2،143

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]من کێم


ووتت هەستە

ووتم ماندووم

ووتت گۆچانی دەستت ئەبم

تا کۆتای دێ ڕێگای دوور

ووتم ترسم هەیە لەم ڕێگەیە

ووتت چرا و ڕووناکی ڕێگەتم

نە هەڵ دێر و چاڵ و بەردیش ئەناسم

هەستام هاووڕێ

هێندەی کێشی چیایەک

قوورسی ڕژایە دڵمەوە

کەووتمە ڕێ هاووڕێ

هێندەی دەروونی دەریا

بەردوو هەڵدێر و چاڵم کەووتە ڕێ

بەرد لە جێ ی خۆی سەنگینە *

بەردی خزیوی لووتکەی چیا

پێ دەشت چاوەڕوانی ئەکا بە بەریا

ئەبێتە پەیکەری ڕێگا

لووتکە نیشانی ڕێبوار ئەدا

ڕۆژ نی یە سڵاووی بۆ نەنێرێ

ڕۆژ نی یە ماچی تێ نەگرێ

ئازار و زامم لە چارۆکەی سوور نا

دامە دەم ڕووباری ڕابووردوو

بردی بۆ دوور زۆر دوور

لە وێندەرێ

خۆی بە پرچی نیوەڕۆیەکدا هەڵواسی

کە خۆریش

لە پشت ماڵی لووتکەمەوە خۆی حەشاردا

لە سەرمەوە بووە هەوورێکی ڕەش و

باران .... نا... زام بوو

دیسانەوە باری خوێنی سوور

وازم لە عەشقی لووتکە هێناوو

لە پێ دەشتیش هەڵ هاتم

لە شەپۆلی دەر یا پاڕامەوە

هەڵم گرێ تا پشتی بوون

تا لە وێندەر

تێر تێر وون بم

ئەوو سا

بەر لە خەڵک پرسیار ئەکەم

ئەرێ من کێم



بیرەوەری نامۆ [/size]

2،144

(17 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

ده‌ستت خۆش بێت  زۆر جوانه‌  هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

