جاوةكةمى برام ...............
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی sharafxan nurse
جاوةكةمى برام ...............
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=wZqpayen … ture=share[/youtube]
dast xosh mala krekar zo0or zeraka la ruwe hamu shtek harbzhet
سوباس ئةزيزى دلم .............سةركةوتوبيت
سوباس هاورى ئةزيزةكانم ................اجمعين
به ئه‌عرابی بوونه‌وه
نوسینی" (نجم الدين فرج) م.کرێکار
عَنْ سَهْلِ بنِ أبِی حَثمَه‌َ عَنْ أبیهِ قالَ: سَمِعْتُ النَّبِیَّ صلَّى اللهُ علیهِ وَسَلَّمَ عَلى الْمِنْبَرِ یَقُولُ: إجْتَنِبُوا الكَبَائِرَ السَّبْعَ، فَسَكَتَ النَّاسُ فَڵمْ یَتكَلَّمُ أَحَدٌ فَقَاڵ النَّبِیُّ صَلَّى اللهُ علیهِ وَسَلَّمَ : أڵا تَسْأَلونِی عَنِهُنَّ؟ الشِّرْكُ بِاللهِ، وَقَتْلُ النَّفْسِ،
والْفِرارُ مِن الزَّحْفِ، وَأكِلُ مَالِ الیَتیمِ، وَأَكْلُ الرِّبَا، وَقَذْفُ الْمُحْصَنَه‌ِ، وَالتَّعَرُّبُ بَعْدَ الْهِجْرَه‌ِ.
رواه الطبرانی (الاوسط (6/103 ـ (5636)
الالباني: سلسلة الأحاديث الصحيحة (ب 5/ 2244) ، و صحيح الجامع الصغير (4482).
مانای گشتی فه‌رمووده‌كه
سه‌یدنا سه‌هلی كورِی ئه‌بوحه‌سه‌مه له باوكیه‌وه گێرِایه‌وه، فه‌رمووی: گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه و سلم بوو له‌سه‌ر مینبه‌ر فه‌رمووی: توخنی حه‌وت گوناحه گه‌وره‌كه نه‌كه‌ون! خه‌ڵكه‌كه كش و مات بوون، كه‌س هیچی نه‌ووت . پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه و سلم پرسی: لێم ناپرسن ئه‌وانه چین؟! ئه‌وانه: شه‌ریك بۆ خوابرِیاردان و كوشتنی كه‌سی بێ تاوان و هه‌ڵاتن له جیهادو خواردنی ماڵی هه‌تیوو خواردنی سو‌و (ریبا) و تۆمه‌تباری
كردنی ئافره‌تی داوێن پاك به زیناو بوونه‌وه به ئه‌عرابیه دوای كۆچكردن..
راویه‌كه‌ی....
سه‌یدنا سه‌هلی كورِی ئه‌بوحه‌سه‌مه، كونیه‌كه‌ی ئه‌بوعبدالرحمان و ئه‌بو یه‌حیایه، له ناوی باوكی‌دا راجوێییه‌ك هه‌یه كه ئایا عبدالله‌یه یان عوبه‌یدوالله.. سه‌یدنا سه‌هل ساڵی سێی كۆچی له‌دایكبووه.. سه‌یدنا سه‌هل له‌و یاوه‌ره
كه‌م ته‌مه‌نانه‌بوو كه به‌یعه‌تیان له بن دره‌خته‌كه‌دا به پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه و سلم دا.. ده‌لیلی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه و سلم بوو له جه‌نگی ئوحوددا.. هه‌موو غه‌زاكانی ـ جگه له به‌در ـ له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری
خوادا صلى الله علیه و سلم بینیووه.. له سه‌ره‌تای حوكمی سه‌یدنا معاویه‌ی كورِی ئه‌بوسوفیاندا له مه‌دینه كۆچی دوایی كرد.. خوا لێی رازی بێت..
زۆر له زانایانی تابعین فه‌رمووده‌یان لێوه گێرِاوه‌ته‌وه، وه‌كو نافیعی كورِی جوبه‌یرو عبدالرحمانی كورِی مه‌سعوودو به‌شیری كورِی یه‌سارو ده‌یانی تر.. ریوایه‌تی نوێژی ترس (صلاه الخوف)ی به‌ناوبانگه‌و به سه‌نه‌دی
سه‌حیحه‌وه لای زۆرینه‌ی فه‌رمووده‌وانان هه‌یه..
لێكدانه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كه
1ـ نیشته‌جێبوون و ژیان له ده‌شت و لای ده‌وارنشین (به‌دوو) هه‌ڵوێست و ره‌فتارێكی ئاساییه‌و ناشه‌رعی نیه.. هه‌ر له كۆنه‌وه خه‌ڵكی منداڵی خۆیان ناردۆته ناو ده‌شته‌كه‌ییه‌كان تا فێری ئادابی ره‌سه‌ن و جوامێریی و
ئازایه‌تی ببێت.. ئه‌وه پێش ئیسلامیش هه‌بووه، كه پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌وویستیان صلى الله علیه و سلم به منداڵی نارده ناو ده‌شتیه‌كیه‌كان.. دیسان ئه‌مه له دوای ئیسلامیش هه‌ر وا به په‌سه‌ند كراویی مایه‌وه..
2ـ له شه‌رعدا گه‌رِانه‌وه له جێ و په‌ناجێی كۆچ و مه‌ئواو دارالاسلامه‌وه بۆ ناو ده‌وارنشینان به گشتی له ریزی گوناحه گه‌وره‌كان هه‌ژمارد كراوه.. چونكه هه‌نگاوێكی ماوه بۆ ئه‌عرابی بوونه‌وه.. واته بۆ وه‌رگرتنی دیدو ه
هه‌ڵوێستی ئه‌عرابه‌كان.. یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه و سلم دوای سه‌ركه‌وتنی ئیسلام و پاكبوونه‌وه‌ی هه‌موو نیوه‌دۆرگه‌ی عه‌ره‌ب له شیرك و بتپه‌رستی، نه‌یانده‌ویست بگه‌رِێنه‌وه بۆ مه‌ككه‌و به موسوڵمانێتی
دابنیشن! ئه‌مما ئه‌و تاكه یاوه‌ره‌ی كه دوای كۆچی بۆ مه‌دینه گه‌رِایه‌وه بۆ مه‌ككه‌و هه‌ر به موسوڵمانێتی له‌وێ ژیا، پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه و سلم ده‌رباره‌ی فه‌رمووی: (وَلكِنَّ الْبَائِسَ سَعْدُ بْنُ خَولَه‌َ) واته: داماو
سه‌عدی كورِی خه‌وله‌یه.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م یاوه‌ره به‌رِێزه پێشتر له مه‌ككه‌وه هیجره‌تی بۆ مه‌دینه كردبوو، به‌شداری غه‌زای به‌دری كردبوو، كه‌چی دوایی به ئیختیاری خۆی چووه‌وه بۆ مه‌ككه‌و له‌وێ كۆچی دوایی كرد،
ئیتر ئاوا پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه و سلم خه‌می بۆ ده‌خوات كه ئاوا هیجره‌ته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه!!
