دەکرێت لینکی ئەو پەیجە بنوسن
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Jaw Zard
دەکرێت لینکی ئەو پەیجە بنوسن
با منیش دێرە هۆنراوەیەک لەسەر ئەمە بنوسم
ئەمـــرۆ هـــەر پارە دەور دەبینێ
گەر پارەت نەبوو کەس ناتدوێنێ
ئەی وێنەی کوڕان ..؟؟؟؟::)
وێنەکان زۆر جوان نین بەڵام جوان بوونە:D
بژیت
Jaw Zard نووسی:هۆنراوەیەکی زۆر غەمبارانەییە ،،گریانم بۆی دێ:D
بژیت
تۆ بگرێی؟ موعجیزه‌یه:D ، زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت...
واللە من زۆر گرینۆکم.:D
موعجیزه..:o
من وه‌ک بیستیتم ئه‌گه‌ر پێت وه‌دا
نه‌تکوژێت ئه‌وه ده‌بێته شیفا بۆ چه‌ندین نهخۆشیدهست خۆش ئایه
جوانه:) ده‌ست خۆش بێت
زۆر زۆر بەخێربێیتەوە ، هیوادارم ئەندامی دیکەش وەک تۆ بگەڕێنەوە
هەندێ ووتەی زۆر پڕمەبەستی تیاببوو بۆ نیشانەشکێن ،،دەست خۆش
ئەم زانیاریانەم پێشتر نە بیستبوو،،دەست خۆش
پیرۆزە لە سوریەکان ، پیرۆزە لە منیش
سه‌هه‌ند نووسی:ماشاءالله له گه‌وره‌یی و پڕ زانستی قورئان ، زۆرم لام سه‌یره ئه‌وانه‌ی لێی تێده‌گه‌ن و باوه‌ڕ ناهێنن!
ده‌سته‌کانت خۆش (ئایه)ی خوشکم ، بابه‌ته‌که‌ت زۆر جوان بوو ، هه‌ر بژیت.
پیرۆزە لە سوریەکان
هەر کەسێک دوو پشک پێوەی بدات ئەوا ئەگەر نەمرێ ،ئەوا هەر جاریکی تر پێوەی بدا هیچی لێ نایەت چونکە لە جاری یەکەم ژەهرەکە دەبێتە دژە ژەهر بۆی
بەردەوامیت
یەکێک لە شاعیرەکان دەلێت
یەک عەیبی خەڵک دەبینی خۆت ساحیبی هەزاری
خەڵکت لەلا خەرارە خۆشت ساحیب دەواری
دەست خۆش بابەتێکی جوانە
وابزانم ئەوە خۆتی ،،:D وایە،،؟؟؟
زۆر خۆش‌بوو بژیت
بابەتێکی جوانە هیوادارم لەم بابەتانە بەردەوام بیت
هۆنراوەیەکی جوانە ،،زۆر جوان هەستی خۆی دەربریوە،،دەستی تۆ و نووسەریش بەردەوامبێ
شازی یازریزانی ،تۆمارکەری گۆلی جوان ،لە یانەی سپیەکان
جوانە
وێنەکان جوانن
وێنەکان جوانن بەتایبەتی ئەو وێنە دەلێی شاری سیدنییە
هۆنراوەیەکی زۆر غەمبارانەییە ،،گریانم بۆی دێ:D
بژیت
ناچارە کە دانی پێ دابنێ،،بەردەوامیت
سروودێکی گەلێک خۆشە من زۆر جار گوێی لێدەگرم کاتێک لەکەناڵەکان دادەبەزێ..دەست خۆش
سوپاس هیوادارم ئەو بابەتەت خوێندبێتەوە
سوپاس دالیا راست دەکەی سوپاس
ئیبن ماجه له ئه‌نه‌سى كورِى مالیكه‌وه رِیوایه‌تى كردوه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمویه‌تى :
" شفا‌ء عرق النسا ألية شاة أعرابية تذاب ثم تقسم ثلاثة أجزاء يشربه ثلاثة أيام على الريق كل يوم جزءا :
چاره‌سه‌رى ژانى ده‌مارى سمت و ران (1) بریتى یه له كلكى مه‌رِى ده‌شته‌كى شله‌وه‌بوو (واته كلكى مه‌رِه‌كه بكوڵێنرێت تا ده‌توێته‌وه), دابه‌ش بكرێت بۆ سىَ به‌شه‌وه وه نه‌خۆشه‌كه هه‌ر به‌شه‌ى وه‌ربگرێت (بیخوات) كاتێك كه گه‌ده‌ى هیچى تیا نه‌بێت له ماوه‌ى سىَ رِۆژدا "(2).
مه‌رِى ده‌شته‌كى واته مه‌رِێك گژوگیاى سروشتى بخوات .
نیشانه‌كانى : ئازارێكه به‌درێژایى ده‌مارى سمت و ران (ده‌مارى سایه‌تیك)(3), كه ده‌ست پێ ئه‌كات له سمته‌كانه‌وه بۆ پشتى قاچ و پىَیه‌كان, هه‌روه‌ها لاواز بوون و ته‌نانه‌ت نه‌مانى هه‌ستكردن له قاچه‌كاندا, و له‌وانه‌یه توشى پشت ئێشه ببێت, هه‌روه‌ها له‌وانه‌شه كاریگه‌ریى زۆر خراپى هه‌بێت و ببێته هۆى تێكچونى خاڵى بوونه‌وه‌ى رِیخۆڵه و میزه‌ڵدان.
