سوپاس بۆ په‌یامه‌کت چیاخان
مه‌ڵی هیچ چیا خان به خوا منیش جمهوری ریالم
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Husain Kurdo
سوپاس بۆ په‌یامه‌کت چیاخان
مه‌ڵی هیچ چیا خان به خوا منیش جمهوری ریالم
ئه‌زیه‌ت نیه خۆشحالم که به دلته
ده‌ست خۆش بابه‌تێکی به‌سووده
بابه‌تێکی به‌سووده ده‌ست خۆش
ئیشالا خوای گه‌وره شیفای ده‌دات برام
سوپاس کاژین خانا
کاکاکاکا
هاوار کردن ته‌نها بۆ خوادایه
کاک ئه‌حمه‌د ئه‌توو زۆر توره‌ی ها
ئێمه‌ش ئه‌مجاره قبوول ناکه‌ین
سوپاس کاک ئه‌حمه‌د
چیه ووه پیرۆزه
[size=16]سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان
نانا کاک ئاسۆ باوه‌ر ناکه‌م ئه‌وه لێره روو بدات ئه‌ندامانی یانه زۆر ڕۆشنبیرن
ئه‌وه هه‌ر بۆ خۆشیه هیوادارم ریالهکان به هه‌له تێنه‌گه‌ن[/size]
[size=16]بێگومان
راستیه‌کی تال
جا توخوا درۆ کوا شیرینه[/size]
سوپاس
چ پیرۆزه له مه‌دریدیه‌کان ؟؟؟
[size=16]ته‌نها خودا ڕێكخه‌ری كاره‌كانه .....
پزیشكێكی به‌ناوبانگ كه ناوی سه‌عید بوو زۆر به‌په‌له له‌ماڵه‌وه ده‌رچوو،بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له كۆنگره‌ی جیهانیی پزیشكانی نه‌شته‌رگه‌ر بكات، تا له‌و كۆنگره‌یه‌دا توێژینه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی كاره ناوا...زهكانی له‌بواری پزیشكیدا پێشكه‌شبكات‌و له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای پزیشكانی نه‌شته‌رگه‌ری جیهانییه‌وه خه‌ڵاتی ڕێزلێنان وه‌ربگرێت دكتۆر سه‌عید زۆر په‌رۆش بوو گه‌شته فڕۆكه‌خانه،چووه ناو فڕۆكه‌كه‌وه پاشان فڕۆكه‌كه به‌ره‌و ئاسمان به‌رزبوه‌وه، دكتۆر هه‌ر له خه‌یاڵی ئه‌و خه‌ڵاته‌دا بوو كه چه‌ندین ساڵه خه‌وی پێوه‌ده‌بینێت، له‌پڕو پاش كاتژمێرك له فڕین، ده‌نگی میوانداری فڕۆكهكههات ، كه ڕایگه‌یاند فڕۆكه‌كه تووشی كێشهبووهو به‌هۆی لێدانی هه‌وره‌تریشقه‌وه، بۆیه پێویسته له نزیكترین فڕۆكه‌خانه بنیشێته‌وه. هه‌موو سه‌رنشینه‌كان له فڕۆكه‌كه دابه‌زین ڕووه‌و هۆڵی فڕۆكه‌خانه‌كه، له‌وێ پێیان ڕاگه‌یاندن كه سبه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی دیكه دێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شته‌كه‌یان بۆ ته‌واوبكات، دكتۆر زۆر بێتاقه‌ت بوو واهه‌ستی ده‌كرد كه ئیتر ئه‌و خه‌ونه‌ی هه‌یبوو ورده ورده به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، بۆیه چوو بۆ نووسینگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌و پێی وتن: من پزیشكێكی ناسراوم هه‌ر خوله‌كێك له كاتی من به‌رامبه‌ر به ژیانی چه‌ندین كه‌سه، ئێوه‌ش ده‌تانه‌وێت 16 سه‌عات چاوه‌ڕوانبم تا فڕۆكه‌یه‌ك دێت؟ جگه له‌وه‌ش كۆنگره‌یه‌كی جیهانیی هه‌یه‌و ده‌بێت بگه‌مه ئه‌و كۆنگره‌یه. فه‌رمانبه‌ره‌كه زۆر بێباكانه وه‌ڵامی دایهوهوتی: من نیم كه بڕیار له‌سه‌ر كاتی هه‌ستانی فڕۆكه‌كان ده‌ده‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده به‌په‌له‌یت ئه‌وه ده‌توانین ئوتومبیلێك به‌كرێ بگریت‌و بچیت بۆ ئه‌و شاره‌ی كه ده‌ته‌وێت، ئه‌و شاره به ئوتومیبل ته‌نها سێ كاتژمێر لێره‌وه دووره دكتۆر به مه‌جبووری