2،145

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

ده‌ستت خۆش بێت  هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

2،146

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

2،147

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

2،148

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

2،149

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

2،150

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

2،151

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

ده‌ستت خۆش بێت

2،153

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

[size=16]داهێنه‌ری ماڵپه‌ری هۆت مه‌یڵ؟
ئه‌م ماڵپه‌ره‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رفراوان به‌كاردێت له‌ جیهاندا، زیاتر خزمه‌ت گوزاری ئاڵوگۆر كردنی نامه‌ له‌ خۆی ده‌گرێت و یه‌كێكه‌ له‌ ماڵپه‌ره‌ تایبه‌تیه‌كانی سه‌ر به كۆمپانیای‌ مایكرۆسۆفت.
له‌ راستیدا داهێنه‌ری ئه‌م ماڵپه‌ره‌ خه‌ڵكی ووڵاتی هندستانه‌ و ناوی (صابر باتیا)یه‌ له‌ ساڵی 1988 له‌ زانكۆی (ستانفۆرد) به‌ پله‌ی (نایاب) ده‌رچووه‌، پاش ده‌رچوونی له‌ زانكۆ له‌ یه‌كێك له‌ كۆمپانیاكانی ئه‌نته‌رنێت وه‌ك پرۆگرامساز (به‌رنامه‌ دانه‌ر) كاری ده‌كرد، له‌م كۆمپانیایه‌ هه‌ڤاڵێكی هه‌بوو به‌ناوی(جاك سمیس) كه‌وا هه‌رده‌م به‌ نهێنی داده‌نیشتن و بیریان له‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ كه‌وا كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به‌ خۆیان دابمه‌زرێنن،
به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه‌ به‌م كاره‌ی زانی و ئه‌م جۆره‌ دانیشتنانه‌ی لێیان قه‌ده‌غه‌ كرد، به‌ڵام صابر وازی نه‌هێنا بۆ خۆی ته‌نها كاری بۆ ماڵپه‌رێك كرد بۆ خزمه‌ت گوزاری نامه‌ ئاڵوگۆر كردن، له‌ ساڵی 1996 نهێنی ئه‌م كاره‌ی ئاشكرا بوو به‌ ته‌واوبوونی ماڵپه‌ری جیهانی به‌ناوی هۆت مه‌یڵ، ئه‌م ماڵپه‌ره‌ زۆر به‌ خێرای له‌ نێو خه‌ڵك دا بڵاو بوه‌وه‌، ئه‌وش له‌به‌ر ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندیانه‌ بوو:-
یه‌كه‌م:- به‌بێ به‌رامبه‌ر واته‌ (به‌خۆرایی).
دووه‌م:- تاكی یه‌ واته‌ (بۆیه‌ك كه‌س به‌كاردێت).
سێ یه‌م:- نهێنی پارێزراوه‌.
چواره‌م:- ده‌توانی له‌ هه‌موو شوێنێك به‌ كاری بهێنی.
له‌ ساڵی یه‌كه‌می به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م ماڵپه‌ر گه‌یشته‌ 10 ملیۆن كس له‌ جیهان، ئه‌م هۆیانه‌ سه‌رنجی (بیل گیتس) ی خاونی كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی بۆ خۆی راكێشا به‌ كرینی ئه‌م ماڵپه‌ره‌، بۆیه‌ له‌ پایزی ساڵی 1997 بری 50 ملیۆن دۆلاری خه‌مڵاند بۆ كرینی ئه‌م ماڵپه‌ره‌، به‌ڵام صابر داواكه‌ی گیتسی ره‌ت كرده‌وه‌ و رازی نه‌بوو به‌م بره‌ پاره‌یه‌ بیفرۆشێت، له‌ ساڵی 1998 به‌ 400 ملیۆن دۆلار فرۆشتی به‌ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و له‌ كۆمپانیای ناوبراویش دامه‌زرا وه‌ك خه‌بیر، ئه‌م جۆره‌ كاره‌ وای كرد كه‌ صابر سامانێكی زۆر كۆ بكاته‌وه‌ و ناوبانگی باشی دروست كرد بۆیه‌ (بیل كلینتۆنی) سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوه‌تی كرد، پاشانیش (جاك شیراك)، له‌ دوای ئه‌ویش سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان (بیهاری فاجباتی) داوه‌تی كرد، ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس كردنه‌ و جێگه‌ی خۆش حاڵیه‌ باسی بكه‌م ده‌رباره‌ی صابر ئه‌وه‌یه‌ كوا كوا چه‌ندین په‌یمانگای له‌ ووڵاته‌كه‌ی خۆی كرده‌وه‌ به‌م بره‌ پاره‌یه‌ هه‌روه‌ها یارمه‌تی قوتابیانی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌تی ووڵاته‌كه‌ی دا بۆ ته‌واو كردنی خوێندنیان، باسی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن (سامانه‌كه‌ی زۆر به‌خێرایی كه‌می ده‌كرد تاوای لێهات ئێستا به‌ 100 ملیۆن دۆلار مه‌زنده‌ ده‌كرێ) ئه‌م پیاوه‌ جێگای رێز و شانازیه‌ بۆ خه‌ڵكی ووڵاته‌كه‌ی خۆی بۆیه‌ جێگای خۆیه‌تی ئێمه‌ش باسی بكه‌ین چونكه‌ وه‌فای هه‌بوو بۆ ووڵاته‌كه‌ی.
هیوادارم نموونه‌ی ئه‌م جۆر پیاوه‌ زۆربێت له‌ ووڵاتی ئێمه‌.

وه رگیراو

ناوی سه‌رچاوه‌که‌ نازانم  هه‌ر که‌سێک زانی بائاگادارم بکاته‌وه‌ [/size]

