بابه‌ت: ویندۆز 8پیویستی به كۆمپیوته‌ری تایبه‌تمه‌ند به‌رز نیه
تامی میله‌ر جێگری به‌ڕێوه‌یه‌ری به‌شی كار له كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ئاشكرای كرد كه ویندۆزی داهاتووی مایكرۆسۆفت كه بریتیه له ویندۆز 8 و وه ئه‌م ویندۆزه پیویستی به كۆمپیوته‌ری تایبه‌تمه‌ند به‌رز نیه.
ئه‌م لێدوانه‌ی ناوبراو له دوای ئه‌وه‌وه دێت كه هه‌ندێك له ڕۆژنامه و ماڵپه‌ره‌كانی ئینته‌رنێت ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه بۆ دامه‌زراندنی ویندۆز 8 پێویسته كۆمپیوته‌ره‌كه تایبه‌تمه‌ندی به‌رزی هه‌بێت ، به‌ڵام میله‌ر ئاشكرای كرد كه ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی ویندۆز 7 له‌سه‌ر ده‌توانرێت ویندۆز 8 له‌سه‌ر دابنرێت و بگره به تایبه‌تمه‌ندی نزمتریش.
جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه ستیڤ پاڵمه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له كۆنگره‌ی په‌ره‌پێدانی مایكرۆسۆفت كه له تۆكیۆی پایته‌ختی یابان سازكرابوو ڕایگه‌یاند كه به دڵنیاییه‌وه له‌ساڵی 2012 ویندۆز 8 له‌لایه‌ن مایكرۆسۆفت بڵاو ده‌كرێته‌وه.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم