169

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌جوانه‌
به‌هیوام به‌ر ده‌وام بیت بێ به‌شمان نه‌که‌ی له‌بابه‌ته‌جوانه‌کانت

170

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

[center]گیانداران خوا په‌رستن
ئه‌بو هوره‌یره‌ (خوای لێ ڕازی بێت )ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی جارێكیان مێروله‌یه‌ك قاچی پێغه‌مبه‌رێكی گه‌زی ئه‌ویش فه‌رمانیدا شاره‌ مێروله‌كه‌ بسووتێنن خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌قسه‌یان كردوو سووتاندیان , له‌ خوایییه‌وه‌ (وه‌حی) بۆ هات وپێی ووترا له‌سه‌ر یه‌ك مێرووله‌ كه‌ گازی لێگرتی خه‌ڵكێكی زۆرت سووتاند ، كه‌ هه‌موویان ته‌سبیحاتی خوایان ده‌كرد.
(حدیث صحیح متفق علیه)
[/center]

171

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

[center](خێرو چاكه‌)
ئه‌بو هوره‌یره‌ (خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌فه‌رمووێت له‌ پێغه‌مبه‌ری خوام (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) بیستووه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی له‌وكاته‌ی كه‌ پیاوێك به‌ بیابانێكدا ده‌ڕۆیشت، گوێی له‌ ده‌نگێك بوو كه‌ له‌ هه‌ورێكه‌وه‌ ده‌هات ده‌یووت بڕۆ باخچه‌ی فلاَن تێر ئاو بكه‌ هه‌وره‌كه‌ جیا بۆوه‌ و چی ئاوی پێ بوو ڕژاندیه‌ سه‌ر زه‌وییه‌كی ڕه‌ش باوی تینوو , پاشان هه‌موو ئاوه‌كه‌ له‌ شیوێكدا خڕ بۆوه‌و به‌ره‌و خوار ملی نا. پیاوه‌كه‌ش دووی كه‌وت تا بزانێت به‌ره‌و كوێ ده‌چێت. بینی وا پیاوه‌ك بێڵێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و ئاوه‌كه‌ ده‌كاته‌ سه‌ر كێڵگه‌كه‌ی لێی پرسی ئه‌ی به‌نده‌كه‌ی خوا تۆ ناوت چی یه‌ ؟ ووتی ناوم فلاَنه‌( ئه‌و ناوه‌ بوو كه‌ له‌ هه‌وره‌كه‌ی بیستبوو) پیاوه‌ جوتیاره‌كه‌ لێی پرسی ناوی منت بۆ چییه‌ ؟ ئه‌ویش له‌ وه‌لاَمدا ووتی پێش ماوه‌یه‌ك گوێم له‌ ده‌نگێك بوو كه‌ له‌ هه‌وره‌وه‌ ده‌هات كه‌ ئه‌م ئاوه‌ی لێ باری ناوی تۆی هێنا پێم خۆشه‌ بزانم تۆ چی له‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ت ده‌كه‌یت ؟ جوتیاره‌كه‌ش وه‌لاَمی دایه‌وه‌ مادام وا ده‌ڵێی با پێت بڵێم , هه‌ر كاتێك به‌رهه‌مه‌كه‌م كۆكرده‌وه‌ ده‌ی كه‌م به‌سێ به‌شه‌وه‌ به‌شێكی ده‌كه‌م به‌خێر، خۆم وخێزانم به‌شێكی ده‌خۆین، به‌شه‌كه‌ی تریشی له‌ پێداویستی زه‌وی یه‌كه‌دا خه‌رج ده‌كه‌م .
(حدیث صحیح اخرجه مسلم واحمد)
[/center]

172

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ زانیاری)

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت

ئامین سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت

174

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ زانیاری)

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت

175

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[center]http://www.payam.tv/Img/News/2632012151036swift1.jpg
payam.tv
له‌ زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهاندا هه‌میشه‌ ئاماژه‌ بۆ جۆره‌كانی داڵ یان هه‌ڵۆ كراوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌بووه‌ خێراترین باڵنده‌ بێت له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌و بۆ چوونانه‌یان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پوچه‌ڵ كردۆته‌وه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ په‌ڕسێلكه‌ی كلك تیژ كه‌ جۆرێكی تایبه‌تی په‌ڕسێلكه‌یه‌ خێراترین باڵنده‌ی سه‌ر ڕووی زه‌وییه‌ و ئه‌توانێت به‌خێرای 170 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا بفڕێت كه‌ ئه‌كاته‌ 105 میل و ئه‌م باڵنده‌یه‌ قاچه‌كانیان كورته‌ و زۆربه‌ی كاته‌كانیان به‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌سه‌ر ئه‌به‌ن و هێلانه‌كانیان له‌ ناو به‌رده‌ڵاندا دروست ئه‌كه‌ن یان له‌ داری قڕۆڵدا دروستی ئه‌كه‌ن زۆربه‌یان له‌ ناوه‌ڕستی ئاسیا ئه‌ژین و له‌ زستاندا بۆ ئوسترالیا كۆچ ئه‌كه‌ن.