2،154

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]قاوە
ڕۆژێک هات بەسەرما و وتم بەسە بەسەرجوانی ئافرەتێکدا و بەخەیاڵی یەکێکیتردا هەڵ بدەم و بۆی بنوسم!
بەسی نییە ئەم درۆیە!؟ کە جوانی لە شێوەی ئافرەتێکدایە؟
بوو بەهەڵا و عاشقانیش گشت مانیان گرت!
وتیان تۆچیت تاسروشتمان بگۆڕیت و بمان خەیتە سەر ڕێ یەکی تر؟
ناچار ئەوانم جێهێشت بۆ وەسفی درۆی خۆیان ! وەک هەمیشە بۆ ئافرەتێک دەمرن تا پێی بگەن و بیکوژن!
کەوتمە سوتانی پەڕەی کۆن و لەوانەی تریش پەشێمان بووم!
بەدوی جوانی تردا گەڕام
بەدوی خەوی تردا گەڕام
بەدوو شتێکی تردا
نەم دەزانی چییە!
ئەوەندە نەبێ جیاواز لەوانی تر!
لەدەرگای مەعریفەم دا
مێشک پوچێک خاوەن ماڵ بوو!
چاووم بۆ بەلکۆنەکانی عەقڵ گێڕا
گشت پەنجەرەی داخراوو بوو!
هەموو شتێک هیچ بوو هیچ! هەر وەک دنیا بێ ماناوو بێ پێناسەبوو!
ئەوان بۆ جوانی شتێک دەمردن بوونی نی یە!
منیش بەدوو جوانی یەکدا دەگەڕام مانای نییە!
ئەوان لە نەبوونی بوونی بوونیاندا ون بوون و منیش بەدووی ناسنامەی بوونێکمدا وێڵ بووم!
لێک داترازاین ! جیابووینەوە
تاقەتی سڵاویشم نەما لە سێبەرەکان
حەوسەڵەی زەردەخەنەیەکی دروست کراویشم نەبوو بۆیان
نابینام و تروسکەیەوک بەدی دەکەم!!!!!!
ڕادەکەم و
سەرت لێدێ!؟
گەر بزانی...... قاچەکانم لەوێندەرێ (هەلوکێنە) بەدەست منداڵانی کوچەکەم!!!!
دوور لەوان
نزیک لەخۆم
لەخەیاڵما
دنیام گۆڕی!
هەموو شتێ!
خۆمم کردە(مێرولەیەک)ولەنێو درزی دیوارێکی ڕوخاوی ئەوێ و تیامابووم لە دەنکە گەنمێکی قەبە و هەرچەند دکەم بۆم سەرناخرێ! ئەوانیشم کردە(عەدەم)!چیرۆکیانم سڕی یەوەو بەباوەش تەرماکانیانم ناشت لەوێ!
بەکچێکم وت شیرینی!
کورێک خۆی کوشت لەداخا!
بە کچێکم وت جوانی
وتی میش خۆشم دەوێیت!
بەکچێکم وت خۆشم دەوێیت!
وتی من خوشکتم! وشەی وا چۆن لەدەمت دەردەچێت؟
لەشەرمانا کەڕ ولاڵ بووم!
زارم کلیلی تەوبەم لێدا و گوێکانیشم بوونە گۆڕێک! لە وشەی مردوو زیاتر زیندوویەکت نەدەدی لەوێ!
بە کوڕێکم وت شەو باش
وتی ها ها ها نیوەڕۆیە!
بەکورێکم وت ئەرێ چۆنی
وتی گەر مردن ڕاست بێ من زۆ باشم!
بەکوڕێکم وت بۆ ماتی؟
وتی بڕۆ! جوڵە لەمردوویەک داوا ناکرێ!
لەڕەش بینی خۆم بێزار بووم! خۆم دایە بەرتیشکی خۆرێک، تاتاریکی ئەم هزرەی من بەرێ بۆ خۆی
نەعلەت لەم کارە ئاڵۆزە!
لەم بیرکردنەوە سەیرە و لەم تێڕوانینە سەمەرەیە!
دنیایەکی گیرفان دڕاوو!
گەرەکی نییە پڕی کەیت لە خەیاڵی پڵاوو!
بەیانی یەک ......
وەک ڕۆژانم قاوەی تاڵم نەخواردەوە!
کوپێک شیری گەرم گەرمم هێناوو
دانیشتم بەدیاری یەوە
چاوەڕێی دەنگی دایکم بووم!
تا پێم بڵێ...................
ڕوڵە مەکتەب
دنیا وا نیوەڕۆیە
خۆر هەڵکشا بەرەو ئاسمان
نا غل بووەوە بەرەوو خوار!
شیر سارد سارد بوووەوەو
دەنگ هەر نەهات!
با دەنگێک هات؟
بەس دایکم نەبوو!
هەڵە نەبم دەنگی ئەوو بوو!
ئەوێک.....
هەموو تەمەن لەگەڵمایەو نازانم کێ یە!
ڕوحمی یس پیس کرد و نازانم بۆ؟
وتی ................. هەستە
با پێکەوە قاوەیەکی تاڵ بخۆینەوە بەخۆشی ئەم دنیا شیری نەوە!

