1،219

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

به‌خێربێیت سه‌ر چاوان ، هیوادارم له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بیت.

1،220

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

ده‌رهێنه‌ری گه‌نج و به‌ توانا "هه‌ردی سه‌لامی"
له‌ کورته‌ فیلمێکدا کێشه‌یه‌کی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌مان پیشان ده‌دات !
زۆر پێم خۆش بوو ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بیبینن و سودی هه‌بێت بۆ هه‌موو گه‌نجانمان . . .

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=B5CVERjf … r_embedded[/youtube]

1،221

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

وێنه‌ی جوانن ، ده‌ستت خۆش بێت.
به‌ڵام ئاگاداربه‌ زۆر سه‌یر کردنی ئه‌و جۆره‌ وێنانه‌ چاو هیلاک ده‌که‌ن.

1،222

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

هه‌روه‌ها منیش بابه‌ته‌که‌م زۆر پێ جوان بوو ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ جێگیرم کرد.:)

کاک ئاسۆ ده‌توانین به‌و شێوه‌یه‌ش ناوه‌که‌ی بگۆڕین ( یاساکانی یانه‌ و ڕێنمایی بۆ ئه‌ندامان)
ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو پێمان باش بوو.

1،224

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ گیان ، هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم.

شایانی ڕێزگرتن بوو چونکه‌ زۆری کرد بۆ به‌ڕازیل و تۆپی پێ . . .
ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ سانی وێنه‌کان جوانن.

1،226

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

وته‌کان جوان و به‌سودن ، ده‌ست خۆش کاک کۆسره‌ت.

1،227

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

کاک کۆسره‌ت ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ باره‌ی ئه‌و که‌ڵه‌ پیاوه‌ که‌ سه‌رکرده‌یه‌کی کوردی موسڵمانه‌ ، بۆ ئێمه‌ جێگای شانازییه‌.

برا گیان هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ی که‌ من بۆم چاک کردووی سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت بنووسه‌.

له‌ (31- 40) خاڵ

ئه‌وه‌ی من 39 خاڵ ده‌رچوو. . .
تۆ بڵێی ته‌واو بێت؟!
roll

1،229

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

ده‌ستی تۆ و نوسه‌ریش خۆش بێت.
هه‌ر بژیت کاکه‌ ڕزگار.

1،230

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

هاوڕێیان سوپاس بۆ په‌یامی هه‌موو لایه‌کتان ، خۆشحاڵم به‌ دڵتان بووه‌.

1،231

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سڵاو كاك سه‌هه‌ند، ئه‌رێ ئه‌گه‌ر ئاگاداربیت هیچ چاپكراوێكی نوێی نیه‌؟

سه‌رچاو کاک سه‌رهه‌نگ ،
ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم به‌م دواییه‌ هه‌ر ئه‌و شیعرانه‌ی پێشوی له‌ دوو دیواندا به‌ چاپ گه‌یاند به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌کی ڕێک و جوانتر چونکه‌ وه‌ک خۆی ئاماژه‌ی پێداوه‌ ئه‌و چاپکراوانه‌ی پێشتر هیچی خۆی ئاگادار نه‌بووه‌ که‌ چاپکراون ، زۆریش گله‌یی هه‌یه‌ له‌باره‌ی چاپکراوه‌کانی پێشتر که‌ به‌بێ ئاگاداری خۆی شیعره‌کانیان کۆ کردۆته‌وه‌ بگره‌ هه‌ندێکیان ده‌ستکاریش کراون یان ده‌ڵی به‌ که‌لکی بڵاوکردنه‌وه‌ نایه‌ن.

1،232

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سوپاستان ده‌که‌م ، إنشاءالله‌ سودی هه‌بووه‌ بۆتان.

1،233

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ک ، وته‌کانتان جوانن. . .
ههه کاک شه‌ڕه‌فخان ، ده‌ستی تۆش خۆش بێت.
هه‌ر بژین ئه‌زیزانم .

1،234

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

خۆشحاڵم به‌ دڵتان بوو ، سوپاس ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت.

1،235

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ، خۆشحاڵم به‌ دڵتان بوو.

1،236

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سوپاس کاک چاو زه‌رد ، سه‌رت خۆش بێت.

پێویست بوو ،
به‌ڵام کاک ئاسۆ باشتر نه‌بوو ئه‌و به‌شه‌ تێکه‌ڵ بکرێت له‌گه‌ڵ به‌شی یاساکان؟
واته‌ به‌شی (یاساکانی یانه‌) و (یاسا و ڕینمایی بۆ ئه‌ندامان) بکرێت به‌ یه‌ک به‌ش هه‌ر به‌و ناوه‌ (یاسا و ڕینمایی بۆ ئه‌ندامان) ئه‌و کات ده‌توانین یاساکانی یانه‌ له‌ بابه‌تێک له‌و به‌شه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ جێگیر بکه‌ین.
هه‌ر به‌وجۆره‌ش بێت ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌ران بتوانن بابه‌ت بنوسن.
...؟

1،238

(24 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ده‌ستت خۆش بێت کاک ئاسۆ ، إنشاءالله‌ هه‌موو لایه‌ک په‌یڕه‌وی یاساکان ده‌که‌ین.

1،239

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

هیوادارم نمونه‌ی زۆر بێت ، ده‌ست خۆش گیانه‌.

گواستمه‌وه‌ به‌شی ئاینی.

ئێمه‌ وه‌ک موسڵمان نابێ باوه‌ڕ به‌م جۆره‌ قسانه‌ بکه‌ین ، چونکه‌ هێشتا چه‌ندین نیشانه‌ ماوه‌ بیبینین که‌ پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئاماژه‌ی پێداوه‌ بۆ نمونه‌ هاتنی "ده‌جال".
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ کۆسره‌ت.

خوا پاداشتی ئه‌و هه‌وڵ و ماندوو بوونه‌ی به‌ به‌هه‌شت بداته‌وه‌ ، إنشاءالله‌ نمونه‌ی زۆر بێت.
ده‌ست خۆش کاکه‌ کۆسره‌ت ، هه‌ربژیت برا.

هیوادارم هه‌ولێر به‌ ئه‌نجامێکی زۆر باش سه‌رکه‌وتووبێت‌.

1،243

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

کاک چاوزه‌رد ئاوه‌دانی خۆشه‌ هههه
سوپاس تۆش هه‌ر بژیت.

1،244

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان.

1،245

(33 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

کۆتایی

1،246

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ده‌ستت خۆش بێت زانیاری به‌سودن.

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک ئاسۆ ، کارێکی باشت کردووه‌.

1،248

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سوپاس خاتوو یاس ، سه‌رت خۆش بێت.

1،249

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سوپاست ده‌که‌م ،
خۆشحاڵم سودی لێ وه‌رگریت.

1،250

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سوپاس کاک کۆسره‌ت ، سه‌رت خۆش بێت.

1،251

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سوپاستان ده‌که‌م ، هیوادارم سودی لێ وه‌رگرن.

ماندوو نه‌بیت کاک ئاسۆ ، کارێکی زۆر باشه‌ و زۆریش به‌ دڵمه‌.
هیوادارم ئه‌وه‌ ببێته‌ هانده‌رێک بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئازیز زیاتر گرنگی به‌ به‌شداریه‌کانیان بده‌ن و هۆکارێک بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی بابه‌تی نایاب و بڵاو کردنه‌وه‌یان له‌ یانه‌.
ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژیت.

1،253

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

http://www.kurdupload.com/images/E3QR1307267607/pashew2.jpg

نیگه‌ران مه‌به‌ ، که‌ شیعرم
بۆ کچانی‌تر نوسیوه‌
له‌ ئادگاری هه‌مویاندا
ته‌نیا ئادگاری تۆم دیوه‌

***

دڵم تاریکه‌ وه‌ک تونێل
بنه‌ مۆمێک داگیرسێنه‌ !
چۆن کورد به‌ چیاوه‌ نوساوه‌
وه‌ره‌، ئاوا ڕومه‌تی خۆت
به‌ سنگمه‌وه‌ بنوسێنه‌

من ده‌مه‌وێ
بنه‌وشیله‌ی چاوه‌کانت دڵنیاکه‌م،
ده‌مه‌وێ سوێندت بۆ بخۆم:
له‌ تۆدا که‌س به‌دی ناکه‌م !