هۆكاره‌كانى : چه‌ند هۆكارێكى هه‌یه , له زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌كاندا به‌هۆى ده‌رچونى خه‌پله‌وه‌یه(خه‌پله‌كانى برِبرِه‌ى پشت) كه ئه‌بێته هۆى په‌ستاوتنى رِه‌گى ده‌ماره‌كه. هه‌روه‌ها هۆكارێكى تر‌ى بریتییه له ژه‌هراوى بوون به‌هۆى به‌كتریاوه كه ئه‌بێته هۆى هه‌وكردنى ده‌مارى سایه‌تیك و پاشان ژانى (ده‌مارى سمت و ران).
ئیعجازه زانستىیه‌كان له فه‌رمووده‌كه‌دا:
یه‌كه‌م: كاریگه‌ریى چه‌ورى له چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى ژانى (ده‌مارى سمت و راندا):
فه‌رموده‌كه ئاماژه ده‌دات به كلكى مه‌رِ له چاره‌سه‌رى ئه‌م نه‌خۆشییه‌دا كه له رِاستیدا ئه‌ویش چه‌ورى یه .
زانستى نوىَ ئه‌ڵىَ: هه‌رسبوونى چه‌ورى ئه‌بێت به سىَ لقه‌وه , كه ئه‌بێته هۆى پێكهێنانى سىَ ئاوێته‌ى كیمیایى جیاواز , هه‌ریه‌كه‌و كاریگه‌ریه‌كى پێچه‌وانه‌ى هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تردا, به‌م ئاوێتانه‌ش ده‌وترێت پرِۆستاگلاندین. ئه‌م ئاوێتانه (پرِۆستاگلاندین) له هۆرِمۆنه‌كان ئه‌چن و كاریگه‌رییه‌كى جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ر ئازار و هه‌وكردن.
پرِۆستاگلاندینى جۆرى 1 رِێگرى له ئازار ده‌كات و له ترشه چه‌ورییه‌كه‌وه وه‌رگیراوه كه پىَی ده‌ووترێت "گاما لینۆلیك ئه‌سید "(4), ئه‌میش بریتىیه له كۆمه‌ڵه‌ى ئۆمێگا 6 , كه له دره‌ختى چۆڵه‌وانییه‌كاندا هه‌یه.
ئه‌و به‌رهه‌مه پزیشكیانه‌ى له‌م جۆره دره‌ختانه دروست ده‌كرێن نرخه‌كانیان زۆره, و ئه‌م به‌رهه‌مانه یارمه‌تى ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ن كه ئه‌نزیمى چالاكیان نییه بۆ گۆرِینى لینۆلیك ئه‌سید بۆ "گاما لینۆلیك ئه‌سید " و پاشان بۆ پرِۆستاگلاندینى جۆرى 3.
جۆرى دووه‌مى پرِۆستاگلاندین : ئازار زیاد ده‌كات , و پێكدێت له ئۆمێگا 6 و هه‌روه‌ها لینۆلیك ئه‌سید, ئه‌میش له‌ناو كێك و كه‌ره‌ى دروستكراو و هه‌روه‌ها له رِۆنى رِووه‌كىدا هه‌یه كه له پیشه‌سازى خۆراكدا ده‌گۆرِێت بۆ چه‌ورى شێوه ترانزى (5) رِه‌ق , له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كێك چكلێته‌كان له دۆخى رِه‌قیدان له پله‌ى گه‌رمى ئاسایی‌دا.
پرِۆستاگلاندین جۆرى 3 :
ئه‌بێته هۆى هێمنكردنه‌وه‌ى ئازار و هه‌وكردن. ئه‌مانه‌ش دروست ئه‌بن له "ئه‌لفا لینۆلیك ئه‌سید "(6) كه ئه‌گۆرِێت بۆ دوو ئاوێته. "ئه‌لفا لینۆلیك ئه‌سید " له رِۆنى گه‌ڵا و گیاى سروشتىدا هه‌یه , هه‌ر ئه‌مه‌شه سودى خواردنى رِوه‌كى سروشتى له‌لایه‌ن مرۆڤ وگیانه‌وه‌رانه‌وه, وه‌كو مه‌رِێك كه له چۆڵه‌وانیدا بله‌وه‌رِێت.
ئه‌و رِۆنانه‌ى "ئه‌لفا لینۆلیك ئه‌سید " یان تیایه هه‌رزانن, و كۆمه‌ڵه‌ى ئۆمێگا 3 سودێكى زۆرى هه‌یه و له پله‌ى گه‌رمى ئاسایی‌دا شلن.
چه‌ند سودێكى چه‌ورى له جۆرى كۆمه‌ڵه‌ى ئۆمێگا3 :
*كه‌م كردنه‌وه‌ى برِى كۆلیسترِۆڵ.
پاراستن له نه‌خۆشى جه‌ڵته‌ى دڵ و مێشك.
* پاراستن له به‌رزبونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن, رِوماتیزمه, بیرۆ, و شێرپه‌نجه.
