[size=16]چؤنيتی رزگاربوون له بهندایهتیی ههوا و ئارهزوو
كيفية التخلص من عبادة الشهوة
پرسیار: چؤن مرؤف دهتوانيت واز له بهندایهتیكردنی شههوهت و ههواو ئارهزووهیهكی تایبهتی بينيت كه كاریگهری له سهر دهرونی دروستكردووهو و ناتوانيت رِزگاری بيت لئ ی؟
وهلاَم: بهندایهتیكردنی شههوهت و ههواو ئارهزوو، له به هيزترین و خراپترین بهندایهتیهكانن كه مرؤف بهرهو تیاچوون ئهبات و سهرهنگؤی ئهكات، شهیتان دوو رِيگهی ههیه بؤ له خشته بردنی مرؤف: شهههوات و ئارهزووهكان، وه گومان و دودلیهكان. چهند نمونهیهك دينینهوه بؤ وهلاَمی ئهو پرسیاره . ئهوانهی كه بهردهوام و رِاهاتوون له سهر مهی خواردنهوه زؤر نارِهحهت و قورسه له سهریان كه وازی لئ بينن، له بهر ئهوه ئهبینین كه ئهمرن بؤی و وازی لئ ناهينن، عهرهبهكان وهك خوو نهریتيكی خؤیان ئهیانخواردهوه پيش ئیسلام، بهلاَم كاتيك كه ئیسلام هات به یهكجار قهدهغهی نهكرد، بهلكو هاوهلهكان وهك شتانی تر كه ئهیانخواردهوه ئهویشیان ئهخواردهوه، بهلاَم كاتيك كه مهی حهرام كرا ئیتر به تهواوی رِژينراو فرئ درا بؤ ههتا ههتایی! جؤگهلهی دروستكرد له گهرِهكهكانی مهدینهدا! ئیماندارن به تهواوی وازیان لئ هيناو تورِیاندا! جا لهم رِوداوهوه ئيمهش پهندو ئامؤژگاری وهرئهگرین، شههوهتی ههواو ئارهزوو سهیری كردنی ئافرهتان به نموونه، هاوهلهكان كه پاكترین و خاوينترین كؤمهلگای سهرزهوی بوون ههنديكیان ههنديكیانیان ئهبینی، بهلاَم كاتيك ئایهتی حیجاب هاته خوارهوه ئیتر ئافرهتهكان بونه رِهشپؤش و به هیچ شيوهیهك هیچ شوينيكیان به دهر نهئهكهوت و هیچیان لئ نهئهبینرا! گويرِایهلیهكی سهیر به رِاستی! كهواته: ههواو ئارهزوو نهریت و خوو ههرچهنده به هيز بن و رِهگیان داكوتابئ و تهوژمیان دروستكردبئ، ئهوه به باوهرِی پتهو به خوا مرؤف دهتوانيت زال بيت به سهریدا و چارهسهری بكات
ئهی براو خوشكی مسولمانم! ئهگهر تؤ دهردهداری و ئهنالينیت به شههوهتيكی دیاریكراوهوه، بیری ئهوه بكهرهوه كه تؤ بهندهی خوایت، وه له داهاتودا ئهگهیت به خوای گهوره، بیری تؤلهی خوای گهوره بكهرهوه، بیر بكهرهوهو بزانه چهنديك ئهژیت لهم دنیایهدا! بهلاَم له ئاگردا ههتا ههتایه ژیانت پهنا به خوا ، بیر بكهرهوه كه دؤزهخ رِهش و تاریكه ئهگهر بهرديكی تئ فرِيدرئ ئهوه حهفتا پایز بهردهوام ئهبيت هيشتا ناگاته بنهكهی، بیرت بيت ئهوهی كه خوای گهوره یادمان ئهخاتهوه له ئایهتی تؤلهو سزا بؤ ئهوانی سهرپيچی ئهكهن، بیری ئهو فهرمودانهی پيغهمبهر(صلى الله عليه وسلم)بكهرهوه كه دهربارهی تؤلهو سزای خوای گهوره فهرمویهتی، له بهرامبهر ئهوانیشدا بیری ئهو شههوهت و ههواو ئارهزووانهت بكهرهوه، ئینجا بهراوردی نيوان ههردو لا بكه، ئینجا لهملاشهوه بیری بهههشت و خؤشی و شادی بهههشت بكهرهوه! خوای گهوره چی خيرو خؤشیهكی نهبرِاوهی بؤ فهراههم هيناویت ئهگهر واز لهو شههوهت و ئارهزووه حهرامه بينیت، ئهو كاته به یارمهتی خوا واز لهو كاره دينیت و ههلئهكهنريیت لهو تاوانه
ئامادهكردنى
باوکی موحهممهد
پيداچونهوهى
بهريوبهرايهتى سايتى ئيسلام كورد[/size]