سوباس براكةم ...
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی baxtear kurdi
زانایانی ئه‌وروپا له نوێترین دۆزینه‌وه‌یاندا، توانیان چاره‌سه‌رێک بۆ نه‌خۆشی ڤایرۆسی جۆری (C)ی گیانداران بدۆزنه‌وه، که له‌رێگه‌ی خوێنه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ و ده‌بێته هۆی توشبون به نه‌خۆشیه‌کانی شێرپه‌نجه و هه‌وکردنی گه‌ده.
تیمێکی پزیشکی به‌سه‌رکردایه‌تی (دایڤد کلیتزمان) له زانکۆی (ماری کوری) فه‌ره‌نسا توانیان چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌و ڤایرۆسه بدۆزنه‌وه که له‌ئێستادا بۆ چاره‌سه‌ری مێشک و مه‌یمون له‌و نه‌خۆشیه به‌کار ده‌هێنرێت، به‌و پێیه‌ی سه‌رچاوه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌که‌ن.
به‌پێی راپۆرته‌کانی رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ئه‌و ڤایرۆسه له‌ڕێی خوێنی پیسه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه و ساڵانه نزیکه‌ی 350 هه‌زار که‌س ده‌کوژێت و ژماره‌ی توشبوانیشی ده‌گاته نزیکه‌ی 130بۆ 170 ملیۆن که‌س.
له ئێستاشدا هاوڵاتیان له‌چاوه‌روانی چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه‌دان بۆ چاره‌سه‌کردنی هه‌وکردنی گه‌ده‌یان، که به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه توشبون، به‌وپێیه‌ی تا ئێستا هیچ چاره‌سه‌رێکی بنه‌ڕه‌تی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
كةنجى خواناسى بةريز بيركةوة جونكة زيرى
بةرةو تؤ بةريوةية شالاوى سةختى بير‌ى
تةمةنى كةنجى و لاويت هةل و دةرفةتى جاكة
ببية بةندةى ئارةزووت ئايندةت ترسناكة
تؤ ئةكةر هؤشت هةية بكرة ريكاى خواناسى
مةجؤ ناودرك و دالان بة قوربان بة بيخواسى
كة جؤن دلنياى بئ ئاو زين ئةستةمة بؤ ماسى
بةبئ هاوسةريكى جاك تؤش وةكو ئةو كةساسى
فةرموودةى راست و جوانى سةروةرى ميهرةبانة
زنهينان بة شيوةى راست نيوةى دين و ئيمانة
لةو مزدةية بةو لاوة ئةى براكةم جيت دةويت
بة هؤى هاوسةر كرتنت نيوةى بروات دةست كةوئ!
بةلام ئةى كةنجى بةريز ئةكةر زير و ليزانى
نةكةى خؤت مال ويرانكةى فريو بخؤى بة جوانى
جوانى و كةسايةتى و مال هةتا سةرنية و دةروا
ئةوةى سةربةرزت دةكا رةوشتى باكة و بروا
ئافرةت جةند خاوةن مال و كةسايةتى بةر جا‌و بئ
نابئ دةست نيشانى كةى كةر رةفتارى نةشياو بئ
ئةكةر كردت بة هاوسةر بئ كومان لةو هاوسةرة
خير و خؤشى نابينى فةرموودةى بيغةمبةرة
بةلام ئافرةتى دين‌دار سةربةرزى هةردوو زينة
هيوا و كامةرانيية تؤكمةيي برواو دينة
جونكة دةبيتة مايةى سةربةرزى دنيا و دوايي
بؤ تؤ و منالةكانت بة دةستوريكى خوايي
كۆمپانیای بهرمهجیاتی ئهلهكترۆنی زه‌به‌لاح (ئه‌پڵ) باره‌گایه‌كی نوێ بۆ كۆمپانیاكه له‌شاری (كۆپرتینۆ) له‌ویلایه‌تی كالیفۆرنیا دروست ده‌كات، كه له‌سه‌ر شێوه‌ی كه‌شتیی ئاسمانییه.
تۆڕی هه‌واڵی (سی ئێن ئێن) بڵاویكرده‌وه، كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌نیازه باره‌گایه‌كی نوێ له‌سه‌ر شێوه‌ی كه‌شتیی ئاسمانی‌و له‌سه‌ر پانتایی (2.800.000) پێی چوارگۆشه له‌شاری (كۆپرتینۆ)ی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا دروست بكات، كه جێگه‌ی (13) هه‌زار كارمه‌ندی تێدا ده‌بێته‌وه‌و هۆڵێكی گه‌وره‌ی شانۆ‌و بنكه‌یه‌كی توێژینه‌وه‌شی تێدا دروست ده‌كرێت، له‌ئێستاشدا نه‌خشه‌ی باره‌گا نوێیه‌كه‌ی ئه‌پڵ له‌لایه‌ن لێپرسراوانی شاره‌كه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت.
(گێلبهرت وۆنگ) عومده‌ی شاری (كۆپرتینۆ) به (سی ئێن ئێن)ی ڕاگه‌یاندووه، به‌دڵنیاییه‌وه لێپرسراوانی شاره‌كه نه‌خشه‌ی باره‌گای نوێی كۆمپانیای ئه‌پڵ په‌سه‌ند دهكهنو پرۆژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن شاره‌كانی دراوسێوه پشتگیریی لێده‌كرێت.
هاوريان تينةكةيشتم ... تكاية بة خال روونى بكةنةوة ... زؤر سوباستان دةكةم
من تينةكةيشتم
لەو سەردەمەی دا كە ئاڵوودەبوونی هەوا و گەرمای زەوی زیاتر بەرەو سەردەچێت، پێویستە بۆ كەمكردنەوەی ئەو گرفتە ژینگەییانە تەكنۆلۆژییەك بەرهەم بێت كە زیان بە ژینگە نەگەیەنێت. بەو مەبەستە كۆمپانیایەك لاپتۆپێكی بەناوی PlantBookبەرهەم هێناوە كە نەتەنیا هیچ زیانێكی بۆ ژینگە نییە، بگرە سوودبەخشیشە. لاپتۆپەكە وزەی پێویستی خۆی لە ئاو وەردەگرێ و ئۆكسجین بەرهەم دێنێ.
لاپتۆپی ناوبراو شاشەكەی دوو رووكەشی هەیە كە بە ئاسانی دەتوانی لە بتڵێك یان پیاڵەیەك ئاو دابندرێ. لایەكەی دیكەی وزەی لە خۆر وەردەگرێ، واتە لەیەك كاتدا هەم خۆر و هەم ئاو وەك وزە بەكاردێنێ. گەر لاپتۆپەكە بە كوژاوەیی لەناو ئاو دابنێی بە خێرایی شەحن دەبێتەوە. جگە لەوەش لە بواری دیزاینەوە زۆر سەرنجڕاكێشە.
كیبۆرد یان تەختەی دوگمەكان وەك پارچەیەكی گرنگی كۆمپیوتەر دێتەژمار، بەڵام كۆمپانیای ئاسۆس هاتووە ئەو شتەی پێچەوانە كردۆتەوە، كۆمپیوتەری وەك پارچەیەكی كۆمپیوتەر داناوە. ئەوەتا لەم داهێنانەی كۆمپانیای ئاسۆسدا سەیر بكەن كە كیبۆردی جۆری Eee keyboard Pc بەرهەم هێناوە كە لەناویدا كۆمپیوتەرێكی زۆر جوان و سەرنج راكێش خۆی دەنوێنێ. جگە لەوەی كیبۆردەكە كۆمپیوتەری هەیە، دەتوانێ لەگەڵ شاشەش دابنرێت و ببێت بە كۆمپیوتەرێكی تەواو.
بەهۆی كێشەی كەمی كیبۆرد، كۆمپیوتەرەكە دەتوانێ وەڵامدەرەوەی كارە ئیدارییەكان بێت كە بە زۆری بە بوونی گرفتی كەم جێگەیەوە گلەییان هەیە. كیبۆرد كۆمپیوتەرەكە بە تەلەڤزیۆنی HDTV پێوەند دەدرێ و دەیكاتە ئامێرێكی گەمەكردن و مۆڵتی میدیا بۆ هەموو ئەندامانی خێزان.
دةستت خؤش بيت
دةستت خؤش بيت
ئاوتو،،،،، ناوی ئهوپشیلهیه كه‌له وێنه‌كه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌بینرێت ،،،ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 10 ساڵه‌و له‌به‌ر قه‌ڵه‌وی ده‌ناڵێنێت،،
بۆیه به‌ناچاری ده‌ستی كردووه به ڕجیم كردن..
نه‌خۆشخانه‌ی ئاژه‌ڵانی نیوجرسیبهرنامهیهكی توندیان بۆخۆراكی ئه‌و پشیله‌یه داناوه كه ڕجیم ده‌كات ،،له‌گه‌ڵ هه‌نێك ته‌مرینی وه‌رزشیدا ..
كه‌له نزیكه‌ی شه‌ش مانگدا ته‌نها توانیویه‌تی له كێشی 16 كیلۆگرامه‌وه بگاته 13 كیلۆگرام واته ته‌نها 3 كیلۆكهمی كردووه..
