1

بابه‌ت: هه‌تا بڵێی بیرت ئه‌که‌م

هه‌تا بڵێی بیرت ئه‌که‌م

هەتا بڵێى بیرت ئەکەم، پێم خۆشە گوێم لە دەنگت بێ
وەک بەهارى باراناوى، چاوم لە جوانى رەنگت بێ
بریا ئەبووم بە خەونێک و ئەهاتمە ناو چاوانتەوه
یا ئەبوومە ئەستێرەیەک، ئەکشام بەسەر ئاسمانتەوە
بەڵام چیبکەم کە لێم دوورى، نێوانمان پڕ ئۆقیانوسە
دە هیچ نەبێ نامەیەکى، پڕ لە خەندەم بۆ بنوسە
گەڵایەکى هەڵوەریوى، نیشتمانم بۆ بنێرە
بەڵام توخوا بە ئاگابە، نەشکێ هەتا دێتە ئێرە

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم