.
10_كى كرينكترين كه سه له زيانتدا؟؟
- خۆم !
11_جورى موبيله كه ت جييه؟؟
- وه‌ڵا مۆبایلم نیه ، ئێسته دانه‌یه‌کم به سوڕ پێیه ، هاکا لێیان سه‌ندمه‌وه
12_متمانه به هاوريكانت ده كه يت؟؟
- ئه‌گه‌ر به مانای وشه هاوڕێم بن ، ئه‌وا متمانه پێکراوئه‌بن.
13_ كى كرينكترين ئه ندامه له م يانه يه به لاى تووه؟؟
- چه‌ند ئه‌ندامێک هه‌یه که نزیکن لێمه‌وه و هاوڕیمن ، به‌ڵام گرنگرترین ئه‌ندام به‌لای منه‌وه بونی نیه .
* ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و بابه‌ته جوانه ، داریا خان ، سه‌رکه‌وتووبیت
ئــای.. چۆن به‌م هه‌موو ژانه‌وه ئه‌ژیم
که دڵــــــــــم لانه‌ی دوپشک و ماره؟
به شێوه زیندووم.. مردووم لـــه ناخا..
تۆ بڵێ‌ی مـــردن ببێته چـــــــــــــاره؟
ئه‌مه پرسیاری هه‌میشه‌یی منه !!
ده‌ست خۆش کاکه سیروان گیان ،
له ئاست گه‌وره‌یی ئه‌و شیعره‌دا هیچ ناوترێت !
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Roman.
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]