3ـ ئه‌عراب پۆله خه‌ڵكێك بوون كه تێگه‌یشتنیان كه‌م و كورت بوو، ده‌مارگیریی و سیفه‌ته ناقۆڵاكانی جاهیلێتی دایرِشتبوون و ئاماده نه‌بوون بۆ ئیسلامه‌كه‌ی بگۆرِن.. بۆیه سه‌رزاره‌كی موسوڵمان بوون، موسوڵمان بوونێكی هاكه‌زایی لامسه‌رلایی! به‌ڵام له ناخیاندا له‌سه‌ر هه‌مان دیدو رێ و رێسا‌و نه‌ریتی جاهیلییه‌تی خۆیان مانه‌وه‌و حه‌زیان نه به تێكه‌ڵاوی موسوڵمانان ده‌كرد، نه به هیجره‌ت كردن بۆ مه‌ئواو دارالاسلام و ناو موسوڵمانان! ئه‌مانه تێیاندا بوو دوورِوو (مونافیق) بوو، تێشیاندا بوو موسوڵمان بوو، به‌ڵام موسوڵمانی عه‌شایرو كه‌رِوكونتێی شوێن به‌رژه‌وه‌ندی خۆ!
4ـ ئه‌م ئه‌عرابی بوونه‌وه په‌یوه‌ندی نییه به ده‌وارنشینی و ده‌شته‌كێتی، ده‌شێت كابرا مامۆستای زانكۆ بێت و بووبێته‌وه به ئه‌عرابی، ده‌شێت كابرا سه‌ركردایه‌تیه‌كی ئیسلامی بووبێت و ئێستا بووبێته‌وه به ئه‌عرابی.. مه‌گه‌ر
ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌و حزبه ئیسلامیه‌كان بوون و دواتر له ترسان یان له برسان چۆكیان بۆ جاهیلییه‌ت داداو رازی بوون ـ دوای هیجره‌ت كردنیان ـ بچنه‌وه ژێر سایه‌ی ئه‌وان ئه‌مه به ئه‌عرابی بوونه‌وه
نیه؟! ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رده‌مانی جاده‌ی پان و سه‌یاره‌ی تایه باڵۆندا ده‌یانووت ئێمه ئیسلامین و جیهادین! قوربانی ئه‌و فیشه‌كه بین كه پێمان ده‌كه‌وێت! پاشان ته‌به‌رِایان له رابوردووی خۆیان كرد‌و سه‌رشۆرِی به‌ر
سێبه‌ری تاغووتانیان پێ باشتربوو وه‌ك له هیجره‌ت و جیهادو سه‌ربه‌رزیی، مه‌گه‌ر ئه‌مه ئه‌و به ئه‌عرابی بوونه‌وه‌یه نیه كه فه‌رمووده‌كه ئاماژه‌ی پێ ده‌كاتن؟! به‌دی بۆچی ئه‌و نیه؟! ئایا ئه‌م ئایه‌ت و فه‌رمووده‌و حوكمه
شه‌رعیانه هه‌ر ئه‌وه‌نده بوون كه بوونه قامچی و به‌ر شان و پشتی ده‌وارنشینی ده‌شته‌كی عه‌ره‌بی كۆن كه‌وتن و ئیتر ئایه‌ته‌كانی نه‌سخ بوونه‌وه‌و فه‌رمووده‌و حوكمه شه‌رعیه‌كانیش به‌و مانا مردووه لێكدرانه‌وه؟! ئه‌مه چۆن
ده‌گونجێت؟!
5ـ پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه و سلم ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه كه ئه‌وه‌ی داوا له نیشته‌جێی ده‌شت و ده‌وارنشینی كۆچه‌ریی ده‌كرێت، وه‌لائه.. واته گوێرِایه‌ڵیی و ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه و
سلم.. واته ملكه‌چی بۆ برِیارو یاسا‌و ده‌ستوری دارالاسلام.. ئه‌مه‌ش به نه‌ریتی سیاسی ئه‌م زه‌مانه یه‌عنی داوه‌ری هێنانه‌وه لای شه‌رع نه‌ك بردنی بۆ لای نه‌ریت و دابی كۆمه‌ڵایه‌تی عه‌شایرێتی، یان یاسا‌و ده‌ستورێكی تری
غه‌یری شه‌رع.. كابرایه‌ك له پێغه‌مبه‌ری خوای صلى الله علیه و سلم پرسی: (یا رَسول اللهِ أیُّ الهِجْرَه‌ِ أفْضَلُ ؟قالَ أنْ تَهْجُرَ مَاكَرِهَ رَبُّكَ، والهِجْرَه‌ُ هِجْرَتَانِ: هِجْرَه‌ُ الحَاضرِ وَهِجْرَه‌ُ البَادِی، فَهِجْرَه‌ُ البَادِی أنْ یُجِیبَ إذَا دُعِیَ
وَیُطِیعَ إذَا أُمِرَ ؛ وَهِجْرَه‌ُ الْحَاضرِ أَعْظَمُهَا بَلِیَّه‌ً وَأفضَلُهَا أجْرَاً) واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا چ كۆچكردنێك له هه‌موان باشتره؟! فه‌رمووی: واز له‌و شتانه بهێنیت كه خوای گه‌وره پێی ناخۆشه بكرێن، كۆچكردنیش دوو
كۆچكردنه: كۆچكردنی شارنشین و كۆچكردنی ده‌شته‌كی، كۆچكردنی ده‌شته‌كی ئه‌وه‌یه كه بانگ كرا وه‌ڵام بداته‌وه‌و بێت، كه فه‌رمانی پێدرا ملكه‌چی ده‌رببرِێت.. كۆچكردنی شارنشین قورسترینه‌و پاداشته‌كه‌شی باشتره..
چونكه سه‌ره‌تا داوای وازهێنانی له دیدی فیكریی و رێی سیاسی و داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی جاهیلییه‌ت لێ ده‌كرێت، پاشان كۆچی جه‌سته‌یی بۆ مه‌ئوا..
