زۆر سوپاسی خوشكی ئازیزم " سه‌وسه‌ن " خان ده‌كه‌م بۆ ئه‌م ( كه‌مه ) پرسیاره‌ی كه لێمی كردووه هههههه
خۆشحاڵ بووم .
فه‌رموو بۆ وه‌ڵامه‌كانم .
۱-کاک ئاسۆ بۆ ماوێکی زۆره به‌ڕێوه به‌ری ئه‌م یانه جوانه‌ی ئایا یانه وه‌کو ئه‌وه‌یی لێهات که خۆت چاوه‌روانی بوویت؟
له هه‌موو رویه‌که‌وه مه‌به‌ستمه له(به‌رێوه‌بردنی و برگه‌کانی وئه‌ندامانی و....هتد
نه‌خێر ، من چاوه‌ڕوانی شتی گه‌وره‌ترم لێ ده‌كرد به حوكمی ئه‌وه‌ی ئێمه ساڵانێكه پێیوه خه‌ریكین ، به‌ڵام الحمدالله كێشه‌مان نیه ، ئه‌وه‌ی كه من ده‌مه‌وێت گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانه بۆ یانه ، كه ئه‌مه ڕوویدا به دڵنیایه‌وه دڵ خۆش ده‌بین و ئه‌وه‌ی چاوڕوان بووین دێته ئه‌نجامدان
۲-ڕات چیە بەرامبەردهستهی بەڕێوەبەرایەتی یانەکەمان؟ هیچ گلەییەکت هەیە لێیان؟ پێت وایە لە ئێستادا چی بکرێت بۆ پێشەنگ تر بوونی یانه؟
ده‌ست خۆشی له ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ده‌كه‌م كه زۆر به‌ڕیكی كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، داواكاریشم به‌رده‌وام بن ، هیچ گله‌یم نیه ته‌نها سوپاستان ده‌كه‌م ، ده‌مه‌وێت یاتر گرینگی به بابه‌ته‌كانی ئه‌ندامان بدرێت
۳- کێ به پاڵپشتی سه‌رکه‌وتنه‌کانی خۆت ئه‌زانی؟
یارمه‌تی خوای دلۆڤان پاشان ، بیر و باوه‌ڕی خۆم
٤-مرۆڤ ئه‌گه‌ربیه‌وێت وون نه‌بێت و جێژ له‌ژیان بکات به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت ئامانجێکی هه‌بێت یان ده‌بێت مه‌به‌ستێکی هه‌بێت که هه‌وڵی بۆ بدات،ئامانج و مه‌به‌ستی تۆ له‌م ژیانه‌دا چیه؟
ئامانج و مه‌به‌ستی من ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌م و به‌ده‌ست هێنانی نمره‌ی به‌رز و به‌ده‌ستهێنانی ماسته‌ر ، پاشان پێكهێنانی ژیانی خێزانی
۵-به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان به به‌رده‌وامی ئاگاداری پێشکه‌وتنه‌کان و شێواز و سوده‌کانی ئه‌نته‌رنێتن،لێکدانه‌وه‌ی به‌ڕێزتان چیه له‌سه‌ر شێوازی به‌کارهێنانی (نێت) له‌ناو چینی گه‌نجاندا به‌گشتی
به‌داخه‌وه به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی سوودی لێ وه‌رناگرن ، به‌ڵكو زیانه‌كانی زۆر زیاتره له سووده‌كانی ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه سوودی لێ ده‌بینن به بڕوای كه‌سانی زیره‌ك و هۆشمه‌ندی لێ ده‌رده‌چی .
