[center]بسم الله سەرەتای هەموو کارێکی خێرە !
♥ ♥ ♥ ☆☆☆ ★★★
بەردەوام هەوڵ بدە
بەڵام لە بیرت بێت !
پشت بە خودا ببەستە . . .
♥ ♥ ♥ ☆☆☆ ★★★
ئەو کەسەی تۆ فرۆشت !
تۆ مەیفرۆشە
چونکە هیچ نرخێک ناکات . . .
♥ ♥ ♥ ☆☆☆ ★★★
ئیمام عهلی (ڕهزای خوای لێبێت) فهرموویهتی:
كار بۆ دنیا بكه وهك ئهوهی ههتا ههتایێ دهژی،
وه كار بۆ دواڕۆژیشت بكه وهك ئهوهی سبهی دهمری.
♥ ♥ ♥ ☆☆☆ ★★★
چەند سەیرە ژیان !
هەموو کات ڕەشەبای ئاواتەکان !
لە فرمێسکی مردن دورمان دەخاتەوە . . .
♥ ♥ ♥ ☆☆☆ ★★★
شايستهى رێز بيت و بهدهستى نههێنى !
باشتره لهوهى شايستهى رێز نهبيت و بهدهستى بهێنيت !
♥ ♥ ♥ ☆☆☆ ★★★
قسە خۆشەکانت بۆ هاوڕێکانت هەڵمەگرە بۆ دوای مردنیان !
لەسەر کێلی قەبرەکانیان مەنوسە
ئێستا پێیان بڵێ . . .
♥ ♥ ♥ ☆☆☆ ★★★
۩ دایك ۩ஜ
هەر ئەو کەسە بوو کە شوشەی شیرە گەرمەکەی لە سەر دستی خۆی تاقی ئەکردوە...!
بو ئەوەی لێوەکانی من نەسوتیت . . .
♥ ♥ ♥ ☆☆☆ ★★★
کە گەشتیتە لوتکە !
بیرێک لە مێژووی خۆت و ھاوکارەکانت بکەرەوە . . .
♥ ♥ ♥ ☆☆☆ ★★★
کهناری دڵت بە خودا بسپێرە !
خۆی باشترین بەلەمت بۆ دەنێرێ . . .
♥ ♥ ♥ ☆☆☆ ★★★
پاکی
چەند جوانــە !
جوانتر دەبێ !
ئەگەر لە دڵ دابێ . . .
♥ ♥ ♥ ☆☆☆ ★★★
لە دنیایێ دوو شت دەنگی نییە !
یەکەم : عەیب و عاری دەورەمەندەکان
دووەم : مردنی مندارە فەقیرەکان . . .
♥ ♥ ♥ ☆☆☆ ★★★
نە لە دووریت ئۆقرە دەگرم
نە بەرگەی دیدارت دەگرم .
بە ڕەنگ زەردی خەڵقت کردوم !
خوایە بە ڕوو زەردی نەمرم . . .
♥ ♥ ♥ ☆☆☆ ★★★
هاوڕێکەم !
تاکو بێدەنگتر بیت !
ئەتوانیت زیاتر ببیستیت . . .
♥ ♥ ♥ ☆☆☆ ★★★
سەیرە . . . !
هەندێ هەنگ هەن خۆیان لە ناو گوڵ و گوڵزار دەژین !
کەچی ئەم گوڵانە جێدەهێڵن و دەرۆن بۆ ناو دڕکەلان . . .
♥ ♥ ♥ ☆☆☆ ★★★
ئەرێ کام وتە لە هەموویان جوانتر بوو ؟
ئامادەکردنی ( Zryan Jaw Zard )[/center]