له ریوایه‌تێكی تردا ده‌رباره‌ی كۆچ كردنی ده‌شته‌كی (به‌دوو) ه‌كان فه‌رمووی: (هجره‌ُ البادی الطاعهُ) واته: كۆچ كردنی خه‌ڵكی به‌دوو (ده‌شته‌كییه‌كان) گوێ رایه‌ڵی و مل كه‌چی (السمع و الطاعه) كردنیانه. واته: گوێ
رایه‌ڵی شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی خوای گه‌وره‌و مل كه‌چی ده‌ربرِین بۆ سیستمه‌كه‌ی
ـ وا دیاره ئه‌عرابی بوونه‌وه دوای كۆچ كردن لای كۆچه‌ری و پشتیوانه‌كانی مه‌دینه روون و ئاشكرا بوو بیَت. به‌ڵام هێشتا لای ئه‌وانه‌ی نه‌وموسوڵمان بوون (پێیان ده‌وترا ئازاد كراوه‌كانی مه‌ككه، ئه‌وانه‌ی دوای فه‌تحی
مه‌ككه موسوڵمان بوون) رۆشن نه‌بوو. له ریوایه‌تی بوخاری و موسلیمدا هاتووه: (عَن سَلمَه‌َ بنِ الأكْوَعِ رَضی اللهُ عنهُ أنَّهُ دَخَل عَلى الحَجَّاجِ فَقَال: یَا ابْنَ الأكوعِ ارْتَدَدْتَ عَڵى عَقِبَیْكَ؟! تَعَرَّبْتَ؟! قَال: لا، وَلكِنَّ رَسول اللهِ
صلى الله علیه وسلم أَذِنَ لی فی الْبَدْوِ) سه‌یدنا سه‌له‌مه‌ی كورِی الاكوه‌ع كه چووه لای حه‌ججاجی كورِی یوسفی سه‌قه‌فی . حه‌ججاج لێی پرسی: ئه‌رێ كورِی ئه‌كوه‌ع، ئه‌وه دوای موسوڵمان بوونت ـ به ئه‌عرابی بوونه‌وه‌ـ
پاشگه‌زبوویته‌وه؟ فه‌رمووی: نه‌خێر. به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه و سلم رێگای داوم بچمه لای ده‌وار نشینان.. ئه‌مه دوای ئه‌وه بوو كه فیتنه‌ی كوشتاری ناوخۆ له نێوان موسوڵماناندا روویدا، سه‌له‌مه‌ی كورِی الاكوه‌ع
گۆشه‌گیر بوو. چووه بیابان و لای ده‌وارنشینان جیَگیر بوو.
ئه‌و رێدانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم به سه‌یدنا سه‌له‌مه‌ی كورِی ئه‌كوه‌ع كه بۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌شته‌كیان نیشته‌جێ بێت و خه‌می ئه‌وه‌ی نه‌بێت كه له‌ریزی ئه‌عرابان حسێب بكرێت، هه‌ڵوێستێكی تایبه‌ت بووه به‌و
زاته به‌رِێزه‌و هۆزه‌كه‌ی، ئیمامی ئیبنوحه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی ریوایه‌ته‌كه‌ی عه‌مری كورِی عبدالرحمان ده‌هێنێته‌وه‌كه ده‌فه‌رموێ: (عمرو بن عبد الرحمن بن جرهد قال : سَمعْتُ رَجُلا یَقولُ لِجابِرٍ مَنْ بَقِیَ مِن أصحابِ رسولِ
اللهِ صلَّى اللهُ علیهِ وَسَلَّمَ ؟ قال : أَنسُ بنُ مالِكٍ وسَڵمَه‌ُ بنُ الأكوعِ فقال رَجلٌ : أمَّا سَڵمَه‌ُ فَقَدْ ارْتَدَّ عَن هِجْرَتِهِ ! فَقال : لا تَقُلْ ذلِكَ فَإنِّی سَمِعْتُ ر‌سوڵ الله صلى الله علیه وسلم یقولُ لِأسْڵمَ : ابْدُوا، قالوا: إنَّا نَخافُ أنْ نَرْتَدَّ بَعْدَ
هِجْرَتِنَا، قاڵ: أنتُمْ مُهَاجِرونَ حَیثُ كُنْتُمْ) واته: گوێم لێ‌بوو كابرایه‌ك له جابری پرسی: كێ له یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم ماون؟! فه‌رمووی: ئه‌نه‌سی كورِی مالیك و سه‌له‌مه‌ی كورِی ئه‌كوه‌ع، كابرایه‌ك
ووتی: به‌ڵام سه‌له‌مه بووه‌وه به ئه‌عرابی وهیجره‌ته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. جابر فه‌رمووی: وا مه‌ڵێ، من خۆم گوێم لێبووه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم به تیره‌ی ئه‌سله‌می فه‌رموو: برِۆنه ده‌شت، ووتیان: ده‌ترسین
دوای هیجره‌ته‌كه‌مان پاشگه‌زبینه‌وه (یه‌عنی ببینه‌وه به ئه‌عرابی نه‌ك هه‌ڵگه‌رِانه‌وه له دینه‌كه) پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمووی: ئێوه له هه‌ر كوێیه‌ك بن هه‌ر موهاجیرن..) ئیمامی ئیبنوحه‌جه‌ر دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی
هێناوه‌ته‌وه ده‌فه‌رموێ: سه‌نه‌ده‌كه‌ی حه‌سه‌نه (فتح الباری 13/41)..
فه‌رمووده‌و ریوایه‌تی تر
(آكِڵُ الرِّبا ومُوَكِّلُهُ وكاتِبُهُ اذا عَلِمُوا بِذلكَ والواشِمَه‌ُ والمُسْتَوشِمَه‌ُ لِلْحُسْنِ ولاوی الصَّدَقَه‌ِ والمُرْتَدُّ أَعْرابیاً بعدَ الهِجره‌ِ مَلعونونَ على لِسانِ محمدٍ یومَ القیامه‌ِ) واته: ئه‌وی سوود (فایز/ریبا) ده‌خوات و ئه‌وی وه‌كاله‌تی
وه‌رده‌گرێت و ئه‌وی نوسه‌ری مامه‌ڵه‌كه‌یه‌تی ـ ئه‌گه‌ر زانیان حه‌رامه ـ و ئه‌و كه‌سه‌ی خاڵ ده‌كوتێت و ئه‌وی بۆی ده‌كوتن و ئه‌وی رێ له خێر‌و خێرات ده‌گرێت و ئه‌وی دوای كۆچ كردن پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌و ده‌گه‌رِێته‌وه
سه‌ر ئه‌عرابێتی ئه‌مانه هه‌موویان دوورن له ره‌حمه‌تی خوا‌و له‌سه‌ر زمانی محمد صلى الله علیه و سلم له رۆژی قیامه‌تدا له‌عنه‌تیان لێ كراوه.