ڕازیبوو، هه‌رچه‌نده حه‌زیشی له لێخوڕینی ئوتومبیل بۆ ماوه‌ی درێژ نه‌بوو، ئوتومیبلهكهی وهرگرتو كه‌وته‌ڕێ، له ڕێگا له ناكاو كوشوههوا گۆڕا، بارانێكی زۆر دایكرد، زۆر به زه‌حمه‌ت ڕێگاكه‌ی ده‌بینی، چاوی له‌و پێچه‌كه‌ی به‌رده‌می نه‌بوو بۆیه به‌رده‌وامبوو له لێخوڕین به‌ره‌و پێشه‌وه دوای دوو كاتژمێری به‌رده‌وام له ڕۆشتن تێگه‌شت كه ڕێگه‌ی ونكردووه، زۆریش برسی‌و هیلاك بوو، ماڵێكی بچووكی بینی بۆیه وه‌ستاو له ده‌رگای دا، گوێی له ده‌نگی پیره‌ژنێك بوو، پێی وت: هه‌ر كه‌سێكی فه‌رموو، ده‌رگاكه كراوه‌یه. دكتۆر چووه ژووره‌وه‌و بینی پیره‌ژنه‌كه له‌سه‌ر كورسییه‌ك دهنیشتووه. داوای كرد كه تهلهفونهكهیان به‌كاربێنێت، چونكه مۆبایله‌كه‌ی شه‌حنی تیانه‌ماوه. پیره‌ژنه‌كه پێكهنیو وتی: ته‌له‌فونی چی كوڕم، تۆ نازانی له‌كوێی؟ لێره نهكارهباو نه ئاوی به‌لوعه‌و نهتهلهفون هیچی نییه. به‌ڵام دانیشه پشووبده، كوپێك چا بۆخۆت تێبكه‌و له‌سه‌ر ئه‌و مێزه‌ش نان هه‌یه، تێر بخۆ تا هێزت دێته‌وه‌و دیاره ڕێگایه‌كی درێژت له پێشه. دكتۆر سوپاسی پیره‌ژنه‌كه‌ی كرد. ئیتر پیره‌ژنه‌كه خه‌ریكی نوێژ‌و پاڕانه‌وه بوو، له‌و كاته‌دا دكتۆر بینی منداڵێك بێ جوڵه ڕاكشاوهو پیره‌ژنه‌كه‌ش له به‌ینی نوێژهكانیا جارجار، كه‌مێك ده‌ست به پشتی منداڵه‌كه‌دا ده‌هێنێت. پیره‌ژنه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وامبوو له نوێژ‌و دوعاكردن، بۆیه سه‌عید وتی: دایه، به‌ڕاستی شه‌رمه‌زارت كردم به‌م هه‌موو بهخشندهییو ڕێزه‌ت، داواكارم له‌خوا هه‌موو دوعاكانت وه‌ربگرێت. پیره‌ژنه‌كه وتی: كوڕم تۆ ڕێبواریت، خوای گه‌وره‌ش داوای له‌هه‌مو كه‌سێك كردووه كه ڕێزی ڕێبوار بگرن، ئه‌گه‌ر به‌راستی ئێمان له دڵیان‌دا بێت. من هه‌موو دوعاكانم وه‌رگیراون ته‌نها یه‌ك دوعام نه‌بێت، ناشزانم هۆی چییه خوای گه‌وره ئه‌و دوعایه‌م قبوڵناكات، ڕه‌نگه به‌هۆی كه‌م ئێمانییم بێت. سه‌عید پرسی: ئه‌و دوعایه چییه؟ پیره‌ژنه‌كه وتی: من پێویستم به هیچ نییه بۆ خۆم، به‌ڵام ئه‌م منداڵه نه‌وه‌مه، بێ دایكوباوكه، توشی نه‌خۆشییه‌كی گران بووه، هه‌موو پزیشكه‌كان لێی بێ هیوابوون، پێیان وتین ته‌نها پزیشكێك هه‌یه ده‌توانێت چاره‌سه‌ری بكات، به‌ڵام له شوێنێكی دوور له ئێمه ده‌ژی، منیش ناتوانم بیبه‌م بۆ ئه‌و شوێنه، ده‌ترسم خوای گه‌وره ڕۆحی ئه‌مانه‌تم وه‌ربگرێته‌وه‌و ئه‌م منداڵه بێ دایكوباوكه، به ته‌نیا بمێنێته‌وه، بۆیه شه‌وو ڕۆژ دوعا ده‌كه‌م به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، خوای گه‌وره ئه‌و كاره‌م بۆ ئاسان بكات‌و بیبه‌مه لای دكتۆر سه‌عید ، به‌شكو خوای گه‌وره له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و شفای بدات. سه‌عید ده‌ستی كرد بهگریانو وتی: دایه‌گیان سوێند به‌خوای گه‌وره، لهپرو ناكاو هه‌وره‌تریشقه ڕوویداو فڕۆكه‌كه له‌كار كه‌وت، باران باری، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووه‌و تۆ بمهێنێت، سوێند به‌خوا تا ئێستا ئه‌و یهقینهم نه‌بوو، كه خوا شتێك ده‌كاته هۆ بۆ به‌نده ئیمانداره‌كانی ته‌نیا ئه‌مڕۆو له‌م ماڵه‌ی تۆدا نه‌بێت، پاكوبێگهردیی بۆ خودا‌و لا حول ولا قوه الا بالله.
