1

بابه‌ت: لەڕێی ئایفۆن بە خۆڕایی پێوەندی بكە و كورتە پەیام بنێرە

http://www.kurdupload.com/images/bQwBmn01313144629/lareyiphon.jpg




موبایلی ئایفۆن لە جیهانی مۆبایلدا شۆڕشێكی بەڕێخست، چونكە ئایفۆن لە بازنەی مۆبایلێكی ئاساییدا نەما و گەلێك تایبەتمەندی پێوە زیاد بوون كە هەتا ئەوكات هیچ هاندێكی مۆبایل بەخۆیەوە نەدیبوو. لە مۆبایلی ئایفۆندا دەتوانی بە خۆڕایی قسە لەگەڵ دۆستانت بكەی جا لە هەر كوێیەكی ئەم جیهانەدا بن. بەهۆی پرۆگرامی Viber بە ئاسانی ئەم ئەركە جێبەجێ دەبێت. هەر ئەوەندە بەسە كە پرۆگرامەكە لەسەر هاندەكەت دابەزێنی، پرۆگرامەكە پاش ئەوەی دابەزی داوای ژمارەی پێوەندی دەكات كە دەبێ ژمارەی مۆبایلەكەی خۆتی بدەیە. پاشان سەبر كە تا بەهۆی كورتە پەیامێكەوە كۆدێكی 4 ژمارەیت بۆ بێت. بە دانانی ئەو كۆدە ئێوە ئەكتیڤ دەبن. دوای ئەكتیڤ بوون لیستی پێوەندییەكانت سێرچ دەكات، ئەو هاوڕێیانەت كە لەو پرۆگرامە سوود وەردەگرن دەدۆزێتەوە دەیانخاتە لیستەكەتەوە. هەروەها دەتوانن ئێوە پێشتر هاوڕێیانتان لە دابەزاندنی ئەو پرۆگرامە بۆ سەر مۆبایلەكانیان ئاگادار بكەنەوە تاكو بە خۆڕایی پێوەندیتان هەبێت، بەڵام جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، دەبێ بۆ سوود وەرگرتن لەم پرۆگرامە و پێوەندی بە خۆڕایی ئینتەرنێت لەسەر هێڵەكەتان ئەكتیڤ بێت، تەنانەت گەر هێڵێكی زۆر لاوازیش بێت گرفت نییە.

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم

2

وه‌ڵام: لەڕێی ئایفۆن بە خۆڕایی پێوەندی بكە و كورتە پەیام بنێرە

دەست خۆش ..بەس ئەمە ئەىێت کەسی بەرامبەریشت نێتی هەبێ و وە بەرنامەکەشی هەبێ..جا نێتەکە بە وایەرلیس بێ یان لە رێگەی سیمکارتەکەوە بیت


بەردەوامبە برام من تاقیم کردۆتەوە شتەکی زۆر عەجیبە

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

3

وه‌ڵام: لەڕێی ئایفۆن بە خۆڕایی پێوەندی بكە و كورتە پەیام بنێرە

dasta kant xo0osshh

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

4

وه‌ڵام: لەڕێی ئایفۆن بە خۆڕایی پێوەندی بكە و كورتە پەیام بنێرە

سوباس

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم

5

وه‌ڵام: لەڕێی ئایفۆن بە خۆڕایی پێوەندی بكە و كورتە پەیام بنێرە

ده‌سته‌ كانت خۆش