سوپاس بۆ ئێوه‌ش ئه‌زیزانی یانه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی جاسم شوانی
سوپاس بۆ ئێوه‌ش ئه‌زیزانی یانه
سوپاس بۆ كاك سامانی به‌رێز
مرۆڤی زیندوو كه‌سانێكن، كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌ربه‌سته‌كاندا ده‌جه‌نگن
هه‌رگیز هیچ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌و ناخۆشییه‌ك به‌رچاویان تاریك ناكات
(به‌رده‌وام به‌دوای گه‌وره‌یی مرۆڤینییه‌كه‌ی خۆتدا بگه‌ڕێ)
casim ٍswani
سوپاس كاك سه‌رهه‌نگ گیان
ئه‌و یانه‌یه بووه به ماڵی هه‌میشه‌یمان، بۆ كوێ بڕۆین هه‌ر دێینه‌وه ئه‌و زێده
براكه‌م، ئیتر مه‌شغه‌له‌تی خیوه‌ته كۆنه‌كه (دونیا) وا له مرۆڤ ده‌كا بزربێ جار جار ...
ئه‌و مرۆڤه نابێت له یاد بكرێ تاوه‌كو تاوه‌كو ساڵی جارێك یادی بكه‌نه‌وه...
سوپاس بۆ تۆی به‌رێز kamarany salma
يادي بكه‌وه، به‌ڵام...
له‌وه‌ته‌ي دونيا دونيايه، پێناسه‌ي جۆر به‌جۆر و جياواز بۆ عيشق و خۆشه‌ويستي كراوه.
جا عيشق و خۆشه‌ويستي، خۆي حاڵه‌تێكي رۆحييه له مرۆڤدا، ناكڕدرێت و نافرۆشرێت له بازاره‌كان.
یاخود هه‌ندێ ده‌ڵێن: عيشق و خۆشه‌ويستي خودي رۆحه.... هتد
هه‌ره‌يه‌كه له روانگه‌ي خۆيه‌وه ياخود له ده‌وروبه‌ره‌كه‌يه‌وه له خۆشه‌ويستي روانيوه
هه‌يه ته‌نها خۆشه‌ويستي (خودا) و (پێغه‌مبه‌ر) به سه‌رچاوه و بنةماى خۆشه‌ويستي لێك ده‌داته‌وه، هه‌يشه خۆشه‌ويستي (دايك) يان خۆشه‌ويستي (نيشتمان) يان خۆشه‌ويستي (وڵات)، هه‌وره‌ها هه‌يشه خۆشه‌ويستي ره‌گه‌زي جياي به‌رامبه‌ري واتا( دڵدارييه‌كه) به بنه‌ما و سه‌رچاوه‌ي خؤشه‌ويستي داده‌نێ، جا هه‌ر يه‌ك له‌مانه خؤشه‌ويستي وێنه‌يه‌كي له مێشكي دروست كردووه، تێڕوانيني جياي داناوه له فه‌رهه‌نگيدا.
ئه‌وه‌ي من مه‌به‌ستمه ئه‌و خۆشه‌ويستييه‌يه كه بۆ خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ي (دروودي خواي له‌سه‌ر) ده‌رده‌بڕدرێت، جا من پێم وايه ئێمه‌ي شانازيكار به‌و ياد و بؤنه ئايينيه‌وه، كه‌مته‌رخه‌م و بێئاگاين له هه‌ندي شت‌دا، كاتێك تۆ كه‌سێكت خۆش بوێ و راستگۆ بيت له‌و باسه‌ته‌وه ئه‌وا ده‌بيت خۆشه‌ويستييه‌كه وات ليبكات هه‌موو كات وێنه‌ي ئه‌وت له‌به‌رچاو بێت و به‌و رێگایه‌دا بڕۆیت كه ئه‌و ره‌وتی كرده‌وه. له‌يادي نه‌كه‌ي و رێنمايي و ئامۆژگاريه‌كاني هه‌ميشه له‌وت نزيك بكاته‌وه، نه‌وه‌ك به لافیته‌و په‌ڕۆ و نوقڵ و گۆشت و ... هتد خۆت هه‌ڵخه‌ڵه‌تینی (ناخت برازێنه‌وه، ئه‌وه‌ی كه‌له روخساردا ده‌رده‌كه‌وێ با په‌روه‌رده‌ی ناخی رازاوه بێ)
مه‌جنون خۆ عاشقێكی مه‌جازی بوو عاشقی له‌یل بوو، كه‌چی خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی له دڵدا بوو هه‌میشه وای ده‌زانی له به‌رچاویه‌تی، نه‌ی ده‌ویست بۆ رووپامایی بۆ خه‌لكی نیشان بدات ...
كه‌چی تۆ ئه‌م خۆشه‌ویستییه حه‌قیقی و راسته‌قینه‌یه‌ت هه‌یه به نه‌نگی و كه‌می نابینی بۆخۆت كه‌وا وه‌ك مه‌جنون ناتوانی ئه‌م خۆشه‌ویستییه له دڵ و گوفتار و كرده‌وه‌دا بیچه‌سپێنی؟
شوره‌ییه تۆ بانگه‌وازی خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌م كه‌ڵه پیاوه محمد (دروودی خوای له‌سه‌ر) بكه‌ی و كه‌چی گوێ نه‌ده‌ی به‌و گوفتار و كرده‌وانه‌ی كه كردوونی .
خۆ یاد و بۆنه‌كان بۆ شتانێكن كه مرۆڤ دایناوه بۆ ساڵانه یه‌ك جار حه‌یفه تۆ ئه‌م خۆشه‌ویستییه بخه‌یه ئه‌م قاڵبه‌وه
ئه‌وه‌ی ناوێ دڵنیابه...............
گه‌ر ده‌ته‌وێ ((ان كنتم تحبون الله)) بزانی ته‌فسیری
ده‌بێ ((فتبعوني))بكه‌ی ئه‌گینا وێڵ و نه‌زانی و یه‌خسیری
casim ِswani
ده‌ست خۆش، جوانـــــــــه
بێگومان سه‌ره‌تایه‌كی ناخۆشه، ئه‌وكاته‌ی بڕیار ده‌ده‌ی (له‌گه‌ڵ عام نه‌چیه شام ) به‌ڵام گه‌ر به‌هێز بی، ئه‌وا زۆر چێژ له و رێگایه وه‌رده‌گری، كه بۆ خۆت بیادی ده‌نێی
به‌ڵام ئاگاداربه! ده‌بێ زیره‌كی و توانایت هه‌بێ، بزانی له دوای بازگه‌ی رێگاكه ده‌گه‌ی به‌چی، ئه‌گینا هه‌م رێگاكه‌ت وێرانتر له رێگای ئه‌وان و هه‌م دۆڕاو دووره په‌رێز ده‌بی
casim ِswani
http://www.kurdupload.com/images/ypbnKO … 3378_n.jpg
سوپاس بۆ كاك سه‌رهه‌نگ ی به‌ریز، به‌ڵێ براكه‌م هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له خۆ ناگرێ كه بۆ كاك سامانم روون كردۆته‌وه، به‌لام وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و برایه‌ش لای روون بێت. ده‌نا مه‌به‌ستم شتی تریشه...
سوپاس بۆ ئێوه‌ی به‌رێزو ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بیت، گوڵی یانه‌ن ئێوه
ده‌ست خۆشی بۆ مه‌ریه‌م خان
دونیایه‌كی سه‌یر و مرۆڤێكی سه‌رسام و خه‌یاڵی بێ جڵه‌و، كه له هه‌موو دیده‌نێكی (جوانی) به‌دوای ده‌رگایه‌كی تردا ده‌گه‌رێ، خۆی وای كردووه جوانییه‌كان خلود نه‌بن، خۆی په‌تیان له مل ده‌كا و ده‌یانخنكێنێ !
casim ِswani
سوپاس بۆ ئیوه‌ی به‌ریز
كاك سامانی به‌رێز گه‌ر تۆزێك لێی ورد بیه‌وه مه‌به‌سته‌كه‌م روونه، به‌كورتی مه‌به‌ستم له كه‌سانێكی دۆڕاوه له‌ناو كۆمه‌ڵگا كه وانیشان بدات ده‌ستی خه‌ڵك ده‌گرێت. ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی ساده نه‌وه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه كه نوسیوومه كه شتی زیاتریش هه‌ڵده‌گرێ
دووباره سوپاس
سه‌رده‌مێكی چه‌ند سه‌یره، درۆكان شاخیان لێ رواوه!
سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی ئه‌مه له دوو روانگه‌وه‌یه :
1- درۆكان ئه‌وه‌نده گه‌وره و روونن له‌م سه‌رده‌مه، بووینه مه‌ته‌دۆر و گایه‌كانی ئیسپانی شاخیان په‌یداكردووه، ئه‌مه له لایه‌ك.
2- له لایه‌كی تر كه‌سانێك هه‌بن كوێر بن و درۆكان نه‌بینن، ئه‌مه‌یان سه‌مه‌ره تر.
ئاگاداربه رۆژێك شاخی ئه‌م گایه بریندارت ده‌كا، یاخود ده‌تكوژێ، گه‌ر جارێك به زیره‌كانه په‌رۆ سووره‌كه‌ی به‌رووی دانه‌ده‌ی، تف له رووخساری نه‌كه‌ی.
ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه ئه‌وه‌یه كه‌سانیك هه‌ن له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌دا خۆیان بینایه‌كی قلیشا و درز تێبوون و به كارهێنه‌ری چه‌مه‌نتۆی درۆن و كه‌م ته‌رخه‌م و دۆڕا .......ین، كه‌چی بێن به ناوی دینه‌وه، خۆیان دلسۆز نیشان بده‌ن، باسی راستگۆیی و دۆزینه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت و عیشق و ناوی یار و چاوی كاڵ و خۆشه‌ویستی خوایان بۆ بكه‌ن!
