بەپەلە .... بریارێکی یانەی هەولێر



دواى بارگرژییه‌كانى شه‌وى رابردووى یارییه‌كه‌ى هه‌ولێرو دهۆك له‌ خولى بژارده‌ى عێراق یانه‌ى هه‌ولێر بریارێكى گرنگ ده‌رده‌كات .

رێبین ره‌مزى ،به‌رپرسى راگه‌یاندنى یانه‌ى هه‌ولێر به‌ ( رووداوى وه‌رزشى ) گوت ، یانه‌كه‌مان ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ بریارىیدا كه‌ دوو یارى یانه‌كه‌مان له‌ خولى بژارده‌ى عێراق به‌ بێ هانده‌ر به‌ڕێوه‌بچێت .

شه‌وى رابردوو هەرچەندە پێشبینی یارییەکی ئارام لە نێوان هەردوو یانە کوردستانییەکەی بەشدار لە خولی عێراق دەکرا، بەڵام پێچەوانە پێشبینیەکان لە میانی یارییەکە و دوای تەواو بوونیشی، پشێوییەکی زۆر لەنێوان هاندەرانی هەردوو یانە روویدا و لە ئەنجامدا ١٢ هاندەر و چوار پۆلیس بریندار بوون و کەلوپەلەکانی نێو یاریگای فرەنسۆ هەریری زیانی زۆریان پێگەیشت.و هاندەرانی دهۆک هەستان بە شکاندنی جامی vip و شکاندنی کورسی یاریگاو شکاندنی جامی ژووری ئیدارەی یانەی هەولێر

128

(16 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

شه‌ره‌فخان نووسی:

كاك فه‌قێ احمد
برام ئێ ئه‌من چ بكه‌م ،من خۆم بابته‌كه‌م به‌لاوه‌ گرینگ بوو وتم جێگیری بكه‌ن ، ئه‌وانیش جێگیریان كرد .
چه‌ن جاریتر بابه‌تم جێگیر كراوه‌ هیچ جارێك وام نه‌وتوه‌ ،بابه‌ته‌كه‌یترم ،وه‌ڵا ئاگام لێ نه‌بوو ،نازانم كێ جگیری كردوه‌ .
برام ،هه‌ر بابه‌تێك ئاماده‌ بكه‌یت و جێگیۆر بكرێ ئه‌وه‌ نابێت ،چونكه‌ ئه‌گه‌ر وابێ ده‌بێ بابه‌تی من له‌ به‌شی ئاینی ئێستا دوو لاپه‌ره‌ی گرتبوا ....
ئه‌زیزم به‌هیوام به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ت ،گرینگ سود گه‌یاندنه‌ به‌ موسڵمانان نه‌وه‌ك منافه‌سه‌ كردن له‌سه‌ر بابه‌ت جێگیر كردن .
له‌ یانه‌یه‌ك ئه‌ندامم ،به‌خوا كه‌س  كه‌س ناناسم ته‌نها هه‌ندێ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ر به‌ په‌یامی تایبه‌تی و له‌ یاهووش قسه‌م له‌گه‌ڵ كردوه‌ ،ئه‌ویش باسی یانه‌مان ئه‌كرد .
بابه‌تێكی منیان جێگیر كردوه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداریش بم .دیاره‌ بابه‌ته‌كانم یان بابه‌تی هه‌ر كه‌سێ كه‌ جێگر ئه‌كرێ بابه‌تێكی نمونه‌ی یه‌ بۆیه‌ جێگیر ئه‌كرێ .

نانا مام شه‌ رفخان ئه‌م هه‌ ربه‌ سوبعه‌ت وه‌ مگوت  بۆ كرته‌ جدی

129

(18 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

ئاخ وه‌لای خه‌ فت له‌م گۆڵ خورد
زۆریشم خه‌فت له‌ پۆلیسنه‌ خوه‌رد

130

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

پرسیاریك له خۆت بكه ئه‌ى خوشكه‌كه‌م: بوچى نابیته باڵا بوش ئةو بالا بؤشيةى خوداى سبحانةو تعالى فةرمانى بئ كردوى نةك ئةمةى ئةمرؤ ناوت لئ ناوة حيجاب ؟؟
ئایا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه:
١- هیچ كه‌س له‌ ده‌ورو به‌رت باڵا پۆش نین؟
٢- كه‌س نه‌به‌وه تا چاوى لێبكه‌ى؟
٣- حه‌زت له‌ مودیلى ئه‌و جلانه‌یه كه ئیستا هه‌ن؟
٤- هاوڕێى خراپت هه‌یه‌و چاو له وان ده‌كه‌یت؟
٥- به‌هوى ته‌ماشا كردنى دراماو فیلمى رومانسى كه سه‌رنجى توى راكیشاوه بو مودیاى جل و میكیاج و....؟
٦- یان ماڵه‌وه‌ت رێگه‌ت لێ ئه‌گرن؟
٧- یان پێت وایه كه ئیتر ئازادیت نامینى, یان هاوڕێكانت لێت دور ئه‌كه‌ونه‌وه, یان ئیتر كه‌س نایه‌ته داوات و هاوسه‌رگیرى ناكه‌یت؟
یان ئه‌ڵێت: له‌چكم لێ نایه‌ت؟
٨- یان قه‌ناعه‌تم لا دروست نه‌بوه, خوا هیدایه‌تى نه‌داوم....؟؟
یان ...........یان......چه‌ندین ئه‌گه‌رى تر......ئايا ناپرسى ئه‌و شته‌ چيه‌ كه‌ من ده‌يزانم به‌ڵام تۆ نايزانى ؟ بۆ تۆش وه‌ك من خاوه‌نى هه‌موو سيفه‌ته‌كانى به‌ مرۆڤ بوون نيت!؟ من ناڵێم تۆ نايزانى به‌ڵام ده‌ڵێم خۆت له‌ ئه‌ركى سه‌رشان دوور ده‌خه‌يته‌وه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ى بزانى بۆ ؟ بێ ئه‌وه‌ى بزانى له‌به‌ر چى؟ خۆ تۆ كه‌سێك نيت خه‌ڵك وابزانێ نه‌زانى؟ ئه‌ى نه‌زانى چى يه‌؟ كه‌ى له‌گه‌ڵ خۆت دوايت بۆ ئه‌وه‌ى بزانى زانايت يان نه‌زانى ؟ ئه‌گه‌ر تائێستا نه‌دواويت له‌گه‌ڵ خۆت له‌ كاتێكدا له‌ پله‌ به‌رزترين مه‌ڵبه‌ندو ناوه‌ندى ڕۆشنبيريدايت ئه‌ى به‌ته‌مايت كه‌ى بدوێيت؟ ئه‌و كه‌سه‌ى له‌ ده‌ره‌وه‌ى قۆناغه‌كانى خوێندندايه‌ ئه‌بێ چاوه‌ڕێى چى لێ بكه‌يت...!؟ بۆچى ئه‌زيزم ..!! خوشكى خاوه‌ن ميهره‌بانى بۆ نازانى ڕێزو شكۆت له‌ پۆشينى باڵا پۆشيدايه‌ بێجگه‌ له‌ فه‌رمانى خواى گه‌وره‌ . ئه‌ى نازانى بێ باڵاپۆشى تۆ كاڵاى هه‌ڕاج كراوى كوڕه‌ بازرگانه‌ گورگ ئاساكانى نه‌كڕاِوى و ته‌نزيلاتى نێو كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌گه‌ر به‌چاوى واقيعيانه‌ بڕوانيت.!؟
ئه‌ى بۆ نازانى وه‌ك شاعير ده‌ڵێ:
حيجاب تاجه‌ بۆ سه‌رى هه‌موو كه‌سێك ناشێ
ئاڵاى ده‌وڵه‌تى ڕه‌وشته‌ نه‌ک‌ پارچه‌ قوماشــێ
بڕيار لاى خۆته‌ تاجى ڕێزو شكۆ و عيزه‌ت وقورسى و پاكى وميهره‌بانى و هه‌موو ڕه‌وشتێكى باشه‌ له‌و تاجه‌دا كۆ بكه‌يته‌وه‌و بيخه‌يته‌ سه‌ر سه‌رت و كۆمه‌ڵگاو گورگه‌ برسيه‌كانيش ناچار بكه‌يت به‌ڕێزو خۆشه‌ويستى وچاكى پێناسه‌ت بۆ بكه‌ن.
ئه‌ى بۆچى نايكه‌ي له‌به‌ر چى؟ كێ له‌ تۆ باشتره‌ وا ده‌بێ ئه‌و تاجه‌ بكاته‌ سه‌ر سه‌رى... ! بۆچى خۆت به‌ شياو نازانى ؟!خوشكى ئازيزم به‌خوا گه‌ر ده‌زانيت چه‌نده‌ شياوى ئه‌وه‌ى ئه‌و ڕێزو و حورمه‌ته‌ت به‌نسيب بێت هه‌رگيز يه‌ك و دووى لێ ناكه‌يت ، وه‌ بڕيار ده‌ده‌يت يه‌كه‌م كه‌س بيت ئه‌و رێزه‌ چاوه‌ڕوان كراوه‌ت پێ بگات. ئه‌ى بۆچى خۆتى لێ دوور ده‌خه‌يته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هاوڕێكه‌ت سفوره‌و خۆى ڕووت ده‌كاته‌وه‌ ده‌بێت تۆش وا بيت؟! ئه‌ى بۆ له‌ خۆت ناپرسيت هاوڕێكه‌م هه‌ڵه‌يه‌ بۆچى منيش ئه‌و هه‌ڵه‌يه‌ بكه‌م كه‌ ئه‌و ده‌يكات !؟ ئه‌ى بۆچى كوێرانه‌ خۆت ده‌كه‌يت به ‌قوربانى هه‌ڵه‌كانى هاوڕێكه‌ت؟ چ هاوڕێيه‌ك!؟ ئه‌و هاوڕێيه‌ى كه‌ ده‌يه‌وێت به‌ چاوى ئه‌و سه‌يرى دونيا بكه‌يت؟ بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك كوێر سه‌يرى تۆ بكات!؟ كام هاوڕێ؟ ئه‌و هاوڕێيه‌ی‌ كه‌ ده‌يه‌وێ به‌ گوێچكه‌ى ببيستى!؟بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك كه‌ڕو بێ گوێى ئه‌صڵيت سه‌يرت بكات !؟كام هاوڕێ؟! ئه‌و هاوڕێيه‌ى كه‌ ده‌يه‌وێـت به‌ ده‌م و زوبانى ئه‌وگفتوگۆ بكه‌يت!؟بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك لاڵ سه‌يرت بكات!؟
ئه‌ى ئه‌زانى بۆچى ده‌يه‌وێ وه‌ك كوێر سه‌يرت بكات!؟ له‌به‌رئه‌وه‌ى تۆ دنياى خۆت نابينى و ناته‌وێ دنيا به‌چاوى خۆت ببينى كه‌ عه‌ قڵ و دڵ و فيكرت ڕێگه‌ى پێ داويت. به‌ڵام تۆ خۆتى لێ كوێر ده‌كه‌يت ، كه‌واته‌ چاوت بكه‌ره‌وه‌و شفايى چاو ساغى بۆ خۆت بگێڕه‌وه‌ بزانه‌و ببينه‌ ئه‌و خوشكه ‌باڵا پۆشانه‌ت چۆنن و چه‌ند جوانن و چه‌ند به‌ڕێزن له ‌لاى خه‌ڵكى و ڕه‌گه‌زى به‌رامبه‌ر زياتر ، ده‌ له‌مه‌و دوا به‌چاوى خۆت تێر سه‌يرى ئه‌و شتانه‌ بكه‌ كه‌ له‌ خۆتت ده‌شارده‌وه‌ ، سه‌يرى باكگراوندى جوانيه‌كانت بكه‌ كه‌ به‌ هۆى هاوڕێكه‌ته‌وه‌ نه‌ت ده‌بينى ، ئه‌گه‌ر خاوه‌نى بيستنى خۆتى بۆچى گوێت له‌ بيستنى وته‌كانى هاوڕێ باڵا پۆشه‌كه‌ت ناگرى؟ بۆچى نازانى ئه‌ويش وه‌ك تۆ خاوه‌نى هه‌موو حه‌زو ئاره‌زوويه‌كى مرۆڤانه‌يه‌؟! ئه‌ى نازانى ئه‌و دنيا جوانه‌ى تۆ به‌ خه‌ياڵ دروستت كردووه‌ وا ده‌زانى سفورى و بێ سه‌رپۆشى ده‌تگه‌یه‌نێ پێى !؟ هه‌مان دونيا لاى هاوڕێ باڵا پۆشه‌كه‌شت هه‌يه‌ به‌ڵام ئه‌م هاوڕێيه‌ت ڕازى نيه‌ جه‌سته‌ى پڕ شه‌رمى ده‌ربخات تا كڕيارى هه‌بێ ؟ بۆچى ڕۆژێك له‌ خۆت نه‌پرسى هاورێ سفوره‌كه‌م هيچى فێر نه‌كردم ؟ بابزانم ئه‌و هاوڕێ باڵا پۆشه‌ ده‌توانێت هيچم فێربكات ؟! بۆچى له‌ هاوڕێ باڵا پۆشه‌كه‌ت ناپرسى بۆچى باڵاى ده‌پۆشێ؟؟ چ سزاو پاداشتێك هه‌ يه‌ له‌و باڵاپۆشيه‌دا؟كه‌ى له‌وه‌ دڵنيا ده‌بيت كه ‌بۆ هه‌موو كارێك پاداشت هه‌يه‌ جا ئه‌گه‌ر كارى باشه ‌بێت و پاداشتى باش و ئه‌گه‌ر كارى خراپه‌ بێت پاداشتى خراپه‌ چاوه‌ڕێى ده‌كات .