.................................................................................................................................................
سه‌رچاوه:
ماڵپه‌ری باخچه[/size]
هارد للک بۆ جموری ریال
ههههههههه
هه‌ر ئه‌وه مابو
[size=16]پیرۆزه له هانده‌رانی به‌رشلۆنه
یاریزانانی ریال مه‌درید حه‌یای تۆپانێشیان برد[/size]
[size=16]دیڤان مظفر
زۆر به‌ی مرۆڤه‌كان تووشی كیشه و گرفت ئه‌بن له ژیان جا ئه‌وه گرنگه كێ ئه‌توانیت به‌ره‌نگاری ببیته‌وه له‌وانه‌یه زۆر كیشه‌ت بۆ دروست بیت و ئازارێكی زۆر بچێژیت هه‌ول ئه‌ده‌یت چاره‌ی بكیت به‌لام له ناكاو ووشه‌یه‌ك یا رسته‌یه‌كت گوی بیست ئه‌بیت و ئه‌روخێت وابیر ئهكیتهوه واز له هه‌موو شتیك بینیت و وه‌ك كه‌سیكی مردوو بژیت به‌لام جۆریكی تر هه‌یه له‌م قسه‌یه خۆی كه‌ڕو ڕاڵ ئه‌كات به‌لام ئه‌و كه‌سانه ی خۆیان كه‌ڕو ڕاڵ ئه‌كه‌ن ئه‌م قسانه‌ی كه مرۆڤ ئهروخینیت گوی لی نابیت هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام ئه‌بیت له‌سه‌ر ئامانجه‌كه‌ی خۆی له خۆیدا ئه‌بیت هه‌موومان له‌م قسانه خۆمان كه‌ڕو ڕاڵ بكین به‌لام زۆری نا‌توانیت به‌هیز نیه ئه‌بیت هه‌موومان به‌هیز بین بۆ ئه‌وی زاڵ بین به‌سه‌ر ئه‌م وووشانه كه مرۆڤ ئهورخێنیت هه‌ر وه‌ك و له‌م چیرۆكه بۆمان ده‌ر ئه‌كه‌ویت .......... پێنج بۆق له ناو دارستانیك ئه‌رۆیشتن له ناكاو دوو بۆق كه‌وتنه ناو چاڵێكه‌وه دوو بۆقه‌كه ئه‌یانه‌ویت بینه ده‌ره‌وه به‌لام سێ بۆقه‌كه ی تر پییان ئه‌لین ئیوه ته‌واو تازه مردون ناتوانن بینه ده‌ره‌وه ئیتر قسه‌ی زۆری كرد ووشه‌كانی سی بۆقه‌كه زۆر روخینه‌ر بوو یه‌كیان روخاو ئیتر له شوینی خۆی دانیشت به‌لام ئه‌وه‌ی تر هه‌ر له هه‌وڵی ئه‌وه دابوو كه بیته ده‌ره‌وه هه‌ر هه‌ولی ئه‌یا تا كۆتای هاته ده‌ره‌وه به‌لام ئه‌وه‌ی تر نه‌یتوانی بیته ده‌ره‌وه ئه‌زانن بۆ؟چه‌نكه ئه‌و بۆقه‌ی كه هه‌ر هه‌ولی ئه‌یا تا توانی بیته ده‌ره‌وه كه‌ڕو ڕاڵ بوو گوی له‌م ووشه روخینهران نه ئه‌بوو وای ئه‌زانی كه‌سی بۆقه‌كه پی ئه‌لین كه تۆ ئه‌توانیت بیته ده‌ره‌وه و هانیان دا ئه‌و وا تیگه‌یشت بۆیه هه‌ولی دا تا توانی بگات به ئامانج ئیمه‌ش ئه‌بیت له‌م چرۆكه كورته په‌ند وه‌ربگرین تۆ ئه‌م چیرۆكه له ئامانجه‌كانت به‌كاری بینه یانی مه‌وه‌سته له به‌دی هینانی ئامانجت من تۆ ئه‌و هه‌موومان با به‌رده‌وام بین ژیان مانای به‌رده‌وامی تۆش ره‌شبین مه‌به و گوی به خه‌لك مه‌یه به‌رده‌وام به له‌سه‌ر ئامانجه‌كه‌ت تۆ زۆر گه‌وره‌تری له‌وه‌ی كه خۆت ته‌سه‌وری ئهكیت یانی تۆ چه‌ند خۆت پی به‌هیزه ئه‌وه زۆر به‌هیز تریت هه‌موو شتیكی ئه‌سته‌م مرۆڤ ئه‌توانیت بیكات دوور به له‌و شته‌ی كه له ئامانجه‌كانت لات ئه دات وه هاوریه‌تی كه‌سیك بكه كه به‌هیز بیت و به‌رده‌وام بیت له ئامانجه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌میشه‌یی سه‌ركه‌تووبیت له گشت كاریك[/size]
[size=16]دارا احمد
