1

بابه‌ت: دوو ڕۆژی ماوه‌ بۆ كۆتایی دونیا!!

دو ڕۆژی ماوه‌ بۆ كۆتایی دونیاو.. تازه‌ ده‌ركی كردووه‌ كه‌ هیچ نه‌ژیاوه‌,ڕۆژ ژمێری ژیانی پڕ بوه‌ته‌وه‌ و........ ته‌نها دوڕۆژ ! دوڕۆژی ده‌ست لێنه‌دراوی بۆ ماوه‌ته‌وه‌!!! په‌رێشان بوو , به‌شڵه‌ژاوی ی و به‌توڕه‌ی یه‌وه‌ چریه‌ خودا تا ڕۆژێك زیاتر بۆ ژیان وه‌ربگرێت ..
هاواری كردو قسه‌ی بێ‌ سه‌روبه‌ری كرد....
خوداوه‌ند بێ‌ وه‌ڵام بوو, قیڕاندی و هه‌راوجه‌نجاڵی وه‌ڕێخست !!
خوداوه‌ند بێ‌ ده‌نگ بوو,ئاسمان و زه‌وی تێك وپێك دا!!
خودا بێ‌ وه‌ڵام بوو!!
كه‌وت به‌سه‌ر ده‌ست و پێ‌ ی فریشته‌و مرۆڤدا ...!
خودا هه‌ر بێ‌ وه‌ڵام بوو...!
كوفری كردو به‌رماڵی فڕێدا خودا بێ‌ ده‌نگ بوو.... پاشان دڵی پڕبوو ده‌ستی به‌گریان كردو سوجده‌ی برد!!! خوداوه‌ند بێده‌نگی شكاندو فه‌رمووی !! ئه‌ی به‌نده‌ی خۆم ! تۆ یه‌ك ڕۆژی تریشت له‌ده‌ست چوو ، وه‌ هه‌موو ڕۆژه‌كه‌ت به‌شتی پڕوو پوچ له‌ده‌ستدا! ته‌نها ڕۆژێكت ماوه‌,وه‌ره‌و ته‌نها ئه‌م ڕۆژه‌ بژی !!
به‌ده‌م هه‌نسكه‌كانیه‌وه‌ وتی : به‌ڵام به‌یه‌ك ڕۆژ ئه‌توانم چی بكه‌م؟ خوداوه‌ند فه‌رمووی : ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ چێژی ڕۆژێك له‌ژیان تاقی بكاته‌وه‌ !! وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ هه‌زار ساڵ ژیا بێت !! وه‌ئه‌وكه‌سه‌ی ئه‌مڕۆی خۆی نه‌دۆزێته‌وه‌ هه‌زار ساڵیش كه‌ڵكی بۆی نیه‌ .. ئه‌و كات به‌شی ڕۆژێك ژیانی خسته‌ ناو مشتی یه‌وه‌ و فه‌رمووی : ئێستا بڕۆ و یه‌ك ڕۆژ بۆ خۆت بژی !!
به‌ڵام ئه‌و مات و سه‌رسام سه‌یری ژیانه‌كه‌ی ده‌كرد كه‌ له‌ناو له‌پی ده‌سته‌كانیدا ده‌دره‌وشایه‌وه‌ ....!
ده‌ترسا ببزوێت , ده‌ترسا بكه‌وێته‌ ڕێ‌ , ئه‌ترسا ژیان له‌نێوان په‌نجه‌كانیدا بچۆڕێت ... تۆزێك وه‌ستاو پاشان به‌خۆیی وت: كاتێك من سبه‌ینێیه‌كم نیه‌ !! هه‌ڵگرتنی ئه‌م تاكه‌ ڕۆژه‌ له‌ژیان چ سودێكی بۆمن هه‌یه‌ ؟ لێگه‌ڕێ‌ با ئه‌م مشته‌ ژیانه‌ به‌جوانی سه‌رف بكه‌م.
ئه‌وكات ده‌ستی به‌ڕاكردن كرد , ژیانی به‌سه‌رو ڕویا پرژاند , ژیانی نۆش كرد , ژیانی بۆنكرد ,واهاته‌وه‌ هۆش خۆی كه‌ بینی ئه‌توانێ‌ تا ئه‌وپه‌ڕی دونیا ڕابكات , ئه‌توانێت بفڕێت , ئه‌توانێ‌ پێ‌ له‌سه‌ر خۆر دانێ‌ , ئه‌توانێ‌ ...!!
ئه‌و له‌و ڕۆژه‌دا بینای به‌رزی دروست نه‌كرد , نه‌بویه‌ خاوه‌نی پارچه‌ زه‌ویه‌ك , پله‌و پایه‌یه‌كی به‌ده‌ست نه‌هێنا, به‌ڵام هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا ده‌ستی به‌په‌لی دره‌ختێكدا هێنا , له‌سه‌ر چیمه‌نێك ڕاكشا ! پێڵاو درویه‌كی ته‌ماشاكرد ! سه‌ری به‌رزكرده‌وه‌و هه‌وره‌كانی بینی ! و سه‌لامی بۆ ئه‌وانه‌ كرد كه‌ نه‌یان ده‌ناسی ! وه‌له‌ناخی دڵه‌وه‌ دوعای بۆ ئه‌وانه‌ كرد كه‌ خۆشیان نه‌ده‌ویست ..... ئه‌و له‌و ڕۆژه‌دا ئاشتی به‌رپا كردو ,,, پێكه‌نی و دڵ ئارام بوو , چێژی له‌ژیان بردو دڵی خۆش بوو !! عاشق بوو تێپه‌ڕی و ته‌واوبوو ,, ئه‌و ته‌نها له‌و ڕۆژه‌دا ژیا ,,,,,,,!!!!
سبه‌ینێ‌ ی ئه‌و ڕۆژه‌ فریشته‌كان له‌ ڕۆژ ژمێری خوادا نوسیان ,,,,,,,!!!
( ئه‌و ئه‌مڕۆ گیانی سپارد , كه‌سێك كه‌ هه‌زار ساڵ ژیا) !!