[/center]

176

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

[center]25 چیرۆکی

(مرۆڤ به‌هیچ شتێك چاوی تێر نابێت)
ئه‌بو هوره‌یره‌ (خوای لێ ڕازی بێت )ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی له‌و كاته‌ی كه‌ ئه‌ییوب پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) خۆی ده‌شوشت له‌ ئاسمانه‌وه‌ جۆره‌ كولله‌یه‌ك به‌سه‌ریا باری كه‌ له‌ ئاڵتوون دروست كرابوون , ئه‌ویش كه‌وته‌ خڕكردنه‌وه‌یان وجله‌كانی لێ پڕكردن له‌ خواییه‌وه‌ پێی ووترا ئه‌ی ئه‌ییوب تۆ سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ته‌ی پێت دراوه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌یت ؟! ئه‌ویش ووتی به‌ڵێ سوپاس بۆ خوا له‌ هیچم كه‌م نییه‌ به‌لاَم ناشتوانم واز له‌ به‌ره‌كه‌ت و ڕه‌حمه‌تت بهێنم .
(حدیث صحیح اخرجه البخاری والنسائی واحمد)



[/center]

[center]

ئه‌بو هوره‌یره‌ (خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی دوێنێ شه‌و له‌كاتی نوێژدا ، دێوێكی جنۆكه‌ هێرشی كرده‌ سه‌رم وویستی نوێژه‌كه‌م پێ ببڕێت , منیش به‌ره‌نگاری بوومه‌وه‌ و به‌سه‌ریدا زاڵ بووم خستمه‌ ژێر خۆمه‌وه‌و ده‌موویست به‌ یه‌كێك له‌كۆڵه‌كه‌كانی مزگه‌وته‌وه‌ بیبه‌ستمه‌وه‌ تا كه‌ ڕۆژ بۆوه‌ هه‌مووتان بی بینن به‌لاَم ووته‌كه‌ی سلێمانی برام هاته‌وه‌ بیر كه‌ ده‌فه‌رمووێت (رب اغفرلی وهب لی ملكا لاینبغی لاحد من بعدی) واته‌ خوایه‌ لێم خۆشببه‌ و هێز و ده‌سته‌لاَتێكی وام پێ ببه‌خشه‌ كه‌ كه‌س دوای من ئه‌وه‌ی نه‌درێتێ , ئیتر وازم لێ هێناو ئه‌ویش به‌ڕوو زه‌ردی و مل شكاوی هه‌لاَت.
(حدیث صحیح متفق علیه)



[/center]

[center]http://nrttv.com/wenekan/qalawtren-01.jpg
nrttv

پۆڵ ماسۆنی‌ ته‌مه‌ن (50) ساڵ به‌ قه‌ڵه‌وترین پیاوی‌ جیهان داده‌نرێت كێشی‌ (440) كیلۆگرامه‌، له‌دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ بچووككردنه‌وه‌ی‌ گه‌ده‌ی‌ نزیكه‌ی‌ (200) كیلۆگرامی‌ له‌ كێشه‌كه‌ی‌ دابه‌زی‌، جگه‌له‌وه‌ی‌ كه‌ سیستمێكی‌ توندی‌ كه‌مخۆری‌ په‌یڕه‌و ده‌كات.

ماسۆن خۆشحاڵی‌ خۆی‌ به‌م ئه‌نجامه‌ ده‌ربڕی‌ و رایگه‌یاند كه‌ زۆر یارمه‌تیداوه‌ تاوه‌كو له‌ماڵ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ و خۆی‌ فێری‌ لێخوڕینی‌ ئوتۆمبێل بكات. 

[/center]

179

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ زانیاری)

[center]
http://gulan-media.com/topics/awprnt65.jpg
كۆمپانیای توشیبا پرینتەرێكی نوێی بەرهەم هێناوە كە توانای سڕینەوەی ئەو كاغەزانەی كە پرێنت كراون سەرلەنوێ بسڕێتەوە و پرێنتیان بكاتەوە هەیە. بەداهێنانی ئەو تەكنۆلۆژییە نوێیە واتە سڕینەوەی حیبر و سوود لێوەرگرتنی جارێكی دیكەی كاغەزەكە، بودجەیەكی زۆر كە لەبواری بەرهەمهێنانی كاغەز و حیبردا سوودی لێوەردەگیرێت دەگەڕێتەوە. شێوازی كاركردی پرینتەرەكەی توشیبا وەك ئەو قەڵەمی Erasable pen دەچێت كە دەقەكە دەسڕێتەوە و توانای جارێكی دیكەی نووسینەوەی هەیە. بەهۆی ئەو پرینتەرەوە دەتوانیت هەتا 5 جار سوود لەكاغەزە پرێنت كراوەكان وەربگری. توانایەكی گرنگتری ئەو پرینتەرە لەوەدایە ئەو كاغەزەی كە نیازی هەیە ناوەڕۆكەكەی بسڕێتەوە لەپێشدا سكانی دەكات و لەخۆیدا خەزن دەكات، بۆ ئەوەی كە ئەگەر جارێكی دیكە پێویستت بەناوەرۆكی دەقی سەر كاغەزەكە بوو پرێنتی بكاتەوە. هەرچەندە پرینتەرەكە هەتا ئێستا ڕەش و سپییە و ڕەنگە لەداهاتوودا ڕەنگیشی بەرهەم بێت.