سه‌رجه‌م توێژینه‌وه زانستیه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه كه جۆر‌و چۆنیچتی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ،كاریگه‌ریه‌كی ڕه‌های هه‌یه له‌سه‌ر ئێستا‌و داهاتووی هه‌موو جیهان.بۆیه كاتێك گرفتێك یاخود تهحهدیهك ڕوبه‌ڕوی كه‌سێك ده‌بێته‌وه،زۆربه‌ی كه‌سانی ده‌وروبه‌ر سه‌رقاڵ ده‌كات.به‌تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌می خێراییه‌دا كه هه‌موو شتێك به ئاراسته‌ی ته‌كنۆلۆژیا هه‌نگاو ده‌نێت .كوردیش بێبه‌ش نیه له‌م جۆره گرفتانه.هه‌ر له دابه‌زینی ئاستی زانستی ناوه‌نده‌كانی خوێندنه‌وه بیگره تا ده‌گاته به‌رزترین كایه‌و بواره‌كانی ژیان .هه‌موو دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی توشی شه‌له‌ل كردوه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موان به جێهێشتوه . بۆ وێنه له‌گه‌نده‌ڵی چاودێری خوێندگایه‌كی سه‌ره‌تای كه ناوی هاورێكه‌ی نانوسێت كاتێك ئاماده نابێت له پۆلدا تا ده‌گاته گه‌وره‌ترین به‌رپرس كه‌ماڵ‌و سامانی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵكی به ههدهردهبات .ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌م كه به په‌نجه‌كانی ده‌ست ده‌ژمێرێن له ناوماندا هه‌ست به گه‌وره‌ی ئه‌و كێشانه ده‌كه‌ن و ڕوبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه‌و له هه‌وڵی چاره‌سه‌ریدان.دیاره گه‌لێك فاكته‌ر هه‌ن كه وای كردوه ئه‌م بارودۆخه ئالۆزتر بێت و به‌م ئاقاره‌دا بڕوات و رۆژ به‌ڕۆژ ئه‌م ڕێژه‌یه له زیادبوندا بێت .ئه‌گه‌ر ته‌نه‌نها له بواری خوێندن و په‌روه‌رده‌دا بدوێن ،ده‌بینین ساڵ له دوای ساڵ ڕێژه‌ی كه‌وتوو عبور له ناوه‌نده‌كاندا له زیاد بوندایه . بۆ یه ده‌بینین ئاستی زانستی خوێندگاكانی ئێمه زۆر كه‌مه و كاریگه‌ری سلبی هه‌یه له‌سه‌ر فێرخوازان و مامۆستایان و ته‌نانه‌ت پسپۆره‌كانیش.وایی كردوه هه‌موان هه‌ست بهدڵهڕاوكێیهكی زۆر بكه‌ین.ئه‌مه‌ش دووباره گرفتی یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌خوڵقێنێت كه سه‌ره‌نجام هه‌مووان پێوه‌ی سه‌رقاڵ ده‌بین .كاتێك فێر خوازێك یا خود تاكێك ته‌نها له دیدگا‌و چوارچێوه‌یه‌كی ته‌سكدا ده‌ڕوانێته خۆی و داهاتووی كه‌وره‌ترین گورزی كوشنده له خۆی ده‌دات و كاره‌ساتی چاوه‌ڕواننه‌كراو ڕوده‌دات له ناخی ئه‌و تاكه‌دا .به‌وه‌ی كه گرینگی نادات به و پێكهاته ژینگه‌ییه‌ی كه له چواردهوریدان و ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه تیایدا ده‌ژین.هه‌ست ناكات كه ده‌توانێت له ڕێگه‌ی بیركردنه‌وه پۆزه‌تیڤه كانیه‌وه گه‌وره‌ترین كاریگهرینهك ته‌نها له‌سه‌ر له سه‌ر خۆی و هاوریێكانی دروست ده‌كات ،به‌ڵكو ته‌واوی كۆمه‌ڵگا سودمه‌ند ده‌بن.وهبه پێچه‌وانه‌كه‌شیه‌وه .ئه‌مه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه دوو جۆر تاك یان بیركردنه‌وه هه‌یه .جۆرێكیان ته‌نها بۆ خۆیان ده‌ژین و له بیری به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانی خۆیاندان.هه‌میشه لۆ كهڵیانه ده‌ڕواننه ئاسۆی ژیانیان و به‌ڕاده‌یه‌ك بچوكترین كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ده‌وروبه‌رین نیه .هه‌ست به گه‌وره‌ی ناخیان ناكه‌ن،بۆیه ئه‌سته‌مه گۆڕان و بیركردنه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤانه له ئه‌فكارو هزری ئه‌م جۆرانه‌دا بكرێت.ئه‌گه‌ر بكرێت زۆر قورسه‌و ماندوبونی زۆری ده‌وێت.زۆر ته‌سك بینانه ده‌ڕواننه كێشه گشتییه‌كان و هه‌میشه وه‌ك تاكێكی ته‌نیا ده‌ڕواننه گۆڕانكاریه‌كانی ژیان .پێیان وانیه هیچ گۆڕانكاری وكاریگهریێكی به سودیان له ده‌ست بێت.زۆر جار ئه‌م جۆره هه‌ست به كه‌م زانین و سلبیانه بیركردنه‌وه‌یه واله مرۆڤ ده‌كات پێش واده‌ی خۆی شكست كۆتای به ژیانی بێنێت.چونكه هه‌رگیز ڕۆشناییه‌كی بۆ ژیان نبینیوهتهوه.جۆری دووه‌م ،یا خود تاكی به ئاگا ئه‌و جۆره مرۆڤانه‌ن كه باوهریانبهم وتنه ئینگلیزیه‌یه هه‌یه" Eat locally and think globally "