ئه‌وه‌ش سه‌لمێنراوه كه چه‌ورى له جۆرى سێ ئه‌بێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى رِێژه‌ى چه‌ورى و هه‌روه‌ها له‌ده‌ست چوونى كێش.
به پێچه‌وانه‌ى (كۆمه‌ڵه‌ى ئۆمێگا3)وه رِۆنى ئاژه‌ڵ و رِۆنى رِووه‌ك كه له پیشه‌سازى خۆراكدا ده‌گۆرِێت بۆ جۆرى ترانز, هه‌روه‌ها چه‌ورى له‌جۆرى كۆمه‌ڵه‌ى ئۆمێگا 6 سوودێكى كه‌میان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كاریگه‌ریى خراپ.
ئه‌م جیاوازیه‌ش باشتر رِوونده‌بێته‌وه به زانینى ئیشى ترشه چه‌ورىیه‌كان(7):
ترشه چه‌ورىیه‌كان به‌شدارده‌بن له پێكهاته‌ى شانه‌كانى مێشك, چاو, و رِژێنه‌كانى كۆئه‌ندامى زاوزىَ و ...................هتد.
ترشه چه‌ورىیه‌كان به‌شدارده‌بن له پێكهێنانى ئه‌و په‌رده‌یه‌ى كه ده‌ورى هه‌موو خانه‌كانى له‌ش ده‌دات, و ده‌بێته هۆى پاراستنیان.
ترشه چه‌ورىیه‌كان ده‌بنه هۆى چاك بوونه‌وه‌ى ده‌ماره شانه‌كان, وه‌ك له كاتى ده‌رپه‌رِینى خه‌پله‌دا كه یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كىیه‌كانى ژانى ده‌مارى سمت و رانه.
زانست سه‌لماندوویه‌تى كه چه‌ورى له جۆرى كۆمه‌ڵه‌ى ئۆمێگا3 گرنگییه‌كى زۆرى هه‌یه له چاره‌سه‌رى هه‌وكردنى ده‌ماره شانه‌كان , ئه‌ویش دووه‌م هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌م نه‌خۆشییه‌یه.
كتێبێكى تایبه‌تى له‌م بواره‌دا ده‌رچوو له ساڵى (1998)دا له‌لایه‌ن جۆیل كریمه‌ر, پرِۆفیسۆر له پزیشكى و به‌شى رِوماتیزم له قوتابخانه‌ى پزیشكى له نیویۆرك. كتێبه‌كه به‌ناوى "چه‌ورى پزیشكى و هه‌وكردن "ه (8).
دووه‌م سوود له فه‌رمووده‌كه‌وه:
مه‌رِى چۆڵه‌وانى ئه‌ژى له‌سه‌ر گیاى سروشتى و برِێكى زۆر چه‌ورى له جۆرى كۆمه‌ڵه‌ى ئۆمێگا 3 تێدایه, زانایان 700 جۆر ده‌رمانیان لێده‌رهێناوه. مه‌رِیش ئه‌و چه‌ورىیه سوودبه‌خشانه‌ى له‌و گیایه‌وه وه‌رگرتووه و له كلكیدا كۆیده‌كاته‌وه.
سێیه‌م سوود: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علية وسلم) ده‌فه‌رموێت یه‌كه‌م جار گه‌رم بكرێت , له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌كتریا و میكرۆب بكوژێت به هۆى ئه‌م گه‌رمییه‌وه.
چواره‌م سوود: پێویسته له سىَ رِۆژدا وه‌ریبگرێت , زیاتر نه‌بێت , بۆ ئه‌وه‌ى توشى ئۆكسیده‌یشن نه‌بێت و نه‌ترشێت.
پێنجه‌م: پێویسته گه‌ده به‌تاڵ بێت له كاتى وه‌رگرتنیدا : بۆئه‌وه‌ى هیچ رِۆنێكی تر مونافه‌سه‌ى مژینه‌وه‌ى نه‌كات له كۆئه‌ندامى هه‌رسدا .
په‌راوێزه‌كان:
1. Sciatica
2. السلسلة الصحيحة, رقم الحديث : 1899.
3. sciatic nerve
4. gamma linoleic acid “GLA”
5. ترِانز : جۆرێكه له رِیزبوونى ئه‌ندازه‌یى ئاوێته ئه‌ندامیه‌كان.
6. ALPHA linoleic acid “ALA”
7. FATTY ACIDS
8. The medical fats
لـــــــه ســــه‌رده‌مى ئێستــاماندا مه‌ى خواردنــــه‌وه بــــووه بــــه پیشــــه‌یه‌كى هه‌میشـــه‌یی هه‌ندآ خــــه‌ڵك, كــــه بـــه ئاشكرا و بــــه به‌رده‌وامى ده‌یخــۆنه‌وه, ته‌نانه‌ت لــــه ســـه‌ر شه‌قــــام و شـــوێنه گشتىیه‌كانیش! ئـــــه‌ویش بــــه‌هــــۆى نـــــه‌زانینى خــــــه‌ڵكى یه‌وه‌یــه, چـــونكه ئه‌گه‌ر بیانزانیایه چــــه‌ند خراپه نه‌یان ده‌خوارده‌وه.