ئیمامی طبَری له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا: (إِن تَجْتَنِبُواْ كَبَآئِرَ مَا تُنْهَوْنَ عَنْهُ نُكَفِّرْ عَنكُمْ سَیِّئَاتِكُمْ) النساء/31 واته: ئه‌گه‌ر خۆتان له‌و گوناحه گه‌ورانه بپارێزن كه به‌رهه‌ڵستیتان لێ كراوه لێیان، توخنیان نه‌كه‌ون، له گوناحه‌كانتان خۆش ده‌بین.
محمدی كورِی سه‌هلی كورِی ئه‌بوحه‌سه‌مه‌له باوكیه‌وه فه‌رمووده‌یه‌كی تر له‌م باره‌یه‌وه ده‌گێرِێته‌وه كه فه‌رموویه‌تی: له مزگه‌وتی كوفه بووم، عه‌لی كورِی ئه‌بوتالیب خوا لێی رازی بیَت له‌سه‌ر مینبه‌ر بوو، ووتاری ده‌دا،
فه‌رمووی: خه‌ڵكینه گوناحه گه‌وره‌كان حه‌وتن. خه‌ڵكیش بێ ده‌نگ بوون. پاشان سێ جاری دووپات كرده‌وه. ئینجا فه‌رمووی: ئه‌رێ بۆچی لێم ناپرسن چین؟! ووتیان: ئه‌ی ئه‌میری موسوڵمانان، ئه‌وانه چین؟ فه‌رمووی:
شه‌ریك بۆ خوا برِیاردان، كوشتنی نه‌فسی مرۆڤ كه خوا حه‌رامی كردووه، تۆمه‌تباركردنی ئافره‌تی مێرددار به تاوانی زینا، خواردنی سامانی هه‌تیوو، خواردنی سو‌و (فایز: ریبا)، هه‌ڵاتن له رۆژی غه‌زاو كاتی
رووبه‌رِوو بوونه‌وه‌ی دوژمن، گه‌رِانه‌وه سه‌ر ئه‌عرابێتی دوای واز لێهێنانی.. ووتم: ئه‌رێ بابه گه‌رِانه‌وه سه‌ر ئه‌عرابێتی، بۆچی چۆته ریزی ئه‌مانه‌وه؟ ووتی: به ئه‌عرابی بوونه‌وه شتێكی زۆر گه‌وره‌یه. چۆن كابرایه‌ك
كۆچ بكات وبه‌شه غه‌نیمه‌تی خۆی بۆ دابین كرا بێت و جیهادی له‌سه‌ر فه‌رز بوو بێت؛ ئه‌و به‌یعه‌ت و به‌ڵێنه هه‌ر وا ئاسان له گه‌ردنی خۆی داماڵێت و واز بهێنێت و ببێته‌وه به ئه‌عرابی؟!!
ـ ئیمامی ته‌به‌ری له عوبه‌یدی كورِی عومه‌یره‌وه گێرایه‌وه كه فه‌رموویه‌تی: گوناحه گه‌وره‌كان حه‌وتن، هه‌ر یه‌كه‌یان ئایه‌تێكی قورئانی له‌سه‌ره.. پاشان گوناحه‌كانی هه‌ژماردو كه گه‌یشته (التعرُّب بعد الهجره) واته :
گه‌رِانه‌وه سه‌ر ئه‌عرابێتی دوای كۆچ كردن، فه‌رمووی: ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێ: (إِنَّ الَّذِینَ ارْتَدُّوا عَڵى أَدْبَارِهِم مِّن بَعْدِ مَا تَبَیَّنَ ڵهُمُ الْهُدَى) محمد/25 واته: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دوای ئه‌وه‌ی رێنمایی و
رێبازی خواییان بۆ روون بووه‌وه، پاشگه‌ز بوونه‌وه..
پوخته‌ی په‌ندو ئامۆژگاری ئه‌م فه‌رمووده‌یه
1ـ به ئه‌عرابی بوونه‌وه، تاوانێكی گه‌وره‌یه‌و هه‌یه، زۆر كه‌س ده‌كه‌وێته ناوی هه‌ست پێ ناكات، یان گوێی ناداتێ! گێلانه ده‌ڵێ به‌ر به‌زه‌یی خوا ده‌كه‌وم! ئه‌م تاوانه بریتیه له پابه‌ندبوون به دینداریی و پاشان واز لێهێنان و
سست بوون تێیدا، هه‌روه‌ها ده‌سبه‌رداربوون له كۆچكردن كه له‌به‌ر خاتری خواكراوه‌و گه‌رِانه‌وه ناو كۆمه‌ڵگه‌ی جاهیلیی، یان وازهێنان له جیهادو كۆڵدان.. به ئه‌عرابی بوونه‌وه تاوانه‌و له ریزی حه‌وت تاوانه گه‌وره‌كه‌یه..
2ـ به ئه‌عرابی بوونه‌وه نسكۆیه. لاوازبوونی ئیمان و ووره‌رِوخانی تاكه، زه‌برێكه‌و به‌ركۆمه‌ڵكاریی و بزاوتی ئیسلامی ده‌كه‌وێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه بووه دیارده، ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تی ئیسلامیی میلله‌تێك ئاوا به ئه‌عرابی بوونه‌وه‌و له
كاری ئیسلامی یان له ئامانجه ئیسلامیه‌كه كه چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری شه‌رعه پاشه‌كشه‌یان كرد، ئه‌وه به ته‌ئكید رێسا نه‌گۆرِه‌كانی شه‌رع ده‌كه‌وێته كه‌نارو هه‌ر كه‌س لای خۆیه‌وه ده‌كه‌وێته ئیجتیهادو به چۆنیه‌تی بێ به‌ڵگه دین
ده‌گرێت و به كه‌یفی خۆی دینداریی ده‌كات و به موسوڵمانان كۆمه‌ڵكاریی ئیسلامی ئه‌نجام ده‌دات! ئه‌مه‌ش ئه‌عرابی بوونه‌وه‌یه‌كی دژوار‌و كاریگه‌ره، بۆیه خوای گه‌وره ده‌رهه‌قی ده‌فه‌رموێ: (الأَعْرَابُ أَشَدُّ كُفْرًا وَنِفَاقًا
وَأَجْدَرُ أَلاَّ یَعْڵمُواْ حُدُودَ مَا أَنزَڵ اللّهُ ) التوبه/97 واته: ئه‌عرابیه‌كان، كوفر‌و دوورِووییان توندتر‌و سه‌ختتره. بۆیه باشتر وایه سنوری رێبازه خواییه‌كه نه‌زانن..