[/center]

180

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ زانیاری)

[center]http://www.kurdsat.tv/uploads/google-earth.jpg
kurdsat.tv
ژمارەیەک شوێن ھەیە ھەرگیز لە نەخشەی گۆگڵ دا ناتوانیت بیبینیت، ئەو شوێنانەش دەکەونە کیشوەرو وڵاتانی جیاوازەوە، لەناو ئەو شوێنانەش دا شاری بابل-ی عێراق ھەیە، ھەروەھا چەند ناوچەیەکی تریش ھەیە بەتایبەت لە کۆریای باکوور تەنھا ئەمریکاو خاوەنی گۆگڵ دەتوانن بیبینن.

ئەو ٩ ناوچەیەی ھەرگیز لە نەخشەی گۆگڵ دا ناتوانیت بیبینیت:

١- کۆشکی شازادەی ھۆڵەندا: ئەو بەرزاییەی لە شاری ئەمستەردامی ھۆڵەندایە ئەوە کۆشکی   پاشایەتیەو لە گۆگڵ دا بەشیوەی موزایک دەردەکەوێت.
٢- فرۆکەخانەی نیودەوڵەتی بۆفالۆ: ئەو فرۆکەخانەیەش لە نەخشەی گۆگڵ دا رەنگی سپییەو بینەر ناتوانێت ھیچ زانیاریەکی لێ دەست بکەوێت.
٣- پارکی نیشتمانی تانتاکۆلی چیلی: ئەو پارکە یەکێکە لەناوچە سەرسورھێنەرەکانی جیھان لە نەخشەکەدا دەرناکەوێت و چەندین ئاژەڵی دەگمەنی تێدا بەخێو دەکرێت و بەشیوەیەکی توند لەلایەن سوپاوە دەپارێزرێت.
٤- بەنداوی کوی لەناوچەی کارۆلینای ئەمریکا: ئەو بەنداوە یەکێکە لە بەرھەمھێنەرەکانی وزە لە وڵاتی ئەمریکا.
٥- ناوچەی سەربازی ئەلاسکاو سیبریا: شارەزایان پێیان وایە ئەو جێگایە سەربازگەیەکی گەورەی سوپای روسیایەو لەنێوان ناوچەکەکانی سیبریاو ئەلاسکادایەو جێگایەکی باشە کە لە ھەردوو کیشوەری ئەوروپاو ئەمریکاوە نزیکە.
٦-فرۆکەخانەی تۆریشیما: ئەم فرۆکەخانەیە لە نەخشەکەی گۆگڵ دا تەنھا بەسپێتی دەردەکەوێت و فرۆکەخانەکەش تایبەتە بەسوپای ژاپۆن و نزیکە لە سنوری وڵاتی کۆریای باشورەوە.
٧- سەنتەری میچال ئاف لە یۆتای ئەمریکا: شارەزایان ئەو جێگایە بەشوینی تاقیکردنەوەی چەکی بایلۆژی دەزانن بۆیە لە نەخشەکەی گۆگڵ دا تەنھا پەیجێکی سپی بەدیار دەکەوێت.
٨- زانکۆی کۆرنێل لە ئەمریکا: بەوتەی ئەمریکیەکان ئەو زانکۆیە شوێنی بەرھەمھینانی  ئەلکترسییە کە لە گازی سروشتی دروست دەکرێت و ئەو زانکۆیە لە ساڵی ٢٠١٠ لە ناوچەی ئیتکای ویلایەتی نیۆیۆرکی ئەمریکا بنیاتنراوە.
٩- شاری بابل-ی عێراق: یەکێک لە شارە دێرینەکانی جیھان و ناوچەکە لە نەخشەی گۆگڵ دا تەنھا بەشێوەی ناوچەیەکی کشتوکاڵی دەردەکەوێت و ھیچ بەشێکی لە نەخشەکەدا دەرناکەوێت.
http://www.kurdsat.tv/uploads/google2.jpg
http://www.kurdsat.tv/uploads/google3.jpg
http://www.kurdsat.tv/uploads/google1.jpg
http://www.kurdsat.tv/uploads/google4.jpg
http://www.kurdsat.tv/uploads/google5.jpg
http://www.kurdsat.tv/uploads/google6.jpg
http://www.kurdsat.tv/uploads/google7.jpg
http://www.kurdsat.tv/uploads/google8.jpg
http://www.kurdsat.tv/uploads/google9.jpg
[/center]

[center]له‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌ندا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ فیلێكی دایك، بۆ رزگاركردنی بێچوه‌كه‌ی له‌ده‌ست شه‌ش كه‌وتیار كه‌ نیازی هێرشكردنی سه‌ر بێچوه‌كه‌یان هه‌بوو به‌ شه‌هامه‌ت و بوێرییه‌كی زۆر هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر هه‌ر شه‌ش كه‌وتیاره‌كه‌و بێچوه‌كه‌ی رزگار ده‌كات.
http://www.zagrostv.com/files/articles/large/100412105757.jpg
http://www.zagrostv.com/uploads/2.jpg
http://www.zagrostv.com/uploads/3.jpg
http://www.zagrostv.com/uploads/4.jpg
http://www.zagrostv.com/uploads/5.jpg
http://www.zagrostv.com/uploads/6.jpg
http://www.zagrostv.com/uploads/7.jpg





zagrostv

[/center]

[center]
http://www.zagrostv.com/files/articles/large/100412110356.jpg
رۆستام ڤالێڤ، هونه‌رمه‌ندێکی رووسی ته‌مه‌ن (20) ساڵانه‌ و دانیشتووی شاری ستیرلیتمارکه‌ و وێنه‌ی ناوداران و ئاژه‌لان و سروشت به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رنجراکێش له‌سه‌ر شه‌قام دروستده‌کات.
http://www.zagrostv.com/uploads/Rustam-Valeev-chalk51.jpg
http://www.zagrostv.com/uploads/Rustam-Valeev-chalk-550x412.jpg
http://www.zagrostv.com/uploads/Rustam-Valeev-chalk9.jpg









[/center]

[center]http://www.kurdistantv.net/files/articles/large/070412122648.jpg

KTV ...


له‌یه‌کێك له‌نه‌خۆشخانه‌کانی شام هونه‌رمه‌ندی ناوداری سووری به‌ڕه‌گه‌ز کورد خالید تاجا له‌ته‌مه‌نی 73ی ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌ به‌یه‌کجاره‌کی ماڵئاوایی له‌ژیان کرد ..

خوالێخۆشبوو ساڵی 1939 له‌ گه‌ره‌کی روکنه‌دین کوردنیشینی کورد له‌ دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا له‌دایكبووه‌و له‌سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ڕووی له‌بواری هونه‌ری کرد و زیاتر له‌ 200 کاری هونه‌ری نێوان شانۆ و ته‌له‌فیزیۆن و سینه‌ما ئه‌نجامداوه‌ وبه‌م پێیه‌شه‌وه‌  له‌نێوه‌نده‌کانی هونه‌ریدا به‌ ئه‌نتۆنیۆکوین ناسرابوو ..

خالید تاجا به‌هۆی نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌یه‌وه‌ ڕۆژی 4-4-2012 کۆچی دوایی کرد و به‌مه‌ش دڕامای سووری یه‌کێك له‌ناودارترین که‌سایه‌تی هونه‌ری له‌ده‌ستدا .


[/center]

[center]سینه‌ماكارانی كورد له‌ فیستیڤاڵی دیجیتاڵی هێندستان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا

http://www.kurdistantv.net/files/articles/large/090412042035.jpg

KTV ...


فیلمی سینه‌مایی "كوێستانی قه‌ندیل" له‌ ده‌رهێنانی (ته‌ها كه‌ریمی) و كورته‌ فیلمی "ده‌نگی باران" له‌ ده‌رهێنانی (جه‌لال ساعیدپه‌نا) خه‌ڵاته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی دیجیتاڵی هێندستانیان به‌ده‌ستهێنا.

به‌ پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتیی فیلمی "كوێستانی قه‌ندیل"، فیلمی سینه‌مایی "كوێستانی قه‌ندیل" له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری لاوی كورد (ته‌ها كه‌ریمی) كه‌ به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مایی سلێمانییه‌ له‌ دوازده‌یه‌مین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له‌ به‌شی پێشبڕكێی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی دیجیتاڵی هێندستان نمایشكرا و توانی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی بڵندی سینه‌مایی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ به‌ده‌ستبێنێت.

هه‌روه‌ها كورته‌ فیلمی "ده‌نگی باران" له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد (جه‌لال ساعیدپه‌نا) له‌ به‌شی پێشبڕكێی ئه‌م فیستیڤاڵه‌، نمایشكرا و خه‌ڵاتی باشترین كورته‌ فیلمی پێبه‌خشرا.

(ته‌ها كه‌ریمی) سینه‌ماكاری لاوی بانه‌یی به‌ هۆی سه‌رقاڵ بوون به‌ سازكردنی نوێترین به‌رهه‌می سینه‌مایی خۆیه‌وه‌ نه‌یتوانی له‌ فیستیڤاڵی دیجیتاڵی هێندستاندا ئاماده‌بێت و سینه‌ماكاری سنه‌یی (جه‌لال ساعیدپه‌نا) خه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی و ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "كوێستانی قه‌ندیل"ی له‌ ده‌سته‌كانی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ری فیستیڤاڵ وه‌رگرت.

فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی دیجیتاڵی هێندستان، به‌ نمایش كردنی 50 كورته‌ فیلم و فیلمی بڵندی سینه‌مایی له‌ ده‌رهێنه‌ره‌كانی 44 وڵاتی جۆراوجۆری جیهان له‌ چه‌ندین به‌شی پێشبِڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له‌ رۆژانی 9 تا 15ی مارسی 2012 له‌ شاری دێهلی وڵاتی هێندستان به‌ڕێوه‌چوو. له‌م فیستیڤاڵه‌دا هه‌روه‌ها چه‌ندین سیمینار و كارگه‌ی فێركاری فیلمسازی له‌سه‌ر سینه‌مای كورت و بڵند سازكرا.   