نوسینی : خاتوو عیرفان نه‌زه‌ر ئاهاری

ئه‌گه‌ر يه‌ك رۆژت مابێت له‌ ژيان به‌ راشكاوى چى ئه‌كه‌يت له‌و رۆژه‌يا ؟؟؟ له‌وانه‌يه‌ كه‌سمان ئه‌وه‌ نه‌زانين كه‌ يه‌ك رۆژت ماوه‌ يان نا ، به‌ڵام گه‌ر بزانين و بير بكه‌ينه‌وه‌ ئه‌كرێت پێش ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ رووبدات ئه‌ شته‌ بكه‌ين
http://www.lamst-a.net/upfiles/EiV93705.jpg

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

2

وه‌ڵام: دوو ڕۆژی ماوه‌ بۆ كۆتایی دونیا!!

ئه‌گه‌ر يه‌ك رۆژت مابێت له‌ ژيان به‌ راشكاوى چى ئه‌كه‌يت له‌و رۆژه‌يا ؟؟؟
من هیچ ناکه‌م هه‌ر ئه‌وشته‌ ده‌که‌م که‌رۆژانی تر ده‌مکرد چونکه‌ له‌شتێک ناترسم که‌بێشک رووده‌دات

ده‌ستت خۆش زۆر جوانه‌ سه‌رکه‌وتووبیت

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: دوو ڕۆژی ماوه‌ بۆ كۆتایی دونیا!!

بۆ له‌ به‌شی مینیماڵ داتنه‌ناوه‌؟ بۆ ئه‌وێ ده‌شێ. .

4

ئەگەر یەک رۆژم مابێ لە دونیا
گەردەنی خۆم بە هەموو دەورووبەرم ئازاد دەکەم ، چونکە ئەم کارە زۆر گرنگە smile
ـــــــــــ
ئەدی ئەتوو چ دەکەی ؟ smile

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

5

وه‌ڵام: دوو ڕۆژی ماوه‌ بۆ كۆتایی دونیا!!

