[center]بــــۆ / لـــێـــژنـــه‌ی داواكــــردنـــی چــاكـــســـازی ...!![/center]



پـــاش ئـــه‌وه‌ی لـــێـــژنـــه‌یـــه‌ك پـــێـــكـــهـــێـــنـــرا و داوای چـــاكـــســـازیـــان كـــرد و یـــاداشـــتـــێـــكـــی هـــاوبـــه‌شـــیـــان ئـــاراســـتـــه‌ی بـــه‌ڕێـــوه‌بـــه‌رایـــه‌تـــی كـــرد ، بـــۆ ئـــه‌م مـــه‌بـــه‌ســـتـــه‌ :-
بـــه‌ مـــه‌بـــه‌ســـتـــی چـــاره‌ســـه‌ركـــردنـــی كـــێـــشـــه‌كـــان و وه‌ڵامـــدانـــه‌وه‌تـــان داوا لـــه‌ بـــه‌ڕێـــز ( ســـامـــان كـــه‌ركـــوكـــی ) ســـه‌رۆكـــی لـــێـــژنـــه‌كـــه‌ ده‌كـــه‌یـــن ئـــه‌م خـــاڵانـــه‌ی كـــه‌ داواتـــان كـــردبـــوو ، لـــه‌م بـــابـــه‌تـــه‌و بـــنـــووســـه‌وه‌ بـــۆ ئـــه‌وه‌ی كـــاری پـــێـــویـــســـت ئـــه‌نـــجـــام بـــده‌یـــن . لـــه‌گـــه‌ڵ ڕێـــزمـــانـــدا ..........

تـــێـــبـــیـــنـــی : جـــگـــه‌ لـــه‌ نـــاو بـــراو پـــه‌یـــامـــی تـــر مـــه‌نـــووســـن ده‌ربـــاره‌ی خـــاڵـــه‌كـــان .

بـــه‌ڕێـــوه‌بـــه‌رایـــه‌تـــی
     8 - 1 - 2013

128

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی)

منیش هاوڕام .

129

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

خه‌جاله‌تین مامۆستا
داوای لێبووردن ده‌كه‌ین ، منیش بۆماوه‌یه‌ك لێره‌ نه‌بووم نه‌متوانی هه‌واڵت بپرسم .

به‌خێرهاتنێكی زۆر گه‌رمی خاتوو ئایه‌ ده‌كه‌م بۆ ژووری میوانداری ئه‌ندامان ، وه‌ لێره‌شه‌وه‌ ده‌ست خۆشی لێ ده‌كه‌م بۆ ئه‌م كاره‌ جوانانه‌ی كه‌ له‌ یانه‌ ئه‌نجامی داوه‌ وه‌كو سه‌رپه‌رشتیارێكی به‌توانا و لێهاتوو .
منیش وه‌ك ئه‌ندامانی تر چه‌ند پرسیارێكت لێ ده‌كه‌م big_smile

1 - ئایه‌ خان به‌ كاره‌كانی كام ئه‌ندام سه‌رسامی له‌ یانه‌ ؟
2 - ئایا پێت باشه‌ گۆڕانكاری بكرێت له‌ یانه‌ ئه‌گه‌ر به‌لێ ، چ گۆڕانكاریه‌ك ؟

3 - خۆشترین قۆناغه‌كانی خوێندنت ؟
4 - ئایا قۆناغی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایت بیر ماوه‌ ئه‌گه‌ر به‌لێ ، یادگاریه‌كی ئه‌وكات بنووسه‌ ؟

5 - خۆشترین كات له‌ ژیانت + ناخۆشترین كات ؟
6 - ئاواتت چیه‌ له‌ ژیان ؟

7 - چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ت ناسی ؟
8 - حه‌زده‌كه‌ی له‌ دوای تۆ كام ئه‌ندام میوانداری بكرێت ؟

[center]مـــیــــوانـــی ژمــــــاره‌ (  2  )[/center]

هـــه‌ر جاره‌ و ئـــه‌نـــدامـــێـــك ده‌بـــێـــتـــه‌ مـــیـــوانـــی یـــانـــه‌كـــه‌مـــان مـــیـــوانـــی ئـــه‌مـــجـــاره‌مـــان خــــــاتــــوو( ئـــــایـــــــه‌ )ـــه‌ .

چـــه‌نـــد زانـــیـــاریـــه‌ك ده‌ربـــاره‌ی مـــیـــوان :-
نـــاو ، نـــازنـــاو / ئـــــایـــــه‌
پـــلـــه‌ / ســـــه‌رپـــــه‌رشـــــتــــیــــار
ڕ.بـــه‌ ئـــه‌نـــدام بـــوون / 6 - 12 - 2008
شــــوێـــن / كـــوردســـتــــان
ژ.پـــه‌یـــام / 6،000

--- نــــاوبــــراو یــــه‌كــــێــــكــــه‌ لــــه‌ هــــه‌ره‌ ئــــه‌نــــدامــــه‌ چــــاڵاكــــه‌كــــانــــی یــــانــــه‌كــــه‌مــــان ، هــــه‌ر لــــه‌ســــه‌ره‌تــــایــــی ئــــه‌نــــدامــــی یــــه‌وه‌ تــــا ئــــێــــســــتــــاش درێــــغــــی نــــه‌كــــردووه‌ لــــه‌ بــــه‌ڕێــــوه‌بــــردنــــی یــــانــــه‌ ---

ئــــــایـــــه‌ خــــــان ، ئـــامـــاده‌یـــه‌ بـــۆ وه‌ڵامـــی پـــرســـیـــاره‌كـــانـــتـــان ...

[sup]تێبینی : میوانداریه‌كه‌ له‌ ڕیكه‌وتی ( 24 - 12 - 2012 تا 14 - 1 - 2013 ) به‌رده‌وام ده‌بێت[/sup]

دواین ووته‌م :- زۆر سوپاست ده‌كه‌م خاتوون بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی كه‌ به‌ منت به‌خشی .
هیوادارم وه‌ڵامه‌كانم جێگای ڕه‌زامه‌ندی هه‌مووان بێت .
دووباره‌ ده‌ست خۆشیت لێ ده‌كه‌م بۆ كردنه‌وه‌ی ژووری میوانداری ئه‌ندامان

له‌دوای من خاتوو ( ئــــایــــه‌ ) هه‌ڵده‌بژێرم .

سوپاس برام بۆ په‌یامه‌كه‌ت .

