سوپاس کاکه شه‌یدا
سوپاس سه‌وسه‌ن خان
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی one
سوپاس کاکه شه‌یدا
سوپاس سه‌وسه‌ن خان
[center][size=18]
که‌رسته‌کانی خوا
باسێك ده‌گێرنه‌وه له پیاوێکی ئاینی ، که باوه‌رێکی توندی به خوداوه‌ند بوو.
ئه‌و هه‌موو رۆژ نزا و ده‌ستوره ئایینیه‌کانی به جێ دێنا و له‌و باوه‌ره بوو ئه‌گه‌ر له شویێنك کێشه‌یه‌ك بێته ئاراوه خوا له مه‌ترسی رزگاری ده‌کا
رۆژێکیان باران ده‌ستی پێ‌کرد. له گونده‌که‌ی کابرا لافاو هه‌ستا و هه‌مووان به‌په‌له رایان کرد چه‌ند که‌سێك که سواری ئۆتۆمبیل بوون له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌یه‌وه تێده‌په‌ڕین زۆریان لێکرد که سواری ئۆتۆمبیل بێت و گیانی خۆی رزگار بکات.
به‌ڵام ئه‌و پیاوه جوابی دانه‌وه " خوا رزگارم ده‌کات "
بارین به‌رده‌وام بوو و ئاو نهۆمی یه‌که‌می ماڵه‌که‌ی گرته‌وه کابرا ناچار بوو بچێت بۆ نهۆمی دووه‌م تاکو نوقم نه‌بێت به‌له‌مێك له ڕێوه گه‌یشت چه‌ند که‌سێك تێیدا دانیشتبوون گوشاریان بۆ کابرا هێنا که له‌گه‌ڵیاندا بڕوات و گیانی خۆی رزگار بکات
جارێکی تر جوابی دانه‌وه " زۆر سوپاستان ده‌که‌م خوا رزگارم ده‌کات "
زۆری نه‌خایاند که ناچار بوو بۆ خۆپاراستن له لافاو بچێته سه‌ربان هه‌لیکۆپته‌رێك گه‌یشت ، فرۆکانه‌وانه‌که به هاواره‌وه پێی وت " گوریسێك شۆڕ ده‌که‌مه‌وه ، ده‌ستی پێوه بگره تاکو هه‌ڵتبکێشمه سه‌ره‌وه "
کابرا له وه‌ڵامدا وتی : " سوپاسی چاکه‌ت ده‌که‌م ، به‌لام خوا رزگارم ده‌کات"
دوای چه‌ند خوله‌ك ئاوه‌که زیاتر به‌رز بۆوه و کابرای نوقم کرد، له دوا ڕۆژدا ئه‌و پیاوه چووه به‌هه‌شت ، له به‌هه‌شت چاوی به خوا که‌وت
خوا وتی : " بریار نه‌بوو تۆ لێره بیت ! ئه‌جه‌لت نه‌هاتبوو ، لێره چی ده‌که‌یت ؟"
پیاوی ئاینی به خوای وت " چه‌نده‌ی چاوه‌رێم کرد رزگارم بکه‌یت ئه‌و کاره‌ت نه‌کرد ، من باوه‌ڕم به تۆ بوو ، وامزانی رزگارم ده‌که‌یت به‌ڵام نه‌تکرد چاوه‌رێت بووم به‌ڵام نه‌هاتی چی روویدا دابوو؟ "
خوا جوابی دایه‌وه : " ئۆتۆمبیلێك و به‌له‌مێك و هه‌لیکۆپته‌رێکم بۆ ناردی ئیتر چیت ده‌ویست "
ئا : one[/size][/center]
سوپاس بۆ ئێوه .....