په‌شێو
1976/11/29
مۆسکۆ

1،254

(16 وه‌ڵام, نووسراو له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی)

به‌ڵی کاک سانی گیان ، هه‌ر وایه‌.

1،255

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

(لوان باتله‌ر)ی‌ به‌ریتانی‌ به‌یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی‌ جیهان داده‌نرێت، كه‌ نمونه‌ی‌ له‌سه‌ر بهێنرێته‌وه‌ بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی‌ پاره‌‌و ڕه‌زیلی‌ له‌ژیاندا !
http://www.kurdupload.com/images/PgW8Uv1307263876/rr.jpg
ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ عاشقی‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ پاره‌ن خۆیان به‌ڕه‌زیل وه‌سف ناكه‌ن، له‌وانه‌ لوان باتله‌ر یه‌ك كیسی‌ چای‌ سه‌فه‌ری‌، كه‌ بۆ یه‌ك كوپ چا به‌كاردێت ئه‌و سێجار به‌كاریده‌هێنێته‌وه‌.

باتله‌ر ماوه‌ی‌ هه‌شت ساڵه‌ یه‌ك كراس له‌به‌رده‌كات، جوتێك پێڵاوی‌ دڕاویش بۆ ماڵه‌وه‌‌و گه‌ڕان‌و شوێن كاره‌كه‌ی‌ له‌پێده‌كات، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ یه‌كه‌مجار بینیویانه‌ بیریان نایه‌ت چی‌ له‌به‌ردابووه‌.

سه‌رباری‌ خواستی‌ بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی‌ پاره‌ باتله‌ر وتی‌:"ئه‌وه‌ ڕێگریم لێناكات‌و ژیانی‌ هاوسه‌ریم پێكهێناوه‌‌و حه‌وت منداڵیشم هه‌یه‌‌و یه‌كێكیشیان له‌زانكۆ ده‌خوێنێت".

http://www.kurdupload.com/images/6gvru58I1307263942/0-raziiil-am.gif
ساڵانه‌ باتله‌ر زیاتر له‌ (32،000) سی‌‌و دوو هه‌زار دۆلار پاشه‌كه‌وت ده‌كات، خۆی‌ ماڵ خاوێنده‌كاته‌وه‌، به‌گسكێكی‌ بچوك، كه‌ كچه‌ ته‌مه‌ن (18) هه‌ژده‌ ساڵه‌كه‌ی‌ به‌دیاری‌ له‌ته‌مه‌نی‌ چوار ساڵیدا وه‌ریگرتووه‌‌و تا ئێستاش به‌تازه‌یی‌ هێشتویه‌تییه‌وه‌‌و ڕه‌نگه‌ په‌مه‌ییه‌كه‌ی‌ نه‌گۆڕاوه‌.

ئه‌و پیاوه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئامێره‌ له‌كار كه‌وتووه‌كان له‌ناو نابات‌و ده‌ڵێت :"له‌وانه‌یه‌ ڕۆژێك جیهان بگاته‌ داهێنانێك ئه‌و كه‌لوپه‌له‌ له‌كار كه‌وتوانه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ ژیان".

باتله‌ر بیر له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كانی‌ گه‌وره‌بوون ژنێكی‌ دیكه‌ بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ش له‌ئێستاوه‌ سه‌رقاڵی‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ پاره‌یه‌ بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ به‌مه‌رجێك ڕێوڕه‌سمی‌ ژنهێنانه‌كه‌ی‌ له‌ (726) حه‌وت سه‌دوو بیست‌و شه‌ش دۆلار زیاتری‌ تێنه‌چێت!!

س:R.Nawxo

1،256

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌، كه‌ له‌ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌ ئاماژه‌ به‌كاته‌ گرنگه‌كانی‌ ئاوخواردنه‌وه‌ ده‌كات، توێژه‌ره‌وانیش چه‌ند كاتێكی‌ گونجاویان ده‌ستنیشان كردووه‌ بۆ خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو، كه‌ ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌و بكرێت، دوو هێنده‌ی‌ كاته‌كانی‌ تر، سوود به‌مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.