كێشی ئاوتو..سێ ئه‌وه‌نده‌ی پشیله‌یه‌كی ئاسایی ئه‌بێت و هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و كێشه‌و قه‌ڵه‌وییه‌ی ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین كێشه‌ی كردۆته‌وه…
(سه‌عد شمهردن) ته‌مه‌ن (50) ساڵ دانیشتووی پارێزگای (به‌نی یوسف) له‌میسر، به‌هۆی ههژاریو بێتواناییه‌وه، سێ كچی خۆی له‌یه‌كێك له‌ده‌ریاكانی میسردا خنكاند.
سه‌عد شۆفێری ئۆتۆمبێلێك بوو به‌كرێ، دوای شۆڕشی میسر له‌گه‌ڵ خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه‌دا نێوانیان تێكچوو، دوای ئه‌وه‌ی سه‌عد ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێوهرگیرایهوهو بێكاربوو، لێره‌وه زۆر هه‌ژارو بێ‌توانا بوو له‌ڕووی مادییه‌وه.
به‌گوێره سایتی (موحیت)، سه‌عد خاوه‌نی پێنج منداڵ بوو، دوو كوڕ‌و سێ كچ، ناچار بوو له‌به‌ر بێتوانایی به‌خێوكردنیان، سێ كچه‌كه‌ی به‌ناوی (فاتیمه ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵان، وه‌لا ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵان‌و زه‌ینه‌ب ته‌مه‌ن سێ ساڵان) له‌ده‌ریادا بخنكێنێت، به‌ڵام دوو كوڕه‌كه‌ی هێشته‌وه.
سه‌عد دوای ئه‌و ڕووداوه ده‌ستگیركرا، پاشان ده‌ركه‌وت كه باری ده‌روونی ته‌واو نییه.
ئه‌گه‌ر خۆشت ده‌وێت متمانه‌ی پێ بكه
دوو هاوسه‌ر خۆشهویستیو ڕاستگۆیی هاوڕێی هه‌میشه‌ییان بوو، ئه‌وساتانه‌ی دوور له‌یه‌ك بوون به ساتێكی ناخۆش بۆیان ده‌گوزه‌را، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو هه‌ردووكیان سروشتێكی زۆر جیاوازیان هه‌بوو، پیاوه‌كه زۆر ئارام‌و له‌سه‌ر خۆ‌و له خراپترین بارودۆخدا ڕووی گرژ نه‌ده‌بوو، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و
ڕۆژێ پێكه‌وه بۆ گه‌شتێك به ناو ئاودا به‌ڕێ كه‌وتن، چه‌ند ڕۆژ له‌ناو كه‌شتی دا بوون پاش ماوه‌یه‌ك بای به‌هێزو زریان و هه‌ڵچوونی ده‌ریاكه هه‌ڵی كردوو خه‌ریك بوو نوقمی ناو ده‌ریاكه‌یان بكات، به‌هۆی شه‌پۆله‌كانه‌وه ئاوێكی زۆر ده‌هاته ناو كه‌شتی یه‌كه‌وه ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ی ترس و دڵه ڕاوكێ ی سه‌رنشینه‌كان و ڕزگار بونیان ئه‌سته‌م بوو...
له‌م كاته‌یا ئافره‌ته‌كه خۆی بۆ نه‌گیراو ده‌ستی با هاوار كرد‌و نه‌یده‌زانی چی بكات، به‌خێرایی به‌ره‌و لای هاوسه‌ره‌كه‌ی چوو به‌ڵكو چاره‌سه‌رێك بۆ ڕزگار بوون بدۆزێته‌وه، له كاتێكدا هه‌موو سه‌رنشینه‌كان له‌و په‌ڕی ترس و ناڕه‌حه‌تی و ده‌نگه ده‌نگ و هاوار كردن‌دا بوون، هاوسه‌ره‌كه‌ی بینی زۆر به ئارامی و بێ ده‌نگی دانیشتبوو! ئه‌وه زۆر تووره‌ی كرد، چوه لای و به ساردی و گوێ نه‌دان به بارودۆخه تۆمه‌تباری كرد.
هاوسه‌ره‌كه‌شی به ڕوویه‌کی گرژ و مۆن و توڕه‌ییه‌وه سه‌یرێكی خێزانه‌كه‌ی کردوو چه‌قۆیه‌كی هێنا خستیه سه‌ر سنگی ئافرهتكهو به ده‌نگێكی پر جدی تووڕه‌ییه‌وه پێی وت: له‌و چه‌قۆیه ناترسی؟
ئه‌ویش سه‌یرێكی كردوو وتی نه‌خێر، لێی پرسی بۆ چی ناترسی له كاتێكدا من ده‌مه‌وێ بتكوژم! ئافره‌ته‌كه‌ش وتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌قۆیه به‌ده‌ست كهسێكهوهیه كه زۆر متمانه‌ی پی ده‌كه‌م و زۆرم خۆش ده‌وێت!
پیاوه‌كه زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كردوو وتی: به‌ڵێ من ئاوام، هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌پۆلانه‌ش به‌ده‌ست زاتێكهوهیه كه من خۆشم ده‌وێ و متمانه‌ی پی ده‌كه‌م، ئیتر ترس بۆچی؟!
كه‌ئه‌و به‌سه‌ر هه‌موو بارودۆخه‌كان دا زاڵ و باڵا ده‌سته!
ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌م به‌سه‌رهاته بكه‌ین، ده‌بینین زۆربه‌مان شه‌پۆله‌كانی ژیان ناڕه‌حه‌تی ده‌كات و ده‌ست بۆ هه‌ر شتێك ده‌بات پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌بێت كه ده‌یه‌وێ، بێ هیوا مه‌به ... مه‌ترسه!
خوای گه‌وره خۆشی ده‌وێیت ... ئه‌و به توانایه به‌سه‌ر هه‌ر كاره‌سات و بارێك ڕووبه‌ڕووت ده‌بیته‌وه.
مه‌ترسه! خوای گه‌وره زیاتر له خۆت ده‌تناسێت، داهاتویه‌ك كه له‌باره‌یه‌وه هیج نازانی بۆت ده‌رده‌خات، زانایه به په‌نهان و نهێنی!
ئه‌گه‌ر خۆشت ده‌وێ به ته‌واوی متمانه‌ی پێ بكه و كاروباره‌كانت بۆ ئه‌و به‌جێ بهێڵه‌و هه‌وڵ و كۆششی خۆت بكه ...
زانایان ده‌ڵێن: شنه بایه‌ك له سه‌عاتی یه‌كه‌می به‌یانی دا هه‌ڵده‌كات كه له هیچ سه‌عاتێكی تری شه‌و و ڕۆژدا به‌و جۆره نی یه ، كه‌ش و هه‌وا نه‌رم و فێنك ئه‌كات ، مرۆڤ به ئاسایی هه‌ستی پێ ئه‌كات
.
ئه‌و كاته‌ش هه‌مان كاتی نوێژی به‌یانی یه ، كه وه‌ڵامی بانگی خوایی ده‌ده‌ینه‌وه ، له نوێژی به‌یانی دا ئه‌و هه‌وا پاكه هه‌ڵده‌مژیت كه گازی ئۆزۆنی تێدایه ، ئه‌م گازه‌ش سودێكی باش ده‌گه‌یه‌نێت ، ئه‌و سوده ته‌ندروستیانه‌ی كه نوێژ خوێنی به‌یانیان سودمه‌ن ئه‌بێت لێی:
1- كه‌ش و هه‌وا زۆرترین ڕێژه له گازی ئۆزۆنی تێدایه ، ئه‌م گازه وورده وورده به هه‌ڵاتنی خۆر كه‌م ده‌كات و نامێنێت ، ئه‌م گازه‌ش سودێكی باش به كۆئه‌ندامی هه‌ستیاری مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت ، به ته‌واوی كاری فیكری و ماسولكه‌یی گه‌شه ئه‌كات.
2-تیشكی خۆر له كاتی هه‌ڵاتنی دا نزیكه له ڕه‌نگی سوره‌وه ، ئه‌م ڕه‌نگه چالاكی زیاد ده‌كات ، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی زۆرترین به‌شی له‌و كاته‌یایه بۆ ئێمه ، كه ئه‌م تیشكه هانده‌ره بۆ پێست هه‌تا ڤتامین (d) دروست بكات.
3-كاتێ خانه‌كان تێر ئه‌بن به گازی ئۆزۆن ئه‌چێته سوڕی خوێنه‌وه ، هه‌روه‌ها گازی (یوم)یش كه سیه‌كان پاك ئه‌كاته‌وه.
4-زۆرترین ڕێژه‌ی (كورتزون) له به‌یانیاندایه‌و له ئێواراندا كه‌م ده‌كات ، دیاره (كورتزون) ئه‌و مادده‌یه‌یه كه چالاكیه‌كانی جه‌سته زیاد ده‌كات و ڕێژه‌ی شه‌كریش له خوێندا زیاد ده‌كات كه ئه‌ویش چالاكی و ووزه ده‌داته له‌شی مرۆڤ.