خوشكى شيرينم زوبانى خۆت لاڵ كردووه‌ له‌ڕوى هاوڕێ باڵاپۆشه‌كه‌تدا وه‌ به‌گاڵته‌جاڕ يه‌وه‌ ده‌ڵێيت واز له‌ فڵانه‌ باڵاپۆش بهێنه ‌باس هه‌ر باسى باڵاپۆش و نوێژ و قه‌بر و ئاگره‌ و هيچ شتێكى خۆشى له‌زار نابيستى؟!ئه‌ى بۆ نازانى ئه‌وه ‌ته‌نها ڕاى خۆته‌و خه‌ياڵ و واقيع دوو شتى زۆرجياوازن له‌ يه‌ك ؟!له‌ژيانتا زۆرت قسه‌ بيستو ه‌ به‌ڵام كه‌ميان باش بووه‌ وه‌ زۆريشت ووتوه ‌به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ى بزانى كاميان باش بوه‌ ؟! تۆى خاوه‌ن ئاستى ڕۆشنبيرى به‌رز تۆى هه‌ڵقوڵاوى ناو زانست مه‌عريفه‌ت تۆى ڕۆشنايى بۆ ڕووناك كردنه‌وه‌ى ده‌يجورى شه‌وانى تار ، چۆن ده‌بێت هه‌ڵسه‌نگاندنى له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت و مه‌بده‌ئو ئه‌خه‌لاقياتى تاكه‌تاكه‌ى هاوڕِێكانى نه‌بێت چۆن ده‌بێت ڕۆژێك له‌ هاوڕێ دينداره‌كه‌ى نزيك نه‌بێته‌وه‌ ؟! خۆ تۆ دڵنياى هه‌روه‌ك تۆ خاوه‌نى ئاستى زانيارى زۆره‌ ئه‌گه‌ر له‌ تۆ زياتر نه‌بێت كه‌متر نيه‌ ، به‌ڵام ئه‌و باڵاپۆشه‌ تۆ جۆرێكى ترى ، بۆچى له‌ خۆت ناپرسى ئه‌و كاره‌ى تۆ ده‌يكه‌ى ڵه‌گه‌ڵ هاوڕێ باڵاپۆشه‌كه‌ت كاميان به‌ره‌و پێش چوون و مۆدێرنه‌ ئه‌ى بيرت چوو مرۆڤ له‌ چاخه ‌كۆنه‌كان له‌ سه‌ره‌تاى ژيانى مرۆڤ دا ڕووت بوو هيچى له‌به‌ردانه‌بوو؟! دوايى به‌ پێشكه‌وتنه‌وه‌ خۆى داپۆشى ؟! كه‌واته‌ له‌ ڕووتيه‌وه‌ بۆ پۆشته‌يى پێش كه‌ووتويى بووه‌ له‌ژيانى مرۆڤايه‌تى دا !! نه‌ك له‌ پۆشته‌ ييه‌وه‌ بۆ ڕووتى!! كه‌ ئه‌مه‌ نه‌ عه‌قڵى مرۆڤى عاقڵ نه‌ ويژدانى كه‌سى به‌ ويژدان پێى هه‌زم ده‌كرێت؟! كه‌واته‌ له‌ خۆت بپرسه‌ بۆچى به‌ قسه‌ى كه‌سى ناحه‌ز به‌ دينت به‌ پڕوپاگه‌نده‌ى دواكه‌وتوييه‌وه‌ ده‌ته‌وێت له‌ كه‌سه‌ دواكوتووه‌كان بيت چ له‌م دونيا چ له‌و دنيا؟! تۆى موسڵمان چى ده‌زانى ده‌رباره‌ى دينه‌كه‌ت؟! ئه‌گه‌ر كۆمه‌نيستێك پێت بڵێ من موسوڵمان ده‌بم تۆ ده‌تواني چى له‌ ئيسلامم فێربكه‌يت؟! ئه‌گه‌ر هيچ نه‌زانى؟! ئه‌ى تۆ خۆت به‌ چى ده‌زانى به‌ نه‌زان ؟! من دڵنيام تۆى به‌ ڕێز زۆر حه‌ زت له‌ ئاشنابوونه‌ به‌ دينى ئيسلام به‌ڵام حه‌زو ئاره‌زو و مۆدێلات ناهێڵن؟! ده‌زانم كه‌ نازانيت كاميان هه‌ڵبژێرى مۆدێلات و دوور له‌ ديندارى ياخود سه‌ربه‌رزى ؟! خۆزگه‌ ده‌تزانى به‌ پۆشينى باڵاكه‌ت و كردنى نوێژه‌كانت و هه‌وڵدان بۆ فێربوونى دينى پيرۆزى ئيسلام كه‌ دينى زانست و مه‌ عريفه‌ و پێشكه‌وتويه‌ چه‌نده‌ به‌ڕێز ده‌بيت له‌لاى خودا ودروستكراوه‌كانى خودا ، خوشكه‌ باشه‌كه‌م ئه‌بێت بزانى كه‌ باڵاپۆشي فه‌رمانى خوداى گه‌وره‌يه‌ نه‌ك قسه‌ى خه‌ڵكانێك كه‌ تۆ له‌وانه‌يه‌ خۆشت نه‌وێن؟! خۆ دروستكردنى من و تۆ و مرۆڤه‌كان و جنيه‌كانيش بۆ په‌ رستنه‌ باڵاپۆشيش په‌رستنى خودايه‌ له‌لايه‌ن تۆوه‌ ده‌ى خۆزگه‌م به‌ خۆت . كه‌ به‌ هۆى باڵاپۆشيته‌وه‌ راتگه‌ياندووه‌ كه‌ به‌ نده‌يه‌كى ملكه‌چى فه‌رمانى خودايت .خودا ده‌فه‌رموێت:
(بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ(
)يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ يُعْرَفْنَ فَلا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا) (الاحزاب 59(
واته: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ و سلم) به‌ هاوسه‌رانت و کچه‌کانت و ئافره‌تانی ئیماندار بڵێ: که‌ به‌ پۆشاکی باڵا پۆش خۆیان داپۆشن ئه‌وه‌ له‌بارترین شته‌ که‌ پێی بناسرێن، تا ئازار نه‌درێن و (توشی گیروگرفت نه‌بن)، هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خوا لێخۆشبوو میهره‌بانه (له‌ که‌م و کووڕی ڕابوردووتان خۆش ده‌بێت.(
وه‌ خودا له‌ سوره‌تى (النور)دا له‌ ئايه‌تى (31)دا ده‌فه‌رموێ:
(بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ)
(وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلاَّ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلاَّ لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آَبَائِهِنَّ أَوْ آَبَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ أَوِ التَّابِعِينَ غَيْرِ أُولِي الإِرْبَةِ مِنَ الرِّجَالِ أَوِ الطِّفْلِ الَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَى عَوْرَاتِ النِّسَاءِ وَلا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِنْ زِينَتِهِنَّ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ)
ئايا ئه‌م وشانه‌ گيانى به‌رنگارى و به‌رپرسيارێتيت تێدا سه‌وز ناكات !؟ ڕوحى فه‌خرو شانازى كردن به‌بيرو باوه‌ڕه‌كه‌ته‌وه‌ تيادا ناگه‌شێته‌وه‌ ؟ ئايا ڕێگه‌ به‌ غيره‌تى خۆت ده‌ده‌يت ئه‌و سه‌ربازه‌ ترسنۆكه‌ تۆ بيت ، ده‌هێڵيت تۆ ده‌رگاى شكستى ئه‌و جه‌نگه‌ بيت ؟ بزانه‌ من بڕواو متمانه‌ى مه‌زنم پێته‌ ، له‌به‌رئه‌وه‌ داوات لێ ده‌كه‌م ئازابه‌ . هيمه‌ت وعه‌زيمه‌تت به‌رز بێت به‌ ڕوونى و به‌ده‌نگى به‌رزه‌وه‌ هاوار بكه ‌، شه‌رم مه‌كه‌ ، بڵێ حيجابى من عيباده‌ته ‌، به‌ هۆيه‌وه‌ له‌ په‌روه‌ردگارم نزيك ده‌بمه‌وه‌ ئه‌و عيباده‌ته‌ى من مه‌رجى نى يه‌ مادام بۆ خوايه‌ هه‌ر هه‌مووى ده‌خه‌مه‌ سه‌رچاووم.
له‌ كۆتايدا سفورى هيچ نيه ‌جگه‌ له‌ هه‌ستكردن به‌ كه‌م وكوڕى و لاسايكردنه‌وه‌و له‌ده‌ستدانى كه‌سايه‌تى و له‌كارخستنى عه‌قڵ .
چه‌ند گوناحه‌ ئه‌و كچه‌ى دڵى به‌وه‌ خۆشه‌ سه‌رنجى ئاماده‌بوانى بۆ خۆى ڕاكێشاوه‌ و وا ده‌زانێت ئه‌و ڕوانينه‌ مووعجه‌ب بوون و ڕێز لێنانه‌ ، نازانێت ئه‌و سه‌رنجدانه‌ سه‌رنجدانى به‌سوك سه‌يركردن و بێ به‌هايه‌ ؟ خوشكه‌ ئازيزه‌كه‌م كێ پێ ى وتيت ناتوانيت بگه‌يته‌ لوتكه‌ى سه‌ركه‌وتن و سه‌رزه‌مينى شارستانيه‌ت و گه‌يشتن به‌ سه‌عاده‌ت تا ئه‌و كاته‌ى خيانه‌ت له‌ حيجاب نه‌كه‌يت و فه‌رمانى ئاسمان پشت گوێ نه‌خه‌يت ؟!؟! خوشكى شيرينم هه‌ركه‌س خوا بپه‌رستێ ئه‌وا خودايش له‌ هه‌موو جێيه‌ك له‌گه‌ڵيدايه‌و ده‌يبينێت و ئاگاى لێيه‌تى ئه‌وه‌شى ووڵات بپه‌رستێ و عاده‌ت په‌رستى ده‌كات ئه‌وه‌ ژيانى دوو دڵى و سه‌رگه‌ردانى هه‌ڵبژاردووه‌ .
ئيتر ده‌ڵێم من بڕواو متمانه‌م پێته‌ كه‌ له‌مه‌و دوا باڵاپۆشى و نوێژو كارى باش و شاره‌زايى په‌يداكردن له‌ دينى ئيسلامدا بكه‌يته‌ كارى ڕۆژانه‌ت هه‌تا له‌ ڕاستى و دروستى دينى خوداو بوونى خۆت تێ بگه‌يت....

