ئی بو وا ی لی هاتوة؟
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی K O S R A T
ئی بو وا ی لی هاتوة؟
سوپاس کاک یاسین ئةری وةالله به ماوةی سعاتیک هةر ئوندةم پی دروست کرا
سوپاس کاک یاسین ئةری وةالله به ماوةی سعاتیک هةر ئوندةم پی دروست کرا
SARHANG MUHSIN
Aso Yassin
سه‌هه‌ند
TALYA
SanyNaseh
K O S RAT
Rausht Hawlery
MARYAM
Jaw Zard
رابه‌ر
RzGaR 13
Husain Kurdo
AYA
SAWSAN
BawaR
شه‌یدا
حسێن خۆشناو
CHYIA
ياسين
به‌هه‌شت
شه‌ره‌فخان
بریا
LAYAD
کانی سلێمانی
سه‌نگین
کاشما
جێگر
ONE
توحید
هه‌ڵوێست زاده
به‌ختیار کوردی
ئاماده‌کردنی کۆسره‌ت
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=8QDE1j4_ … tyre=share[/youtube]
[size=24]ده سته كانت خۆش منداڵ زۆر هه‌ڵه‌ئه‌كه‌ن به‌رامبه‌ربه‌دایك وباوكیان به‌ڵام دایك وباوك هه‌رخه‌فه‌ت وئازاربۆمنداڵه‌كانیان هه‌ڵ ئه‌كێشن[/size]
وابوو جلیکی کوردی کری له به ردابوو
K O S R A T نووسی:کاک ئاسۆ ئه‌و وێنانه‌ی له‌کورد ئه‌پڵۆد ئه‌پڵۆد ده‌کرین لای من نابنه‌وه
بۆ كورد ئه‌پلۆد كێشه‌ی هه‌یه ...
کاک ئاسۆ ئێستا وێنه‌نانه‌ی تۆ داتناوه لای من نابنه‌وه چونکه له کوورد ئه‌پڵۆد بار کراوه
کاک ئاسۆ ئه‌و وێنانه‌ی له‌کورد ئه‌پڵۆد ئه‌پڵۆد ده‌کرین لای من نابنه‌وه
پێوسته ئێمه ڕۆژه ڕه‌ش وناخۆشه‌کان له‌بیرخۆمان به‌رینه‌وه بیرله‌داه‌اتوی ژیان بکه‌ینه‌وه
وةمزانی شعرةکه هی نالیه ئةم شعره لةسةر ریبازی کلاسیکی نوسراوه دةسته کانی کورة خارت خوش دةستی توش خوش بو هةلواسینی
ئةم گروپه ویستیان فةیسبوک هاک کةن به س نةینتوانی په یچةکانم لا لایکه دةستت خوشبیت
Ķ Ő Ƨ 尺 Λ イ نووسی:مه‌سه‌له‌ک هه‌یه‌ده‌ڵێ ؛فه‌قیر گه‌رده‌وڵه‌مه‌ند بی یان پیاو ده‌کوژی یان ژن هه‌لده‌گریت هیوادارم له‌مه‌به‌ستم گه‌یشتبن
ده‌ڵی کورد نه‌ك فه‌قير:)
به س من به فةقیر گویلیم ببوو سوپاس بو راست کردنةوةت
سوپاس
سوباس کانی گیان خوشعالم بابةته کانمت به دلة
شعریکی زور جوانة دةست خوش
دةست خوش زورجوانة
ذةست خوش وته یة کی زورجوانة
سه‌رچاوه؛په‌یچی سه‌رهه‌نگ له‌فه‌یسبووک
ده سته كانت خۆش به‌هیوای گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆیانه
[center]یەکیک لە هۆنراوە نایەبەکانی نالــــی:
عاشقی بێ دڵ ده‌ناڵێ مه‌یلی گریانی هه‌یه
بێ شکه هه‌وره تریشقه تاوی بارانی هه‌یه
چاوی من ده‌م ده‌م ده‌ڕێژی ئاوی صاف و خوێنی گه‌ش
دا بڵێین ده‌ریای عومانه دوڕڕ و مه‌رجانی هه‌یه