3ـ دیاره حه‌ججاج مانای ئه‌عرابی بوونه‌وه‌ی به مانای (كۆچ كردن له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر) و (كۆچی سیاسی) زانیووه، واته ده‌رچوون له ده‌سه‌ڵاتی سیستمی سیاسی. بۆیه سه‌یدنا سه‌له‌مه ئه‌و تیَگه‌یشتنه‌ی بۆ حه‌ججاج
راست كرده‌وه.. به‌ڵام ئه‌وه‌ش لای حه‌ججاج رۆشن بوو كه نه‌كا ئه‌و نیشته‌جێ بوونه‌ی لای به‌دووه‌كانی، ئه‌عرابی بوونه‌وه‌ی بێت..
4ـ ئه‌عرابی بوون چوونه ریزێكی تری غه‌یری دوورِووه‌كانه.. یه‌كێك له سیما‌و نیشانه‌ی زه‌قی ئه‌م ریزه دووره‌په‌رِێزبوونیانه، حه‌ز ناكه‌ن تێكه‌ڵ به موسوڵمانان ببن نه‌بادا ته‌كلیفێكی بانگه‌وازو كۆمه‌ڵكارییان بكه‌وێته سه‌ر..
نا‌بینیت خوای گه‌وره له باسی دڵ و ده‌روونیی حزبه جاهیلییه‌كاندا چۆن به ئه‌عرابیان ده‌چوێنێت! كه ده‌فه‌رموێت: (وَإِن یَڕْتِ الأَحْزَابُ یَوَدُّوا ڵوْ أَنَّهُم بَادُونَ فِی الأَعْرَابِ یَسْأَلُونَ عَنْ أَنبَائِكُمْ) الاحزاب:33 واته: ئه‌و حزبه
جاهیلییانه كه دێن و ده‌چن خۆزگه‌ی ئه‌وه ده‌خوازن كه ئه‌عرابێك بوونایه‌و له دووره‌وه هه‌وڵی ئێوه‌یان بپرسیایه!! یه‌عنی پێیان خۆشه بچنه ریزی خراپترین پۆلی كۆمه‌ڵگه‌كه‌وه به‌و مه‌رجه‌ی سه‌لامه‌ت بن.. ئه‌مه مه‌رجی
حیزیی و سه‌لامه‌تییه..
5ـ خه‌ڵكێكی زۆر له زانایان و نوسه‌رو وه‌رگێرِو داعیه ئیسلامیه‌كان له‌وه‌دا به هه‌ڵه‌دا ده‌چن كه ئه‌عرابی به (ده‌شته‌كی) لێك ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر هه‌ستیاره، ئه‌وه‌ی وای كردووه ئه‌و هه‌ڵه‌یه رووبدات ئه‌وه‌یه كه
ئه‌عراب وبه‌دوو هه‌ردووكیان ده‌وارنشین و كۆچه‌رو ده‌شته‌كین..
6ـ نابێت وا بزانین ئه‌عرابێتی تایبه‌ت بووه به زه‌مانی كۆنی عه‌ره‌ب! ئه‌دی ده‌شته‌كی ده‌وارنشینانی ئێستای عه‌ره‌به‌كان ئه‌عرابین؟!ئایا ئه‌م موناقه‌شه‌و حوكمه هه‌ر ئه‌عراب و به‌دووی ده‌شته‌كی عه‌ره‌ب ده‌گرێته‌وه؟! ئایا
ده‌شته‌كی كورد‌و فارس و مه‌نغۆلیاو ئه‌فریقا نابن به ئه‌عرابی؟! ئایا ئه‌عرابی بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه له ده‌شت ده‌ژین؟! حه‌تمه‌ن، نه‌خێر.. چۆن له دادی خواوویستی ده‌وه‌شێته‌وه كه‌سانێك هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌شت و ده‌ر
ده‌ژین مۆركی (الأَعْرَابُ ڕَشَدُّ كُفْرًا وَنِفَاقًا) یان پێوه بنوسێنرێت؟
7ـ له‌م تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌وه‌یه كه هه‌ندێ ره‌گه‌ز په‌رستی كورد‌و فارس و تورك و گه‌لانی تر تانه‌و ته‌شه‌ر له عه‌ره‌ب ده‌ده‌ن گوایه ئه‌عرابن! له كاتێكدا كوردی ئه‌عرابی وامان هه‌یه سه‌د پله له خوار ئه‌عرابی عه‌ره‌به‌وه‌یه
ده‌ستخۆش کاک هه‌ڵوێست سه‌رکه‌وتوبیت
ئةى ئيستا جون هاتويتة يانة...........
دةست خؤش كاك شةرةفخان
زور سوباس .........بةريزى تاتلس كيان
دةست خوش براكةم .........
لا اله الا الله
من لاى خومةوة ئةمة ئةنوسم .........
ئةمةش سودى هةية بوم لة دونياو لة قيامةت
جةندى بيرم كردةوة كة ئةكةر قةلةميكم لابو باى يةك وشة حوبرى تامابوو جى بيبنوسم
هيج وشةيةكى كةورةتر و جوانترم نةدوزيةوة جكة لة (لا اله الا الله)
dastt xosh bet ba rasty ba swda beguman awey ka la dlwa shtek la penaw xway gawara nakat bo nawbang
bo parzhawandy bet la trsy xway gawara nabet mnafqa
dubara dastt xosh bet xway gawara jazay xert bdatawa
دةستى توش خوش بو ئةم كومينتة جوانةت
خودا باداشتت بداتةوة ........
[size=24]سوپاسوستایش بۆخودای په‌رودگاروهه‌زاران درودو سالاوات برژێ باسه‌ر پێغه‌مبه‌رو هاوالانی و شوشێن کاوتونی تا رۆژی دوای
نیشانه‌کانی مونافق
نیشانه‌ی دووازده‌م :ماڵ به‌خشین به‌زۆر
مونافق مال ده‌به‌خشێ ،به‌لام به‌دل پێی خۆش نیه ،
یان خێێرده‌که‌ن یان مزگه‌وت دروست ده‌کات، بۆ
ناوبونگیه و له‌دلیه‌وه پێی ناخۆش، به‌لام موسلمان که
مال ده‌به‌خشێ، سینگی فراوان ده‌بێ و سوپاسی خوا ده‌کاێ
[/size]
ئاماده‌کردنی:::شرفخان
سه‌رچاوه:نامیلکه‌ی سینیشانه‌کانی مونافق
تكاية ...........