٦- ئاستی زانکۆکانی کوردستان له رووی فێرکارییه‌وه چۆن ده‌بینیت ؟ تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م قسه‌یه‌دایت که له زۆر جێگا گوێبیستی بووین ده‌ڵێن ( زانکۆکانی کوردستان زیاتر له شوێنێک ده‌چێت که نمایشی جل و به‌رگی تێدا ده‌کرێت نه‌وه‌کو له شوێنێکی زانستی فێرکاری) رات چیه له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه؟
ئه‌وه‌ی كه من ده‌بینم له ئاستی خوێندن : به‌ڕاستی گرینگیه‌كی زۆر به خوێندن ده‌درێت و زۆر ته‌ركیز له‌سه‌ر ئاستی زیره‌كی قوتابیان ده‌كرێته‌وه ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تره‌وه به‌شێك له مامۆستایان خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی كوفرن و مامۆستای ماركسی وانه‌كان ده‌ڵێنه‌وه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحاڵیمانه قوتابیه‌كان بێ ده‌نگ نابن له ئاست ئه‌م كارانه ( سه‌باره‌ت به نمایشی جل و به‌رگ ئه‌مه له قۆناغی یه‌كه‌م ڕوو ده‌ده‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ووردبینی سه‌یری بكه‌ی ئه‌مه له قۆناغه‌كانی داهاتوو ده‌گمه‌نه ، ئه‌وه‌ی كه زیاتر بۆ نمایش ته‌رخانكراون كۆتاییه‌كانیان باش نابن و ته‌نها له ئاستێك ده‌مینێنه‌وه ) .
۷-وه‌ک هه‌ندێک له توێژه‌رانی کۆمه‌ڵناسی ده‌ڵین ،چۆن که‌سێک خواردن به‌په‌له بخوات توشی تهسهمم ده‌بێت کۆمه‌ڵگای کوردیش توشی ته‌سه‌ممی کۆمه‌ڵایه‌تی بووه به‌هۆی به‌خێرایی ئاشنا بونی به جیهانی ئه‌نته‌رنێت و ده‌ره‌وه،لێکدانه‌وه‌ی به‌ڕێزتان بۆ ئه‌مه چیه؟!
ئه‌مه ڕاست : ئه‌م نموونه زیندوانه‌ی كه خۆم بینیومه ، وه‌ك ده‌بینین كه‌سانێكی زۆر به‌هۆی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ست به ئینته‌رنێت ده‌كه‌ن به بێ ئه‌وه‌ی زیان و سوودی لێك جیا بكه‌نه‌وه ، هه‌ندێك ده‌ناسم خوێنده‌واریان نیه ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆر گوێیان لێ بووه " ف.ب " حه‌زیان چووه و به‌كاریان هێناوه ، به‌داخه‌وه بۆ كاری باش نا .
۸- کاک ئاسۆ به که‌سایه‌تی کام ئه‌ندامی یانه سه‌رسامه؟ تکایه ده‌ستنیشانی بکه، چونکه ئه‌گه‌ر بڵێیت هه‌مووی تۆ هه‌موو ئه‌ندامان ناناسیت چۆن به که‌سایه‌تی سه‌رسامیت بێگومان هه‌ر یه‌ک له‌ئێمه به که‌سایه‌تی چه‌ند که‌سیک سه‌رسامین له‌یانه ..
به كه‌سایه‌تی هه‌موویان ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ئه‌مه بۆ دوایی بێت .
۹-هه‌ریه‌ک له ئێمه له‌م ژیانه ده‌ژیه‌ت وه‌ک ئه‌کته‌رێکی ناو دراما،به‌ڕێزتان حه‌ز ده‌که‌ن چ ده‌روێک ببینن و کۆتایی دراماکه به‌چی کۆتایی بێت؟
ده‌وری ( ئاغـــا ) كۆتایه‌كه‌شی ئاغای ده‌ربكه‌ن و یه‌كێكی تر هه‌ڵبژێرن بۆ ئاغایه‌تی
۱۰-پرسیارێکیش له‌سه‌ر دین ده‌که‌م ، کاک ئاسۆ بیر‌و بۆچونی دینی چۆنه ؟ ئایا دینت به‌و شێوازه وه‌رگرتووه که خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت ؟ ئه‌گه‌ر وه‌رت گرتووه ئایا هه‌مو ئه‌و کارانه‌ت کردوه که خوای گه‌وره له‌سه‌رتی فه‌رز کردوه ؟
دین له سه‌رووی هه‌موو شتێكه ، خۆم ناتوانم بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌م كه ئایا خوای گه‌وره لێم ڕازی یه یان نا ، نا والله تا ئێستا هه‌موو ئهمكارانهم نه‌كردووه كه جێگای ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره بێت به‌ڵام ان شاءالله له‌داهاتوو ده‌یكه‌م .
