1،639

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

وێنه‌کانیتر نا... به‌ڵام تکایه‌ شتێک دامه‌نێ شایانی بینین نه‌بێت ، وێنه‌ی یه‌که‌مم سڕیه‌وه‌.

1،640

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ، خۆشحاڵم که‌ به‌ دڵتان بوو.

1،641

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

ده‌سته‌کانت خۆش ، ماندوو نه‌بیت کاک سانی گیان.

چاوه‌ڕوان ده‌کرا ئیسپانیا به‌ ئه‌نجامێکی زۆر باش سه‌رکه‌وتن به‌ ده‌ست بێنێ ، به‌ڵام ئه‌و یارییه‌ پێی وتین که‌ تۆپی پێ هه‌رگیز پێوه‌ری بۆ نییه‌!

Aso Yassin نووسی:

یاریه‌كی زۆر زۆر بله‌هێز بوو پاڵه‌وانی یاریه‌كه‌ش یاریزان دیگۆ فۆرلان بوو
ده‌ستت خۆش كاكه‌ سانی به‌ڕاستی ماندووی له‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان
ده‌سته‌كانت خۆش بۆ ئاماده‌كردنی یه‌كه‌ به‌ یه‌كه‌یان ..... بژیت .

1،643

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

شیعرێکی زۆر جوانه‌ ، ئه‌وه‌ به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه‌ی شاعیره‌که‌یه‌. . .
جوانتر بووه‌ که‌ كاظم ساهر کردویه‌تی به‌ گۆرانی.

ده‌سته‌کانت خۆش کاک لێدوان گیان.

1،644

(19 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

وێنه‌کان زۆر جوانـــن ، ده‌ست خۆش بۆ به‌رز کردنه‌وه‌یان ئایه‌ خــان . . .

پیــــرۆزه‌ ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ و به‌ هیوای به‌رده‌وامی. . .
ده‌ستت خۆش بێت کاک سانی گیان.

ئه‌گه‌ر تۆ ده‌نكێ شقارته‌ بی چی ئه‌سوتێنی له‌ ژيانت.... !!!؟؟؟

ئه‌گه‌ر من ده‌نکێ شقارته‌ بم. . . پێش ئه‌وه‌ی بمه‌وێ شتێک بسوتێنم ئه‌بێ بیر له‌وه‌ بکه‌مه‌وه‌‌ سه‌ره‌تا خۆم ئه‌سووتێم !

حه‌زیش ناکه‌م خۆم بسوتێنم neutral

به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێی: ده‌نکێ شقارته‌ت لایه‌ که‌ ئه‌توانی چه‌ند په‌ڕه‌یه‌کی یادگاری ڕابردوی پێ بسوتێنی و له‌بیری بکه‌یت ئه‌وا به‌ دڵنیایه‌وه‌ شت هه‌یه‌ که‌ بمه‌وێ وای لێبکه‌م.

1،647

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده‌ست خۆش هۆنراوه‌یه‌كی خۆشبو وابزانم هی سابیركوردستانی یه‌وانی یه‌ ده‌ست خۆش هه‌ربژیت

سوپاس کاک دیار . . . وه‌ک نوسیومه‌ هۆنراوه‌که‌ هی (عبدالله‌ په‌شێو)ــه‌ ، سابیر کوردستانی کردویه‌تی به‌ گۆرانی.

1،648

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

[center]http://kurdup.com/up/uploads/picture/93e98b7f58.jpg[/center]

1،649

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم . . .
ده‌ستت خۆش بێت کاک که‌یوان.

1،650

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سبحان الخالق . . .
ده‌ستت خۆش بێت کاک لێزمه‌ گیان ، زانیاریه‌کان زۆر سه‌رنج ڕاکێشن.

ئایه نووسی:

[size=17]وای وه‌ڵا سه‌یرانگاییه‌كی زۆر خۆشه‌ به‌ گوێره‌ی ترمزه‌كه‌یان ده‌بێ كورد بن هههههههههه
ده‌ست خۆش كاك ڕابه‌ر سه‌ركه‌ووتوبیت.
[/size]

1،652

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕێیان ، ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت.

1،653

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

ده‌سته‌کانت خۆس بێت کاک سیروان ، زۆر جوانه‌ . . .

وابزانم ده‌ست کاریێکی بچوکت کردوه‌ ، ئه‌وه‌ باشه‌ ! smile

1،654

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

جوانه‌ زۆر جوانه‌ . . .
ده‌سته‌کانت خۆش ڤینۆس خــان ، هه‌ر بژیــت.