هه‌روه‌ها پزیشكه پسپۆره‌كان له (كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكانی دڵ له ئوردن) ڕایانگه‌یاند كه جێبه‌جێ كردنی نوێژی به‌یانی له كاتی خۆیدا باشترین هۆكاره بۆ چاره‌سه‌رو خۆپارێزی له نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ڕه‌ق بوونی ده‌ماره‌كانی خوێن ، كه ئه‌م نه‌خۆشیانه ده‌بێته هۆكاری جه‌ڵده‌ی دڵ و سه‌كته‌ی ده‌ماغ. هه‌روه‌ها هۆكاری ئه‌م نه‌خۆشیانه خه‌وی درێژخایه‌نه له شه‌و یاخود له ڕۆژدا به‌بێ هه‌ستان.
هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت كه‌كاتێ مرۆڤ له خه‌وی درێژخایه‌ندایه دڵی له ده‌قیقه‌یه‌كدا (50) جار لێده‌دات كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی نیشتنی چه‌وری و خوێ و ماده‌كانی تر له بۆریه‌كانی خوێن و شاخوێنبهرهكاندا ، به تایبه‌تی شا خوێنبه‌ری تاجی به‌هۆی ئه‌وه‌وه ئه‌گیرێت كه زۆر مه‌ترسیداره.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه ده‌ری خست كه باش نیه له چوار سه‌عات زیاتر به‌سه‌ریه‌كه‌وه خه‌وتن و نه‌خۆشی له دوایه ، وه له‌دوای چوار سه‌عات خه‌و پێویسته بۆ ماوه‌ی پانزه خولهك جوڵه‌و هه‌ڵس و كهوتێكت هه‌بێت ، كه ئه‌م جوڵه‌یه‌ش نوێژی به‌یانی دابینی ئه‌كات به تایبه‌تی به شێوه‌ی جه‌ماعه‌ت و له مزگه‌وت ئه‌نجام بدرێت.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مریكی كه خاوه‌نی مۆبایلی ئایفۆن و تابڵێتی ئایپاده، شێوه‌ی نوێی ئایفۆن 5 ی بڵاو نه‌كردۆته‌وه و به گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی ته‌كنه‌لۆژی ئایفۆنی نوێ ناوی ئایفۆن فۆر ئێس ده‌بێت و ئایفۆن 5 نابێت.ئهمجارهیاشیان پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پێشبینیه‌كان و له‌كارێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا چین دروست كردنی مۆبایلێكی نوێی به ناوی هایفۆن 5 ڕاگه‌یاند و شێوه‌كه‌شی ڕێك وه‌كو ئه‌و وێنه‌یه كه ماوه‌یه‌ك لهمهوپێش بڵاو بویه‌وه‌و ئاماژه به‌وه‌درا كه وێنه‌ی ئایفۆن 5ی ئه‌پڵه و هه‌رچه‌نده ئه‌پڵ له باره‌ی ئه‌م وێنه‌یه‌وه تا ئێستا لێدوانی فه‌رمی نه‌داوه.شایه‌نی باسه ئه‌م هایفۆن 5 سه‌پۆرتی تۆڕه‌كانی GSM ده‌كات و هه‌وه‌ها mini SD و (وای فای) شی هه‌یه و وه دوو قه‌باره‌ی هه‌یه یه‌كێكیان 3.2 ئینجه و ئه‌وی تریان 3.6 ئینجه و چوار ڕةنگیشی هه‌یه (ڕه‌ش و سپی و سور و په‌مه‌یی) وه شوێنی دوو سیمكارتیشی هه‌یه.له‌وانه‌ش چاوه‌ڕوان نه‌كراو تر نرخه‌كه‌یه‌تی ، ئه‌مه‌ی ئاساییه‌كه‌یان ته‌نها 30 دۆلاره و ئه‌وی تریان كه باشتره نرخه‌كه‌ی 132 دۆلار .له كۆتاییدا وا پێشبینی ده‌كرێت كه هایفۆن 5 سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به ده‌ست بهێنێت و ته‌نها یه‌ك كێشه‌ی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه شاشه‌كه‌ی كه پێوه‌ر هه‌ستیاره دره‌نگ وه‌ڵام ده‌داته‌وه (له‌مسه‌كه‌ی بێهێزه).
ماوەی ساڵانێکی دور و درێژە لێکۆڵەرەوان لەتاقیگەکانی خەودا لێکۆڵینەوە لەسەر کاریگەری خەو لەسەر تەندروستی و تەمەن درێژی مرۆڤ دەکەن هەربۆیە لەئێستادا گەشتونەتە ئەو بڕوایەی کە کەم خەوی دەبێتە هۆی کورتبونی تەمەنی مرۆڤ.
تێمێکی لێکۆڵەرەوەی تایبەت بە بواری خەو لەزانکۆی (لیوبیک)ی ئەڵمانیا لێکۆڵینەوەیان لەسەر کاریگەریەکانی خەو بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ ئەنجام دا‌و بۆ ئەم مەبەستەش تاقیکردنەوەیەکیان لەسەر 19 کەسی لاو لە چەند تاقیگەیه‌كی خەودا ئەنجام دا و ئەو 19 کەسەیان کرد به 2 گروپ، گروپی یەکەم کە پێک هاتبو لە 10 کەس ئەرکیان ئەوە بو کە هەوڵ بدەن خۆیان رابگرن چەند شەو و رۆژێک نەخەون و کتێب بخوێننەوە و سەیری تەلەفیزیۆن بکەن.
ئەرکی گروپی دوەمیش کە لە 9 کەس پێکهاتبو بریتی بو له‌وه‌ی کە خەوی ئاسایی خۆیان چۆنە، بەو شێوازە بخەون جگە لەوە لەلایەن لێکۆڵەرەوانەوە دەرمان درایە هەردو گروپەکە تابزانن گۆڕانکاری لە کۆئەندامی بەرگریدا رودەدات یان نا؟ توێژەرەوان خۆیان بە وردی چاودێری بارودۆخەکە و گۆڕانکارییەکانیان لە جەستەی بەشداربوانی هەردو گروپەکەدا کرد .
لێکۆڵەرەوان دوای چوار هەفتە بۆیان دەرکەوت کە توانای بەرگری لە گروپی دوەمدا کە خەوی ئاسایی خەوتون دوئەوەند زیاترە لە گروپی یەکەم کە نەدەبو بخەون، جگە لەوەش جەختیان لەوەکردەوە کە چەند هۆڕمۆنێک تەنها لەکاتی خەودا چالاکن هەربۆیە ئەوانەی باش ناخەون کێشی تەندروستیان بۆ دروست دەبێت.
تێمێکی تر لە زانکۆی شیکاگۆ لەساڵی 1999 تاقکردنەوەیان لەسەر 11 کەسی لەشساغ ئەنجامدا کە بۆیان هەبو تەنها 4 سه‌عات بخەون، توێژەرەوان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە کەمخەوی دەبێتە هۆی:
1-تێکجونی هۆڕمۆنی CORTISOL کە ده‌بێتە هۆی کەمبونەوەی تەرکیز و تێکچونی سوڕی خوێن و مەترسی بۆ سەر کار و چالاکیەکانی دڵ.
2-تێکچونی هۆڕمۆنی ئینسۆلین (INSOLIN)
مەترسیەکانی بۆ توشبون بە نەخۆشی شەکرە لەو کەسانەدا بەرز دەبێتەوە کەباش ناخەون و ئینسۆلینیان باش کارناکات هەر بۆیە توشبون بەشەکرە حاڵەتێکی چاوەڕوان کراوە.
3-تێکچون لە هۆڕمۆنی GHRELINکە بەهۆڕمۆنی سنوردانان بۆ ئارەزوەکانی خواردن لەمرۆڤدا ناسراوە ئەگەر بێت و کەسێک باش نەخەوێت ئەوا دوای لەخەو هەستان هەستی برسیَتی دەکات ناتوانێت کۆنترۆڵی هەستی ئاسایی ئارەزوکردنی خواردن بکات بە پێچەوانەوە ئەوانەی کە خەوی تەواو دەخەون ئەم هەستەیان نیە.
لەکۆتایی لێکۆڵینەوەکەیاندا زانیان جەخت لەوەدەکەنەوە دوای رێکخستنەوەی خەوی ئاسایی کەسێک دەتوانێک لەم کێشە تەندروستیانە بەدور بن، ئەگەر کەسێک بەرداوام کەم خەو بێت ئەوا تەمەنی کورت دەبێت.
گوێزی هندی یه‌كێكه له‌و میوه ئاودارانهی كه تینووێتی مرڤ ده‌شكێنێت‌و ناهێڵێت مرۆڤ تا ماوه‌یه‌كی درێژ تینووی بێت.ڕۆژنامه‌ی (میللییه‌ت)ی توركی، له‌زاری شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاوی گوێزی هندی خواردنه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌سووده‌و وزه‌یه‌كی باش ده‌به‌خشێته مرڤ و پێداویستی جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌ئاو پڕده‌كاته‌وه‌و مرۆڤ لهتینووێتیش ده‌پارێزێت، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رماش له‌سه‌رووی (90) پله‌ی سه‌دیشه‌وه بێت.شاره‌زایان ڕێنمایی ئه‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێستا بهڕۆژوونو زووزوو تینوویان ده‌بێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌كاتی پارشێو یاخود دوای ڕۆژوو شكاندن، ئاوی گوێزی هندی بخۆنه‌وه، ئه‌وا به‌درێژایی ڕۆژ هه‌ست بهتینووێتی ناكه‌ن.