واتا" لۆكهڵیانه بخۆ‌و جیهانیان بیر بكه‌ره‌وه". ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر خودی خۆی نیه ،به‌ڵكو پیشانی ده‌دات ژیانی پهیهنودی هه‌یه به هه‌موو جیهانه‌وه.ژیان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ماوه‌ته‌وه.ئه‌گه‌ر ڕونتر ئاماژه‌ی پێبده‌ن ـزۆرێك له كێشه‌كان جۆرێك له جیهانگیریان به‌خۆوه بینیوه.هه‌ر له كێشه نه‌ته‌وه‌ی و سیاسیه‌كانه‌وه تاده‌گاته كێشه‌كانی نه‌وت و چه‌كی ئه‌تۆمی و كێشه ژینگه‌ی و مه‌ترسی نه خۆشیه كوشنده‌كان،هتد.به شێوه‌یه‌كی گشتی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر هه‌موان هه‌یه ئه‌گه‌ر چی له‌ڕووی ژینگه‌یشه‌وه له یه‌ك دوور بن.ئه‌گه تاكێك له ئێستادا توشی گرفتێك ببێته‌وه هه‌مووان لێی به‌پرسین و ده‌بێت له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ریدا بین . كێشه‌و ئازارهكانیبهشێكن له ژیانی ئێمه‌و ده‌بێت به هی خۆمان بزانین چونكه ئۆتۆماتیكی دهگوێزرێتوه بۆ مان به مروری زه‌مه‌ن.بێكاری و نه‌خۆشی و برسێتی و ترس له‌و په‌ڕی دونیادا بونی هه‌بێت به‌دڵنییه‌وه ڕۆژێك دێت كاریگه‌ری له‌سه‌رمان هه‌بێت.ئیچمه نه‌ك ته‌نها له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهاندا یه‌كین وه‌ك یه‌ك ده‌ژین، به‌ڵكو له‌سه‌ره‌تای دروست بونی مرۆڤایه‌تیه‌وه ،نه‌وه له دوای نه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌ك به جێدێڵێت و زنجیره‌كی داخراوه و هه‌مووان جه‌سته‌یه‌كی گه‌وره پێك دێنین كه یه‌كه‌م مرۆڤ سهرتایهتی و كۆتا مرڤ كۆتایی پێدێنێت.[/size]
[size=16]ڕۆژی دایكان نزیك ببووه‌وه، بیرم ده‌كرده‌وه‌و ده‌مگوت: ئاخۆ دایكم چی پێخۆش بێت بۆی بكڕم؟ پۆشاك‌و بابه‌ته‌كانی ترم له ساڵانی ڕابردوودا چه‌ندجار بۆ كڕیبوو. هه‌ر دیارییه‌ك ده‌هات به مێشكمدا بیرم ده‌كرده‌وه كه دووباره‌یه، حه‌زم ده‌كرد دیارییه‌كی تایبه‌تی بۆ بكڕم، كه دووباره نه‌بێت.. دوای هه‌ندێك له بیر كردنه‌وه بیرۆكه‌یه‌كی نوێ به مێشكمدا هات، ئه‌و شته‌ی كه به‌ڕاستی دایكم ده‌یه‌وێت خۆشهویستیو هه‌ستی كچه‌كه‌یه‌تی به‌رامبه‌ری.. ئه‌و ته‌واوی ته‌مه‌نی گه‌نجی خۆی بۆ من‌و له پێناوی خۆشبه‌ختی مندا به‌سه‌ر بردبوو، ماندوێتی زۆری چه‌شتبوو، له‌به‌رخاتری من وازی له ته‌واوی خه‌ونه‌كانی هێنا، ئه‌و فیداكارییانهی كه بۆ من ئه‌نجامی دابوو، ئه‌و ناڕه‌حه‌تییانه‌ی ژیان كه به‌سه‌ریدا هاتبوو، له‌به‌ر ئه‌وه دڵنیا بووم ئه‌و دیارییه‌ی كه ئه‌و ده‌یه‌وێت هه‌ر خۆشهویستیو وه‌فاداری جگهرگۆشهكهیهتی. بۆ هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی كه به منی به‌خشی بوو، ویستم سوپاسی بكه‌م! چووم گوڵدانیكی داخراوم كڕی له‌سه‌ر پارچه كاغه‌زێك نوسیم: "گوڵدانی بیره‌وه‌رییه‌كان" به‌و