1،655

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

پیرۆزه‌ له‌ هانده‌رانی هۆڵه‌ندا ، ده‌ست خۆش کاک سانـــی.

1،656

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

به‌خێر بێیت په‌ری خــان . . .
هیوادارین (YSM) ببێته‌ مایه‌ی خۆشحاڵی و سود وه‌رگرتن بۆ به‌ڕێزتان .
له‌گه‌ڵ هیوای به‌ردوامی . . .

1،657

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

مـاشـااللــه‌ . . . وێنه‌کان زۆر جوان و سه‌رنج ڕاکێشن !
ده‌سته‌کانت خۆش کاک لێزمه‌ گیان ، بژیــت .

ده‌سته‌کانت خۆش ڤینۆس خـان.
ئه‌و جۆره‌ بابه‌تانه‌ت که‌ به‌ وێنه‌وه‌یه‌ و وته‌کانی جوانن زۆر سه‌رنج ڕاکێش ، هیوادارم به‌رده‌وام بیت . . .

پیرۆزه‌ له‌ خۆم و له‌ هه‌موو هانده‌رانی ئه‌رژه‌نتین ، ده‌سته‌کانت خۆش کاک سانی گیان.

ئێ. .  ئایه‌ خــان ئه‌وه‌ هه‌موویان هه‌ر کچن ، ده‌بوایه‌ بنوسی بۆ کوڕان. big_smile

ده‌سته‌کانت خۆش وێنه‌کان جوانــــن.

1،661

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

به‌خێر بێیت سه‌رچاو کاک دانـا ، بێگومان YSM هی هه‌موانه‌ و به‌ هه‌موانه‌وه‌ جــوانه‌ . . .
که‌واته‌ هاوڕێی به‌ڕیزی ئێمه‌یت ، إنشاالله‌ سود له‌ بابه‌ته‌کانی ئێره‌ وه‌ر ده‌گریت و بابه‌ته‌کانیشت سودی بۆمان ده‌بێت.
هیوادارم به‌رده‌وام بیت.

1،662

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

گۆرانیێکی خۆشه‌ ، ده‌ست و چاوت خۆش بێت ڤینۆس خــان.

1،663

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ده‌ست خۆش سوپاس بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌ت ئایه‌ خــان ، إنشاالله‌ هه‌موومان پابه‌ند ده‌بین .:)

ده‌ست خۆش کاک سانی گیان ، به‌ هیوای به‌رده‌وامیت.

1،665

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

عەزیزم رۆحی شیرینم،دوو چاوم
دەوای زامی دڵ و جەرگی براوم
ئەتۆ شا من گەدا دادم بپرسە
لەزوڵمی چاوی بیمارت کوژراوم

ده‌ستت خۆش بێت ئایه‌ خــان ، هه‌ڵبژاردنه‌که‌ت جوانه‌ . . .

1،666

(22 وه‌ڵام, نووسراو له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی)

- ئێ با هه‌موو مانگێك كه‌ ژووره‌كه‌ نوێ ده‌كرێته‌وه‌، كۆنه‌كه‌ بسڕیته‌وه‌!

- به‌ڵێ . . .ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بکرێت وابزانم گونجاو ده‌بێت.

1،667

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سوپاس بۆ به‌شداریتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت .

1،668

(22 وه‌ڵام, نووسراو له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی)

سڵاو ئایه‌ خـان . . .

- پشتگیریت ده‌که‌م له‌وه‌ی ڕێگا نه‌درێت به‌ سوکایه‌تی کردن به‌ هیچ لایه‌ن و حزبێک ، با سیاسه‌ت به‌ گشتی‌ باسێکی نێو یانه‌ نه‌بێت.

- بۆ ژوری گفتوگۆی ئه‌ندامان (له‌بیرمه‌ جارێک کاک ئاسو ئاماژه‌ی پێ دابوو که‌ ئه‌و ژورانه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی قه‌باره‌ی فایلی " Post.sql ". . . ،
ئه‌گه‌ر ئه‌و کێشانه‌مان نه‌بێت ، یاخود چاره‌سه‌ری هه‌بێت  ئه‌وا منیش پێم باشه‌ ‌هه‌بێت وابزانم ئه‌ندامان به‌شداریان زیاتر ده‌بێت.

ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژیــت.

سوپاس بۆ به‌شداریتان ، ده‌ستی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش خۆش بێت .

1،670

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

پرسیار:
تا ئه‌و ئیشقه‌ دڵی من و تۆش خۆش بكات
كێ ئه‌توانێ ئه‌م چرایه‌ خامۆش بكات؟

وه‌ڵام: هیچ كه‌س!