131

(16 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

فه‌ رموو له‌ سه‌ ر چی بێت
چاوه‌رێ وه‌لاممم

نازانم

133

(18 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ره‌زوان نووسی:

(توحید  الربوبية  =بەیەك دانانی پەروەردگار)  (توحید  الألوهية =بەیەك دانانی پەرستراو) (اسماء سفات = ناو و سیفاته‌كانی )

استمبات له‌ م ئایتاته‌ وه‌رده‌گیرت
[1] سورة الفاتحة الآية 5.
[2] سورة البقرة الآية 21.
[3] سورة البقرة الآية 163.
[4] سورة آل عمران الآية 18.
[5] سورة الذاريات الآيات 56 – 58.
[6] سورة الأعراف الآية 54.
[7] سورة يونس الآية 31.
[8] سورة الشورى الآية 11.
[9] سورة الإخلاص كاملة.
[10] سورة آل عمران الآية 31.
[11] سورة النور الآية 54.
[12] فتح المجيد شرح كتاب التوحيد باب فضل التوحيد وما يكفر من الذنوب، ص 33، طبع ونشر الرئاسة العامة لإدارات البحوث العلمية والإفتاء والدعوة والإرشاد ط – 1403هـ.
برۆ تفسیری ئه‌ م ئایته‌ بیخوینه‌وه

134

(34 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

زۆر پێ عه‌یبه‌ وه‌لامی ئه‌ و قسه‌ به‌ قوتنه‌ بده‌ مه‌وه‌

ده‌ر جه‌ به‌ كه‌ به‌ س ئێكسپلۆر ئیش ناكه‌ت

ئه‌ ی تۆش

137

(16 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

نا به‌ س ده‌ بێت ئه‌ی تۆ جێگر كرێ

http://smn21.com/up/uploads/jpg/456392ab7c.jpgه‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان خستنه‌كاری ڕێبه‌ری ئه‌لیكترۆنی گه‌شتیاری هه‌رێمی راگه‌یاند كه‌بۆ هه‌ردوو سیستمه‌كانی كاركردنی مۆبایلی (Android, IOS)ده‌بێت. ئه‌و رێبه‌ره‌ به‌بێ ئینته‌رنێت كار ده‌كات و له‌دوای دابه‌زاندنی به‌رنامه‌كه‌ له‌رێی (Google Play) یان (App Store)ه‌وه‌ ده‌توانیت به‌ئاسانی به‌كاری بهێنیت، ئه‌و رێبه‌ره‌ ڕێگات بۆ داده‌نێت تا به‌باشترین شێوه‌ بتوانی گه‌شته‌كانت هه‌ڵبژێریت، رێبه‌ره‌كه‌ باشترین شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانت بۆ دیاری ده‌كات له‌گه‌ڵ شوێنی مانه‌وه‌و حه‌وانه‌وه‌و گه‌ڕان (ماركێت، رێستۆرانت، هوتێل، بازاڕگه‌كان،كافێ). رێبه‌ره‌كه‌ هاوكاری گه‌شتیاران ده‌دات به‌ئاسانی ئه‌و شوێنه‌ دیاری بكات كه‌ده‌یه‌وێ گه‌شتی بۆ بكات.