كۆمپانیای سینه‌مایی "ستاك فیلمی سنه‌" به‌ به‌رپرسیاری هونه‌رمه‌ندی كورد (سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ) كه‌ فیلمی سینه‌مایی "كوێستانی قه‌ندیل" و كورته‌ فیلمی "ده‌نگی باران" له‌ ئاستی دنیادا به‌ شێوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوده‌كاته‌وه‌، به‌ فیلمی سینه‌مایی "شه‌وی حیساب" له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد (حوسێن سێوه‌دین) و كورته‌ فیلمه‌كانی "رۆیشتن" له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد (سالم سه‌ڵه‌واتی) و "بنه‌ماڵه‌ی سالم" له‌ ده‌رهێنانی (ئه‌میر حوسێن تورابی) له‌ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی دیجیتاڵی هێندستان ئاماده‌بوو.   

"كوێستانی قه‌ندیل" له‌ یه‌كه‌مین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له‌ رۆژانی 1 تا 9ی ئۆكتۆبری 2010 له‌ 15مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئۆرێنس" OURENSE له‌ شاری ئۆرێنس له‌ وڵاتی ئیسپانیا نمایشكرا و توانی خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ به‌ده‌ستبێنێت.

"كوێستانی قه‌ندیل" له‌ وێنه‌گرتنی هونه‌رمه‌ندی كرماشانی (كه‌یوان یۆسفی) له‌ وه‌رزی پاییزی ساڵی 2008 و له‌ سه‌ره‌تای وه‌رزی زستانی 2009 به‌ ماوه‌ی سێ مانگ له‌ ناوچه‌ی "قه‌ره‌داغ" سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی له‌ هه‌رێمی كوردستان وێنه‌گیراوه‌ و هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌ ئه‌كته‌ره‌كانی كوردستانی عێراق، كوردستانی ئێران، كوردستانی توركیا و عێراق تیایدا رۆڵیان بینیوه‌.

له‌م فیلمه‌دا شانۆكاری كورد دكتۆر "قوتبه‌دین سادقی"، گۆرانیبێژی ده‌نگخۆش و ناوداری كورد "عه‌ینه‌دین مه‌ریوانی"، "جۆمه‌رد قاره‌مان" گۆرانیبێژی ده‌نگخۆش و په‌نجه‌زێأینی دیوان كه‌ خه‌ڵكی باكووری كوردستانه‌ و ئێستا دانیشتووی شاری كۆڵنه‌ له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری عێراقی خاتوو "لمیا حوسێن" و هه‌روه‌ها ئه‌كته‌ری به‌ئه‌زموونی كورد (كامران ره‌ئووف) رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن.

هه‌روه‌ها (تاهیر پیشوایی) ـ ده‌نگهه‌ڵگر، (محه‌مه‌د ره‌زا وه‌ته‌ندووست) ـ مونتاژ، (فه‌ردین خه‌لعه‌تبه‌ری) ـ موزیك، (حوسێن مه‌هده‌وی) ـ ده‌نگدانه‌ر، (ئه‌وین شه‌ریفی) و (ئومێد كه‌یمی) ـ وێنه‌گرانی فۆتۆگراف، (مه‌نسوور جیهانی) و (مه‌نووچێهر جیهانی) ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مایی سلێمانی وه‌كوو به‌رهه‌مهێنه‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌م فیلمه‌ هاوكاریان كردووه‌.

"كوێستانی قه‌ندیل" یه‌كه‌مین به‌رهه‌می بڵندی سینه‌مایی (ته‌ها كه‌ریمی) دوای كورته‌ فیلمه‌كانی "زریان"، "سنووری ژیان"، "كوێستانی سپی" و "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م"ه‌ تاكوو ئێستا له‌ 12 فیستیڤاڵ له‌ ئاستی جیهاندا نمایشكراوه‌، له‌وانه‌: چل و یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "گوا" له‌ وڵاتی هێندستان، نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "چاوی سێیه‌م" له‌ شاری به‌مبای له‌ وڵاتی هێندستان، حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دوبه‌ی" له‌ وڵاتی ئیمارات، نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تیرانا" له‌ وڵاتی ئاڵبانی، ده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئیستانبوول" له‌ وڵاتی توركیا، فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلم گه‌لی عه‌ره‌بی له‌ شاری ئامستردام له‌ وڵاتی هۆڵه‌ندا، حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن له‌ وڵاتی به‌ریتانیا و چه‌ندین فیستیڤاڵی دیكه‌.

كورته‌ فیلمی "ده‌نگی باران" دوایین به‌رهه‌می (جه‌لال ساعیدپه‌نا)یه‌، كه‌ تاكوو ئێستا له‌ فیستیڤاڵی جۆراوجۆری ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی نمایشكراوه‌ و چه‌ندین خه‌ڵاتی گرینگیشی به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌وانه‌: خه‌ڵاتی باشترین فیلم له‌ به‌شی پێشبأكێی "ئاسیا" له‌ 28مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته‌ فیلمی "تاران" له‌ وڵاتی ئێران، خه‌ڵاتی باشترین كورته‌ فیلمی چیرۆكی له‌ نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تیرانا" له‌ وڵاتی ئاڵبانی، خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ری حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی "له‌نده‌ن" له‌ وڵاتی به‌ریتانیا، خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی و هێلكه‌ی زێأینی شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی "دهۆك ـ به‌رڵین" له‌ شاری دهۆك له‌ هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵاتی ئاسكی زێأین، دیپڵۆمای فه‌خری و خه‌ڵاتی نه‌قدی چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی "سلێمانی" له‌ شاری سلێمانی له‌ هه‌رێمی كوردستان، رێزنراو له‌ به‌شی "په‌ره‌پێدان به‌ كه‌له‌پووری شارۆمه‌ندی" له‌ 41مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "روشد" له‌ وڵاتی ئێران و چه‌ندین فیستیڤاڵی دیكه‌.

(فه‌رشید گه‌وێڵی) له‌ ئه‌كته‌ره‌ باشه‌كانی كوردستانی ئێران و هونه‌رمه‌ندی منداڵ (مووسا فه‌یزی) له‌م فیلمه‌ 26 خوله‌كییه‌دا رۆڵیان بینیوه‌. هه‌روه‌ها (ئه‌میر عه‌لی وه‌یسی) ـ وێنه‌گر، (عه‌لیره‌زا مورادی) ـ رووناكی، (كامبیز عه‌أشی) ـ به‌رپرسی به‌رهه‌م، (فه‌رید سه‌داقات) ـ ده‌نگهه‌ڵگر، (لوقمان سوخه‌نوه‌ر) ـ مونتاژ، (كه‌یوان یۆسیفی) ـ رووناكی، (مه‌نسوور جیهانی) و (مه‌نووچێهر جیهانی) به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی گشتی و ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای دیكۆمێنتی و ئه‌زموونی ئێران وه‌كوو به‌رهه‌مهێنه‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌م فیلمه‌ هاوكاریان كردووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتیی فیلمه‌كانی "كوێستانی قه‌ندیل" و "ده‌نگی باران".
[/center]

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت

زۆر سوپاس بۆ تێبینیه‌کانت ئه‌زیزم هه‌ول ده‌دم بۆ جاری داهاتوو

ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ ماندو نه‌بی ئه‌زیزم هیوام وایه‌ به‌رده‌وام بیت له‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانت

188

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت

190

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت

192

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ زانیاری)

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت

193

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت

194

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ زانیاری)

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت

196

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

[center]چیرۆکی23 ((هه‌موو شتێك به‌ ئیراده‌ی خوایه‌))

ئه‌بو هوره‌یره‌ (خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی سلێمانی كوڕی داوود له‌ دڵی خۆیدا ووتی بڕیار بێت ئه‌مشه‌و بچمه‌ لای هه‌موو خێزانه‌كانم (كه‌ ژماره‌یان سه‌د بوو) به‌ڵكو هه‌ر یه‌كێكیان منداڵێكی ببێت و كه‌ گه‌وره‌ بوون سوار چاكێكی لێ ده‌ربچێت و له‌ ڕێگای خوادا غه‌زا بكات. هاوڕێیه‌كی پێی ووت سڵێمان باشتر وایه‌ بڵێی گه‌ر خوا حه‌ز بكات (انشاء الله‌) به‌لاَم سلێمان ئه‌وه‌ی نه‌وت . پاش ئه‌وه‌ی چووه‌ لای هه‌موویان ، ته‌نها یه‌كێكیان نه‌بێت هیچیان سكیان پڕ نه‌بوو ئه‌وه‌شیان كه‌سكی پڕ بوو منداڵێكی بوو لایه‌كی نه‌بوو واته‌ كه‌رته‌ منداڵێك بوو . ئینجا پێغه‌مبه‌ری خوا (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویی سوێند به‌وه‌ی گیانی (محمد)ی به‌ ده‌سته‌ ئه‌گه‌ر (ان شاء الله‌ )ی بكردایه‌ ئه‌وا نه‌زره‌كه‌ی ده‌هاته‌ دی و بۆی ده‌بوونه‌ پشت و په‌نا له‌كاتی پێویستیدا.
(حدیث صحیح متفق علیه)
[/center]

197

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

[center](پاداشتی خێر و چاكه‌)
ئه‌بو هوره‌یره‌ (خوای لێ ڕازی بێت) له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی پیاوێك بڕیاریدا و ووتی ئه‌بێت ئه‌مشه‌و خێرێك بكه‌م , چوو ئه‌وه‌ی بڕیاری دابوو بیكات به‌خێر كردییه‌ ده‌ستی پیاوێكه‌وه‌ ، بۆ به‌یانی ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و پیاوه‌ دزبووه‌ ده‌یان ووت ئه‌مشه‌و خێر به‌دزێك كراوه‌ پیاوه‌ش خه‌فه‌تی خوارد و له‌ دڵی خۆیدا ده‌ی ووت خوایه‌ هه‌ر تۆ كار سازی به‌لاَم خێره‌كه‌م بۆ دز ده‌رچوو!. شه‌وی دووه‌م هه‌مان بڕیاریدا و خێره‌كه‌ی كرده‌ ده‌ستی ئافره‌تێكه‌وه‌ , بۆ به‌یانی ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ ڕه‌وشت نزم بووه‌ له‌ناو خه‌ڵكدا بوو به‌ مقۆ مقۆ كه‌ ئه‌مشه‌و خێر به‌ ڕه‌وشت نزمێك كراوه‌ دیسان ووتی خوایه‌ خێر و ڕه‌وشت نزم! بۆ شه‌وی سێیه‌م خێره‌كه‌ی كرده‌ ده‌ستی پیاوێكه‌وه‌, بۆ به‌یانی ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و پیاوه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بووه‌ و موسته‌حه‌قی خێر نه‌بووه‌ له‌ناو خه‌ڵكدا بوو به‌ هه‌را ئه‌مشه‌و خێر به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندێك كراوه‌ ئه‌ویش به‌دڵگرانییه‌وه‌ ده‌یووت خوایه‌ خێر و ده‌وڵه‌مه‌ند ! پاشان له‌ غه‌یبه‌وه‌ پێیان ووت هه‌موو خێره‌كانت جێی خۆیان گرتووه‌و له‌لایه‌ن خواوه‌ قبوڵ كراون چونكه‌ دزه‌كه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌و پاره‌یه‌وه‌ كه‌تۆ داوته‌ پێی واز له‌ دزی بهێنێت و ڕه‌وشت نزمه‌كه‌ش ده‌ست له‌و كاره‌ ناشیرینه‌ی هه‌ڵبگرێت و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ش ده‌رس وه‌ربگرێت و له‌و سه‌روه‌ت وسامانه‌ی خوا پێی داوه‌ شتێكی لێ ببه‌ خشێته‌وه‌.
(حدیث صحیح متفق علیه)
[/center]