هه‌ڵمبژاردووه‌ واته‌ پێم جوانه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ نزیکه‌وه‌ شاعیره‌که‌م بناسیبوایه بۆ جوانتر بوونی ‌شیعره‌که‌ی پێشنیارم ده‌کرد ئه‌م دێره‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت . . .

تا ئه‌م عه‌شقه‌ دڵی من و تۆ خۆش بکات
کـه‌س ناتوانـێ ئه‌م چـرایه‌ خامۆش بکات!

سوپاس بۆ به‌شداریت ، بژیت کاک سه‌رهه‌نگ .

1،671

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

ماندونه‌بیت برام ده‌ستت خۆشبێ به‌ڕاستی جوانت هۆنیوه‌ ....هیوام به‌رده‌وامیت

سوپاس بۆ په‌یامت ده‌ستی تۆش خۆش بێت ، هۆنراوه‌که‌ هی (سالح بێچار)ـــه‌ من ته‌نها کردوومه‌ به‌ پۆسته‌ر.:)

dastt xosh bet kak sahand barasty postareki jwan bo
hiwam waya sarkawto byit

سه‌رت خۆس بێت خاتوو زیــن ، خۆشحاڵم که‌ پۆسته‌ره‌که‌ت به‌ دڵ بوو.
سه‌رفراز بیــت .

1،672

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

ده‌سته‌کانت خۆش کاک دیار ، کارێکی باشت کردوه‌ زۆر به‌ سوده‌.

کاک سیروان سوپاس بۆ به‌شداریت. . .
ڕه‌نگه‌ زۆرێک له‌ ئێمه‌ ئه‌و‌ پرسیاره‌مان کردبێت یان هاتبێت به‌ مێشکماندا ،
بۆ من وه‌ک که‌سێکی باوه‌ڕدار به‌ خودا و ئاینی پیرۆزی ئیسلام . . . وه‌ڵامی ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزه‌ به‌سمه‌.

1،674

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

بابه‌تێكی به‌سوده‌، ماشائه‌ڵا YSM21 ماوه‌یه‌كه‌ بابه‌تی زۆر كاریگه‌ر و باشی تێدا ده‌بینم، ئینشائه‌ڵا ئه‌مه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

سوپاس کاک سه‌رهه‌نگ ، إنشاالله‌ به‌ هه‌وڵی هه‌موو لایه‌کمان به‌ پشتیوانی خوای گه‌وره‌ هه‌وڵی به‌رده‌وام بوون ده‌ده‌ین.

سڵاو كاك سه‌هه‌ند ..
ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ زۆر یارمه‌تی ده‌ره‌ بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ گیرۆده‌ی به‌لایه‌ك بوون له‌ ژیان، به‌ڵام ئه‌ی ئه‌گه‌ر هیچ ده‌سه‌ڵاتێكت نه‌بوو، وه‌ نه‌تتوانی ستراتجییه‌تی خۆت بگۆڕی چی ؟

سڵاو سه‌رچاو کاک سیروان. . .
ژیان بریتیه‌ له‌ بیر کردنه‌وه‌ و هه‌وڵدان له‌ پێناوی سه‌رکه‌وتن . . .
بێ هیوا بوون واته‌ له‌ ده‌ست دانی خۆت ، بۆیه‌ هیچ کات داهاتوی خۆت به‌ ڕه‌شی سه‌یر مه‌که‌.
ئه‌گه‌ریش خوا نه‌خواسته‌ که‌وتیته‌ ناو کێشه‌یه‌ک که‌ واتزانی چاره‌سه‌ری بۆ نییه‌. . . باشتر وایه ده‌سته وه‌ستان نه‌بیت ‌له‌ هه‌وڵدان دابیت به‌ دوای جاره‌سه‌رێکدا بگه‌ڕێیت . 
بێگومانیشم بیر و باوه‌ڕ ده‌ورێکی کاریگه‌ری هه‌یه‌ چونکه‌ من پێم وایه‌ ئه‌وه‌ی هاتووه‌ به‌ سه‌رمدا و ئه‌وه‌یشی که‌ دێت له‌ لایه‌ن که‌سێکه‌وه‌یه‌ ، که‌ جگه‌ له‌ ئه‌و که‌سیتر ناتوانێت بزانێت دوا ڕۆژت چۆنه‌ ، له‌و کاتانه‌دا پێویسته‌ هه‌وڵی خۆمان بده‌ین و داوای یارمه‌تیش له‌ ئه‌و بکه‌ین که‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ به‌سه‌ر هه‌موو شتیک و ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یزانێت ئێمه‌ خه‌به‌رمان لێی نییه‌ !