۱۱- گه‌ر مێژوی ته‌مه‌نت له‌سه‌ر پارچهوهرهقهیهک بنوسیته‌وه چ ته‌مه‌نێکت پره له یاده‌وه‌ری خۆش ؟
ساڵانی نێوان ( 2005 تا 2009 ) ناخۆشترین ساڵی ته‌مه‌نم بوو ، بۆ یاده‌وه‌ری خۆشیش ان شاءالله له‌مه‌ودوا ده‌ستپێده‌كات ،،،،،
۱۲- بروا ده‌که‌یت ئه‌گه‌ر پرسیار کردن نه‌بوایه ژیان ئاسانتر ده‌بوو ، یان ئاڵۆز تر ؟ بۆ؟
ئاڵۆز تر ده‌بوو ، چونكه ژیان هه‌مووی له یه‌ك ئاست ده‌مایه‌وه
۱۳-قه‌ڵه‌مێك بده‌مه ده‌ستت چیم بۆ ده‌نوسی وچ ئامۆژگارییه‌كت بۆمن هه‌یه؟
ده‌نووسم ( ده‌ستت خۆش خوشكی به‌ڕیز له‌م ڕیچكه‌ی كه ئێستا گرتۆته به‌ر ، په‌شیمان به‌وه له هه‌موو ئه‌م هه‌ڵانه‌ی كه ڕۆژێك ئه‌نجامداوه ، ان شاءالله به‌م كاره‌ی كه ئێستا ده‌یكه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوا به‌ده‌ست ده‌هێنیت ) .
۱٤- ئه‌گه‌ر پێت بڵیم ئازادیت پرسیارێک تهرکبکه له پرسیاره‌کانی من کام پرسیار ته‌رک ده‌که‌یت؟
به دڵنیایه‌وه پرسیاری ژماره ( 8 ) .
۱۵-ڕونکردنه‌وه‌و بۆچونی تۆ چیه له سه‌ر ئه‌م وتانه؟
•ئێمه‌ی مرۆڤ دروستکراوێکی سه‌یرین ، کاتێک ئه‌ڵێن به ته‌نیا جێم بهێڵه مانای ئه‌وه‌یه له هه‌موو کات زیاتر پێویستم پێته.
ئه‌وكاتانه زۆر دژواره به دڵنیایه‌وه ئه‌گه‌ر تووشی كیشه‌یه‌كی ناخۆش بیت حه‌ز ده‌كه‌ی به ته‌نیا بیت و به‌ڵام باشیش ده‌زانی له هه‌موو كات پێویستت به ده‌ورووبه‌ر ده‌بێت .
•عه‌شق ئه‌و کاته‌ی دڵی مرۆڤ پڕ ئه‌کات ، مێشکیشی خاڵی ئه‌کاته‌وه .
به داوای لێبووردنه‌وه ، عشق لای من مانای : درۆیه ، بۆیه وه‌ڵامم نیه بۆ ئه‌م ووته‌یه
•فریو مه‌خۆ به لێکچونی شه‌و و ڕۆژه‌کانی ته‌مه‌نت
چونکه ئه‌مرۆ دوێنێ نییه ، سبه‌ینێش نابێته‌وه به ئه‌مڕۆ!!
هه‌رچیه‌ك ڕوویدا له بیری بكه و هه‌وڵبده دووباره نه‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیری دوێنی نه‌كه‌ی .
•له په‌یوه‌ندی نێوان دوو که‌سدا ، کاتێک هیچ کێشه‌یه‌ک نیه
ئه‌وه به دڵنیایه‌وه که‌سێک له‌و دوانه هه‌موو قسه‌کانی دڵی خۆی ده‌رنه‌بڕیوه !
بڵێم چی با وابێت ، زۆر بڕوام به‌م وته‌یه نیه ..
۱٦-با له‌وه زیاتر چاوکانت ماندوو نه‌که‌م کۆتا پرسیارم. ئایا گرانترین وه‌ڵام بۆت وه‌ڵامی کام پرسیار بوو؟
•عه‌شق ئه‌و کاته‌ی دڵی مرۆڤ پڕ ئه‌کات ، مێشکیشی خاڵی ئه‌کاته‌وه .
به داوای لێبووردنه‌وه ، عشق لای من مانای : درۆیه ، بۆیه وه‌ڵامم نیه بۆ ئه‌م ووته‌یه