تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
بابه‌ته چالاكه‌كان بابه‌ته بێ وه‌ڵامه‌كان
گرنگ!
بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]
هه‌ڵبژاردنه‌كانی گه‌ڕان (په‌ڕه‌ی 37 له 57)
[size=16]بۆچی ئافرەتی دووگیان ڤیتامینی C پێویستە؟
ئافرەت لەكاتی دووگیانی‌دا پێویستی بە بڕی زیاتر دەبێت لە گەلێك مادەی خۆراكی لەو كاتەی كە جگە لە خۆی، كۆرپەش پێویستی بە مادەی خۆراكییەوە هەیە. كەمی لە هەر مادەیەكی خۆراكی دەبێتە ئەگەری گرفتی تەندروستی. بۆ نموونە زۆربەی ئافرەتان لەكاتی دووگیانی‌دا تووشی كەمخوێنی دەبن، رێژەی هیمۆگلۆبین لە خوێنیان دادەبەزێت لەبەر كەمی كانزای ئاسن. كانزای ئاسن لە بەروبوومی ئاژەڵی و رووەكیدا سەرچاوە دەگرێت، ڤیتامین C باشترین فاكتەرە كە یارمەتی هەڵمژینی كانزای ئاسن دەدات. ژەمێكی خۆراك كە 25 میللیگرام ڤیتامین C تێدابێت هەڵمژینی كانزای ئاسن بۆ دوو ئەوندە زیاتر دەكات. هەروەها كانزای كۆپەر Copper فاكتەرێكی گرنگی دێكەیە كە یارمەتی هەڵمژین و میتابۆلیزمی ئاسن دەدات. جگە لەمانە زۆر سەرچاوە ئاماژە بەوە دەكەن كە لەوانەیە ڤیتامین A بە شێوەیەك هاریكاری ئاسن لە لەشدا بكات. ڤیتامین C یان ترشی ئەسكۆربیك Ascorbic Acid جگە لەوەی كە یارمەتی هەڵمژینی كانزای ئاسن دەدات لە كۆئەندامی هەرسدا، مادەیەكی دژەئۆكسانی بەهێزە و بەرگری لەش بەهێز دەكات بەرانبەر بە هەوكردنەكان. مرۆڤی پێگەیشتوو رۆژانە نزیكەی 50-100 میللیگرام لەم ڤیتامینەی پێویستە، جگەرەكێشەكان پێویستییان بە بڕی زیاتری ئەم ڤیتامینەوە هەیە. ئەم سەرچاوە خۆراكییانەی كە بڕی باشیان لەم ڤیتامینە تێدایە بریتین لە: میوە مزرەكان وەكو لیمۆ و پرتەقال و لالەنگی، قەرنابیت، بیبەری سەوز، گەڵا سەوزەكان، تەماتە.كیوی.
[/size]
[size=16]خۆراك بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەكان
خۆراك بەردەوام گرنگە بۆ لەش، بەڵام لەگەڵ نەخۆشییە درێژخایەنەكاندا دەبێ حیسابێكی تایبەتی بۆ بكرێت. ئەمە زانراوە كە لەكاتی تووشبوون بە سەرما و هەڵامەت خەڵك شیرەی پرتەقال یان سوپی مریشك دەخۆن، بەڵام ئایا تا چەند خۆراك دەتوانێت كە سوودی بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەكان هەبێت؟ تووشبووان بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان بەردەوام لە لایەن دكتۆرەكانیانەوە سەبارەت بە بڕ و جۆری خۆراكی رۆژانەیان ئامۆژگاری دەكرێن. دەتوانرێت كە لە رێگای خۆراكەوە بەرگری لەش بەهێز بكرێت و نەخۆشییە درێژخایەنەكان پتر لەژێر كۆنترۆلدا بن. سەرەتا دەبێ نەخۆش پەیڕەوی پارێزی خۆراكی خۆی بكات كە دكتۆرەكەی بۆی داناوە. با ژەمەكانی خواردنت رێك و بالانس بێت. ئەگەر نەخۆشییەكەت رێگر بوو، دەتوانیت كە چەند ژەمێكی بچووك و خۆراكی سووكی وەكو میوە یان ماست بخۆیت. با خۆراكت بە باشی كوڵاو و بە باشی ئامادە كرابێت، با بەردەوام سەوزە و میوەی جۆراوجۆر لە فریزەرەكەتدا هەبێت و لەكاتی پێویستدا بیخۆیت. دەبێ پێویستییە خۆراكییەكانت بزانیت و پەیڕەویان بكەیت، بۆ نموونە لەكاتی هێڵنج و سكچووندا بڕی زیاتری شلە و ئاوت پێویستە و دەبێت زیاتر خۆراكی شل بخۆیت. دووركەوە لەو خۆراكانەی كە وزەی زۆریان تێدایە و دەبنە ئەگەری زیادبوونی كێشی لەشت. لەگەڵ هەموو ئەمانەدا، گرنگییەكی زۆر و تایبەت بە پاك و خاوێنی و سەلامەتی خۆراكت بدە بۆ رێگرتن لە تووشبوون بەو نەخۆشییانەی كە بە خۆراكەوە تووشت دەبن، لەو كاتەی كە لەگەڵ نەخۆشییە درێژخایەنەكاندا بەرگری لەش دادەبەزێت. [/size]
[size=16]دووركەوە لە خۆراكی خێرا
خۆراكی خێرا Fast Food واتە ئەو خۆراكانەی كە بە خێرایی ئامادە دەكرێن. چەوری توخمی سەرەكی ئامادەكردنی خۆراكی خێرا پێكدێنێت، لە رووی رێژەی ریشاڵی خۆراكی و ڤیتامین و كانزاكان لاوازن. خۆراكی خێرا بەم دواییە لە هەموو جیهان و لە ناوچەی ئێمەشدا بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، بۆ نموونە ئێستا لە نزیكەی نیوەی چێشتخانەكانی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكادا خۆراكی خێرا بەدی دەكرێت. خەڵك بۆیە خۆراكی خێرا دەخۆن چونكە هەرزانە و خێرا ئامادە دەكرێت، بەڵام لە رووی بەهای خۆراكییەوە هەرگیز باش نییە. ئەم خۆراكانە رێژەیەكی زۆری چەوری و خوێ و شەكر لەخۆدەگرن، ئەم خۆراكانە ئەگەری قەڵەوی و تووشبووون بە نەخۆشی شەكرە و نەخۆشییە درێژخایەنەكانیان زیاد دەكەن.
لەوانەیە كە یەك ژەمی خۆراكی خێرا بایی پتر لە پێویستی رۆژانە لە مادەكانی چەوری، كۆلیستیرۆل، خوێ، شەكر دابین بكات. جگە لەمانە ئەگەری ئالوودەبوون بە میكرۆب و مشەخۆر لە خۆراكی خێرا دەكرێت بەتایبەتی ئەگەر سەلاتە بە میكرۆب یان بە گەرای مشەخۆرەكان بە هۆی مێش یان تۆز و خۆڵەوە ئالوودە بووبێت . بە گشتی هەوڵ بدە كە دووركەویتەوە لە كڕینی خۆراكی خێرا و سۆدا.
