بابه‌ت: عه‌شقه شاراوه‌که‌ت
عه‌شقه شاراوه‌که‌ت
له شه‌وێکی بێ ئه‌ستێره‌دا
ئاماده‌م خه‌رمانێک سۆزت له نێو دڵ نێم
له ده‌مه‌و به‌یانیه‌کی زستانیش دا
ئاماده‌م ببمه ئاورنگی گه‌ڵای دارێک
دڵۆپ ..... دڵۆپ
برژێمه سه‌ر لێوه‌کانت بۆ ماچ کردنت
ڕێگام بده ببمه دڵۆپێک خوێنی گیانت
له شه‌قامه‌کانی رۆحت دا ئێواره پیاسه‌یه‌ک بکه‌م
تا له رازی شاراوه‌ت بگه‌م
یاخود ببمه کێلێک بۆ مه‌رگی تاقانه‌که‌ت
له ناو گۆرستانی فه‌نا بوون دا
هه‌موو رۆژێک به‌ره‌و لام بێیت
یاخود له‌و دیو په‌رده‌ی جامه مه‌یه‌ک
وه‌کو پێکی دوای مه‌ستیت بمنۆشی
به‌ڵام له‌وه ئه‌چێت به‌و شه‌رابه
من مه‌ستی تۆ بم
له تاو په‌رچه‌می لاری ژێر چهفێکهت
بێهۆش بم
زۆر مه‌به‌ستمه ده‌رگای نهێنی دڵت بشکێنم
له شه‌وێکی پر له عه‌شقت
بێ لای لایه وه‌کو منداڵ
خه‌و بکه‌یته دیاری چاوه‌کانم
به ووشه‌ی شێته .. شێته
جه‌رگ و هه‌ناوم ده‌ر بهێنیت
دڵی بێ دارم به‌ره‌و نه‌خۆشخانه
ده‌روونیه‌که‌ی عاشقان به‌رێ بکه‌یت
زۆر ده‌ترسم گه‌رانم به‌ناو
کوچه‌و شه‌قامه‌کانی عه‌شقی تۆ دا
ڕێبوارێکی ڕێگا وون بووی ئه‌ستێره‌ی حه‌زت بم
رێگای گه‌یشتن به خۆری سۆزت نه‌دۆزمه‌وه
نووسه‌ری ئه‌م چیرۆکی وون بوونه‌شم
هه‌ر خۆم بم و گومان له بوونی خۆم که‌م
ئێستا نازانم عشقی تۆ بوو شێتی کردم
یاخود من شێتانه عاشقت بووم ؟!!
ساماڵ که‌رکوکی ............/2009