خواردنه‌وه‌ی‌ دوو په‌رداخ ئاو، ڕاسته‌وخۆ دوای‌ له‌خه‌و هه‌ستان، سوڕی‌ خوێن چالاك ده‌كات.
http://www.kurdupload.com/images/NNfA1307263664/0-iaw-xwardnawaara_thumb_medium280_163.gif
به‌وته‌ی‌ توێژه‌ره‌كان، نیو كاتژمێر پێش هه‌ر ژه‌مه‌ خۆراكێكیش، خواردنه‌وه‌ی‌ یه‌ك په‌رداخ ئاو، یارمه‌تیی‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس ده‌دات، بۆ زوو هه‌رسكردنی‌ خۆراك.

خواردنه‌وه‌ی‌ یه‌ك په‌رداخ ئاو، پێش خۆشۆردن، فشاری‌ خوێن كه‌مده‌كاته‌وه‌.

پێش نوستنیش، خواردنه‌وه‌ی‌ یه‌ك په‌رداخ ئاو، به‌دوورت ده‌كات له‌جه‌ڵته‌‌و زه‌بحه‌ی‌ دڵ.

س:nabaalyawm

1،257

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ویلایه‌تی‌ فیلادلفیا، حاڵه‌تێكی‌ ناوازه‌ی‌ له‌دایكبوونی‌ به‌خۆوه‌ بینی‌، به‌له‌دایكبوونی‌ شه‌ش جمك له‌یه‌ك كاتدا.

ڕۆژنامه‌ی‌ (فیلادلفیا ئینكوایر)ی‌ ئه‌مریكی‌ بڵاویكرده‌وه‌، له‌نه‌خۆشخانه‌ی‌ (ئه‌بی نیگتۆن میمۆڕیال) له‌ناوچه‌ی‌ مۆنتیگۆمری‌ سه‌ر به‌ویلایه‌تی‌ فیلا دلفیا، ژنێك شه‌ش منداڵی‌ به‌سكێك بووه‌، ئه‌وه‌ی‌ بووه‌ته‌ جێگه‌ی‌ گرنگی‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانی‌ ئه‌و ویلایه‌ته‌ش، له‌دایكبوونی‌ شه‌ش منداڵه‌كه‌ نییه‌، به‌ڵكو گرنگیه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ شه‌ش منداڵه‌كه‌ سیانیان كچه‌و سیانه‌كه‌ی‌ تریشیان كوڕه‌، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره‌ حاڵه‌تی‌ له‌وجۆره‌ ڕووبدات.
(لیندا میلوا) وته‌بێژی‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ ڕایگه‌یاند، شه‌ش منداڵه‌كه‌ ته‌ندروستیان باشه‌و هیچ گرفتێكیان نییه‌.
http://www.kurdupload.com/images/141QFO1307263491/0-shash-jmka-am.gif
به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌ پزیشكییه‌كان، له‌ئه‌مریكا له‌ساڵی‌ (2008)دا له‌نێوان (3.200.000) سێ‌ ملیۆن دووسه‌د هه‌زار حاڵه‌تی‌ له‌دایكبوون، ته‌نها (46) چل‌و شه‌ش حاڵه‌تی‌ له‌دایكبوونی‌ دووانه‌یی‌ تۆماركراوه‌.

س:R.Nawxo

1،258

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ هه‌ڵوێست ، به‌رده‌وامبه‌. . .

1،259

(16 وه‌ڵام, نووسراو له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی)

كاك ئاسۆ ئه‌دی ناوی ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌ران ؟ بـۆ دیارنیا

كاك سانی گیان هیچ كیشه‌ی نیه‌ لای هه‌مووان وابزانم ده‌رده‌كه‌وێت .

کاک ئاسۆ کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ وێبگه‌ڕی (Internet Explorer) ده‌رناکه‌وێ ، به‌ڵام له‌ (Mozilla Firefox) بێ کێشه‌یه‌ و دیاره‌.

وه‌ک له‌م 2 وێنه‌یه‌ دیاره‌ . . .

http://www.kurdupload.com/images/quce1307260897/IE.JPG

http://www.kurdupload.com/images/EBtHiu1307260934/mf.JPG

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ندامه‌ چالاکه‌کانیش ده‌ستان خۆش بێت ڕێککه‌وتین. smile

1،260

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

به‌ڵێ زۆر ته‌واوه‌ کاک کۆسره‌ت ده‌ست خۆش.