1

بابه‌ت: یادی بكه‌وه‌، به‌ڵام...

يادي بكه‌وه‌، به‌ڵام...

له‌وه‌ته‌ي دونيا دونيايه‌، پێناسه‌ي جۆر به‌جۆر و جياواز بۆ عيشق و خۆشه‌ويستي كراوه‌.
جا عيشق و خۆشه‌ويستي، خۆي حاڵه‌تێكي رۆحييه‌ له‌ مرۆڤدا، ناكڕدرێت و نافرۆشرێت له‌ بازاره‌كان.
یاخود هه‌ندێ ده‌ڵێن: عيشق و خۆشه‌ويستي خودي رۆحه‌.... هتد
هه‌ره‌يه‌كه‌ له‌ روانگه‌ي خۆيه‌وه‌ ياخود له‌ ده‌وروبه‌ره‌كه‌يه‌وه‌ له‌ خۆشه‌ويستي روانيوه‌
هه‌يه‌ ته‌نها خۆشه‌ويستي (خودا) و (پێغه‌مبه‌ر) به‌ سه‌رچاوه‌ و بنةماى خۆشه‌ويستي لێك ده‌داته‌وه‌، هه‌يشه‌ خۆشه‌ويستي (دايك) يان خۆشه‌ويستي (نيشتمان) يان خۆشه‌ويستي (وڵات)، هه‌وره‌ها هه‌يشه‌ خۆشه‌ويستي ره‌گه‌زي جياي به‌رامبه‌ري واتا( دڵدارييه‌كه‌) به‌ بنه‌ما و سه‌رچاوه‌ي خؤشه‌ويستي داده‌نێ، جا هه‌ر يه‌ك له‌مانه‌ خؤشه‌ويستي وێنه‌يه‌كي له‌ مێشكي دروست كردووه‌، تێڕوانيني جياي داناوه‌ له‌ فه‌رهه‌نگيدا.
ئه‌وه‌ي من مه‌به‌ستمه‌ ئه‌و خۆشه‌ويستييه‌يه‌ كه‌ بۆ خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ي (دروودي خواي له‌سه‌ر) ده‌رده‌بڕدرێت، جا من پێم وايه‌ ئێمه‌ي شانازيكار به‌و ياد و بؤنه‌ ئايينيه‌وه‌، كه‌مته‌رخه‌م و بێئاگاين له‌ هه‌ندي شتدا، كاتێك تۆ كه‌سێكت خۆش بوێ و راستگۆ بيت له‌و باسه‌ته‌وه‌ ئه‌وا ده‌بيت خۆشه‌ويستييه‌كه‌ وات ليبكات هه‌موو كات وێنه‌ي ئه‌وت له‌به‌رچاو بێت و به‌و رێگایه‌دا بڕۆیت كه‌ ئه‌و ره‌وتی كرده‌وه‌. له‌يادي نه‌كه‌ي و رێنمايي و ئامۆژگاريه‌كاني هه‌ميشه‌ له‌وت نزيك بكاته‌وه‌، نه‌وه‌ك به‌ لافیته‌و په‌ڕۆ و نوقڵ و گۆشت و ... هتد خۆت هه‌ڵخه‌ڵه‌تینی (ناخت برازێنه‌وه‌، ئه‌وه‌ی كه‌له‌ روخساردا ده‌رده‌كه‌وێ با په‌روه‌رده‌ی ناخی رازاوه‌ بێ)

مه‌جنون خۆ عاشقێكی مه‌جازی بوو عاشقی له‌یل بوو، كه‌چی خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی له‌ دڵدا بوو هه‌میشه‌ وای ده‌زانی له‌ به‌رچاویه‌تی، نه‌ی ده‌ویست بۆ رووپامایی بۆ خه‌لكی نیشان بدات ...
كه‌چی تۆ ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ حه‌قیقی و راسته‌قینه‌یه‌ت هه‌یه‌ به‌ نه‌نگی و كه‌می نابینی بۆخۆت كه‌وا وه‌ك مه‌جنون ناتوانی ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ له‌ دڵ و گوفتار و كرده‌وه‌دا بیچه‌سپێنی؟
شوره‌ییه‌ تۆ بانگه‌وازی خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌م كه‌ڵه‌ پیاوه‌ محمد (دروودی خوای له‌سه‌ر) بكه‌ی و كه‌چی گوێ نه‌ده‌ی به‌و گوفتار و كرده‌وانه‌ی كه‌ كردوونی .
خۆ یاد و بۆنه‌كان بۆ شتانێكن كه‌ مرۆڤ دایناوه‌ بۆ ساڵانه‌ یه‌ك جار حه‌یفه‌ تۆ ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ بخه‌یه‌ ئه‌م قاڵبه‌وه‌

ئه‌وه‌ی ناوێ دڵنیابه‌...............

گه‌ر ده‌ته‌وێ ((ان كنتم تحبون الله)) بزانی ته‌فسیری
ده‌بێ ((فتبعوني))بكه‌ی ئه‌گینا وێڵ و نه‌زانی و یه‌خسیری

casim ِswani
http://www.kurdclick.net/up/uploads/jpg/c205d30b59.jpg

جاسم شوانی /facebook
https://www.facebook.com/jg.ali3

2

وه‌ڵام: یادی بكه‌وه‌، به‌ڵام...

زؤر جوانة دةستت خؤش بيت كاك جاسم
سةركةوتووبيت

[size=24]   
ئازیز، له‌ مه‌یلی هاتن و له‌ هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه‌ نه‌بووم
هه‌ستم هێنده‌ برینداره‌ که‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!!
[/size]

3

وه‌ڵام: یادی بكه‌وه‌، به‌ڵام...

سوپاس بۆ تۆی به‌رێز kamarany salma

جاسم شوانی /facebook
https://www.facebook.com/jg.ali3

4

وه‌ڵام: یادی بكه‌وه‌، به‌ڵام...

Barez kate yadi sari sala dalen xalk layadi mawkish bazhdari nak ka mawkish det raxna darn ka xalk bazhdari sari sal dakat

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

5

وه‌ڵام: یادی بكه‌وه‌، به‌ڵام...

ئه‌و مرۆڤه‌ نابێت له‌ یاد بكرێ تاوه‌كو تاوه‌كو ساڵی جارێك یادی بكه‌نه‌وه‌...

جاسم شوانی /facebook
https://www.facebook.com/jg.ali3

6

وه‌ڵام: یادی بكه‌وه‌، به‌ڵام...

جاسم شوانی نووسی:

ئه‌و مرۆڤه‌ نابێت له‌ یاد بكرێ تاوه‌كو تاوه‌كو ساڵی جارێك یادی بكه‌نه‌وه‌...

به‌ڵێ قسه‌که‌ت زۆریش راسته‌  به‌ڵام ئه‌گه‌ر رۆژێکی واگه‌وره‌ لۆ نابێ یادبکرێته‌وه‌؟

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]