هاهاها. . .
دهستهکانت خۆش بژیت.
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » پهیامهكانی سهههند
هاهاها. . .
دهستهکانت خۆش بژیت.
کاک ههڵکهوت گیان دهستت خۆش بێت ، هۆنراوهیهکی جوانت ههڵبژواردوه.
ماندوو نهبیت کاک ئاسۆ گیان. . .
دهست خۆشیت لێدهکهم کارهکهت جوانه !
جێگای خۆشحاڵییه که یانهکهمان خهم خۆرێکی وهک تۆی ههیه.
دهستهکانت خۆش کاک سیروان ، هۆنراوهیهکی جوانت ههڵبژواردوه .
ئهگهر ههڵه نهبم ئهم هۆنراوهیه کراوه به گۆرانی.
هاهاها.........
منداڵان هەستن پێكەوە بۆ جەژن و جەژنانە
بەینێكە كارەباكەمان تا بەرەبەیانە
کاکه گیان منداڵهکان زوو ئهخهون ، تۆ بڵێ گهورهکان شتی وامان نهبینیوه.. شادی دهربڕن
دهستهکانت خۆش کاک ئارێز بژیت.
بهخێر بێیت بۆ (YSM21) کاک شالاو مخموری ... ئهوهی که هاوڕێیان وتیان منیش دهخوازم وا بێت إنشاالله.
[center]دهبوایه دانهیهک دروست بکهن ئهگهر ههڵنهستای ئاوت پێدا بکات هاهاها
دهست خۆش زۆر باشه ![/center]
[center]کۆکردنهوهی ئهو ههموو ڤیدیۆیه و ڕێکخستنیان به شێوهیهکی وا جوان ماندوو بوونی پێوه دیاره .
دهست خۆشیت لێدهکهم سارا خان
به هیوای سهرکهوتنی زیاتر و بهردهوام بۆ یانهی ههولێری خۆشهویست.[/center]
[center]ئهو دهستانهت خۆش بێت بهڕێز. . .
له پهند دا کورد گهڵێکی دهوڵهمهنده ، ئهوانهی خوێندمهوه پهندی زۆر جوانی تیایه و زۆر بهسودن.
بژیـــت[/center]
هەیاران و مەیاران..
ئهو شیعرهم بیستوه جاران
بهڵام دهقی گۆڕاوه
وهکو پێشتر نهماوه
دهست خۆش بێت
هاهاهاهاها
:lol::lol:
دةست خؤش بژی
ڕۆژه خــان دهست خۆشیت لێدهکهم. . . چهند ڕستهیهکی جوان بوون!
سوپاس بۆ پهیامهکهت خاتوو زین. . .
[center]هاهاها.......
که سهردێری بابهتم خوێندهوه وتم ئهبێ (طاسە) یاریزان بێت یان هونهرمهندی له ناکاو پهیدابوو ؟!
دهست خۆش کاک ئارێز[/center]
پێکهنین نهیهێشت بۆی بگریم !
دهست خۆش مهریهم خانم.
وێنهکان زۆر جوانن. . .
دهست خۆش مهریهم خان ، هیوای سهرکهوتن بۆ کاکه سهرههنگ.
بابهتێکی سود بهخشه ... دهستت خۆش بێت مهریهم خان.
دهستهکانت خۆش دڵیار ...
من گوێ له گۆرانیهکانی ئهلیسا ئهگرم ، حهزم له دهنگی ههیه .
بهڵام پێم خۆش نهبوو بێت بۆ کوردستان:)
کاک هێمن سوپاس بژیت
سارا خان بابهتێکت نووسیوه که له جێی خۆیهتی...
ههموو خاڵهکانی بابهتهکهت گرنگن وه پێویسته ئهندامان ڕهچاوی بکهن بۆ ئهوهی یانه زیاتر بهرهو پێش بچێت.