ئه‌گه‌ر له‌ مه‌به‌ستی نوسه‌ری بابه‌ته‌که‌ وورد ببینه‌وه‌ ڕوونی کردۆته‌وه‌ که‌ به‌ گۆڕینی ڕسته‌ نوسراوه‌که‌ی سه‌ر له‌وحه‌که‌ له‌ (من كوێرم تكایە یارمەتیم بدەن) بۆ (ئێمە لە وەرزى بەهارداین بەڵام ناتوانم جوانیەكانى ببینم)...
ته‌نها ئه‌مه‌ وای کردوه‌ که‌ کابرای کوێر سودی زیاتری پێ بگات.
بێگومان هه‌ردوو ڕسته‌ ڕاستین ... کابرا هه‌ر چۆنێک بێت کوێره‌ و چاره‌ی نییه‌ ، به‌ڵام به‌ هۆی بیر کردنه‌وه‌یه‌کی باشتر سودی زیاتری پێ گه‌یشت.

سوپاس کاک دیــار مــوحسین . . .

1،676

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سوپاس کاک دیـار موحــسین . . .

پرسیار :
خوا پاداشتى خێرتان بداتەوە . . .
مامۆستا ئایەت هەیە لەسەر ئەوەى پێش دروستبوونى زەوى دیارى كراوە كە چەند مرۆڤ دەبێت و چى بەسەر دێت واتە كەسێك كە بۆى دیارى كرابێت لەیەكەم ڕۆژى لەدایك بونیەوە تاڕۆژى كۆتایى چى بەسەر دێت تاوانى چى یە كە كافر بێت خۆ بەدەست خۆى نییە چونكە بۆى دیارى كراوە كەوابوو مرۆڤ بەدەست خۆى نییە موسڵمان بێت یان كافر. سوپاس بۆ وەڵامدانەوەتان تكایە بەبەڵگەوە.


وەڵام:
بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
خواى گەروە عیلمى ئەوەى ڕویداوە و ئەوەش ڕووئەدات زانیویە و دەیزانێ بارى بەندەكانى و زۆرى و ئاكامى كردەوەیان دەزانێ و كاروبارین لە خواى گەورە ون نابێ وەك دەفەرموێ: { إِنَّ اللّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ} سورة الأنفال ئایەتى 7.واتە: بەڕاستى خواى پەروەردگار زانا و بەئاگایە بە هەموو شتێ.
وە دەفەرموێ:{ لِتَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ وَأَنَّ اللَّهَ قَدْ أَحَاطَ بِكُلِّ شَيْءٍ عِلْمًا} سورة الطلاق(12).واتە: تا بزانن كە خوا بەسەر هەموو شتێكدا بەتوانایە و بەڕاستى خوا زانستى بە هەمو شتێك هەیە جا پێش دروستبوونى دروستكراوەكان و مرۆڤەكان خوا زانیویە و دەزانێچەن دەبن و چیان بەسەر دێت وە نوسراویشە چى دەكەن و كام ڕێگە هەڵدەبژێرن موسڵمان دەبن یان یان بێ باوەڕ كردەوە زۆر دەكەن یان كەم بۆیە هیچ شتێك بە ڕێكەوت و لە خۆیەوە ڕونادات بەڵكو هەموو شتێك تەقدیر كراوە خواى گەورە دەفەرموێ: { وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ فَقَدَّرَهُ تَقْدِيرًا} سورة الفرقان(2). واتە: هەموو شتێكى دروستكردووە بەئەندازە و قەبارە و شێوە و تام و بۆن و رەنگ و جیوازى هەموو جۆر...هتد نەخشەى ڕیك و پێكى بۆ هەموو شتێك داناوە.
بەڵام ئەم زانین و نوسینى خواى گەورە بۆ كردەوەكانى ئادەمیزاد بە زۆرە ملێ نى یە و خوا فشارى نەخستۆتە سەر هیچ كەسێك بۆ هەنگاو هەڵگرتن و بڕیاردان و كردەوەكردن بەڵكو مرۆڤ خۆى سەرپشكە و بەویستى خۆى چارەنوسى خۆى دیارى دەكات وە خواى گەورە ڕێگەى چاك و خراپى داناوە و مرۆڤى ئازاد كردووە لە هەڵبژاردنى یەكێك لەو دوو ڕێگایە لە هەمووى سەیر تر ئەوەیە هەندێ كەس ئەڵێن ئەگەر خوا نووسیویەتى خراپبم بۆچى موحاسەبەم دەكات و دەمخاتە ئاگرەوە، باشە تۆ چۆن دەزانى خوا نوسیویەتى خراپ بیت بە چ ڕێگەیەك دەزانى نوسیویەتى خراپى یان چاكى لەكاتێكدا هیچیان نازانیت وە هەركام لەوانەشى نووسیبێ بەزۆر نییە بەڵكو لەبەر ئەوەى خواى گەورە سیفاتى كەمالى هەیە و دەزانێ دوا ئەنجامى بەندەكانى چییە نووسیویەتى بەبێ زۆر لێكردن جا پێویستە مرۆڤى ژیر خۆى هەوڵبدات بۆ بردنەوەى بەهەشت و ڕەزامەندى خواى گەورە لە ڕۆژى دواییدا، خواى گەورە دەفەرموێ: {فَأَمَّا مَن أَعْطَى وَاتَّقَى * وَصَدَّقَ بِالْحُسْنَى * فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْيُسْرَى * وَأَمَّا مَن بَخِلَ وَاسْتَغْنَى * وَكَذَّبَ بِالْحُسْنَى * فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْعُسْرَى} سورة الليل(5-10).
واتە: جا ئەوەى (ماڵ و سامان و زانستى....هتد) دەبەخشێت و پارێزگار و لەخواترسە وە بڕواى بتەوى بە پاداشتى چاك و بەنرخى خواى هەیە ئەوە ڕێگەى چاكە و چاكە كارى بۆ ئاسان دەكەین سەرئەنجام دەیخەینە خێرو خۆشى یەوە بەڵام ئەوەى دەست نوقاو بێت و خۆى بێ نیاز بزانێت (ڕەزامەندى خواى مەبەست نەبێت) وە بڕواى نەبێت بە پاداشت و بەهرەى چاكى خوایى و بەدرۆى بزانێت ئەوە ئێمە ڕێبزى تەنگانە و ناخۆشى بۆ ئاسان دەكەین و سەرئەنجام بە دۆزەخى دەگەیەنین.