زؤر جوانة --- دةستةكانت خؤش بيت براكةم
به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهره‌بان
رۆژیک له رۆژان مهلیکیک سێ وه‌زیری بانگیش کرد
وه داوای له هه‌ر یه‌کیک له وه‌زیره‌کان کرد که کیسێک ببات و برواته ناو باخچه‌ی
قه‌سره‌که‌ی وه او کیسه‌یه پر بکه‌ن له خۆشترین میوه‌کانی وه داوای لێکردن که
...داوای یارمه‌تی له که‌س نه‌که‌ن و یارمه‌تی یه‌کتریش نه‌ده‌ن
وه‌زیره‌کان له داوای مه‌لیک سهرسورهینهر بون وه هه‌ریه‌کیکیان کیسێکی برد‌و
چونه ناو باخچه‌ی قه‌سره‌که
وه‌زیری 1 میوه‌کانی به جوانی باشترین جۆری ههلدهبژارد و میوه‌کانی پر کرد له کیسه‌که
وه‌زیری 2بۆخۆی داینابو که مه‌لیک او میوانه‌ی ناوێ و بۆخۆی نیه بۆیه به‌بی گرنگی پێدان میوه‌کانی پر کرد له کیسه‌که
وه‌زیری 3داینابو که مه‌لیک سه‌یری او میوانه ناکات و بۆیه کیسه‌که‌ی پر کرد له سه‌وزای و په‌لکه‌کانی دار
بۆ رۆژی دوایی مه‌لیک داوای کرد که هه‌رسێ وه‌زیر له‌گه‌ل کیسه‌کانیان بێن
کاتیک که وه‌زیره‌کان هاتن مه‌لیک داوای کرد
که هه‌رسێ وه‌زیر بخه‌نه سجن هه‌ر وه‌زیریک له‌گه‌ل کیسه‌که‌یه‌وه
بۆ ماوای سێ مانگ بێ اوه که‌سیک سه‌ریان لێ بدات
وه بێ اوه‌ی خواردن و خواردنه‌وه بۆیان بچیت
وه‌زیری 1 باشترین جۆری میوه‌کانی ناو کیسه‌که خوارد و تا سێ مانگه‌که ته‌واو بو
وه‌زیری 2 او سێ مانگه‌ی به خراپی به‌سه‌ر برد به هۆی خراپی میواکانی
وه‌زیری 3 له برسان مرد پێش ته‌واو بونی مانگی یه‌که‌م
وه هه‌روه‌ها تۆ له‌خۆت بپرسه که‌له‌کام جۆری
تۆ ێستا له باخچه‌ی دونیای
وه سهرباخۆیت هه‌یه له هه‌لبژاردنی کاری چاک و خراپه
وه کاتیک خودای گه‌وره داوا ده‌کات که بچهته سجن له قه‌بره‌که‌ت
او کاته هیچ شتێک یارمه‌تیت نادات ته‌نها کاره‌کانت نه‌بێت
جى تاوان بوو ئةنجامتدا شةرمت لة خوا نةكرد شيتة
تامى زؤرت لة تاوان كرد بةلام تؤلةى جاوةريتة
خوا ئةو مافةت لئ ئةستينئ كرتنيشى بة سؤ و ئيشة
كةر بةشيمان نابيتةوة زؤر بازكةى سةختت لة بيشة
ئةو شتةى كة نةتكردووة بؤت نةلواوة سةرخستنى مةست
رؤزى هةردئ ئةو كردانة لة سةر ريكات ببنة بةربةست
تا جلةوت كير نةبووة لة تةراشى مةرك و مردن
جؤك دابدةو بكروزيوة جالاكيية مل كةجكردن
دةست لة ملى حةزةكانت مةكة جيتر رووكة جاكة
بترسئ لة دةرئةنجاميك كة ناديار و ترسناكة
بؤ بةو جؤرة فةرامؤشى شةرمة ديلى دةستى حةزى
بةنجةى بةشيمان بوونةوة رؤزى هةردادئ بكةزى
هةموو خؤشى تامى تاوان بوو بة هةلم و رةوايةوة
شةرمةزارى و خةجالةتيش بؤت لة شوينيانا مايةوة
ئةوةى كة ئةنجامت داوة لة بيناو ئارةزووت دوينئ
جاك بزانة ئةى بئ ئاكا دوا رؤزت لئ دةشيوينئ
لة بةراوى كردةوةكةت ئةو تاوانة هةر دةمينئ
تا لة كؤرةبانى دوارؤز خوداى كةورة دةتوةستينئ
جا براكةم بكةريوة بكرة ريكةى جاكةكاران
بيش ئةوةى خةزانى تةمةنت زةردتكا وةك كةلاى داران
سوباستان دةكةم هاوريان
سوباس
1-یاسای هێزی راكێشانی زه‌وی (ئیسحاق نیوتن)ساڵی 1877 میلادی
2-ئاسنی دژ به ژه‌نگ (هاری باربرلی)ساڵی 1914میلادی
3-ده‌زگای زانستی بیركاری (خواریزمی)ساڵی 164-235 میلادی
4-پێوانه‌ی پله‌ی گه‌رمی (ئه‌ڵمانی) (جیبرل فرناهایت)ساڵی 1709 میلادی
5-...مایكی پزیشكی (فه‌ره‌نسی) (رینی لیناك) ساڵی 1916 میلادی
6-فڕۆكه (رایت) ساڵی 1903 میلادی
7-گڵۆپی كاره‌بایی(ئه‌مه‌ریكی) (تۆماس ئه‌دیسۆن) ساڵی 1878 میلادی
8-ئتوی كاره‌بایی (ئه‌مه‌ریكی) (سیلی) ساڵی 1882 میلادی
9-پاتری كاره‌بایی (ئیتاڵی) (ڤۆڵتا)ساڵی 1800 میلادی
10-دینه‌مۆی كاره‌بایی (ئینگلیزی) (فارادای)ساڵی 1825 میلادی
11-شه‌مه‌نده‌فه‌ری كاره‌بایی (ئه‌مه‌ریكی) (فایل)ساڵی 1851 میلادی
12-سه‌لاجه (سكۆتله‌ندی و ئه‌مه‌ریكی )( هاریسن و گوری)1851 میلادی
13-مه‌سعه‌دی كاره‌بایی (ئه‌مه‌ریكی)(ئامار سیس) 1852 میلادی
14-ئامێری سه‌رتاشین (ئه‌مه‌ریكی) (شیك) ساڵی 1931 میلادی
15-ڕادیۆ (ئیتاڵی)(ماركۆنی)ساڵی 1901 میلادی
16-ته‌له‌فزیۆن(سكۆتله‌ندی)(گراهام بیڵ) ساڵی 1876 میلادی
17-ئۆتۆمۆبێلی هه‌ڵمی (فه‌ره‌نسی)(كونیو)ساڵی 1769 میلادی
18-ئۆتۆمۆبێلی چوار تایه (ئه‌مه‌ریكی)(دوریا)ساڵی 1892 میلادی
19-ئۆتۆمۆبێلی به‌نزین (ئه‌مه‌ریكی)(هینری فۆرد) ساڵی 1892 میلادی
20-دینه‌مۆی به‌نزین (ئه‌ڵمانی)(ئۆتۆربنس)ساڵی 1877 میلادی
21-دینه‌مۆی كه‌شتی هه‌ڵمی(ئه‌مه‌ریكی)(ڤینتش)ساڵی 1787 میلادی
22-ئامێری هه‌ڵمی(ئینگلیزی)(جیمس وات) ساڵی 1765 میلادی
23-ڕێگای نوسین بۆ نابینا (فه‌رنسی)(لویس بیرل)ساڵی 1829 میلادی
24-چاویلكه(چیلی) (ئامانی)ساڵی 1485 میلادی
25-ئامێری چاپ كردن (ئه‌ڵمانی) (گۆتن بیرگ) 1436 میلادی
26-ئامێری دورمان (فه‌ره‌نسی)(ئیلیاس)ساڵی 1930 میلادی
27-ئامێری وێنه‌گرتنی ڕه‌نگا و ڕه‌نگ (فه‌رنسی)(لیمبان)ساڵی 1891 میلادی
28-ئامێری فێنك كه‌ره‌وه (ئه‌مه‌ریكی)(كارییر)ساڵی 1911 میلادی
29-ئامێری ژماردن (ئه‌مه‌ریكی)(بۆریس)ساڵی 1888 میلادی
30-ددانی ده‌ستكرد(ئه‌مه‌ریكی) (فلانستون)ساڵی 1817 میلادی
30-شوشه(ئه‌مه‌ریكی)(ئۆیتهر)ساڵی 1895 میلادی
30-بارۆمه‌تر(ئیتاڵی)(تۆرشه‌لی)ساڵی 1643 میلادی
31-نوسین(سۆمه‌ریه‌كان)3400ساڵ پێش میلاد