ئه‌و رێبه‌ره‌ به‌زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزییه‌ و  به‌ئاسانی كارده‌كات و به‌بێ به‌رامبه‌ریش نوێده‌بێته‌وه‌، هاوكات چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی تریشی هه‌یه‌ له‌وانه‌ دانانی گه‌شت بۆ گه‌شتیاران، ئاسانی گه‌ڕان به‌دوای شوێنه‌ گه‌شت و گوزارییه‌كان، كۆمێنت و هه‌ڵسه‌نگاندنی گه‌شتیار ده‌رباره‌ی شوێنه‌كان، نرخی دراوت پێ راده‌گه‌یه‌نێ، هاوكات له‌رێی رێبه‌ره‌كه‌وه‌ ده‌توانیت به‌شداری تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكه‌یت و به‌و جۆره‌ ده‌توانێ ئه‌مانه‌ زیادبكات (وێنه‌ی شوێنه‌كان، هه‌ڵسه‌نگاندنی شوێنه‌كان، نوسینی كۆمێنت و بۆچوونه‌كان، زانیاری له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كان، په‌یوه‌ندی كردن به‌ فه‌یسبووك، ناردنی ئیمه‌یل).

بۆ دابه‌زاندنی له‌رێی (Google Play)

https://play.google.com/store/apps/deta … 5ndWlkZSJd
سه‌ر چاوه‌ cnn

عَمَّ يَتَسَاءَلُونَ ١
به‌ڵگه‌ گه‌لێ بۆ زیندووبوونه‌وه‌ی پاش مردن: بسم الله الرحمن الرحيم* عم يتساءلون ئه‌و خه‌ڵكه‌ ده‌رباره‌ی چی له‌یه‌كتر ده‌پرسن؟
عَنِ النَّبَإِ الْعَظِيمِ ٢
عن النبأ العظيم ده‌رباره‌ی هه‌واڵه‌ زۆر گه‌وره‌و گرنگه‌كه‌ ئه‌پرسن؟ كه‌ ئه‌وان هه‌میشه‌ نكوڵیی و، ململانێی ئه‌كه‌ن، هه‌رگیز پێیان وانیه‌ كه‌ئه‌و رووداوه‌ رووده‌دا و ده‌بێ ! بۆیه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌گاڵته‌وه‌ له‌ناو یه‌كتردا باسی ئه‌كه‌ن!
الَّذِي هُمْ فِيهِ مُخْتَلِفُونَ ٣
الذى هم فيه مختلفون ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌سه‌ری مشت و مڕیانه‌ هه‌ندێ ئینكاری ده‌كا، هه‌ندێكیشی گومانی تیاهه‌یه‌!
كَلَّا سَيَعْلَمُونَ ٤
كلا سيعلمون نه‌خێر، باكۆتایی بێنن به‌و مشت و مڕه‌یان، چونكه‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا چاك ئه‌زانن كه‌ چۆن ئه‌بێ، به‌تایبه‌ت كاتێ به‌چاوی سه‌ر بینیان
ثُمَّ كَلَّا سَيَعْلَمُونَ ٥
ثم كلا سيعلمون هه‌مسان بۆ جارێكی تر پرسی پێناوێ، له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌زانن، چ سزاو به‌ڵایه‌كیان دووچار ئه‌بێ. ئینجا بۆ چه‌سپاندنی هاتنی ئه‌و رۆژه‌یه‌ نۆ به‌ڵگه‌ دێنێته‌وه‌ بۆیان، تا باش بزانن كه‌ خوایه‌ك ئه‌وه‌نده‌ ده‌سه‌ڵاتدار بێ و ئه‌و هه‌موو شتانه‌ بكات، هه‌ر ئه‌و خواش زۆر به‌ئاسانتر، هه‌میسان زیندوویان ئه‌كاته‌وه‌، به‌ڵگه‌كان:
أَلَمْ نَجْعَلِ الْأَرْضَ مِهَادًا ٦
١) ألم نجعل الأرض مهادا ئه‌رێ ئێمه‌ ئه‌م زه‌ویه‌مان نه‌كردۆته‌ لانك و بێشكه‌و جێی ئارامگرتن بۆتان، تا به‌ئاسووده‌یی بێن و بڕۆن و ژیانی تێدا به‌رنه‌سه‌ر؟.
وَالْجِبَالَ أَوْتَادًا ٧
٢) والجبال أوتادا ئه‌ی چیاو كێوه‌كانیشمان وه‌ك مێخ بۆدانه‌كوتیون و زه‌ویمان پێ نه‌به‌ستۆته‌وه‌، تا هه‌ڵتان نه‌دێرێ و نه‌تانفه‌وتێنێ؟
وَخَلَقْنَاكُمْ أَزْوَاجًا ٨
٣) وخلقناكم أزواجا ئایا به‌جووت (نێرو مێ) دروستمان نه‌كردوون؟ بۆ ئه‌وه‌ی درێژه‌ به‌ ژیان بدرێ به‌سه‌رپشتی ئه‌م ئه‌ستێره‌ی زه‌وییه‌وه‌، وه‌ك ئه‌فه‌رموێ: (ومن آياته ان خلق لكم من أنفسكم أزواجاً لتسكنوا إليها وجعل بينكم مودة ورحمة )٣٠/٢١.
وَجَعَلْنَا نَوْمَكُمْ سُبَاتًا ٩
٤) وجعلنا نومكم سباتا وه‌ خه‌وو نووستنمان بۆ نه‌كردوون به‌ هۆی سه‌ره‌وتن و حه‌سانه‌وه‌تان، له‌ماندوویی و ئێش و ئازاری ژیانتان؟.
وَجَعَلْنَا اللَّيْلَ لِبَاسًا ١٠
٥) وجعلنا اليل لباسا ئایا شه‌وگارمان نه‌كردووه‌ به‌كاڵاو پۆشاك بۆتان؟ هه‌روه‌كو كاڵا مه‌ردوم دائه‌پۆشێ و، له‌سه‌رماو گه‌رما ده‌یپارێزێت، هه‌ر ئاوایش شه‌وگار مرۆڤ ئه‌شارێته‌وه‌ و ده‌یپارێزێ له‌په‌لاماری دوژمن؛ بۆیه‌ ئه‌فه‌رموێ: (والليل إذا يغشاها ..)٩١/٤.
وَجَعَلْنَا النَّهَارَ مَعَاشًا ١١
٦) وجعلنا النهار معاشا ئایا رۆژیشمان بۆ نه‌كردونه‌ته‌ هۆی به‌ده‌سهێنانی بژێوی ئاسووده‌یی و خۆشگوزه‌رانی؟
وَبَنَيْنَا فَوْقَكُمْ سَبْعًا شِدَادًا ١٢
٧) وبنينا فوقكم سبعا شدادا ئایا حه‌وت چین (ئاسمانی) به‌هێزو بته‌وو قایممان به‌ڕاسه‌رتانه‌وه‌ دروست نه‌كردووه‌؟ كه‌ مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌و خوا گه‌وره‌یه‌ خۆی بزانێ ئه‌و حه‌وت ئاسمانه‌ چی بن؟ حه‌وت كه‌شكه‌شانه‌ -كه‌كۆمه‌ڵه‌ ئه‌ستێره‌یه‌كن- هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یان سه‌د ملیۆن ئه‌ستێره‌یه‌، یان ئه‌وانه‌ نیه‌و، چه‌ندیین ئه‌ستێره‌ی ترن..؟ وه‌ڵامی ئه‌مانه‌ -ئه‌مڕۆ- هه‌مووی ئه‌ده‌ینه‌ ده‌ستی خوای كار ره‌وان و كارزان.
وَجَعَلْنَا سِرَاجًا وَهَّاجًا ١٣
٨) وجعلنا سراجا وهاجا ئایا چرایه‌كی دره‌خشانمان -وه‌ك خۆر- بۆ فه‌راهه‌م نه‌هێناون، كه‌ زه‌ویتان رووناك بكاته‌وه‌ و رێگه‌ی خۆتانی پێ ده‌ربكه‌ن و، تیشكه‌كه‌یشی میوه‌و گه‌نم و دانه‌وێڵه‌كانتان پێ بگه‌یه‌نێت؟
وَأَنْزَلْنَا مِنَ الْمُعْصِرَاتِ مَاءً ثَجَّاجًا ١٤
٩) وأنزلنا من المعصرات ماء ثجاجا ئه‌ی ئایا له‌هه‌وره‌ گوشراوه‌كاندا بارانی به‌لێزمه‌مان نه‌باراندووه‌؟ وه‌ك ده‌فه‌رمووێ: ( والله الذى أرسل الرياح فتثير سحاباً فسقناه إلى بلد ميت ..)٣٥/٩.