لـــــــــه روانگـه‌ى شه‌ریعه‌تى پیرۆزى ئیسلامه‌وه (مه‌ى) و هه‌موو جۆره‌كانى حـــه‌رامـــــه, و پێــــویسته خــــۆمــانى لێبپارێزین, ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌موو شته حه‌رام كراوه‌كان زیانى تێدایـــه بـــــۆ مرۆڤ، پێغه‌مبـــــه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێــــت: لَيَشْرَبَنَّ ناسٌ مِن أُمَّتي الخَمْرَ, يُسَمُّونَها بِغَيرِ اسْمِها رواه ڕبوداود, واته: كه‌سانێك له ئوممه‌تى من عه‌ره‌ق ده‌خۆنه‌وه, كــه ناوى تر‌ى لێده‌نێن و به ناوى خۆیه‌وه ناوى ناهێنن, خواى گــــــه‌وره ده‌فه‌رمــــوێت لـــــه سووره‌تى (البقــــــــرة) دا :
يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْرِ وَ الْمَيْسِرِ قُلْ فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ وَإِثْمُهُمَآ أَكْبَـرُ مِن نَّـفْعِهِمَا {219} ,
واته: پرسیــــارت لێده‌كــه‌ن ده‌رباره‌ى عه‌ره‌ق و قوومار، تۆ پێیان بڵێ: له‌و دووانه‌دا تـــــاوان و گونـــاهێكى گه‌وره هه‌یـــــه، هه‌رچه‌نــــده چه‌ند سوودێكى تێدایــــه بـــــۆ خه‌ڵكانێك, كــه بێگومان گوناهه‌كه‌یــان و زیانه‌كانیان گه‌وره‌تره له كه‌ڵك و سوودیان.
لـــــه‌م ئــــــایه‌ته پیرۆزه‌وه بــــــۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كــــــه هه‌رچى یه‌ك زیانى زۆرتر بوو لــــــه سوودى ئه‌وا حه‌رامه، هه‌رچى یه‌ك سوودى زۆرتر بوو له زیانى, یــــــان هه‌ر زیانى نه‌بوو ئه‌وا حه‌ڵاڵه، پێغه‌مبــه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت:
ما أَحَلَّ الله في كِتابِهِ فَهُوَ حَلال, وَ ما حَرَّمَ فَهُو حَرام, وَ ما سَكَتَ عَنْهُ فَهو عَفْو, فَاقْبَلوا مِن الله عافِيَتَـه فَـأِنَّ الله لَم يَكُن لِيَنْسى شَيْئاً
, واتـــــــه: ئـــــه‌وه‌ى خــــوا حه ڵاڵى كـــرد بێــــت لــــه كتێبه‌كـــه‌ى دا (قورئــــانى پیـــرۆز) ئــــه‌وه حــــه‌ڵاڵه, و ئه‌وه‌یش حـــــه‌رامى كرد بێـــــت ئــــه‌وه حـه‌رامه, و ئه‌وه‌شى لێى بآده‌نگ بوو بێت ئه‌وه لێبوردنه, ئێوه لێبوردنى خـــــودا وه‌ربگرن, چونكه خواى گه‌وره هیچـــــى لــــــه‌یاد نــــــاچێته‌وه, لـــــــــــه فه‌رمووده‌یه‌كى تردا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت:
كُلُّ مُسْكِرٍ حَرام, وَ كُلُّ مُسْكِرٍ خَمْر رواه النسائی بسند صحیح,
واته: هه‌موو مه‌ست كه‌رێك حــــه‌رامه, هه‌موو مه‌ست كه‌رێكیش عــــــه‌ره‌قه, لێره‌وه بۆمان روون ده‌بێته‌وه كــه هۆى حــــه‌رام بـــــوونى عــــــاره‌ق مــــــــه‌ست كه‌رێكــــه‌یه‌تى, كـه ده‌بێته هۆى سست بــــــوون و تێـــــك چـــــوونى زۆربـــــه‌ى ئه‌نــــــــدامـــــه‌كــــانى لـــــــــه‌ش, ئــــــــــــه‌م مه‌ستكه‌رىیه‌ش هۆى ئه‌وه‌یه: كه له كـــــــاتى دروست كردنى عـــــاره‌قدا بـــه رِێگـــه‌ى (زینده كارلێكى بێباهه‌ناسه) ئـــــــاماده ده‌كــــرێت, كــــــه ئـــــۆكسجین به‌شدارى تێدا ناكات, واتـه: به ترشان ئــــــامــــاده ده‌كــــــرێت, كــــــه ووزه‌ى كۆكراوه‌ى ناو خۆراك به ته‌واوى شى نابێته‌وه (هه‌روه‌ك له هێلكارىیه‌كه‌دا نیشـــــان دراوه), ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ووزه كـــــه‌م دان بـــه له‌ش, به‌و هۆیه‌وه له‌ش ناتوانێت زینــــده چلاكى یه‌كانى خۆى به‌جێبهێنێت.