پارچه كاغه‌زه ڕووكاری ده‌ره‌وه‌ی گوڵدانه‌كه‌م ڕوپۆش كرد، پاشان 100 پارچه كاغه‌زی بچووكم هێناو له‌سه‌ر هه‌ریه‌كێكیان بیره‌وه‌رییه‌كم له‌سه‌ر نووسی‌و هه‌مویم كرده گوڵدانهكهوه تا پڕ بوو، پاشان گوڵدانه‌كه‌م برد‌و له‌سه‌ر مێزی ژووره‌كه‌ی دایكم دامنا، كاتێك دایكم هاته ژووره‌وه‌و دیارییه‌كه‌ی بینی له ئامێزی گرت.. نووسینی سه‌ر گوڵدانه‌كه سه‌رنجی ڕ‌اكێشا بوو، به‌ڵام له هیچ تێنه‌ده‌گه‌یشت، چاوه‌كانی به‌رز كرده‌وه‌و سه‌یری كرد.. پێم گوت: سه‌ری گوڵدانه‌كه بكه‌ره‌وه‌و پارچه كاغه‌زێك ده‌ربهێنه‌و بیخوێنه‌ره‌وه.. كاتێك یه‌كه‌م پارچه كاغه‌زو یه‌كه‌م یاده‌وه‌ری خوێنده‌وه، چاوه‌كانی پڕ بوون له فرمێسك.. تیایدا نوسرا بوو: "هیچ كات ئه‌و ڕۆژه له یاد ناكه‌م كه یه‌كه‌م پاسكیلت بۆ كڕیم، چه‌نده ڕه‌نگێكی جوانی هه‌بوو، ڕێك ئه‌وه بوو كه حه‌زم لێی بوو، نازانم چۆن سوپاست بكه‌م دایه گیان؟!" دایكم ده‌ستی برد تا دووه‌م پارچه كاغه‌ز ده‌ربكات. له‌و كاته‌دا پێم گوت: چاوه‌ڕێ به هه‌ر ڕۆژێك ده‌بێت ته‌نها یه‌ك دانه بخوێنیته‌وه. به‌ڵام ئه‌و گوێی لێنهگرتمو ده‌ستی كرد به خوێندنه‌وه‌ی دانه دانه‌ی پارچه كاغه‌زه‌كان: "له ته‌مه‌نی 9 ساڵیدا بووم، ئه‌و ڕۆژه‌م له یاده كه بۆ نه‌شته‌رگه‌ری ڕۆیشتین بۆ نه‌خۆشخانه، چه‌نده ده‌ترسام ئای دایه گیان تۆ له‌و كاته‌دا هاوڕێم بوویت" "له دوای پێگه‌یاندنی 6 منداڵ بیر له‌و ئارامی‌و شیرینییهت ده‌كه‌مه‌وه كه چه‌نده خۆڕاگربوویت" "بیرم دێت كه بڕێك پاره‌م كۆكرده‌وه تا به‌له‌مێك بكڕم، به‌ڵام پاره‌كه‌م كه‌م بوو، تۆ پاره‌ی ترت پێدام‌و بهلهمهكهت بۆ كڕیم، دایكه میهره‌بانه‌كه‌م" له دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندین یاده‌وه‌ری، دایكم سه‌ری هه‌ڵبڕی، سه‌ره‌تا زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد‌و پاشان ده‌ستی كرد به گریان! "ڕۆڵه‌ی شیرینم، ئێستاش وا خه‌ریكی یادگارییه‌كم بۆ دروست ده‌كه‌یت كه هیچ كات له بیری ناكه‌م، هه‌موو كات بیری ڕۆژی دایكانی ئه‌م ساڵ ده‌كه‌مه‌وه، هیچ كات له یادم ناچێت" به وتنی ئه‌و قسانه‌ی دایكم بیرم كرده‌وه كه هێشتا كات ماوه بۆ دروستكردنی یادگاری به‌نرختر، له‌و كاته‌دا هه‌وایه‌كی پڕ خۆشی‌و خۆشه‌ویستی باڵی به‌سه‌ر دایكم‌و من‌و ته‌واوی پارچه كاغه‌زی بیره‌وه‌رییه‌كان كێشا بوو
گۆڤاری بڕیار[/size]
سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان
بێگوومان وایه برام
[size=16]ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌وه‌ی شه‌وی دووشه‌ممه به‌سه‌ر ئه‌و چه‌ند سه‌د هانده‌ره‌ی یانه‌ی هه‌ولێریان هێناوه له‌نێو یاریگه‌ی شه‌عب له به‌غدادا، پیاو ده‌ته‌زێنێ و ته‌واو بێئومێدمان ده‌كات و دڵنیاشمان ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی به‌غدا هیچ كاتێك شوێنێكی ئارام نییه بۆ كورد و به تایبه‌تی بۆ وه‌رزشوانانی كوردستان.
چه‌ند هه‌زار كه‌سێك له هانده‌رانی عه‌ره‌ب ده‌وره‌ی نێزیكه‌ی 300 هانده‌ری یانه‌ی هه‌ولێریان داوه و سووكایه‌تییان پێكردوون و لێیانداون و ئازاریان داون، ئاڵای یانه‌ی هه‌ولێریشیان سووتاندووه، كه هه‌موومان ده‌زانین ئاڵای "زه‌رد"ـی یانه‌ی هه‌ولێر گوزارشت له چی ده‌كات و مانای چییه.