[center]http://www.zagrostv.com/files/articles/large/090412092529.jpg

zagrostv
قیژانگ ژانگ، ملیۆننێرێکی چینی ته‌مه‌ن (39) سالانه‌، دوای ئه‌وه‌ی قومارچییه‌کی به‌ناوبانگی شاره‌که‌ی بووه‌وه‌ و له‌هه‌ندێک شه‌ودا پاره‌یه‌کی زۆری بردووه‌ته‌وه‌ و له‌زۆربه‌ی شه‌وه‌کانی تردا، زیاتر له‌ (12) هه‌زار دۆلاری دۆراندووه‌ بریاری دا واز له‌ قومارکردن بێنێت.


قیژانگ ژانگ، له‌وه‌ته‌ی ساڵی (2008)ه‌وه‌ کاری کرێکاری کانه‌ خه‌ڵوزه‌کان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ کاری قومارچیه‌تی دووربکه‌وێته‌وه‌.

ژانگ، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی خاوه‌ن سه‌روه‌ت و سامانێکی زۆره‌، به‌ڵام ئه‌و پاره‌ که‌مه‌ی که‌ له‌ کرێکاری وه‌ریده‌گرێت خۆشحاڵی ده‌کات.
[/center]

199

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[center]http://www.zagrostv.com/files/articles/large/090412084715.jpg

zagrostv
ئه‌م هاوڵاتیه‌ بۆ ده‌وامه‌که‌ی زۆر به‌په‌له‌ بوو بۆ ئۆتۆمۆبیله‌ی زۆر به‌خێرایی لێده‌خورێ، به‌ڵام له‌ رێگا له‌ ناکاو ده‌نگێک له‌ مه‌کینه‌ی ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی دێت.

کاتێ ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی وه‌ستان پشکنیی بۆی کرد ده‌رکه‌وت که‌ مارێک به‌م شێوه‌یه‌ له‌ ناو مه‌کینه‌که‌ی ناو ئۆتۆمۆبیله‌که‌ خۆی مه‌لاس دابوو، ئه‌نجا وه‌ره‌ تۆ به‌په‌له‌ بیت ئه‌م راوداوه‌شت لێ رووبدات.

http://www.zagrostv.com/uploads/5a19f5888989192e94d1a31daccc25ea.jpg

http://www.zagrostv.com/uploads/87958f0db72132ff331a966fd4f32a78.jpg[/center]

[center]http://www.kurdsat.tv/uploads/ku080412b.jpg
kurdsat.tv
وڵاتی چین لە ماوەی پێشوو دا بووە خاوەنی بەرزترین‌و درێژترین پردی پێکەوەبەستنی نێوان تونێل لە جیھان دا ئەویش دوای کردنەوەی پردی ئایژای کە بەرزییەکەی ١,١٠٢ پێیە کە دەکاتە نزیکەی ٣٣٦م و درێژییەکەی نزیکەی ٤٠٠٠ پێ (١٢١٩م)ـە، کە بە کردنەوەی ئەم پردەش رێگەی چەند رۆژی نێوان دوو شاری چین کورتدەکاتەوە بۆ ٨ کاتژمێر.


http://img.izismile.com/img/img5/20120404/640/the_worlds_longest_bridge_connecting_two_mountain_tunnels_constructed_in_china_640_01.jpg
http://img.izismile.com/img/img5/20120404/640/the_worlds_longest_bridge_connecting_two_mountain_tunnels_constructed_in_china_640_02.jpg
http://img.izismile.com/img/img5/20120404/640/the_worlds_longest_bridge_connecting_two_mountain_tunnels_constructed_in_china_640_03.jpg
http://i.dailymail.co.uk/i/pix/2012/03/31/article-2123191-1268DF15000005DC-929_964x637.jpg
http://i.dailymail.co.uk/i/pix/2012/03/31/article-2123191-1268DF0B000005DC-206_964x632.jpg
http://img.izismile.com/img/img5/20120404/640/the_worlds_longest_bridge_connecting_two_mountain_tunnels_constructed_in_china_640_05.jpg


[/center]

201

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ زانیاری)

[center]http://www.kurdistantv.net/files/articles/large/040412082419.jpg

KTV ...