ئه‌و نه‌خۆشى و تێك چوونانه‌ى كه به هـــۆى شتى حـــه‌رامه‌وه ده‌بێت هیچ چـــــاره‌ســــــه‌رێكى نى یـــــه, و شــــتـــــــه حه‌رامه‌كانیش به هیچ شێوه‌یه‌ك شیفا و چاره‌ســـــه‌ریان تێدا نىیه, چونكــــــه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت:
إِنَّ الله لَم يَجْعَل شِفاءَكُم فِي ما حَرَّمَ عَلَيْكُم صحیح رواه البیهقى عن ڕم سلمه,
واتــــــه: خواى گه‌وره چــــــاره‌سه‌رى ئێوه‌ى له شته حه‌رام كراوه‌كاندا دانه‌ناوه.
ئه‌و كه‌ســه‌ى كه (مه‌ى) ده‌خواته‌وه زۆر زیـــان بـــــه‌خۆى ده‌گه‌یه‌نێت لــــه دونیادا و لــــه دوارۆژیشدا، چونكه له دونیادا زیــــانى هه‌یــــه بۆ ئابووری و ته‌ندروستى و گــــه‌لێ لایه‌نى تریش له ژیـــــانى، لـــه قیامه‌تیشدا ده‌بێته هۆى بآبه‌ش بوون لــــه به‌هه‌شت, چــــونكه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت:
ثَلاثَة لا يَدْخُلونَ الجَنَّة: مُدْمِنُ خَمْرٍ, وَ قاطِع الرَّحِم، وَ المُصَدق بِالسِّحْر رواه احمد والحاكم.
ته‌نهـــــا شتێك كه چاره‌ى كه‌سێكى عاره‌ق خۆر بكات وازهێنانه لێى, كه ده‌تپارێزێت لـــــــه گوناهى تریش، لــــه پێغه‌مبه‌ره‌وه (د.خ) هـــاتووه:
إِجْتَنِبوا الخَمْرَ فَإِنَّها مِفْتاحُ كُـلِّ شر رواه الحاكم بسند صحیح,
هــــه‌روه‌ها ده‌فه‌رمـــــوێت:
مَن كانَ يُؤْمِنُ بِاللهِ وَ اليَـوْمِ الآخِر فَلا يَجْلِس عَلى مائِـدَةٍ يُشْرَبُ عَلَيْها خَمْر حدیپ ێحیح رواه الطبرانی،
واتــــه: هـه‌ر كه‌سێك باوه‌رِى به خوا و رۆژى دوایی هه‌یه بـا لـه‌سه‌ر مێزى مه‌ى خواردنه‌وه دانه‌نیشێــــت.
خۆپاراستن لــه (مه‌ى) خواردنـــه‌وه ده‌بـێـتــــه هـــــــۆى دروســـــت بـــــــــوونى په‌رژینێك لـــــه نێـــــوان ئــــاده‌میـــــزاد و بـــێـبـــــاوه‌رِى دا، پـێــغـه‌مبــــــــــه‌ر (د.خ) ده‌فــه‌رمـــــــــوێت:
مُدْمِنُ الخَمْرِ كَعـابِدِ الوَثَـن ,
واتــــــه: ئــــــه‌وه‌ى (مه‌ى) بـــه بـــــه‌رده‌وامى ده‌خـــــــواتـــــه‌وه وه‌ك بت په‌رست وایــــــه، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:
إِتَّـقِ المَحـارِم تَكُن أَعْبَدَ النَّاس رواه الترمژی بسند صحیح,
واتـــــه: خــۆت لـه حه‌رام كــــراوه‌كان بپــــارێزه ده‌بیت بــه عابید تریــن كــه‌س, له فه‌رمووده‌یه‌كى تردا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت:
أَفْضَلُ الجِهادِ أَن يُجاهِدَ الرَّجُلُ نَفْسَهُ وَ هَـواه ,
واتـــــــه: باشترین تێكۆشــــان ئه‌وه‌یه كـــــه ئاده‌میزاد بـــه‌ربه‌ره‌كانى نه‌فس و ئــاره‌زووه‌كانى خۆى بكات.
و الحمد لله ڕولاً و آخراً.
سوودم له‌م سه‌چاوانه وه‌رگرتووه:
1- قـــــــورئانى پیــرۆز و فــــه‌رمـووده‌ى پێغه‌مبه‌ر (د.خ).
2- كتێبى زینده‌وه‌رزانى پۆلى (6).
سوپاس بۆ هەموو لایەک
سوپاس بۆ هەموو لایەک
٤- یا دەستەی بەڕیو بەرایەتی یانەیان بە دڵ نییە
baraste dastae barewa baran chalakyan zor kama mn base yas u aya u kak sahand nakam amana esta bashn bas kak aso zor kam la xata kak
rozhana hamoi yek s3at la xat namenetawa dwaesh payam nanusn bo babate andaman kak aso bashtra hande jar babat ba sar akatawa
bas kak sarhang na ........
