1

بابه‌ت: حوكمی شه‌رعی یاری لۆتۆى نيشتمانى

دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر‌و، ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، پرسیاریان ده‌رباره‌ی حوكمی شه‌رعی یاری لۆتۆ، ئه‌مڕۆ له‌ فه‌توایه‌كیدا لێژنه‌ی باڵای فه‌توا ئه‌م یارییه‌یان به‌ حه‌رام دانا.
ئه‌مه‌ی خواه‌ره‌وه‌ ده‌قی فه‌تواكه‌یه‌:
حوكمی به‌شداریكردن له‌ یاری (لۆتۆ)؟
پرسیار/ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاوڵاتیان پرسیارییان ده‌رباره‌ی حوكمی به‌ش......داریكردن له‌ یاری (لۆتۆ) كردووه‌؟ ئایا دروسته‌ یان نا؟
وه‌ڵام/ ئه‌م یارییه‌ مێژووێكی كۆنی هه‌یه‌‌و، به‌ پێی گۆڕانی رۆژگاریش گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هێندراوه‌، پاش به‌دواداچوونی بابه‌ته‌كه‌، بۆمان ده‌ركه‌وت، كه‌ یاری (لۆتۆ) به‌شێكه‌ له‌ (یانصیب)‌و به‌خت، یانه‌سیبیش به‌شێكه‌ له‌ قومار.
بێگومان قوماریش به‌ ده‌قی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز‌و فه‌رمووده‌ شیرینه‌كانی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت حه‌رام‌و قه‌ده‌غه‌ كراوه‌‌و، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی پێنه‌دراوه‌، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنْصَابُ وَالْأَزْلَامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) المائدة/90.
خوای گه‌وره‌ له‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌دا فه‌رمان به‌ بڕواداران ده‌كات خۆیان له‌ ئاره‌ق‌و قومار دووربخه‌نه‌وه‌‌و خۆیانی لێ‌ بپارێزن.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست فه‌رموویه‌تی: (مَنْ قَالَ لِصَاحِبِهِ تَعَالَ أُقَامِرْكَ فَلْيَتَصَدَّقْ) متقف علية.
واته‌: هه‌ر كه‌سێك به‌ هاوه‌ڵه‌كه‌ی بڵێت: وه‌ره‌ با پێكه‌وه‌‌ قومار بكه‌ین، با خێرێك بكات، به‌س به‌ گووتنی ئه‌م وشه‌یه‌ گوناهێكی ئه‌نجام داوه‌‌و، به‌ ئه‌نجامدانی چاكه‌یه‌ك له‌ تاوانه‌كه‌ی قوتار ده‌بێت. كه‌واته‌ ئه‌وه‌ی به‌ كرده‌یی ئه‌نجامی بدات ئه‌وه‌ گوناهی گه‌وره‌تره‌.
زانایانی ئیسلام به‌ یه‌ك ده‌نگ فه‌رموویانه‌: به‌شداریكردن له‌ یارییه‌كانی (یانصیب) به‌ هه‌موو جۆر‌و شێواز‌و ره‌نگ‌و ناوه‌ جیاجیاكانییه‌وه‌ حه‌رامه‌‌و، دروست نییه‌‌و ده‌چێته‌ ریزی تاوانه‌ گه‌وره‌كان.
هه‌ربۆیه‌ فرۆشتن‌و مامه‌ڵه‌ی یاری (لۆتۆی نیشتیمانی) كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ندێك كه‌س ئه‌نجامی ده‌ده‌ن‌و كاری پێ ده‌كه‌ن، ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی (یانصیب)، بێگومان حه‌رامه‌‌و كڕین‌و فرۆشتنی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه‌، هه‌ر پاره‌‌و پول‌و شمه‌كێك له‌و رێگه‌وه‌ ده‌ست بكه‌وێت حه‌رامه‌ چ بۆ تاك بێت یان هه‌ر ده‌زگایه‌كی تر.
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست فه‌رموویه‌تی: (لا يَدْخُلُ الْجَنَّةَ لَحْمٌ نَبَتَ مِنْ سُحْتٍ) رواة ابن حبان في صحيحة، واته‌: ناچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ گۆشتێك گه‌شه‌ی كردبێت به‌ حه‌رام.
بۆیه‌ له‌ لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان داوا له‌ هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ڕێزانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ ده‌ستیان له‌و جۆره‌ یاری‌و مامه‌ڵه‌یه‌ هه‌بووه‌، یان ئێستا هه‌یانه‌، خۆیانی لێ‌ دووربخه‌نه‌وه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك، چونكی هیچ پاساوێك نییه‌ بۆ دروستی ئه‌م یارییه‌.
ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌گووترێت: به‌وه‌ی به‌شێك له‌ داهاتی ئه‌م ئیشه‌ بۆ میرییه‌‌و، به‌شێكی تری بۆ ده‌زگای شه‌هیدان‌و بێ‌ سه‌رپه‌رشتان‌و نه‌خۆشه‌ درێژخایه‌نه‌كان‌و به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌، ئه‌مانه‌ هیچیان به‌هانه‌یه‌كی شه‌رعی‌و دروست نینه‌، چونكه‌ شه‌ریعه‌تی پاكی ئیسلام قبوڵی نییه‌ بۆ گه‌ییشتن به‌ ئامانجه‌ پیرۆزه‌كان په‌نا ببرێت بۆ ئامرازه‌ خراپ‌و ناته‌ندروسته‌كان، له‌ ئیسلامدا ده‌بێت ئامانج‌و وه‌سائیل هه‌ردووكیان دروست‌و په‌سه‌ند‌و ته‌ندروست بن.
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست فه‌رموویه‌تی: (إِنَّ اللَّهَ طَيِّبٌ لاَ يَقْبَلُ إِلاَّ طَيِّبًا)، ئه‌وه‌ی خاوێن‌و بێ‌ خه‌وش نه‌بێت له‌لای خوای گه‌وره‌ وه‌رناگیرێت.
له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی تردا، كه‌ ئیمامی موسلیم ریوایه‌تی كردووه‌، فه‌رموویه‌تی: (لا صدقة من غلول). خێر‌و چاكه‌ له‌ شتی حه‌رام‌و گوناه، گزیكاریدا نییه‌، بۆیه‌ خێر ‌وچاكه‌ به‌ ماڵی حه‌رام ناكرێت‌و وه‌رگیراو نییه‌.
ئه‌م جۆره‌ یارییانه‌ زیانی نیگه‌تیڤی هه‌یه‌ له‌سه‌ر تاك‌و خێزان‌و كۆمه‌ڵگه‌، مرۆڤیش كه‌ فێری بوو زه‌حمه‌ت وازی لێده‌هێنێت، هه‌روه‌ها به‌ هه‌ده‌ر دانی ماڵ‌و سامان‌و كاتی تێدایه‌، په‌كخستنی ژێرخانی ئابووری نیشتیمانییه‌، چینێكی ته‌مبه‌ڵ‌و كارنه‌كه‌ر دروست ده‌كات، هه‌ندێك قازانج ده‌كه‌ن له‌سه‌ر پاره‌‌و پولی هه‌ندێكی دیكه‌.
هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ رێگر له‌به‌رده‌م پیشه‌سازی‌و بازرگانی سروشتی، گه‌شه‌كردنی ئابووری نیشتیمانی‌و خۆماڵی، مرۆڤ تووشی دڵه‌ڕاوكێ‌‌و باری نادروستی ده‌روونی ده‌كاته‌وه‌.
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: (وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ).
ماڵی یه‌كتری به‌ حه‌لاش‌و به‌لاش‌و باتڵ مه‌خۆن.
سه‌رچاوه‌كان
1- الأمّ للإمام الشّافعي (4/243).
2- المغني والشّرح الكبير (11/131).
3- بدائع الصّنائع للكاساني (14/106).
4- شرح مختصر خليل (10/191).
5- حاشية الباجوري (2/521).
6- فتاوى الأزهر الشّريف (7/259).
لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان

[center]http://webchinupload.com/files/225377_124355440978107_100002109566218_192424_2252436_n.jpg[/center]

2

وه‌ڵام: حوكمی شه‌رعی یاری لۆتۆى نيشتمانى

كاريكى خرابه كوناه و بيسه دةست خوش

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: حوكمی شه‌رعی یاری لۆتۆى نيشتمانى

dast xosh

http://smn21.com/up/uploads/jpg/e98f39a21b.jpg

4

وه‌ڵام: حوكمی شه‌رعی یاری لۆتۆى نيشتمانى

swpas barezn
dastan xosh

5

وه‌ڵام: حوكمی شه‌رعی یاری لۆتۆى نيشتمانى

سوپاس بۆ خودا ئەمەشیان زەرەر کرد

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

6

وه‌ڵام: حوكمی شه‌رعی یاری لۆتۆى نيشتمانى

Jaw Zard نووسی:

سوپاس بۆ خودا ئەمەشیان زەرەر کرد

کـه‌ نـامـه‌ت بـۆ ئـه‌نـێـرم مـانـای وایـه‌بـیـرت ئـه‌کـه‌م  کـه‌ نـامـه‌شـت بـۆ نـانـێـرم
مـانـای وایـه‌ چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!





ئه‌وه‌ش خۆم له‌ فیس خه‌سوو   wink