1_ئايا رؤزانة قورئان ئةخوينيت و نويزةكانت بة كؤمةل(جماعة)ت ئةكةي؟
بۆ قورئان خوێندن هه‌موو ڕۆژ نا به‌ڵام خوێندیتم و ده‌خوێنم به‌پێ ی كات ، بۆ نویژی به‌ كۆمه‌ڵ ئه‌وه‌یش به‌پێ ی ڕیكه‌وتن چونكه‌ له‌ كاتی ده‌وام ڕه‌نگه‌ كاتم نه‌بێت بۆ نوێژی به‌ جه‌ماعی .

2_تا جةند  ئاشنايت لةكةل دونياى ئةدةب و رؤمان خويندنةوة هةية؟
به‌ڵی ئاشناییم هه‌یه‌ و خوێندومه‌ته‌وه‌ .

3_ئايا رؤزانة كتيب ئةخوينيتةوة(ئةكةر ئةيخوينتةوة جةند كاتزمير ئةخوينيتةوة و ج جؤرة كتيبيك ئةخوينيتةوة؟
له‌به‌ر ده‌رسه‌كانم كاتی خوێندنه‌وه‌ی كتێبم زۆر كه‌مه‌ به‌ڵام ئه‌م كاتانه‌ی كه‌ مه‌جالم هه‌بوو ده‌مخوێنده‌وه‌ به‌ تایبه‌تی كتێبی ( ئۆقیانوسێك له‌ تاوان و جیهانێك له‌ تاوان ) له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕۆمانێك و وه‌ كتێبی حسابیش زۆر ده‌خوێنمه‌وه‌ به‌ حوكمی خوێندنه‌كه‌م ، به‌ڵام بۆ كاته‌كه‌ی دیاری كراو نیه‌ .

سوپاس بۆ تۆ .

زۆر سوپاس كاك هه‌ڵكه‌وت ڕێزداری برام .

زۆر سوپاس كاك هه‌ڵكه‌وت ڕێزداری برام .

136

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

SAMAN KIRKUKI نووسی:

زۆر به‌خێربێت كاك سالح

ده‌ڵێم :

نــــــــــــــــــــــــــالــــــــــــــــــــــــــــی

تـــــــــــــــــــــــــا نه‌گریا ئاسمان و ته‌م وڵاتی دا نه‌گرت
گوڵ چه‌مه‌ن ئارا نه‌بوو هه‌م لێوی غونچه‌ وا نه‌بـــــــــوو

تا چه‌مه‌ن پیرا له‌سه‌ر ئه‌سڵی دره‌ختی لا نــــــــــــه‌دا
فه‌رعی تاززه‌ خورره‌م و به‌رز و بوڵند باڵا نه‌بـــــــــــــــوو

تا((سوله‌یمانان))نه‌بوونه‌ ته‌ختی سه‌دری ئاخــــــیره‌ت
((ئه‌حمه‌دی موختار))ی ئێمه‌ شاهی ته‌خت ئارا نه‌بوو

138

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ان شاءالله هه‌ر لێره‌وه‌ یادی 100 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی ده‌كه‌ینه‌وه‌ .
كۆده‌كه‌ی جوانه‌ big_smile

ئـــــاراس نووسی:

سڵاو

سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشیه‌كی بێ هاوتام هه‌یه‌ بۆ خاتوو سه‌وسه‌ن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م به‌شه‌ گرنگه‌ ! هه‌روه‌ها بۆ میوانداری كردنی كاكه‌ ئاسۆ ئه‌ستێره‌ك له‌ به‌كارهێنه‌ران و به‌ڕێوه‌بردنی ماڵپه‌ڕێكی جوانی وێبی كوردی .

سڵاو هاوڕێ ئازیزه‌كه‌م كاكه‌ ئاسۆ گیان
پڕ به‌ دڵ به‌خێرهاتنت ئه‌كه‌م
وێڵای ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ تۆی ئازیز و خۆشه‌ویست هیچ پرسیارێكی ترم نیه‌ .
هه‌میشه‌ له‌ ناخی دڵه‌وه‌ هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتر له‌م ئاسته‌ به‌رزه‌ت بۆ ئه‌خوازم .

سوپاسێكی بێ پایه‌ن بۆ برای هه‌میشه‌ له‌ یادم كاك ئاراس
زۆر خۆشحاڵ بووم به‌ بینینی په‌یامه‌كه‌ت ڕیزداری برام .

ئه‌مڕۆ به‌رنامه‌یه‌ك له‌سه‌ر ژیانی سه‌رهه‌نگ موحسین دوور له‌ وه‌رزش تۆماركرا ، كه‌ تێیدا تیشك خرایه‌ سه‌ر به‌هره‌كانی تری سه‌رهه‌نگ موحسین . تیایدا باس هاته‌ سه‌ر " شیعر " . كه‌ ستافه‌كه‌ گوێییان له‌ چه‌ند شیعرێكی سه‌رهه‌نگ موحسین بوون به‌ ده‌نگی به‌ڕێز ( سه‌هه‌ند ) یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ر له‌م یانه‌یه‌ ، داوایان كرد ئه‌ویش به‌شداری له‌ به‌رنامه‌كه‌دا بكات بۆ خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كانی كاپتن و گۆڵچی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر ، به‌ڵام به‌هۆی گه‌شتی سه‌هه‌ند بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ڕێك نه‌كه‌وت . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بڕیاره‌ له‌كاتی پێشكه‌ش كردنی به‌رنامه‌كه‌ چه‌ند شیعره‌ تۆماركراوه‌كه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین كه‌ له‌لایه‌ن ( سه‌هه‌ند + سه‌وسه‌ن ) ڕیكخرابوون لێ بدرێت .


T.B / ڕووداو كه‌ناڵێكی ئاسمانی نوێیه‌ و به‌م زووانه‌ په‌خشه‌كانی ده‌كه‌وێته‌ كار .

لینكی شیعر : http://ysm21.net/viewtopic.php?id=30778

زۆر سوپاسی خوشكی ئازیزم " سه‌وسه‌ن " خان ده‌كه‌م بۆ ئه‌م ( كه‌مه‌ big_smile ) پرسیاره‌ی كه‌ لێمی كردووه‌ هههههه
خۆشحاڵ بووم .

فه‌رموو بۆ وه‌ڵامه‌كانم .

۱-کاک ئاسۆ بۆ ماوێکی زۆره‌ به‌ڕێوه‌ به‌ری ئه‌م یانه‌ جوانه‌ی ئایا یانه‌ وه‌کو ئه‌وه‌یی لێهات که‌ خۆت چاوه‌روانی بوویت؟
له‌ هه‌موو رویه‌که‌وه‌ مه‌به‌ستمه‌ له‌(به‌رێوه‌بردنی و برگه‌کانی وئه‌ندامانی و....هتد
نه‌خێر ، من چاوه‌ڕوانی شتی گه‌وره‌ترم لێ ده‌كرد به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ساڵانێكه‌ پێیوه‌ خه‌ریكین ، به‌ڵام الحمدالله كێشه‌مان نیه‌ ، ئه‌وه‌ی كه‌ من ده‌مه‌وێت گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانه‌ بۆ یانه‌ ، كه‌ ئه‌مه‌ ڕوویدا به‌ دڵنیایه‌وه‌ دڵ خۆش ده‌بین و ئه‌وه‌ی چاوڕوان بووین دێته‌ ئه‌نجامدان

۲-ڕات چیە بەرامبەرده‌سته‌ی بەڕێوەبەرایەتی یانەکەمان؟ هیچ گلەییەکت هەیە لێیان؟ پێت وایە لە ئێستادا چی بکرێت بۆ پێشەنگ تر بوونی یانه‌؟
ده‌ست خۆشی له‌ ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ده‌كه‌م كه‌ زۆر به‌ڕیكی كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، داواكاریشم به‌رده‌وام بن  ، هیچ گله‌یم نیه‌ ته‌نها سوپاستان ده‌كه‌م ، ده‌مه‌وێت یاتر گرینگی به‌ بابه‌ته‌كانی ئه‌ندامان بدرێت

۳- کێ به‌ پاڵپشتی سه‌رکه‌وتنه‌کانی خۆت ئه‌زانی؟
یارمه‌تی خوای دلۆڤان پاشان ، بیر و باوه‌ڕی خۆم

٤-مرۆڤ ئه‌گه‌ربیه‌وێت وون نه‌بێت و جێژ له‌ژیان بکات به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌بێت ئامانجێکی هه‌بێت یان ده‌بێت مه‌به‌ستێکی هه‌بێت که‌ هه‌وڵی بۆ بدات،ئامانج و مه‌به‌ستی تۆ له‌م ژیانه‌دا چیه‌؟
ئامانج و مه‌به‌ستی من ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌م و به‌ده‌ست هێنانی نمره‌ی به‌رز و به‌ده‌ستهێنانی ماسته‌ر ، پاشان پێكهێنانی ژیانی خێزانی

۵-به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان به‌ به‌رده‌وامی ئاگاداری پێشکه‌وتنه‌کان و شێواز و سوده‌کانی ئه‌نته‌رنێتن،لێکدانه‌وه‌ی به‌ڕێزتان چیه‌ له‌سه‌ر شێوازی به‌کارهێنانی (نێت) له‌ناو چینی گه‌نجاندا به‌گشتی
به‌داخه‌وه‌ به‌شێك له‌ به‌كارهێنه‌رانی سوودی لێ وه‌رناگرن ، به‌ڵكو زیانه‌كانی زۆر زیاتره‌ له‌ سووده‌كانی ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌ سوودی لێ ده‌بینن به‌ بڕوای كه‌سانی زیره‌ك و هۆشمه‌ندی لێ ده‌رده‌چی .

٦- ئاستی زانکۆکانی کوردستان له‌ رووی فێرکارییه‌وه‌ چۆن ده‌بینیت ؟ تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م قسه‌یه‌دایت که‌ له‌ زۆر جێگا گوێبیستی بووین ده‌ڵێن ( زانکۆکانی کوردستان زیاتر له‌ شوێنێک ده‌چێت که‌ نمایشی جل و به‌رگی تێدا ده‌کرێت نه‌وه‌کو له‌ شوێنێکی زانستی فێرکاری) رات چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌؟
ئه‌وه‌ی كه‌ من ده‌بینم له‌ ئاستی خوێندن : به‌ڕاستی گرینگیه‌كی زۆر به‌ خوێندن ده‌درێت و زۆر ته‌ركیز له‌سه‌ر ئاستی زیره‌كی قوتابیان ده‌كرێته‌وه‌ ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تره‌وه‌ به‌شێك له‌ مامۆستایان خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی كوفرن و مامۆستای ماركسی وانه‌كان ده‌ڵێنه‌وه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی هه‌یه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحاڵیمانه‌ قوتابیه‌كان بێ ده‌نگ نابن له‌ ئاست ئه‌م كارانه‌ ( سه‌باره‌ت به‌ نمایشی جل و به‌رگ ئه‌مه‌ له‌ قۆناغی یه‌كه‌م ڕوو ده‌ده‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ ووردبینی سه‌یری بكه‌ی ئه‌مه‌ له‌ قۆناغه‌كانی داهاتوو ده‌گمه‌نه‌ ، ئه‌وه‌ی كه‌ زیاتر بۆ نمایش ته‌رخانكراون كۆتاییه‌كانیان باش نابن و ته‌نها له‌ ئاستێك ده‌مینێنه‌وه‌ ) .

۷-وه‌ک هه‌ندێک له‌ توێژه‌رانی کۆمه‌ڵناسی ده‌ڵین ،چۆن که‌سێک خواردن به‌په‌له‌ بخوات توشی ته‌سه‌مم ده‌بێت کۆمه‌ڵگای کوردیش توشی ته‌سه‌ممی کۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌ به‌هۆی به‌خێرایی ئاشنا بونی به‌ جیهانی ئه‌نته‌رنێت و ده‌ره‌وه‌،لێکدانه‌وه‌ی به‌ڕێزتان بۆ ئه‌مه‌ چیه‌؟!
ئه‌مه‌ ڕاست : ئه‌م نموونه‌ زیندوانه‌ی كه‌ خۆم بینیومه‌ ، وه‌ك ده‌بینین كه‌سانێكی زۆر به‌هۆی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ست به‌ ئینته‌رنێت ده‌كه‌ن به‌ بێ ئه‌وه‌ی زیان و سوودی لێك جیا بكه‌نه‌وه‌ ، هه‌ندێك ده‌ناسم خوێنده‌واریان نیه‌ ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر گوێیان لێ بووه‌ " ف.ب " حه‌زیان چووه‌ و به‌كاریان هێناوه‌ ، به‌داخه‌وه‌ بۆ كاری باش نا .

۸- کاک ئاسۆ  به‌ که‌سایه‌تی کام ئه‌ندامی یانه‌  سه‌رسامه‌؟ تکایه‌ ده‌ستنیشانی بکه،‌ چونکه‌ ئه‌گه‌ر بڵێیت هه‌مووی تۆ هه‌موو ئه‌ندامان ناناسیت چۆن به‌ که‌سایه‌تی سه‌رسامیت بێگومان هه‌ر یه‌ک له‌ئێمه‌ به‌ که‌سایه‌تی چه‌ند که‌سیک سه‌رسامین له‌یانه‌ ..
به‌ كه‌سایه‌تی هه‌موویان big_smile ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ئه‌مه‌ بۆ دوایی بێت .

۹-هه‌ریه‌ک له‌ ئێمه‌ له‌م ژیانه‌ ده‌ژیه‌ت وه‌ک ئه‌کته‌رێکی ناو دراما،به‌ڕێزتان حه‌ز ده‌که‌ن چ ده‌روێک ببینن و کۆتایی دراماکه‌ به‌چی کۆتایی بێت؟
ده‌وری ( ئاغـــا ) كۆتایه‌كه‌شی ئاغای ده‌ربكه‌ن و یه‌كێكی تر هه‌ڵبژێرن بۆ ئاغایه‌تی big_smile

۱۰-پرسیارێکیش له‌سه‌ر دین ده‌که‌م ، کاک ئاسۆ بیرو بۆچونی دینی چۆنه‌ ؟ ئایا دینت به‌و شێوازه‌ وه‌رگرتووه‌ که‌ خوای گه‌وره‌ ده‌یه‌وێت ؟ ئه‌گه‌ر وه‌رت گرتووه‌ ئایا هه‌مو ئه‌و کارانه‌ت کردوه‌ که‌ خوای گه‌وره‌ له‌سه‌رتی فه‌رز کردوه‌ ؟
دین له‌ سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌ ، خۆم ناتوانم بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بده‌م كه‌ ئایا خوای گه‌وره‌ لێم ڕازی یه‌  یان نا ، نا والله تا ئێستا هه‌موو ئه‌مكارانه‌م نه‌كردووه‌ كه‌ جێگای ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ بێت به‌ڵام ان شاءالله له‌داهاتوو ده‌یكه‌م .

۱۱- گه‌ر مێژوی ته‌مه‌نت له‌سه‌ر پارچه‌وه‌ره‌قه‌یه‌ک بنوسیته‌وه‌ چ ته‌مه‌نێکت پره‌ له‌ یاده‌وه‌ری خۆش ؟
ساڵانی نێوان ( 2005 تا 2009 ) ناخۆشترین ساڵی ته‌مه‌نم بوو ، بۆ یاده‌وه‌ری خۆشیش ان شاءالله له‌مه‌ودوا ده‌ستپێده‌كات ،،،،،

۱۲- بروا ده‌که‌یت ئه‌گه‌ر پرسیار کردن نه‌بوایه‌ ژیان ئاسانتر ده‌بوو ، یان ئاڵۆز تر ؟ بۆ؟
ئاڵۆز تر ده‌بوو ، چونكه‌  ژیان هه‌مووی له‌ یه‌ك ئاست ده‌مایه‌وه‌

۱۳-قه‌ڵه‌مێك بده‌مه‌ ده‌ستت چیم بۆ ده‌نوسی وچ ئامۆژگارییه‌كت بۆمن هه‌یه‌؟
ده‌نووسم ( ده‌ستت خۆش خوشكی به‌ڕیز له‌م ڕیچكه‌ی كه‌ ئێستا گرتۆته‌ به‌ر ، په‌شیمان به‌وه‌ له‌ هه‌موو ئه‌م هه‌ڵانه‌ی كه‌ ڕۆژێك ئه‌نجامداوه‌ ، ان شاءالله به‌م كاره‌ی كه‌ ئێستا ده‌یكه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوا به‌ده‌ست ده‌هێنیت ) .

۱٤- ئه‌گه‌ر پێت بڵیم ئازادیت پرسیارێک ته‌رکبکه‌ له‌ پرسیاره‌کانی من کام پرسیار ته‌رک ده‌که‌یت؟
به‌ دڵنیایه‌وه‌ پرسیاری ژماره‌ ( 8 ) .

۱۵-ڕونکردنه‌وه‌و بۆچونی تۆ چیه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م وتانه‌؟

•ئێمه‌ی مرۆڤ دروستکراوێکی سه‌یرین ، کاتێک ئه‌ڵێن به‌ ته‌نیا جێم بهێڵه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌موو کات زیاتر پێویستم پێته‌.
ئه‌وكاتانه‌ زۆر دژواره‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ ئه‌گه‌ر تووشی كیشه‌یه‌كی ناخۆش بیت حه‌ز ده‌كه‌ی به‌ ته‌نیا بیت و به‌ڵام باشیش ده‌زانی له‌ هه‌موو كات پێویستت به‌ ده‌ورووبه‌ر ده‌بێت .

•عه‌شق ئه‌و کاته‌ی دڵی مرۆڤ پڕ ئه‌کات ، مێشکیشی خاڵی ئه‌کاته‌وه‌ .
به‌ داوای لێبووردنه‌وه‌ ، عشق لای من مانای : درۆیه‌ ، بۆیه‌ وه‌ڵامم نیه‌ بۆ ئه‌م ووته‌یه‌

•فریو مه‌خۆ به‌ لێکچونی شه‌و و ڕۆژه‌کانی ته‌مه‌نت
  چونکه‌ ئه‌مرۆ دوێنێ نییه‌ ، سبه‌ینێش نابێته‌وه‌ به‌ ئه‌مڕۆ!!
هه‌رچیه‌ك ڕوویدا له‌ بیری بكه‌ و هه‌وڵبده‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیری دوێنی نه‌كه‌ی .

•له‌ په‌یوه‌ندی نێوان دوو که‌سدا ، کاتێک هیچ کێشه‌یه‌ک نیه‌
   ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ که‌سێک له‌و دوانه‌ هه‌موو قسه‌کانی دڵی خۆی ده‌رنه‌بڕیوه‌ !
بڵێم چی با وابێت ، زۆر بڕوام به‌م وته‌یه‌ نیه‌ ..

۱٦-با له‌وه‌ زیاتر چاوکانت ماندوو نه‌که‌م کۆتا پرسیارم. ئایا گرانترین وه‌ڵام بۆت وه‌ڵامی کام پرسیار بوو؟
•عه‌شق ئه‌و کاته‌ی دڵی مرۆڤ پڕ ئه‌کات ، مێشکیشی خاڵی ئه‌کاته‌وه‌ .
به‌ داوای لێبووردنه‌وه‌ ، عشق لای من مانای : درۆیه‌ ، بۆیه‌ وه‌ڵامم نیه‌ بۆ ئه‌م ووته‌یه‌

MARYAM نووسی:
Aso Yassin نووسی:

سوپاس بۆ ئه‌م پرسیاره‌ خاتوون .


chon darwanita  mn   yane  mn ba  kaseke chon anaset lam yanaya
به‌ كه‌سێكی تایبه‌تمه‌ندكراو به‌ لایه‌نێك big_smile

hhhhhhhhhhhhhhhh
ay  xowa  btgre  hhhhhhhhhhhhhhhhhhhh  tosh qsakant hamue ta3liqa
yaxowa  har salamat u lash saq be  bra  la  mezhena  nazdarakam

big_smile    big_smile    big_smile    big_smile    big_smile    big_smile    big_smile    big_smile    big_smile

یه‌ك پرسیار : کاکه‌ ئاراس ( گولی سور ) که‌سێکی چؤنه‌ ؟ چۆن چۆنی ناسیت ؟
كاك ئاراس كه‌سێكی زۆر به‌ڕێزه‌ برای خۆشه‌ویستی منه‌ ، ئێمه‌ جیران بووین بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئێستا له‌لای ئێمه‌ نه‌ماوه‌ به‌ڵام زوو زوو یه‌كتر ده‌بینین

سوپاس كاك ( sarbast surchy ) وه‌ڵامم داوه‌ته‌وه‌ .

ئةكةر جي تؤم بينيوة 2 جار بةلام حةز دةكةم بتبينم بؤ جاريكى تر و تير لةكةلت قسة بكةم و هةر برسياريكم هةبيت ئةوكات ليتى بكةم جونكة زؤرم برسيار هةية بؤية هيواى سةركةوتنت بؤ دةخوازم و هيج برسيارم ليرة نية تةنها دةمةويت بت بينم.لةكاتى بيبين برسيار دةكةم.
برام ان شاءالله یه‌كتر ده‌بینین ، ببوره‌ كه‌ تا ئێستا نه‌متوانیووه‌ بت بینم .

زۆر سوپاس كاك سه‌هه‌ند بۆ پرسیاره‌كانت .

- چ شتێکی ئەندامان خۆشحاڵت دەکا ؟ ئەی چ شتێکیان بێزارت دەکا ؟
بابه‌تی تایبه‌ت كه‌ خۆیان ئاماده‌یان كردووه‌ ، ڕیكلامی ئه‌ندامان

- جگە لە کاک سەرهەنگ ، ئەندامانت لە نزیکەوە بینیوە ؟
به‌ڵی به‌شێكیانم بینیووه‌

- لای تۆ نێت سودەکانی زیاترە یان زیانەکانی ؟
لای من سوودی زیاتره‌ ، به‌ڵام زیانیشی زۆره‌ به‌ گشتی

- جگە لە کاک هەڵکەوت ، خزمیترت هەیە لە یانە ؟
به‌ڵێ كاك دیار محسین ، ئامۆزامه‌

- بیر لەوە دەکەیتەوە بە یەکجاری واز لە نێت بێنیت ؟
به‌ته‌مابووم به‌ڵام ئێستا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ كۆلێژ پیویستم به‌ ئینته‌رنێت هه‌یه‌ زه‌حمه‌ته‌

- پەشیمانی لە ناسینی هیچ ئەندامێکی یانە ؟
نه‌خێر

- ئەگەر یانەی هەولێر و یانەی ڕیال مەدرید یاری بکەن ، تۆ هاندەری کامیان دەبیت ؟
هه‌ولێر ، به‌ دڵنیایه‌وه‌

سوپاس كاك حسێن گیان .

سوپاس بۆ ئه‌م پرسیاره‌ خاتوون .


chon darwanita  mn   yane  mn ba  kaseke chon anaset lam yanaya
به‌ كه‌سێكی تایبه‌تمه‌ندكراو به‌ لایه‌نێك big_smile

سوپاس كاك ( SAMAN KIRKUKI ) بۆ په‌یامه‌كه‌ت
خۆشحاڵ بووم به‌ڕێزم .

زۆر سوپاسی خاتوو " چیا " ده‌كه‌م بۆ پرسیاره‌كانت
خۆشحاڵ بووم به‌ بینینی پرسیاره‌كانت و گه‌ڕانه‌وه‌ت .

poly 6 ba chan sal bry
به‌ ساڵی یه‌كه‌ و خولی یه‌كه‌م
هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندنم به‌هه‌مان شێوه‌ بووه‌ به‌ ساڵی یه‌كه‌م و خولی یه‌كه‌م الحمدالله .

mw3adalt chand bw
معدلم ( 81 ) % بوو

rozhana chand sa3at datxweand
كاتی خوێندنی من سێ قۆناغ بوو :
1 - له‌كاتی ڕۆژانه‌ ( 3 ) كاتژمێر .
2 - له‌كاتی سێ مانگه‌ی به‌هاره‌ ( 10 ) كاتژمێر .
3 - له‌ناو تاقیكردنه‌وه‌كان ( 14 ) كاتژمێر .

سوپاسی هه‌ستی به‌ڕێزی كاك شاخه‌وان ده‌كه‌م به‌ڕاستی منی گه‌ڕانده‌وه‌ سه‌ره‌تاكانی یانه‌ ، بیره‌وه‌ری خۆشم له‌گه‌ڵی هه‌یه‌ . خۆشحاڵ بووم به‌بینینی ئه‌م په‌یامه‌به‌ڕێزت برام ، خۆشحاڵتر ده‌بم به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ه‌یت .

پرسیار دەکەم؛
* بەدەر لە شیعر و وەرزش، بە چی سەرهەنگ موحسن سەرسامی؟
به‌ پابه‌ند بوونی به‌ ئاینه‌كه‌ی سه‌رسامم  .

* بۆچی لە هەموو ئەندامە کۆنەکانی کە لێرە دەرناکەون، دەتەوێ ڕەوان بگەڕێتەوە؟
كاك ڕه‌وان كه‌سایه‌تیه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ یانه‌ و خۆشه‌ویست بوولای ئه‌ندامان ، ئه‌م یانه‌ی كه‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌مڕۆ به‌ ماندووبوونی ئه‌وی ده‌زانم و هه‌ر كاتێك باسی ڕابردووی یانه‌ بكرێت ئه‌وم دێته‌وه‌ یاد .

* وایە کە دەلێن: کاک ئاسۆ لەلای کچێک گوتوویەتی کە سەرهەنگ موحسن هاوڕێمە، کچەکە گوتوویەتی: نایناسم؟!
ڕه‌نگه‌ ئه‌وه‌ زۆر بێت به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌ من ساڵانێكه‌ سه‌رهه‌نگ ده‌ناسم و ڕه‌نگه‌ زۆر له‌و هاوڕییانه‌ی چ له‌ فه‌رمانگه‌كه‌م چ له‌ كۆلێژه‌كه‌م هه‌مووی سه‌رهه‌نگ نه‌ناسن .

* تێڕوانینت سەبارەت بە یانە لە ساڵانی پێشوو و ئێستا چیە؟ دەتەوێ لێرە چی نەگەڕێتەوە؟ چی مەبەستم ( ڕووداو و کاتێکی دیاری کراویاخود کەسـ )ـە.
ساڵانی ڕابردوو زۆر جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ ئێستا ئه‌وه‌ی له‌ ڕابردوو زۆر به‌ تام تر بوو چونكه‌ ماڵێك بوو هه‌مووانی كۆكردبوه‌وه‌ به‌ تایبه‌تی ئه‌م ئه‌ندامه‌ كۆنانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ بناغه‌ی یانه‌وه‌ به‌شدارببوون ، به‌ڵام ئێستا به‌ شێوازێكی تر ده‌یبینم : زۆر له‌ ئه‌ندامانه‌ی كه‌ ئێستا به‌شدار ده‌بن كاتین و كه‌ ده‌ڕۆن گه‌ڕانه‌وه‌یان ئه‌سته‌م ده‌بێت .
ده‌مه‌وێ هه‌رگیز ئه‌م كێشانه‌ نه‌گه‌ڕیته‌وه‌ كه‌ زۆر جار له‌ نێوان ئه‌ندامان دروست ده‌بوو له‌سه‌ر بنه‌مای هیچ . ان شاءالله ناگه‌ڕیته‌وه‌ .

زۆر سوپاست ده‌كه‌م برام بۆ پرسیاره‌كانت هیوام وایه‌ وه‌ڵامه‌كانم جێگای ڕه‌زامه‌ندیت بێت .

ده‌ست خۆش بۆ پرسیاره‌كانت كاپتن .

1- چۆن به‌ ysm21 ئاشنا بووی؟
ئه‌وكات له‌ هه‌ڵه‌ی " SQL " ده‌گه‌ڕام بۆ كاری هاك كردن كه‌ بینیم ئه‌م یانه‌یه‌ ئه‌م هه‌ڵه‌ی هه‌یه‌ و پاشان خۆم تۆماركردو به‌رده‌وام بووم و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌تانی ئه‌وكاتم له‌م هه‌ڵه‌یه‌ ئاگادار كرده‌وه‌ .

2- چۆن پله‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتیت له‌ysm21 وه‌رگرت و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك بوو؟
پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك چاڵاكیم نواند و شاره‌زایمم له‌ بواره‌كانی " PHP " هه‌بوو و له‌لایه‌ن تۆوه‌ متمانه‌م پێكراو ئه‌م پله‌یه‌م پێ به‌خشرا big_smile

3- چۆن ده‌ڕوانیته‌ ئاینده‌ی  ysm21 ؟
وه‌ك موقعێكی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌ و له‌ ئاینده‌ش هه‌موو ئه‌م ئه‌ندامانه‌ ده‌گه‌ڕینه‌وه‌ كه‌ به‌ هۆی هه‌ر هۆكارێك دابڕاون و یانه‌ ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ به‌رزترین ئاست

4- ئینته‌رنێت چی پێ به‌خشی و چی لێ سه‌ندییه‌وه‌، تا ئێستا؟
زانیاری پێ به‌خشیم و هاوڕێ ی ڕاسته‌قینه‌ی پێ به‌خشیم وبه‌ڵام هه‌ندێك كردار هه‌بوو ته‌نها به‌ كۆمپیوته‌ر بوو بێ هێلی ئینته‌رنێت به‌هۆی ئینته‌رنێته‌وه‌ زانیارییه‌كانم له‌ده‌ستدا به‌شیكی

5- ده‌ته‌وێ كام ئه‌ندامی بزربوو چالاك ببێته‌وه‌؟ (ته‌نیا یه‌ك كه‌س)؟
هه‌موو بگه‌ڕینه‌وه‌ بێ جیاوازی به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ت پێداوه‌ ( ڕه‌وان شێروانی )

6- تا چه‌ند له‌ پابه‌ندبوونت به‌ ئایین ڕازیت؟
الحمدالله ، به‌ڵام له‌ 100% له‌خۆم ڕازی نیم

7- سه‌خترین شتی ژیان ڕووبه‌ڕووت ببێته‌وه‌ چیه‌؟
نه‌گه‌ویشتن به‌ ئامانجه‌كان

8- ده‌ته‌وێ من چ گۆڕانكارییه‌ك له‌خۆمدا بكه‌م؟
گۆڕانكاری له‌ ( موعید )ـه‌كانت بكه‌ big_smile

زۆر سوپاس كاك شه‌ره‌فخان .

زۆر سوپاسی برای خۆشه‌ویستم ده‌كه‌م كاك ڕابه‌ر .

1- خۆشترین و ناخۆشترین ڕۆژ له‌ ژیاندا چیه‌ ئه‌گه‌ر به‌ دیاری کراوی ڕۆژێک هه‌بێت؟؟
خۆشترین ڕۆژ و ناخۆشترین رۆژ زۆرن به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌بیرم بێت ئه‌مساڵ مانگی ( 7 ) كه‌ كارتی " 6 " ئاماده‌یمم وه‌رگرته‌وه‌ رۆژێكی خۆش بوو ، ناخۆشترینیش كۆچی دوایی پلكم له‌ ( 14 - 3 - 2011 ) بوو

2-تا ئیستا به‌ که‌ست وتووه‌ خۆشمده‌وێی  ، وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌؟؟
نه‌خێر ، ،،،،، نه‌خێر big_smile

3-هانده‌ری چ یانه‌یه‌کی؟؟ هه‌رچه‌ند ئه‌زانم ڕیاڵیشی به‌س بزانم نه‌تگۆڕیوه‌
ڕیاڵ مدرید ههههههه ، ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت له‌گه‌ڵ خوێندنی شه‌ش زۆر خوڵقم بۆ تۆپی پێ نه‌ما .

4-حه‌ز به‌ ده‌نگی چی هونه‌رمه‌ندێک ئه‌که‌ی له‌ کورد و جگه‌ له‌ کوردیش؟؟
به‌ گشتی گوی له‌ گۆرانی زۆر كه‌م ده‌گرم به‌ڵام كه‌ گوێشم گرت هونه‌رمه‌ند ( زیاد أسعد ) و جگه‌له‌ كورد ( ألیسا )

5-چی شتێک هه‌یه‌ له‌سه‌ر شاری هه‌ولێر؟؟
ده‌ڵێم خۆشترین شاره‌ ، دڵم زۆر پێ ی ده‌كرێته‌وه‌

سوپاس بۆ پرسیاره‌كانت .

سوپاس برام بۆ پرسیاره‌كانت .

1- کاک ئاسۆ بێجگه‌ له‌کوردستان حه‌ز به‌چ وڵاتێک ده‌که‌یت؟
بڕواناكه‌م حه‌ز به‌ هیچ شوێنكی تر بكه‌م جگه‌ له‌ خاكه‌كه‌م .

2-حه‌زت له‌ده‌نگی چ قورئان خوینێکه‌؟
سعد الغامدی

3-رۆژانه‌ چه‌ند خه‌ریکی نێتی؟
به‌پێی كات ڕۆژ هه‌یه‌ " 30 " خوله‌ك و ڕۆژ هه‌یه‌ " 5 تا 6 " سه‌عات

4-هانده‌ری چ یانه‌یه‌کی جگه‌ له‌ریال مه‌درید؟
پێشتر ئی سی میلانی ئیتاڵی big_smile ئێستاش هیچ

(( بسم الله الرحمن الرحیم ))

ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی ( 6 - 12 - 2012 ) كه‌ ده‌كات ( 4 ) ساڵ پێش ئێستا و له‌ ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ له‌ ڕیكه‌وتی ( 6 - 12 - 2008 ) ئه‌ندامێكی چاڵاك و ماندوو نه‌ناس خاتوو ( ئایه‌ ) بوو به‌ ئه‌ندامی ئه‌م یانه‌یه‌ .


ئایه‌ خان : له‌سه‌ره‌تایی به‌ ئه‌ندامی كه‌سێكی زۆر چاڵاك و زیره‌ك بوو یه‌كێك بوو له‌م ئه‌ندامانه‌ی كه‌ ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بوو له‌ به‌ره‌وپیش چوونی یانه‌ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ته‌مه‌نی .

پله‌ی ئه‌ندامیه‌تی : هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی خۆتۆماركردنی سه‌لماندی كه‌ ئه‌ندامێكی چاڵاك و زیره‌كه‌ و ئه‌مه‌ش وای له‌ ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی كرد كه‌ زوو پله‌كانی به‌رزبكرێته‌وه‌ و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ هاته‌ ڕیزی " به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه‌ " تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌ له‌ پله‌كه‌ی .

كورته‌یه‌ك له‌ ژیانی ئه‌ندامیه‌تی :-
ئایه‌ خان له‌ ڕیكه‌وتی ( 6 - 8 - 2008 ) بۆته‌ ئه‌ندام و سه‌ره‌تا به‌ناوی ( s.rangin ) بوو ، وه‌ ئه‌م وێنۆچكه‌ی خواره‌وه‌ش سه‌ره‌تاكانی به‌ ئه‌ندام بوونی بوو .

http://up99.com/upfiles/gif_files/XgV27396.gif
ئه‌مه‌ش ناوه‌كه‌ی كه‌ یه‌كه‌مجار پێ بوو به‌ ئه‌ندام .
http://up99.com/upfiles/png_files/TuD27725.png
وه‌ ئێستاش خاوه‌نی زیاتر له‌ ( 000 6 ) هه‌زار په‌یامه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ چاڵاكترینه‌كانی یانه‌ .


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
6 - 12 - 2012

زۆر سوپاسی ئایه‌ خان ده‌كه‌م بۆ پرسیاره‌كانی :

1-تا چه‌ند ئاسووده‌ی له‌م یانه‌یه‌؟؟
الحمدالله زۆر باش

2- له‌كه‌یه‌وه‌ شاره‌زای ته‌واوی یانه‌ دروست كردن و بواره‌كانی ئینته‌رنێت بووی ؟؟
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت له‌ " 2003 " خه‌ریكی ئینته‌رنێتم به‌ڵام له‌ ساڵی " 2008 "ـه‌وه‌ خه‌ریكی زمانی " PHP " ـمـه‌ كه‌ بۆ دروستكردن و دیزاینی ماڵپه‌ر و یانه‌ به‌كاریدێنم .

3- حه‌زده‌كه‌ی دوای تۆ كێ میوانداری بكرێ؟؟
كه‌ له‌دوای خۆم دامنا ئه‌وكات ده‌زانی هههههه big_smile

4- له‌ كاتی خوێندنی پۆلی شه‌ش رۆژانه‌ چه‌ند سه‌عات ده‌تخوێند؟؟
له‌ خوێندنی ڕؤژانه‌ " 3 " كاتژمێر له‌كاتی سێ مانگی به‌هار " 10 " كاتژمێر و له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌ " 14 " كاتژمێر .

5-كاك ئاسۆ تا ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا هه‌رگیز وێنه‌ی خۆی نیشان نه‌ده‌دا به‌ڵام ئێستا ده‌بینین وێنه‌ت پیشان ده‌ده‌ی هۆكاری ئه‌وه‌ چیه‌ ؟؟
له‌سه‌ر داواكاری هه‌ندێك له‌ هاوڕێ یانی فه‌رمانگه‌ و كولیه‌كه‌م big_smile .

6- ئه‌و كۆلێژه‌ی كه‌ ناوت لێ هاتۆته‌وه‌ به‌ ئاره‌زووی خۆت بوو واتا به‌دڵی خۆت بوو؟
ئه‌وكاته‌ی كه‌ قۆناغی " 5 "ـم بڕی بۆ " 6 " ئه‌م كۆلێژه‌ له‌ به‌رنامه‌م بوو به‌ حوكمی كاره‌كه‌م الحمدالله كه‌ به‌دڵی خۆم هاته‌وه‌

7- پێشی ناو بگه‌رێته‌وه‌ خۆت پێشبینی چ كۆلێژێكت ده‌كرد كه‌ ناوت لێی بێته‌وه‌؟؟
پێش ئه‌وه‌ دڵنیابووم كه‌ له‌م شوێنه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، چونكه‌ شێوازی پڕكردنه‌وه‌كه‌م وابوو

8- وه‌ ئێستا تا چه‌ند ئاسووده‌ی له‌م كۆلێژه‌؟؟
هه‌رچه‌نده‌ ئێستا له‌سه‌ره‌تاین به‌ڵام الحمدالله زۆر باش سوودم لێ بینیوه‌ چونكه‌ هه‌مو وانه‌كانمان به‌ زمانی " ئینگلیزی و عه‌ره‌بی "ـیه‌ ئه‌مه‌ش گرینگه‌

دووباره‌ سوپاس خاتوون .

سوپاس مامۆستا گیان

1-به‌ته‌مانی ژیانی هاوسه‌ری پێك بهێنی  به‌م زوانه‌؟
هههههه ان شاءالله ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ رێكی بخات .

2-حه‌ز به‌ چ جۆره‌  كه‌ش و هه‌وایه‌ك ئه‌كه‌یت له‌ شاری هه‌ولێر؟
كه‌شوو هه‌وای باراناوی

3-كه‌چویه‌ ناو بازاڕ زیاتر حه‌ز ئه‌كه‌ی سه‌ر دانی چ شو ێنێك بكه‌یت؟
بازاڕی نیشتیمان

4- جواتنرین ره‌نگ به‌ لاته‌وه‌ چیه‌؟
مــــــــۆر

5-خۆشترین خواردن له‌ماڵوه‌ چیه‌ به‌ڵاته‌وه‌؟
برنج و شله‌ ، شله‌ی فاسۆلیا

6- له‌ چێشتخانه‌ زیاتر چی داوا ئه‌كه‌یت بۆ خواردن؟
بریانی big_smile

7-خۆشه‌ ویستت هه‌یه‌ یان نا؟
نه‌خێر

8- بڕوات به‌ هاوسه‌رگیری هه‌یه‌ به‌ خۆشه‌ویستی بێت؟
نه‌خێر

9-زیاتر دایكت خۆشتر ئه‌ وێت یان باوكت؟
جیاوازیان نیه‌

10-له‌چه‌ند یانه‌ ئه‌ندام و پله‌ داریت؟
ته‌نها لێره‌ big_smile

159

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

ده‌ستت خۆش
ماشاءالله
به‌ڕاستی وێنه‌كان زۆر زۆر جوان بوون .
به‌رده‌وامبه‌ خاتوون .

زۆر سوپاس كاك زریان بۆ پرسیاره‌كانت .

١- حەز بە چــــا دەکەی ؟

زۆر big_smile

2- کێش و باڵات چەندە ؟

كێش نازانم ببوره‌ ، باڵام ( 181 سم )

٣- چەند زمانی قسەکردن ئەزانێت ؟

ته‌نها كوردی ، شاره‌زایم له‌ عه‌ره‌بی و ئینگلیزیش هه‌یه‌ .

٤- یەکەم ویندۆز کە بەکارت هێنا کام ویندۆز بوو ؟ وە ساڵی چەند بوو ؟

2003 ، ویندۆس ( XP ) بوو .

٥- paltalk ــــت بەکار هێناوە ؟

نه‌خێر له‌ ژیانم به‌كارم نه‌هێناوه‌ big_smile

٦- وێنەیەکمان بۆ بەرز بکەوە کە هی یانە بێت و زۆرترین ئەندام لەسەر هێل بێت

http://up99.com/upfiles/png_files/Nso18194.png

big_smile     big_smile     big_smile     big_smile     big_smile     big_smile

زۆر سوپاسی بێ پایه‌نی خاتوو ( سه‌وسه‌ن ) ده‌كه‌م به‌ بۆنه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی من بۆ ژووری میوانداری .
هیوام وایه‌ وه‌ڵامه‌كانم جێگای ڕه‌زامه‌ندی ئێوه‌ بن .

162

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

داوای لێبووردن ئه‌م ماوه‌یه‌ كه‌مێك كێشه‌م هه‌یه‌ بۆیه‌ كاته‌كه‌م به‌ هه‌ڵه‌ تۆماركرد .

163

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ئاگاداری گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی یانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌مشه‌و به‌رواری ( 2 / 12 / 2012 ) كاتژمێر ( 9:00 ) شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر به‌ڕێز ( سه‌رهه‌نگ موحسین ) گۆڵچی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر و ئه‌ندامی یانه‌كه‌مان میوانه‌ له‌ كه‌ناڵی ئاسمانی ( Hawler Tv ) .



به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
2 / 12 / 2012

164

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس ئایۆكه‌
بڕوابكه‌ زۆر جوان بوو بۆیه‌ ئاماده‌م كرد .

165

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

گه‌رچی تووشی ڕه‌نجه‌ڕۆیی و حه‌سڕه‌ت و ده‌ردم ئه‌من
قه‌ت له‌ ده‌س ئه‌م چه‌رخه‌ سپڵه‌ نابه‌زم، مه‌ردم ئه‌من

ئاشقی چاوی که‌ژاڵ و گه‌ردنی پڕ خاڵ نیم
ئاشقی کێو و ته‌لان و به‌نده‌ن و به‌ردم ئه‌من

گه‌ر له‌ برسان و له‌ بێ به‌رگی ئیمڕۆ ڕه‌ق هه‌ڵێم
نۆکه‌ری بێگانه‌ ناکه‌م تا له‌سه‌ر هه‌ردم ئه‌من

من له‌ زنجیر و ته‌ناف و دار و به‌ند باکم نییه‌
له‌ت له‌تم که‌ن، بمکوژن، هێشتا ده‌ڵێم کوردم ئه‌من

https://fbcdn-sphotos-h-a.akamaihd.net/hphotos-ak-prn1/c23.0.403.403/p403x403/75918_447377635322082_1712823998_n.jpg

سوپاس بۆ ئیوه‌ ریزتان هه‌یه‌ .

الحمدالله ئێمه‌ش لێمان نه‌كرا
به‌ڵام : ئێمه‌ له‌ كولیه‌ی الاداره‌ والاقتصاد له‌ ژووره‌وه‌ بووین گوێمان لێ ده‌بوو .

168

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

زۆر جوانه‌ ده‌ستت خۆش برام .