سوپاس بۆ بەژداریت ،،منیش لەگەڵ ئەوە دام کە دەستەی بەڕێوبەران زیاد بکرێن بۆ نزیکەی ١٠ سەرپەرشتیار زۆر چالاک
ئێمه هه‌ركارێك له‌ده‌ستمان بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین به‌ڵام له‌كوێ ئه‌م ئه‌ندامانه ببینینه‌وه .؟
سوپاس بۆ هەموو لایەک، کاکە ئاسۆ لەوانەیە نەتوانین هەموو ئەندامەکان دیار بکەین ،،بەڵام لەوانەیە من یان تۆ یان ئەندامەکانی تر کەسێکمان بانگێشت کردبێ بووبێتە ئەندام بەڵام ئێستا دیار نەماوە ،،
ئەگەر هەر ئەندامێک هورێکەی بانگێشت بکاتەوە ،،لەوانە یە بتوانێت سەرکەوو تو بێ
ماشاءاللە ،لەکاری خودای گەورە زۆر سەیرە
وێناکان زۆر جوانن ، هیوادارم تۆش وەکو وێناکن دڵ تەنگ نەبی ،،جوانن
بەرازیل و ئەرژەنتین
زانیاریه‌که زۆر به سوده ، ده‌ست خۆش کاکه یادگار ماندوو نه‌بیت.
دڵنیابه ئه‌و وێنه‌یه
ئێستا مه‌یلی مردن ئه‌کا
له بری تۆ ڕۆژی سه‌د جار
ئه‌و.. داوای لێبووردن ئه‌کا
هۆنراوەیەکی خۆشە ،دەستی تۆ و نووسەریش بەردەوام بێ
زۆر زۆرررررررررر به‌خێر بێیت گیانه‌که‌م هاورێی ئازیزی ئێمه‌یت به‌ساقه
هیوای به‌رده‌وامیت له‌گه‌لمان
سه‌رکه‌وتوبیت بژی
واللە هی کاکە دڵیار من فری تێناگەم تەنها دەلێم دەست خۆش
به‌پىى توێژینه‌وه‌یه‌كى نوى كه دكتۆر (عوسمان گه‌یلانى) له زانكۆى (سه‌نعاء) ئه‌نجامیداوه, ئیعجازى فه‌رمووده‌یه‌كى پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم) ده‌رده‌كه‌وێـت كه ده‌فه‌رموێت: كل ابن أدم يأكله التراب الا عجب الذنب، منه خلق ومنه يركب رواه مسلم , واته: هه‌موو به‌شێكى مرۆڤ زه‌وى ده‌یخوات و ده‌یرِزێنێت ته‌نها به‌شێكى ئێسكێك نه‌بێت كه هه‌رگیز زه‌وى ناتوانێت بیفه‌وتێنێت, له‌م ئێسكه‌وه دروست بووه و هه‌ر له‌میشه‌وه زیندوو ده‌بێته‌وه, ئه‌ویش: به‌شێكى ئێسكى كلێنچكه‌یه.
دكتۆرى ناوبراو به پشت به‌ستن به چه‌ندین سه‌رچاوه‌ى زانستى توێژینه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجامداوه, كه له‌سه‌ر (عجب الذنب )ه كه ئه‌ویش به‌شێكى دواهه‌مین برِگه‌ى برِبرِه‌ى پشته له مرۆڤدا، هه‌ر له ساڵى (1904)ه‌وه تاقیكردنه‌وه‌ى زۆركراوه له‌سه‌ر (عجب الذنب) ى گیانداران، زاناكان ئه‌و به‌شه‌ى كۆتایى برِبرِه‌ى پشتیان هێناوه واته (عجب الذنب) ئینجا كرداره‌كانى هارِین و كوڵاندن و زۆرى دیكه‌یان به‌سه‌ردا هێناوه، بینیویانه كه خانه‌كانى نامرن و هه‌ر زیندوون، كه ئه‌وه‌ش سه‌لماندنى به‌شێكى فه‌رمووده‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ره.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئێستا زانستى كۆرپه‌له‌زانى ئه‌وه‌ى روونكردۆته‌وه كه چۆن مرۆڤ له‌سكى دایكی‌دا دروست ده‌بێت و له‌چى دروست ده‌بێت، له فه‌رمووده‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ریشدا هاتووه: ...منه خلق و منه يركب ، دكتۆر عوسمان له توێژینه‌وه‌كه‌ىدا ئه‌وه ده‌رده‌خات كه یه‌كه‌مین شتێك كه له‌رِۆژى چوارده‌هه‌میندا له كۆرپه‌له‌دا دروست بێت: (عجب الذنب )ه، ئینجا ئه‌و (عجب الذنب) ه وه‌ك تاڵه ده‌زوویه‌ك درێژده‌بیـَته‌وه, سه‌رێكى ده‌بێـته گرآ و ئه‌و گرىیه‌ش ده‌بێـته سه‌ر و تاڵه ده‌زووه‌كه‌ش له‌شى لـى دروست ده‌بێت، ئینجا كه كردارى دروست بوونه‌كه ته‌واو بوو تاڵه ده‌زووه‌كه ده‌چێته‌یه‌ك و پاشان ده‌چێـته ئه‌و شوێنه‌ى ئێستاى كه تا رۆژى دوایى هه‌ر له‌و شوێنه‌دا ده‌مێنێـته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌رچاوه زانستى یه‌كانه‌وه سه‌لمێنراوه، قورئانى پیرۆز باس له‌وه ده‌كات كه چۆن له رۆژى دوایىدا ئه‌و تۆوه سه‌وز ده‌بێته‌وه واته (عجب الذنب) ، ئه‌و تۆوه له هه‌ر شوێنێكدا بێـت هیچى لـى نایه‌ت با له‌ژێر زه‌وى یان ناوده‌ریا یان له سكى گیاندارێكدا بێت ئه‌وه هه‌ر ده‌مێنێت، له رۆژى دوایىدا خواى گه‌وره بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ده‌نێرێت كه هه‌رچى له‌ناو سكى زه‌وىدا بێت فرِى ده‌ردێته ده‌ره‌وه: إِذَا زُلْزِلَتِ الْأَرْضُ زِلْزَالَهَا ... (الزلزلة:1)، ئینجا خواى گه‌وره وه‌ك له (شه‌رحى عه‌قیده‌ى طه حاوى)دا هاتووه بارانێك ده‌نێرێت وه‌ك تۆواوى پیاو وایه و ئه‌و تۆوانه سه‌وز و زیندوو ده‌كاته‌وه هه‌ر وه‌ك رووه‌ك و سه‌وزایى:
يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ الْمَيِّتَ مِنَ الْحَيِّ وَيُحْيِي الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا وَكَذَلِكَ تُخْرَجُونَ (الروم:19),
به‌و جۆره‌ش له‌شه‌كان زیندوو ده‌بنه‌وه و گیانه‌كانیان وه‌به‌ردا ده‌كرێنه‌وه ئه‌وه‌شیان: وَإِذَا النُّفُوسُ زُوِّجَتْ (التكویر:7) ده‌گرێـته‌وه.