32-چه‌ك(ئه‌مه‌ریكی) (كوڵت) ساڵی 1835 میلادی
33-كامێرا(ئینگلیزی )(جۆرج ئیتستان) ساڵی 1888 میلادی
34-نایلۆن(ئه‌مه‌ریكی)(كارۆتاس و دۆبۆنت لاب) ساڵی 1930-1937 میلادی
35-كاغه‌ز(چینیه‌كان) 150ساڵ پێش میلاد
36-وزه‌ی ده‌ستكرد (ئینگلیزی)(سیڤۆن) ساڵی 1883 میلادی
37-ته‌له‌فۆن(سكۆتله‌ندی)(گراهام بیل) ساڵی میلادی 1879
38-رادار(ئه‌مه‌ریكی)(تایلر یۆنگ)ساڵی 1922 میلادی
39-كه‌شتی ژێر ده‌ریا (ئه‌مه‌ریكی ) (لایك) ساڵی 1894 میلادی
40-رێگه‌ی پاكژكردنه‌وه(فه‌ره‌نسی)(لویس باسته‌ر)ساڵی 1882 میلادی
موبایلی ئایفۆن لە جیهانی مۆبایلدا شۆڕشێكی بەڕێخست، چونكە ئایفۆن لە بازنەی مۆبایلێكی ئاسایی‌دا نەما و گەلێك تایبەتمەندی پێوە زیاد بوون كە هەتا ئەوكات هیچ هاندێكی مۆبایل بەخۆیەوە نەدیبوو. لە مۆبایلی ئایفۆندا دەتوانی بە خۆڕایی قسە لەگەڵ دۆستانت بكەی جا لە هەر كوێیەكی ئەم جیهانەدا بن. بەهۆی پرۆگرامی Viber بە ئاسانی ئەم ئەركە جێبەجێ دەبێت. هەر ئەوەندە بەسە كە پرۆگرامەكە لەسەر هاندەكەت دابەزێنی، پرۆگرامەكە پاش ئەوەی دابەزی داوای ژمارەی پێوەندی دەكات كە دەبێ ژمارەی مۆبایلەكەی خۆتی بدەیە. پاشان سەبر كە تا بەهۆی كورتە پەیامێكەوە كۆدێكی 4 ژمارەیت بۆ بێت. بە دانانی ئەو كۆدە ئێوە ئەكتیڤ دەبن. دوای ئەكتیڤ بوون لیستی پێوەندییەكانت سێرچ دەكات، ئەو هاوڕێیانەت كە لەو پرۆگرامە سوود وەردەگرن دەدۆزێتەوە دەیانخاتە لیستەكەتەوە. هەروەها دەتوانن ئێوە پێشتر هاوڕێیانتان لە دابەزاندنی ئەو پرۆگرامە بۆ سەر مۆبایلەكانیان ئاگادار بكەنەوە تاكو بە خۆڕایی پێوەندیتان هەبێت، بەڵام جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، دەبێ بۆ سوود وەرگرتن لەم پرۆگرامە و پێوەندی بە خۆڕایی ئینتەرنێت لەسەر هێڵەكەتان ئەكتیڤ بێت، تەنانەت گەر هێڵێكی زۆر لاوازیش بێت گرفت نییە.
ئه‌و وێب وێب سایته‌ی كه ده‌كرێت بڵێین زۆربه‌ی ڤیدیۆی جیهانی لێوه سه‌یر ده‌كرێت و به‌كاردێت بۆ كۆمه‌ڵێك مه‌به‌ست، له‌و نێوه‌نده‌دا حكومه‌تی ئوسترالیا وێب سایتی یوتیوب به‌كارده‌هێنێت بۆ ڕێگه‌گرن له‌و پانهبهرانهی كه دێنه خاكی وڵاته‌كه‌یه‌وه ئه‌ویش به‌وه‌ی كه پلانی ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه كه ڤیدیۆ بخاته ناو وێب سایتی یوتیوب بۆ وره ڕووخاندنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت بێنه نێو خاكی ئوسترالیاوه و پاشان ده‌ركردنیان و سنوورداشكردنیان بۆ نێو خاكی مالیزیا، له‌هه‌مانكاتدا حكومه‌تی مالیزیا ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی ئیمزاكردووه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئوسترالیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
له ڕێككهوتننامهكهدا هاتووه كه‌وا مالیزیا 800 په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرێت له ئوسترالیا كه ئوسترالیا ڕێگریی لێكردوون بۆ چوونه ناو خاكی ئوسترالیاوه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا ئوسترالیا 4000 كۆچبه‌ری مالیزی قبوڵده‌كات كه پێشتر تۆماركراون.
سیناریۆی گرته ڤیدیۆییه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه: (په‌نابه‌ره مالیزییهكان ده‌ستگیرده‌كرێن و پاشان به‌هۆی به‌له‌مه‌وه ده‌برێن بۆ به‌ندیخانه له دوورگه‌ی (كریسمس) و پاشان به‌هۆی فڕۆكه‌وه ڕه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵێك كه‌مپ ده‌كرێن كه له پایه‌ختی مالیزیا ئاماده‌كراوه)، ئه‌م گرته ڤیدیۆیه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه په‌نابردن بۆ ئوسترالیا ئه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بێت.
ئه‌م كاره‌ی حكومه‌تی ئوسترالیا ده‌نگ و هه‌رایه‌كی زۆری نایه‌وه له‌لایه‌ن گروپه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه و ڕه‌خنه‌ی توندیان ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی ئوسترالیا كرد، چونكه ئه‌وان له‌گه‌ڵ وڵاتێكدا ڕێككه‌وتوون كه ڕێككه‌وتننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان ئیمزا نه‌كردووه سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ران و داواكاری مانه‌وه.
له وه‌ڵامی وه‌زیری كۆچبه‌رانی ئوسترالیا (كریس بۆون) ده‌ڵێت "ئێمه ده‌زانین كه قاچاغچی و كۆچه‌ره‌كان درۆ ده‌كه‌ن و ئه‌زانین كه ئه‌وان به‌ویستی خۆیان كۆچ ده‌كه‌ن و هیچ مه‌به‌ستێكیان له‌و كۆچكردنه نییه بۆ دابینكردنی بژێوی و كۆكردنه‌وه‌ی پاره، بۆیه ئێمه‌ش له به‌رامبه‌ردا ئه‌و كاره ده‌كه‌ین".
به‌گوێره‌ی قسه‌ی كریس بۆون ئه‌م گرتانه ته‌نها ئامانج نییه بۆ په‌نابه‌رانی نزیك سنووری ئه‌و وڵاته، به‌ڵكو ئه‌مه بۆ هه‌موو ئه‌و پهنارانهیه كه ڕووده‌كه‌نه ئه‌وێ.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه لێره‌دا پێشتر حكومه‌تی ئوسترالیا ڤیدیۆ و ڕێگای تری به‌كارهێناوه بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و كاره كه په‌نابه‌ران چ ناخۆشی و ئازارێك ده‌چێژن له به‌ندیخانه‌كاندا، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ڤیدیۆی له‌و شێوه‌یه بڵاوده‌كاته‌وه.
