1،387

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

thnx

خوا نه‌کات

سوپاس

1،390

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

وایه‌
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت

1،391

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سوپاس کاک ئاسۆس

1،392

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سوپاس یاس خان

[size=16]لەدوای ئەوەی كچێك لەلایەن كوڕێكەوە دووگیان دەكرێت، باوكی كچەكە هەردووكیان دەباتە چۆلی و دەیانكوژێت. دادگا بەبێ ئامادەبوونی تۆمەتبار بەرێوەچوو و كەسوكاری كچەش لەدادگا نكۆلیان لەوەكرد كە كوڕەكەی ئەوان ئەو كارەی كردبێت.
هەفتەی رابردوو لەدادگای تاوانەكانی دهۆك، كێشەی كوشتنی كچێك و كوڕێك هاتە بەرباس و كەسوكاری هەردوولاش لەدادگا ئامادە ببوون. وەكو كەسێكی نزیك لەرووداوەكە بۆ (سڤیل) ئاماژەی پێدا، لەدوای دووگیانیبوونی كچەكە و بەرزبوونەوەی سكی بەشێوەیەكی خێرا، باوكی بەكێشەكە دەزانێت و تەنها گومانیشی لەكوڕەكەی هاوسێیان دەبێت، بۆیە رۆژێكیان هەردووكیان دەخاتە سەیارە و دەیانبا لەچۆلی دەیانكوژێت. تاكە كەسێكیش كە شایەتحاڵی رووداوەكەیە، رۆژی دادگایەكە ئامادەبوو و بۆ دادوەر گوتی "باوكی كچەكە رۆژێكیان بەسەیارە هاتە لای من و گوتی لەگەڵم سواربە، بابچین ئەو كچ و كوڕە لەیەكتری مارەبكەین. منیش باوەڕم كرد و بەڕێكەوتین، بەڵام لەناكاو سەیارەكەی بردە سەر رێگای خۆڵ و كچە و كوڕەی بەپاڵ هێنایە خوارەوە و بردنی بۆ ناو چالاییەك و چەند گوللەیەكی پێوەنان و هەردووكیانی كوشت. لەدوای ئەوەش، لەچاڵەكە هاتە دەرەوە و بەمنی گوت بڕۆوە ماڵی ئێمە و ماڵی ئەو كوڕە ئاگادار بكەوە، كە هەردووكیانم لەسەر ناموس كوشتووە، ئەو چەند قسەیەی كرد و سواری سەیارەكەی بۆوە و رۆیشت".
چواركەس لەخانەوادەی كوڕە كوژراوەكە، لەدادگا ئامادەبوون و زۆر بەتوندی ئەوەیان رەتدەكردەوە كەوا كوڕەكەی ئەوان كاری ئاوای كردبێت. هاوكات بۆ دادوەری دادگای تاوانان ئەوەشیان خستەروو كە رێی تێدەچێت تۆمەتبار قینێكی دیكەی بەرامبەر ئەوان هەبێت و بەو شێوەیە جێبەحێی كردبێت. ئەوەشیان گوت كە "لەوانەیە كچەكەی ئەو پیاوە لەلایەن كەسێكی دیكەوە سكی پڕ كرابێت و ئەویش ئەوەی قۆستبێتەوە تاوەكو كوڕەكەی ئەوان بكوژێت". هەر بۆیەش لەكۆتایی قسەكانیاندا دایك و باوكی كوڕەكە داوایان لەدادگا كرد، كەوا قەرەبوو بكرێنەوە و بكوژی كوڕەكەیان بەتوندترین شێوە سزا بدات، چونكە ئەوان تەنها ئەو كوڕەیان هەبووە. هەر لەرۆژی دادگاییەكە، دایك و خوشك و برای كچە كوژراوەكە لەدادگا ئامادەبوون و (خوشك و براكەی) داوایان لەدادوەر كرد كە بەتوندترین شێوە باوكیان سزا بدات، بەو هۆیەی بەبێ هیچ تاوانێك خوشكەكەیانی كوشتووە و پاشتر رایكردووە".
بەبێ ئامادەبوونی تۆمەتبار، دادگای تاوانان لەدهۆك بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزاكانی عێراقی، بەحوكمی زیندانیكردنی هەتاهەتایی، پیاوەكەی سزادا.

civil[/size]

1،394

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

[size=24]جارێکیان ئەمریکییەک ئەچێت بۆ سەر مەشروعێک لە کوردستان.. موتەرجمێکی سەقەتی لەگەڵ ئەبێ و مقاولێک لەسەر مەشروعەکە ئەبێت..
ئەمریکییەکە بە مقاولەکە ئەڵێ: ئەم مەشروعە چەنی تێ ئەچێ؟
مقاول: خۆی بکوژێ، خۆی ببڕێ دەفتەرێ دوو دەفتەر ئەخوا...
موتەرجم: kill himself, cut himself eating one copybook or two copy book[/size]

1،395

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

هههههههههههههههههههههه
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت

سوپاس کاک ئاسۆس بۆ په‌یامه‌که‌ت

1،397

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=16]خاتوو جیل فاریر هولز پسپۆرى جوانكارى ده‌لێت" چه‌ندین رێگاى سروشتى هه‌ن كه‌ زۆر ده‌وله‌مه‌نترن له‌ به‌كارهێنانى كرێمى جوانكارى و به‌كارهێنانى لێزه‌ر بۆ سپی كردنى پێستى ده‌م و چاو ، وه‌ ئه‌گه‌ر بێتو به‌ شێوه‌یه‌كى رێكۆپێك به‌كاریان بهێنین ، ئه‌وا ڕه‌نگى پێستى ده‌م و چاو ده‌كاته‌وه‌ .

هولز وتیشی" شه‌ش جۆرى خۆراك هه‌ن كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى فراوان كارده‌كه‌ن بۆ سپی كردنى ڕوخسار ، له‌وانه‌ش لیمۆ و باوى و ته‌ماته‌و په‌تاته‌و میوه‌ى پاپایا و شیر .

لیمۆ : ناسراوه‌ به‌ سپیكه‌ره‌وه‌ى سروشتى به‌هۆى مادده‌ ترشه‌كه‌ى سوود به‌ پێست ده‌گه‌ینێت ، وه‌ ئه‌گه‌ر ملاكێك شه‌ربه‌تى لیمۆ له‌گه‌ل ملاكێك ئاوى گۆڵ تێكه‌ل بكرێت ، پاشان به‌هۆى پارچه‌ په‌مۆیه‌كه‌وه‌ له‌ ڕۆخسار بدرێت بۆ ماوه‌ى 15 خۆله‌ك و دواتر بشۆرێت ، ئه‌وا باشترین رێگایه‌ بۆ سپی كردنى ده‌م و چاو .

باوى: باوى یارمه‌تى سپی كردن و بریقه‌داركردنى ده‌م و چاو ده‌دات ، كاتێك باوى وورد بكرێت و له‌گه‌ل شیر تێكه‌ل بكرێت ، پاشان له‌كاتى نووستندا تا به‌یانى له‌ پێستى ده‌م و چاو بدرێت ، كه‌ بۆ ماوه‌ى 15 ڕۆژ ئه‌م به‌كارهێنانه‌ به‌رده‌وام بێت ، ئه‌وا جیاوازیه‌كى زۆر له‌ ڕۆخساردا دروست ده‌كات .

ته‌ماته‌: ته‌ماته‌ له‌ هه‌موو جۆره‌كانى تری میوه‌و خه‌زره‌وات زیاتر له‌ ڤیتامین "C" پێكهاتووه‌ ، وه‌ ئه‌م ڤیتامینه‌ سپی كه‌ره‌وه‌ى سروشتیه‌ . گۆشراوه‌ى ته‌ماته‌یه‌كى بچووك له‌گه‌ل سێ دلۆپ لیمۆ و كه‌وچكێكى بچووكى ئاوى گۆڵ تێكه‌ل بكرێت و بۆ ماوه‌ى 15 خۆله‌ك له‌ پێستى ده‌م و چاو بدرێت ، ئه‌وا باشترین ده‌رئه‌نجامه‌ بۆ سپی كردنى پێست .