ئهوهی من بزانم خاڵی چوارهمی بابهتهکهت که باسی ( زۆری بابهت له یانه ) دهکات گرنگیێکی تایبهتی ههیه وهک تۆ ئیشارهتت پێی داوه زۆرجار ناتوانین ههموو بابهتهکان بخوێنینهوه به هۆی ئهو خاڵهوه.
ههرچهنده له یاساکانی یانهدا هاتوه که ئهندام بۆی نییه له ڕۆژێکدا له دوو بابهت زیاتر بڵاو بکاتهوه له بهشێکدا ، بهڵام لهگهڵ ئهوهش زۆر جار بهرچاوم ئهکهوێت که ئهندامێک له ماوهی کهمتر له کاتی دیاریکراو زیاتر له دوو بابهتی نوسیوه.
هیوادارم بهڕێوهبهران و سهرپهرشتیاران زیاتر ئاگاداری ئهو خاڵه بن.
دهست خۆشی بابهتهکهت لێدهکهم
سوپاس بۆ پهیامهکانتان هاوڕێیان ...
دڵیار لهوانهیه نهوتی تێدا بیت ، بهڵام پڕه یان چهندی تێدایه ؟ ئهوه نازانم !
دهست خۆش خاتوو یاس ، بابهتێکی گرنگه.
سوپاس دڵیار ، ئهزانی چۆنه ؟ ئهوهی گوتم.... دهی منیش نایڵێم هاهاها:)
سلمت يداكي , وبأنتضار المزيد .
Nicotine wii Jgra wiiiiiiiiii
waai baba chand xatara
adi wa nya hmm
وا نوسراوه
خوا بمان پارێزی ، سوپاس لۆ پهیامهکهت
سوپاس بۆ بهشداریتان . . .
هیوادارم سودی ههبووبێ بۆ ئێوهی ئهزیز .
دوای تێگهیشتن لهو بابهتهی گواستومهتهوه ، هیوادارم سودی ههبوبێت
کاک ڕابهر سوپاس بۆ بهشداریت
[center]سڵاو . . . کاک ئهحمهد بهخێر بێیت بۆ YSM هیوام وایه لهگهڵمان بهردهوام بیت ، إنشاالله سود وهردهگریت و سود بهخش ئهبیت.[/center]
دهست خۆش بۆ ئهم پۆستهره جوانه
سوپاس کاک بورهان گیان ، خۆشحاڵم که به دڵت بوو.
خۆشحاڵم به بهشداریت کاک بورهان
ههر بژیــــــت
سوپاس کاکه لێزمه . . . کاکه ماڵدینی
سوپاس بژیت کاک بورهان گیان.
سهرت خۆش بێت سوپاس کاکه بورهان. . .
زۆر ڕاسته....
سوپاس کاکه بورهان گیان.
سوپاس کاک بورهان بژیت ئهزیزم.
ئەو ئەستێرەیەكی درەوشاوەیە لە ناو هونەری مۆسیقاو گۆرانی كوردیدا، خاوەن ئەزموونێكی زۆرە و قوتابخانەیەك بووە لە قوتابخانەكانی هونەری كوردی. مەزهەری خالقی تاسەر ئێسقان ڕەسەن و پارێزەری هونەری ڕەسەنی كوردی بووە، هەر بۆیەش لەگەڵ هەر دەركەوتنێكدا جارێكی تر بۆ ناو كلتوورو مێژووی هونەری كوردانە دەمانباتەوە، بەمەبەستی وروژاندنی چەند پرسیارێكی هونەری دیمانەیەكمان لەگەڵ سازكرد، ئەویش بەم شێوەیە وەڵامی پرسیارەكانی گۆڤاری گوڵانی دایەوە.
