1

بابه‌ت: ئافـره‌تێـکی‌ نـه‌خـوێـنـده‌وارهـه‌مـووقـورئانی‌ پیـرۆزله‌به‌رده‌کـات

ئافـره‌تێـکی‌ نـه‌خـوێـنـده‌وار ‌ هـه‌مـوو قـورئانی‌ پیـرۆز له‌به‌ر ده‌کـات

ئافره‌تێکی‌ نه‌خوێنده‌واری‌ دانیشتووی‌ ووڵاتی‌ سعودیه‌، که‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نازانێت بنوسێ و بخوێنێته‌وه‌، توانیی له‌ماوه‌ی‌ ( 11 ) یانزه‌ ساڵدا ته‌واوی‌ قورئانی‌ پیرۆز به‌جوانی‌ و به‌ڕه‌وانی‌ له‌به‌ر بکات
ڕۆژنامه‌ی‌(ریاز) ی‌ سعودی بڵاویکردووه‌ته‌وه‌: که‌ کۆمه‌ڵه‌یه‌کی‌ خێر خوازی‌ بۆ له‌به‌رکردنی‌ قورئانی‌ پیرۆز له‌پارێزگای‌ الجبیل ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ سعودیه‌ بڕوانامه‌ی‌ له‌به‌رکردنی‌ قورئانی‌ پیرۆزی‌ داوه‌ته‌ خانمێکی‌ نه‌خوێنده‌وار که‌ ناوی(دایکی ته‌ڵاڵ مه‌ته‌ڕی)ه ته‌مه‌نی 86 ساڵه‌،‌توانیویه‌تی‌ له‌ماوه‌ی‌ یانزه‌ ساڵدا هه‌موو قورئانی‌ پیرۆز به‌جوانی‌ و به‌ڕه‌وانی‌ له‌به‌ر بکات، له‌کاتێکدا که‌نه‌خوێنده‌واره‌ و نازانێت بنوسێ و بخوێنێته‌وه‌.
ڕۆژنامه‌که‌ له‌ (فریال الزامل)ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری‌ به‌شی ئافره‌تانی‌ ڕێکخراوه‌که‌وه‌ گواستویه‌تیه‌وه‌ که‌ : ئه‌و ئافره‌ته‌ ماوه‌ی‌ یانزه‌ ساڵی‌ ته‌واوی‌ له‌هه‌وڵه‌کانی‌ بۆ له‌به‌رکردنی‌ قورئانی‌ پیرۆز به‌سه‌ر بردووه‌ تا توانیی به‌و ئه‌نجامه‌ باش و نمونه‌ییه‌ بگات، ئه‌وه‌شی له‌ڕێی‌ هاریکاریکردن و یارمه‌تیدانی‌ مامۆستاکانی‌ و هاوڕێ‌ قوتابیه‌کانی و گوێگرتنی‌ له‌ئامێری‌ ریکۆرده‌ر وه‌ بووه.


zagrostv

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

2

وه‌ڵام: ئافـره‌تێـکی‌ نـه‌خـوێـنـده‌وارهـه‌مـووقـورئانی‌ پیـرۆزله‌به‌رده‌کـات

ماشالله نمونةى زؤر بيت

دةستةكانت خؤش بيت

http://www.orkutguys.com/comments/beautiful/images/beautiful.gif
ئێستاكه تۆ، له من ونى منيش له تۆ،دورو وونم!
پێوانه‌ى رێگاى نێوانمان چه‌ند بستێكه ،
نه خۆزگه‌م ده‌ستى پێده گات نه‌ده‌نگم ده‌گاته لات!

3

وه‌ڵام: ئافـره‌تێـکی‌ نـه‌خـوێـنـده‌وارهـه‌مـووقـورئانی‌ پیـرۆزله‌به‌رده‌کـات

خوا پاداشتی ئه‌و هه‌وڵ و ماندوو بوونه‌ی به‌ به‌هه‌شت بداته‌وه‌ ، إنشاءالله‌ نمونه‌ی زۆر بێت.
ده‌ست خۆش کاکه‌ کۆسره‌ت ، هه‌ربژیت برا.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

4

وه‌ڵام: ئافـره‌تێـکی‌ نـه‌خـوێـنـده‌وارهـه‌مـووقـورئانی‌ پیـرۆزله‌به‌رده‌کـات

سوباستان دةكةم

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]