قسةى ناشرين وتن بة ماموستاى ئاينى و ئةم ماموستا بةريزة .............دةتخاتة ناو بازنةى مونافيقى
جا ئاكاداربة برا و خوشكى بةريزم نةكةى وشةى وا بةكاربينى لة تعبيردانت بو ئةم ماموستاية بتخاتة بازنةى نفاقةوة
اخر ئةمه مةلاخالدكةرديه غوتبه ك بيش ئةم غوتبه ى وتارةكى زور توندى داب‌و بوية كواستيانةوة اخر غوتبه ى ئةم وتارة دةدا بس دةبي ئيمه تيى بكةين
دةست خوش سةوسان خان
ئةوة ملا خاليد نية ملا اسماعيل سوسةي ية
z0r SwpaS dast x0sh ...........
sarkawtwby azyzm
سوباس بةريزان ...............سةركةوتوبن
شه‌ره‌فخان نووسی:كاك ئاسو.......برام........من بابةت دائةنيم تا ئةجيتةوة ئةرشيف 3\4 كةس سةيرى ئةكا
يةك كةس دةلى دةست خوش ......توشبى زوقت نابى بابةت دانيى من بيش ئةوةى يانة تيكجى هةموو روزيك بابةتيك يان دوو بابةتم دائةنا سةردانى زور ئةكرا دةس خوشيش زور ئةكرا نةك هةر بابةتى من هةموو بابةتةكان ....بةلام ئيستا بابةت دا ئةنرى 3\4 سةردان ئةكريت بابةتةكة بةساردى ئةجيتةوة زورى ئةرشيف .........ئيوةى بةريوبةر هةقيواية زوربةى كات لة خةتبن ئيوة دةبى هةربابةتيك دانرا بيكةنةوة و دةس خوشى بكةن .......دةس خوشى بةريوبةر
دةبيتة هاندةريكى ئةو ئةندامة كة تشجيع بيت زياتر بابةت دابنى و خوى ماندوكا ..........بةلام ئةوةنةى من ئةبينم نة تو و نةكاك سةرهةنك هةر نايةنة خةتكاك شه‌ره‌فخان 100% له‌گه‌ڵ تۆی به‌ڕێزتم به‌ڵام برام ئێمه‌ش وه‌ك ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران كارمان هه‌یه و كیشه‌مان هه‌یه ناتوانین به‌رده‌وام له هێڵ بین
به‌ڵام په‌نا به‌خوا له‌دوای كۆتایی هاتنی تاقی كردنه‌وه‌ی كۆتایی شه‌ش انشالله چه‌ند سه‌رپه‌رشتیارێك زیاد ده‌كه‌ین و ئه‌م كات كاره‌كان زیاتر به‌ره‌و پیشه‌وه ده‌چێت .
سةركةوتوبى برام .............انشاء الله خوا سةركةوتوت دةكا لة تاقى كردنةوة انشاء لله دةرةجةيةكى جاك ئةهينى
كاك ئاسو.......برام........من بابةت دائةنيم تا ئةجيتةوة ئةرشيف 3\4 كةس سةيرى ئةكا
يةك كةس دةلى دةست خوش ......توشبى زوقت نابى بابةت دانيى من بيش ئةوةى يانة تيكجى هةموو روزيك بابةتيك يان دوو بابةتم دائةنا سةردانى زور ئةكرا دةس خوشيش زور ئةكرا نةك هةر بابةتى من هةموو بابةتةكان ....بةلام ئيستا بابةت دا ئةنرى 3\4 سةردان ئةكريت بابةتةكة بةساردى ئةجيتةوة زورى ئةرشيف .........ئيوةى بةريوبةر هةقيواية زوربةى كات لة خةتبن ئيوة دةبى هةربابةتيك دانرا بيكةنةوة و دةس خوشى بكةن .......دةس خوشى بةريوبةر
دةبيتة هاندةريكى ئةو ئةندامة كة تشجيع بيت زياتر بابةت دابنى و خوى ماندوكا ..........بةلام ئةوةنةى من ئةبينم نة تو و نةكاك سةرهةنك هةر نايةنة خةت
دةست خوش ...........سةركةوتوبى \
ئةم بابةتة زور كرينكة بو موسلمان كة بيزانى
من لةم يانةية بابةتيكم لةو شيوة بلاو كردةوة كة نزيكةى 100 وشة دةبوو
كة ترجومةى خوم و كورى بوريكم بوو بةيارمةتى ماموستا عبدالخالقى روناكى لة مزكةوتيش بلاومان كردةوة
ئةم نوسينةى سةرةوةش هةر لةبابةتةكةى من دابوو بةلام هةنديك دةسكارة كراوة .........هةموو وشةكانيشى تابوو كة لةسةرةوة هاتووة
دوبارة دةست خوش خوا خيرت بنوسى
لێبوردن ئه‌و بۆنه خۆشه‌یه كه له گوڵه وه‌ن...ه‌وشه ده‌رده‌چێت، هه‌رچه‌نده بای به‌هێز و توندیش هه‌بێت
هه‌ندێكجار وا رووده‌دات دوو كه‌س له یه‌كتر تووڕه ده‌بن و هه‌ره‌یه‌كه‌یان خۆی له‌سه‌ر هه‌ق و ئه‌ویتر به ناهه‌ق داده‌نێت، بۆیه هیچیان ئاماده‌نین داوای لێبووردن له ئه‌ویتر بكه‌ن، (به‌م پێیه‌ش داوای لێبووردن مانای ئه‌وه‌یه من هه‌ڵه‌م)، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی تره له‌و هه‌ڵانه‌ی ئێمه رۆژانه دووچاریان ده‌بینه‌وه. ده‌بێت ئێمه بزانین، كه داوای لێبووردن هه‌موو كات مانای هه‌ڵه‌كردن ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو داوای لێبووردن مانای وایه تۆ ئاماده‌ی له شوێنی كرده‌وه‌یه‌ك یان هه‌ر ره‌فتارێكدا‌و له‌هه‌ر كه‌سێكدا رووبدات، خۆشه‌ویستی بڕوێنێت. زۆرجاران ئێمه داوی لێبووردن له كه‌سی به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ین، له كاتێكدا هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌رمان كردووه! ئێمه بۆچی ئه‌مه ده‌كه‌ین؟ ئه‌م لێبووردنه بۆ ئه‌وه‌یه كه ئێمه دڵگرانین به‌وه‌ی ئه‌ومان خستۆته هه‌ڵوێستێكی شه‌رمه‌زارانه‌و وامان لێكردووه داوای لێبووردنمان لێبكات! واته داوای لێبووردن ده‌كه‌ین، كه وامان كردووه ئه‌و داوای لێبووردن بكات! كه‌واته داوای لێبووردن بكه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تۆش له‌سه‌ر هه‌ق بوویت، له هه‌مان كاتدا ده‌توانیت له‌گه‌ڵ داوای لێبووردنت، نه‌رمه گله‌ییه‌ك له به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت، كه‌وا ئه‌و به ره‌فتاره‌كه‌ی هه‌ستی تۆی بریندار كردووه، له هه‌مان كاتدا رای خۆت به به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بگه‌یه‌نه، كه بۆچی تۆ له‌سه‌ر هه‌قیت، چونكه ره‌نگه تۆش ره‌فتارێكت به‌رامبه‌ر ئه‌و كردبێت و هه‌ستی ئه‌وت بریندار كردبێت، له هه‌موو بارێكدا ده‌بێت هه‌ردووكتان ئه‌و راستیه بزانن كه بۆ ئه‌وه گله‌یی ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌وه داوای لێبووردن له‌یه‌كتری ده‌كه‌ن، كه یه‌كترتان خۆش ده‌وێت. بۆیه من ئامۆژگاریم بۆ تۆ ئه‌وه‌یه كه تۆ به لێبووردن به‌رز ده‌بیته‌وه، چ وه‌ك داوای لێبووردن یان قبوڵكردنی لێبووردن
دةست خوش كاك ئاسو .............
