1

بابه‌ت: بۆ نوێژ ناکه‌ی ؟؟؟!!!!!

[size=24]
ئایا ده‌زانیت كه‌خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێكردوویت نوێژ بكه‌ی؟... خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:[حَافِظُواْ عَلَى الصَّلَوَاتِ والصَّلاَةِ الْوُسْطَى وَقُومُواْ لِلّهِ قَانِتِينَ] (سورة البقرة: ٢٣٨),  واته‌ پارێزه‌ری له‌نوێژه‌كانتان و نوێژی عه‌سر بكه‌ن و گوێرِایه‌ڵی خوا بكه‌ن.
*ئایا ده‌زانیت نوێژ رِاسپارده‌ی پێغه‌مبه‌ره‌ (صلى الله عليه وسلم) له‌كاتێكدا دونیای به‌جێهێشت و وه‌فاتی كرد؟... پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌دوا هه‌ناسه‌كانی دا فه‌رمووی: {الصلاة, الصلاة, وما ملكت أيمانكم}, واته‌: نوێژ, نوێژ, وه‌ئاگاتان له‌جارییه‌كانتان بێت.
*ئایا ده‌زانیت نوێژ كلیلی هه‌موو چاكه‌یه‌كه‌؟... إبن القیم الجوزية (رِه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌ڵێت: [الصلاة: مجلبة للرزق, حافظة للصحة, رافعة للأذى, طاردة للأدواء, مقوية للقلب, مبيضة للوجه, مفرحة للنفس, مذهبة للكسل, منشطة للجوارح, مملة للقوى, شارحة للصدر, مغذية للروح, مندرة للقلب, حافظة للنعمة, رافعة للنقمة, جالبة للبركة, مبعدة من الشيطان, مقربة من الرحمن], واته‌: (نوێژ: هۆی به‌ده‌ست هێنانی رِزقه‌, پارێزه‌ره‌ بۆ ته‌ندروستی, خراپه‌ دوور ده‌خاته‌وه‌, دوورخه‌ره‌وه‌ی ده‌رمانه‌, به‌هێزكه‌ره‌ بۆ دڵ, رِوخسار رِۆشن ده‌كاته‌وه‌, شادی هێنه‌ره‌ بۆ ده‌روون, ته‌مه‌ڵی له‌ناو ده‌بات, چست و چالاكی ده‌به‌خشێ, هێزو توانا به‌رده‌وام ده‌كا, سینه‌ فراوان ده‌كا, ئاوی پاكه‌ بۆ گیان, دڵ رِووناك ده‌كاته‌وه‌, پارێزه‌ره‌ بۆ نیعمه‌ت, دوورخه‌ره‌وه‌ی رِق و كینه‌یه‌, خۆشی و به‌خته‌وه‌ری ده‌هێنێت, دوورخه‌ره‌وه‌یه‌ له‌شه‌یتان ,و نزیك كه‌ره‌وه‌یه‌ له‌په‌روه‌ردگار).
*ئایا ده‌زانیت په‌روه‌ردگار حاشا ده‌كات له‌و كه‌سه‌ی كه‌واز له‌نوێژ دێنێت؟... پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ:{لاتترك الصلاة متعمدا, فإنه من ترك الصلاة متعمدا فقد برئت منه ذمة الله ورسوله, أي ليس له عهد ولا أمان},  واته‌: واز مه‌هێنه‌ له‌نوێژ به‌ئه‌نقه‌ست, چونكه‌ هه‌ركه‌سێك به‌ئه‌نقه‌ست واز له‌نوێژ بهێنێت په‌یمان و به‌ڵێنی خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی حاشای لێ ده‌كه‌ن, واته‌ نه‌په‌یمانی هه‌یه‌و نه‌پارێزه‌رو ئه‌مانه‌تی هه‌یه‌.
*ئایا ده‌زانیت ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌واز له‌نوێژ ده‌هێنێت پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌بێ باوه‌رِ وه‌سفی ده‌كات؟... پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: {بين الرجل وبين الكفر ترك الصلاة}, واته‌: ئه‌وه‌ی له‌نێوان مرۆڤ و بێ باوه‌رِدایه‌ وازهێنانه‌ له‌نوێژكردن.
*ئایا ده‌زانیت ئه‌و كه‌سه‌ی نوێژ نه‌كات ژنی بۆ ماره‌ناكه‌ن, وه‌عه‌قدكردنی له‌سه‌ر هه‌ر ئافره‌تێكی موسڵمانی نوێژكه‌ر پرِوپووچ (باطل)ه‌؟
*ئایا ده‌زانیت كه‌سی نوێژنه‌كه‌ر ئه‌گه‌ر بمرێت له‌گۆرِستانی موسڵمانان ناینێژن؟
*ئایا ده‌زانیت كه‌سی نوێژنه‌كه‌ر به‌چ جۆرێك سزا ده‌درێت له‌گۆرِه‌كه‌ی؟... پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: {أتينا على رجل مضطجع, وإذا أخر قائم عليه بصخرة, وإذا هو يهوى بالصخرة لرأسه فيثلغ رأسه _أي يشدخه_ فيتدهده الحجر_ أي يتدحرج_ فيأخذه فلا يرجع أليه حتى يصبح رأسه كما كان, ثم يعود عليه فيفعل به مثل مافعل مرة الأولى, فقلت: سبحان! ماهذان؟ قال جبريل عليه السلام (... إنه الرجل ينام عن الصلاة المكتوبة...)}, واته‌: گه‌شتین به‌پیاوێكی پاڵ كه‌وتوو, وه‌پیاوێكی دی به‌ردێكی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو وه‌ستابوو له‌سه‌ری, به‌رده‌كه‌ی فرِێ ده‌دا بۆ سه‌ری, وه‌سه‌ری ده‌شكاندو ده‌یقرنجاند, تا به‌رده‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرده‌وه‌ سه‌ری وه‌ك پێشتری لێ ده‌هاته‌وه‌و چاك ده‌بووه‌وه‌, پاشان وه‌ك جاری پێشوو به‌رده‌كه‌ی ده‌دا له‌سه‌ری, وتم: سبحان الله! ئه‌م دووانه‌ كێن؟ جبریل رِه‌زای خوای لێ بێت, ووتی: ئه‌وه‌ ئه‌و پیاوه‌یه‌ كه‌له‌كاتی نوێژی فه‌رزدا ده‌خه‌وێت.