سوپاس براکه‌م کاکه عیمران
سوپاس ژالیان خان ان شاءالله خوا لێمانی قبول کردووه
[center][size=20]
له ساڵی 1939دا سوپای روسیا وڵاتانی باڵتیکی ، له‌وانه‌ش " لیتۆنی" خسته ژءر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته
کۆنسولی دووه‌می ئه‌مه‌ریکا له " ڕیگا " پایته‌ختی لیتۆنی، شایه‌تی به‌سه‌رهاته‌که بوو ئه‌و نیگه‌رانی ئه‌وه بوو که نه‌کا سه‌ربازانی روسیا بنکه‌ی لۆجیستیکی خاچی سووری ئه‌مه‌ریکی تاڵان بکه‌ن.
ته‌له‌گرافێکی کرد بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا که رێگه بده‌ن ئاڵای ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ئاڵای خاچی سوور به‌رز بکه‌نه‌وه تا عه‌مباره‌کان پارێزراو بێت ، به‌ڵام وه‌ڵامی ئه‌و به‌رپرسه باڵایه ئه‌مه بوو " نمونه‌ی ئه‌م کاره له هیچ شوێنێك نه‌کراوه "
کۆنسولی دووه‌م ، ئاڵای ئه‌مه‌ریکای له‌و شوێنه که ده‌یویست به‌رز کرده‌وه و پاشان به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی راگه‌یاند که :
" له مڕۆوه نمونه‌یه‌کم دروست کرد
ئا : one
[/size][/center]
[center][size=20]
بریار بوو سێ قوتابی شه‌یتان له دۆزه‌خ ، له‌گه‌ل مامۆستاکه‌ی خۆیان به مه‌به‌ستی فێرکاری و به‌ده‌ست هێنانی ئه‌زموون بێن بۆ سه‌ر زه‌وی مامۆستای فێرکار پرسیاریان لێ ده‌کات که بۆ فریودانی و به‌لاڕێدا بردنی خه‌ڵك چ هونه‌رێك به‌کار دێنن؟
شه‌یتانی یه‌که‌م ده‌لێت : من وابزانم که‌ڵك له شێوازی کلاسیکی وه‌رده‌گرم به‌و واتایه که به‌خه‌ڵك ده‌لێم : خوایه‌ك له ئارادا نییه که وابوو تاوان بکه‌ن و چێژ له ژیان وه‌ربگرن
شه‌یتانی دووه‌م ده‌لێت : من وای بۆ ده‌چم که به خه‌ڵك بڵیم که دۆزه‌خێك له ئارادا نیه که‌وا بوو تاوان بکه‌ن و چێژ له ژیان وه‌ربگرن
شه‌یتانی سێیه‌م ده‌لێت : من که‌ڵك له شێوازی گشتگیرتر وه‌رده‌گرم. من به خه‌ڵك ده‌لێم که هیچ په‌له‌یان نه‌بێت ، ده‌رفه‌ت بۆ تۆبه کردن و به‌ده‌ست هێنانی ئه‌وه‌ی ده‌تانه‌وێت زۆره ، که‌وابوو تاوان بکه‌ن و چێژ له ژیان وه‌ربگرن.
تێبینی : پرسیاری گرنگ: ئێوه به‌م دواییانه گوێتان بۆ کام شه‌یتانۆکه راگرتووه؟ ئه‌نجامدانی چ کارێکتان له ژیاندا دوا خستووه؟
به ده‌رفه‌ته‌کانی ئه‌مرۆتان بزانن و له یادتان بێت " ئه‌مڕۆ هه‌مان سبه‌یه که دوێنی چاوه‌ڕێی بوون "
ئا : one
[/size][/center]
[center][size=20]
" کلیله‌که بسووڕێنین "
ماکیاولی ، سالانێك له پۆستی جێگری ئامۆژگاری گه‌وره " ئه‌دینبورگ" ، " ئه‌لیکساندر وایت " دا کاری ده‌کرد
رۆژێك داهات ماکیاولی ، ده‌بوایه ئه‌و شاره به‌جێ بهێلی
وایت پێی وت : پێم خۆشه‌و پێش ئه‌وه‌ی به‌جێمان بهێلی ، دیارییه‌کت پێ بده‌م ، ئه‌م دیارییه ده‌یتوانی تابلۆیه‌ك یان کتێبێك بێت ، به‌ڵام تۆ له‌م بابه‌ته که‌م و کوڕیت نیه ، که‌وا بوو با ئه‌مه‌ت پێ بده‌م .....
