بابه‌ت: چاوی من ده‌م ده‌م ده‌ڕێژی ئاوی صاف و خوێنی گه‌ش
[center]یەکیک لە هۆنراوە نایەبەکانی نالــــی:
عاشقی بێ دڵ ده‌ناڵێ مه‌یلی گریانی هه‌یه
بێ شکه هه‌وره تریشقه تاوی بارانی هه‌یه
چاوی من ده‌م ده‌م ده‌ڕێژی ئاوی صاف و خوێنی گه‌ش
دا بڵێین ده‌ریای عومانه دوڕڕ و مه‌رجانی هه‌یه
په‌رچه‌می ڕو داده‌پۆشێ پێچی زوڵفی پێچه‌یه
...دا به ڕۆژیش پێی بڵێن شه‌معی شهبوستانی هه‌یه
ئاسمانی حوسنی مهحبوبهم ئه‌برۆ و زوڵف و ڕو
دوو هیلال و دوو شه‌و و دوو ماهی تابانی هه‌یه
هه‌ر له‌بت ، یا سینهشت هه‌ردوو به ده‌رخه ، دا بڵێین:
له‌علی ڕوممانیی هه‌یه ، یا له‌عل و ڕوممانی هه‌یه
هه‌ر له‌بت ، یا سینهشت هه‌ردوو به ده‌رخه ، دا بڵێین:
له‌علی ڕوممانیی هه‌یه ، یا له‌عل و ڕوممانی هه‌یه
وه‌حشییه لێمان له‌به‌ر طه‌عنه‌ی ڕه‌قیبی سه‌گ صیفه‌ت
ڕاسته هه‌ر ذی ڕۆحێ ، بۆ وه‌سواسه ، شه‌یطانی هه‌یه
دڵ موشهببهك بو له به‌ر ئێشانی تیشانی موژه‌ت
حه‌یفه قوربان ! ئاخر ئه‌م نیشانه‌یی شانی هه‌یه
لهحظهیێك و لهمحهیێك چاوم به چاوی ناکه‌وێ
کێ ده‌ڵێ وه‌حشی غه‌زاله مه‌یلی ئینسانی هه‌یه !؟
تۆ ئه‌گه‌ر هه‌ستی ، له جێ ڕاوه‌ستی دێ‌و و کافریش
دێن ده‌ڵێن : به‌خودا قیامه‌ت ڕاسته هه‌ستانی هه‌یه
فارس و کورد و عه‌ره‌ب هه‌ر سێم به ده‌فته‌ر گرتووه
((نـــــالـــی)) ئه‌مڕۆ حاکمی سێ موڵکه ، دیوانی هه‌یه
فارس و کورد و عه‌ره‌ب هه‌ر سێم به ده‌فته‌ر گرتووه
((نـــــالـــی)) ئه‌مڕۆ حاکمی سێ موڵکه ، دیوانی هه‌یه[/center]
[/center]