په‌تاته‌: ئاوى په‌تاته‌ باشترین خاوێنكه‌ره‌وه‌ى پێستى ده‌م و چاوه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل هه‌نگوین تێكه‌ل بكرێت ، پاشان بۆ ماوه‌ى 20 خۆله‌ك له‌ ڕوخسار بدرێت ، ده‌كرێت بۆ هه‌موو جۆره‌كانى ڕۆخسار به‌كاربهێنرێت .

پاپایا: پاپایا میوه‌یه‌كه‌ له‌ناوچه‌ى هێلى یه‌كسانى گۆى زه‌وى پێده‌گات ، كه‌ له‌ رێژه‌یه‌كى باشی ئه‌نزیمى كردنه‌وه‌ى ڕه‌نگى ڕوخسار پێكهاتووه‌ ، ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژێك بۆ ماوه‌ى یه‌ك مانگ 15 خۆله‌ك به‌كاربهێنرێت ، ئه‌وا پێستى ده‌م و چاو سپی ده‌كات .

شیر: سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى ڤیتامین "C"یه‌و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل چاره‌كێك كه‌وچكى كركم تێكه‌ل بكرێت و بخرێته‌ ناو بوتلێكه‌وه‌ ، پاشان ڕۆژانه‌ بۆماوه‌ى 15 خۆله‌ك به‌كاربهێنرێت ، گرنگیه‌كى تایبه‌تى ده‌بێت له‌ بریقه‌داركردنى پێستى ڕوخسار .

ktv[/size]

1،398

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=16]1-جۆرج هارشین له‌باشوری ئه‌فریقا هه‌ستا به‌فرۆشتنی کێڵگه‌که‌ی
به‌کۆمپانیایه‌ک به‌بڕی 10 جونه‌هی ئیسترلینی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌
کێڵگه‌که‌ی بۆ کشتوکاڵکردن نه‌ده‌شیا، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک   ئه‌و کۆم پانیایه‌ی
که‌ کێڵگه‌که‌ی پێفرۆشتبوو گه‌وره‌ترین کانی ئاڵتونی لێدۆزیه‌وه‌ که‌ تائێستاش
له‌ سدا حه‌فتای  ئاڵتونی ‌جییهانی لێبه‌رهه‌م دێ.

2-له‌یه‌کێک له‌شه‌وه‌کانی ساڵی 1696دا جۆفینز که‌هاوڵاتیه‌کی به‌ریتانیه‌
کاتێک چو بخه‌وێ ئاگری چێشت خانه‌که‌ی  نه‌کوژانده‌وه‌.که‌به‌هۆیه‌وه‌
ماڵه‌که‌یو ماڵی دراوسێکانیوه‌ نیوه‌ی شاری له‌نده‌نی سوتاند، ئه‌م ئاگره‌
به‌ ئاگره‌ گه‌و ره‌که‌ی له‌نده‌ن ناسراوه‌.

3-له‌ساڵی1347دا چه‌ند مشکێک چونه‌ ناو که‌شتیه‌که‌وه‌ که‌له‌ چین له‌نگه‌ری
گرتبوو .به‌ڵام به‌هۆی که‌م ته‌ر خه‌می کاپتنه‌که‌وه‌ ده‌ر نه‌کران له‌ که‌شتیه‌که‌
و کاتێک که‌ گه‌رایه‌وه‌ ئیتاڵیاو به‌‌هۆی ئه‌م مشکانه‌وه‌ نه‌خۆشی تائون بڵاو بۆوه‌
و ه‌ زۆربه‌ی ئه‌وروپای گرته‌وه‌ که‌ 10 ساڵ خه‌ڵکی ئه‌وروپای کوشت.[/size]

1،399

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

وایه‌ سوپاس کاک هێمن

سوپاس چاکم کرد

1،401

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

وه‌لا قسه‌ته‌ یاس خان
هه‌ر خۆی هێنا و برد
تا به‌ته‌واوی که‌شفی کرد
ده‌ی به‌خۆشی بێ

ده‌ست خۆش گێمی دووه‌ ریال مه‌درید زۆر باش بوو

[size=16]ئەمشەو هەردوو یانەی ئەڕسیناڵ و بەرشلۆنە بە فەرمیی گەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر گواستنەوەی سیسك فابریگاس بۆ ڕیزەکانی بەرشلۆنە بە بۆندێکی کە بڕ و ماوەکەی ئاشکرا نەکراوە و سبەی دووشەممە یاریزانەکە دەگاتە بەرشلۆنە و پشکنینی پزیشکیی بۆ ئەنجام دەدرێت.
فابریگاس هەشت ساڵیی لە ئەڕسیناڵ بەسەربرد، لە سێپتەمبەری ٢٠٠٣ کاتێک تەمەنی تەنیا ١٦ ساڵ بوو هاتە ڕیزەکانی گەنەرزەوە و ٣٠٣ یاریی لەگەڵ کردوون و، توانیویەتی ٥٧ گۆڵ لە هەموو پاڵەوانیەتییەکاندا تۆمار بکات.
سیسك خاوەنی ڕیکۆردی کەمتەمەنترین یاریزانە کە بۆ تیمی یەکەمی ئەڕسیناڵ یاریی کردبێت (لە تەمەنی ١٦ ساڵیی و ١٧٧ ڕۆژییدا دژی ڕۆسێرهام یونایتد لە ٢٨/١٠/٢٠٠٣) و بەهەمان شێوە منداڵترین یاریزانە کە گۆڵی بۆ تیمی یەکەمی ئەڕسیناڵ تۆمار کردبێت ( لە تەمەنی ١٦ ساڵیی و ٢١٢ ڕۆژییدا دژی وۆڵڤەرهامپتۆن لە ٢/١٢/٢٠٠٣).
لە مانگی ١١ ـی ٢٠٠٨ فابریگاس بووە کاپتنی ئەڕسیناڵ. هەروەك پێگەیەکی لە پێکهاتەی سەرەکی هەڵبژاردەی ئیسپانیا وەدەستهێنا و تا ئێستا ٥٨ یاریی لەگەڵ کردوون.
ئەڕسین ڤینگەری ڕاهێنەری ئەڕسیناڵ بە وێبگەی فەرمیی یانەکەی گوت:” ئێمە بەڕوونی ئەوەمان ڕاگەیاند کە نامانەوێت سیسک بڕوات. هەرچۆنێك بێت، ئێمە لەخواستی سیسك بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵ و شارەکەی تێدەگەین و گرێبەستەکەی بەرشلۆنەمان پەسەند کرد. هەروەها سوپاسی دەکەین بۆ هەموو بەخشینەکانی و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە داهاتوودا.

یاریگا[/size]

1،404

(67 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

به‌رێزی له‌خزمه‌ت دام

1،405

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

فه‌یسبووک بکه‌وه‌
لای خواره‌وه‌ نوسراوه‌ چات ئه‌گه‌ر 0 بوو ئه‌وه‌ هیچ که‌س له‌خه‌ت نیه‌
به‌لام گه‌ر بوه‌ 1 یان 2 ئه‌وه‌ ده‌توانی قسه‌له‌گه‌ل ئه‌و دوو که‌سه‌ بکه‌یت
لای نۆتیفیکه‌یشن ئاریه‌ ده‌نوسرێت چات له‌وێ سه‌یری بکه‌
هیودارم تێگه‌یشتبی

1،406

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

سوپاس

1،407

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

منیش ئه‌وه‌م پێ خۆش نیه‌
به‌لام بابه‌ت هه‌بووه‌ زۆر کۆنیش بووه‌

به‌لام وتویانه‌ بابه‌ت دوباره‌یه‌

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت

1،408

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]                 جه‌ژنی بوون
 
هه‌ر نه‌مزانی چیبێت دیاریم به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ بۆتی بێنم
هاتووم وه‌ک مۆم بۆ ئه‌م یاده‌ په‌نجه‌کام داگیرسێنم

نه‌متوانی له‌ تریفه‌ی مانگ کراس بێنم بیکه‌یته‌ به‌ر
له‌ئه‌ستێره‌ تاجێک بچنم له‌م ئاهه‌نگه‌ بیکه‌یته‌ سه‌ر

بابه‌خۆشی ئه‌م رۆژه‌وه‌ ئاسمانی شار گولباران بێت
شه‌وی شاریش وه‌کو دلی تۆ پر ڕوناکی و چراخان بیت

چ رۆژێکه‌ له‌جوانیدا گره‌وی خۆی بردۆته‌وه‌
جوانی هه‌موو رۆژانی سال له‌م رۆژه‌دا کۆبۆته‌وه‌

واشنه‌ی با ش به‌سه‌ر شارا عه‌تر وگوڵاو ده‌پرژێنێ
هه‌ر گوله‌و چل جێده‌هێڵێ دێت خۆی به‌تۆۆ بناسێنێ

لێت پیرۆزبێ سالی تازه‌ت به‌وجۆره‌بێت خۆت لێی رازی
رۆژرکانی به‌خه‌نده‌وه‌ بێنه‌سه‌ر رێت بۆ پێشوازیت

[/size]

1،409

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]ده‌زانم چه‌ند بیرم ده‌که‌ی !

هه‌مورۆژێ مه‌لی خه‌یال
ده‌مباته‌وه‌ به‌ره‌و ولات
هه‌موشه‌وێ بالێ خه‌ونێ
هه‌لمده‌گرێ و دێمه‌وه‌ لات


وه‌ک هه‌ناسه‌م لێم نزیکی
ئه‌ی ئازیزه‌ زۆر دووره‌که‌م
رۆژم به‌تۆوه‌ رۆشنه‌و
شه‌ویش چرای بۆ ژووره‌که‌م


تۆ ئه‌وخۆره‌ی چه‌ند دووریش بیت
تیشک و گه‌رمیت هه‌ر ده‌مگاتێ
سۆزت ئاسمانی سه‌رسامه‌
جێم ناهێلێ ته‌نیا ساتێ


هه‌ر به‌سۆزی ئاوازه‌که‌ت
ده‌زانم چه‌ند بیرم ده‌که‌ی
به‌ئومێدی به‌تۆگه‌یشتن
ئه‌مرۆ ده‌سپێرم به‌ سبه‌ی


دووریت بۆمن بیابانێکه‌
بێ سێبه‌ر و که‌پر و سابات
جارجار شنه‌ی ته‌له‌فۆنێ
دێت به‌هانای رۆحم ده‌گات


رۆژانی من له‌دووری تۆ
دێن و ده‌رۆن به‌خۆرایی
سه‌یری هه‌رچی شتێک ده‌که‌م
ئاماژه‌یه‌ بۆ  ته‌نیایی


سالح بیچار[/size]

1،410

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]                    زمانی چاو

هۆ.. ئه‌و شۆخه‌ی بۆجارێکیش ناتـه‌وێ لێو ببـــزوێنی
که‌چی ته‌نیا به‌ سه‌رنجێک هه‌موو شتێک ده‌درکێنی

خونچه‌ی لێوت نه‌کراوه‌یه‌و وشه‌یه‌کم لێ نه‌بیستی
به‌ ئاشکراش له‌چاوانتا شه‌پۆل ده‌دا خۆشه‌ویستی

بێده‌نگی تۆ.. ئاگــریش بێ مــن لـــه‌ناویـــا ده‌مێنمه‌وه‌
گه‌رچی له‌وه‌ش بێده‌نگتر بیت من چاوانت ده‌خوێنمه‌وه‌

پـر له‌واتان چـــاوانی تــــۆ دوو نــێرگزی خاکه‌لێون
بۆبه‌هاری دوونیا عه‌شقم دوو مژدانه‌ن وا به‌رێوه‌ن

چاوه‌کانت جۆرێ باسی رازی دلتیان بۆم کردووه‌
هه‌تا ئیستا هیچ زمانێک په‌ی به‌م رازه‌ نه‌بردووه‌

لێوه‌کانت چه‌نده‌ بێده‌نگ بن نه‌یانه‌وێ هێچ ده‌رببرن
نیگاکانت زمــــانێکن زۆر له‌ لــــێوت راستــــــگۆ ترن


سالح بیچار[/size]

1،411

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان

1،412

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان

1،413

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان خۆشحالم به‌دلتانه‌

1،414

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت کاک رزگار

1،415

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

ده‌ست خۆش

1،416

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

سوپاس

1،417

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس کاک جێگر
سوپاس کاک زریان

وه‌کو ووتم من دوورم له‌م شتانه‌ جارێ
هههههههههههههههه

1،418

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت
به‌خوای برام هیچ له‌ گۆرێ نیه‌
ئه‌من زۆر دوورم جارێ له‌و شتانه‌[/size]