* پێگەی ئێستای هونەری كوردی چۆن هەڵدەسەنگێنی ؟
-پێویستە هونەر لە هەر چوار پارچەی كوردستان خوێندنەوەی خۆی بۆ بكەیت، هونەر لە كوردستانی ڕۆژهەڵات بە داخەوە بە هۆی ئەوەی تەنیا یەك جۆرە موزیك لەوێ ئازادە، بۆیە لەوێ تەنیا لە بواری تەكنیكەوە پەرەی سەندووە و گەشەی پێدراوە. ئەمانەش بە هەوڵی شەخسی و خەمخۆری باش بووە. چونكە ئیمكانییەت بۆ هونەرمەندی كورد لەوێ نەڕەخساوە، من پێم وایە ئەوەی هەیە هەوڵی شەخسییەو بەتەكنیك خۆیان پەروەردە دەكەن كە بێتەوە بە ئاڕاستەی خزمەت كردنی هونەری كوردی. لەوێ هونەر سنووردارە، من نامەوی ڕەخنە لە كۆماری ئیسلامی ئێران بگرم، بەڵام تەنها ئەو جۆرە شێوازە موزیكەیە كە دەبێت لەوێ پەیڕەو بكرێت، بۆیە لە كوردستانی ڕۆژهەڵات دەتوانم بڵێم تەنها لە یەك بواردا هونەر پێشكەوتووە كە جێگای شانازییە ئەویش پەیدابوون و بوونی كۆمەڵێك كادری گەنجی بە توانایە، بێگومان ئەگەر ئەمڕۆش نەتوانین كەڵكیان لێوەر بگرین، بۆ دواڕۆژ دەتوانین سودیان لێ ببینین. لە كوردستانی ڕۆژئاوا بەداخەوە لەبەر ئەوەی فشار لەسەر كوردستانی ڕۆژئاوا زۆرە لەوێ نەك تەنها هونەر گەشەی نەكردووە بەڵكو بەشێوەیەك لە شێوەكان تواوەتەوە. لە كوردستانی باكوور بەهۆی ئەوەی یەكەمین تەلەفزێۆنی ئاسمانی كوردی كوردەكانی باكوور لە ئەوروپا دەستی بە وەشان كرد، بە ناچار كۆمەڵێكی زۆر موزیكژەن و گۆرانیبێژ بە تەكنیكی ئەوروپی و كلتووری كوردی پەرەی سەندو گەشەی پەیدا كرد، ئێستاش كۆمەڵێك موزیكژەنی باش دروست بوون، دەتوانم بڵێم بنەمایەكی زۆر باش بۆ داهاتوو دروست بووە. ئێستاكەش گەر كارەكانیان هەڵبسەنگێنین لە بواری ڕەسەنایەتی و لە بواری تەكنیك و لە بواری ئەدا زۆر گەشەی كردووە، لە داهاتوودا دەكرێ لە ئەوروپا ئەم جۆرە تەكنیك و موزیكە بچێتە ناوەوە. لە كوردستانی باشووریش كەشەكە بەشێوازێكی ترە، ئازادییەكی رەها هەیە كە موزیكیشی گرتۆتەوە، لێرە بەهۆی ئەو مەرجەی ئازادییەوە قەرەباڵغی و سەرلێشێواوییەوە كاڵ بوونەوە، ئەساڵەتی گۆرانی كوردی دەركەوتووە، ئەو گروپانەی لە ساڵانی پەنجاكان و شەستەكان و حەفتاكان و هەشتاكان كە كاری موزیكی كوردییان دەكرد دەیان گۆرانیبێژ دەیان میلۆدی كوردی ڕەسەن دروست بوو كە كەوتبوونە ناخی میلۆدی كوردییەوە، وای كردبوو موزیكی كوردی بەردەوام بێت و موزیكی كوردی نەفەوتێت و موزیكی كوردی بمێنێتەوە تا ئەو كاتەی كوردستان ئازادكرا، بەڵام لە ئازادیدا ئیتر ئەو گروپە گەشەیەكی نەكردووە و ماونەتەوە نازانم هۆكارەكەی چییە؟ ئەوەیان دەبێت موزیكژەنێكی بە ئەزموون ئەو هەڵسەنگاندنە بكات بۆچی ئەو گروپانە نەماون، یان ئەو دەنگبێژانەكەم بونەتەوە. بۆچی بەرهەمیان كەمە بەڕاستی موزیكی كوردی لە كوردستانی باشوور تووشی كەمو كوڕی بووە، لەگەڵ ئەوەشدا موزیكێكی ڕۆژئاوا هاتووەتە ئاراوە كە گەنجان دروستییان كردووە، هەرچەندە بەرای من شتێكی ئاساییە، كاتێك شەماڵ سایب هات گۆرانی گوت، گۆرانییەكانی زۆر تام و چێژی عەرەبی لێدەهات،كەمتر كەس ڕەخنەی لێگرت لەبەر ئەوەی گۆرانییەكانی ئەساڵەتی تێدابوو، بەڵام ئێستا میلۆدی غەیرە كوردی موزیكەكەی دووبارە دەبێتەوە و بە هەمان موزیكە ئەسڵەكەی خۆی و بە هەمان شێوەش میلۆدییەكەی دادەنێنن و تەنها بە شیعری كوردی دەیڵێن، ئەمە وایلێهاتووە وردە وردە چۆتە ناو خەڵكەوە، لەبەر ئەوەی بەردەوام ڕادیۆ تەلەفزیۆنەكان بە گوێی خەڵكیدا دەدەن، خەڵكی كوردستان ئێستا بۆتە دوو بەشەوە، كەبەشێكی حەز لە موزیكی ڕەسەنی كوردی دەكات كە ئەمەیان زۆركەمە، بەشێكی دیكەش حەز بە موزیكی هاوردەو غەیرە ڕەسەن دەكات، ئەمە ململانێیەكە ئێستا لە ئارادایە، بەڵام دیسان دەڵێم دەبێت بە شێوەیەك یەكتر قبوڵ بكەن، خەڵك هەقی هەڵبژاردنی هەبێت. بەڕای من موزیك و زمان ناتوانرێت پێشی پی بگیرێت، چونكە لەگەڵ ڕەوتی كۆمەڵگە لە جوڵەدایە، دەكرێ ئەو گۆرانییانەی كە ڕەسەنایەتییان تێدایە، گەنجی ئەمڕۆ بیەوێت گۆڕانكاری تێدا بكات، بەڵام كاكڵی مەبەستەكە ئەمەیە ئەم گۆڕانكارییە لە هێنانی میلۆدی عەرەب و تورك و فارسدا خۆی نەبینێتەوە، دەبێت گەنجەكانمان فێری داهێنان بن، ئەوان سەربەستن دەتوانن چی بڵێن و چی بكەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا میللەت داواكاری ئەوەیە دۆبلاژ كردن و تەرجومە كردنی لە كارەكانی غەیرە كوردی شتێكی باو نییە. لە وڵاتانی دیكە كەمتر ئەم كارانە دەكرێت. هەچەندە گرنگ ئەوەیە گەنجێگ كە موزیك ژەنی باشەو دەنگبێژی باشە شتێك بخوڵقێنی كەلەگەڵ هەستی گەلەكەیدا و لەگەڵ پێناسەی نەتەوەكەیدا بگونجێت، ئەمە ڕای منە، بەمجۆرە هونەرەكەی بە نەمری دەمێنێتەوە. بەڵام تۆ موزیكێكی توركی یان عەرەبی بهێنیت بتەوێ بەكوردی بێڵێیتەوە هەموو كەس دەزانێت توركەكە باشتری گوتوتەوە هەموو كەس دەزانێت عەرەبەكە باشتری گوتووتەوە، ئەم كارە بۆ مانگێك و دوو مانگ خەڵك گوێی لێدەگرێ، بەڵام زوو لە یاد دەچی و دوایی هەر نامێنێت، بۆیە دەبێ كاری رەسەن بكرێت، داهێنان بكرێت لە هونەر و زانست و تەكنیكیدا، نەك كاری هاوردە و دۆبلاژكراو.
* جێی سەرسوڕمانە ئەو هونەرەی پێتوایە خزمەتی هونەری كوردی ناكات واتە هونەری هاوردە و دۆبلاژكراو، حكومەت بودجەی زۆرێك لەوانە دەدات، ئەم هەنگاوەی حكومەت چۆن لێك دەدەیتەوە. ئەمە بۆ ئەوە ناگەڕێتەوە كە حكومەت بۆ بواری هونەری كەسانی بە ئەزموونی دادەناوە؟
- من شتی وام بیستووە، بەڵام بەڕاست دەبێت ئەو راگەیاندنەی كەڕەنگی حكومەتی پێوەیە، دەبێت سیاسەتێكی تایبەتی هەبێت. نەوەك تەنها بەرامبەر بە موزیك، بەڵكو دەبێت بەرامبەر هەموو ئەو بەرنامەیەی كە بڵاو دەبێتەوە چ لە باری كاریگەری كۆمەڵایەتییەوە، چ لە بارەی تەكنیكەوە كە دەبینرێن، دەبێ كارەكان جێگای دەستخۆشی و شانازی بن، نەوەكو جێگای كەم و كوڕی. بە داخەوە هیچ لیژنەیەك بۆ هیچ كارنامەیەك لە تەلەفزیۆن و ڕادیۆكاندا نییە، كە ئەم كارانە هەڵبسەنگێنی. كاتی دەڵێ هونەرمەند دەبێت بزانێت بەكێ دەڵێت موزیكژەن كە هەریەكە و پلەو پایە و نمرەی خۆی هەیە لە بوارەكەدا، هونەرمەند كەسێك دەبێ پێناسەیەكی هونەرمەندانەی هەبێت، ئێستا وایلێهاتووە هەر كەس یەك جار بچێتە سەر شانۆ پێی دەڵێن هونەرمەند. ئێمە پێویستمان بە كۆمەڵێك نەزمە كە ئەو دیسپلینانە بتوانێت سستەمێك دروست بكات، كەوا هەڵەكان كەم بێتەوە لە هەموو بوارێكدا. ئەمە كارێكە دەبێت چوارچێوەو یاسایەكی بۆ دابنرێت، تۆ ناتوانی بەربەست لەبەر ڤین تیڤی یان كۆڕەك تیڤی دابنێیت، كە حوكمەت مۆڵەتی داوەتی و ئازادە، بەڵام حزبەكان كە نوێنەرایەتی حكومەت دەكەن دەبێ وریا بن جیاوازییەك هەبێت. وەكو ئەوەی دەیانەوێت زەوییەكانمان ئاوەدان بكەنەوە دەیانەوێت زانكۆكانمان لە قوتابی زیاتر بكەن دەبێت بەو شێوەیەش سیستەمێك بۆ هونەر دابنرێت، كەوا یاسایەكی تایبەتی هەبێت.
*ئایندەی ئەو بەربڵاوییەی ناو مۆسیقای گۆرانی كوردی چۆن لێك دەدەیتەوە ؟
- من گومانم نییە كە ئایندەی مۆسیقای كوردی ئایندەیەكی خراپ بێ، لە بەر ئەوەی كورد هەرگیز ڕەسەنایەتی خۆی لە دەست نەداوە، ئەگەر هەست و نەستی خۆی لە دەست دابا، ئێستا ببوو بە عەرەب، ببوو بە تورك ببوو بە فارس، لەبەر ئەوەی كلتووری ئێمە ئەوەندە بە تەوژمە ئەوەندە بەهێزە كە بە هیچ شێوەیەك ناڕوخێت، بەڵام گومان نییە زیان بەخۆیەوە دەبینێت ئەگەر ئێمە خزمەتی كلتوورو هونەری گەلەكەمان نەكەین، بێگومان كاڵ دەبێتەوە و بێهێز دەبێت، بەڵام نافەوتێت من دەزانم ئەمساڵ زۆر باشترە لە پارو پێرار خەڵك زیاتر بایەخ بە هونەری ڕەسەنی كوردی دەدەن. بیستوومەتەوە زۆرێك لەو گۆرانیبێژە تازانە ڕوویان كردۆتەوە گۆرانی ڕەسەن و حەیران و لاوك دەڵێن، مەقامات دەڵێن ئەو تەوژمە گۆرانییە ئەسڵییەی ئێستا هەیە، پێم وایە بەهێزتر بووە لە جاران، بۆیە من نائومێدنیم.
*كەی مۆسیقای كوردی دەگاتە ئاستی مۆسیقای جیهانی؟
- ئەمە كارێكی سەختە، چونكە هێشتا ئێمە ماومانە. لە دنیا موزیك بۆتە سەنعەت، گەورەترین كۆمپانیای جیهان هی موزیكی گۆرانییە، هی كۆنسێرتەكانە ئەمە تەجروبەی دەیان ساڵی خەباتی گروپەكان و وڵاتانی جیهان ئاسان نییە، ئێمە بڵێین بەم ئاسانییە دەبێت. گومانی تێدا نییە كە عەرەب و تورك و فارس پێشتر لە ئێمە كاریان كردووە خۆشبەختانە كۆمەڵێك كەس كە بەشێوەی موزیك و تەكنیكی ئەوروپی زانستانە هەوڵدەدەن، بەڵام بەڕاستی زۆرمان ماوە.
*یاسای پاراستنی مافی هونەرمەند تا ئێستا نەكەوتۆتە بواری جێ بەجێكردنەوە، تۆ كاریگەری ئەمە چۆن دەبینی ؟
- پرسیارێكی گونجاوە، دەبوایە هونەرمەندان لە كوردستان نوێنەرێكیان هەبوایە لە پەرلەمان و ئەو نوێنەرە بكەوێتە دوای ئەم پڕۆژەیە، ڕێكخراوی هونەرمەندان دەبوایە كاری باشتری بكردایە، چۆن دەبێت موزیكی كوردی بەم شێوەیە بێ خاوەن و بەڕەڵڵا بێت، ئەگەر لەم یەك دوو ساڵە پڕۆژەی یاسایی پاراستنی مافی هونەرمەندان كاری لەسەر نەكرێت، ئێمە وەكو ئەنستیتۆی كەلەپوری كورد ئامادەین ئەو ئامادەكارییانە بكەین، بۆ بەیاسایی كردنی مافی هونەرمەندان و ئامادەین بە دوایدا بچین، بەڵام هیوادارم ڕێكخراوی هونەرمەندان ئەم كارە جێبەجی بكات، چونكە ئەمە ئەركی ئەوانە ئەگەر ئەمە چارەسەر بكرێت ئەوا ئەم بەڕەڵڵاییە نامێنێت و رێزی هونەرو هونەرمەندان لە وڵاتەكەدا زیاتر دەبێت.
* پێتوایە ڕێكخراوی هونەرمەندان توانیویەتی لەو بوارەدا ڕۆڵی خۆی ببینێ ؟
- من لەبەر ئەوەی پەیوەندییەكی زۆرم لەگەڵیاندا نییە بۆیە ڕەخنەشم لێیان نییە، بەڵام هەندێك ئیش و كار هەیە بۆ هونەرمەندان دەبا بیانكردبایە، یان بیكەن من حەز ناكەم ڕەخنەیان لێبگرم، بەڵام دەتوانم ئامۆژگارییان بكەم لە هەندی بواردا كەموكوڕییان هەیە دەبێت پێداچونەوەیەك بە سەندیكاكاندا بكرێت.