نامۆ
16/09/2009
[/size]

2،155

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده‌ستت خۆش بێت  هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

2،156

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

2،157

(18 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

Rausht Hawlery نووسی:

زۆر زۆرم پێ ناخۆشه کاك لێدوان گيان تۆ هاورێ خۆشه‌ويستی منی هيوادارم زوو به‌گه‌ڕێته‌وه‌ ڵامان..

2،158

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

2،159

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

2،160

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌تان  ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان

2،161

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

2،162

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌تان  ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان

2،163

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌تان  ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان

2،164

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌تان  ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان

2،165

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌تان  ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان

2،166

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده‌سته‌کانت خۆش بێت هه‌ر بژی گیانه‌

2،167

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

2،168

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]منو باوکم سەردەمێکە
ئەشقی خەوێکی شیرینین
من خەو بەو نازدارە ئەبینم
کە دەمێکە خۆشەویستی لە نێو دڵمدا خەوتووە ...
ئەویش خەو بەو خەیاڵەی
ئاخۆ ئەبێ کەی بێ ڕ‌ۆژێ لێم بپرسێ و
منیش بڵێم بە ڵێ باوکە ، خەمت نەبێ
وانەکانم باش خوێندووە ...
من خەیاڵی تۆ ئەمبات و
باوکیشم خەمی منیەتی ...
ئەڵێی هەستم پێ ئەکات و
وردە وردە لێم تێ ئەگا و
دێتە بن گوێم
کوڕی بابە دە بەسیەتی ...
منیش ڕاچەنین ئەمگرێت و
ئەڵێم خوایە
ئەبێ باوکم چۆنایی پێمی زانیبێ ...
ئەو خەیاڵەی من هەموو ڕۆژێ ئەبینم
تۆ بڵێی ئەویش لە سوچێ
بێ ئەوەی هەستی پێ بکەم هەمووی دیبێ‌ ...
من و باوکم
لە ڕواڵەتا لە یەک ئەچین
ئەو چاوەکانی کز بووە و
منیش دڵم
ئەو کە دڵی ناسک بووە
منیش هەستم ...
ئەو کە ڕوخساری شێواوە و
منیش پێنووسەکەی دەستم ...
من ئەزانم
هەموو جارێ
ئەتۆش لەوێ ئەستێرەم لەگەڵ ئەژمێرێ‌ ...
ئەوێ ڕۆژێ ئەستێرەیەک
هاتە لام و دوا هەواڵی تۆی بۆ هێنام
وتی ( دارۆ ) ئەو شۆخەی تۆ خۆشت ئەوێ
هەموو ڕۆژێ ئەم کاتانە
لە ڕێی منا خۆشەویستیت بۆ ئەنێرێ ...
ئەم کاتانە !!!!!!
ئەوە بۆیە هەموو ڕۆژێ
ئەم باوکە دڵشکاوەشم
لەم ژوورەدا دائەنیشێ
کە بەخشی ڕادیۆکەی لێیە ...
تومەس بۆ من ئەستێرەیەک پەیامبەرە و
بۆ باوکیشم
لە بەر ئەوەی ئەو کچەی کە خۆشی ئەوێ بێژەرێکە
ڕادیۆ خۆشەویستی پێیە ... !!



دەرباز یونس[/size]

2،169

(37 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

ده‌ستت خۆش  بێت بۆ دانانی ئه‌و ئه‌درێسا جوانانه‌ هه‌ربژیت  سه‌ركه‌وتوبیت  بژی بۆ به‌رازیل