لِنُخْرِجَ بِهِ حَبًّا وَنَبَاتًا ١٥
لنخرج به حبا ونباتا تاده‌ربێنین به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه‌ جۆره‌ها دانه‌وێڵه‌و گژو گیاو رووه‌ك
وَجَنَّاتٍ أَلْفَافًا ١٦
وجنات ألفافا چه‌ندین باخ و باخاتی چڕو پڕو تێك ئاڵاو كه‌ به‌هۆی ئاوه‌وه‌ دێنه‌ به‌رو گه‌ڵاو لق و پۆپ ده‌ر ئه‌كه‌ن به‌دی بێنین، ئایا خوایه‌ك ئه‌وه‌نده‌ مهیره‌بان بێت له‌گه‌ڵ ئاده‌مییدا شایسته‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ بڕوای پێ بێنن؟ ئه‌ی ئایا له‌ئایینده‌دا توانای نییه‌ مرۆڤ زیندوو بكاته‌وه‌ بۆ پاداشت و تۆڵه‌؟ وه‌ك ئه‌فه‌رمووێ: (وفى الأرض قطع متجاورات وجنات من أعناب وزرع ونخيل صنوان وغير صنوان يسقى بماء واحد ..)١٣/٤.
إِنَّ يَوْمَ الْفَصْلِ كَانَ مِيقَاتًا ١٧
رۆژی هه‌ڵاواردن به‌رێوه‌یه‌: ئیتر باسی ئه‌و هه‌واڵه‌ سامناكه‌ ده‌كات كه‌ ده‌فه‌رموێ: إن يوم الفصل كان ميقاتا به‌ڕاستی رۆژی جیاكردنه‌وه‌و موحاكه‌مه‌ی نێوان مه‌ردوم كاتێكی دیاریی كراوه‌ لای خوا، هه‌رگیز پاش و پێش ناكات، وه‌ك ئه‌فه‌رمووێ: (وما نؤخره إلا لأجل معدود ) ١١/١٠٤
يَوْمَ يُنْفَخُ فِي الصُّورِ فَتَأْتُونَ أَفْوَاجًا ١٨
يوم ينفخ في الصور ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌ فوو ده‌كرێ به‌ شه‌یپووردا فتأتون أفواجا ئه‌وجا ئێوه‌ پۆل پۆل و ده‌سته‌ ده‌سته‌ به‌ره‌و مه‌یدانی لێپرسینه‌وه‌ دێن، واته‌: له‌گۆڕه‌كان هه‌ڵده‌ستن بۆ حیساب و لێكۆڵینه‌وه‌، جا ئه‌و شه‌یپووره‌.. چۆنه‌و چۆن ده‌بێ، ئێمه‌ هیچی لێ نازانین، خوای گه‌وره‌یش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی فه‌رمووه‌، خۆ ئه‌گه‌ر پێویست بوایه‌، ئه‌وا شی ده‌كرده‌وه‌، وه‌ك له‌ئایه‌تێكی تردا ئه‌فه‌رموێ: (يوم ندعوا كل أناس بإمامهم ..)١٧/٧١. (ئه‌بو هوره‌یره‌) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووی: ئه‌ندازه‌ی ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو نه‌فخه‌كه‌ چله‌، وتیان چل ڕۆژه‌؟ فه‌رمووی: نایڵێم. وتیان: چل مانگ؟ فه‌رمووی: نایڵێم. وتیان: چل ساڵ؟ فه‌رمووی: نایڵێم. جا فه‌رمووی: له‌پاشان خوا ئاوێ له‌ئاسمانه‌وه‌ ده‌نێرێ، هه‌روه‌كو گژوگیا و رووه‌ك سه‌وز ئه‌بێته‌وه‌، هه‌ر ئاوایش مرۆڤه‌كان هه‌موو زیندوو ئه‌بنه‌وه‌، وه‌ ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی ئاده‌میی ده‌ڕزێن و یه‌ك ئێسكی نه‌بێ كه‌ پێی ده‌ڵێن: (عجب الذنب) وه‌ هه‌ر له‌ویشه‌وه‌ مرۆڤه‌كان دروست ده‌كرێنه‌وه‌، فتح الباری: ٨/٥٥٨.
وَفُتِحَتِ السَّمَاءُ فَكَانَتْ أَبْوَابًا ١٩
وفتحت السماء فكانت أبوابا له‌سه‌ختی ئه‌و رۆژه‌دا ئاسمان ده‌كرێته‌وه‌ و له‌ت له‌ت ئه‌بێ و ده‌بێته‌ ده‌رگای هاتوو چۆی فریشته‌كان، پاش ئه‌وه‌ی كه‌زۆر توندو قایم به‌سترابوو به‌یه‌كه‌وه‌
وَسُيِّرَتِ الْجِبَالُ فَكَانَتْ سَرَابًا ٢٠
وسيرت الجبال فكانت سرابا كێوه‌كانیش هه‌ڵده‌كه‌نرێن و ده‌خرێنه‌ رۆیشتن به‌ئاسمانداو ده‌بنه‌ 'سه‌راب - تراویلكه‌' له‌ دووره‌وه‌ و رشه‌ و رشی دێ و به‌ئاو ده‌زانرێت، كه‌چی له‌نزیكه‌وه‌ ئاو نیه‌، واته‌: چیاكان ئه‌بنه‌ تۆزو گه‌ردو ئه‌چن به‌هه‌وادا، وه‌ك له‌ سووره‌تی تردا ئه‌فه‌رمووێ: (وتكون الجبال كالعهن المنفوش ) ١٠١/٥.
إِنَّ جَهَنَّمَ كَانَتْ مِرْصَادًا ٢١
إن جهنم كانت مرصادا به‌ڕاستی دۆزه‌خیش ده‌مێكه‌ چاوه‌ڕوانی بێ بڕوایان ده‌كات
لِلطَّاغِينَ مَآبًا ٢٢
للطاغين مآبا بۆ یاخیبووان جێگاو مه‌نزڵگه‌یه‌
لَابِثِينَ فِيهَا أَحْقَابًا ٢٣
لابثين فيها أحقابا هه‌زاره‌ها ساڵی بێسنوورو نه‌بڕاوه‌ تیا ده‌بن، واته‌: هه‌رگیز ڕزگاریان نابێ لێی
لَا يَذُوقُونَ فِيهَا بَرْدًا وَلَا شَرَابًا ٢٤
لا يذوقون فيها بردا ولا شرابا هیچ فێنكییه‌ك و شه‌رابێكی خۆشی تیا ناچێژن 'بۆ سووك بوونی گه‌رماكه‌ی، به‌ڵكو هه‌ر ئاوا له‌و حاڵه‌ته‌ زۆر ته‌نگ و ناخۆشه‌دا ده‌مێننه‌وه‌
إِلَّا حَمِيمًا وَغَسَّاقًا ٢٥
إلا حميما وغساقا جگه‌ له‌ ئاوێكی' زۆر گه‌رم و كوڵیو' و كیم و چڵكی 'دۆزه‌خیان'
جَزَاءً وِفَاقًا ٢٦
جزاء وفاقا ئه‌ویش پاداشتێكی پڕاوپڕه‌ به‌رامبه‌ر به‌كرده‌وه‌كانیان، واته‌: له‌و پاداشه‌دا سته‌میان لێ نه‌كراوه‌، چونكه‌ هه‌ر ئه‌و تۆڵه‌یه‌ هه‌ڵئه‌گرن
إِنَّهُمْ كَانُوا لَا يَرْجُونَ حِسَابًا ٢٧
إنهم كانوا لا يرجون حسابا چونكه‌ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ له‌دنیادا به‌ته‌مای لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌مڕۆژه‌ نه‌بوون
وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا كِذَّابًا ٢٨
وكذبوا بآياتنا كذابا به‌ڵكو زۆر به‌توندیش ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆ ئه‌خسته‌وه‌ و، به‌درۆیان ده‌زانین
وَكُلَّ شَيْءٍ أَحْصَيْنَاهُ كِتَابًا ٢٩
وكل شئ أحصيناه كتابا ئێمه‌یش هه‌موو شتێكمان له‌سه‌ریان ئه‌ژماردووه‌ به‌نووسین
فَذُوقُوا فَلَنْ نَزِيدَكُمْ إِلَّا عَذَابًا ٣٠
فذوقوا فلن نزيدكم إلا عذابا ئینجا پێیان ئه‌وترێ: ده‌بچێژن كه‌ له‌ سزای سه‌خت و ئازار به‌ولاوه‌ هیچتان بۆ زیاد ناكه‌ین، واته‌: تا ئێوه‌ بپاڕێنه‌وه‌ بۆ ڕزگار بوون، ئێمه‌ سزاتان بۆ زیاتر ئه‌كه‌ین.

140

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

له‌  مخسده‌ت تێنگیشتن

141

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

::(١) شیعر خوێندنه‌وه‌


١٤٣١ـ عن الشَّرِيدِ (رضي الله عنه) قَالَ: رَدِفْتُ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) يَوْمًا، فَقَالَ: (هَلْ مَعَكَ مِنْ شِعْرِ أُمَيَّةَ ابْنِ أَبِي الصَّلْتِ شَيْءٌ). قُلْتُ: نَعَمْ، قَالَ: (هِيهْ). فَأَنْشَدْتُهُ بَيْتًا، فَقَالَ: (هِيهْ). ثُمَّ أَنْشَدْتُهُ بَيْتًا، فَقَالَ: (هِيهْ). حَتَّى أَنْشَدْتُهُ مِائَةَ بَيْتٍ.



له‌(شرید)ه‌وه‌ (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: ڕۆژێك له‌ دوای پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلی الله عليه وسلم) سواری وڵاخێك بوبوم فه‌رمووی: (ئایا شتێكت لاهه‌یه‌ له‌ شیعری (امیّه‌)ی كوڕی (أبي الصَّلت)؟ وتم: به‌ڵێ، فه‌رمووی: (بیڵێ)، شیعرێكم بۆ وت، فه‌رمووی: (هی تریش) شیعرێ تریشم بۆ وت، فه‌رمووی: (هی تریش) هه‌تا گه‌یشته‌ سه‌د شیعر.
ڕاست ترین وشه‌ كه‌ شاعیر وتبێتی
ئا faqeahmed
سودم له‌ به‌ رنامه‌ ی سابه‌ تی فه‌ رمووده‌ وه‌رگرت

١٤٣٢ـ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (أَصْدَقُ كَلِمَةٍ قَالَهَا شَاعِرٌ كَلِمَةُ لَبِيدٍ: أَلَا كُلُّ شَيْءٍ مَا خَلَا اللَّهَ بَاطِلٌ. وَكَادَ أُمَيَّةُ بْنُ أَبِي الصَّلْتِ أَنْ يُسْلِمَ). [بخاري / الادب/ ٥٧٩٥]



(أبو هریرة‌)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (ڕاست ترین وشه‌ شاعیر وتبێتی وشه‌كه‌ی (لبید)ه‌: ئاگاداربه‌ هه‌موو شتێك جگه‌ له‌خوا به‌تاڵه‌ و، (أمیّه‌)ی كوڕی (أبي الصَّلت)نزیك بووه‌ موسڵمان بێت
خراپه‌، خۆخه‌ریككردنی زۆر به‌ شیعره‌وه‌


١٤٣٣ـ عَنْ سَعْدٍ (رضي الله عنه) عَنِ النَّبِيِّ (صلی الله عليه وسلم) قَالَ: (لَأَنْ يَمْتَلِئَ جَوْفُ أَحَدِكُمْ قَيْحًا يَرِيهِ خَيْرٌ مِنْ أَنْ يَمْتَلِئَ شِعْرًا).