به‌داخه‌وه ئه‌وه جاری یه‌كه‌م نییه هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر له به‌غدا به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و پۆلیس و سوپاش له‌وێ، له بری پاراستنیان، بێده‌نگی و له هه‌ندێ كاتدا به‌شداریشیان له لێدانی هانده‌رانی هه‌ولێر، هه‌ڵبژاردووه.
هه‌ولێرییه‌كان بۆ هاندانی یانه‌ی شاره‌كه‌یان چووبوونه وێرانه‌كه‌ی به‌غدا، كاتێكیش كه له ماڵی خۆیان میوانداریی تیپه‌كان بكه‌ن، ڕێز له هانده‌رانی میوانیان ده‌گرن و ئه‌گه‌ر جارجاره‌ش كێشه‌یه‌ك دروست بووبێت، هه‌رگیز نه‌گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی ئازاری كه‌س بدرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ هه‌موو وه‌رزشی عێراق له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌بردرێ، هه‌ڵبژارده‌كانی تۆپی پێی یه‌كه‌م، ئۆڵمپی، لاوان و كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كیه‌تیی تۆپی پێ، كه‌مپی مه‌شق، جامی یه‌كیه‌تی ئاسیا، كه‌مپی تیپی یارییه‌كانی جیای له تۆپی پێ، میوانداری شانده‌كان، میوانداریكردنی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان و ده‌یان بۆنه‌ی دیكه هه‌مووی له كوردستان و هه‌ولێره، به پاره‌ی خۆمان ده‌بێت خزمه‌تیان بكه‌ین، یاریگه‌یان بۆ نۆژه‌ن ده‌كه‌ینه‌وه و به‌رپرسه سیاسییه‌كانمان ئۆتۆمبیڵی ده‌رع و دیاری و پاره‌ی باش ده‌ده‌نه به‌رپرسانی وه‌رزشیی عێراق، ئه‌وانه‌ی خۆیشمان به پێشیان ده‌كه‌ون تا دیاریی و ئیكرامییهیان بۆ وه‌ربگرن، به داخه‌وه من نازانم به‌غدا نه‌ك له وه‌رزش، له هیچ بوارێكی دیكه‌ی ژیان و ئیداره‌دا چی بۆ كوردستان كردووه، جگه له كێشه و گرفت و ڕێگریی نه‌بێت.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه عێراقییه‌كان له هه‌ولێر یاریی ده‌كه‌ن، جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان به لێشاو دێنه هه‌ولێر به ژن و پیاوه‌وه به سه‌ما و ههڵپهڕكێیهوه دێنه یاریگه، به هه‌زارانی دیكه‌یان وا له هه‌ولێر ده‌ژین و كار ده‌كه‌ن، كه‌چی ئه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی راسته‌قینه‌ی ئه‌وانه كاتێك له به‌رده‌م ماڵی خۆیانن.
هانده‌رانی زه‌وڕا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یان كرد ده‌ستدرێژییان له هانده‌ران و ئاڵای یانه‌ی هه‌ولێر كردووه، چونكه به‌غدا وێرانه‌یه و یاریی فه‌رمی له ئاستی ده‌ره‌وه لێ ناكرێت، وه‌رزی نوێ زه‌وڕا به‌شداریی جامی یه‌كه‌تیی ئاسیا ده‌كات و ده‌بێت بێته هه‌ولێر یان دهۆك یاریی بكات، ئه‌وكاتیش هانده‌رانی ئه‌وانیش بۆ هاندانی یانه‌كه‌یان دێن، ئینجا یان ده‌بێت نه‌یه‌ن، یان ئاماده‌ی هه‌ر پێشهاتێك بن، چونكه ڕۆڵه‌ی كورد هه‌رگیز جارێكی‌تر قبوڵ ناكات زوڵمی لێ بكرێت.
به به‌رپرسانی وه‌رزشیی كوردستان، به تایبه‌تی به‌رپرسانی شاری هه‌ولێر و یانه‌ی هه‌ولێریش ده‌ڵێم، حه‌ق وایه تۆزێك مووتان بجوڵێت و بوێرییه‌ك په‌یدا بكه‌ن، به‌سه تاكه‌ی ده‌بنه خزمه‌تكاری تۆپی پێی عێراق و به‌غدا، ئه‌وان چی‌یان بۆ ئێمه كردووه، چه‌ند یاریزانی كورد له تیپه عێراقییه‌كاندا یاریی ده‌كه‌ن، كاتێك تیپه‌كانیان لێره یاریی ده‌كه‌ن، جگه له پیسكردنی یاریگه و تێكدانی و دروستكردنی كێشه، چیمان بۆ به‌جێدێڵن. ته‌نانه‌ت یه‌ك فلسیش له داهاتی بلیتی یاریگه به یانه‌ی هه‌ولێر ناده‌ن، ئیدی مانای چییه ئه‌و بێده‌نگیی و بێ مروه‌تییه.
هیوام وایه ڕاگه‌یاندنی كوردستانیش له ئاست ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی كراوه‌ته سه‌ر هانده‌ران و ئاڵای هه‌ولێر بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵمه‌تی ڕاگه‌یاندن ده‌ست پێ بكه‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی زانراوه نه‌ك هانده‌ران، به‌ڵكو ڕۆژنامه‌نووسانی كوردسانیش ئه‌وانه‌ی چووبوونه به‌غدا، دووچاری سووكایه‌تی پێكردن بوونه‌ته‌وه.
وابزانم ئه‌وێ ڕۆژێشتان له‌بیره كه 2 ڕاهێنه‌ری گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كورد له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر و یاریزانانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی خۆیان له هه‌ولێر به‌شه‌ڕهاتن، به‌غدا دنیایان لێ پڕ كردین و ڕایان گه‌یاند كه له هه‌ولێر پێشمه‌رگه ده‌ستدرێژیی كردۆته سه‌ر یاریزانانی عێراق.
ئیتر به‌سه با پیاو بین و چیتر خزمه‌تی ئه‌وانه نه‌كه‌ین، كه هه‌ر كاتێك بۆیان بڕه‌خسێت له‌سه‌ر زه‌وی ده‌مانسڕنه‌وه، با ئه‌وانه‌شی به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵ وه‌رزشی به‌غدا هه‌یه تۆزێك به‌خۆیاندا بچنه‌وه و چیتر وه‌رزش و وه‌رزشوانانی كوردستان نه‌كه‌نه قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، چونكه ئه‌وجاره جه‌ماوه‌ر له‌وانیش بێده‌نگ نابێت.[/size]
[size=16]هيوا مةلا قادر
دیاردەى هاوارکردن بۆ عەلى دیاردەیەکى باوى ناو شیعەکانە، فارس دەلیت (حق بە على است) واتە حەقء راستى لاى عەلیەء جوبرائیل خیانەتى کردووە، وەحى بۆ عەلى هاتوەء بەڵام بردویەتى بۆ موحەمەد( پەنا بەخوا).
لەیارى کۆتاى خولى عیراق کاتیک یانەى زەورا روبەروى هەولیر بویەوە لەیاریگاى شەعب، لەپشت گۆلەکەى سەرهەنگەوە وەستابومء کامیراکەم بەدەستەوە بوو، یانەى زەورا هیرشیکى هینا، کارمەندیکى مەنالى عیراقیە سپۆرت هاوارى دەکرد (عەلى ویاک عەلى ویاک)، بەڵام عەلى سودى نەبوو گۆل پینەکرا، کاتیکش یانەى زەورا گۆلى سەرکەوتنیان بە لیدانى یەکلاکەرەوە تۆمارکرد، یاریگاى شەعب هەموو هاوارى یاعەلى دەکرد.
لە هەلبژاردنى یەکیتى تۆپى پیى عیراقیش کاتیک ناجیح حەمود بردیەوە، هەموو قاعەکە هاوارى عەلییان کردبوو، دەبیت عەلى جیبیت؟
بەهەر حال ئەمجارە خۆیان و عەلى لە هەولیری عومەریان بردەوە کە عومەر ئاماژەیە بۆ سوننە، بەڵام ئەگەر هەولیر عومەریکى راست بوایە، هەرگیز بە زەوراى ئیمامى عەلى نەدەدۆڕا.
بەراستى عەلى مرۆڤیک بووە وەک ئیمە، بەڵام پەنا بەخوا شیعەکان دەیبنە ریزى خواى گەورەوە، ئەوانە شەریک بۆ خوا قەرار دەدەن، تەنانەت لە دەروازەى شارى بەغدا کاتیک جوینە شارەوە، لافیتەیەک هەلواسرابوو نوسرابوو لەسەرى (لبیک یا حسین) لە بەرامبەردا ئیمە لەبیەیک تەنها بۆ خودا دەکەین.
ئیمە ئەگەر مسولمانى راستبین، تەها خوا گەورە پیشەنگء سەروەرمانە، لە ئەو نەبیت داوا لەکەس ناکەینء هەر ئەویش یارمەتیدەرو پشتگیرو پەنامانە، پەنا بەخودا دەگرین لە شەریک بۆداناء پەنابردن بۆ غەیرى ئەو[/size]
وه‌لا قسه‌که‌ت راسته کاک سه‌رهید
خه‌تای خۆمانه با وامان لێ بکه‌ن
swpas ricardo
به‌خوا هه‌ر ئاوایه
سوپاس ریکاردۆ گیان
سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ئیشالا سودی هه‌یه
سوپاس به قوربان
ئه‌توش ده‌واز له نه‌بیلی بێنه
سوپاس چیا خان
hhhhhhhhhhhhhhhhhh
ده‌ستان خۆش بۆ په‌یامه‌کانتان
پیرۆزه هیوادارم خزمه‌تی زیاتر بکه‌ن
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Husain Kurdo
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]