1،419

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

بیلا ماسین بیلا ماسین

به‌سراستی گۆرانیه‌کی زۆر خۆش ده‌ست خۆش
کاک چــــــــــــــــاو زه‌رد

1،420

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]وا هه‌ست ئه‌که‌م بۆ دووباره‌
شۆخێ دڵم لێ ئه‌سێنێ
وورده‌ وورده‌ خۆشم ئه‌وێ
کاتێ به‌ سۆز ئه‌مدوێنێ

وا هه‌ست ئه‌که‌م که‌ناتوانم
شیعرم هه‌ستی عاشقان بێ
شتێکی وام نایه‌ته‌ بیر
وه‌کو شێوه‌ی ئه‌و لام جوان بێ

ئه‌م ماوه‌یه‌ هێند دڵ خۆشم
بۆ ساتێکیش نانووم شه‌وێ
له‌سه‌ر جێگاش بیری ئه‌که‌م
باش ئه‌زانم خۆشم ئه‌وێ

ئه‌وه‌ی سه‌یری شیعرم ئه‌کا
ئه‌ڵێ عه‌شقت لێ ئه‌بارێ
خۆ نازانن ووشه‌کانی
منیان شێت کردوه‌ به‌جارێ

بۆیه‌ ئیتر تکا ئه‌که‌م
ناوم بنێن به‌ کوری شێت
تابتوانم وه‌کو شێتێ
به‌ ئه‌و بڵێم تۆم خۆش ئه‌وێت

سۆران جاف[/size]

1،421

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]دەروونم پڕ‌كەباب و دەرده بێ ‌تۆ
دڵم گەرمه و هەناسەم سەرده بێ تۆ
خەریكی شەش دەری هات و نه هاتم
......خەلاسیم قەت نییه لەم نەرده بێ تۆ
لیباسم ماتەمه، شینه،‌ له شیندام
سوروشكم سووره، ڕەنگم زەرده بێ تۆ
عەزیزم دڵ رەقه و ، خۆم فەرد و تەنهام
دەترسم بمكوژێ ئه م دەرده بێ تۆ
بەبێ‌ دیداری تۆ خۆ لاڵه " نالیی"
عەجەب هەستاوه ئەم چەن فەرده بێ تۆ

             نالی[/size]

1،422

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=16]        مامۆستا گۆران


جاده‌ چۆڵ و سێبه‌ر بوو، کاتی به‌یانی
ئه‌ڕۆیشتم... خه‌یاڵاوی ئه‌مڕوانی
بۆ سه‌وزایی ده‌ور و پشتم،بۆ ئاسمان
بۆ شاخی به‌رز،خانووی تازه‌ دنیای جوان
ئه‌ڕۆیشتم به‌ ئه‌سپایی کش و مات
لاشه‌ سست و دڵ که‌یلی تاسه‌ و ئاوات
له‌ پڕ، نازانم چۆن سه‌رم هه‌ڵبڕی
به‌رامبه‌رم به‌ژنێک ده‌رکه‌وت،وه‌ک په‌ری
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ عه‌باوه‌ ئاڵا بوو
له‌ دیمه‌نی، شیرینی ئاشکرا بوو
ئه‌ڕۆیم و دزه‌ی نیگام جار جارێک
له‌ ژێر عه‌بای ڕه‌شا ئه‌یدی نازدارێک
به‌ ڕه‌وتی که‌و، له‌نجه‌ی تاوس و قومری
گورج گورج،جوان جوان، ئه‌هات و جاده‌ی ئه‌بڕی
مابوی بگاته‌ ئاستم جه‌ند هه‌نگاوێ
درزێ که‌وته‌ په‌چه‌ و دیم نیگای چاوێ
ده‌ست و په‌نجه‌ و مه‌چه‌کێک و نیگایه‌ک
چی بنوسم خوایه‌ هێزی ئینشایه‌ک
[/size]
[/center]

1،423

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=16]                    دیاری

