هه‌زار پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌جه‌سته‌یدایه
له‌ساڵی (2010)دا هاوڵاتییه‌كی كه‌نه‌دی،بڕیاریدا ناوی له‌كتێبی (گینس) بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان به‌ڕێگایه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر تۆماربكات، ئه‌مساڵیش كه‌وته جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی، ئه‌ویش به‌ده‌ستكه‌وتنی نازناوی زۆرترین كوتانی (تاتۆ) بۆ ناودارترین پێگه ئهلیكترۆنییهكانیو كۆمپانیاكان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی.
پێگه‌ی (فهرفش) بڵاویكرده‌وه، (بات فایللانكۆرت) توانی ناوی بچێته كتێبی (گینس) بۆ ژماره پێوانییه‌كان، به‌وه‌ی توانی (16) هه‌زار ناونیشانی پێگه ئه‌لیكترۆنییه به‌ناوبانگه‌كان‌و كۆمپانیاكان، له‌سه‌ر له‌شی تاتۆ بكات، وتیشی:"به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كاره‌كه‌ی تاژمارهی تاتۆكانی ده‌گه‌یه‌نێته (100) هه‌زار پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی".
بات ئاشكراشیكرد، سه‌ره‌تا هه‌وڵیداوه، خه‌ڵكی ڕازیبكات به‌وه‌ی هه‌ركه‌س بڕی (10) دۆلار بدات به‌سندوقی بنیاتنانه‌وه‌ی (هایتی)، تاتۆیه‌ك له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ده‌نه‌خشێنێت، به‌ڵام ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه وه‌ك پێویست پێشوازی لێنه‌كرا، بۆیه بڕیاریدا بۆ په‌یداكردنی تێچوونی تاتۆتاكانی، هه‌ر كۆمپانیاك یان پێگه‌یه‌ك بیه‌وێت ڕووبهڕێك له‌جه‌سته‌ی (بات) بۆ ڕیكلامكردن به‌كاربێنێت، بڕی (35) دۆلار بدات.
هه‌زار پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌جه‌سته‌یدایه