تێبینى: ئه‌م بابه‌ته ته‌واوكه‌رى بابه‌تى ژماره‌ى پێشووه: {موعجیزه‌ى پزیشكى له فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌رباره‌ى كلێنچكه (عجب الذنب )}, كه تىىدا باسى ئیعجازى فه‌رمووده‌كان كرا له هه‌واڵدانیان به‌وه‌ى مرۆڤ له كلێنچكه‌وه دروست ده‌بێت.
سه‌رچاوه: كه‌ناڵى (الجزيرة)/ به‌رنامه‌ى (الشريعة و الحياة)/ چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ل (پرۆفیسۆر عبدالمجید الزندانی).
١_ نیه‌ت ته‌نها بۆ خودا بێت .نه‌وه‌ک بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌ستکه‌وتێکی
[imgl]http://www.quran-kurd.com/site/sites/de … qrssss.jpg[/imgl]
دونیایی .
٢_ خاوێنی / دابین کردنی خاوێنی لاشه و بوونی ده‌ست نوێژوخاوێنی
شوێن وپۆشاک وجل وبه‌رگ .
٣_ دانیشتن له‌سه‌رچۆکان و ڕووکردنه قیبله وسیواک کردنی پێشوه‌خته .
٤_ ئاماده‌باشی لاشه‌و ده‌روون و دابین کردنی که‌ش وهه‌وایه‌کی ئارام .
٥_ خوێندنه‌وه‌ی /أعوذ بالله من الشيطان الرجيم و بسم الله الرحمن الرحیم
٦_ ده‌نگ نزم کردنه‌وه له کاتی خوێندنه‌وه‌یدا له شوێنێکی گشتی به‌تایبه‌تی
مزگه‌وت چونکه که‌سانی تر هه‌نه خه‌ریکی نوێژکردن و پاڕانه‌وه و
به خۆداچونه‌وه وتێفکرین .....هتد .
٧_ خوێندنه‌وه به هێمنی و له‌سه‌ر خۆیی وه‌به‌تجویده‌وه (ورتل القرآ‌ن
ترتيلا ) المزمل/٤ . واته" به‌وردی وله‌سه‌ر خۆ قورئان بخوێنه" .
٨_ وردبوونه‌وه وسه‌رنج دانی ئایه‌ته‌کان له کاتی خوێندنه‌وه‌یدا .
٩_ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کان .بۆ نموونه له‌کاتی خوێندنی (أليس الله
بأحكم الحاكمين ) التین( 8 ) واته "ئایا خوا چاکترین فه‌رمانڕه‌وا نیه ؟ دادپه‌روه‌رترین فه‌رمانڕه‌وا نیه ؟ ". بڵێی (بلى وانا على ذلك من الشاهدين ) واته"به‌ڵی من له‌وانه‌م که‌وا شایه‌تی ده‌ده‌م که خودا چاکترین ودادپه‌روه‌رترین فه‌رمانڕه‌وایه " .یان له کاتی باسی دۆزه‌خ په‌نابگرێ به خوا لێی . یان له کاتی باسی به‌هه‌شت داوا بکه‌یت له خودا که‌پێتی ببه‌خشێت .. هتد .
١٠_دووباره کردنه‌وه‌ی ئه‌و ئایه‌تانه‌ى که کاریگه‌رییان زۆره له‌سه‌ر دڵه‌کان .
١١_ له‌کاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وئایه‌تانه‌ی که‌له‌سه‌ر زمانی بێ باوه‌ڕان به
ناشایسته‌یی باسی خوداده‌کات وه‌ک (وقالوا اتخذ الله ولدا ) واته " خودا کوڕی بۆ خۆی بڕیار داوه – په‌نا به خوا". ده‌نگ نزم بکه‌یته‌وه .
١٢_ نه‌خوێندنی قورئان به ئاوازێکی نادروست .
١٣_ نه‌خوێندنی قورئان له‌شوێنی ناشایسته‌دا وه‌ک بازاره‌کان ..هتد .