كۆمپانیاى "ئیسپرسۆ" كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیاكانى درستكردنى قاوه‌ ، توانیویه‌تى ده‌زگایه‌كى قه‌باره‌ى بچووكى تازه‌ى قاوه‌ دروست بكات ، كه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێلدا داده‌نرێت ، وه‌ له‌هه‌ر كاتێكدا بێت شوفێر ده‌توانێت له‌ رێگه‌ى ئه‌م ده‌زگایه‌وه‌ قاوه‌ ئاماده‌ بكات .

به‌پێى هه‌واڵێكی گۆڤارى "تایم"ى ئه‌مریكى ،  ده‌زگای تازه‌ى دروستكه‌رى قاوه‌ى "ئیسپرسۆ" ده‌كرێت بڕێكى زۆرى قاوه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێلدا دروستبكات ، له‌هه‌ر شوێنێك بێت.

هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌زگایه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسان قاوه‌ ئاماده‌ده‌كات ، ته‌نها پێویستى به‌ كیسی بچووكى قاوه‌و ئاو هه‌یه‌ ، تا بخرێته‌ ناوى ، وه‌ پاش چه‌ند خوله‌كێك چاوه‌ڕوانى ده‌توانێت یه‌ك كۆپ قاوه‌ پێمان ببه‌خشێت .

جێی باسه‌ ناوى ئه‌م ده‌زگا تازه‌یه‌ "هاندپریسۆ ئۆتو Handpresso Auto"یه‌ ، كه‌ به‌ كاره‌با كارده‌كات و به‌هوى وایه‌ره‌كه‌وه‌ له‌ شوێنى جگه‌ره‌وه‌ ده‌به‌سترێت ، مه‌زه‌نده‌ش ده‌كرێت له‌ ماوه‌یه‌كى نزیكدا به‌ به‌هاى 200 دۆلار بخرێته‌ بازاڕه‌كانى جیهانه‌وه‌ .


[/center]

202

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ زانیاری)

[center]http://www.kurdistantv.net/files/articles/large/040412082859.jpg

KTV ...


لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ئوستراڵى كه‌ له‌سه‌ر تێكراى حاڵه‌ته‌كانى مردن بۆ ماوه‌ى ساڵ ئه‌نجام دراوه‌ ، ده‌ریخستووه‌ كه‌ ئه‌گه‌رى مردن له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ى بۆ ماوه‌ى كاتێكى زۆر له‌به‌رده‌م نووسینگه‌كان و ته‌له‌فزیۆن و كۆمپیۆته‌ر داده‌نیشن ، زۆر زیاتره‌ له‌چاو كه‌سانى تردا .

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ كه‌ له‌م دوایه‌دا بڵاوكرایه‌وه‌ ده‌ڵێت" په‌یوه‌ندیه‌ك له‌ نێوان زۆر دانیشتن و كورت بوونى ته‌مه‌ندا هه‌یه‌ .

توێژه‌ران ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا ، كه‌ پێویسته‌ له‌ دواى دانیشتندا هه‌ندێ ڕاهێنان و چالاكى جه‌سته‌ى وه‌كو ، ڕۆیشتن و هه‌ندێ كارى ناوماڵ ئه‌نجام بدرێت ، چونكه‌ سوودێكى ته‌ندروستى گرنگى هه‌یه‌ بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ .

هیدى فان دیر بلویگ له‌ زانكۆى سیدنى ده‌لێت" بۆئه‌وه‌ى قه‌ره‌بووى دانیشتنى زۆر بكه‌ینه‌وه‌ ، پێویسته‌ ڕۆژانه‌ ڕاهێنانى جه‌سته‌ى ئه‌نجام بده‌ین .

دیر بلویگ و هاوڕێیانى لێكۆلینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر زیاتر له‌ 200 هه‌زار كه‌سی ته‌مه‌ن 45 ساڵی یان زیاتر ئه‌نجام داوه‌ ، وه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ تێكراى حاله‌تى مردن له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ى ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ى 11 كاتژمێر داده‌نیشن به‌ رێژه‌ى 40% ده‌بێت ، له‌چاو ئه‌وانه‌ى ڕۆژانه‌ كه‌متر له‌ 4 كاتژمێر داده‌نیشن .

فان دیر بلویگ وتیشی ، دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ كار له‌ مۆلۆله‌كانى خوێن و زیادبوونى چه‌ورى له‌ناو خوێندا ده‌كات ، وه‌ ده‌بێته‌ هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى كۆلیسترۆلى سوودبه‌خش .


[/center]

203

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

زۆر سوپاس  ده‌ستی تۆش خۆش بێت

204

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

زۆر سوپاس  بۆ په‌یامه‌ جوانه‌که‌ت ئه‌زیزم ده‌ستی تۆش خۆش بێت گیانه‌

زۆر سوپاس  ده‌ستی تۆش خۆش بێت

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت

207

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت

208

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

زۆر سوپاس  ده‌ستی تۆش خۆش بێت

زۆر سوپاس  ده‌ستی تۆش خۆش بێت

210

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

زۆر سوپاس  ده‌ستی تۆش خۆش بێت