له‌ (سعدی كوڕی (أبي وقاص)ه‌وه‌ (خوای لێ ڕازی بێت) له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (ئه‌گه‌ر ناوسكی یه‌كێ له‌ ئێوه‌ پڕببێت له‌ كێم هه‌تا ئه‌یگه‌نێنێ باشتره‌ له‌وه‌ی پڕبێت له‌ شیعر).

142

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

salmet be

143

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

زۆر خۆشه‌

144

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

salmet be

145

(16 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

رۆژ هه‌تا ئێورێ بابه‌ ت ئاینی ئامه‌ده‌ ده‌كه‌م بۆ به‌ باته‌ كه‌م جێگیرناكرێت !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!11

ده‌ست خۆش كاك گۆدار

زۆر زۆر ئه‌و شێخ عوبێدی كه‌ركوكیه‌

148

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ده‌ستی ئێوش خۆش

Sarhang Muhsin نووسی:

- زۆر جار ئه‌و پرسیاره‌م له‌خۆم ده‌كردو ده‌مگۆت: باشه‌ ئه‌گه‌ر شه‌یتانه‌كان له‌ ڕه‌مه‌زاندا به‌ند ده‌كرێن بۆچی هێشتا گوناهكردن بوونی هه‌یه‌، مه‌گه‌ر شه‌یتان زۆر له‌ ئینسان ناكات تا تاوانبار بێت؟!
پاشان سوپاس بۆ خوا به‌بیركردنه‌وه‌ی زۆرو گوێبیستن بوون له‌ مامۆستایه‌كی ئایینی گه‌یشتمه‌ وه‌ڵامه‌كه‌م.
تازه‌ش كه‌ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌م بینی بیرم كه‌وته‌وه‌.

Ahmed Dugrtkani نووسی:

(أبو هریره‌) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (كاتێ كه‌ ڕه‌مه‌زان دێت ده‌روازه‌كانی به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه‌و قاپیه‌كانی دۆزه‌خ داده‌خرێن و شه‌یتانه‌كان كۆت ده‌كرێن

[video]http://www.youtube.com/watch?v=w0vi9OjAFBk[/video]

خوا پاداشتت بداته‌وه‌.

150

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش برا كانم

باشه‌ ئیمن با گه‌ور بێت

152

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

منیش پێنرێكم هه‌یه‌
هه‌فتنه‌ چالاك ترین ئه‌ ندام دیاری بكرێت

153

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

بۆچى نزا وپاڕانەوەكانمان وەڵام نادرێتەوە ؟!
پەروەردگارمان دەفەرمێت: [ وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ] (سورة غافر: 60).
خەڵكى پرسیاریان كرد لە ئیبراهیمى كوڕى ئەدهەم: بۆچى لە خواى گەورە دەپاڕێینەوە كەچى وەڵاممان نادرێتەوە ؟!
ئەویش وەڵامى دایەوە: چونكە:
1 ـ ئێوە خوا دەناسن كەچى گوێڕایەڵى ناكەن.
2 ـ ئێوە قورئان دەخوێنن كەچى كارى پێ ناكەن.
3 ـ ئێوە شەیتان دەناسن كە دوژمنتانە كەچى ڕازین لەگەڵى و شوێنى هەنگاوەكانى كەوتوون.
4 ـ ئێوە وا پیشان دەدەن كە پێغەمبەرى خواتان صلى الله عليه وسلم خۆش دەوێت كەچى ئێوە پشت لە سوننەتى هەڵدەكەن و گوێى نادەنێ.
5 ـ ئێوە خۆشەویستیتان بۆ بە هەشت پیشان دەدەن كەچى كارناكەن بۆ بەدەست هێنانى.
6 ـ ئێوە وا پیشان دەدەن كە لەئاگرى دۆزەخ دەترسن كەچى ڕێگرى لە خۆتان ناكەن لە ئەنجام دانى گوناهەكان.
7 ـ ئێوە دەڵێن بەڕاستى مردن حەق و ڕاستە كەچى خۆتان بۆى ئامادە نەكردووە.
8 ـ ئێوە لەو شتانە دەخۆن كە خواى گەورە بۆتانى ئامادەكردووە كەچى سوپاسى ناكەن.
9 ـ ئێوە مردووى خۆتان دەنێژن كەچى سودى لێ وەرناگرن بۆ ئەوەى بگەڕێنەوە بۆلاى پەروەردگارتان

154

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

خوا پا ده‌شتی ئێوش بداته‌وه‌
مام شه‌ رفخان به‌ س خوا ده‌زانێت خێر له‌ چیه‌

عیلج

وینكه‌ن نابتیته‌وه‌

یا رێكی خۆش بوو به‌ س یارم نه‌ كرد  وینه‌ی كه‌ی من ناشرینه‌ بۆ وینه‌ جوانكه‌نی من  هه‌ڵنه‌وسی

158

(19 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

شه‌ره‌فخان نووسی:

پژگیریت ئه‌كه‌م برام .
من لای خۆمه‌ هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌م هیوادارم ئێوه‌ش هه‌ولی لۆ بده‌ن .

159

(31 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

به‌ خێربێیه‌وه‌ كاك ره‌ وشت

160

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

٧٨٩ـ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) عَنِ النَّبِيِّ (صلی الله عليه وسلم) قَالَ: (تُنْكَحُ الْمَرْأَةُ لِأَرْبَعٍ: لِمَالِهَا وَلِحَسَبِهَا وَلِجَمَالِهَا وَلِدِينِهَا، فَاظْفَرْ بِذَاتِ الدِّينِ تَرِبَتْ يَدَاكَ). [بخاري / النكاح/ ٤٨٠٢]

(أبو هریرة‌) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (له‌به‌ر چوار مه‌به‌ست ئافره‌ت ده‌خوازرێت: یان بۆ ماڵ و سامانه‌كه‌ی، یان له‌به‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی، یان له‌به‌ر جوانیه‌كه‌ی، یان له‌به‌ر دیندارییه‌كه‌ی، جا تۆ ئافره‌تی دیندار بهێنه‌، تا ده‌ست پڕ به‌ره‌كه‌ت بیت

مرۆفه‌ كان زۆر گونحه‌ كایان له‌ شیرنه‌ یه‌ بۆ یه‌ به‌ رده‌ وه‌م ده‌بن له‌ سه‌ر 
وه‌ ناتونن سطيرة له‌سه‌ر نه‌فسیان بكه‌ن بۆ به‌ رده‌وم ده‌بن له‌ تاون

162

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ده‌ستی ئێوش خۆش

163

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

سوپاس

164

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ان شاءلله‌

ده‌ستم خۆش بیت

والله‌ اعلم هیچ عولمیك خه‌لفین نیه‌ له‌ صحیحی ئه‌م فه‌رمموده‌نه‌

ده‌ستی ئێو ش خۆش

168

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

مۆدیل نه‌مه‌یه‌