2،170

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

2،171

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده‌ستت خۆش بێت

2،172

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

2،173

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]ماچێک له‌ شوشه‌

به‌م هه‌مو حه‌زه‌ نه‌گریسه‌وه‌ قاچمان هه‌ڵنایه‌ت بۆ هه‌نگاوی لێبورده‌یی

که‌چی چومان بریوه‌ته‌ توله‌ ریکانی هیوا

به‌م ده‌رونه‌ تۆقیوانه‌وه‌ خۆمان له‌ مه‌رحه‌با ئه‌پارێزین

که‌چی خه‌یاڵه‌کانمان وه‌خته‌ حه‌یامان ببات

ته‌مه‌ن لوغضێکی چه‌ن غه‌ریبه‌

پێش ئه‌وه‌ی بڕۆین لێومان ته‌ڕئه‌کرد بۆ ماچ که‌چی نه‌حله‌ت به‌ ڕومانا ئه‌پژا

پێش ئه‌وه‌ی بمرین چه‌ند نه‌گریس بوین

که‌چی له‌سه‌ر کێلی قه‌بره‌کانمان به‌رائه‌ت تۆمار ئه‌کرا

ئه‌مه‌ قه‌ده‌ری بێما‌ریفه‌تیه‌ یان زانینێکه‌ داپۆشراوه‌ به‌ بوختان

ماریفه‌ت لوغزێکی چه‌ن حه‌زینه‌ له‌گه‌ڵ ناسینی هیواکانی یه‌کتردا عشقی گوناهێک بوین که‌ فێری ئه‌کردین چۆن

مناڵی بدۆڕێنین وبه‌ پیری گۆرانی یائس بۆ خۆزگه‌کانی ته‌مه‌ن بچڕین

ئه‌وده‌م له‌سه‌ر که‌ناره‌کانی توڕه‌بون ئه‌گه‌ڕاینه‌وه‌

توڕه‌بون له‌ هه‌مو مه‌ئلوفه‌کانی ژیان توڕه‌بون له‌ جوانی له‌ پاکی له‌ خۆشه‌ویستی

توڕه‌بون له‌ خۆم له‌ وتن له‌ نوسین ته‌نانه‌ت توڕه‌بون له‌ بێده‌نگیشمان

ئای ئێمه‌ چه‌ند گوناهین که‌ توره‌بون ده‌سته‌مۆمان ئه‌کات ڕازه‌کانی دڵ ئه‌دۆڕێنین بۆیه‌ به‌ ترسه‌وه‌ ئه‌ڵێین چه‌ند قێزه‌ونه‌ گوناهێکی ئاشکرا

مردنێکی بێده‌نگ دۆڕانی جه‌نگ

ئێمه‌ به‌ دۆرانی شه‌ڕه‌کانا گوناهه‌کانمان ئه‌ناسینه‌وه‌ بۆیه‌ له‌ شه‌رما بێده‌نگ مه‌رگ  ماچ ئه‌که‌ین

ماچێکی چه‌ند تاڵه‌ مه‌رگ که‌ لێوی له‌سه‌ر لێومان لا ئه‌بات

ئیت ئه‌که‌وینه‌ پاک نوسی ماچه‌کانی ته‌مه‌ن و

بیره‌وه‌ریه‌کی چه‌ند حه‌زینه‌ ماچ

مناڵی ماچی دایکم

پیری ماچی ڕۆڵه‌کانم

که‌سێک پرسی ئه‌ی نێوانیان؟

منیش وتم نێوانیان خۆزگه‌یه‌کی ڕه‌شه‌

نێوانیان ماچێکه‌ له‌ شوشه‌



فه‌رهه‌نگ نامۆ



گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ پیاسه‌کانی فیرده‌وس

به‌م کۆڵه‌ قورسانه‌ی گوناهه‌وه‌ بۆ کوێ ڕێبکه‌ین

که‌ ئه‌دره‌سی موحیبه‌تێکی ڕه‌هامان ون کردوه‌و

بێده‌نگ بێده‌نگ هێشو هێشو تاریکی ئه‌چنینه‌وه‌

به‌م چاوه‌ ته‌پۆیانه‌ی حه‌زه‌وه‌ بۆکوێ ده‌ڕوانین

که‌ تا چاو بڕکات له‌ سه‌رابا غه‌رق ئه‌بین وخۆمان بۆ نادۆزرێته‌وه‌

به‌م هه‌ناسه‌ ساردانه‌ی خۆزگه‌وه‌ چاوه‌ڕێی چیبکه‌ین

که‌ مردن وه‌ک یاساوڵێکی توڕه ژماره‌ی ده‌رگاکه‌مان له‌سه‌ر له‌پی ده‌ستی تۆمار ئه‌کات

دره‌نگه‌ عه‌زیزانم با زو بگه‌ڕێینه‌وه‌ حضور نوری ئه‌و موحیبه‌ته‌ی له‌ تاریکی و سه‌راب و ونبون ئه‌مانپارێزێت

