بابهت: هۆیەكانی زوو لەبیرچوونەوە ...
زوو لەبیرچوونەوە Amnesia واتە ئاستێكی نائاسایی لەبیرچوونەوە و نەمانی توانای بیرهاتنەوەی شتە كۆنەكان. زوو لەبیرچوونەوە لەوانەیە بە شێوەیەكی كتوپڕ یان بەرە بەرە سەرهەڵبدات، لەوانەیە كاتی یان هەمیشەیی بێت. زوو لەبیرچوونەوە لەوانەیە تەنها شتە نوێیەكان یان تەنها شتە كۆنەكان بگرێتەوە، لەوانەشە هەردووكیان بگرێتەوە. هەر چەندە كە تەمەن و پیربوونێكی ئاسایی دەبێتە ئەگەری زەحمەتی لە فێربوون و بیرهاتنەوەدا، بەڵام نابێتە هۆی ئاستێكی توندی لەبیرچوونەوە، تەنها لەو كاتەی كە هۆكارێكی نەخۆشی بێتە پێشەوە. گەلێك هۆكاری دەروونی و جەستەیی دەبنە ئەگەری زوو لەبیرچوونەوە وەكو: زەبری دەروونی یان زەبری فیزیكی(جەستەیی)، راهاتن لەسەر ئەلكهول یان دەرمان، نەخۆشی ئەلزهایمەر، گرێ لە مێشكدا، هەوكردنی پەردەكانی مێشك، هەوكردنی شانەكانی مێشك Encephalitis، فێ(پەركەم Epilepsy)، نەخۆشی ئایدز، كەمخوێنی درێژخایەن، گرفتەكانی خەو وەكو خەوزڕانێكی درێژخایەن، پەستی، خەمۆكی، نەخۆشی پاركینسۆن، جەڵتەی مێشك، زەبر بۆ ناوچەی سەر، بەدخۆراكی، هەندێك جۆری دەرمان، كەمی ڤیتامینەكان، نەخۆشی لە گلاندی دەرەقی، نەخۆشی ویلسۆن Wilson's disease.
gulan
کـاتـێـک ژیـان سـهد هـۆکـارم نـیـشـان دهدات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن ههزار هۆکاری نیشان دهدهم بۆ خهنده و ژیانێکی بهختیار . . !