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە.

1،678

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

پیاوێكى كوێر لەسەر سەكۆى بینایەكدا دانیشتبوو كڵاوەكەى لە بەردەم پێكانیدا دانابوو، وە لە لاشیەوە لەوحەیەك كە لەسەرى نوسرابوو (من كوێرم تكایە یارمەتیم بدەن).
پیاوێك كە كارى ئیعلانات بوو بەلایا تێپەڕبوو كە گەشتە لاى وەستا، بینى كڵاوەكەى بێجگە لە چەند بڕێكى كەم پارە هیچى تێدا نەبوو.... كەمێك پارەى دا بە كابراكە و بەبێ ڕوخسەت وەرگرتن لەوحەكەى برد و شتى ترى لەسەر نووسى....
كاتێ تەواو بوو لە نووسین لەوحەكەى لەبەردەم كابرادا دانا و بە ڕێى خۆیدا ڕۆى.....
هەر هەمان ڕۆژ پیاوى ئیعلاناتەكە بەوێدا تێپەڕیەوە بەڵام بینى كڵاوەكە پڕە لە پارە..!!!
كابرا كوێرەكە دەنگى پێى پیاوەكەى ناسیوە و لێى پرسى: ئەگەر تۆ ئەو كەسەى لەسەر لەوحەكە شتت نوسى ئایا چیت نوسیوە؟؟
ئەویش وەڵامى دایەوە و ووتى: هیچ شتێ غەیرى ڕاستیم نەنوسیوە.... زەردەخەنەیەكى كرد و ڕۆى، كوێرەكە نەیزانى چى نووسراوە...
بەڵام ئەوەى كە نوسرابوو بریتى بوو لە: (ئێمە لە وەرزى بەهارداین بەڵام ناتوانم جوانیەكانى ببینم)...
بەگۆڕینى ئەو نوسراوە كە تەنها زیادكردنى چەند ووشەیەك بوو بەڵام بووە هۆى ئەوەى زیاتر یارمەتى وەربگرێت و سوودى لێ ببینێت...
ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت ئەگەر ئێمە چەند بوارێك كە بۆمان ئاسان نی یە و ناگونجێ ستراتیجیەتى خۆمان بگۆڕین بێ گومان بەرەو باشتر دەگۆڕێین.....


سه‌رچاوه‌:ba8.org

1،679

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

هیوادارم ئه‌فریقیا بیباته‌وه‌ ، ده‌سته‌کانت خۆش کاک سه‌فین گیان .

1،680

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

چوارینێکی زۆر جوانه‌ ، پۆسته‌ره‌که‌ش هه‌روا . . .
ده‌سته‌کانت خۆش کاک سیروان ماندوو نه‌بیت .