دەتوانیت خۆراكێكی ماڵەوە لەگەڵ خۆت بەریت ئەگەر بزانیت كە لە كاتی ژەمێكی سەرەكیدا ناگەڕێیتەوە ماڵەوە تاكو ناچار نەبیت كە خۆراكی خێرا بخۆیت. [/size]
[size=16]ئاوسانی پرۆستات نه‌خۆشی ته‌مه‌نه
پرۆستات Prostate گلاندی زاوزێی پیاوه، به قه‌د دانه گوێزێكی بچووكه، كێشه‌كه‌ی ته‌نها 20 گرامه، ده‌وری ملی میزڵدان و بۆرِی میز ده‌گرێ، به‌شێكی ماسولكه‌ییه و به‌شێكی گلانده، چه‌ندین جۆگه‌ی هه‌یه ده‌چنه ناو بۆرِی میزه‌وه (ئه‌و به‌شه‌ی بۆرِی میز كه كه‌وتۆته ناو پرۆستاته‌وه). پرۆستات له سێ پارچه پێكهاتووه، یه‌كێك له ناوهرِاست و دووانیش له لای راست و چه‌پ . گلاندی پرۆستات شله‌یه‌كی تفت (ئه‌لكالی) ده‌رده‌دات كه به‌شێكی تۆواو پێكدێنێ و سپێرمه‌كان هه‌ڵده‌گرێ. پرۆستات كه‌وتۆته پێشه‌وه و بنه‌وه‌ی میزڵدانه‌وه. فرمانه سه‌ره‌كیه‌كانی پرۆستات بریتین له : دروستكردنی شله‌ی تۆواو ، په‌مپكردن یان پاڵنانی تۆواو به هێزێكی تایبه‌ت به مه‌به‌ستی پیتاندنی هێلكۆكه‌ی ئافره‌ت . پرۆستات فرمان ده‌كات وه‌كو گلاند و ریشاڵه‌ی ماسولكهشی تێدایه كه گرژ‌و خاوده‌بنه‌وه .ئاوسانی پرۆستات BPH باوترین نه‌خۆشییه كه دوچاری پرۆستات ده‌بێته‌وه و بریتییه له ئاوسانێكی پاكی ناشێرپه‌نجه‌یی كه له‌گه‌ڵ كرداری نۆرمالی به‌ته‌مه‌نداچووندا رووده‌دات. نزیكه‌ی 50%ی پیاوان له ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا و 90%ی پیاوان له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا دوچاری ئاوسانی پرۆستات ده‌بن . ته‌نگاوی زۆر بۆ میزكردن Urgency ،چه‌ندین جار پێویستی به له‌خه‌و هه‌ڵسان بۆ میزكردن Nocturia ، هه‌ندێك جار خوێن له‌گه‌ڵ میزدا به كه‌می به‌دی ده‌كرێت، لاوازبوونی لێشاوی میز، پێویستی به فشار بۆ میزكردن، هه‌ندێك جاریش میزگیران. ئاوسانی پرۆستات به ده‌رمان كۆنترۆل ده‌كرێت، بهلاَم كه ده‌بێته هۆی میزگیران ئه‌و كاته به نه‌شته‌رگه‌ری لاده‌برێت. [/size]
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم کاکه ئاسۆ ده‌ستی تۆش خۆش بێت
ده‌ست و خامە ت خۆش بێت خوازیارم هەردەم بە ختەوەر بیت هاووڕێ بەڕێزە کەم
[size=16]زۆر به‌خێر بێیت ئه‌زیزم یــاس خان بۆ سه‌ر كورسی دانپێدان
من سێ پرسیاری لێ ده‌که‌م
1-حه‌ز به‌خوێندنی چ جۆره کتێبێک ده‌که‌یت
2_ تاکو ئێستا هاورێت په‌یدا کردوه له‌و یانه‌یه
3- چ رهنگێکت پێ جوانه [/size]
حسێن خۆشناو نووسی:سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم ده‌ستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
ღ.رۆژان.ღ نووسی:ده ست خوش كاك ئاسو بو كه ياندنى ئه م هه واله
دلكرانم به بيستنى وه هــا هه واليك به داخه وه خودا سه بورى بنه ماله كه يان بدات
.....انـــا لله وانــا اليـه الـراجــحــون
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم ده‌ستی تۆش خۆش بێت
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم ده‌ستی تۆش خۆش بێت
حسێن خۆشناو نووسی:سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم ده‌ستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم ده‌ستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
سهردهێری بابه‌ته له‌گه‌ل ناوه‌رۆکی بابه‌ت ناگونجێ
وام زانی په‌یامی خۆناساندنه ،،،،
به‌هه‌ر حال زۆر جوانه وێنه‌که‌ت ده‌ست خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان
ده‌ست و خامە ت خۆش بێت خوازیارم هەردەم بە ختەوەر بیت هاووڕێ بەڕێزە کەم
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم ده‌ستی تۆش خۆش بێت
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم ده‌ستی تۆش خۆش بێت
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم ده‌ستی تۆش هه‌ر ده‌م خۆش بێت
[size=16]شـــەكرە هۆكــارێكـــی كــوێربـوونــە
شەكرە Diabetes نەخۆشییەكی درێژخایەنە، تووشبوو دەبێ تا لە ژیاندا ماوە پابەندی پارێز و دەرمان و زوو سەردانی دكتۆرەكەی بێت ئەگینا ئەگەری ئاڵۆزی تەندروستی زۆری پەیوەست بە كۆنترۆل نەكردنی نەخۆشی شەكرە دێنە پێشەوە كە مەترسی گەورە دەخەنە سەر ژیانی تووشبووان. ئەگەر نەخۆشی شەكرە بە باشی كۆنترۆل نەكرێت، لەوانەیە كە گرفتی گەورە بۆ چاوەكان پەیدابكات كە هەندێك جار دەبێتە هۆی كوێربوونێكی هەمیشەیی بێ ئەوەی كە هیچ نیشانەیەك لە چاوەكاندا دەركەوێت كە نەخۆش هەست بە مەترسییەكەی بكات بەر لە روودانی كوێرنوون. نەخۆشی شەكرە بە باوترین هۆكاری كوێربوون دادەنرێت لە پاش تەمەنی 35 ساڵیدا. ئەو گرفتانەی كە لەوانەیە لە ئەنجامی نەخۆشی شەكرەوە لە چاودا رووبدەن بریتین لە: تێكچوونی تۆڕەی چاو(ألشبكیە Retina) كە ئەو بەشە گرنگەی چاوە كە وێنەكانی دەكەونە سەر، دەزوولە خوێنەكان فراوان دەبن یان تووشی گیران دەبن، هەروەها لوولە خوێنهێنەرە بچووكەكانی تۆڕەی چاو دوچاری ئاوسان و لوولبوون و پێچخواردن دەبنەوە. زۆر جاریش خاڵی وردی خوێنبەربوون لەسەر تۆڕەی چاودا بەدی دەكرێت. لە كۆتاییدا، لەوانەیە كە تۆڕەی چاو لە شوێنی خۆیدا هەڵبكەنێت و جیابێتەوە كە دوا قۆناغە بەر لە روودانی كوێربوون كە لەوانەیە قابیلی گەڕانەوە نەبێت. هەروەها نەخۆشی شەكرە هۆكارێكی زەقە بۆ ئاوی سپی Cataract كە بریتییە لە ڵێڵبوونی هاوێنەی چاو. باشترین رێگا بۆ خۆپاراستن لەم ئاڵۆزییە و ئاڵۆزییەكانی تری پەیوەست بە نەخۆشی شەكرە بریتییە لە پابەندبوون بە پارێزی خۆراك، وەرگرتنی دەرمان بە شێوەیەكی رێك، سەردانی دكتۆر بە شێوەیەكی دەوری، رێگرتن لە زیادبوونی كێش و قەڵەوی، مەشقی بەدەنی و وەرزشكردن.
گولان[/size]
[size=16]ئازار لە قۆڵ و باسكدا
گەلێك هۆكار دەبنە ئەگەری ئازار لە قۆڵ یان باسكدا. هەر نەخۆشییەك یان ناڕێكییەك لە پێست، دەمارەكان، بۆڕیەكانی خوێن، ئێسك، هەروەها لە جومگە یان لە شانە نەرمەكانی قۆڵ و باسكدا لەوانەیە كە ئازار لەم شوێنەدا پەیدا بكات. هەندێك جار ئازاری قۆڵ مەترسی لە پشتەوەیە، چونكە لەگەڵ نەخۆشی دڵدا پەیدا دەبێت. گەلێكن ئەو حاڵەت و نەخۆشییانەی كە ئازار لە قۆڵ و باسكدا (بە جیا یان بە یەكەوە) پەیدا دەكەن وەكو: سینگە دڕە Angina (لەبەررەقبوونی خوێنبەرەكانی تاجی دڵ)، هەوكردنی ژێی ماسولكەكان، پێوەدانی مێروو، سووتان، هەوكردنی شانە