بابه‌ت: چوار کورته شیعری شێرکۆ بێکه‌س !
[center](1)
ئاشكرایه له دنیادا
درێژترین ڕووبار لێره نییه.
چڕترین دارستان لێره نییه.
به‌رزترین شاخ لێره نییه.
به‌رینترین ده‌ریاچه لێره نییه.
به‌پیتترین خاك لێره نییه.
وه‌لێ جوانترین ئاگر لێره‌یه.
ئاگری نه‌ورۆز!.
(2)
من حه‌زم ئه‌كرد ئه‌سپ بوومایه
به‌و مه‌رجه‌ی سواره‌كه‌م عاشق بووایه.
من حه‌زم ئه‌كرد بالا ئاوێنه بوومایه
به‌و مه‌رجه‌ی له ژووری ژنێكی جوان‌دا بوومایه.
من حه‌زم ئه‌كرد گوڵه‌باخێكی سوور بوومایه.
به‌و مه‌رجه‌ی له ڕۆژی (ڤالانتاین)دا
پێشكه‌ش كچێ بكرامایه.
من حه‌زم ئه‌كرد نانێك بوومایه
به‌و مه‌رجه‌ی ژنێكی برسی بیخواردمایه
من حه‌زم ئه‌كرد ڕووبار بوومایه
به‌لام به سله‌یمانیدا بڕۆیشتمایه.
بۆ دواجاریش به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌رجم هه‌بێ
حه‌زم ئه‌كرد تۆم له‌ئامێز بگرتایه‌و
ئینجا بۆ خۆم بمردمایه!.
(3)
با بزانی
گه‌ر مانگ له تۆ
جوانتر بوایه
قه‌ت حه‌زم لێنه‌ئه‌كردی!.
گه‌ر مۆسیقا
ده‌نگی له تۆ خۆشتر بووایه
هه‌رگیز گوێم لێنه‌ئه‌گرتی.
گه‌ر تاڤگه به‌ژنی له تۆ
ناسكترو ڕێكتر بووایه
قه‌ت ته‌ماشام نه‌ئه‌كردی.
ئه‌گه‌ر باخچه بۆنی له تۆ
خۆشتر بووایه
هه‌رگیز بۆنم نه‌ئه‌كردی.
گه‌ر بۆ شیعریش لێم ئه‌پرسی
با بزانی
گه‌ر ته‌واو له تۆ نه‌چووایه
نه‌مئه‌نووسی!
(4)
تۆ به‌م له‌چكه
ڕێی هێلانه‌ی
شیعرت لێبهستووم.
من ئه‌مه‌وێ
له دوای فڕین
له‌ناویا بنووم.
بیكه‌ره‌وه‌و
ئازادی كه
ڕه‌نگی یه‌زدانیی.
بۆ ئهیكوژی و
ئهیخنكێنی
شه‌پۆلی جوانیی؟!
س. کوردستانی نوێ
[/center]
ئەو بولبولانەشم زیندانی ئەکرد
کە بەئارەزووی دڵی تۆ ناخوێنن..
YASSIN OMER
[/size][/center]