Sarhang Muhsin نووسی:

بۆ له‌ به‌شی مینیماڵ داتنه‌ناوه‌؟ بۆ ئه‌وێ ده‌شێ. .

ده‌ جارێ بڵێ ده‌ست خۆش بڵێ جوانه‌ بڵێ ناشیرنه‌ ئه‌وجا بڵێ بگوازه‌وه‌ ههههه
په‌کو له‌ ساڵان له‌ مانگان په‌یامێکت نوسی ئه‌ویش پرسیار بوو
له‌ ڕاستیدا ویستم بیگوازمه‌وه‌ به‌س بیرم چوو

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

6

وه‌ڵام: دوو ڕۆژی ماوه‌ بۆ كۆتایی دونیا!!

[center]سه‌ره‌تا ده‌ست خۆش و سه‌رکه‌وتوو به‌رده‌وام بیت خوشکی به‌ڕێزم ..

سه‌باره‌ت به‌ بابه‌ته‌که‌ش، من زۆر جار ئه‌م شته‌م بینیوه‌ له‌ په‌یج و یانه‌ و سایته‌کان و وه‌ڵامی سه‌یر سه‌یریشم خوێندۆته‌وه‌ ، هه‌یه‌ ئه‌نوسێت یادی خوا ده‌که‌م و ئه‌ڵێن واده‌که‌ین و چی ده‌که‌ین ، ئه‌ی ئێستا بۆ له‌خوا ناترسن و یادی خواناکه‌ن له‌کاتێکدا ئێستا نازانن چه‌نێک ژیانمان ماوه‌ و چی تر ده‌که‌ین و چه‌نده‌ کاتی تر له‌ژیاندا ده‌بین، مرۆڤه‌کان ئه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌و ڕۆژه‌ی خۆیان بۆ مردن ئاماده‌ ده‌که‌ن ڕۆژانه‌ وابکه‌ن ئه‌وه‌ دنیایه‌کی خۆش ده‌بێت .. به‌هه‌ر حاڵ من ئه‌گه‌ر بزانم  ژیانم کۆتای دێت هێشتا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بم و له‌ ئامانجه‌کانم ناکشێمه‌وه‌ وه‌ک جاران ، وه‌ک ڕۆژانی تر ئاسای ده‌بم smile  من هه‌مووکات بۆ مه‌رگ ئاماده‌م و ترسم له‌مردن نیه‌، چونکه‌ خوای گه‌وره‌م کردوه‌ به‌چاودێر به‌سه‌ر خۆمه‌وه‌ بۆ ته‌واوی کاته‌کانم

هه‌ربژین و ئاسوده‌بن سه‌رجه‌متان ...[/center]

[size=20]پەیجی سەرەکی من لە فەیسبووک[/size]

https://fbcdn-sphotos-d-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/68524_556438081067753_1312162519_n.jpg

ئینسان به‌رگه‌ی گولە ناگرێت

ئیدی نازانم..

چۆن سنگ ئه‌نێت به‌ عیشقه‌وه‌ !!!

7

وه‌ڵام: دوو ڕۆژی ماوه‌ بۆ كۆتایی دونیا!!

K O S R A T نووسی:

ئه‌گه‌ر يه‌ك رۆژت مابێت له‌ ژيان به‌ راشكاوى چى ئه‌كه‌يت له‌و رۆژه‌يا ؟؟؟
من هیچ ناکه‌م هه‌ر ئه‌وشته‌ ده‌که‌م که‌رۆژانی تر ده‌مکرد چونکه‌ له‌شتێک ناترسم که‌بێشک رووده‌دات

ده‌ستت خۆش زۆر جوانه‌ سه‌رکه‌وتووبیت

وایه‌ کۆسره‌ت ده‌بێ هه‌موو کات هه‌وڵ بده‌ی وابژیت که‌ نه‌ک ڕۆژێکت ماوه‌ به‌ڵکو چرێکێکیشت
نه‌ماوه‌ چونکه‌ مردن ئه‌و میوانه‌ ناوه‌خته‌یه‌ که‌ هات له‌ ده‌رگا نادات ده‌بی هه‌موو کات ئاماده‌بین
بۆ پێشوازی ...........