ئه‌و ده‌ستی برد بۆ گیرفانی ، کلیلێكی ده‌رهێنا و وتی : ئه‌مه کلیلی ماڵی منه هه‌رکات هاتی بۆ ئه‌دینبورگ ده‌توانی به‌کاری بهێنیت.
دڵی ماکیاولی گیرا، وایت ده‌رگایه‌کی هه‌میشه کراوه‌ی خستبووه به‌ر ده‌ستی.
ئه‌مه‌ش کارێکه که خوداوه‌ند هه‌میشه بۆ هه‌ریه‌ک له ئێمه ئه‌نجامی ده‌دات هه‌ریه‌ك له ئێمه ده‌توانین له‌هه‌ر کاتێکدا بچینه ناو ماڵی خوداوه ، هه‌موومان ده‌توانین ، ته‌نها ئه‌گه‌ر کلیله‌که بسووڕێنین .
ئا : one[/size][/center]
سوپاس بۆ ئێوه به هیوای سود بینن لێی
[center][size=20]
چه‌ند سالێك له‌مه‌وبه‌ر ، کچێکی نابینا ده‌ژیا که به هۆی نابیناییه‌وه رقی له خۆی ده‌بۆوه ، ئه‌و رقی له هه‌موو که‌س بوو ، جگه له ده‌ستگیرانه‌که‌ی.
رۆژێك ، کچه به کوڕه‌که‌ی وت که ئه‌گه‌ر رۆژێك بتوانێت دنیا ببینێت، ئه‌و رۆژه هاوسه‌رگیرییان ده‌بێت ، تاکو له ئه‌نجامدا به شانس رووی تێکرد و که‌سێك ئاماده‌بوو چاوه‌کانی پێشکه‌ش به کچه‌که بکات له‌و کاته بوو که‌توانی هه‌موو شت هه‌روه‌ها ده‌ستگیرانه‌که‌ی ببینێت
کوره‌که به شادییه‌وه له کچه‌که‌ی پرسی : " ئایا کاتی هاوسه‌رگیریمان داهاتووه؟ کچه‌که کاتێك بینی کوره‌که نابینایه ، سه‌ری سورما بۆیه له‌وه‌ڵامدا وتی : "به‌داخه‌وه ناتوانم شوو به تۆ بکه‌م تۆ نابینایت."
کوڕه‌که له کاتێك به پانتایی ده‌م و چاوی فرمێسکی هه‌ڵده‌ڕشت سه‌ری به‌ردایه‌وه و پاشه پاش دوورکه‌وته‌وه دواتر رووی له کچه‌که کرد و وتی : " زۆر چاکه ته‌نها تکات لێده‌که‌م ئاگاداری چاوه‌کانی من بیت."
ئا : one
[/size][/center]
جێگاکه خۆش دیاره به‌خۆشی
خوایی گه‌وره سه‌رکه‌وتوت بکه و کارت بۆ ئاسان بکا ان شاءالله
وعلیك السلام ورحمه الله وربرکاته ومغفرته
کاکه توحید مه‌به‌ستی ئیمام غه‌زالی گه‌وره‌یه هه‌روه‌ك ناوی خۆشی ده‌هینی
بۆ حه‌دیسه‌که‌ش
قال العثيمين في شرح 40 نووية : ولهذا جا‌ء في حديث لكنه ضعيف: عُلَمَاءُ أُمَّتِيْ كَأَنْبِيَاءِ بَنِيْ إِسْرَائِيْل. معناه صحيح لكنه ضعيف من حيث إنه مسند إلى النبي صلى الله عليه وسلم .