نەرمەكان، گرژبوونەوەی ماسولكەكان(تشنج)، نەخۆشی بەگەكان(نقرس)، خزینی كڕكڕاگە(إنزلاق) لە نێوان بڕبڕەكانی ملدا، هەوكردنی دەماركانی دەورووبەر، رەقبوونی خوێنبەرەكانی قۆڵ و باسك، هەوكردنی جومگەكان، زەبر بۆ ماسولكەكان، هەوكردنی ئێسك، بوونی هەر گرێیەك لە ناوچەكەدا. ئازار لە قۆڵ‌و باسكدا چارەسەر دەكرێت بە دۆزینەوە و چارەسەركردنی هۆیەكان. تا ئەو كاتەی كە ئەنجامی پشكنینەكان دەردەكەوێت بە مەبەستی دوۆزینەوە و دەستنیشانكردنی هۆیەكان، دەكرێ كە دەرمانی دژەئازاری وەكو پاراسیتۆل، ئەسپرین، یان دەنكی پرۆفین بەكاربهێنرێت
گولان[/size]
[size=16]ساردكردنی خۆراك بۆ پاراستنی لە بەكتریا
ئایا باوڕدەكەیت كە ئەو خۆراكەی بۆنی خۆشە،شێوەی باش و تەواوە و چێژیشی باشە خۆراكێكی سەلامەتە لە لایەنی تەندروستییەوە؟ لەوانەیە و لەوانەش نییە! هەرگیز خۆراك تام مەكە بۆ ئەوەی كە بزانیت تا چەند ئەم خۆراكە بە بەكتریا ئالودە بووە یان نا. بەكتریای ناو خۆراك تەنها لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكادا ساڵانە 76 ملیۆن كەس دوچاری نەخۆشی دەكات كە نزیكەی 5000 قوربانی لێ دەكەوێتەوە. باشترین رێگا بۆ پاراستنی خۆراكی خاو یان خۆراكی پوختەكراو و لێنراو بریتییە لە ساردكردنی Chilling خۆراك لەناو بەفرگر(تەلاجە) یان لەناو فریزەردا. بەكتریا لە دەورووبەرێكی خۆراكیی شێ‌دار و لە پلەی گەمی نێوان 4.4-60 پلەی سەدی (40-140پلەی فەهرەنهایت) لە ماوەی تەنها دوو كاتژێردا بە رێژەیەكی یەكجار زۆر و ترسناك گەشە دەكات(ژمارەی زیاد دەكات). دانانی خۆراك لەناو بەفرگردا، گەشە یان زۆربوونی بەكتریا كز دەكات یان دوادەخات. تەنها بە كوڵاندنی خۆراك تا سەرووی 60 پلەی سەدی (140پلەی فەهرەنهایت) ئینجا بەكتریا لەناودەچێت. بەكتریا لە هەندێك خۆراكدا زیاتر و زووتر گەشە دەكات وەكو: گۆشت، پەڵەوڕ، خۆراكی دەریا، هێلكە، ئەلبان، دانەوێڵە، بەروبوومە پاقلەمەنییەكان. پلەی گەرمی ناو بەفرگر لە نێوان سفر-4.4 پلەی سەدیدا (32-40 فەهرنهایت) بهێڵەوە، بۆ ئەم مەبەستە گەرماپێو بەكاربێنە. بڕێكی زۆری خۆراك لەناو بەفرگردا هەڵمەگرە، با بۆشایی لە نێوان خۆراكەكاندا هەبێت تاكو هەموویان وەكو یەك سارد بن. هەر دوو هەفتە جارێك خۆراكی ناو بەفرگرەكەت بگۆڕە و پاكی بكەوە.
گولان
[/size]
ههههههههههههه دیاره له‌وانه ده‌چیت ها
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم ده‌ستی تۆش هه‌ر ده‌م خۆش بێت
[size=16]كورِێكی لوبنانی گه‌وره‌ترین قورئان ده‌نوسێته‌وه
گەنجێكی لوبنانی نزیكەی دوو ساڵە سەرقاڵی دروست كردنی قورئانێكە كە بە گەورەترین قورئان لە جیهاندا هەژمار دەكرێت.
(حەسەن زەیان) كە تەمەنی 33 ساڵە ئاشكرای كرد كە لە منداڵییەوە بەنیازی كارێكی وا گەورەیە كە قورئانێكی گەورە دروست بكات و ناوی بچێتە كتێبی گینیس بۆ ژمارە پێوانەیەكان.
ماوەی دوو ساڵە سەرقاڵی ئەم كارەم پاش ئەوەی لە ساڵی 2004 قورئانێكم گەورە دروست كرد بەڵام كردمە دیاری بۆ یەكێك لە میرەكان پاشان ئەم پرۆژەیەم دروست كرد كە قورئانێكە درێژییەكەی یەك مەتر و چوار سانتیمەترە و پانی 72 سانتیمەترە.