ئای له‌و كه‌سه ساویلكانه‌ی ئافه‌رینتان بۆ ده‌كه‌ن ! ئای له عه‌قڵی ئێوه كه كه‌وتوونه‌ته داوی ئافه‌رین و چه‌پڵه‌ی ئه‌وان! هه‌موو هه‌وڵێكتان بۆ راوكردنی چه‌پڵه‌و ئافه‌رینێكی ئه‌وانه!
جارێك ئاوڕ له راستی بده‌نه‌وه، ده‌نا ئاهی ئه‌و ده‌تانكوژێ.
تۆزێك سه‌یری خۆتان كه‌ن، ئه‌و ئایینه‌ی هێناوتانه هی خوایه یا هی گیرفان و گیرفانی ئاره‌زووتان؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
casim ِswani
ده‌ستی كاك سامانیش خۆش، به‌رێزی براكه‌م
سوپاس بۆ مه‌ریه‌می به‌رێز، ده‌ستی تۆش خۆش
سوپاس كاك كۆسره‌تی گوڵ
نقوم ده‌بم له ناو خه‌م، دڵم پر ده‌بێ له ناسۆری ژیان
كه‌چی وه‌ك ده‌رونناسه درۆزنه‌كان خه‌ریكم به قامچی له پیكه‌نین بده‌م، تاوه‌كو تۆزێ رووی خۆی ده‌رخا به‌رامبه‌ر دۆست و براده‌ران!
casim ِswani
سوپاس بۆ ئێوه‌ی به‌ریز
به فرمێسكه‌كانه‌وه‌یه ده‌ژیم، جگه له رووباری ئه‌شكی دوو چاو هیچ هێزێك نییه رووبه‌رووی ئه‌و ئاگره بێته‌وه
casim ِswani
شــــــــــــوانـــی
سوپاس بۆ تۆی به‌رێز كاكه شه‌ره‌فخانی گوڵ
ملیاره‌ها پاره بدرێ، سه‌دان دادوه‌ری به‌توانا، به هه‌زاران به‌ڵگه‌ی تۆماركراوه‌وه
به‌رگری له بێتاوانی ئێمه بكه‌ن
گه‌ر خۆمان جارێك شیشی به‌ندیخانه‌كانمان نه‌شكاندبێ
ناتوانن ده‌ربازمان بكه‌ن له‌و به‌ندیخانانه‌ی كه‌له ناویاندا له دایك بووین
زووكه برۆ، خونچه‌كان بێزاربوون له چاوه‌روانی، چاوه‌رێمانن!
casim ِswani
K O S R A T نووسی:جوانه ده‌ست خۆش
سوپاس بۆ ئێوه‌ی به‌رێز، ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش
باران، ده‌ستێك بۆ بوژاندنه‌وه‌و زیندووكردنه‌وه‌و له خه‌و هه‌لساندنی جوانییه‌كان
سوپاس بۆ ئێوه‌ی به‌ریز
سوپاس، ئاساییه كاك سه‌رهه‌نگ
تۆ بونه‌رێكی پڕ مه‌ته‌ڵی، پڕ راز و نیازی، دڵنیابه هه‌ر به‌وه‌شه‌وه جوانی!
كاتێك ئه‌و ئه‌ڵماسه‌ی تۆ بریسك و بریق ده‌داته‌وه:
كه له‌گه‌ڵ بوونی خۆت دۆست بی و ناوه ناوه سه‌رێك له ماڵی ناوه‌وه‌ت بده‌ی و گولێك له باخچه‌كه‌ت بچێنی!
casim ِswani
ده‌ست خۆش، جزاك الله خیرا
سوپاس بۆ ئێوه‌ش به‌رێزان
سوپاس بۆ ئێوه‌ی به‌رێز
شاره‌زانترین دكتۆر له ده‌ردی و مه‌ینه‌تی تۆ
به بروانامه‌یه‌كی به‌رز نییه كه دكتۆرێك هه‌یبێ، به‌ڵكو كه‌سێكه: بێ بڕوانامه، بێ ئامێر، ته‌نانه‌ت بێ سكرتێر ... بچێته سه‌ر چه‌شمه‌ی ده‌رده‌كانت
ئه‌وا بزانه خۆتی، خۆت پرۆفیسۆری له ده‌ردی خۆت
ده‌ردت لای دكتۆرێكی كۆڵه‌وار ده‌وا نابێ !
casim ِswanَi
سوپاس بۆ تۆی به‌ریز
سوپاس بۆ ئێوه‌ش به‌رێز سه‌وسه‌ن و كاك كۆسره‌ت.
ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی جاسم شوانی
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]