سوپاس بۆ ئیوه
[size=20]
فەقێ قادری هەمەوەندی لەلاپەڕە ( 191 ) ی كۆمەڵە شیعرەكەیدا دەڵێ :
هەم رۆح دا جەواب بە مووسای كەلیم
یە عنی غەزالی ، بی نوقتەی تەعزیم
ماموستا ملا عبدالكريمى مودەڕس لەپەراوێزدا دەربارەی ئەم دێڕەی فەقێ قادر دەڵێ :
گفت‌و گۆی نێوان حەزرەتی مووسا‌و ئیمامی غەزالی بەم جۆرە بووە : مووسا لە غەزالی ئەپرسێ : ناوت چییە ؟ غەزالیش وەڵامی ئەداتەوە : ناوم موحە مەدی كوڕی موحەمەدی كوڕی موحەمەدە . مووسا ئەڵێ : من ناوی خۆتم لێ پرسیت تۆ بۆ ناوی باوكت و باپیریشتم پێ ئەڵێی ؟
غەزالیش ئەڵێ : خوای گەورەیش ئەوەندەی لە تۆ پرسی كە : ئەوە چی یە بە دەستەوە ؟ كەچی تۆ پێت وت ئەمە عەساكەمە ، ئەیخەمە بن باڵم و ئاژەڵكەمی پێ ئە هاژووم و مەبەستی تریشم پێی هەیە . مووسا كە ئەم وەڵامە لە غەزالی ئەبیسێ ئەڵێ : موحەمەد راستی وتووە كە وتوویەتی : مەلاكانی ئوممەتی من وەك پێغەمبەرەكانی بەنی ئیسرائیل وان و ئەوەندەی ئەوان ئەزانن و لە خوا ئەترسن . جا ماموستا عەبدول كەریم لە كۆتاییدا دەڵێ دیارە ئەم گفت‌و گۆیە لە ( عالەمی ئەرواح ) دا روی داوە
فه‌یسبوك
[/size]
به هیوایی سود بینن لێی
[center][size=20]ژنێك پاش ته‌مه‌نێك ژیان به‌سه‌ر بردن له ناز و خۆشی‌دا ، مالئاوایی له‌م دنیایه ده‌کات، له‌و دنیادا ، فریشته‌یه‌ك ئه‌رکدار ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی مانه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تایی بدات.
دوو به دوو پاش تێپه‌ڕبوون له شه‌قامه سه‌ره‌کییه‌کان و کۆشك و ته‌لاری جوان ئه‌و کۆشك و ته‌لارانه‌ی که ژنه له‌گه‌ل بینینیان وای ده‌زانی بۆ ئه‌و دروست کراون ، ده‌گه‌نه ده‌ره‌وه‌ی شار
خانووه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه تا ده‌ڕۆیشت بچوك و بچوکتر ده‌بۆوه تاکو فریشته‌که له قه‌راخێك ئاماژه به که‌پڕێکی زۆر بچوك ده‌کات ده‌لێت : " ئه‌وه ماڵه هی ئێوه‌یه "
ژنه ده‌لێت :
" قوڕی دنیا به‌سه‌رم ، من ناتوانم له‌وێ بژیم "
فریشته‌که ده‌لێت :
" به‌داخم ، به‌و که‌رستانه‌ی ناردتان بۆ ئێره ، نه‌ده‌کرا شوێنێکی له‌مه باشتری پێ دروست بکرێت. "
[/size]
[size=20]له کتێبی : تۆ گه‌وره‌تر له‌وه‌ی بیری لێ ده‌که‌یته‌وه[/size][/center]
[center][size=20]
رۆژێك، کورێکی هه‌ژار بۆ گوزه‌رانی ژیان و دابین کردنی خه‌رجی خوێندن ده‌ست فرۆشی ده‌کرد له ماڵ بۆ ئه‌و مال ده‌چوو تاکو بتوانێت پاره‌یه‌ك به‌ده‌ست بهێنیت،
رۆژێك بینی ته‌نها یه‌ك سکه‌ی 10 سه‌نتی بۆ ماوه‌ته‌وه ئه‌مه له‌و کاته بوو که هه‌ستی به‌برسیه‌تی ده‌کرد ، بریاری دا له مالێك داوای خۆراك بکات ، به شێوه‌ی هه‌ڵکه‌وت له ده‌رگای مالێکی دا ، کچێکی شؤخ و شه‌نگ ده‌رگاکه‌ی کرده‌وه ، کوره‌که له‌گه‌ل دیتنی روخساری جوانی ئه‌و کچه شڵه‌ژا و له‌جیاتی خۆراك ته‌نها داوای په‌رداخێک ئاوی کرد.
