بابه‌ت: کوردانی ئه‌ڵمانیا به‌شداری ئاهه‌نگی جه‌ژنی قوربان ده‌که‌ن
کوردانی ئه‌ڵمانیا شان به‌شانی هه‌موو موسڵمانان به‌بێ جیاوازی ڕه‌نگ و نه‌ته‌وه، به‌شداری ئاهه‌نگی جه‌ژنی قوربان ده‌که‌ن
ئه‌مڕۆ 27.11.09 یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز ، موسڵمانانی نیشته‌جێی ئه‌ڵمانیا له سهرجهمشارو شارۆچکه‌کاندا ئه‌م بۆنه‌یان به‌رز ڕاگرت ، وه کوردانی برواداریش وه‌ک هه‌موو موسڵمانانی تر له نه‌ته‌وه‌کانی دی به شه‌وقه‌وه به‌شدار بوون به‌و هیوایه‌ی ئه‌م بۆنه‌یه ببێته مایه‌ی پاک بوونه‌وه‌ی دڵه‌کان و یه‌ک گرتنه‌وه‌ی ڕیزه‌کان .
وه په‌یمان نوێ کردنه‌وه‌یه‌ک بێت بۆ زیاتر پابه‌ند بوون به په‌یامی خوای په‌روه‌ردگاره‌وه ، سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که به‌سه‌ری کردووینه‌ته‌وه به‌نیعمه‌تی ئیمان و له‌سه‌ر خوانی ئیمان کۆی کردوینه‌ته‌وه .
dangiislam