بابهت: بهفهرمی: لهکۆتایی دا فابریگاس گهرایهوه بهرشلۆنه
[size=16]ئەمشەو هەردوو یانەی ئەڕسیناڵ و بەرشلۆنە بە فەرمیی گەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر گواستنەوەی سیسك فابریگاس بۆ ڕیزەکانی بەرشلۆنە بە بۆندێکی کە بڕ و ماوەکەی ئاشکرا نەکراوە و سبەی دووشەممە یاریزانەکە دەگاتە بەرشلۆنە و پشکنینی پزیشکیی بۆ ئەنجام دەدرێت.
فابریگاس هەشت ساڵیی لە ئەڕسیناڵ بەسەربرد، لە سێپتەمبەری ٢٠٠٣ کاتێک تەمەنی تەنیا ١٦ ساڵ بوو هاتە ڕیزەکانی گەنەرزەوە و ٣٠٣ یاریی لەگەڵ کردوون و، توانیویەتی ٥٧ گۆڵ لە هەموو پاڵەوانیەتییەکاندا تۆمار بکات.
سیسك خاوەنی ڕیکۆردی کەمتەمەنترین یاریزانە کە بۆ تیمی یەکەمی ئەڕسیناڵ یاریی کردبێت (لە تەمەنی ١٦ ساڵیی و ١٧٧ ڕۆژییدا دژی ڕۆسێرهام یونایتد لە ٢٨/١٠/٢٠٠٣) و بەهەمان شێوە منداڵترین یاریزانە کە گۆڵی بۆ تیمی یەکەمی ئەڕسیناڵ تۆمار کردبێت ( لە تەمەنی ١٦ ساڵیی و ٢١٢ ڕۆژییدا دژی وۆڵڤەرهامپتۆن لە ٢/١٢/٢٠٠٣).
لە مانگی ١١ ـی ٢٠٠٨ فابریگاس بووە کاپتنی ئەڕسیناڵ. هەروەك پێگەیەکی لە پێکهاتەی سەرەکی هەڵبژاردەی ئیسپانیا وەدەستهێنا و تا ئێستا ٥٨ یاریی لەگەڵ کردوون.
ئەڕسین ڤینگەری ڕاهێنەری ئەڕسیناڵ بە وێبگەی فەرمیی یانەکەی گوت:” ئێمە بەڕوونی ئەوەمان ڕاگەیاند کە نامانەوێت سیسک بڕوات. هەرچۆنێك بێت، ئێمە لەخواستی سیسك بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵ و شارەکەی تێدەگەین و گرێبەستەکەی بەرشلۆنەمان پەسەند کرد. هەروەها سوپاسی دەکەین بۆ هەموو بەخشینەکانی و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە داهاتوودا.
یاریگا[/size]
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !![/center]