ئه‌م کچه که زانی کچه‌که زۆر برسیه‌تی له جیاتی ئاو په‌رداخێکی گه‌وره‌ی شیری بۆ هێنا ، کوره به تێرمان و له‌سه‌رخۆ شیره‌که‌ی خوارده‌وه و وتی " پاره‌که‌ی ده‌کاته چه‌ند؟" کچه‌که له‌وه‌ڵامدا وتی " هیچ ناکات دایکم فێری کردووین که چاکه ، به‌رامبه‌ری نیه " کوره وتی " که وابوو من له دڵه‌وه سوپاست ده‌که‌م "
دوای چه‌ند سالێك ئه‌و کچه به سه‌ختی نه‌خۆش که‌وت پزیشکه‌کانی ناوچه‌که توانای چاره‌سه‌ریان نه‌بوو بۆ درێژه‌ی چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی شاریان کرد تاکو له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی پێشکه‌وتوو پزیشکانی پسپۆر چاودێری پرۆسه‌ی ده‌رمانه‌که‌ی بکه‌ن
دکتۆر " هوارد کله‌ی " به‌مه‌به‌ستی چاودێری کردنی نه‌خۆش و راوێژکاری بانگێشت کرا ، کاتێك زانی که نه‌خۆشه‌که له چ شارێکه‌وه هاتووه تروسکایه‌ی سه‌یر له چاوه‌کانی به‌رجه‌سته بوو ده‌ست به جێ هه‌ستا و خێرا به‌ره‌و ژووی نه‌خۆشه‌که که‌وته رێ ، جلی پزیشکی له‌به‌ر کرد و بۆ بینینی نه‌خۆشه‌که چووه ژووره‌وه ، له‌یه‌که‌م نیگا ناسیوه پاشان گه‌رایه‌وه ژووری راوێژکاری و تاکو به‌زووترین کات بۆ رزگار کردنی ژیانی نه‌خۆشه‌که ده‌ست به‌کاربێت
له‌و رۆژه به‌دواوه به‌تایبه‌تی چاودێری ئه‌و ژنه‌ی ده‌کرد و له ئه‌نجامدا پاش هه‌ولێکی دوور و درێژ له دژی نه‌خۆشیه‌که ، دکتۆر " کله ی " سه‌رکه‌توو بوو
دوا ڕۆژی مانه‌وه‌ی ژنه‌که له نه‌خۆشخانه بوو به‌ویستی دکتۆر خه‌رجت ده‌رمانی ژنه‌که بۆ شتڕاست کردنه‌وه خرایه به‌رده‌ستی له گۆشه‌ی پسوله‌که شتێکی نوسیبوو ، خسته‌یه ناو پاکه‌ته‌که و ناردی بۆ ژنه‌که
ژنه‌که ده‌ترسا له پاکه‌ته‌که که‌بیکاته‌وه و چاوی به‌بری خه‌رجیه‌کان بکه‌وێت ، دڵنیا بوو تا کۆتایی ژیانی قه‌رزاربێت ، سه‌رئه‌نجام بریاری دا پاکه‌ته‌که بکاته‌وه ، شتێك سه‌رنجی راکێشا ، چه‌ند وشه‌یه‌ك له‌سه‌ر پسوله‌که نوسرا بوو له‌سه‌ر خۆ خوێندیه‌وه :
" به‌های ئه‌م پسوله‌یه پێشتر به په‌رداخێك شیر دراوه.
ئا : one
له کتێبی تۆ گه‌وره‌تری له‌وه‌ی بیر ده‌که‌یه‌وه[/size][/center]
[size=20]نیوه‌رۆی رۆژێکی ساردی زستانه، کاتێك ئه‌میلی گه‌رایه‌وه بۆ ماڵ له پشت ده‌رگا ، پاکه‌تی نامه‌یه‌کی بینی نه پولی پێوه بوو نه‌مۆری ئیداری پۆسته‌که‌ی له سه‌ربوو ، ته‌نها ناونیشانی ئه‌وی له‌سه‌ر بوو
به‌سه‌رسامیه‌وه پاکه‌ته‌که‌ی کرده‌وه و نامه‌که‌ی خوێنده‌وه
" ئه‌میلی ئازیز :
ئه‌مرۆ ئێواره دێم بۆ ماله‌که‌ت تاکو چاوم پێت بکه‌ویت.
به عه‌شقه‌وه ، خودا "
ئه‌میلی هه‌روا که به‌دسته له رزۆکه‌کانی نامه‌که‌ی له‌سه مێز دانا، بیری له‌وه کرده‌وه که بۆچی خوا ده‌یه‌وێت چاوی پێی بکه‌وێت ؟ خۆ ئه‌و مرۆڤێکی گرنگ نه‌بوو، هه‌ر له‌و فکره‌دا بوو که له‌ناکاو چێشتخانه‌ی ماڵه‌که‌ی به‌بیرهاته‌وه که به‌تاڵ بوو و به‌خۆی وت :" خۆ هیچم نیه بۆ میوانداری " هه‌ر بۆیه سه‌یری گیرفانه‌کانی کرد ته‌نها 5 دۆلار و 40 سه‌نتی هه‌بوو له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش رووی کرده فرۆشگا و نانێکی فه‌ره‌نسی و دوو بتڵ شیری کڕی، کاتێك له فرۆشگاکه هاته ده‌ره‌وه ، به‌فر کرێوه‌ی ده‌کرد و ئه‌ویش په‌له‌ی بوو تاکو زوو بگاته ماڵه‌وه و خواردنێك دروست بکا.
له‌رێگایی گه‌ڕانه‌وه، ژن و مێردێکی هه‌ژاری بینی که له سه‌رما هه‌ڵده‌له‌رزین ، پیاوی هه‌ژار به ئه‌میلی وت : " خانم ، ئێمه بێ ماڵ و حاڵین. زۆر سه‌رمامانه و برسین . ئایا ده‌کرێت یارمه‌تییه‌کی ئێمه بده‌ن ؟ "
ئه‌میلی له وه‌ڵامدا وتی : " به‌داخه‌وه ، من ئیتر پاره‌یه‌کم پێ نه‌ماوه و ئه‌م نان و شیره‌شم بۆ میوانه‌که‌م کڕیوه "
کابرا وتی : " زۆر چاکه خانم ، سوپاس " ، دوایی ده‌ستی خسته سه‌ر شانی هاوسه‌ره‌که‌ی و به‌رێ که‌وتن
به هه‌مان شێوه که ژن و مێرده هه‌ژاره‌که دوورکه‌وتنه‌وه ، ئه‌میلی له دڵه‌وه هه‌ستی به ئازارێکی توند کرد ، خێرا به دوایدا رای کرد " به‌رێز ، خانم ، تکایه بوه‌ستن " کاتێك ئه‌میلی به‌و ژن و مێرده هه‌ژاره گه‌یشت، سه‌به‌ته‌ی نانه‌که‌ی به‌وان دا و دوای چاکه‌ته‌که‌ی ده‌رهێنا و به‌سه شانی ژنه‌ی دادا. کابرا سوپاسی کرد و نزای بۆ کرد ، کاتێك ئه‌میلی گه‌یشته ماڵه‌وه بۆ ساتێك خه‌فه‌ت دایگرت چونکه خودا ده‌یوست سه‌ردانی بکات و ئه‌ویش ئیتر بۆ میواندارێتی هیچی نه‌بوو ، له کاتی کردنه‌وه‌ی ده‌رگا چاوی به نامه‌یه‌کی تر که‌وت له‌سه‌ر زه‌وی ، نامه‌که‌ی هه‌ڵگرت و خوێندیه‌وه :
" ئه‌میلی ئازیز :
بۆ ئه‌و میوانداریه باشه و چاکه‌ته جوانه‌که‌ت سوپاست ده‌که‌م ،
به عه‌شقه‌وه خودا "
ئا : one
له کتێبی : تۆ گه‌وره‌تر له‌وه‌ی که بیری لێ ده‌که‌یته‌وه [/size]
منیش لێزمه له دایك بووی 1989
باوکم خه‌لکی ئۆمه‌راوه‌یه ( شێخانی ) و دایکیشم ( سۆربه‌شی خدر ) = ( به‌گ زاده ) سه‌ردانی هه‌ردووگوند کردیه
به‌خۆشـم له هه‌ولیر له دایك بوومه
فه‌یسبوك له په‌یجه‌کی عه‌ره‌بی
دلارام بی خاتوو سه‌وسه‌ن
ان شاءالله کاکه کۆسره‌ت
سوپاس کاك هاوکار
راسته کاکه شه‌یدا
prince سوپاس براکه‌م
سلاو براکه‌م کاکه سه‌رهه‌نگ سوپاس بۆ تۆ
[size=20]
رۆژیكیان خه لیفه ابو العباس له سه ر دیواری ماڵه كه ی وه ستابوو له‌گه‌ل خێزانه كه ی قسه یان ئه كرد خێزانه كه ی یاری ئه كرد به ئه ڵقه كه ی
ئاگای لێنه بو ئه ڵقه كه ی كه وته خواره وه ابو العباس ئه ڵقه كه ی خۆی ده ركرد له په نجه ی و وهه ڵیدایه خواره وه ...خێزانه كه ی لێ پرسی بۆچی وات كرد ؟
وتی ترسام ئه ڵقه كه م بیری ئه ڵقه كه ت بكات بۆیه هه ڵمدا بۆ ئه وه ی بیتاقه ت نه بێت ..خێزانه كه ی له خۆشی‌دا ده ستی كرد به گریان[/size]
[center][size=20]بارك الله لك وبارك عليك وجمع بينكما في خیر[/size][/center]
دۆزیمه‌وه ده‌ستان خۆش
السلام علیکم
پێویستم به‌و به‌رنامه‌یه که بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڤیدیۆکانی فێرکاری به‌کاردێ نازانم ناوه‌که‌ی چیه و له‌لای خۆشـم نماوه
جا ئه‌گه‌ر هه‌تانه یان ناوه‌که‌ی ده‌زانم بۆ دابنێن سوپاستان ده‌که‌م ...
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=MFsO3Qcw … H4J1sYHfo=[/youtube]
کۆمپیوته‌ر : لێزمه شێخانی
وه‌رگێرانی : لیا نوور
سوپاس بۆ ئیوه ...
له ڤیدیۆیه که یه‌کێك له لایه‌نه‌کانی که‌نه‌دا بڵاوکردۆته ده‌رباره‌ی ئیسلام چۆن گه‌شه ده‌کا و چۆن بلاو ده‌بێته‌وه له جیهان ترسیان لێ نیشتووه و ئه‌و ڤیدیۆیه‌یان بلاوکردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لکه‌که به‌خۆ بهێنه‌وه !!
وه‌رگێرانی و مۆنتاژی : one
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=VXPl63aI … MA5rqmbsA=[/youtube]
سوپاس چیاخان
سوپاس بۆ تۆش ان شاءالله په‌یدای ده‌که‌ی
سوپاس بۆ ئیوه به هیوایی سود بینن لێی
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی one
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]