په‌رچه‌می ڕو داده‌پۆشێ پێچی زوڵفی پێچه‌یه
...دا به ڕۆژیش پێی بڵێن شه‌معی شه‌بوستانی هه‌یه
ئاسمانی حوسنی مه‌حبوبه‌م ئه‌برۆ و زوڵف و ڕو
دوو هیلال و دوو شه‌و و دوو ماهی تابانی هه‌یه
هه‌ر له‌بت ، یا سینه‌شت هه‌ردوو به ده‌رخه ، دا بڵێین:
له‌علی ڕوممانیی هه‌یه ، یا له‌عل و ڕوممانی هه‌یه
هه‌ر له‌بت ، یا سینه‌شت هه‌ردوو به ده‌رخه ، دا بڵێین:
له‌علی ڕوممانیی هه‌یه ، یا له‌عل و ڕوممانی هه‌یه
وه‌حشییه لێمان له‌به‌ر طه‌عنه‌ی ڕه‌قیبی سه‌گ صیفه‌ت
ڕاسته هه‌ر ذی ڕۆحێ ، بۆ وه‌سواسه ، شه‌یطانی هه‌یه
دڵ موشه‌ببه‌ك بو له به‌ر ئێشانی تیشانی موژه‌ت
حه‌یفه قوربان ! ئاخر ئه‌م نیشانه‌یی شانی هه‌یه
له‌حظه‌یێك و له‌محه‌یێك چاوم به چاوی ناکه‌وێ
کێ ده‌ڵێ وه‌حشی غه‌زاله مه‌یلی ئینسانی هه‌یه !؟
تۆ ئه‌گه‌ر هه‌ستی ، له جێ ڕاوه‌ستی دێ‌و و کافریش
دێن ده‌ڵێن : به‌خودا قیامه‌ت ڕاسته هه‌ستانی هه‌یه
فارس و کورد و عه‌ره‌ب هه‌ر سێم به ده‌فته‌ر گرتووه
((نـــــالـــی)) ئه‌مڕۆ حاکمی سێ موڵکه ، دیوانی هه‌یه
فارس و کورد و عه‌ره‌ب هه‌ر سێم به ده‌فته‌ر گرتووه
((نـــــالـــی)) ئه‌مڕۆ حاکمی سێ موڵکه ، دیوانی هه‌یه[/center]
شازه به‌س کۆتاییه‌که‌ی له‌وانه‌یه ئاوابێت
وه‌ک چۆن مۆڕینهۆ ئینته‌ری جێهێشت و هاته‌ڕیاڵ
منیش توجێ دێڵم ده‌چمه لا ی کوڕێکی تر
مەحوی لە ستایشی پیغەمبەری ئیسلامدا ،د.خ ،دەلیت:
"و صلى الله على" ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە
کە دەرکی غــەوری ناکا "غیــر علــم الله سبـــــحان"ە
"و صلی الله علی" ئەو زاتی پاکی قودســــــــی ئایاتە
کە ئەخلاقی پەسەندیدەی جەنابـــی حەیـی مەننانــە
"و صلی الله علی" ئەو حەزرەتـــــــەی ساحێب کەماڵاتە
کە ئەعلا و موعجیزەی، قوربانی بم من، نووری قورئانـــە
لە تاریکـــی شـــــەوی کوفرا بە یەک دەم لەمعێــــکی دا
هەزار و سێ ســــەد و بیســــت و دووە، دنیا چراخانـــــە
چرایەک نووری بێچــــوونی مومیـــــددی بێ، دەبێ وا بێ
چرایەک دەستی قودرەت خۆشی کا، بۆ تا ئەبەد مــــــانە
"تعالی الله" بە دوو دەهـ بوو کە هەردوو عالەمی داگرت
بنازم بەم کەماڵی عەزم و حەزم و شەوکەت و شــانە
لەگەڵ ئەم ئیحتیـــــشامە زوهـــــدی دنیایــــی تەماشا کە
کە یەک لەت نانی جۆ بوو قوتی، یا خورما دوو سێ دانە
فەلەک جاهێ سەری خەرمانی تا عەرش، ئەڵبەتە نابێ
تەنازوول کا عولـــووی هیممەتـــــی بۆ دەنکـە زیزانــــــە
موهیممێ غەیری زاتـــی حەی لە هیممەتیــــا نیە، ئیللا
لەبەر ئەم ئوممەتە بێ هیممەتــــــــە دائیـــــــم بە ئەحزانە
هۆنراوەیەکی نالی بۆ یەکەمجار بلاو دەبیتەوە
روی تۆ خۆش ئاگریکەخۆش بەعالەم وەر دەبێ
زولفی تۆ شەو دوکەڵێکەرەش بە دنیا وەر دەبێ
چاوی بیمارت طبیبی ئەندەرونی عاشقە
نەشتەری موژگانی تۆخوێنی دلی پی بەر دەبێ
ئەثەری کوڵمت کە مشکی وشکی کاکلە
هەر گوڵێکە وا چاوی عالەمی پی تەر دەبێ
من عەجەب ماوم کە کە هەردو زولفی ذو وەجهەینی تۆ
گاهی رۆژیان پێ دەگیرێ گاهی پێیان بەر دەبێ
زاهید انصافت ببێ (نالی) وێستاش هەر دەڵێ
هەر کەسی عاشق نەبێ هەر (کر) بوە هەر (کر)دەبێ
ده سته كانت خۆش
هەمووتان ببورن، چەند ئێوەم خۆش بوێ، خۆشەویستی کەس ناگاتەوە بە خۆشەویستی دایکما، چوبکە دایکم ئەو ژنەیە کە هەرگیز لە ژیانما دوبارە نابێتەوە
مه‌سه‌له‌ک هه‌یه‌ده‌ڵێ ؛فه‌قیر گه‌رده‌وڵه‌مه‌ند بی یان پیاو ده‌کوژی یان ژن هه‌لده‌گریت هیوادارم له‌مه‌به‌ستم گه‌یشتبن
به‌ردی کاک له‌یاد ووتی شعره‌که مانانادات
هةر پار بوو عبدالله بلوشی و محمد گاسد هةولیریان له ئیتیحاد اسیا دةرکرد دةستی شیرةکورةکانی هؤلاکو شکین خوشبیت
سةرکةوتنةکه زور پیوست بوو بو قةلاو مناره
دوێنێ لە میانەی یاری لوتکەی خولی مصری نێوان هەردوو یانەی مصری و یانەی ئەهلی دا لەسەر یاریگای بۆرسەعید هاندەران ڕژانە نێو یاریگا و پێکدادانی خوێناوی ڕوویدا کە بە هۆیەوە ٧٤ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ١٠٠٠ کەسیش بریندار بوون.
بەگوێرەی سەرچاوەکان یانەی مصری خاوەن یاریگا ٣-١ لە پێش ئەهلی میوانەوە بووە ، پێش ئەوەی ناوبژیوان فیکەی کۆتایی یارییەکە لێبدات هاندەرانی هەردوو یانە ڕژانە نێو یاریگا و پێکدادانی قورس لێیدا بەڵام پۆلیسی یاریگا لە زۆربەی کاتەکاندا هیچ کاردانەوەیەکیان نیشاننەدا و سەیری جەنگەکەیان دەکرد بە بیانووی ئەوەی بەگوێرەی یاسا تازەکانی ئەو وڵاتە پۆلیس نابێت ئازاری خۆپیشاندەر بدات .
هۆکاری سەرەکیش ئەم شەڕەش دەگەڕیتەوە بۆ ئەو بارودۆخە سیاسیە تەماوییەی ئەو وڵاتەی گرتۆتەوە و هەر لە سەرەتا خولەکەکاندا یارییەکە بۆنی خوێنی لێدەهات و تا لە کۆتایی نیوەی یەکەمدا یاریگاکە لە زۆر ناوچەوە تێکشکێنرا لەلایەن هاندەران. لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی یارییەکە هاندەرانی مصری خاوەن یاریگا هاتنە ناو یاریگا بۆ ئەوەی ئازار بە یاریزانانی ئەهلی میوان بگەیەنن سەرەڕای ئەوەی تیمەکەیان براوە بوو بەڵام هەرزوو هاندەرانی ئەهلی یش هاتنە ناو یاریگا تا رێگەیان لێ‌بگرن ..
ڕووداوەکە کاردانەوەیەکی گەورەی جیهانی لێکەوتەوە و سیپ پلاتەر بە ڕۆژێکی ڕەشی ناوبرد لە مێژووی تۆپی پێ دا . چەندین یانەی جیهانیش هاوخەمی خۆیان بۆ گەلی مصر و بنەماڵەی قوربانییەکان دەربڕی .
وەهەروەها ڕاهێنەری یانەی مصری و سەرۆکی یانەکە و چەندین یاریزان دەست لە کار کێشانەوەی خۆیان ڕاگەیاند .
یاریزانانی ئەهلی لە کاتی ڕاکردن بۆ پاراستنی گیانی خۆیان\
yariga.net
ئه‌م كه‌سه هه‌ستى پى ناكات و هه‌میشه خۆى به به‌دبه‌خت ده‌زانى، ئینجا كه خۆى به به‌د به‌خت زانى واتا ئه‌و چێژى له‌و ده‌ستكه‌وتانه وه‌رنه‌گرتووه كه خۆى هه‌یه‌تى، هه‌ر ده‌ستكه‌وتێكیش كه چێژى لى وه‌رنه‌گرى ئیتر بوون و نه‌بوونى وه‌كو یه‌كه، واتا ئه‌و شتانه‌ى كه هه‌یه‌تى جارانى سفر ده‌بێت.
boya am kooplam hallbzhard chunka daym ema shta bashakan jarane sfr dakayn
[center]سه‌ره‌ڕای دابینكردنی شوێنی تایبه‌ت، كچانی هه‌ولێر روو له یاریگه ناكه‌ن
هه‌ولێر (باس) مانیا جه‌بری-
هه‌ر یارییه‌كی وه‌رزشی له جیهاندا بازنه‌ی جه‌ماوه‌ریی خۆی هه‌یه و له نێویشیاندا یاری تۆپی پێ به‌شی شێری به‌رده‌كه‌وێ و به یارییه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی گه‌ردوون ناسراوه و هه‌ر وڵاتێكی جیهان بگری له رۆژئاوا تا رۆژهه‌ڵاتیه‌وه به ملیۆنان له هانده‌ری ئه‌و یارییه ده‌دۆزیه‌وه. وه‌ك چۆن خاوه‌ن زۆرترین هانده‌ره، به هه‌مان شێوه زۆرترین ئافره‌تانی دنیا هانده‌ر و بینه‌ری سه‌رسه‌ختی ئه‌و یارییه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه كه‌می هانده‌رانی كچی كورد و ئاماده‌بوونیانه له یاریگه‌كانی تۆپی پێ له هه‌رێمی كوردستان.
یه‌كێ له باشترین یانه‌كانی كوردستان و عێراق له شاری هه‌ولێره كه یانه‌ی (هه‌ولێر)ه، ئه‌و یانه‌یه وه‌ك چۆن له سێ ساڵی پێشووتردا پله‌ی باشترین یانه‌ی عێراق و له ساڵی رابردووش‌دا سێیه‌م باشترین یانه‌ی عێراقی به‌ده‌ست هێنا، به هه‌مان شێوه له‌سه‌ر ئاستی هانده‌رانیش، خاوه‌ن سه‌رسه‌ختترین بازنه‌ی جه‌ماوه‌رییه و له هه‌ر یارییه‌كدا زۆرترین هانده‌ر له یاریگه هاوچه‌رخه‌كه‌ی شه‌هید فره‌نسۆ حه‌ریریدا ئاماده ده‌بن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی یاریگه‌ی شه‌هید فره‌نسۆ حه‌ریری شوێنی تایبه‌تیان بۆ ئافره‌تانی هانده‌ری یانه‌كه جیاكردووه‌ته‌وه، وه‌ك هاندانێك بۆ ئه‌وه‌ی له یاریگه‌دا هانی یانه‌ی شاره‌كه‌یان بده‌ن، له‌وه‌ته‌ی ئه‌و یاریگه‌یه دامه‌زراوه، هانده‌ری ئافره‌تی تێدا نه‌بیندراوه. جگه له‌وه‌ی جارێك ژماره‌یه‌كی كه‌م له كچانی عه‌ره‌ب بۆ سه‌یركردنی یاری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌و یاریگه‌یه‌دا ئاماده‌بوون.
سامان بریفكانى به‌رپرسى راگه‌یاندنى یانه‌ى هه‌ولێر له لێدوانێكیدا بۆ (باس) ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه ئه‌وان له‌نێو یاریگه‌ى شه‌هید فره‌نسۆدا شوێنی تایبه‌ت و (VIP)یان بۆ هانده‌رانی كچ جیا كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌شی وه‌ك هاندانێك وه‌سف كرد بۆ راكێشانی هانده‌رانی كچی یانه‌كه، به‌ڵام تا ئێسته كچانی هانده‌ری یانه‌ی هه‌ولێر سڵ ده‌كه‌نه‌وه له ئاماده‌بوون له‌و یاریگه‌یه‌دا.
بریفكانی ئه‌وه‌شی گوت كه له دوا یاری نێوده‌وڵه‌تیی یانه‌ی هه‌ولێر به‌رامبه‌ر یانه‌ى (كه‌رامه)ی سووری، دوو خێزان هاتبوون، كه ژن و مێرد و منداڵ بوون، شوێنێكى تایبه‌تیان بۆ دابین كردن له ریزی میوانه تایبه‌ته‌كان.
ئه‌وه‌شی گوت كه جگه له شوێنی (VIP)، یانه‌ی هه‌ولێر له لایه‌كی یاریگه‌كه‌دا شوێنێكی فره‌وانیان ته‌لبه‌ند كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌ری كچ ئاماده‌ی یارییه‌ك بوون، له‌وێدا شوێنیان بۆ بكرێته‌وه.
ئه‌و دۆخه له كاتێك دایه كه یانه‌ی هه‌ولێر ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی هانده‌ری كچ و ئافره‌تی هه‌یه و ئه‌مه‌ش له ئاهه‌نگه‌كانی ئه‌م دواییه شه‌وانی هه‌ولێر به‌دیار كه‌وت، كاتێك ئاهه‌نگ بۆ سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه ده‌گێڕدرا به‌بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی نازناوی پاڵه‌وانییه‌تی یانه‌كانی عێراق، له‌مباره‌وه بریفكانی به داخه‌وه ده‌ڵێ "ئێمه شوێنی جیاواز و دوور له هانده‌رانی كوڕانمان بۆ كچان جیاكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام كه ئه‌وان نه‌یه‌نه پێشه‌وه، ئێمه چی بكه‌ین!".
ئیسرا سه‌عدوڵا كه قوتابی زانكۆیه و یه‌كێكه له هانده‌ره سه‌رسه‌خته‌كانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی و له كوردستانیش هانده‌ری یانه‌ی هه‌ولێره، له‌باره‌ی ئاماده نه‌بوونی كچانه‌وه له یاریگه‌ی شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریرییه‌وه بۆ (باس) گوتی "تا ئێسته نه‌مزانیوه شوێنى تایبه‌ت به كچان له یاریگه‌ی شه‌هید فره‌نسۆ كرابێته‌وه، من پێشتر یه‌ك جار له قۆناخی ئاماده‌ییدا له‌گه‌ڵ قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانه‌كه‌م بۆ ته‌ماشاكردنی پاڵه‌وانییه‌تی په‌روه‌رده چوومه‌ته ئه‌و یاریگه‌یه".
له‌باره‌ی ئاماده‌بوونیشی له یارییه‌كانی داهاتووی یانه‌ی هه‌ولێر له‌و یاریگه‌یه‌دا گوتی "ئه‌گه‌ر بزانم یارییه‌كی به‌هێز ده‌بێت و هه‌ولێر ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كی به‌توانا، ئه‌وا هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌و شوێنه‌دا ئاماده بم كه تایبه‌ته به كچان".
له‌باره‌ی رێگری كۆمه‌ڵگه و خێزانیشه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "تا ئێسته بۆ چوونه یاریگه قسه‌م له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه نه‌كرده‌وه و ئه‌و پرسه‌م پێ نه‌كردوون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر براكه‌م له‌گه‌ڵم بێت، پێمخۆشتر ده‌بێت بچم بۆ یاریگه".
خاتوو چرا ئافره‌تێكی هه‌ولێره و تازه له ئه‌وروپا گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له‌باره‌ی چوونه یاریگه‌وه بۆ (باس) گوتی "جارێك به براكانم گوت منیش له‌گه‌ڵتان دێم بۆ سه‌یركردنى یارى، ئه‌و كات زۆر حه‌زم ده‌كرد، به‌ڵام پێم پێكه‌نین و گوتیان عه‌یبه نابێ، چۆن ده‌بێت كچ بێته نێو یاریگه! دیاره كه ئه‌وكات خێزانى كورد هه‌موو شتێكیان بۆ ئافره‌ت و كچان به عه‌یب ده‌زانی، به‌ڵام ئێسته شته‌كه گۆڕاوه و ئاساییه بچمه یاریگه".
سه‌یران جه‌مال فه‌رمانبه‌رێكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینه و له‌باره‌ی نه‌چوونی كچان بۆ یاریگه ده‌ڵێ "ئاگادارم كه شوێنى تایبه‌ت به ئافره‌تان هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كاتم نییه تا ئێسته نه‌چووم بۆ یاریگه‌ی هه‌ولێر، به‌ڵام له یاری پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی ناو زانكۆ به‌شدار ده‌بم، وه‌ك چۆن ژماره‌یه‌كی زۆری قوتابیانی كچ ئاماده‌ی ئه‌و یارییانه‌ی ناو زانكۆ ده‌بن".
كانى سه‌لیم كچه قوتابییه‌كی كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشی كۆیه‌یه و یاریزانى تۆپى سه‌به‌ته‌یه، له‌مباره‌یه‌وه بۆ (باس) گوتی "تا ئێسته كه‌س رێگریم لێ ناكات، ئه‌گه‌ر رێگریان بكردایه نه‌یانده‌هێشت بێمه ئه‌م كولێژه، بگره ماڵه‌وه هانده‌ر و پشتیوانى سه‌ره‌كی منن بۆ وه‌رزش، به‌ڵام هه‌ر خۆم ناچم بۆ سه‌یركردنى یارییه‌كان و حه‌زم لێى نییه، به‌ڵام بۆ كۆلێژ و په‌یمانگه‌كان چ به مه‌به‌ستى به‌شدارى كردن بێت له یارییه‌كان یان بۆ سه‌یركردنى بێت ئاماده بووم".
ژیلا حه‌مید كچێكى قوتابى قۆناغى ئاماده‌ییه و ده‌ڵێ "من زۆر حه‌زم له یارى وه‌رزشیه و به تایبه‌تى تۆپى پێ، زۆریش حه‌ز ده‌كه‌م بچم بۆ یاریگه، به‌ڵام نازانم له وڵاتى ئێمه‌دا شتێكى باو نییه و خێزانێكى زۆر رێگه به كچه‌كانیان ناده‌ن، خێزانه‌كه‌ى منیش به‌ده‌ر نییه له‌و كه‌سانه و رێگه ناده‌ن بچم، به‌تایبه‌تی براكانم".[/center]
* شارلى شاپلین دۆڵێ :- گریگترین و گه‌وره‌ترین شانازی من به‌پیكه نین خستنی خه‌لكی یه له‌كاتی گریانیدا
جوانة بؤستةريكي دةست خؤش
ده بیت تولةی پاربکةینةوت کةچؤن لیزه ریان لةچاوی یاریزانةکانی هةولیر دةدا به تایبه ت سةرهةنگی گولچی
به راستی وته یةکی جوان و پرمانایة
به هیوای کاری جوانتر‌و قةشةنگ تر
تاریخی بریارةکةش زورجوانة2012/2/2
ده ست خوش بیت
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی K O S R A T
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]