گولان[/size]
[size=16]هەولێر و پەكـین یەكسانن
دیاردەیەكی سەیر لەنێو گشت شەقامەكانی كوردستان هەیە، ئەویش جڵجاڵۆكە لەسەر ستوون و شوێنەكانی گەیاندنی كارەبا، نەوەك جاڵجاڵۆكەی راستەقینە، مەبەستمان بەهۆی زۆری ئەو وایرانەی كارەبا دەبێتە ئاڵۆزی و تۆڕێكی جاڵجاڵۆكە دروست دەكات. ئەوەی سەیر بێت، ئەو دیاردەیە هەر لەلای ئێمە نییە، بەڵكو لە وڵاتی چین هەمان دەردیان هەیە، لە كاتێكدا وڵاتی چین بە چەندەها ساڵ لە وڵاتی ئێمە پێشكەوتووترە لە بواری كارەبا و پێشەسازییەكانی ئەلیكتریك. ئەمە دیمەنێكی راستەقینەیە و لە پایتەختی چین وەرگیراوە. ئەوەی سەیر بێت نازانین ئەو وایرانە كارەبای چییە ! دەبێ لە وڵاتی چینیش مۆلیدە و كارەبای ئەهلی هەبێ !
گولان[/size]
[size=16]ئافرەتێك هەموو ژیـانی بۆتە مار
لە كاتێكدا پیاوان زیاتر مامەڵەی گیانداران دەكەن، ئەمەش بەهۆی بوونی ئەو ترسەی لە جەستەی ئافرەتان هەیە و رێژەی كەمترە لە جەستەی پیاوان. ئەمەش وەك مامەڵە كردنی پیاوان لە زانستەكانی گیاندارە ترسناكەكان وەك (مار)، بێگومان ئافرەتان زیاتر دەترسن لە مار لە بەرامبەر پیاوان.
كەچی ئەو ئافرەتە پێچەوانەی گشت ئافرەتێكە، هەموو ژیانی بۆتە مار، لەگەڵیاندا دەژیێت لە ماڵ و كاتی كاركردن و گشت جۆرە كاتەكان. ئەلیسا كۆدۆر، ئەو خانمەیە لە وڵاتی ئوستڕاڵیا ژیان بەسەر دەبات، هەردەم لە دوو یان سێ ماری لەسەر مڵ و لە ناو دەستیەتی، وەك خۆشەویستییەك بۆ ئەو گیاندارە و رۆژانەی ژیانی لەگەڵ مار بەسەر دەبات.
گولان
[/size]
[size=16]لاوازترین (3) كچ لە جیهان
چەند مەرجێك هەن بۆ ئەوانەی دەبن بە كەسانی نمایشكاری جلوبەرگ، ئەم مەرجانە بریتییە لە : دەبێ كەسایەتی نمایشكار، جەستەیەكی لاواز و باڵایەكی بەرزی هەبێ، لەگەڵ جوانی رەنگی پێست و رووخساریش گرنگە، كەچی وادیارە ئەو (3) كچە زۆر جیاوازترن لە كەسایەتییەكانی نمایشكار، ئەمەش بەهۆی لاوازی جەستەیان دەكرێت وەك مرۆڤە برسی و رووتەكان دابنرێن.
كێشی هەر یەك لەم كچانە ناگات بە (40) كیلۆگرام، ئەوەی سەیر بێ دەبێ چۆن ژیان بەسەر ببەن، تەنانەت خواردنێكی كەمیش دەخۆن ئەمەش چونكە جەستەیان ئەوەندە سوود لە خواردن نابینێت بۆیە ئەوەندە لاوازن ! [/size]
ده ست خۆش بێت سه ركه وتوبيت ئه‌زیزم
ده ست خۆش بێت سه ركه وتوبيت ئه‌زیزم خۆشتر بوو له ولاتی خۆیان بن
ده‌ست و خامە ت خۆش بێت کاکه دیلمان خوازیارم هەردەم بە ختەوەر بیت هاووڕێ بەڕێزە کەم
ده‌ست و خامە ت خۆش بێت کاکه دیلمان خوازیارم هەردەم بە ختەوەر بیت هاووڕێ بەڕێزە کەم
په‌یام دۆزرایه‌وه [ 1،513 بۆ 1،554 له 2،365 ]