چى بنێرم بەدیارى بۆت کە وەک خۆت بێگەرد و جوان بێ

تەنیـا دڵم بـەدى ئـەکـەم هـەتـا مردن لات میـوان بێ

ڕاستە من بەو دڵە ئەژیم ئەیدەم بەتۆ وەک ئاوێنە

چى بێ لە دڵ شیرینتر بێ تۆش لە دڵتا بیخەوێنە

لە دوورەوە چـاوم لەگەڵ سـەرنجـى تۆ ئاوێزانە

دوو مناڵى دەم بەخەندەن بۆ یەک ئەدوێن ئازیزانە

کە ئەگەیتە بەر دەروازەى ماڵى گلێنەى چــاوانم

منیش بەسەرنجى تینووم بۆ خۆرى چاوت ئەڕوانم

بەڵام چیبکەم لە دوورەوە پرشەى نیگات ئەمسووتێنێ

هەرچى وشەى ئەوین هەیە لە شەرما خـۆى ئەتورێنێ

ناچار منیش بێدەنگ ئەبم تا تۆ حەرفێک بدرکێنى

هەتا لە جێژوانى تارم چراى عەشقێک داگیرسێنى




هۆنراوه‌ی ئه‌حمد محمد[/size][/center]

1،424

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده‌ست خۆش

1،425

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ده‌ست خۆش کاک زریان ئاخر پیویست ناکات بنوسی دوباره‌یه‌

1،426

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

[size=16]دووکه‌س له‌به‌ندیخانه‌ ده‌بن شه‌وێک پێکه‌وه‌ راده‌که‌ن به‌یانی ده‌گه‌رێنه‌وه‌
هاورێکانی لێیان ده‌پرسن ئه‌وه‌ بۆ گه‌رانه‌وه‌
ئه‌ونیش ده‌لێن ئه‌وه‌ پرۆڤه‌ بوو سبه‌ی به‌راستی راده‌که‌ین [/size]

1،427

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

[size=16]کابرایه‌ک ژنه‌که‌ی سه‌یاره‌ لێییاوه‌.. به‌په‌له‌ خۆی ئه‌گه‌ێنێته‌ خه‌سته‌خانه‌ و دکتۆره‌که‌ پێی ئه‌ڵێ: خه‌به‌رێکی خۆش و خه‌به‌رێکی ناخۆشم پێیه‌.. ناخۆشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ژنه‌که‌ت تا ماوه‌ ناتوانێت ده‌ست و قاچی به‌کاربهێنێت و ئه‌بێ له‌ هه‌موو شتێکا تۆ یارمه‌تی بده‌یت.. کابرا ئه‌ڵێ: ئه‌ی باوکه‌ڕۆۆۆۆ، ئه‌ی خه‌به‌ره‌ خۆشه‌که‌ چییه‌؟ دکتۆره‌که‌ بزه‌یه‌کی بۆ ئه‌کات و ئه‌ڵێ: گاڵته‌م کرد.. ژنه‌که‌ت مردوه‌..
[/size]

1،428

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

[size=16]کابرایه‌ک ئه‌یه‌وێت بچێته‌ بازاڕ و که‌رێک بکڕێت، ژنه‌که‌ی زوو زوو پێی ئه‌ڵێ پیاوه‌که مه‌ڵێ ئه‌چم، به‌ڵکو‌ بڵێ ئینشائه‌ڵا ئه‌چم و ئه‌یکڕم.. کابرا توڕه‌ئه‌بێت و ئه‌ڵێ: ئه‌رێ ئه‌م ئینشائه‌ڵا ئینشائه‌ڵایه‌ت له‌ چییه‌؟ پاره‌یه‌ پێمه‌ و که‌رێکی زۆریش له‌ بازاڕ هه‌یه‌، ئه‌چم ئه‌یکڕم و ته‌واو.. کابرا ئه‌چێته‌ بازاڕ و که‌رێک ئه‌کڕێ.. له‌ ڕێگایا به‌ره‌و ماڵه‌وه‌ سێ چوار که‌سی لێپه‌یائه‌بن، تێری تێهه‌ڵئه‌یه‌ن و که‌ره‌که‌شی ئه‌به‌ن.. کابرا ئه‌گاته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ و له‌ده‌رگا ئه‌یات.. ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ: کێیه‌ ئه‌وه‌؟ کابرا ئه‌ڵێ ئینشائه‌ڵا منم..[/size]