بابه‌ت: بۆچی مەشروب حــەرامە..؟؟
لـــــــه ســــهردهمى ئێستــاماندا مه‌ى خواردنــــهوه بــــووه بــــه پیشــــهیهكى ههمیشـــهیی هه‌ندآ خــــهڵك, كــــه بـــه ئاشكرا و بــــه به‌رده‌وامى دهیخــۆنهوه, ته‌نانه‌ت لــــه ســـه‌ر شهقــــام و شـــوێنه گشتىیهكانیش! ئـــــهویش بــــههــــۆى نـــــهزانینى خــــــهڵكى یهوهیــه, چـــونكه ئه‌گه‌ر بیانزانیایه چــــه‌ند خراپه نه‌یان ده‌خوارده‌وه.
لـــــــــه روانگـهى شه‌ریعه‌تى پیرۆزى ئیسلامه‌وه (مه‌ى) و هه‌موو جۆره‌كانى حـــهرامـــــه, و پێــــویسته خــــۆمــانى لێبپارێزین, ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌موو شته حه‌رام كراوه‌كان زیانى تێدایـــه بـــــۆ مرۆڤ، پێغه‌مبـــــه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێــــت: لَيَشْرَبَنَّ ناسٌ مِن أُمَّتي الخَمْرَ, يُسَمُّونَها بِغَيرِ اسْمِها رواه ڕبوداود, واته: كه‌سانێك له ئوممه‌تى من عه‌ره‌ق ده‌خۆنه‌وه, كــه ناوى تر‌ى لێده‌نێن و به ناوى خۆیه‌وه ناوى ناهێنن, خواى گــــــهوره دهفهرمــــوێت لـــــه سووره‌تى (البقــــــــرة) دا :
يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْرِ وَ الْمَيْسِرِ قُلْ فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ وَإِثْمُهُمَآ أَكْبَـرُ مِن نَّـفْعِهِمَا {219} ,
واته: پرسیــــارت لێدهكــهن ده‌رباره‌ى عه‌ره‌ق و قوومار، تۆ پێیان بڵێ: له‌و دووانه‌دا تـــــاوان و گونـــاهێكى گه‌وره هه‌یـــــه، ههرچهنــــده چه‌ند سوودێكى تێدایــــه بـــــۆ خه‌ڵكانێك, كــه بێگومان گوناههكهیــان و زیانه‌كانیان گه‌وره‌تره له كه‌ڵك و سوودیان.
لـــــه‌م ئــــــایهته پیرۆزه‌وه بــــــۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كــــــه هه‌رچى یه‌ك زیانى زۆرتر بوو لــــــه سوودى ئه‌وا حه‌رامه، هه‌رچى یه‌ك سوودى زۆرتر بوو له زیانى, یــــــان هه‌ر زیانى نه‌بوو ئه‌وا حه‌ڵاڵه، پێغه‌مبــه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت:
ما أَحَلَّ الله في كِتابِهِ فَهُوَ حَلال, وَ ما حَرَّمَ فَهُو حَرام, وَ ما سَكَتَ عَنْهُ فَهو عَفْو, فَاقْبَلوا مِن الله عافِيَتَـه فَـأِنَّ الله لَم يَكُن لِيَنْسى شَيْئاً
, واتـــــــه: ئـــــهوهى خــــوا حه ڵاڵى كـــرد بێــــت لــــه كتێبهكـــهى دا (قورئــــانى پیـــرۆز) ئــــه‌وه حــــهڵاڵه, و ئه‌وه‌یش حـــــهرامى كرد بێـــــت ئــــه‌وه حـهرامه, و ئه‌وه‌شى لێى بآده‌نگ بوو بێت ئه‌وه لێبوردنه, ئێوه لێبوردنى خـــــودا وه‌ربگرن, چونكه خواى گه‌وره هیچـــــى لــــــهیاد نــــــاچێتهوه, لـــــــــــه فه‌رمووده‌یه‌كى تردا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت:
كُلُّ مُسْكِرٍ حَرام, وَ كُلُّ مُسْكِرٍ خَمْر رواه النسائی بسند صحیح,
واته: هه‌موو مه‌ست كه‌رێك حــــهرامه, هه‌موو مه‌ست كهرێكیش عــــــهرهقه, لێره‌وه بۆمان روون ده‌بێته‌وه كــه هۆى حــــهرام بـــــوونى عــــــارهق مــــــــهست كهرێكــــهیهتى, كـه ده‌بێته هۆى سست بــــــوون و تێـــــك چـــــوونى زۆربـــــهى ئهنــــــــدامـــــهكــــانى لـــــــــهش, ئــــــــــــه‌م مهستكهرىیهش هۆى ئه‌وه‌یه: كه له كـــــــاتى دروست كردنى عـــــارهقدا بـــه رِێگـــهى (زینده كارلێكى بێباههناسه) ئـــــــاماده دهكــــرێت, كــــــه ئـــــۆكسجین به‌شدارى تێدا ناكات, واتـه: به ترشان ئــــــامــــاده دهكــــــرێت, كــــــه ووزه‌ى كۆكراوه‌ى ناو خۆراك به ته‌واوى شى نابێته‌وه (هه‌روه‌ك له هێلكارىیهكهدا نیشـــــان دراوه), ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ووزه كـــــهم دان بـــه له‌ش, به‌و هۆیه‌وه له‌ش ناتوانێت زینــــده چلاكى یه‌كانى خۆى به‌جێبهێنێت.
ئه‌و نه‌خۆشى و تێك چوونانه‌ى كه به هـــۆى شتى حـــهرامهوه ده‌بێت هیچ چـــــارهســــــهرێكى نى یـــــه, و شــــتـــــــه حه‌رامه‌كانیش به هیچ شێوه‌یه‌ك شیفا و چارهســـــهریان تێدا نىیه, چونكــــــه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت:
إِنَّ الله لَم يَجْعَل شِفاءَكُم فِي ما حَرَّمَ عَلَيْكُم صحیح رواه البیهقى عن ڕم سلمه,
واتــــــه: خواى گه‌وره چــــــارهسهرى ئێوه‌ى له شته حه‌رام كراوه‌كاندا دانه‌ناوه.
ئه‌و كهســهى كه (مه‌ى) ده‌خواته‌وه زۆر زیـــان بـــــهخۆى ده‌گه‌یه‌نێت لــــه دونیادا و لــــه دوارۆژیشدا، چونكه له دونیادا زیــــانى هه‌یــــه بۆ ئابووری و ته‌ندروستى و گــــهلێ لایه‌نى تریش له ژیـــــانى، لـــه قیامه‌تیشدا ده‌بێته هۆى بآبه‌ش بوون لــــه به‌هه‌شت, چــــونكه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت:
ثَلاثَة لا يَدْخُلونَ الجَنَّة: مُدْمِنُ خَمْرٍ, وَ قاطِع الرَّحِم، وَ المُصَدق بِالسِّحْر رواه احمد والحاكم.
ته‌نهـــــا شتێك كه چاره‌ى كه‌سێكى عاره‌ق خۆر بكات وازهێنانه لێى, كه ده‌تپارێزێت لـــــــه گوناهى تریش، لــــه پێغه‌مبه‌ره‌وه (د.خ) هـــاتووه:
إِجْتَنِبوا الخَمْرَ فَإِنَّها مِفْتاحُ كُـلِّ شر رواه الحاكم بسند صحیح,
هــــه‌روه‌ها دهفهرمـــــوێت:
مَن كانَ يُؤْمِنُ بِاللهِ وَ اليَـوْمِ الآخِر فَلا يَجْلِس عَلى مائِـدَةٍ يُشْرَبُ عَلَيْها خَمْر حدیپ ێحیح رواه الطبرانی،
واتــــه: هـه‌ر كه‌سێك باوهرِى به خوا و رۆژى دوایی هه‌یه بـا لـه‌سه‌ر مێزى مه‌ى خواردنه‌وه دانهنیشێــــت.
خۆپاراستن لــه (مه‌ى) خواردنـــهوه دهبـێـتــــه هـــــــۆى دروســـــت بـــــــــوونى په‌رژینێك لـــــه نێـــــوان ئــــادهمیـــــزاد و بـــێـبـــــاوهرِى دا، پـێــغـهمبــــــــــهر (د.خ) دهفــهرمـــــــــوێت:
مُدْمِنُ الخَمْرِ كَعـابِدِ الوَثَـن ,
واتــــــه: ئــــــهوهى (مه‌ى) بـــه بـــــهردهوامى دهخـــــــواتـــــهوه وه‌ك بت په‌رست وایــــــه، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:
إِتَّـقِ المَحـارِم تَكُن أَعْبَدَ النَّاس رواه الترمژی بسند صحیح,
واتـــــه: خــۆت لـه حه‌رام كــــراوهكان بپــــارێزه ده‌بیت بــه عابید تریــن كــه‌س, له فه‌رمووده‌یه‌كى تردا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت:
أَفْضَلُ الجِهادِ أَن يُجاهِدَ الرَّجُلُ نَفْسَهُ وَ هَـواه ,
واتـــــــه: باشترین تێكۆشــــان ئه‌وه‌یه كـــــه ئاده‌میزاد بـــهربهرهكانى نه‌فس و ئــارهزووهكانى خۆى بكات.
و الحمد لله ڕولاً و آخراً.
سوودم له‌م سه‌چاوانه وه‌رگرتووه:
1- قـــــــورئانى پیــرۆز و فــــهرمـوودهى پێغه‌مبه‌ر (د.خ).
2- كتێبى زینده‌وه‌رزانى پۆلى (6).
ئه‌وه‌يه كه پێكه‌نين بخه‌يته سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه بير‌ى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . . ツ