كاريكى جوانة بةهيواى سةركةوتن
ههههههههههههه
دةست خوش بو ئةم هةوالة كاك سةهةند............
ئةوة يةكى لايمةش هةية يةك نوسخةن لةكةل ئةم بياوة رةزيلة
هةموو جار كة ماستاو ئةخوا جةندى خواردوة ئةمةنة ئاوى لة ماستاوةكة ئةكاتةوة ئاخيرى ماستاوةكةى رون رون دةبى
خوم ديتومة كاتى ماستاو ئةخوا
شةروال و قةميسيكى لةبةرة لةوةتةى ئةيبينم ئاواية
جاريك بة ئةنقةست قةميسيكم فريدا كاتى لةكةلى ئةهاتمةوة .........
3 خانوى هةية لةكةل سةيارة و دوكانيكيشى هةية
sharafxan talat
awa yan
page like yaka na pagea kaytrm add ka
swpas...........nawakam add bka qsa akayn
lay mn naaaaaaaaa
كاك ابراهيم ...........ببورة بيرم جو بيت بليم لة ميزة ناوت ابراهيمة
زور بةخيربيى ............هيوادارين سةركةوتوبى
كاك ابراهيم دلخوشين بة ئةندام بونت لةيانةى سةرهةنك موحسن
دةستةكانت خؤش بيت ئةزيزم بةسودة
سوباس .........
خوشحالم بةبةزداريت
جاوةكةمى برام.......ز
[center][size=16]
سوپاسوستایش بۆخودای په‌رودگاروهه‌زاران درودو سالاوات برژێ باسه‌ر پێغه‌مبه‌رو
هاوةلانی و شوشێن کاوتونی تا رۆژی دوای.
نیشانه‌کانی مونافق
نیشانه‌ی دةيةم:سوێند خواردن به‌درۆ
خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ
لة سورةتى موجادلة ئايةتى 16
مونافقان سوێند ده‌که‌نه پارێزگار‌و پاکانه بۆ درۆیه‌کانیان.
ئه‌گه‌ر داوای شتێک له مونافق بکرێ،یه‌کسه‌ر سوێند ده‌خوا ،
ئاسانترین شت لای ئه‌و سوێنده, که به‌درۆ بیخوا ,
ئه‌بینی غه‌یبه‌تی یه‌کیک ئه‌کا غه‌یبه‌ت کراوه‌که‌ش ئه‌یبیستێته‌وه پێی ده‌ڵێته‌وه،
که‌ئاوات وتوه، ئه‌ویش ده‌ڵێ به‌خوای ئه‌م قسه‌یه‌م پێنه‌وتوی ، یان به که‌سێک ده‌ڵێ به‌خوا تۆ خۆشه‌ویسترین که‌سی له‌لای من
،که‌چی له راستیدا درۆ ده‌کا و سوێنده‌که‌ی ده‌کاته پاکانه بۆ خۆی .
هه‌روه‌ها نیشانه‌ی مونافق ئه‌وه‌یه ، که سوێند به درۆ ده‌خوا
[/size]
ئامادةكردنى :شةرةفخان
سةرجاوة ناميلكةى سى نيشانةكانى مونافق[/center]
barshlona
dastan xosh
sarkawtwbn
وه‌ك بولبولێك
شیعری:به‌ندكراو عبدالباسط
وه‌ك بولبولێك له‌قه‌فه‌سم
ئه‌وه‌ی یادم گشتی به‌تاڵه
ته‌نها خواردنه‌كه‌ی پێشم نه‌بێ
ئه‌ویش هه‌ر هه‌مووی تاڵه
گه‌ربیستتان ده‌نگی من له‌قه‌فه‌س
وامه‌زانن خوێندنه
به‌ڵكو هه‌مووی ناڵه ناڵه
له‌شه‌وه زه‌نگدا له به‌رگوێچكه‌م
ده‌نگێك هاوار ده‌كات
خوا ڕووی ئه‌و كه‌سه ڕه‌شه‌ركا
كه‌به‌سه‌رته‌وه زاڵه
ئه‌زانی ژیان بۆ تۆ مه‌حاڵه؟
منیش له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێم
گه‌رقیامه‌ت نه‌بوایه
ئه‌م ووت كه‌ی ئه‌مه حاڵه
من چاوه‌ڕێی به‌هه‌شتی خودام
ته‌نها بۆ بڕواداران حه‌ڵاڵه
وه‌خودا حه‌ڕامی كرد له‌وكه‌سه‌ی
له دونیا بێ زادو ده‌ست به تاڵه.
دةست خوش خوا خيرت بنوسى......
دةست خوش بةراستى بابةتيكى خخوشة
بة منالى من زور كةروك بووم...
هةردةم ئةجومة دةرةوة رةسماني و بةلكة شقاتانى و كةلايان و توبانيم دةكرد لةكةل ئةوةى باوكيشم زورى بيناخوشبوو
بةلام من هةر ئةجومة كولان ,
swpas barezn
dastan xosh
دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر‌و، ژماره‌یه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، پرسیاریان ده‌رباره‌ی حوكمی شه‌رعی یاری لۆتۆ، ئه‌مڕۆ له فه‌توایه‌كیدا لێژنه‌ی باڵای فه‌توا ئه‌م یارییه‌یان به حه‌رام دانا.
ئه‌مه‌ی خواه‌ره‌وه ده‌قی فه‌تواكه‌یه:
حوكمی به‌شداریكردن له یاری (لۆتۆ)؟
پرسیار/ ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیان پرسیارییان ده‌رباره‌ی حوكمی به‌ش......داریكردن له یاری (لۆتۆ) كردووه؟ ئایا دروسته یان نا؟
وه‌ڵام/ ئه‌م یارییه مێژووێكی كۆنی هه‌یه‌و، به پێی گۆڕانی رۆژگاریش گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هێندراوه، پاش به‌دواداچوونی بابه‌ته‌كه، بۆمان ده‌ركه‌وت، كه یاری (لۆتۆ) به‌شێكه له (یانصیب)و به‌خت، یانه‌سیبیش به‌شێكه له قومار.
بێگومان قوماریش به ده‌قی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز‌و فه‌رمووده شیرینه‌كانی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت حه‌رام‌و قه‌ده‌غه كراوه‌و، به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی پێنه‌دراوه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنْصَابُ وَالْأَزْلَامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) المائدة/90.
خوای گه‌وره له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا فه‌رمان به بڕواداران ده‌كات خۆیان له ئاره‌ق‌و قومار دووربخه‌نه‌وه‌و خۆیانی لێ بپارێزن.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست فه‌رموویه‌تی: (مَنْ قَالَ لِصَاحِبِهِ تَعَالَ أُقَامِرْكَ فَلْيَتَصَدَّقْ) متقف علية.
واته: هه‌ر كه‌سێك به هاوه‌ڵه‌كه‌ی بڵێت: وه‌ره با پێكه‌وه قومار بكه‌ین، با خێرێك بكات، به‌س به گووتنی ئه‌م وشه‌یه گوناهێكی ئه‌نجام داوه‌و، به ئه‌نجامدانی چاكه‌یه‌ك له تاوانه‌كه‌ی قوتار ده‌بێت. كه‌واته ئه‌وه‌ی به كرده‌یی ئه‌نجامی بدات ئه‌وه گوناهی گه‌وره‌تره.
زانایانی ئیسلام به یه‌ك ده‌نگ فه‌رموویانه: به‌شداریكردن له یارییه‌كانی (یانصیب) به هه‌موو جۆر‌و شێواز‌و ره‌نگ‌و ناوه جیاجیاكانییه‌وه حه‌رامه‌و، دروست نییه‌و ده‌چێته ریزی تاوانه گه‌وره‌كان.
هه‌ربۆیه فرۆشتن‌و مامه‌ڵه‌ی یاری (لۆتۆی نیشتیمانی) كه ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان هه‌ندێك كه‌س ئه‌نجامی ده‌ده‌ن‌و كاری پێ ده‌كه‌ن، ده‌چێته چوارچێوه‌ی (یانصیب)، بێگومان حه‌رامه‌و كڕین‌و فرۆشتنی به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه، هه‌ر پاره‌و پول‌و شمه‌كێك له‌و رێگه‌وه ده‌ست بكه‌وێت حه‌رامه چ بۆ تاك بێت یان هه‌ر ده‌زگایه‌كی تر.
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست فه‌رموویه‌تی: (لا يَدْخُلُ الْجَنَّةَ لَحْمٌ نَبَتَ مِنْ سُحْتٍ) رواة ابن حبان في صحيحة، واته: ناچێته به‌هه‌شته‌وه گۆشتێك گه‌شه‌ی كردبێت به حه‌رام.
بۆیه له لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان داوا له هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییه به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین، كه ده‌ستیان له‌و جۆره یاری‌و مامه‌ڵه‌یه هه‌بووه، یان ئێستا هه‌یانه، خۆیانی لێ دووربخه‌نه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك، چونكی هیچ پاساوێك نییه بۆ دروستی ئه‌م یارییه.
ئه‌وه‌ی كه ده‌گووترێت: به‌وه‌ی به‌شێك له داهاتی ئه‌م ئیشه بۆ میرییه‌و، به‌شێكی تری بۆ ده‌زگای شه‌هیدان‌و بێ سه‌رپه‌رشتان‌و نه‌خۆشه درێژخایه‌نه‌كان‌و به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه، ئه‌مانه هیچیان به‌هانه‌یه‌كی شه‌رعی‌و دروست نینه، چونكه شه‌ریعه‌تی پاكی ئیسلام قبوڵی نییه بۆ گه‌ییشتن به ئامانجه پیرۆزه‌كان په‌نا ببرێت بۆ ئامرازه خراپ‌و ناته‌ندروسته‌كان، له ئیسلامدا ده‌بێت ئامانج‌و وه‌سائیل هه‌ردووكیان دروست‌و په‌سه‌ند‌و ته‌ندروست بن.
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست فه‌رموویه‌تی: (إِنَّ اللَّهَ طَيِّبٌ لاَ يَقْبَلُ إِلاَّ طَيِّبًا)، ئه‌وه‌ی خاوێن‌و بێ خه‌وش نه‌بێت له‌لای خوای گه‌وره وه‌رناگیرێت.
له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا، كه ئیمامی موسلیم ریوایه‌تی كردووه، فه‌رموویه‌تی: (لا صدقة من غلول). خێر‌و چاكه له شتی حه‌رام‌و گوناه، گزیكاریدا نییه، بۆیه خێر وچاكه به ماڵی حه‌رام ناكرێت‌و وه‌رگیراو نییه.
ئه‌م جۆره یارییانه زیانی نیگه‌تیڤی هه‌یه له‌سه‌ر تاك‌و خێزان‌و كۆمه‌ڵگه، مرۆڤیش كه فێری بوو زه‌حمه‌ت وازی لێده‌هێنێت، هه‌روه‌ها به هه‌ده‌ر دانی ماڵ‌و سامان‌و كاتی تێدایه، په‌كخستنی ژێرخانی ئابووری نیشتیمانییه، چینێكی ته‌مبه‌ڵ‌و كارنه‌كه‌ر دروست ده‌كات، هه‌ندێك قازانج ده‌كه‌ن له‌سه‌ر پاره‌و پولی هه‌ندێكی دیكه.
هه‌روه‌ها ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م پیشه‌سازی‌و بازرگانی سروشتی، گه‌شه‌كردنی ئابووری نیشتیمانی‌و خۆماڵی، مرۆڤ تووشی دڵه‌ڕاوكێ‌و باری نادروستی ده‌روونی ده‌كاته‌وه.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ).
ماڵی یه‌كتری به حه‌لاش‌و به‌لاش‌و باتڵ مه‌خۆن.
سه‌رچاوه‌كان
1- الأمّ للإمام الشّافعي (4/243).
2- المغني والشّرح الكبير (11/131).
3- بدائع الصّنائع للكاساني (14/106).
4- شرح مختصر خليل (10/191).
5- حاشية الباجوري (2/521).
6- فتاوى الأزهر الشّريف (7/259).
لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان
[center][/center]
انشاءالله ئازاد دةكرى
سوباس كيانى من .....امين
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی sharafxan nurse
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]