*ئایا ده‌زانیت یه‌كه‌م شت كه‌لێپرسینه‌وه‌ ده‌كرێیت له‌سه‌ری نوێژه‌؟... پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ:  {أول مايحاسب عليه العبد يوم القيامة عن الصلاة, فإن صلحت, صلح سائر عمله, وإن فسدت, فسد سائر عمله},  واته‌: یه‌كه‌م شت كه‌به‌نده‌ لێپرسینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ له‌رِۆژی قیامه‌تدا نوێژه‌, ئه‌گه‌ر باش بوو ئه‌وا هه‌موو كرده‌وه‌كانی تری باش ده‌بێت, وه‌ئه‌گه‌ر خراپ بوو ئه‌وا هه‌موو كرده‌وه‌كانی تری خراپ ده‌بێت.
*ئایا نوێژنه‌كه‌ر له‌رِۆژی قیامه‌تدا له‌گه‌ڵ فیرعه‌ون حه‌شر ده‌كرێ؟... پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: {من حافظ عليها _أي الصلاة_ كانت له نور وبرهانا يوم القيامة مع قارون وفرعون وهامان وأبي بن خلف} واته‌: هه‌ركه‌س پارێزگاری لێ بكات و به‌باشی ئه‌نجامی بدات, واته‌ نوێژ له‌رِۆژی قیامه‌تدا رِووناكی و به‌ڵگه‌ی پێیه‌, وه‌ئه‌وه‌ی پارێزگاری لێ نه‌كات نه‌رِووناكی و نه‌به‌ڵگه‌ی پێیه‌ وه‌نه‌ده‌ربازبوون, وه‌له‌رِۆژی قیامه‌تدا له‌گه‌ڵ قارون و فیرعه‌ون و هامان و ابی بن خلف ده‌بێ.
*ئایا ده‌زانیت كه‌نوێژنه‌كه‌ر له‌گه‌ڵ تاوانباران له‌دۆزه‌خدایه‌؟... خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [ كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ رَهِينَةٌ* إِلَّا أَصْحَابَ الْيَمِينِ* فِي جَنَّاتٍ يَتَسَاءلُونَ* عَنِ الْمُجْرِمِينَ* مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ* قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ] (سورة المدثر: ٣٨_٤٣),  واته‌:هه‌موو كه‌سێك به‌رپرسه‌ له‌كرده‌وه‌كانی یان له‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌دا ته‌نها خه‌ڵكی (یمین)'١' نه‌بێت, له‌به‌هه‌شتدان پرسیار له‌تاوانباران ده‌كه‌ن چی ئێوه‌ی هێناوه‌ بۆ (سقر)'٢' ووتیان له‌نوێژكه‌ران نه‌بووین.
دوای ئه‌مه‌ هه‌مووی.. له‌به‌رچی نوێژناكه‌ی؟!
خۆت سه‌ربه‌ستی چی هه‌ڵده‌بژێری, یان رِێگای رِه‌حمان یان رِێگای شه‌یتان.
[/size]

[center]زۆر شتی من هەیە لای خۆت گلت داوەتەوە
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !!
[/center]

2

وه‌ڵام: بۆ نوێژ ناکه‌ی ؟؟؟!!!!!

ده‌ سته‌ كانت خۆش ماندونه‌بی

3

وه‌ڵام: بۆ نوێژ ناکه‌ی ؟؟؟!!!!!

dast kant xosh brakam  baw hiwayam swde habet bo awane ta esta nwezh nakan smile

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

4

وه‌ڵام: بۆ نوێژ ناکه‌ی ؟؟؟!!!!!

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ئیشالا سودی هه‌یه‌

[center]زۆر شتی من هەیە لای خۆت گلت داوەتەوە
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !!
[/center]

5

وه‌ڵام: بۆ نوێژ ناکه‌ی ؟؟؟!!!!!

SAWSAN نووسی:

dast kant xosh brakam  baw hiwayam swde habet bo awane ta esta nwezh nakan smile

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

6

وه‌ڵام: بۆ نوێژ ناکه‌ی ؟؟؟!!!!!

swpas ricardo

[center]زۆر شتی من هەیە لای خۆت گلت داوەتەوە
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !!
[/center]