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

8

وه‌ڵام: دوو ڕۆژی ماوه‌ بۆ كۆتایی دونیا!!

[size=22]جوانه‌ ده‌ سته‌ كانت خۆش ماندونه‌بی به‌ رده‌وام به‌ ماندوبوونی پێوه‌ دیاره‌ به‌ مانایه‌ ئه‌وه‌ له‌ جیاتی كاپتنیش بوو باشه‌؟[/size]

9

وه‌ڵام: دوو ڕۆژی ماوه‌ بۆ كۆتایی دونیا!!

Jaw Zard نووسی:

ئەگەر یەک رۆژم مابێ لە دونیا
گەردەنی خۆم بە هەموو دەورووبەرم ئازاد دەکەم ، چونکە ئەم کارە زۆر گرنگە smile
ـــــــــــ
ئەدی ئەتوو چ دەکەی ؟ smile

ئه‌وه‌ ده‌بی هه‌موو کات وا بکه‌ی که‌ مردن گه‌یشت مۆڵه‌تت نادات ........
ئه‌من وه‌کو ئێستا چۆن دایم هه‌وڵم داوه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ خۆم ڕازی بکه‌م هه‌رواش ده‌که‌م تا مردن.........

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

10

وه‌ڵام: دوو ڕۆژی ماوه‌ بۆ كۆتایی دونیا!!

:: سەنگین :: نووسی:

[center]سه‌ره‌تا ده‌ست خۆش و سه‌رکه‌وتوو به‌رده‌وام بیت خوشکی به‌ڕێزم ..

سه‌باره‌ت به‌ بابه‌ته‌که‌ش، من زۆر جار ئه‌م شته‌م بینیوه‌ له‌ په‌یج و یانه‌ و سایته‌کان و وه‌ڵامی سه‌یر سه‌یریشم خوێندۆته‌وه‌ ، هه‌یه‌ ئه‌نوسێت یادی خوا ده‌که‌م و ئه‌ڵێن واده‌که‌ین و چی ده‌که‌ین ، ئه‌ی ئێستا بۆ له‌خوا ناترسن و یادی خواناکه‌ن له‌کاتێکدا ئێستا نازانن چه‌نێک ژیانمان ماوه‌ و چی تر ده‌که‌ین و چه‌نده‌ کاتی تر له‌ژیاندا ده‌بین، مرۆڤه‌کان ئه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌و ڕۆژه‌ی خۆیان بۆ مردن ئاماده‌ ده‌که‌ن ڕۆژانه‌ وابکه‌ن ئه‌وه‌ دنیایه‌کی خۆش ده‌بێت .. به‌هه‌ر حاڵ من ئه‌گه‌ر بزانم  ژیانم کۆتای دێت هێشتا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بم و له‌ ئامانجه‌کانم ناکشێمه‌وه‌ وه‌ک جاران ، وه‌ک ڕۆژانی تر ئاسای ده‌بم smile  من هه‌مووکات بۆ مه‌رگ ئاماده‌م و ترسم له‌مردن نیه‌، چونکه‌ خوای گه‌وره‌م کردوه‌ به‌چاودێر به‌سه‌ر خۆمه‌وه‌ بۆ ته‌واوی کاته‌کانم

هه‌ربژین و ئاسوده‌بن سه‌رجه‌متان ...[/center]

هه‌ندێ له‌ مرۆڤه‌کان به‌ شێوێک غافڵن هه‌ر به‌ خیاڵیش ناینه‌ پێش چاویان که‌ ڕۆژێ ده‌مرن
ێیدی جوابی ئاوا ده‌نوسن بێ ئه‌وه‌ی بیر که‌نه‌وه‌ مردن نه‌مۆڵه‌تت ده‌دا نه‌ پرسیشت پێ ده‌کات
خۆش به‌ حاڵی ئه‌و که‌سه‌ی خوای گه‌وره‌ لێی ڕازیه‌ ........
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت به‌خته‌وه‌ر بیت هه‌میشه‌... ...