*ئاستی هونەرمەندە گەنجەكانمان لە بواری هونەردا چۆن دەبینیت ئایا چاوەڕوانی ئەوەیان لێدەكرێ كەسانی وەكو مامۆستا عەلی مەردان و تاهیر تۆفیق و محەمەدی ماملی...هتد یان تیادا هەڵبكەوێت و بتوانن دەستاو دەست ڕەسەنایەتی هونەری كوردی تەسلیمی جیلی دوای خۆیان بكەن ؟
- راستییەكەی عەلی مەردان دووبارە نابێتەوە، فەرید ئەترەش دووبارە نابێتەوە، لە بارەی موزیكی ڕەسەنی كوردی من بڕوام وایە موزیكی ڕەسەنی كوردی بەهۆی دەوڵەمەندییەوە هەر لە میلۆدی و ئەو كەرەستانەی كەلە چوارپارچەكە هەمانە ئەگەر كۆیان بكەیتەوە، ئێمە لەو بوارەدا لە نەتەوەی فارس و تورك دەوڵەمەندترین. بێگومان من بە داهاتووی موزیكی كوردی گەشبینم.
*دەزگاكانی ڕاگەیاندن لە خزمەتی بواری هونەری ڕەسەن توانیوویانە چ ڕۆڵێك ببینن؟
- من گلەییم هەیە لەبەر ئەوەی دەزگاكانی ڕاگەیاندن زۆربەیان بە پسپۆڕی و بە شارەزاییەوە كار ناكەن، دەبێت ئێمە هەوڵ بدەین مۆركی كوردایەتی لە میدیا رەنگ بداتەوە، پاشان كاربكەین مۆركی ئەحزاب و مۆركی شەخس و مۆركی ئایدۆلۆژییەكان لە مۆركی گەلەكەمان جیا بكەینەوە، هەموویان لە خزمەتی گەلدا بوونیان هەبێت. ئەگەر وابێت پێموایە میدیا لایەنگری زۆر دەبێت، میدیا دەتوانێت دەردی دڵی خەڵك بەڕاستی بگوازێتەوە، ئەگەر بە دروستی رۆڵی خۆی ببینێ، یارمەتیدەریش دەبێت بۆ دەوڵەت و بۆ حكومەت. حوكمەت دەبێت پیاچونەوە بە كارەكەیدا بكات، بە گشتی من پێموایە میدیایەكی قەرەباڵغ هەیە و بە ئەركی خزمەتگوزاری خۆی تێنەگەشتووە.
*ئێستا بەرنامەو پڕۆژەكانی ئێوە و ئەنستیتۆی كەلەپوری كورد چین؟
- ئێمە كارەكانمان بریتین لە لە كۆكردنەوەو پاراستن و گەشەپێدان، لە پێناوی دروستكردنی ئەرشیفێكی نەتەوەیی زارەكی كورد، كە ئەو ئەرشیفە نەتەوەییە ببێتە ناوەندێك بۆسێرج ولێكۆڵینەوە، هەم بۆ گەلەكەمان هەم بۆغەیری كورد، لە بواری زمان و موزیك وفەرهەنگی گشتی ئێمە بەردەوام پرۆژەمان هەیە.
دیمانە : سۆران مارف كریم
زوو لەبیرچوونەوە Amnesia واتە ئاستێكی نائاسایی لەبیرچوونەوە و نەمانی توانای بیرهاتنەوەی شتە كۆنەكان. زوو لەبیرچوونەوە لەوانەیە بە شێوەیەكی كتوپڕ یان بەرە بەرە سەرهەڵبدات، لەوانەیە كاتی یان هەمیشەیی بێت. زوو لەبیرچوونەوە لەوانەیە تەنها شتە نوێیەكان یان تەنها شتە كۆنەكان بگرێتەوە، لەوانەشە هەردووكیان بگرێتەوە. هەر چەندە كە تەمەن و پیربوونێكی ئاسایی دەبێتە ئەگەری زەحمەتی لە فێربوون و بیرهاتنەوەدا، بەڵام نابێتە هۆی ئاستێكی توندی لەبیرچوونەوە، تەنها لەو كاتەی كە هۆكارێكی نەخۆشی بێتە پێشەوە. گەلێك هۆكاری دەروونی و جەستەیی دەبنە ئەگەری زوو لەبیرچوونەوە وەكو: زەبری دەروونی یان زەبری فیزیكی(جەستەیی)، راهاتن لەسەر ئەلكهول یان دەرمان، نەخۆشی ئەلزهایمەر، گرێ لە مێشكدا، هەوكردنی پەردەكانی مێشك، هەوكردنی شانەكانی مێشك Encephalitis، فێ(پەركەم Epilepsy)، نەخۆشی ئایدز، كەمخوێنی درێژخایەن، گرفتەكانی خەو وەكو خەوزڕانێكی درێژخایەن، پەستی، خەمۆكی، نەخۆشی پاركینسۆن، جەڵتەی مێشك، زەبر بۆ ناوچەی سەر، بەدخۆراكی، هەندێك جۆری دەرمان، كەمی ڤیتامینەكان، نەخۆشی لە گلاندی دەرەقی، نەخۆشی ویلسۆن Wilson's disease.