و. ئارام فارس
سه‌رچاوه: بی بی سی
كات زۆر دره‌نگه ---------------- ئه‌بێت ئه‌وه‌مان له‌یاد بێت كهرِهنگه ئه‌مه دوا ده‌رفه‌ت بێت كه‌پێت دراوه بۆیه ئاگات لێبێت له‌ده‌ستى نه‌ده‌یت و پهلهبكه لهوشتهى كهئهتهوێت بیكه‌یت ئه‌گه‌ر گه‌نجێكى و تائێستا نوێژ ناكه‌ى و به‌دواى گوناهه‌وه وێڵیت هه‌رئێستا برِیاربدهو مه‌ى خه‌ره دواوه ته‌نانه‌ت مهڵىَ باده‌ست نوێژیش بشۆم چونكهتهنیابهنیهتیش خواى گه‌وره كارى به‌نده پاك‌و راست گۆكان قبوڵ ده‌كات یه‌كسه‌ر له‌شوێنى خۆته‌وه واز له‌هه‌موو ئه‌و شته خراپانه بێنه كهئهیان كه‌یت گه‌ر كچێكیت و تائێستا برِیارى بالاَ پۆشیت نه‌داوه‌و به‌رده‌وام جلى ته‌سك و ناشیرین له‌به‌ر ئه‌كه‌ى مهڵىَ بابۆ به‌یانى بێت و ده‌ى قه‌ینا خۆجارىَ گه‌نجم و باگهنجیم تێپهرِێنم نا له‌وانه‌یه فریانهكهوى رِۆژ بكه‌یته‌وه چبگا به‌وه‌ى كهگهنجى ته‌واو بكه‌یت ئه‌ى ئه‌و مرۆڤه ژیرهى كه‌له‌سه‌ر فه‌یسبووك و ئه‌نته‌ر نێت دانیشتوى و ئه‌م بابه‌ته ئه‌خوێنیته‌وه نه‌كه‌ى هه‌ڵ بستى بىَ برِیاردان چونكه له‌وانه‌یه ئه‌مه دواجاربێت بابه‌تێكى له‌م شێوه‌یه بخوێنیته‌وه‌و كهههڵساى نه‌توانى دابنیشیته‌وه كه‌واتا ئێستا برِیار بده كه‌ببیته خزمه‌ت كارى خوا‌و پێغه‌مبه‌رو (ێلى الله علیه وسلم) وپهیامهكهى ده‌وه‌رن ئه‌ى ئه‌و گه‌نجانه‌ى كه‌تائێستا به‌شوێن دۆزینه‌وه‌ى خۆتان وێڵن وه‌رن تخوا باهه‌موومان به‌یه‌كه‌وه برِیار بده‌ین و داواى لىَ خۆش بوون بكه‌ین له‌سه‌رجه‌م ئه‌و تاوانانه‌ى كهكردوومانن توخوا باگهنجیمان بهبىَ هۆشى به‌سستى بهكپى بهنهزانى بهرِىِ نه‌كه‌ین و ساته نهگهراوهكانى ژییان له‌ده‌ست نه‌ده‌ین ده‌تخوا وه‌رن گه‌نجه بهرِێزهكان بارِابردوومان بكه‌ینه ئه‌زموونێك بۆ داهاتوومان واتا گه‌ر رِابردوومان خراپه‌و تاوان و گوناهه لێره‌وه بیكه‌ینه چاكه‌و واز لهخراپهكارى بێنین ئه‌گه‌ر چاكیشه چاكترى بكه‌ین وه‌رن باهه‌موومان برِیارى ئه‌وه بده‌ین كه نه‌یه‌ڵین بگه‌ینه ناوهرِاستى ئه‌م مانگه بىَ گهرِانهوهو واز هێنان یان گهرگهیشتین به ناوهرِاستیش نه‌یه‌ڵین بگه‌ینه كۆتاى بىَ ته‌و به‌كردن و بىَ بردنى سوژده بۆئه‌و كه‌سه‌ى كهههموومانى درووست كردووه‌و رِێزى له‌هه‌موومان گرتووه أسرع في التوبة.... فإن الموت لا وقت له !!! أسرع في التوبة.... فإن الموت لا وقت له !!! أسرع في التوبة.... فإن الموت لا وقت له !!!
سوباس هاوريان
supas
لێكۆڵه‌رانی زانكۆی ئهريزۆنای ئه‌مريكایی له لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كی زانستيدا ئه‌وه‌يان دوپات كردۆته‌وه كه‌وا نوستن لهتاريكی دا بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ باشه و ئامێری به‌رگری دژه ته‌ن به‌شێوه‌يه‌كی به‌رچاو چاڵاك ده‌كات.
ئه‌م لێكۆڵه‌رانه ئه‌وه‌يان ده‌رخستوه كه‌وا له‌شی مرۆڤ لهتاريكی دا هۆرمۆنی (ميلاتونين) ده‌رده‌كات كه‌وا ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت بۆ هێرش كردنه سه‌ر نه‌خۆشيه درمه‌كانی وه‌كو شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و پرۆستات.
ئه‌م لێكۆڵينه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه‌وا ئه‌م هۆرمۆنه گه‌شه‌سه‌ندنی ڤايرۆسه سهرهتانيهكان ده‌وه‌ستێنن .
ئه‌م هۆرمۆنه‌ش به‌بوونی ڕووناكی لهژورهكانی خه‌وتن ده‌مرێت و له‌ناو ده‌چێت.
ئايا ئه‌وه موعجزهيهكی تر نيه ؟؟؟!!!.
سه‌ير بكه‌ين خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی شه‌و چی ده‌فه‌رموێت:
[ هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِتَسْكُنُوا فِيهِ وَالنَّهَارَ مُبْصِرًا إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَاتٍ لِقَوْمٍ يَسْمَعُونَ] يونس 67
واتا:
( هه‌ر زاتى خوايه كه شه‌وى بؤ بهديهێَناون تاوه‌كو تيايدا بحهوێَنهوه، رؤژيشى كردووه به رووناككه‌ره‌وه، (تا كار‌و كاسپى تيادا ئه‌نجام بده‌ن)، بهرِاستى ئا له‌و دياردانهدا به‌ڵگه و نيشانه‌ى زۆر هه‌ن (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و توانايى په‌روه‌ردگار) بؤ كه‌سانێك كه ببيستن و تێبگه‌ن. ) يونس 67
سه‌يری وشه‌ی (لَآَيَاتٍ لِقَوْمٍ يَسْمَعُونَ)بكه‌ن واتای چيه(بؤ كه‌سانێك كه ببيستن و تێبگه‌ن) الله الله له‌چی تێبگه‌ين ئه‌ی خوای باڵا ده‌ست؟؟؟!!.
وا تێگهيشتين ئه‌م قورئانه تاڕۆژی قيامه‌ت موعجيزهكانی نابڕێنه‌وه.
شه‌و بۆ ئيسراحه‌ت دانراوه:
ئايا ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌م لێكۆڵينه‌وه يه‌ك ناگرێته‌وه؟؟؟!!!.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:
[ وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِبَاسًا وَالنَّوْمَ سُبَاتًا وَجَعَلَ النَّهَارَ نُشُورًا ] الفرقان 47
واتا:
( هه‌ر ئه‌و زاته‌يه كه شه‌وى كردووه به پۆشاك بۆتان و خهويشى كردووه به‌هۆى ماتيى و بێ ده‌نگيى و ئاراميى و رۆژيشى كردووه به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه و كار‌و كۆشش.) الفرقان 47
ئايا وشه‌ی (لباسا) _پۆشاك_ چه‌نده له‌گه‌ڵ ئه‌م باسه يه‌كده‌گرێته‌وه؟؟؟!!!.
سه‌ير بكه‌ن پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا_د.خ_ چيمان پێ ده‌ڵێت:
(حَدَّثَنَا أَبُو نُعَيْمٍ حَدَّثَنَا ابْنُ عُيَيْنَةَ عَنْ الزُّهْرِيِّ عَنْ سَالِمٍ عَنْ أَبِيهِ عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ
(لا تَتْركوا النَّارَ فِي بُيُوتِكُمْ حِينَ تَنَامُون)
متفق عليه.
واتا ئاگر به‌جێ مه‌هێڵن له‌ماڵه‌كانتان كاتێ ده‌خه‌ون.
هه‌روه‌ها لهفهرمودهيهكی تر دا ده‌فه‌رموێت:
حَدَّثَنَا قُتَيْبَةُ حَدَّثَنَا حَمَّادٌ عَنْ كَثِيرٍ هُوَ ابْنُ شِنْظِيرٍ عَنْ عَطَاءٍ عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ (خَمِّرُوا الْآنِيَةَ وَأَجِيفُوا الْأَبْوَابَ وَأَطْفِئُوا الْمَصَابِيحَ فَإِنَّ الْفُوَيْسِقَةَ رُبَّمَا جَرَّتْ الْفَتِيلَةَ فَأَحْرَقَتْ أَهْلَ الْبَيْت)
رواه البخاري.
به‌ڕێزانم سه‌يری وشه‌ی (وَأَطْفِئُوا الْمَصَابِيحَ) _گلۆپه‌كان بكوژيننهوه_بده‌ن ،ئايا چه‌نده له‌گه‌ڵ ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه يه‌كده‌گرێته‌وه؟؟؟!!.
هه‌روه‌ها له فهرموودهيهكی تردا ده‌فه‌رموێت :
عن جابر بن عبد الله أن النبي صلي الله عليه و سلم قال (غطوا الإناء ، وأوكوا السقاء ، وأغلقوا الباب ، وأطفئوا السراج)
الله الله ،خۆشهويستانم سه‌يری وشه‌ی (أطفئوا السراج) بكه‌ن چه‌نده به‌ئاشكرا پێمان ده‌فه‌رموێت چراكانتان بكوژێننه‌وه.
به‌دايك و باوكه‌وه قوربانت بم ئه‌ی (محمد د.خ) باش‌ترين دروستكروای خوای ميهره‌بان.
ده‌ی بابهيهكهوه بڵێين (سبحانك اللهم انت الخالق الاعظم، انت العليم الحكيم، نحمدك اللهم علی ما انعمت علينا بالاسلام ،وجعلتنا من أمة سيدنا محمد عليه أفضل الصلاة وأتم التسليم).
به‌ڕێزان کاتێ که‌زانیم کێ ده‌خه‌وێ له‌گه‌ڵتانا خێرا منیش به‌بێ دوودڵی بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز ئه‌م بابه‌ته‌م ڕه‌وانه کرد تا بزانن ئه‌م هاوڕێیه کێیه ،،جوان و ورد سه‌رنجی بده سبحان الله هیچ شتێ نیه که ته‌سبیح و حه‌مدو شوکوری خوا نه‌کا سه‌یرکه کێ له‌گه‌ڵت ده‌خه‌وێ له‌شوێن نوستنتدا سه‌یرکه‌و ورد به‌وه لێی !!!!
ئایا ده‌زانی ئه‌م زینده‌وه‌ره زیندوه کائن حی هه‌موو شه‌وێ له‌گه‌ڵتا ده‌خه‌وێت وه بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبکه‌ی ......
شێوه‌ی زۆر غه‌ریب و سه‌ر سورهێنه ره ئه‌م وێنه‌یه‌ی که ده‌یبینن به هه‌زاره‌ها جار گه‌وره کراوه به ته‌لسکۆبی پێشکه‌وتوو .
http://www.kurdupload.com/images/6uar13 … a436b2.bmp
وه ئه‌م زینده‌وه‌ره له شوێنی جێگای نوستن و ناو به‌تانی و لێف و بالیفا ده‌ژی باشترین ڕێگا بۆ له‌ناو بردنی وا چاکه ئه‌م جلانه‌ی که له سه‌ره‌وه باسمان کرد بیده‌یته به‌ر رۆژ ،چونکه ئه‌م زینده‌وه‌ره به گه‌رماو تیشکی رۆژ تێکده‌چێ و ده‌مرێت . بۆ زانینتان ئه‌م زینده‌وه‌ره به شوشتن کاری تێناکا و نامرێت ئامۆژگاریتان ده‌که‌م که پێش ئه‌وه‌ی بخه‌ون سێ جار فوو له ده‌ورو به‌رتان که‌ن که ئه‌مه سونه‌تێکی پێغه‌مبه‌رمانه سه‌لات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بی که زۆرینه‌ی که‌سمان له بیرمان کردوه ،،فوو کردن به له‌شدا له کاتی نوستن ئیعجازی زانستی تێدایهزانایان و زانایانی ئاینی ئیسپاتیان کردوه که کاتێ مرۆڤ ده‌خه‌وێ چه‌ند خهلایهک ده‌مرێ له له‌شی له کاتی نوستندا وه ده‌که‌وێته شوێن‌و نوستنه‌که و ده‌مێنێته‌وه، وه کاتێ له خه‌و هه‌ڵده‌سێته‌وه ئه‌م خهلایانه ده‌مێننه‌وه ،پاشان که دیسان بۆ جارێکی تر ده‌خه‌وێته‌وه ئه‌م خهلایانه ده‌که‌ونه خواره‌وه له نێوان ئه‌م و ئه‌و دا کاری کیمیاوی ڕوده‌داو تێکده‌چێت ،، جا ئه‌م خهلایانه ده‌چنه ناو له‌شی مرۆڤ و ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی ،،وه ئه‌م خهلایانه به چاو نابیندرێ ته‌نها له‌ژێر میکرسکۆب نه‌بێت
زانایانی رۆژ ئاوا زۆر هه وڵیان دا که ڕزگار بن له‌م زینده‌وه‌رانه به چه‌نده‌ها جۆر سابون و مه‌وادی شوشتن ،به‌ڵام بێ ئه‌نجام بوو ،، پاشان زانایه‌کی تر هه‌ستا به کاری فوو کردن سێ جار له شوێنی نوستنه‌که‌دا بۆی ده‌رکه‌وت که خه‌لایا کان نامێنن و له‌ناو ده‌چن ..
زۆر دڵی به‌م چاره‌ی دۆزینه‌وه خۆش بوو ،تا موسلمانێک ئاگاداری کرده‌وه که پێغه‌مبه‌ری ئیسلام سه‌لات وسه‌لامی خوای له سه ر بێت زۆر له مێژه پێی ڕاگهیاندینه که فوو بکه‌ین سێ جار له‌شوێنی نوستنمان پێش ئه‌وه‌ی بخه‌وین که ده‌فه‌رموێ إذا أوى أحدكم إلى فراشه فلينفض فراشه بداخله إزاره فإنه لا يدري ماخلفه عليه زۆرینه‌ی مرۆڤ واده‌زانن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فوو ده‌که‌ن به له‌شیا تا زینده‌وه‌ره‌کان بفه‌وتێن به هه‌ڵه داچونه ،، کاره‌که زۆر له وه گه‌وره تره جا خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌رمان نه‌هی له کارێک ناکه‌ن ئیللاه مه‌گه‌ر زه‌ره‌ری نه‌بێت بۆ مرۆڤایه‌تی
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ
ان الله كان بكم رحيما
وه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ وما ارسلناك الا رحمة للعالمين له کۆتاییدا له دوعای خێر بێبه‌شمان نه‌که‌ن
دوای ئه‌و وه‌به‌رهێنانه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌نجامیدا، نرخی تویته‌ر له‌حاڵی ئێستادا به هه‌شت بلیۆن دۆلاری ئه‌مریكی مه‌زنده ده‌كرێت. پێگه‌ی میدیای كۆمه‌ڵایه‌تی كه به‌هۆی (DST) جیهانیه‌وه پشتیوانی كراوه گه‌یشتۆته 400 ملیۆن دۆلار، هه‌روه‌ك ده‌بینین نرخه‌كه له مانگی دیسه‌مبه‌ره‌وه بووه‌ته دوو ئه‌وه‌نده و قه‌ره‌باڵغی ڕۆژانه‌شی له‌مساڵدا سێ ئه‌وه‌نده زیادی كردووه. تویته‌ر (Twitter)، ئه‌و وێب سایته‌ی (ماڵپه‌ره‌ی) بلوگه بچكۆله‌ی (microblogging) كه ڕێگه‌ی به به‌كارهێنه‌رانی ده‌دا كه نامه‌كانیان تا سنووری (140) كاراكته‌ر و بگره كه‌متریش تویت (tweet) بكه‌ن، ئێستا نرخی ئه‌م پێگه‌یه گه‌یشتۆته هه‌شت بلیۆن دۆلاری ئه‌مریكی واته (4.9 بلیۆن پاوه‌نده). دیاره دیاریكردنی ئه‌م نرخه نوێیه بۆ تویته‌ر دوای ئه‌و 400 ملیۆن دۆلاره دێت كه له بازاڕه‌كانی جیهاندا وهبهریهێنا. تویته‌ر له‌ئێستادا خاوه‌نی سامانێكه كه به‌قه‌ده‌ر سامانی ئاژانسی (Moody) ده‌بێت كه له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2011دا داهاته‌كه‌ی گه‌یشتۆته 1.2 بلیۆن دۆلاری ئه‌مریكی و خه‌ریكه ببێته هاوتای ماركس و سپێنسه‌ر (Marks & Spencer) له نرخدا. ئه‌م نرخاندنه گه‌وره‌یه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پێشبینییه‌كی گه‌وره ده‌دات به كۆمپانیاكه. به‌پێی دووپاتكردنه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌كان، تویته‌ر ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه له حاڵی ئێستادا به‌كارهێنه‌ره‌كانی ڕۆژانه 200 ملیۆن (تویت) (tweets) ده‌نێرن، له‌كاتێكدا له ساڵی پاردا ئه‌و ژماره‌یه (65 ملیۆن) بووه. كۆمپانیاكه له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: (یه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نزیكه‌ی 150000 تۆماركه‌ری (apps) تویته‌ر هه‌بوو. ئێستا زیاتر له یه‌ك ملیۆن په‌یوه‌سته به تویته‌ره‌وه. هه‌روه‌ها تیمه‌كه‌ی كاره‌كه‌شمان له 250 كه‌سه‌وه په‌ره‌یسه‌ندووه و بووه‌ته 600 كه‌س له ماوه‌ی ئه‌م 12 مانگه‌ی ڕابردوودا). ئه‌م دامه‌زراوه وه‌به‌رهێنه‌ره نوێیانهشمان به‌شێكه له‌و 800 ملیۆن دۆلاره كه تویته‌ر ده‌یه‌وێت ڕێژه‌كه‌ی به‌رزبكاته‌وه، دامه‌زراوه وهبهرهێنهرهكهش له‌لایه‌ن بلیۆنهرێكی ڕوسیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت كه ناوی (یۆری میلنه‌ر)ه كه به‌شی هه‌یه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك (Facebook) و كۆمپانیای زینگای (online gaming) و كۆمپانیای (Groupon). پێده‌چێت تویته‌ر نیوه‌ی ئه‌م پاره‌یه بۆ كڕینی پشكی به‌كارهێنه‌ران و پشتیوانانی به‌كاربهێنێت. به‌شی تری پاره‌كه له‌پێناو په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی باره‌گای سانفرانسیسكۆ (San Francisco-based)ی كۆمپانیاكه‌دا به‌كاریده‌هێنێت كه بره‌وی بانگه‌واز و ڕیكلامه‌كانی هاوتای كێبڕكێكارهكانی وه‌ك فه‌یسبووكه. ڕه‌نگه له‌ماوه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مساڵدا تویته‌ر بتوانێت 150 ملیۆن دۆلار له بانگه‌واز و ڕیكلامدا كۆبكاته‌وه كه سێ ئه‌وه‌نده‌ی ساڵی پار ده‌بێت. نرخاندنی تویته‌ر به هه‌شت بلیۆن دۆلار دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و نرخاندنهیه كه دیسه‌مبه‌ری ساڵی پار نرخێندرا كاتێك كه (كلاین پێركینس)ی وه‌به‌رهێنه‌ری كۆمپانیای (Silicon Valley) له‌م كۆمپانیایه‌دا 200 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنانی كرد. هه‌روه‌ها تویته‌ر به‌نیازه كه له‌نده‌ن وه‌ك باره‌گای سه‌ره‌كی به‌كاربێنێت دوای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، خوشكی مارك زوكه‌ربێرگی دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك ده‌ستی له‌كاركردن له فه‌یسبوو كێشاوه‌ته‌وه و به‌نیازه كۆمپانیایه‌كی دیكه دابمه‌زرێنێت.
له تازه‌ترین هه‌واڵدا له باره‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فهیسبووكهوه كه ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی تێلیگراف بڵاویكرده‌وه، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی (راندی) خوشكی (مارك زوكه‌ربێرگ) دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاشكرا كرا. له هه‌نگاوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا (راندی) خوشكی مارك زوكه‌ربێرگ وازی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هێنا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بكات به دامه‌زراندنی پێگه‌ی (وێب سایتی) ئیمپراتۆریه‌تێكی تایبه‌ت به‌خۆی. (ڕاندی) كه خوشكی مارك زوكه‌ربێرگی دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بوو ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بوو له‌ناو ئه‌م پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا.
ڕاندی له ڕۆژی 7ی ئابی 2011دا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕاگه‌یاندووه و بڕیاریداوه كه كۆمپانیایه‌كی میدیای كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به‌خۆی دامه‌زرێنێت.
ڕاندی زوكه‌ربێرگ كه دوو ساڵ له مارك زوكه‌ربێرگی ته‌مه‌ن 27 ساڵی برای گه‌وره‌تره، به‌ڕێوه‌به‌ری بازاڕه‌كانی فه‌یسبووك بوو، به‌رپرسی زۆر له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی وه‌ك به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوو. له نامه‌یه‌كی له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ (شێری ساندبێرگ)ی گه‌وره به‌رپرسی ئیشپێكردن له فه‌یسبووك و (ئلیۆت شراگ)ی سه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه‌كان (communications)دا وتویه‌تی كه كۆمپانیا نوێیه‌كه‌ی كه به (RtoZ media) ناسراوه، ته‌ركیز ده‌كاته سه‌ر ئه‌و لایه‌نی ورووژاندنانهی كه له پیشه‌سازی ڕاگه‌یاندندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ورده‌كاری زیاتری له‌و باره‌یه‌وه نه‌دا به‌ده‌سته‌وه، ڕاندی زوكه‌ربێرگ كه ته‌ركیزی كردبووه سه‌ر چالاكییه‌كانی بازاڕگه و بازاڕكردن له فه‌یسبووكدا سه‌باره‌ت به هه‌واڵی ڕووداوه گه‌وره‌كان وا به‌نیازه له كۆمپانیاكه‌ی خۆشی‌دا هه‌مان مه‌به‌ست بكاته ئامانج.
ڕاندی له نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا وتویه‌تی: (من ساڵانێكی ته‌مه‌نم له فه‌یسبووكدا به‌سه‌ربرد، دڵ و گیانم خستبووه پای نوێكردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی پیشه‌سازی میدیایی بۆ پێشه‌وه ئه‌ویش به به‌رهه‌مهێنانی چه‌ندان چه‌مكی نوێ له‌باره‌ی ژیان و كۆمه‌ڵگا و تێڕوانینی هاوبه‌شانه كه پیشه‌سازی میدیا بنیاتی ناوه). شاره‌زایان و تانهلێدهرانی بواری پیشه‌سازی پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م سه‌ركێشییه نوێیه‌ی (ڕاندی) ڕه‌نگه خۆنه‌ویستانه وای لێبكات كه كار له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له گه‌وره كێبڕكێكارهكانی براكه‌ی وه‌ك تویته‌ر (Twitter) و گوگڵ (Google) بكات، گوگڵیش ئه‌و كۆمپانیا كێبڕكێكارهی فه‌یسبووكه كه له‌م دواییه‌دا تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (گوگڵ پڵه‌س)ی خسته ئاراوه و به‌ره‌و بهپیرهوهچوونێكی پۆزه‌تیڤانه‌ی له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ر بووه. تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك (Facebook) هیچ لێدوانێكی له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌كه‌ی خاتوو (زوكه‌ربێرگ) نه‌داوه جگه‌له‌وه‌ی سوپاسیان كردووه بۆ كاره‌كانی له‌و تۆڕه‌دا بۆ ئه‌و ماوه‌یه.
سوباس ههههههههههه
سوباس هاوريان
به‌پێی دوایین ڕاپۆرتی ماڵپه‌ری (كۆمسكۆر) كه ماڵپه‌رێكه تایبه‌ته به‌شیكاری ژماره‌یی، ڕایگه‌یاند كه له‌ئێستادا ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی گوگڵ پڵه‌س 25 ملیۆن ئه‌ندامی تێپه‌ڕاند، ئه‌ویش ته‌نها دوای ئه‌وه‌ی له 28ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی گوگڵ پڵه‌س كه‌وته كار.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه تائێستا هیچ كام له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تری وه‌كو فه‌یسبووك و تویته‌ر و مای سپه‌یس، نه‌گه‌یشتوون به‌و گه‌شه‌كردنه به‌رچاوه‌ی كه تائێستا گوگڵ پڵه‌س به‌خۆیه‌وه دیویه‌تی كه ڕۆژانه نزیكه‌ی یه‌ك میلۆن به‌شداربوو زیاد ده‌بێت بۆ ئه‌م تۆڕه.
ماڵپه‌ره‌كه ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه كه به‌كارهێنه‌رانی گوگڵ پڵه‌س نزیكه‌ی له سه‌دا 50ی كاتی خۆیان بۆ ئه‌م تۆڕه ته‌رخانده‌كه‌ن و هۆكاری ئه‌مه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه تۆڕێكی تازه‌یه و خزمه‌تگوزاری نوێی تێدایه بۆیه پێویستی به‌و كاته هه‌یه هه‌تاوه‌كو بتوانرێت ته‌واوی خزمه‌تگوزراییه‌كانی شاره‌زاببن.
گروپێكی نه‌ناسراوی هاككه‌ر پلانی له‌ناوبردنی فه‌یسبووكیان داڕشتووه‌و كاتی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌شیان راگه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌و گروپه به‌ته‌واوه‌تی دژ به توڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نین.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه گروپه‌كه له‌سه‌ر وێب سایتی یوتیوب بڵاویانكردووه‌ته‌وه، هۆشداری ده‌ده‌ن كه: " ئه‌و ئامڕازی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی زۆر له‌لاتان خۆشه‌ویسته له‌ناوده‌برێت".
هه‌روه‌ها گروپه‌كه به‌رواری له‌ناوبردن و هاككردنی تۆڕی فه‌یسبووكی بۆ رۆژی 5ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م واته (11/5) دیاریكردووه.
ئه‌و گروپه هاككه‌ره ئه‌وه‌شیان به به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت راگه‌یاندووه:" ئه‌گه‌ر پێت خۆشه به‌شداریی له پرۆسه‌یه‌كی هاككه‌ری بكه‌ی یان كه‌سێكی كه حه‌ز به پاراستنی زانیارییه‌كان ده‌كه‌ی وه‌ره ناو ئه‌م ریزهو فه‌یسبووك له‌ناو ببه له‌به‌ر پاراستنی هه‌رێمی تاكه كه‌سیت".
ئه‌و گروپه بڕوایان وایه كه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌سه‌ر "پاڵۆ ئاڵتۆ كاڵیف" بونیادنراوه، كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه زانیاریی بداته ئاژانسه حكومییهكانو سیخوڕیكردن له‌سه‌ر به‌شداربووانی فه‌یسبووك.
براكةم من ئةم بابةتةم لة فةيس بووك دةرهيناوة --- زؤر سوباس
supas
دوای چه‌ند ڕۆژێك به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی گۆگڵ پڵه‌س له‌لایه‌ن كۆمپانیای گۆگڵه‌وه ، له ئێستادا هه‌وادارانی مارك زۆكه‌ربێرگ زیاتره له بێرگ و برین.
زۆكه‌ر بێرگی خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك دوای كردنه‌وه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی گۆگڵ پڵه‌س بوه ئه‌ندام لێی و وه هه‌ریه‌كه له بێگ و برین كه دامه‌زرێنی گۆگڵن ئه‌وانیش ئه‌ندامن به‌ڵام هه‌واداریان كه‌متره له مارك زۆكه‌ر بێرگ.
شایه‌نی باسه له ڕووی هه‌وادارانه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی گۆگڵ پڵه‌س مارك زۆكه‌ربێرگ به پله‌ی یه‌كه‌م دێت و هد وای ئه‌ویش لاری بێگ دێت و له‌پله‌ی سێه‌میش سێرجی برین دێت .
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی baxtear kurdi
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]