تامی میله‌ر جێگری به‌ڕێوه‌یه‌ری به‌شی كار له‌ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ئاشكرای كرد كه‌ ویندۆزی داهاتووی مایكرۆسۆفت كه‌ بریتیه‌ له‌ ویندۆز 8 و وه‌ ئه‌م ویندۆزه‌ پیویستی به‌ كۆمپیوته‌ری تایبه‌تمه‌ند به‌رز نیه‌.

ئه‌م لێدوانه‌ی ناوبراو له‌ دوای ئه‌وه‌وه‌ دێت كه‌ هه‌ندێك له‌ ڕۆژنامه‌ و ماڵپه‌ره‌كانی ئینته‌رنێت ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ بۆ دامه‌زراندنی ویندۆز 8 پێویسته‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ تایبه‌تمه‌ندی به‌رزی هه‌بێت ، به‌ڵام میله‌ر ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی ویندۆز 7 له‌سه‌ر ده‌توانرێت ویندۆز 8 له‌سه‌ر دابنرێت و بگره‌ به‌ تایبه‌تمه‌ندی نزمتریش.

جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ ستیڤ پاڵمه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له‌ كۆنگره‌ی په‌ره‌پێدانی مایكرۆسۆفت كه‌ له‌ تۆكیۆی پایته‌ختی یابان سازكرابوو ڕایگه‌یاند  كه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌ساڵی 2012 ویندۆز 8  له‌لایه‌ن مایكرۆسۆفت بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

3،152

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

جۆره‌کانی بێده‌نگی
•کاتێــــک باوه‌ڕت به‌قسه‌ی خه‌ڵک نه‌کرد که‌له‌به‌رده‌متا قسه‌ ده‌کات به‌تایبه‌ت که‌ ته‌مه‌نی گه‌وره‌بوو بێده‌نگی..... (ڕێزه‌).....
•کاتێــــک ئازیزترین که‌ست ئیهمالت ده‌کات و ئاوڕت لێ ناداته‌وه‌ بێده‌نگی..... (ئـــازاره‌).....
•کاتێــــک که‌سێک بریندارت ده‌کات و ئه‌ڕۆیت بۆ ئه‌وه‌ی بگریت بێده‌نگی .....(خه‌فه‌ته‌).....
•کاتێــــک هه‌ست ده‌که‌یت که‌ د ڵت لاوازه‌ و به‌رگه‌ی ئازار ناگرێت بێده‌نگی.... (خنکاندنه‌).....
•کاتێـــــک به‌رامبه‌ره‌که‌ت قسه‌ی ڕه‌ق ئه‌درکێنێت بێده‌نگی .....(هێزه

بەهۆی زیادبوونی دزینی بەردەوامی وشەی نهێنی تێپەڕبوون. زۆر لە کارناسانی ئاساییشی پێشنیار دەکەن بە بکارهێنەران کە لە وشەی تێپەڕبوونی سەختتر و درێژتر کەڵک وەربگرن. لەم پێوەندیەشدا لەبەر ئەوەی بەکارهێنەرانی کومپانیای مایکروسۆفت تووشی کەند و کۆسپی ئاساییشی نەیەن، پێشنیاری بە بەکارهێنەرانی کردووە کە ئیتر هیچ کاتێک لە وشەی تێپەڕبوونی «١٢٣٤٥٦٧٨»کەڵک وەرنەگرن و وشەیەکی دیکەی سەختتر بۆ خۆیان هەڵبژێرن. هەربۆیە لەمەودوا ئەو بەکارهێنەرانەی کە لە سیرڤیسی ئیمایل مایکروسۆفت و لە وشە تێپەڕبوونێکی ئاسایی و ساکار بۆ کەڵک وەرگرتن لەو سیرڤیسەیان هەڵبژاردووە، لەبەرنامەی نوێکانی مایکروسۆفتدا بەبۆنەی بەرزبوونەوەی باری ئاساییشیەوە، مەجبوورن وشەی تێپەڕبوونی خۆیان بگۆڕن. مایکروسۆفت لەو نیازەدایە کە کەڵک وەرگرتن لە وشەی تێپەڕبوونی «١٢٣٤٥٦٧٨» و «ilovecats» کە بە هاسانی دەناسرێنەوە و لێیانەوە تێدەپەڕن، بەربەست بکا و بەم جۆرە هەل و دەرفەتی هاکەرەکان لە کەڵک وەرگرتن لە تنیکی چوونە ژورەوە بۆ نێو هەژماری بەکارهێنەرانی سیرڤیسی هاتمایڵ کەم بکاتەوە. بە وتەی دیک کراداک، بەرپرسی گرووپی بەرنامەکانی سیرڤیسی هاتمایڵی مایکروسۆفت، ئەم بەرنامەی نوێیە بە زووترین کات بەکار دەبرێ بۆ ئەوەی بەرگری بکرێ لە هەڵبژاردنی وشەی تێپەڕبوونی زۆر ساکار بۆ چوونە ژوورەوەی بۆ نێو هەژماری کەسایەتی بەکارهێنەران. ئەمە لە کاتێکدایە ئەگەر بەکارهێنەر لە ئێستادا لە وشەی تێپەڕبوونێکی ساکار کەڵک وەردەگرێ لە داهاتوویەکی نزیکدا داوای لێ دەکرێ کە بە زووترین کات بیگۆڕێ. وشە پتێپەڕبوونی بەهێز، ئەو وشانەن کە دوور و درێژن و لە تێکەڵاوێک لە پیتی گەورە و چووکە، ژمارە و هێماکانی تر پێکهاتوون. ئەو وشانە نابێ لەسەر واژەگەلی نێو فەرهەنگەکان یان زانیاری کەسایەتی وەک رۆژی لەدایکبوون پێک بێن. لێکۆڵێنەوە لەسەر چۆنیەتی چوونەژوورەوەی هاکەرەکان بە وشەی تێپەڕبوون، ئەوەی پیشان داوە کە بەکارهێنەرانی ئاسایی لە وشەی تێپەڕبوونێکی زۆر ساکار و لاواز کەڵکیان وەرگرتووە. ئەو کاتەی کە هاکەرەکان توانیان بچنە نێو تۆڕی بڵاگی Gawker لە ئامریکا، دەرکەوت کە هۆکارەکەی بەکارهێنانی دوو نموونە لە ساکارترین وشەی تێپەڕبوونی وەک مایکروسۆفت دەڵێ ئەم پەیامە هوشیار کەرەوانە هەروەها لە سیرڤیسەکانی ئیمایڵی گووگڵ و یاهوودا بۆ بەشداری کردن دادەنرێ بۆ ئەوەی ئەگەر سپام لە لایەن سیرڤیسی جی‌مایڵ و یاهوومایڵەوە هاتبێ، بەکارهێنەر بتوانی رایبگەیەنێ

3،154

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

سوباستان دةكةم

سوباس هاوريان  smile

3،156

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

به‌ هۆی كراسه‌كه‌یه‌وه‌ 300 به‌ریتانی موسلمان بوون

لە شاری لەندەنی پایتەختی بریتانیا گەنجیكی موسولمان لە بیركردنەوەیەكی گەوەردا ,

بەلام ئاسان لە جیبەجیكردنا كە بریتی بوو لە بە كارهینانی كراسەكەی بۆ

...بانگەوازی ئیسلام , كە دلی بریتانیاكانی هەژاند و سەرنجی بۆ لای خۆیان

راكیشان كەبوە هۆی موسولمان بوونی نزیكەی 300 كەس بە هۆی بەخششی خوادیی و

پاشان بە هیمەتی و چالاكی ئەم گەنجە بریتانییەوە .

ئەم گەنجە

موسولمانە بریتانیە چی كرد ؟ هەموو رۆژیك سەردانی سەنتەری ئیسلامی لە شاری

لەندەن دەكات و چەند نامیكلەو نوسراوو كاسیت وەردەگریت دەربارەی ئیسلام ,

پاشان دەست دەكات بە گەران بە شەقام وكۆلانەكاندا كەلەسەر پشتی كراسەكەی بە

ئینگلیزی نوسراوە

If you need information about islam stop this man

واتە ئەگەر ئەتەویت زانیاری دەربارەی ئیسلام بزانیت ئەم پیاوە بوەستینە.

بەراستی

ووشەكان سادەن , بەلام ئازایەتی ولیهاتویی ئەم گەنجە دەردەخات بۆ خزمەت

كردنی ئاینەكەی كە هەرچەند تەمەنی بچوكەو شارەزایی لە ئیسلام نیە , بەلام

شانازی كردن بە ئاینەكەیەوە نائومیدی ناكات و كۆلی پی ینادات , ئیستاشی

لەگەلدا بیت بەردەوامە لە گەران و پیشاندان و دەرخستنی ئیسلام بۆ خەاك ,

ئەی

خوشك و برای ئیماندار تۆش ئەتوانی زۆر شت بكەی بۆ دینەكەت وە خۆت بە بچوك

مەگرە چونكە تۆ لە ئومەتی محەمەد ی درودی خوای لیبێ

پێشووتر وه‌كو داهێنانێك گه‌وره‌ كۆمپانیای گۆگڵ ی ئه‌مریكی هةڵسا به‌ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی له‌ نو باڵه‌خانه‌كانی گۆگڵ و له‌ ئێستاشدا ئه‌پڵ  هه‌ڵسا به‌ دابه‌ش كردنی پایسكلی له‌ ئه‌له‌منیۆم دروست كراو به‌ نێ، كارمه‌نده‌كانیدا.

له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌رپسانی ئه‌پڵ رایانگه‌یاند : ڕاسته‌  پێشووتر پایسكلمان به‌كارهێناوه‌ ، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هه‌موو كارمه‌نده‌كانمان ده‌بێت پایسكل به‌ركابهێنن بۆ هاتووچۆكردن له‌ نێو باڵه‌خانه‌كانی ئه‌پڵ  و وه‌ كێشی ئه‌م پایسكلانه‌ش زۆر سووكه‌ چونكه‌ ته‌واوی لاشه‌ی پایسكله‌كه‌ له‌ ئه‌له‌منیۆم دروست كراوه‌.

3،158

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

Java7 وەشێنرا