gulan
نیكۆتین Nicotine و مادە ژەهراوییەكانی تری ناو دوكەڵی جگەرە كاریگەرییەكی گەورەیان هەیە لەسەر رزگاربوونی لەش لە مادە زییانبەخشەكان. جگەرەكێشان دەبێتە ئەگەری تێكدانی خانەكان كە ئەمەش هۆكارە بۆ نەخۆشی شێرپەنجە، بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆل، نەخۆشی لە خوێنبەرەكانی تاجی دڵدا، نەخۆشی لە بۆریە خوێنیەكانی لەش بە گشتی، نەخۆشی لە كۆئەندامی هەناسەدا، زیادبوونی ئەگەری لاوازبوونی ئێسك. جگەرەكێشان كاریگەرییەكی نێگەتیڤ دەكاتە سەر هەڵمژینی گەلێك ڤیتامین و كانزا كە زۆر گرنگن بۆ لەش. جگەرەكێشان زیاتر لە هەموو ڤیتامینەكان گرفت بۆ ڤیتامین C پەیدادەكات. ڤیتامین C یەكێك لە مادە دژەئۆكسانەكانی لەش كە رۆڵی بەرچاویان هەیە بۆ پاراستنی لەش لە چەندین نەخۆشی. هەر چەند زیاتر جگەرە بكێشیت، هێندە ڤیتامین C لە ناو خوێن و لە خانەكانی لەشدا ون دەبێت، ئەوەش وا لە لەش دەكات كە پێویستی بە بڕی زیاتری ڤیتامین C بێت بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو زیانانەی كە لە ئەنجامی جگەرەكێشانەوە بە خانەكانی لەش گەیشتووە. بۆ ئەم مەبەستە، جگەرەكێش رۆژانە پێویستی بە نزیكەی 2000 ملگم ڤیتامین C هەیە. دابینكردنی ئەم رێژە بەرزەی ڤیتامین C تەنها لە رێگای خۆراكەوە كارێكی ئاسان نییە، بۆیە دەبێ ڤیتامین C لە رێگای دەرمان یان یارمەتیدەرەكانی خۆراكەوە Supplements وەربگیرێت. جگەرەكێشەكان پێویستە كە رێژەیەكی بەرز لە مادە دژەئۆكسانەكان وەربگرن كە بە شێوەیەكی سەرەكی لە سەوزە و میوەدان. بەهەرحاڵ، دەبێ ئەم راستییە بزانرێت كە هیچ خۆراكێك یان یارمەتیدەری خۆراك یان مادە دژەئۆكسانەكان بە تەواوی لەشت ناپارێزن لە زیانەكانی جگەرەكێشان.
گوڵان
dastt xosh bet sar kawto byit zor jwant darishtwa
سوپاس خاتوو زیــن سهرت خۆش بێت ، بژیت
دهستهکانت خۆش برای بهڕێز... زۆریش جوانه
هاهاها دهستهکانت خۆش کاک ههڵکهوت گیان
یانەی سەرهەنگ موحسین » پهیامهكانی سهههند
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]