١٤_سوجده کڕنۆش بردن له‌شوێنی خۆیدا که (14)چوارده شوێنه: سوره‌تی /الاعراف-الرعد- النحل-الاسرا‌و- مریم-الفرقان-النمل-فصلت-النجم-الانشقاق-العلق-السجده- الحج/ که دوو سوجده‌ی تێدایه – سوره‌تی(ص)ش که جیاوازی له‌سه‌ره
١٥_ نه‌فرۆشتنی (ثةڕاوةكة)به که‌سی بێ باوه‌ڕ .
١٦_گوێ گرتن لێی وبێ ده‌نگ بوون ئه‌گه‌رهاتوو خوێندرا (واذا قرىء القرآ‌ن فاستمعوا له وأنصتوا لعلكم ترحمون ) الاْعراف (204).واته" کاتێکیش که قورئان ده‌خوێندرێت , ئه‌وه گوێی بۆ بگرن و دڵی بده‌نێ و بێ ده‌نگ بن , بۆ ئه‌وه‌ی ره‌حمتان پێ بکرێت و په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی پێتان بێته‌وه ". سوره‌تی الأعراف (204) .
١٧_ خوێندنه‌وه‌ی به ده‌نگ و ئاوازێکی خۆش .
١٨_ ڕازاندنه‌وه‌ی به‌زیو ڕێپێدراوه بۆ پیاوان وه به زێڕیش بۆ ئافره‌تان .
١٩_ماچ کردن و بۆن خۆش کردنی ودانانی له‌شوێنکی به‌رز وه هه‌ستانه‌وه بۆی.
٢٠_ خوێندنه‌وه‌ی به کۆمه‌ڵ . وه‌ک له فه‌رموده‌دا هاتووه : (مااجتمع قوم في بيت من بيوت الله يتلون كتاب الله ويتدارسونه بينهم الا نزلت عليهم السكينة
وغشيتهم الرحمة وحفتهم الملائكة وذكرهم الله فيمن عنده ) رواه مسلم .
واته " هه‌ر کۆمه‌لێک کۆببنه‌وه له مالێک له ماڵه‌کانی خودا قورئان بخوێنن و خۆیانی لێی شاره‌زا بکه‌ن ئیلا ئارامی به‌سه‌ریاندا داده‌به‌زێت و به‌زه‌یی دایان ده‌پۆشێت و فریشته‌کانی خوا ده‌وریان ده‌ده‌ن و خودای گه‌وه‌ره له لای خۆی له نێو کومه‌ڵی فریشته‌کان باسیان لێوه ده‌کات ". ئیمامی موسلیم گێڕایه‌تیه‌وه .
٢١_ هه‌وڵبدرێت زیاتر له‌م کاتانه بخوێندرێت / - له‌نێو نوێژه‌کان - له‌نیوه‌ی دووه‌می کۆتایی شه‌ودا - له‌نێوان مه‌غریب وعیشادا - له‌دوای نوێژی به‌یانیدا
- له ڕۆژی هه‌ینیدا – له‌ڕۆژی عه‌ره‌فه‌دا – له ڕۆژی دووشممه‌و پێنج شه‌ممه‌دا
- له مانگی ڕه‌مه‌زان به‌گشتی و وه به‌تایبه‌تی له ده‌شه‌وی کۆتایی - ڕۆژی
یه‌که‌می(ذي الحجة دا ) .
٢٢ _ گووتنی الله أکبر یان لااله الا الله والله اکبر له سه‌ره‌تای سوره‌تی
(الضحى )تا سوره‌تی (الناس ) ئه‌مه‌ش له نێوان سه‌ره‌تای سوره‌ته‌کان .
٢٣_بۆ خه‌تم کردن باشتر وایه له‌شه‌وی هه‌ینی ده‌ست پێ بکه‌یت و له شه‌وی
پێنج شه‌ممه کۆتایی پێ بهێنیت . وه‌خوازراوتره که خه‌تمه‌که له نۆێژدا
کۆتایی پێ بهێندرێت .
٢٤ دوعاکردن له کاتی کۆتایی خه‌تمدا به‌تایبه‌تی دوعای : (اللهم ارحمني بالقرآن واجعله لي اماما , ونورا وهدى ورحمة , اللهم ذكرني منه مانسيت , وعلمني ما جهلت , وارزقني تلاوته انآء الليل وأطراف النهار , واجعله لي حجة
يارب العالمين ) . واته خودایه به هۆی قورئانه‌وه ره‌حمم پێ بکه وه بیکه‌یه پێشه‌واو ڕووناکی و ڕێنمایی وبه‌زه‌یی بۆم , خودایه ئه‌وه‌ی که له بیرم چۆته‌وه لێی به یادم بهێنه‌وه , وه ئه‌وه‌ى شاره‌زاییم لێی نیه فێرمی بکه‌یت ,وه خوێندنه‌وه‌ی به شه‌و و رۆژیم به نسیب بکه‌یت , وه بیکه‌یته به‌ڵگه بۆم .وه باشتر وایه له‌پاش ته‌واوبوون ده‌ست بکرێت به خه‌تمێکی تر .
قورئان بۆ کوردان
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Jaw Zard
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]