مانگمان وه‌ک وێنه‌یه‌کی پیرۆز بۆ ئه‌نێرێت

مانگیش به‌ سۆزه‌وه‌ خه‌رمانه‌که‌ی ڕائه‌خات

خه‌رمانه‌که‌ی حه‌وزێکه‌ له‌ تریفه‌و بانگمان ئه‌کاو ئه‌ڵێ

وه‌رن خۆتان بشۆن به‌ تریفه‌

کات دره‌نگه‌و حه‌یفه‌

به‌و هه‌مو گوناحه‌وه‌ زه‌حمه‌ته‌ بۆ پیاسه‌یه‌کی فیرده‌وس ئاوها ڕێتان پێبدرێت


فه‌رهه‌نگ نامۆ[/size]

2،174

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده‌ستت خۆش بێت

2،175

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

هههههههههه وه‌لا برێم چی  ده‌شبێت به‌پێچه‌وانه‌ی ئێمه‌ بێت
سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌که‌ت

2،176

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

سولیانا نووسی:

[size=30][center]جـــــه ژن لــــــه هــــــه مـــــووان پــــــیـــرۆز بـــێـــــت[/center][/size]

2،177

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ماڵک بۆخۆشویستی
چ کاره‌ساتێکه‌ ده‌ستم ده‌سته‌کی تربشکێنێ
ئه‌و چاوه‌م به‌رای نه‌یه‌ چاوه‌که‌ی ترم ببینێ
من بۆهه‌ڵ وه‌رینی گوڵێدلم هۆن هۆن ئه‌شکی پیائیه‌
که‌چی تۆ بۆمه‌رگی باغێ خورپه‌یه‌کت به‌دل نایه‌
ماڵک غه‌در دروستیکا به‌خۆشه‌ویستی نامۆیه‌
چراخانیش بێ تاریه‌ ئه‌ڵێی هه‌ناوی گڵکۆیه‌
خۆشه‌ له‌ماڵک ئه‌وین کۆمان بکاته‌وه‌
بارانی سۆزو معبه‌ت جوانی به‌ژین بداته‌وه‌

      تابلۆی ئه‌وین
نازانم بێڵم چه‌ندم خۆش ده‌وێی
که‌ئێستا عه‌شقت داگیری کردووم
چه‌ند دڵگیره‌ باغی ئه‌وینت
دونیایه‌ک ئه‌وپه‌ری جوانی بۆگرتوم
گۆرانیه‌کت بۆ ده‌ڵم گیانه‌
هه‌تاکوئێستا که‌س نه‌ی بیستوه‌
ئه‌وه‌ی گویشی لێنبێ ئه‌و گۆرانیم بۆتۆ وتوه‌
له‌به‌ر تۆ هه‌موو که‌سێکم خۆشه‌وێ
عشقت ئه‌وینی فراوان کردم
خۆشه‌ویستی تۆ ئوه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ بالای
هۆنراوه‌ی به‌رزو جوان کردم
ئه‌وسا که‌ هێشتا تۆم نه‌ناسیبو
هه‌روام ده‌زانی دڵم مردوه‌
نه‌م زانی خوا ئه‌ودڵه‌ی من
بۆئه‌وینی تۆ دروست کردوه‌




        ناز
ئه‌وه‌نده‌ جوان و ناسکی هه‌رله‌گوڵی نازناز ده‌چی
وه‌ختێ به‌شه‌رمه‌وه‌ ده‌دوێی له‌خۆشترین ئاواز ده‌چی
به‌ئاسانی که‌س تێتناگا له‌نهێنیو له‌ راز ده‌چی
بۆهه‌ رکوێ بانگ ئه‌کرێی منه‌ت ئه‌که‌ی بناز ده‌چی

اسماعیل محمد

2،178

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

http://tina.kurdblogger.com/uploads/t/tinatanya/49271.jpg

2،179

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

http://tina.kurdblogger.com/uploads/t/tinatanya/49263.jpg

2،180

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده‌ستت خۆش بێت  کاکه‌ دیلمه‌ن هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

2،181

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

به‌هجه‌ت نووسی:

[size=24]دةست خؤش بلند كيان بةراستى زور بةسود بوون[/size]

2،182

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م هه‌واله‌

2،183

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت

2،184

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت