بابه‌ت: منداڵێكی به‌ریتانی پێكه‌نین و گریانى نییه
[center]
KTV ...
منداڵێكی به‌ریتانی به‌ناوی (كودی جیمس)ی ته‌مه‌ن 13 مانگ، به‌هۆی تووشبوونی به نه‌خۆشیه‌كی نادیارهوە، رووخساری هیچ جۆره ده‌ربڕینێكی پێوهدیاری نادات به تایبه‌تی پێكه‌نین و گریان، ئه‌م نه‌خۆشییه روداوێكی ده‌گمه‌نه و له یه‌ك ملیۆن منداڵ له جیهاندا دوو منداڵ ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌و ناخۆشییه‌ی هه‌یه.
دایكی جیمس ده‌ڵێت: زۆر بێتاقه‌تم له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوبراو منداڵێكی جوان و زیره‌كه، خه‌مبارم به‌وه‌ی نابینم پێبكه‌نێت یاخود كه داوای شتێك بكات بگری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م كوڕه‌كه‌م دڵخۆشه، چونكه هه‌نگاوی گه‌وره ده‌نێت تا بتوانێت كارێك بكات.
باوكیشی ئاماژەی بەوەداوە، هه‌رله‌سه‌ره‌تای له‌دایكبونی منداڵەکەیەوە هه‌ستی به جۆره نه‌خۆشیه‌ك كردوه، كه توشی بووه و ناتوانێت وه‌ك منداڵانی تر بگری و هاوار بكات، وتیشی: بردوومانه بۆ لای پزیشك و پشكنینمان بۆ ئه‌نجامداوه، ده‌ركه‌وتووه رووبه‌ڕووی شه‌له‌لی رووخسار بووەته‌وه و ناتوانێت بگری و پێبكه‌نێت.
[/center]