بابه‌ت: له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا قاوه بخوره‌وه
[center]
KTV ...
كۆمپانیاى "ئیسپرسۆ" كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانى درستكردنى قاوه ، توانیویه‌تى ده‌زگایه‌كى قه‌باره‌ى بچووكى تازه‌ى قاوه دروست بكات ، كه له‌ناو ئۆتۆمبێلدا داده‌نرێت ، وه له‌هه‌ر كاتێكدا بێت شوفێر ده‌توانێت له رێگه‌ى ئه‌م ده‌زگایه‌وه قاوه ئاماده بكات .
به‌پێى هه‌واڵێكی گۆڤارى "تایم"ى ئه‌مریكى ، ده‌زگای تازه‌ى دروستكهرى قاوه‌ى "ئیسپرسۆ" ده‌كرێت بڕێكى زۆرى قاوه له‌ناو ئۆتۆمبێلدا دروستبكات ، له‌هه‌ر شوێنێك بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌زگایه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسان قاوه ئاماده‌ده‌كات ، ته‌نها پێویستى به كیسی بچووكى قاوه‌و ئاو هه‌یه ، تا بخرێته ناوى ، وه پاش چه‌ند خوله‌كێك چاوه‌ڕوانى ده‌توانێت یه‌ك كۆپ قاوه پێمان ببه‌خشێت .
جێی باسه ناوى ئه‌م ده‌زگا تازه‌یه "هاندپریسۆ ئۆتو Handpresso Auto"یه ، كه به كاره‌با كارده‌كات و بههوى وایهرهكهوه له شوێنى جگه‌ره‌وه ده‌به‌سترێت ، مه‌زه‌نده‌ش ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كى نزیكدا به به‌هاى 200 دۆلار بخرێته بازاڕه‌كانى جیهانه‌وه .
[/center]