بابه‌ت: < ڕۆژی گونده‌كان >
< ڕۆژی گونده‌كان >
سڵاوی خواتان لێ بێت، ئه‌مڕۆ "ڕۆژی گونده‌كان"ــه. یادكردنه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان له زۆر شوێنی كوردستان بۆ ئه‌م یاده كراوه‌ته‌وه، منیش پێم خۆش بوو له‌م ڕۆژه‌دا شتێك بنووسم.
من له هۆزی "بلباس"م، باوكم له‌دایك بووی گوندی (هه‌ره‌جه‌ی گه‌وره)یه‌و دایكیشم له گوندی (سێناره) له‌دایك بووه، سه‌ردانی هه‌ردوو گونده‌كه‌شم كردووه، به‌ڵام گه‌شتی سێنارهم باش به بیر نایه‌ت. ئه‌مما جار هه‌بووه ماوه‌یه‌كی زۆر له هه‌ره‌جه ماومه‌ته‌وه.
لێره‌وه هیوای ئه‌وه ده‌خوازم گونده‌كان بۆ هه‌میشه ئاوه‌دان بن.
- پێم خۆشه ئێوه‌ش به‌نووسینی هۆزو گوندهكانتان، له‌م بابه‌ته به‌ژداری بكه‌ن.